زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

07-06-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کەرێکم بوو چ کەر؟ وەك باو بۆران
کەرێکم بوو چ کەر؟ باركێشی دەوران
کەرێکم بوو چ کەر؟ چەشنی سەیارە
کەرێکم بوو چ کەر؟ وەك شێری مەیدان
کەری نووحی نەبی، باپیری ئەم بوو
لەگەڵ گوێدرێژی عیسا، خاڵ و خوارزان
بە لاشە بەرز و، زک ئەستوور و سەر زل
کەفەڵ گورج و پەراسوو چیخ و گوێ پان
شەقاودار و دووشانە بەرز و مل قنج
کلك شۆڕ و سی تووك و قەوی دان
لە کەوشی سم، هەتا لاری رەفیسگەی
خەتێکی موستەقیم بێ کەسر و نوقسان
شەوێ پێم وت چلۆنی یاری دێرین؟
ئەوا سەرمابزووت، دەستم بە دامان
ئیتر زستان و کاتێ دارکێشانە
وەکوو ساڵانی پێشوو بێرە مەیدان
نە نانم هەس، نە شەکرم هەس، نە چایی
نە بەرگی خۆم و ژینی باقی خێزان
هەموو، هەر چاوەڕوانی هیمەتی تۆین
بنرکێنی بە بارۆ و بێیتە مەیدان
قانع
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

07-06-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
من نەخۆش و خەستە و زارم لە رۆژێکۆ کەوا
چاوی مەخموری نیگارم مەیلی بیماری هەیە
ئه حمه د موختار جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-06-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جوانــی مه‌یگێڕ تێیكه پیــــاڵه كاتی هه‌ڵدانی مه‌یه
پێك له دوای پێك بۆمی تێكه پێم مه‌ڵێ ئێستا كه‌یه
من ئێستا شت ده‌بینم ئــــــه‌و شته‌ی ئێستا هه‌یه
ده‌ردی بــــێ دهرمــانه چیبكه‌م چاری ناچاری مه‌یه
بــــاده بێنه پێشكــــــهشم كه تـــــا زمانــم لاڵدهبێ
مستی مه‌ستی با له ڕومدا تاكو مێشكم قاڵدهبێ
بــــاده بێنه بــــا دهرونـــــم پــــڕ له كڵپه‌ی مه‌ی بكه‌م
كه‌عبه كه‌چ نابێ ئه‌گه‌ر بێ و جارێ من ئۆخه‌ی بكه‌م
ئاگــــــرت ئاگـــر بڕێكه ده‌ردی دڵ بێده‌نگ ده‌كا
خه‌م كه ده‌ریای تاڵ و ژاڵه مه‌ی به تاڵانی ده‌با
حسیب قه‌ره‌داغی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-06-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تا بادی خەزان دایە گوڵ و بەرگی ڕەزانم
سەد جێ وەکو بولبول لە جگەر داغی خەزانم
وەک بەرگی گوڵم دی کە بە با چوو بە ئەسیری
کڕ کەوتم و شێت بووم، حەپەسام، ڵاڵ بوو زوبانم
قومری وەرە هەتا دەمرین پێکەوە بگرین
تۆ سەروی ڕەوانت چووە، من ڕۆحی ڕەوانم
بولبول وه‌ره تا ڕۆحی من و تۆیه بناڵین
تۆ باغی گوڵانت چوو، ئه‌من داغی دڵانم
ئه‌ی مه‌عده‌نی شیر و شه‌كەر، ئه‌ی گوڵبه‌ر و دڵبه‌ر
ئه‌ی تازه گوڵی داره گوڵی باغی جینانم
که‌س سیڕڕی ده‌م و عیشقی میانی نه‌ده‌زانی
ئه‌شکم بووه غه‌ممازی هه‌موو ڕازی نیهانم
تۆ چونکه له له‌یلا گه‌لێ شیرینتری بۆیە
مه‌جنوونی ده‌ر و ده‌شتم و فه‌رهادی زه‌مانم
ئیشم هه‌موو ناڵینه له ئێشی دڵی ڕێشم
کارم هه‌موو گریانه له‌به‌ر ده‌ردی گرانم
بۆ گەردەنی تۆ بوومە ئەسیری سەری زوڵفت
من مورغی شەباوێزم و عاشق بە بەیانم
جان بەخشە دەڵێن ماچی دەمت وەختی تەبەسسوم
تا کــــــــەی بمـرم موعجـیزەی ئەم سـیـڕڕە نەزانـم
جەزبه‌ی نیگه‌هت خۆشی نه‌هێشتم به برۆی تۆ
قیبله‌م چووه تا مه‌ستی مه‌یی پیری موغانم
فه‌رمووی: که له‌گه‌ڵ هاتم ئه‌تۆ ڕۆح بده، چاوم!
سا ساقی، ده‌جا جامێ که هه‌روا نیگه‌رانم
چاوت بە نیگەهـ کردن و زارت بە تەبەسسوم
هاتن بە تەمای غارەتی عەقڵ و دڵ و جانم
ئەو دەستە سوارێکە ئەمیش تازە بەهارێ
ئەو ڕاو و شکارێکە، منیش کاس و نەزانم
کێو هاتە سەدا و ناڵە بە هاواری (وەفایی)
جارێکی لە تۆ کاری نەکرد ئاهـ و فوغانم!
وەفایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-06-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دەر نەکەوتی بۆیە بەم جەژنە بەرۆژوو مامەوە
جەژنی من جەژنانەی تۆبێ بەماڵ و جانەوە
تۆخودا ڕەحمت ببێ بەسیە ئیتر بنوێنە رووت
ئینتیزاری مانگە "حەمدی" بۆیە بەم سەربانەوە
حەمدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-06-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
- " دڵته‌نگ مه‌به !
ڕۆژێک دادێ ده‌چیته‌وه
که چوویتهوهش
نیشتیمانت
خۆی له‌بنڕا هه‌ڵده‌که‌نێ
ئامێزت بۆ ده‌کاته‌وه
وه‌ک دایکت به پیرته‌وه دێ! "
"نا،گیانه،نا،قه‌ت وامه‌ڵێ !
چۆن شتێک به پیرمه‌وه دێ ...
که ئه‌و هه‌موو ساڵ و مانگه
له بڕبڕه‌ی پشت و خوێندا
ئه‌من ئه‌وم هه‌ڵگرتبێ ؟ ! "
عەبدووڵا پەشێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-06-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پردی سوور ئاخۆ له‌بیرت ماوم
به نـهمامـی له دهراوت ڕواوم !
سه‌رده‌مێک ڕێڕه‌وی دڵداران بووی
سـه‌ر له ئێواره مه‌کۆی یاران بووی
ههینـوان جـه‌ژنه بوو ده‌ور و به‌ری تۆ
به‌زم و خۆشی بوو له سایه‌ی سه‌ری تۆ
به‌ند و بهسـتێ هه‌یه بت بزوێنێ
بشکێ ئه‌و ده‌سته دڵت ده‌شکێنێ
هەژار موکریانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-06-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شایی
شایی
كوڕ:
بڕوانه شاییه چۆپییه له‌و ماڵه
گوێ بگره زوڕنایه ده‌هۆڵه شمشاڵه
زه‌رد و سور تێكه‌ڵ بوون ژن و پیاو هه‌رایه
له‌و ناوه هه‌ر هاڕه‌ی هیاسهی تۆ نایه
... سا توخوا خێراكه با بڕۆین ده‌ست بگرین
به‌كامی دڵداری پێكه‌وه هه‌ڵپه‌ڕین
كچ:
گوڵ نه‌بێ بۆ سه‌رم ئاڵ چه‌پكێ زه‌رد چه‌پكێ نایه‌م بۆ زه‌ماوه‌ن نایه‌م بۆ هه‌ڵپه‌ڕكێ
كوڕ:
كچ له ڕێی جوانیتا كچ له ڕێی جوانیتا
كچ له ڕێی نیونیگای هاتوچۆی كانیتا
پایزه گه‌ڵای دار ڕژاوه باغ ڕووته
گوڵ كوانی؟گوڵ لێوی به بزه پشكووته
كچ:
گوڵ نه‌بێ بۆ سه‌رم زه‌رد چه‌پكێ ئاڵ چه‌پكێ
نایه‌م بۆ زه‌ماوه‌ن نایه‌م بۆ هه‌ڵپه‌ڕكێ
بتدایه دڵ به من،به هه‌موو مه‌عناوه
دوو چهپكت ئه‌هانی له باغچه‌ی پاشاوه
كوڕ(ئه‌ڕوا له بخۆیه‌وه به گۆرانی ئه‌ڵێ)
باغچه‌ی پقاشا له وبه‌ر ئاوا
خێڵی دوژمن ده‌وره‌ی داوه
ئه‌ڕۆم:ڕێگام لێگیراوه
ناڕۆم:چاو كاڵ لێم تۆراوه
(به‌ره‌به‌ره له دێ دوور ده‌كه‌ونه‌وه)
كوڕ:
به باغچه‌ی پاشادا ورد گه‌ڕام خوار و ژور
زه‌رد هه‌بوو،بۆم چنیت چنگ نه‌كه‌ووت گوڵ سوور
نازانم ئه‌مجا دێیت بۆ شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ؟
كچ:
نایه‌م گوڵ ماویه‌تی بۆ سه‌رم سوور چه‌پكێ
كوڕ(یه‌خه‌ی مراخانی ترازان)
كچ:
هه‌ی هاوار تفه‌نگی دوشمنیش پێكاتی؟
ڕاكێشێ تاوێ سه‌ر بنێره سه‌ر ڕانم
با بگریم بۆ دڵێ بۆ گوڵێ دۆڕانم
گۆران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-06-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عاشق
عاشق
یەکەم جار بوو قامیشەڵان
قامیشێکی عاشقی خۆی لێ یاخی بێ
ئەم عاشقە باریکەلە ڕەنگزەردەمان
دڵی بە "با"ی وەشتا چووبوو
قامیشەڵان وتیان نابێ و نەیاندایە
عاشقی شێتی بێ ھەناو
وتی: ئەو تەنھا لە لایە ئێوەش ھەمووتان لە لایە
ئەوەش دڵم!
قامیشەڵانی ڕق ھەڵساو
بۆ سزادانی دڵداری چاو بە شەونم!
دار کونکەرەیان بۆ بانگ کرد
دارکونکەرەی دەنووک زۆر تیژ
پێنج شەش کونی کردە دڵ و
لەشی قامیش
لەوڕۆژەوە ئەو عاشقە
بوو بە شمشاڵ
لەوڕۆژەوە زامی دڵدار
بە پەنجەی با
دێتە قسە و
گۆرانی بۆ دنیا ئەڵێ
ھەتا ئیستا
شیرکۆ بێکەس
ئاوێنە بچکۆلەکان-١٩٨٥
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

07-06-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گــــوڵ لـــه گـــوڵزارا نه‌مـا بولبول ئــــهبــــێ زاری بکا
شێوه‌یی شادی لــــهسـهر ده‌کــــــات و غــهمبــار بکا
نێرگسی شه‌هلا که مه‌شهووره به مه‌خموری ئــهبێ
دایما له چــــــاوه کـــــهسبی عـــلــمــی بیماری بکا
فه‌سڵی ئه‌و ناسك غه‌زاله ڕۆیی عورششاقی حه‌زین
هه‌ر ئه‌بێ سهیلی سروشکی خوێن له چاو جاری بکا
تو خـودا ، بـــــادی سهبــــا ، بـــه‌و نازه‌نینه تــــۆ بڵێ
به‌س ڕه‌قیب تهلتیف بــــکات و ده‌ردی دڵ کــــاری بکا
دلبـهرم لــــه‌م شـاره ڕۆیـــی (ئه‌حمه‌دی) بێچـــاره وا
بۆ سوپاهی غـــه‌م ، ئه‌بێ ڕه‌سمی سوپههداری بکا
ئه‌حمه‌د موختار جاف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 2 نفر (0 عضو و 2 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 09:50 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|