زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بولبولی بەندی قەفەس پەروەردەی ئەو كێوانەیه
بۆیـه تا ئاخر نەفـەس، هـەروا به تاسـەی لانەیـه
باڵی ئازادیی ئەسووتێنین و دانەی پێ دەدەین
نەك ژیانــی ئـەو مەلـه، تەنیـا بـه ئـاو و دانەیـه
شینی هێلانەی دەكا، ئەگرێت و سەربەستی دەوێت
بانـگ و ئـاوازی قەفـەس، ئــەو شــیوەن و گـریـانەیـه
سووچـی بەنـدی بۆ دەڕازێنـینـەوه، بێخـەم بــژێ
كەی نیشانەی ژینی بێخەم، زیوەری كاشانەیه؟!
تێدەكۆشێ هەڵفڕێ، بەندی قەفەس بۆی ناچڕێ
ئاخــریـن ئـاواتــی بـــەرزی، دیتــنــــی هـێــلانەیـه
نەغمەسەردانی كەوا پاراوی هەستی گەل دەكا،
شـینی بێفرمێسـكی ئەو باڵنـده بەسـتەزمانەیه
سـووچـی بەنـدیخـانه وایـه؛ هەركه ئـازادی دەوێ،
بەرهەمی كاتی خەمی، ئەو نەغمه بەرز و جوانەیه
"قــانـع"م دێنـێتـه بیــر ئـاوازی باڵنـدەی قـەفــەس؛
قوڕ به سەر ئەو دوژمنەی هیوای به بەندیخانەیه! *
-------
مامۆستان شریف حوسێن پەناهی لە دەفتەری شیعری ملوانكەی شین
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چاوی هەم ڕەنگی گوڵی مەستی شەو و ڕۆژن مەدام
یەک لە نەشکۆفتەی بەنەفشە یەک لە نیلۆفەر دەکا !
عەکسی چاوی تۆ لە چاویدا بە خواری تێ دەگەی
گەچ نەزەر کەی فەرقی خوار و ژوور و خێر و شەرڕ دەکا
ناڵی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاخرین ماڵى ژیانم كونجی بهندیخانیه
ئه‌م كهلەپچه مه‌رهه‌مى زامى دڵی دێوانه‌یه
زۆر ده‌مێكه چاوه‌روانى زڕزڕهى زنجیر ئه‌كه‌م
سه‌یرى ئه‌م زنجیره كه وه‌ك زێوه‌رى شاهانه‌یه
بووكى ئازادیم ئەوێ خوێنم خه‌نه‌س بۆ ده‌ست و پێی
حه‌لقه حه‌لقه‌ى پێوه‌نم بۆ پڵپڵه‌و له‌رزانه‌یه
گه‌رچى دوژمن وا ئه‌زانیت من به دیلى لاڵ ئه‌بم
باش بزانێ كونجی زیندام قوتابیخانه‌یه
گرتن و لێ دان و کوشتن عاملی ئازادیە تۆپ و شەستیر و کەلەپچە، لام وەکوو ئەفسانەیە
بیرى ئازادیم له زیندان فراوانتر ئه‌بێت
قورَبهسر ئه‌و دوژمنه‌ى هیواى به به‌ندیخانه‌یه
چاوه‌روانى شۆرشێكم عالمێ رزگار بكا
میلله‌تم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرده‌وه‌ى شێرانه‌یه
چه‌كى شۆرشگیرى من نووسین و بیر‌و باوه‌ڕه
راپه‌رینه هه‌ڵمه‌ته پڕ نه‌عره‌ته‌ى كوردانه‌یه
گه‌ر به ئازادى نه‌ژیم مردن خه‌ڵاته بۆ له‌شم
نۆكه‌رى و سه‌ر دانهوهاندن كارى نا مه‌ردانه‌یه
قانعم ئه‌مرۆ له زیندانا به ئازادى ئه‌ژیم
سه‌د هه‌زار له عنه‌ت له‌وه‌ى نۆكه‌رى بێگانه‌یه
قانع
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سوور و سپی و ناسکە،وەکوو چووزەرە رێواس
ئاودار و تەڕ و تازەیە کۆڵمەی وەکوو گێڵاس
ئەندامی لەتیفی چ بڵیم،عەینی بلوورە
بۆی عەتر و هەناسەی مەمکی کەللە دەکا کاس
خاڵی حەبەشی قرچە دەخاتە دڵی عاشق
شمشێری برۆی سینە شەق دەکا وەکوو ئەڵماس
حەسرەت زەدەیی ئاشقی شەیدایە جەماڵی
مەحفووزی بکەی رەبیی(من الجنە و الناس)
لەو سوورەتە مەهـ پەیکەرە،لەو سەروە رەوانە
لەو زولفە سیامارە کە ئەو گەنجە دەکا پاس
مەڵکی عەجەم و رۆمە بەهای بۆسەیی لێوی
دەیکم بە فیدای یەک نیگەهی مامش و بڵباس
(تاهیر)سەری تەسلیمە لە بەر خاکی بەری پێت
دایناوە ئیتر حەیفە مەکە بەسیە قسە و باس
تاهیر بەگی جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له بیرت ناكه‌م
له بیرت ناكه‌م
چۆن بۆم ده‌كرێ له بیرت كه‌م؟
چۆن بۆم ده‌كرێ دڵگیرت كه‌م؟
چۆن لاپه‌ڕه‌ی پاكی سپی
- هی ڕابردووی شادی و كپی -
لوول بده‌م و بیشارمه‌وه، به‌م دڵه‌ی پڕ ئازارمه‌وه؟
هه‌ر دوێنێ بوو، لێرانه‌دا،
هه‌ر له‌م شوێنه وێرانه‌دا،
به ڕابواردن، به لێومژین،
خه‌نده‌مان نا سه‌ر لێوی ژین،
بێ ئازار و بێ په‌رۆشی
كه‌وتینه خه‌و، خه‌وی خۆشی
له‌به‌ر ترسی هه‌ناسه‌مان،
جۆشی دڵی پڕ تاسه‌مان،
ده‌ست و په‌نجه‌ی خوای دڵداری
ده‌یداینێ باده‌ی به‌ختیاری
سا چۆن ده‌بێ له بیرت كه‌م؟
چۆن بۆم ده‌كرێ دڵگیرت كه‌م؟
هێشتا قاقای پێكه‌نینت،
چرپه و سكاڵای شیرینت،
له به‌رگوێم ده‌زرینگێنه‌وه،
هه‌روا دێن و نابڕێنه‌وه.
سا چۆن ده‌بێ له بیرت كه‌م؟
چۆن بۆم ده‌كرێ دڵگیرت كه‌م؟
هێشتا بزه‌ی سه‌ر لێوه‌كه‌ت،
هێشتا دڵكێشیی شێوهكهت،
هێشتا كوڵمی خوێنتێزاوت،
ئاخافتنی گۆشه‌ی چاوت،
وه‌ك تارمایی له‌به‌ر چاون،
نه‌خشی سه‌ر دڵی داماون،
سا چۆن ده‌بێ له بیرت كه‌م؟
چۆن بۆم ده‌كرێ دڵگیرت كه‌م؟
عەبدووڵا په‌شێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌تات فه‌رموو كه خۆشه چین و ماچین
كه ناچین، لێره خۆشه چینی ماچین
برۆت هه‌ر چین و په‌رچه‌م چین له‌سه‌ر چین
ئه‌مه‌نده چینه، قوربان، پێم بڵێ چین؟!
شكافێكه كڵافه‌ی نافی زوڵفت
ده‌یڕێژێ میسك و عه‌نبه‌ر لێره تا چین
له‌سه‌ر به‌رگی گوڵێكی باغی حوسنت
هه‌زار، گوڵچینی بێ به‌رگ و نه‌وا چین؟!
ئه‌تۆ میهری و مههڕوویان ستارهن
له‌خزمه‌ت شه‌وقی تۆدا شه‌وچرا چین
هه‌موو زه‌ڕاتی میهری ڕووته باقین
خودامان بۆ به‌قایه لێره لاچین!
بڵێ "نالی" به ئه‌ربابی وه‌فا: بێن
هه‌موو موحتاجی خاك و بێڵ و پاچین
نالی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ساعه‌تی حه‌وت
ساعه‌تی حه‌وت
ساعه‌تی حه‌وت وه عیشق سه‌ره‌تایه‌کی بوو ئه‌و کاته‌ی باران به قازانجی ئێمه باری وه عیشق ته‌سادووفێکی به ڕێکه‌وته نابێ ، بێزاریان کردین له نیسبییه‌تی به قه‌د یه‌ک ته‌قه‌للا کردن بڕوا ناکه‌م سیله‌ی نیگای ئه‌و پشت په‌نجه‌ره‌یه حه‌دیسێکی نه‌بێ بۆ خورپه‌ی دڵم وه ئۆتۆمۆبیله‌کان که زوو تێپه‌ڕیبوون و خه‌ڵکیش تۆ هه‌ر نه‌هاتی که سه‌رماش سه‌خت بوو یانی له دۆینێوه سه‌خت ببوو وه منیش له نێو په‌له‌ی ڕێبواران سه‌رم گێژ ببوو که گه‌ڕامه‌وه له ئێواره ساعه‌تی حه‌وت ساعه‌تی خۆشه‌ویستی وه تۆ هه‌رگیز نه‌هاتبووی من دڵنیا نیم به‌ڵام ئێستا ساعه‌ته‌که‌م نووستووه
جه‌لال پوورحه‌سه‌ن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کورێکم ئەوێ کوڕی مەیدان بێ
کورێکم ئەوێ کوڕی مەیدان بێ
بۆ جێماوی خۆی پیشەی گریان بێ
بۆ گەڵ و هۆزی قۆچی قۆربان بێ
لە رێگەی خەبات راست و رەوان بێ
لە تێکوشیندا بە بێ وچان بێ
کوڕێکم ناوەی بیکارە وەک من
نەوێرێ بڕۆات بۆ جەنگی دۆژمن
سڵکا و داچلەکێ لە دەریای بێ بن
بیری بخاتە سەر کچۆڵە و ژن هەموو خەباتی بۆ بەرگ و نان بێ
کورێکم ئەوەێ کە کوڕی قۆز بێ
خاکی نیشتمان لە لا پێرۆز بێ
هەوڵ و تەقەلای بۆ بەرزی هۆز بێ
خۆشترین جەژنی جەژنی نەورۆز بێ
خزمەتگوزاری گەلی کوردان بێ
کورێکم ناور ڕۆن دا لە سەری
چەپکە گوڵ بدا لە بەر کەمەری
کۆڵانە و کۆڵان هەر وەك سەرسەری
سوررێتەوە لە شوێن موشتەری
گرێی دڵەکەی داخی کچان بێ
کورێکم ئەوەێ دەست بداتە شیر
چاو نەتروکێنێ بەرامبەر بە تیر
خەمی وڵاتی دەرنەکا لە بیر
بە هەڵمەت لاو بێ پیر بێ تەگبیر
لە نەوەئ کاوە و شای کەریم خان بێ
کوڕێکم ناوێ شێت بێ بۆ دۆلار
ڕوو بکاتە دەرگای پیسی ئیستعمار
بۆ چلکاو خواردن بێ بە خزمەتکار
پێکەوە بنێ هەیوان و تەلار
کەری ژێر باری مام کاپیتان بێ
کورێکم ئەوەی وریا و زانا بێ
رۆژی تەنگانە زۆر بە توانا بێ
لە رێی نیشتمان سەری دانابێ
ئەگەر وا نەبێ لە گەڵما نابێ
مردن و ژیان لە لای یەکسان بێ
مامۆستا قانیع
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
" کراس"
" کراس"
ده‌ر ئه‌نجامێک بۆ ئه‌و کراسه تۆڕه چارم نییه چاو له مه‌مک که‌م ستراتێژی نوێ چ سه‌ربه‌ستانه مه‌مکه‌کانی ره‌ها کردووه که خه‌یالی داگیر کرد شێعر نه‌بوو ، ئه‌فسانه نه‌بوو تا بیخه‌مه لێکدانه‌وه‌ی مێشکه‌وه تکایه ، له‌وه زیاتر ناینووسم مه‌بادا سرنج‌و له‌و تۆڕه دا گیر بکات
جه‌لال پوورحه‌سه‌ن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ته رمی هەژارێک دەچوو بەرەوگۆڕ
کوڕ بۆێ ئەگریا هاوار و گابور :
باوه گیان دەتبەن بۆ کۆنێکی تەڕ
نه چراێ لێه نه حەسیر نه بەڕ
نه نان و نه ئاۆ ،نه هاودەم نه یار
تەنگ و تاریک و پر له مشک و مار
مناڵێک بیستی و بەهەڵه داوه
ڕاێکرده ماڵ و بانگی کرد : باوه
سه رباری دەرد و ژیانی تاڵمان
کەلاکه مردووش ئەهێننه ماڵمان
مامۆستا هەژار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 3 نفر (0 عضو و 3 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 09:16 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|