زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پڕۆفیسۆردکتۆرمارف خه‌زنه‌دار
ناوی ته‌واوی مه‌عروف عه‌بدولقادر مه‌عروف عه‌زیز خه‌زنه‌دار-ه، له 1/11/1930 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌شاری هه‌ولێرو ئاماده‌یی له‌شاری كه‌ركوك ته‌واوكردووه.
ساڵی 1952 ده‌بێته مامۆستای سه‌ره‌تایی و پاشان ده‌بێته فه‌رمانبه‌ر به‌پله‌ی نووسه‌ر له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌روه‌رده‌ی ئه‌وكاته تا ساڵی 1957.
ساڵی 1957 خوێندنی زانكۆی ته‌واوكرد له‌كۆلێژی ئاداب له‌به‌غداو به‌كالۆریۆسی له‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ده‌ستهێناو بووه مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی. له‌ئاداری 1960 په‌یوه‌ندیی بهالبعپه العلمیه العراقیه كرد‌و بۆ ماوه‌ی نۆ مانگ بوو به‌خوێندكار له‌مۆسكۆ، پاشان له‌شاری سانت پترسبۆرگ نیشته‌جێبوو بووه خوێندكاری خوێندنی باڵا له‌به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی كوردی له‌په‌یمانگای دیراساتی رۆژهه‌ڵات سه‌ر بهئهكادیمیای زانستی روسیا و بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌ده‌ستهێنا، له‌كۆلێژی رۆژهه‌ڵات له‌زانكۆی سانت پترسبۆرگ بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌كۆی ده‌نگی لیژنه‌ی گفتوگۆ به‌ده‌ستهێنا له‌ساڵی 1963. ساڵی 1968 بووه مامۆستا له‌به‌شی كوردی زانكۆی به‌غداو هه‌ڵبژێردرا به‌سه‌رۆكی ئه‌و به‌شه‌و تیایدا به‌رده‌وامبوو تاكو خانه‌نشینبوونی له‌ساڵی 1981 دا.
له 1973 دا ناونیشانی مامۆستای یاریده‌ده‌ری وه‌رگرت.
له 1979 دا ناونیشانی مامۆستای به‌پله‌ی پرۆفیسۆر وه‌رگرت.
ساڵی 1973 به‌شی كوردیی له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی به‌غدا دامه‌زراند.
وه‌كو نووسه‌رو سه‌رنووسه‌ر له‌چه‌ند گۆڤار‌و رۆژنامه‌یه‌كدا كاریكردووه.
32 كتێبی چاپكراوی هه‌یه له‌نووسین و وه‌رگێڕان و لێكۆڵینه‌وه‌و بواری خوێندن، له‌گرنگترین ئه‌و چاپكراوانه میژووی ئه‌ده‌بی كوردییه، كه له‌حه‌وت به‌گ پێكهاتووه.
ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراقه.
له‌ساڵی 1960 ه‌وه ئه‌ندامی یه‌كێتیی رۆژنامه‌نووسانی جیهانه.
ئه‌ندامی كارای كۆڕی زانیاریی كوردستان بووه.
له 25-10-2010 له هه‌ولێر به نه‌خۆشیی دڵ كۆچی دوایی كرد. هه‌روه‌ها چه‌ند ژماره‌یه‌كی گۆڤاری (ده‌فته‌ری كوردهواری)ی ده‌ركردووه‌و له گۆڤاری (رۆژی كوردستان- شمس كوردستان) ده‌سته‌ی نووسه‌ران و له گۆڤاری (كاروان) راوێژكاری ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری بووه. له بواری ئه‌كادیمیدا له به‌شی كوردیی زانكۆی ئه‌ده‌بیاتی به‌غداو هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی عه‌ننابی جهزائیرو به‌شی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر مامۆستا بووه‌و ئه‌ندامی كۆرِی زانیاریی .
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دکتۆرئهورِهحمانی حاجی مارف
زانا و نووسه‌ر و زمان‌زان و زمان‌ناسی مه‌زنی كورد (ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف)، نیو سه‌ده بێ پسانه‌وه كونجكاو به‌دوای وشه‌ی كوردی و خجڵی كاری زمانه‌وانی، ئهمئێستاش له نێو وشه و قه‌ڵه‌می هه‌مووماندا ده‌ژیت، یه‌كێكه له سه‌رچاوه و كۆڵه‌كه سه‌ره‌كی و پته‌وه‌كانی زمانی كوردی، به نووسین و لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگێڕان و سه‌رنجه‌كانی خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی پێشكێش به نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه و له زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی زمان دواوه و گه‌لێك دیوی شاراوه‌شی ده‌رخستوون و په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵماڵیون و ساغیكردوونهتهوه.
زانای گه‌وره‌مان (ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف) له‌دوای ته‌واوكردنی قۆناغی ئاماده‌ییدا، به مه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن ڕوو له وڵاتی ڕوسیا ده‌كات، سێزده ساڵ له‌وێ ده‌مێنێته‌وه و به‌هه‌وڵ و كۆشش و توانستی خۆی له‌رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نووسه‌ره گه‌وره‌كانی جیهان زمانی ڕووسی فێرده‌بێت. له زانكۆی (لێنیگراد) بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و ماجستێر به‌ده‌ستده‌هێنێت، دواتریش له (ئامۆژگاری ڕۆژهه‌ڵاتناسیی ئه‌كادیمیای سۆڤیه‌تی لێنیگراد) به هاوكاری مامۆستا كورده‌كه‌ی پڕۆفیسۆر (قه‌ناتی كوردۆ- كوردۆیف)، كه كه‌ڵك و قازانجێكی زۆری لێبینیوه و بۆئه‌و پاڵپشتێكی به‌هێز بووه، نامه‌ی دكتۆرایهكهی له‌باره‌ی (مێژووی فه‌رهه‌نگنووسیی كوردی و شێوازی دانانی فه‌رهه‌نگی ڕووسی-كوردی) ته‌واوده‌كات و بڕوانامه‌ی دكتۆراش به‌ده‌ستده‌هێنێت.
له ساڵی (1973)دا ده‌گه‌ڕێته‌وه و نیشتمان و له كۆڕی زانیاریی كورد و زانكۆیهكانی: (سلێمانی و ئیبن ڕوشد و خانه‌قین) قۆڵی خزمه‌تكردن هه‌ڵده‌كات و وانه به قوتابییانی به‌كالۆریۆس و ماجستێر و دكتۆرا ده‌ڵێته‌وه و سه‌رپه‌رشتی ده‌یان نامه‌ی ماجسێر و دكتۆرای كردووه، ئاریكار و هانده‌ری گه‌وره‌ی قوتابییه كورده‌كانی به‌شی كوردی بووه له شاری به‌غدا و پاڵپشتێكی به‌هێزیان بووه.
له‌ماوه‌ی ژیانیدا زیاتر له بیست كتێب و سه‌دان وتار و لێۆڵینه‌وه و چه‌ندین كتێب و وتاری وه‌رگێڕدراوی له باره‌ی زمان و ئه‌ده‌ب و كوردناسی و ڕه‌خنه و فه‌رهه‌نگنووسی پێشكێش به كتێبخانه‌ی كوردی كردووه و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش گرنگی و تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و بوون به هه‌وێنی چه‌ندان كتێب و وتار و توێژینه‌وه‌ی دیكه، كه بڕواناكه‌م نووسه‌رێك له‌سه‌رده‌می ئه‌و و دوای ئه‌ویش هه‌بووبێت، دوو قسه‌ی له‌سه‌ر زمانی كوردی كردبێت و سوودی له نووسین و بیروڕایه‌كانی ئه‌وڕه‌حمان وه‌رنه‌گرتبێت، ئێستاش نووسینه‌كانی له قوتابخانه‌كان و زانكۆیه‌كان ده‌خوێنرێن و نرخ و بایه‌خی تایبه‌تییان هه‌یه، به جۆرێك زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و خوێنده‌وارانی ئه‌م وڵاته مشتێك له خه‌رمانی زۆر و زه‌وه‌ندی ئه‌م كه‌ڵه زانایه‌یان به‌ركه‌وتووه، به‌رهه‌مه‌كانی پڕن له داهێنان و بابه‌تی نوێ، به‌رده‌وام ملی داوه‌ته به‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی زمان، كه قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌كراوه یان كه‌مترین سه‌رچاوه‌یان له‌سه‌ر هه‌یه و كتێبخانه‌ی كوردی پێویستی پێ هه‌بووه. له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانیشه‌وه ده‌یان كوردناس و زمان‌ناس و كه‌ڵه‌نووسه‌ری جیهانی به خوێنه‌رانی كورد ناساندووه.
دوای ته‌مه‌نێك له نووسین و خزمه‌ت و خه‌مخۆری، كاروانی خزمه‌تی ئه‌و كه‌ڵه زانایه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاری كارێكی درێژخایه‌ن وه‌كو دانانی فه‌رهه‌نگێكی "كوردی-كوردی" ده‌دات، كه خه‌ونێكی له مێژینه‌ی خۆی بووه و ماوه‌یێك به‌تامه‌زرۆییه‌وه خه‌ریكی فه‌رهه‌نگه‌كه ده‌بێت، به‌ڵام نه‌خۆشی به‌رۆكی ده‌گرێت و تا ڕاده‌یێك له كاری فه‌رهه‌نگه‌كه دووری ده‌خاته‌وه، دواجاریش مه‌رگ مه‌ودای ته‌واوكردنی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی پێنه‌دا. فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی ناوی "میدیا"ی لێنابوو، خۆی له بیست و پێنج به‌رگدا ده‌بینیه‌وه و به ڕێوشوێنێكی زانستیی فه‌رهه‌نگنووسی دایڕشتبوو و به پشتبه‌ستن به یاسا و ده‌ستوره‌كانی بواری فه‌رهه‌نگسازی وشه و واتایهكانی تۆماركردبوون و له‌سه‌ر هه‌مان ڕێچكه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی (قاموسی زبانی كوردی) ده‌ڕۆیشت. مخابن (میدیا)ش وه‌ك فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی زه‌بیحی به نامورادی سه‌رینایه‌وه.
ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف نزیكه‌ی چل ساڵ وه‌ك خزمه‌تكارێكی شاره‌زا و دڵسۆز شه‌و و ڕۆژی لێكگرێداوه و لێره و له‌وێ به وشه و هه‌ڵوێست خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه، ئه‌وه‌ته خاكییانه و له‌خۆبوردوانه نووسیویه‌تی: (كۆڵه‌وارم و هه‌ر هێنده‌م له ده‌ست دێت، خۆزگه كاری گه‌وره‌م له باردا بووایه، خه‌جاڵه‌تی قاپی دڵسۆزی میلله‌ته‌كه‌مم، كه هێنده دڵپاك و له‌خۆ بووردوون، ده‌ست به ڕوومه‌وه نانێم ئه‌و جۆره دیاریانه‌م لێ وه‌رگرن).
سه‌د مخابن له شه‌وی 7\8/7/2007 به‌كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن گیانی پاكی سپارد و له ده‌ست نه‌ته‌وه‌كه‌ی چوو، زمانه‌كه‌مان پێویستی زۆری به‌م زانایه مه‌زنه مابوو، هێشتا چه‌ندین مه‌ڵۆ و شارای دیكه‌ی له باوه‌ش بوو بیانخاته سه‌ر خه‌رمانی زانستیی كاره‌كانی، تا گه‌لێك مه‌سه‌له و كێشه‌ی دیكه‌ی زمانی كوردیمان بۆ ڕوون و یه‌كلابكاته‌وه.
دانه‌بڕان و درێژه‌دان به كاروانی خزمه‌ته‌كانی جوانترین وه‌فایه پێشكێش به‌و پیاوه مه‌زنه‌ی ده‌كه‌ین، پێویستیشه له لایه‌ن حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و دڵسۆزانه‌وه، له ئاست خزمه‌ته بهرچاوهكانیدا ساڵانه یادی ئه‌م زانایه بكرێته‌وه، په‌یكه‌رێكی شایسته‌ی له‌به‌رده‌م كۆلێژی زمان یان كۆڕی زانیاریی كورد بۆ چێبكرێت، هه‌روه‌ها ئاوڕ له به‌رهه‌مه چاپ نه‌كراوه‌كانی بدرێته‌وه و كار بۆ چاپكردنیان بكرێت، به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانیشی دووباره چاپ بكرێنه‌وه، كه هه‌موویان سه‌رچاوه‌ی پێویست و گرنگن. هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی (ئه‌وڕه‌حمانی حاجی مارف) گۆڕه‌كه‌ی شاد و پڕ نوور بێت.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مامۆستا مه‌سعوود محه‌ممه‌د جه‌لیزاده
هزرڤان و نووسه‌ری بیروردی كورد‌و كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌دی جه‌لیزاده له ساڵی 1919دا له شاری كۆیه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی و وێژه‌یه و زانست په‌روه‌ر هاتۆته جیهانه‌وه و گه‌شتی خوێندنی له ساڵی 1926دا له كۆیه ده‌ست پێكردووه و قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له هه‌ولێر له ساڵی 1940دا ته‌واوكردووه و له ساڵی 1945یشدا خوێندنی كۆلیژی مافی له به‌غدا وه‌رگرتووه‌و بووه‌ته پارێزه‌رێكی یاساناس. له خوێندنی كۆلیژی ماف‌دا هاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیری لێهاتووی كورد بووه به‌یه‌كه‌وه زۆربه‌ی ئێواران سه‌ردانی ساڵۆنی وێژه‌ی خاتوو "به‌هه‌یه فه‌ره‌جوڵڵا"ی كچه كوردی میسریان له گه‌ڕه‌كی ئه‌عه‌زمیه‌ی به‌غدا كردووه، كه ئه‌وسا ئه‌و خاتوونه زانایه‌ی كورد مامۆستای "كۆلیژی كچان" بووه له به‌غدا. له‌و ماڵه‌دا به‌رده‌وام كۆڕی فه‌لسه‌فی و هزری ده‌به‌سترا. مامۆستا مه‌سعود له‌و ساوه بیری كه‌وته سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.
ئه‌و مامۆستایه لێهاتووه له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری گه‌لێك فه‌رمانی گرته ئه‌ستۆ وه‌ك: نوێنه‌ری خه‌ڵكی ناوچه‌ی كۆییه له په‌رله‌مانی ئێراق له هه‌ردوو ده‌وره‌ی ساڵانی 1953 و 1954 و له دوای شۆڕشی 14ی ته‌مموزی 1958یشدا كرا به ئه‌ندامی لیژنه‌ی چاكسازی كشتوكاڵ له ئێراقدا و له‌گه‌ڵ چه‌ند یاساناسێكی دیكه‌دا یاسای چاككردنی كشتوكاڵ و ئاودێریان دانا و ئه‌و یاسایه له 30ی ئه‌یلوولی 1958دا به‌ناوی "یاسای چاككردنی كشتوكاڵ له كۆماری ئێراق"دا بڵاوكرایه‌وه.
مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د له ساڵی 1964دا به ناوی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستان كرا به شالیاری وڵات له كابینه‌ی "تاهیر یه‌حیا" دا تاكو ساڵی 1965 و له دوا دوای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا كرا به ئه‌ندام له "ئه‌نجوومه‌نی گشتی خدمه" و له پاش دامه‌زراندنی كۆڕی زانیاری كوردی له 1970.08.29دا له شاری به‌غدا كرا به ئه‌ندامی كارای ئه‌و كۆڕه‌ی زانیاری و به جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆڕ‌و كاتێكیس له دوای هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا كۆڕی زانیاری ئێراق ده‌سته‌ی كورد مامۆستا مه‌سعود وه‌ك سه‌رۆكێكی كارا له كۆڕه‌كه‌دا مایه‌وه.
له دوای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستانی باشوور له به‌هاری ساڵی 1991و كێشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌نته‌ری ئێراق له كوردستان، گه‌ڕایه‌وه كوردستان تاكو له ڕۆژی 2002.04.01 له نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری هه‌ولێر كۆچی دوای كرد و هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌و ناوداره به‌هه‌موو لایه‌كی كوردستاندا بڵاوبووه‌و بۆ ڕۆژی 2002.04.02دا له گۆڕستانی ده‌روێش خدر له كۆییه له ته‌نیشت گۆڕی مه‌لای گه‌وره‌ی باوكی‌دا به‌خاكی سپێردرا.
مامۆستا محه‌مه‌د هزرڤان و بیرمه‌ند
مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی كورد بوو ڕووناكبیرێكی مه‌زنی كوردستان بوو سه‌رچاوه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی هێگڵ و ماركسی به‌وردی خوێندبوه‌و له‌گه‌ڵ باری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان به‌راورد ده‌كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و له دژی هه‌ندێ لایه‌نی نێگه‌تیڤی بوو.
مرۆڤ سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی باوه‌ڕیی پێ یه‌تی ده‌ری ببڕێ. نه‌ك باوه‌ڕیی پێی نه‌بێ و ڕووكهشهو له ترسی ئه‌م و ئه‌و نه‌وێرێت ڕاستی هزرو بۆچوونی خۆی ده‌ربڕێ.
مه‌سعود محه‌مه‌د به نووسین ده‌هاته گۆڕه‌پانی ده‌مه‌ته‌قێ و وتووێژوو ڕاستی باوه‌ڕی خۆی بوێرانه ده‌رده‌بڕی. با ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆچوونیان له بیروبۆچوونه‌كانی ئه‌و نه‌بوو به نووسین وه‌ڵامیان بدایه‌وه.
شێوازێكی تایبه‌تی هه‌بوو له نووسینه‌كانی، كه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا نه‌ده‌گونجا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده گوێی به پۆڵین كردنی بابه‌تی نووسینه‌كانی نه‌ده‌دا، ناونیشانی سه‌ره‌كی و سه‌ردێڕی لاوه‌كی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه پێشكه‌ش ده‌كردن و باكی نه‌بوو گه‌ر پتر له سه‌د لاپه‌ڕه له نووسینه‌كانی له ژێر یه‌ك ناونیشانی یاخود بێ ناونیشان بخاته به‌رده‌م خوێنه‌ری بابه‌ته‌كانی بخوێنێته‌وه.
مه‌سعوود محه‌مه‌د له ژیانی بیرمه‌ندیندا زنجیره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێزی له دوو توێی په‌رتووكی زلدا به چاپ گه‌یاندووه، كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌شێكیانن:
په‌رتووكه كوردییه‌كان
1- حاجی قادری كۆیی - به‌شی یه‌كه‌م - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1973
2- حاجی قادری كۆیی - به‌شی دووه‌م - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1974
3- حاجی قادری كۆیی - به‌شی سێیه‌م - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1976
4- ووردبوونه‌وه‌یه‌ك له چه‌ند باسێكی ڕێزمانی كوردی - كۆڕی زانیاری كورد 1974
5- چه‌پكێك له گوڵزاری نالی - كۆڕی زانیاری كورد به‌غدا 1976
6- چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی ڕێزمانی كوردی - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1976
7- مرۆڤ و ده‌وروبه‌ر - به‌غدا - كۆڕی زانیاری ئێراق - ده‌سته‌ی كورد 1984
8- به‌ره‌و شه‌قامی ئاخاوتنی كوردی - به‌غدا - كۆڕی زانیاری كورد 1978
9- گه‌شتی ژیانم - سوێد - ستۆكهۆڵم - 1992 چاپی یه‌كه‌م
په‌رتووه‌كه عه‌ره‌بیه‌كان
اعاد التوازن الی میزان - مختل - المجمع العلمی الكردی - به‌غدا 1977
2- الی غورباشوفت العظيم
3- التفسیر البشری للتاریخ
4- المجتمع البشری لماذا يشبه مستشفى المجانین - اربیل - ده‌زگای ئاراس
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوکتورحهسهن سه‌لاح سوران
حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران, له 23.9.1941 له ئاوایی ساروقامیش, له ناوچه‌ی بۆكان, له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتۆته دنیا. بابی له بنه‌ماڵه‌ی بوداق سوڵتان (له فه‌رمانڕه‌وایانی موكری) و دایكی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵانه كه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌رده‌ڵانیش چه‌ند سه‌ده فه‌رمانڕه‌وای كوردستانی گه‌وره بوون.
سۆران بێجگه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری له‌نده‌ن كولیژهكانی( Trinity, Sent Jorj, Dtanford) له ئینگلستان زمانی ئینگلیسی خوێندووه و وه‌ك پسپۆڕی زمان و ئه‌ده‌بیاتی ئینگلیسی له تاران كار ده‌كات و له ساڵی 1965 هه‌تا ئه‌مڕۆ وه‌ك شاعیر‌و نووسه‌ر و وه‌رگێر به‌رهه‌مه‌كانی به زمانی كوردی پێشكه‌ش ده‌كات به‌شێك له گرینگ‌ترین كار و چالاكییه‌كانی مامۆستا "سۆران" بریتین له: نووسینی نزیكه‌ی 20 كتێب به زمانه‌كانی كوردی، فارسی، ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و ئه‌زموونی 40 ساڵ وه‌رگێڕان له زمانه‌كانی كوردی، ئینگلیزی، فه‌رنسی، ئه‌ڵمانی و رووسی.كه گوڵبژێرێكیان به‌م چه‌شنه‌یه:
1. شه‌جه‌ره‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌گزاده به زمانی فارسی له ساڵی 1965 له شاری ته‌ورێز چاپ كراوه.
2. دیوانی سوران, هه‌ڵبژارده‌ی هونراوهكانی له ساڵی 1966 له ته‌ورێز چاپ كراوه.( ئه‌م كتێبه و كتێبی« چریكه‌ی كوردستان»ی حه‌سه‌ن زیره‌ك تاقه كتێبن كه له ده‌وره‌ی ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی رژێمی پههلهوێدا چاپ كراون. ئه‌وه‌ی چۆن سه‌رڕای یاساخ بوون ئه‌م دوو كتێبه چاپ كراون پرسیارێكه كه نووسه‌ر حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران له نووسراوه‌یه‌كدا وڵامی ده‌داته‌وه و خانم مێدیا زه‌ندیش له كتێبی زمانی دوولا دا باسی لێوه ده‌كات)
3. ئه‌شكه‌نجه و كوشتاری بنهماڵهێكی كورد, به زمانی ئینگلیسی له ساڵی 1978 له له‌نده‌ن چاپ كراوه.
4. هونراوه و په‌خشان, كۆمه‌ڵه هونراوه و په‌خشان چاپی تاران.
5. كهلماجاڕ كۆمه‌ڵه هونراوه له تاران چاپ كراوه.
6. زمان وئه‌ده‌ب باسی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی چاپی تاران.
7. كتێبخانه‌ی سۆران( بیبلۆگرافی كوردی ) له سێ به‌رگدا به زمانی كوردی كه له ساڵی 1976 هه‌تا ئێستا كاری له سه‌ر ده‌كرێ. به‌رگی هه‌وڵ ساڵی 1979 له له‌نده‌ن چاپ كراوه.
8. داری مازو باسی هه‌مه ڕه‌نگی زمان و ئه‌ده‌ب به زاراوه‌گه‌لی سۆرانی, هه‌ورامی, كهلوری. له تاران چاپ كراوه.
9. كانی سارد په‌خشان له تاران چاپ كراوه.
10. باڵه كۆلاره باسی نامه نووسین و زمان‌ناسی كوردی له تاران چاپ كراوه.
11.یاسای هه‌تاو, رۆمان له ژێر چاپ دایه.
12. ناوی كیژان و كوڕانی كورد (ناونامه‌ی كوردی) له ژێر چاپ دایه.
13. به‌یان كۆمه‌ڵه هونراوه. له ژێر چاپ دایه. ( به‌یان ناوی چیایه‌كه له ناوچه‌ی هه‌وشار)
14. فه‌یزوڵابه‌گی یه‌كانی بۆكان به زمانی ئاڵمانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ دوكتور W. Rudolf ئه‌م كتێبه له لایه‌ن دوكتور ن.عه‌بباس ئهحمهددهوه ههڵگهڕاندراوهته سه‌ر كوردی.
15. یاسای هه‌تاو ( ڕۆمان) چاپ ده‌كرێ.
16. فه‌رهه‌نگی فارسی ـ كوردی (بچكۆلانه) به‌ر له ساڵی 1979پێش نوسخه‌ی لێ چاپ كراوه
17. وه‌رگه‌ڕاندنی بابه‌تی زانستی, فه‌ننی و تێكنۆلۆژی له زمانگه‌لی ئوروپی بۆ سه‌ر زمانی فارسی.
18. چاپی ژماره‌ێكی زۆر وتار له سه‌ر زمان و ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ له گۆوارهكاندا.
19. به‌شداری له كۆڕوكۆمه‌ڵ و سمینار و پێشكه‌ش كردنی هونراوه ووتار.
20. وتنه‌وه‌ی ده‌رسی زوان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی له زانستگای عیلم و سه‌نعه‌تی تاران له ساڵی 2001 و 2002و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی كۆڕی كورده‌كانی تاران.
حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران دانشتووی شاری تارانه و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆڕی كورده‌كانی تاران بوو.
مام وه‌ستا سوران سالی 2008 کاندیدی وه‌رگرتنی "جایزه‌ی صلح نوبل" بوو.
خۆی له زمانی گۆرانه‌وه ده‌ڵێ « ئه‌و خه‌یاڵه‌ی پێی مه‌ستم ناكه‌وێته چوارچێوه‌ی هه‌ڵبه‌ستم» ئه‌وه‌ش ڕێگای دورو درێژی نووسه‌ر دیار ده‌كات.
شاعیری به‌ئه‌زموون و لێكۆڵه‌ر و نووسه‌ری ناسراوی كورد مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح ناسراو به "سۆران" نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه 16ی سێپتێمبر 2009به هۆی جه‌ڵده له ماڵی خۆی له شاری كه‌ره‌ج ماڵئاوایی له ژیان و جیهانی نووسین كرد.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوکتور عه‌لی روخزادی
بێ شک هه‌موو میلله‌ت و گه‌ل ووڵاتێک مرۆڤی خاوه‌ن بههرهوهونهرمهندو خهمخۆرودڵسۆزی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه به‌ڵام شانازیه‌کانی نووسهروشاعیرو هونهرمهندوبهگشتی خه‌مخۆران و دڵسۆزانی گه‌لی ئێمه له‌وه‌دایه سه‌ره‌ڕای دووربوون وپهڕیوه بوون له دیاروزێدی خۆیان که‌چی هه‌ر به‌قه‌ڵه‌م وبهبیر له خزمه‌ت گه‌ل وزێدهکهی خۆیان دا ده‌مێننه‌وه که زۆرجاریش تووشی ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه ده‌بن له پێناویشی گه‌لێ شت ئه‌به‌خشن ، یه‌کێکی دیکه له‌و رۆڵه به ئه‌مه‌گ وخهمخۆرانهی شاری سهقزوکوردستان به گشتی خوالێخۆش بوو بهڕێزدوکتورعهلی روخزادی یه که به‌شێک له هه‌وڵ وته‌قه‌لا ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی یه‌کانی ئه‌خه‌ینه به‌رسه‌رنج وبیروراتان. دوکتور عه‌لی روخزادی کوڕی حهمهساڵهخانی روخزادی و کچهزایی مه‌رحوومی ئایه‌تووڵڵا مه‌ردووخ
ساڵی کۆمار واته ساڵی 1324 هه‌تاوی له گوندی (خاڵهوازه)ی بناری چیای چل چه‌مه له ناوچه‌ی خوڕخوڕه‌ی سه‌قز له‌دایک بوه خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی له شاره‌کانی سهقزو سنه ته‌واو کردوه و دیپلۆمیشی له ده‌بیرستانی (دارولفنوونی) تاران ته‌واو کردوه له ساڵی 1342 هه‌تاوی یه‌وه بوه‌ته مامۆستای قوتابخانه له شاری سنه که هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا خوێندنی زانکۆی هه‌تا پله‌ی دوکتورای ئه‌ده‌بیات درێژه پێ داوه.
مامۆستا روخزادی له بواری جۆراوجۆری ئه‌ده‌ب وهونه‌ردا زیاتر له 40 ساڵی ره‌به‌ق سه‌رقاڵی خزمه‌ت کردن ومامۆستایهتی وهه‌روه‌ها پێش که‌ش کردنی ده‌یان به‌رهه‌می به پێزی زانستی وفه‌رهه‌نگی وهونه‌ری به شێوه‌ی کتێب ، وتار ، لێکۆڵینه‌وه وتوو وێژ، کۆکردنه‌وه‌ی بابه‌ته فولکلۆریه‌کان وزمانناسی ئاواناسی ... که به‌شێکیان ئه‌مانه‌ن:
کتێبه‌کان
1- نه‌وای شێعری فارسی (قافیهورهدیف)
2- ئاواشناسی و دهستوورزمانی کوردی)
3- ئه‌مسال وحوکم کوردی (گواره‌ی کوردی)
4- بهراوهرکردنی ئاوایی دهستوورزمانی کوردی وفارسی)
5- به‌راوه‌ردکردنی ئاوایی وشه‌کانی زمانی کوردی له گه‌ڵ زمانی فارسی معیاروپههلهوی)
6- فێرکاری زمانی کوردی سۆرانی .
7- رێزمانی کوردی سۆرانی.
8- ده‌ستوور زمانی فارسی.
9- سه ناعات ئه‌ده‌بی و نیازه‌کانی وته له ئه‌دبی فارسی دا.
وتار‌و بێژه‌ری
1- سوهری خه‌یاڵ له شێعری مه‌وله‌وی،... کونگره‌ی یادی مه‌وله‌وی سه‌قز 1371
2- شێعری "بێسارانی" له روانگه‌ی مه‌کته‌به ئه‌ده‌بی یه‌کانه‌وه .... هه‌مایش بێسارانی ، مه‌ریوان 1375
3- تاو توێ کردنی سه‌بک ناسینی شێعری "ناری" هه‌مایش ناری مه‌ریوان 1376
4- رهوشگهلی ناسینی بابه‌ته فه‌رهه‌نگیه‌کان له سێهه‌مین هه‌مایش کوردستان ناسیدا زانکۆی سنه 1377.
5- ته‌عه‌هود له وه‌رگێڕاندا هه‌مایشی محه‌ممه‌د قازی زانکۆی کوردستان سنه 1377.
6- مراودات فه‌رهه‌نگی و شوێنه‌واره‌کانی له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی گشتی خه‌ڵکدا هه‌مایش ئاڵوگۆڕی فه‌رهه‌نگی زانکۆی کوردستان سنه 1378.
7- شێعری ته‌ربیه‌تی سۆفی یه له ئه‌ده‌بی فارسی دا گوفاری ئه‌ده‌بی (گلچراخ )ژماره 21 تاران 1378.
8- زمان ناسینی ئێرانی له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یی زمانی فارسی دا زانکۆی ته‌ربیه‌تی موده‌رس تاران 1380
9- پێگه‌ی شێعری عیرفانی مه‌وله‌وی کونگره‌ی مه‌وله‌وی ... سلێمانی 1380
10- سه‌بک ناسینی شێعری "قانع" ... کونگره‌ی قانع ناسی مه‌ریوان 1380
11- لێکۆڵینه‌وه‌ی زمان ناسی له ته‌بینی هووی یه‌تی زمانی کوردی یه‌که‌مین کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بونیادی ئێران ناسی ، تاران 1381.
12- ده‌وری میراسی فه‌رهه‌نگی گه‌لانی ئێران له په‌ره‌پێدانی ته‌مه‌دون ئێرانی ... زانکۆی رازی کرماشان 1381.
13- چۆنیه‌تی فێرکردن وتهدریسی زمانی کوردی ... یه‌که‌مین کونگره‌ی ئهنسیتۆی کورد ، تاران 1381.
14- زهمایروپێگهی شێوه‌ی زهمیرهکانی پێوه‌ندو زاسینهکان له زمانی کوردی دا تاران 1382.
15- پێگه‌ی زمانی کوردی له زنجیره زمانه‌کانی ئێرانی دا ... کونگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی زمان وئه‌ده‌بیاتی کوردی دیاربه‌کر ، تورکیه ، 1383.
16- نالی و شێوازی هونه‌ری له شێعری خۆیدا ... کونگره‌ی نالی سلێمانی 1385 .
بێجگه له مانه ده‌یان وتار‌و نووسراوه‌ی دیکه‌ی نووسیوه‌و لهکۆڕوکۆبوونهوهکاندا وته‌بێژی کردوه که هه‌ر هه‌موویان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن که دوکتور روخزادی ئه‌ویندارێکی راسته‌قینه‌ی فه‌رهه‌نگ وهونه‌رو ئه‌ده‌بیاتی گه‌له‌که‌ی بوو هه‌ربۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌ی بوو لێکۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیانه‌ی ببێت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وبابه‌تانه‌ی رهسهنایهوتی گه‌له‌که‌مان ئه‌سه‌لمێنن و هه‌روه‌ها زانست وزانیاری پێ گه‌شاوه‌تر ده‌بێت .
به‌داخه‌وه ئه‌م دڵه خه‌مخۆره‌ی سهقزوکوردستان له رێکه‌وتی 27/2/86 هه‌تاوی به‌ته‌مه‌نێکی پڕخێروبه‌ره‌که‌تی 62 ساڵه‌ییه‌وه کۆچی دوایی کرد.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماموستا شه‌رفخانی به‌دلیسی
هه‌روه‌ك ئاشكرایه كه شه‌ره‌فنامه به گه‌وره‌ترین شاكاری مێژووی گه‌لی كوردستان داده‌نرێ، به‌سه‌ره‌تاو ده‌سپێكی مێژووی نوێی گه‌لی كورد داده‌نرێت. شه‌رفخانی به‌دلیسی خۆی له خۆیدا وه‌رچه‌رخانێكی گرنگی مێژووی ڕامیاری و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری گه‌لی كوردستانه، شه‌رفخانه‌ی به‌دلیسی كه گه‌وره‌ترین ڕووناكبیرو نووسه‌ری سه‌رده‌می خۆیه‌تی به‌نووسینی شه‌ره‌فنامه نه‌ك هه‌ر زانیاری زۆر‌و زه‌به‌ندی له‌مه‌ڕ جوگرافیا‌و ژیانی ڕامیاری و ده‌سه‌ڵاتی كورد‌و زمان و ڕووه هه‌مه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی بۆ تۆماركردوین. شه‌رفخان كوڕی شه‌مسه‌دین به‌دلیس له ساڵی 1543.02.25 له گوندی "گه‌رمه‌ڕووی" سه‌ر به‌شاری "قوم" له ئێرانی عه‌جه‌م له دایكبووه. له‌دیوه‌خانی "شاته‌همان سپی یه‌كه‌م" له‌ساڵی (1543 تا 1576) له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی ئه‌ودا ژیاوه. له ئێران شا ئیسماعیلی سه‌فه‌وی ساڵی 1576 پایه‌و نازناوی میری میران ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌یكاته سه‌رۆكی هۆزی كورده‌كانی ئێران. له كانوونی دووه‌می ساڵی 1578 له جه‌نگی نێوان ئێرانییه‌كان و عوسمانییه‌كان دا پشتی ئێرانییه‌كان به‌رده‌دات و لایه‌نگری عوسمانییه‌كان ده‌كات به‌خۆی و 400 چه‌كداره‌وه دژ به ئێران ده‌وه‌ستێ سه‌ركردایه‌تی عوسمانییه‌كان ده‌كات له ساڵی 1589 سوڵتان مورادی سێیه‌م دژ به ئێرانییه‌كان پایه‌و نازناوی خان ده‌به‌خشێته شه‌ره‌فخان و ده‌یكاته میری ویلایه‌تی به‌دلیس له ساڵی 1590 واتا له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی ده‌داته ده‌ست كوڕه‌كه‌ی خۆی شه‌مسه‌دین به‌گ. له ساڵی 1591 تا 1592 ده‌ست ده‌كات به نووسینی شهرهفنامهو له 1597.08.04 له نووسینی شه‌ره‌فنامه ته‌واو ده‌بێت و پوخته‌ی نووسینه‌كانی له‌دوا دوای ساڵی 1597دا كۆتایی پێهێنا به‌م جۆره پڕۆژه‌ی تۆماركردنی كوردی ئه‌نجامدا. میر شه‌ره‌فخان له ساڵی 1012ی كۆچی دا به‌رامبه‌ر به ساڵانی 1603-1604ز كۆچی دوایی كردووه. به‌ساڵنامه‌ی زایینی 60 ساڵ ژیاوه‌و به ساڵنامه‌ی كۆچیش 63 ساڵ ژیاوه. شه‌رفنامه گه‌لێ بابه‌تی سه‌ره‌كی و گرنگی گرتۆته‌خۆ وه‌كو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه: 1- حكوومه‌ته كوردییه‌كانی مه‌ڕوانی و حه‌سنه‌وی و فه‌ضله‌وی و ئه‌یووبی.
2- حاكمه كوردییه‌كانی پشتاوپشت حوكمڕانیان كردووه.
3- ئه‌و حاكمه كوردانه‌ی پاره‌یان لێداوه‌و وتاریان به‌ناو خوێندراوه‌ته‌وه.
4- جگه له‌مانه‌ش به‌دوورو درێژی باسی حكوومه‌تی بتلیسی كردووه. ئه‌م په‌رتووكه‌ی شه‌رفنامه له كۆنه‌وه گرنگییه‌كی زۆری پێدراوه له ساڵی 1978ی كۆچی به‌رامبه‌ری 1667ی زایینی له‌زمانی فارسیه‌وه له‌لایه‌ن شامی ناوێكه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی توركی و له دواییدا "ولیامینۆف"ی ڕووسی كردوویه‌تییه ڕووسی و به چاپی گه‌یاندووه و "كارمۆی" مێژوونووسی فه‌ڕه‌نسیش كردوییتهتیه فه‌ڕه‌نسی و له میسریش مێژوونووسی كورد له چله‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌فارسی چاپی كردوه‌و مه‌لا جه‌میل ڕۆژبه‌یانی له‌ساڵی 1953دا به په‌راوێزی به‌نرخه‌وه كردوویه‌تییه عه‌ره‌بی و به‌چاپی گه‌یاندووه دواجاریش هه‌ژار موكریانی به پهراوێزو پێشهكیهكی درێژه‌وه كردوویه‌تییه كوردی و له‌ساڵی 1972دا له چاپخامژگی كۆڕی زانیاری كورد له به‌غدا له چاپ دراوه.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماموستا توفيق وه هبي
نووسه‌ری لێهاتووی و زمانه‌وانی وردبین و مێژوونووسی ناوداری كورد "تۆفیق وه‌هبی به‌گی كوڕی مه‌عرووف" له 1ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1891دا له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووه.
هه‌ر منداڵ بووه كه باوكی كۆچی دوایی كردووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌شاره‌كه‌ی خۆی ته‌واو كردووه‌و له‌ساڵی 1904دا چۆته به‌غدا و خوێندنی ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی سه‌ره‌بازی به‌زیره‌كی ته‌واو كردووه.
ئینجا ڕووی كردۆته شاری ئه‌سته‌مبۆڵی پایته‌ختی ووڵاتی عوسمانی بۆ ته‌واو كردنی خوێندنی باڵاتری، له كۆلێژی ئه‌ركان وه‌رگیراوه‌و بۆته ئه‌فسه‌ری ڕوكن له سوپای عوسمانی.
كه جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌ساڵی 1914دا ڕوویداوه، به‌شداری له شه‌ڕی "چه‌نه قه‌لعه" له ده‌رده‌نیل دا كردووه‌و له‌دواییدا ڕه‌وانه‌ی خوارووی ئێراق كراوه بۆ به‌شداریی كردن له‌به‌ره‌ی جه‌نگ له‌دژی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له "شعێبه" و له‌كاتی كشانه‌وه‌ی سوپای عوسمانی به‌رامبه‌ر به هێزه‌كانی به‌ریتانیا له مانگی ئه‌یلوولی 1917دا به‌شداریی كردووه له‌به‌ره‌ی جه‌نگی ڕومادی و كاتێكیش كه ئه‌و شاره كه‌وتۆته چنگ هێزه‌كانی ئینگلیز ئه‌م به‌خۆی و له‌شكره‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و شاری هیت كشاوه‌ته‌وه.
له‌ساڵی 1918دا گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌ی جه‌نگی فه‌لستین و پایه‌ی سه‌ره‌بازی به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ پله‌ی ڕائید و مه‌دالیای قاره‌مانی لهسهكردهی ئه‌ڵمان وه‌رگرتووه‌و ئه‌وه‌ی شایانی باسه زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی تیپی سوپای عوسمانی ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌ڵمان بووه، چونكه له‌و جه‌نگه‌دا عوسمانی و ئه‌ڵمانیا هاوپه‌یمان بوون له دژی به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیا و ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕه‌یان ده‌كرد.
كاتێك كه ئه‌و جه‌نگه جیهانییه به‌شكانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هاوپه‌یمانه‌كانی له‌مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 1918دا كۆتایی هات، تۆفیق وه‌هبی به‌گ گه‌ڕایه‌وه كوردستان و ئینجا چووه به‌غداو بووه یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره دیاره‌كانی كورد له‌دامه‌زراندنی سوپای ئێراق له ڕۆژی 6ی كانوونی دووه‌می 1921دا.
كاتێك كه شێخ مه‌حموودی حه‌فید له ساڵی 1922دا له هیندستان گه‌ڕێنرایه‌وه سلێمانی و بووه‌وه پاشای كوردستان، تۆفیق وه‌هبی به‌گ له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه‌ی 1922دا چووه پاڵ بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ی كورد و كه ئه‌م بزووتنه‌وه و فهرمانڕاوهكهی شێخی حه‌فیدیش به‌ده‌ستی ئینگلیزه‌كان له‌ناوبران، تۆفیق وه‌هبی به‌گ بۆ ماوه‌ی 42 ڕۆژ گیرا و كه ئازادكرا له دوا دوای ساڵی 1923دا كرا به كارگێڕی بزوتنه‌وه‌كان له شالیارێتی به‌رگری ئێراق و له‌مانگی ئابی 1925یشدا كرا به به‌ڕێوبه‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ربازی له به‌غدا و پله‌ی سه‌ربازی بووه موقه‌دده‌م و له‌ساڵی 1929 دا ناردرا بۆ ئینگلته‌ره بۆ به‌شداریی كردن له خولێكی به‌رزكردنه‌وه‌ی شاره‌زایی سه‌ربازی و له‌ساڵی 1930دا پله‌ی عه‌قیدی پێدار و كرا به موته‌سه‌ریفی پارێزگاری سلێمانی، به‌ڵام به‌ر له قه‌ومانی شه‌ڕه‌كه‌ی 6ی ئه‌یلوولی 1930ی به ده‌ركی سه‌رای سلێمانی له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه كه‌چی له‌ساڵی 1931 له‌دوا شه‌ڕی شێخ مه‌حموود له ئاوباریك له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمانڕه‌وایی ئێراق ماوه‌یه‌ك گیرا و تاوانی هاندانی خه‌ڵكیان بۆ داواكردنی فه‌رمانڕه‌وایه‌كی كوردی خسته‌پاڵ و ماوه‌یه‌ك بێ كار‌و فرمان مایه‌وه تاكو له‌ساڵی 1946 ئه‌م كه‌سایه‌تییه به‌ناو كورد كرا به شالیاری ئابووری ئێراق له شالیارییهكهی حه‌مدی پاچه‌چی دا‌و دوای ئه‌وه‌ش تاكو ساڵی 1958 گه‌لێك جار به‌ناوی كورد كراوه به شالیاری به‌رگری و مه‌عاریف.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1958دا كراوه به ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی پیاوماقووڵانی ئێراق "مجلس الاعیان" و له‌دوای شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی ساڵی 1958 دا ئێراقی جێهێشتووه‌و چووه‌ته شاری له‌نده‌ن و دوا ساڵه‌كانی ژیانی لێ به‌سه‌ر بردووه‌و هه‌ر خه‌ریكی نووسینی مێژووی كورد و نووسینی بابه‌تی زمانه‌وانی كوردی بووه‌م تاكو له ڕۆژی 1984.01.05دا له‌و شاره له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌و ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی خۆی له‌چیای پیره‌مه‌گروون له ته‌نیشت گۆڕی پیاوچاكی كورد پیره‌مه‌گروون به‌خاك سپێردراوه.
به‌رهه‌مه‌كانی تۆفیق وه‌هبی به‌گ
مامۆستا تۆفیق وه‌هبی گه‌لێك په‌رتووكی به‌نرخی له‌باره‌ی زمان و مێژووی كوردستانی كۆن به‌زمانانی كوردی و توركی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی داناوه‌و زۆربه‌یانی چاپكردووه.
یه‌كه‌م: به‌رهه‌مه كوردییه چاپكراوه‌كانی
1- ده‌ستووری زمانی كوردی - به‌غدا 1928، 114 لاپه‌ڕه‌یه
2- خوێنده‌واریی باو - به‌غدا 1933، 44 لاپه‌ڕه‌یه
3- قسنێك له كوردستان - به‌غدا 1947، 18 لاپه‌ڕه‌یه
4- فه‌رهه‌نگی كوردی - ئینگلیزی (هاوبه‌ش)، له‌نده‌ن 1965، 179 لاپه‌ڕه‌یه
دووه‌م: به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی به عه‌ره‌بی
1- رجعیه المانیا و عبادة القوة - به‌غدا 1942، 36 لاپه‌ڕه‌یه
2- الاصل و الاستطراد في اصل معنى بغداد - به‌غدا 1950، 51 لاپه‌ڕه
3- قواعد اللغة الكردیة ج (1) بیروت 1956، 112 لاپه‌ڕه
4- قواعد اللغة الكردیة ج (2) بیروت 1956، 55 لاپه‌ڕه
5- التون كوپری - به‌غدا 1956، 28 لاپه‌ڕه
6- سخرة من دربند بازیان الی تاسلوجه - به‌غدا 1956، 36 لاپه‌ڕه
7- حول مقال مسئوولیه الادیب الكردی للاستاذ عبدالمجید لطفی - به‌غدا 1973، 15 لاپه‌ڕه
سێیه‌م: به‌رهه‌مه چاپكراوه‌كانی به ئینگلیزی
1- ئه‌شكه‌وتی گندۆك - به‌غدا 1949
2- پاشماوه‌ی میسرازئیه‌كان (ئێزدییه‌كان) له‌نده‌ن 1962
3- خوێندنی كوردی - به‌شی یه‌كه‌م له‌نده‌ن 1968
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه مامۆستا تۆفیق وه‌هبی به‌گ له‌دوای دامه‌زراندنی كۆڕی زانیاری كورد له ساڵی 1971دا به ئه‌ندامی شانازی هه‌ڵبژێردراو گه‌لێك لێكۆڵێنه‌وه‌ی گۆڤاری كۆڕدا نووسی .
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ماموستا شيخ محه مه دي خال
مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ كوڕی شێخ عه‌لی كوڕی شێخ ئه‌مینی خاڵه، كه به‌پێنج پشت ده‌گاته‌وه به مه‌لا مسته‌فای موفتی بابانه‌كان، مه‌لا مسته‌فای باپیره گه‌وره‌ی شێخ محه‌مه‌دی خاڵ پاش گواستنه‌وه‌ی میرنیشنی بابان له قه‌لاچوالانه‌وه بۆ سلێمانی، ساڵی 1784 له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌ستنووسه‌كانی هێناوه، ئه‌و ده‌ستنووسانه له باپیره گه‌وره‌یه‌وه، كه "مه‌لا ئه‌بوبه‌كری موسه‌نیفه" بۆی ماوه‌ته‌وه، ئێستا مێژووی به‌شێك له ده‌ستنووسه‌كانی شێخی خاڵ، كه نزیكه‌ی 636 ده‌سنووسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
مامۆستا خاڵ له ساڵی 1904 له‌شاری سلێمانی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی ناوداری كوردستان له‌دایكبووه، له ساڵی 194 باوكی به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی ده‌كات، باپیری "حاجی شێخ ئه‌مینی خاڵ"، كه پیاوێكی ناوداری خواپه‌رست بووه، خاڵ و هه‌ر چوار براكه‌ی به‌خێو كردووه، سه‌ره‌تای خوێندنی لای باپیری بووه و له قوتابخانه‌ی باپیریدا به‌ڕاستگۆیی و ده‌ستپاكی و خواپه‌رستی و ڕازیبوون و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵپه‌ی جیهان په‌روه‌رده بووه.
مامۆستای خاڵ هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌وینی خوێندن و نووسین و خولیای په‌رتووك و ده‌ستنووس بووه، به‌شی زۆری خوێندنی لای مامۆستا شێخ عومه‌ری قه‌ره‌داغی بووه، كه زانایه‌كی ئایینی به‌ناوبانگ بوو، نه‌ك هه‌ر له كوردستاندا، به‌ڵكو له‌ناو زانا ئایینیه عه‌ره‌به‌كانی ئێراقیشدا، به‌شێكیش له خوێندنی لای مه‌لا حوسێنی پیسكه‌ندی و شێخ جه‌لالی قه‌ره‌داغی بووه.
له‌ساڵی 1931 باپیری كۆچی دوای ده‌كات، ئه‌حمه‌د به‌گی تۆفیق به‌گ له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێكاری سولێمانی بووه، ئاهه‌نگێكی گه‌وره له مزگه‌وتی حاجی شێخ ئه‌مینی خاڵ ساز ده‌كات، كه زۆربه‌ی پیاو ماقووڵانی سلێمانی بانگهێشت ده‌كرێن و هه‌ر له‌م ئاهه‌نگه‌دا به‌فه‌رمانی فه‌ڕمیی شێخ خاڵ ده‌كرێت به پێشنوێژ و وانه‌بێژی مزگه‌وته‌كه‌ی باپیری.
له كۆتایی ساڵی 1931 تا كۆتای ساڵی 1938 بهوانهوتنهوه و پڕۆژه‌ی دانانی فه‌رهه‌نگی خاڵ و ڕێزمانی كوردی و چه‌ند په‌رتووكێكی ئایینی وه‌ك "فه‌لسه‌فه‌ی ئایینی ئیسلام و ژیانی پێغه‌مبه‌ر"ه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت. هه‌ر له‌م ماوه كورته‌دا دوو په‌رتووك به‌چاپ ده‌گه‌ێنێت، پاشان له‌ساڵی 1939 له‌لایه‌ن شالیارێتی داده‌وه بانگه‌واز ده‌كرێت بۆ پێویستی چه‌ند قازییه‌ك، ئه‌ویش به‌شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه.
شێخ خاڵ یه‌كێك ده‌بێت له‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامده‌دات و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست ده‌هێنێت. به‌فه‌رمانی پادشایه‌تی ده‌كرێت به قازی و له هه‌ڵه‌بجه داده‌مه‌زرێت، ئیتر ناچار ده‌بێت دووربكه‌وێته له‌وانه وتنه‌وه، له ژیانی فه‌رمانبه‌رێتیدا یه‌كێك بووه له قازییه ناوداره شاره‌زاكانی ئێراق و له ماوه‌ی 28 ساڵ كار وه‌ك قازی له "چه‌مچه‌ماڵ و سولێمانی و كه‌ركووك و مووسڵ" ئه‌نجامداوه.
له‌ساڵی 1962دا له‌ناو هه‌موو قازییهكانی ئێراقدا هه‌ڵبژێراوه به ئه‌ندامی دادگای جیاكردنه‌وه‌ی شه‌رعی له به‌غدا، له‌م ماوه زۆره‌دا جێ په‌نجه‌ی له شالیارێتی داددا دیار و ناسراو بووه، به‌وه‌ی كه به‌هیچ جۆرێك له‌یاسا و شه‌ریعه‌ت لاینه‌داوه، هه‌رچه‌نده چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی زۆر گه‌وره‌وه فشاریان خستۆته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌یاسا لابدات، به‌ڵام بێ سوود بووه.
شێخی خاڵ له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسه‌رێكی خاوه‌ن بیرولێهاتوو بووه، خاوه‌نی به‌رهه‌می زۆر و به‌كه‌ڵك بووه، بۆیه یه‌كێكه له‌و كورده زۆرده‌گمه‌نانه‌ی كه له زۆر زووه‌وه بووه به ئه‌ندام له كۆڕی زانیاری ئێراقدا، ته‌نها خوالێخۆشبوو "تۆفیق وه‌هبی به‌گ" له‌پێش ئه‌وه‌وه‌یه له‌مبواره‌دا، شێخی خاڵ له‌ساڵی 1953وه ئه‌ندامی كۆڕی زانیاری ئێراق بووه و له ساڵی 1972ه‌وه جێگری سه‌رۆكی كۆڕی زانیاری كوردیش بووه، جێ په‌نجه‌ی زۆر دیاره له هه‌ردوو كۆڕه‌كه‌دا، به‌رهه‌مه‌كانی باشترین به‌ڵگه‌ن له‌م ڕووه‌وه و توانیوه‌تی خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات له بواری ڕۆشنبیریدا و له‌ڕێی هه‌ردوو كۆڕی زانیارییه‌وه ناوی گه‌وره پیاوانی كورد بگه‌یه‌نێ به‌جیهان، وه‌ك "موفتی زه‌هاوی"، كه باویكی شاعیری گه‌وره‌ی به‌ناوبانگ "جه‌میل سدیق زه‌هاوی"یه، هه‌روه‌ها "بێتوش"، "شێخ ئه‌حمه‌د فائیز به‌رزنجی"، "بابهتایهری هه‌مه‌دانی"، "مه‌لا محه‌مه‌دی خاكی" و چه‌ندین زانای دیكه‌ی ناودار.
مامۆستای خاڵ كه‌سایه‌تیه‌كی كۆمه‌ڵاتی ڕه‌وشت جوان و زمانپاك و دڵفراوان و مێشك كراوه‌و له‌سه‌رخۆ بووه و تاڕاده‌ی خواپه‌رستی باوه‌ڕی به‌ڕاستگۆیی و لێبووردن و ڕێزگرتن له ماف و دادوه‌ری هه‌بوو، له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو، كه كوردایه‌تی خواپه‌رستییه، بۆیه له‌ناخی ده‌روونییه‌وه دژی هه‌موو جه‌ور و سته‌مێك بوو، كه له نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كرا.
یه‌كه‌م وتاری كه گۆڤاری گه‌لاوێژدا له كانوونی دووه‌می 1940دا له‌ژێرناونیشانی "خۆشه‌ویستی نیشتمان" دایه كه‌سانی تر، ئه‌گه‌ر ته‌نیا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی هاندهربوایه بۆ به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌و ڕژێمانه‌ی كه به‌رده‌وامبوون له كاولكردنی كوردستان و زه‌وتكردنی خاكی كوردستان، مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له‌گه‌ڵ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیدا هه‌ستی ئایینیش ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له زیادكردنی گڕ و بڵێسه‌ی تۆڵه‌سه‌ندن تێیدا به‌رامبه‌ر به دوژمنانی كورد و كوردستان، و له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو، كه ده‌بێت ئایین ئاوێته‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌ویه‌تی بێت و خه‌باتی نیشتمانیش پێویستیه‌كی ئایینی بێت.
شێخ محه‌مه‌د خاڵ ڕۆژانه 10 كاژمێر به‌نووسین و خوێندنه‌وه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆگرامه‌ش تامردن هه‌ر به‌رده‌وام بوو، سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه‌ی له دهمهوبهیانیهكی زووه‌وه تا نزیكی نیوه‌ڕۆ، كه ده‌یكرده نزیكه‌ی 6 كاژمێر له‌جیهانی په‌ڕتووك و ده‌ستنووسدا و دوانیوه‌ڕوانیش پێش ئه‌وه‌ی بڕوات بۆ مزگه‌وت 3 كاژمێر له خوێندنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌رتووكانه‌ی، كه له‌ژێر چاپدابوون و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان، شه‌وانه‌ش پێش نووستن ماوه‌ی كاژمێرێك به خوێندنه‌وه‌وه خه‌ریك ده‌بوو، له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكانه‌وه ته‌نها یه‌ك چاوی مابوو و به‌رده‌وام زه‌ڕه‌بینی به‌كارده‌هێنا بۆ خوێندنه‌وه و هه‌ندێك جار پێیان ده‌گوت: "كه‌وتویته‌ته ته‌مه‌نه‌وه و ئیتر ئه‌وه‌نده خۆت ماندوومه‌كه" له وڵامدا ده‌یگوت: "ته‌ندروستیم به‌نده به‌خوێندنه‌وه و نووسینه‌وه، ئه‌گه‌ر دوورم بخه‌نه‌وه لێی، نه‌ك هه‌ر ته‌ندرووستم خراپ ده‌بێت، به‌ڵكو له‌وانه‌شه بمرم، من وه‌ك ماسی چۆن، كه له ئاو ده‌رت هێنا ده‌مرێت، منیش گه‌ر دوورم بخه‌نه‌وه له په‌رتووك و نووسین ئه‌وا ده‌بێ ماڵئاواییتان لێبكه‌م، بۆ نیوه چاوهكهشم، تو خوا چاوێك له‌م ڕێگایه‌دا كوێر نه‌بێت بۆچی باشه؟"
مامۆستای خاڵ له ڕۆژی 1989.07.15دا ماڵئاوایی له جیهانی زانست و زانیاری كرد و به‌ره و جیهانی كۆتایی كه‌وته‌ڕێ، مامۆستا شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له دوای خۆی 40 په‌رتووكی له‌چاپدراوی به‌جێهێشتووه، كه زانسته‌كانی "لێكدانه‌وه، زمانه‌وانی، وێژه‌یی، بانگخوازی، مێژوویی،....هتد" له خۆی ده‌گرێت.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ره‌فیق حیلمی
مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له ساڵی 1898دا له شاری كه‌ركووك له دایك بووه و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له كه‌ركووك و سلێمانی و ئاماده‌یی له به‌غداو په‌یمانگای ئه‌ندازه‌ی له ئه‌سته‌مبۆڵ ته‌واوكردووه‌و له ساڵی 1920دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و بووه‌ته مامۆستایه‌كی پسپۆڕی ئه‌ندازه‌و بیركاری له‌ماوه‌ی خوێندنی له ئه‌سته‌مبۆڵ فێری زمانی توركی فه‌ڕه‌نسی بووه جگه له كوردی كه زمانی زگماكی خۆی بووه.
كه شێخ مه‌حموودی حه‌فید بۆ جاری دووه‌م له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1922 كابینه‌یه‌كی تازه‌ی داناوه ناوی خۆی نا مه‌لیكی كوردستان، مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی كرده ڕاوێژكاری ڕامیاری خۆی و ئه‌م ناوداره گه‌لێك وتاری ڕامیاری له ڕۆژنامه‌ی "ڕۆژی كوردستان" زمانی میری مه‌لیك مه‌حموود نووسی.
كاتێك كه میری كوردستانی باشوور به پیلانی به‌ریتانیا و به‌زه‌بری هێزی چه‌كداری له‌ناوبرا، مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له‌و ناوچه‌یه دوور خرایه‌وه‌و كرا به مامۆستای بیركاری، به‌ڵام ده‌ستی له كوردایه‌تی هه‌ڵنه‌گرت و پتر له‌سه‌ر گه‌یشنی كورد به مافی چاره‌نووسی خۆی هه‌وڵیدا بووه یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی شه‌ڕه‌كه‌ی به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی له ساڵی 1930 و ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م خه‌باته‌ی گیرا.
كاتێك ده‌سته‌یه‌ك له قوتابیان و لاوانی كوردی هه‌ولێرو سلێمانی و كه‌ركووك و كۆیه و كفری ڕێكخراوێكی ڕامیاریان به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی "داركه‌ر" دامه‌زراند و ئامانجیان ڕزگاركردنی كوردستان بوو، به‌ڵام نه‌بووه ئه‌و پارته جه‌ماوه‌رییه تاكو له ساڵی 1939 مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی نه‌كرا به سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه، ناوه‌كه‌یشی له‌سه‌ر داخوازی ئه‌و سه‌رۆكه كرا به "پارتی هیوا".
به هه‌وڵ و كۆششی بێوچانی ئه‌م سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌ییه لێهاتووه، زۆر له ئه‌فسه‌ری كورد په‌روه‌ر و كاسبكار و ڕووناكبیر بوونه ئه‌ندامی كارای ئه‌م ڕێكخراوه ڕامیارییه‌ی كوردستان تا گه‌یشته ڕاده‌یه‌كی وا به هه‌وڵ و هیمه‌تی ئه‌و پارته "مه‌لا مسته‌فای بارزانی"ی ده‌ست به‌سه‌ر له سلێمانی، ده‌رباز كرا بۆ ناو خاكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و له‌وه‌ێوه‌ش له 1943.07.28 گه‌یشته‌وه خاكی بارزان بۆ خۆكۆكردنه‌وه بۆ به‌رپاكردنی شۆڕشی 1943-1945ی بارزان.
ئه‌و پارته‌ی هیوا تاكۆتایی ساڵی 1943 و نیوه‌ی یه‌كه‌می 1944 به‌هێزترین كۆمه‌ڵه‌ی ڕامیاری كورد بوو، یارمه‌تیه‌كی باشی شۆڕشی ڕزگاریخوازی بارزانی دا، له جێی پارتی هیوا دوو ڕێكخراوی ڕامیاری كورد دروستبوون و په‌ره‌یان سه‌ند ئه‌وانیش "پارتی شۆڕش" و "پارتی ڕزگاری" بوون و له 1946.08.16یش له شوێنی هه‌ردوو ڕێكخراوه ڕامیارییه‌كه "پارتی دیموكراتی كوردستان" دروستبوو، مامۆستا "ڕه‌فیق حیلمی"ش وه‌ك ناودارێكی ڕامیاریی گه‌وره‌ی كورد مایه‌وه تاكو له 1960.08.04 كۆچی دواییكرد.
مامۆستا ڕه‌فیق حیلمی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناودارێكی ڕامیاری گه‌وره بوو، له هه‌مان كاتیش‌دا شاعیر‌و مێژوونووس و وه‌رگێڕو ڕه‌خنه‌گری لێهاتووی وێژه‌ی كوردیش بوو، له‌ماوه‌ی ژیاندا ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی داناوه‌و به چاپی گه‌یاندوون.
1- كورد له به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه تا 1920 به زمانی عه‌ره‌بی
2- خولاسه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد (له‌فه‌ڕه‌نسیه‌وه) كردوویه‌تی به كوردی
3- شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردی - به‌رگی یه‌كه‌م، له 1941 و به‌رگی دووه‌میش له 1956 دا به‌چاپ گه‌یاند
4- یادداشت "كوردستانی ئێراق و شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموود" 6 به‌رگه و هه‌موویان چاپكراون
5- دیوانێكی شیعری به‌ناوی "پاش تهمووز"
جگه له‌مانه‌ش به‌ده‌یان وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێزی له گۆڤاره كوردییه‌كانی وه‌ك گه‌لاوێژ بڵاوكردۆته‌وه.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-12-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
محهمهدتوفیق وردی
مامۆستای په‌روه‌رده‌كار و نووسه‌ر و شاعیر و فۆلكلۆرستی كورد محه‌مه‌د تۆفیق وردی له 1972.12.02دا له شاری به‌غدا له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا كۆچی دواییكردو زنجیره‌یه‌ك له په‌رتووكی كوردی و عه‌ره‌بی به چاپكراوی و به ده‌ستنووسی له پاش به‌جێما.
ئه‌م خزمه‌تگوزاره‌ی كورد له ساڵی 1923دا له شاری كۆیه له دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له‌ساڵی 1941دا له شاره‌كه‌ی خۆیدا ته‌واو كردووه و چۆته به‌غدا و له خانه‌ی مامۆستایانی سه‌ره‌تایی وه‌رگیراوه و له پاییزی 1944دا بووه‌ته مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌كار و ڕێبازێكی چه‌پڕه‌وی نیشتمانی گرتووه و گه‌لێك جار تووشی ڕاوهدنان و گرتن بۆته‌وه.
كاتێك كه مامۆستا بووه له شاری قه‌ڵادزێ، له‌دوا دوای ساڵی 1945دا په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد له كوردستانی ئێران كردووه و له سه‌ره‌تای ساڵی 1946دا خۆی گه‌یاندۆته شاری مه‌هاباد و به‌شداریی له ئاهه‌نگی دروستبوونی كۆماری دیموكراتی كوردستان له 1946.01.22دا به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د كردووه و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كابینه‌ی یه‌كه‌می كۆماری كوردستان له 1946.02.11دا به مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی داده‌مه‌زرێ و له‌و یازده مانگه‌ی ته‌مه‌نی كۆماره ساوایهكهی كوردستان خزمه‌تی نه‌وه‌ی نوێی كورد ده‌كات و كاتێكیش كه ئه‌و تاقیكردنه‌وه ڕامیارییه‌ی كورد شكستی هێناوه كۆماره‌كه له 1946.12.17دا ڕووخا، مامۆستا وردی بۆ مانگی 1947 گه‌ڕایه‌وه كۆیه و بێ كار و فرمانی مایه‌وه و چووه ڕێزی پارتی كۆمۆنیستی ئێراق - ڕێكخراوی كوردستان و به دڵسۆزی چالاكی ڕامیاری نواند و له دوای شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958دا گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی و وه‌ك مامۆستایه‌كی په‌روه‌رده‌كار خزمه‌تی نه‌وه‌ی نوێی كرد تاكو ڕۆژی كۆچی دوایی له 1975.12.02دا.
محه‌مه‌د تۆفیق وردی شاعیرێكی نیشتمانپه‌روه‌ر بوو، له سه‌ره‌تای چله‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه هۆنراوه‌ی نیشتمانی داناوه و له په‌نجاكاندا ده‌ستی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆنراوه‌كانی كرد و له‌پاڵ هۆنراوه‌ی باسی كوردستاندا سروودی نیشتمانی پڕ سۆزیشی دانا‌و، یه‌كێك له‌و سروودانه‌ی سرووده ناوداره‌كه‌ی "ئه‌ی شه‌هیدان"ه، كه له سه‌ره‌تاكه‌یدا ده‌ڵێت:
ئه‌ی شه‌هیدان ئه‌ی شه‌هیدان
نامرێ ناو‌و نیشانتان!
ئێوه بوونه ڕه‌هبه‌ری مه
بوونه پشت و سه‌نگه‌ری مه
بۆ ژیان و بۆ سه‌ری مه
ئه‌ی شه‌هیدان، ئه‌ی شه‌هیدان
نامرێ ناو‌و نیشانتان!
محه‌مه‌د تۆفیق وردی فۆلكۆرناس
وردی نووسه‌رێكی فۆلكۆرناسی لێهاتووی كورد بوو، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تای ژیانی وێژییه‌وه ئه‌وینداری كه‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌ی میلله‌ته‌كه‌ی بوو، به‌ڵام تاكو نه‌چووه كۆماری دیموكراتی كوردستان و فێری خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی فۆلكلۆریی به‌پیتی لاتینی و سلاڤی نووسراوی كورده‌كانی قه‌فقاس نه‌بوو، نه‌بووه فۆلكۆرناسێكی شاره‌زا و ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مه فۆلكلۆریانه‌ی هه‌موو لایه‌كی كوردستانی بڵاونه‌كرده‌وه و وابوو ئه‌م فۆلكلۆرناسه توانی له ماوه‌ی ژیانی وێژه‌ییدا 39 په‌رتووك به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی چاپ بكات، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له‌باره‌ی هۆنراوه و چیرۆكی فۆلكلۆری و داستانی كوردین و هه‌موویان له گه‌نجینه‌ی كهلهپهووری نه‌ته‌وایه‌تیمان نرخ و به‌های خۆیان هه‌یه و له‌وانه‌ی به‌كوردی چاپكراون ئه‌مانه‌ن:
1. حه‌سه‌ن و مه‌ریم، ساڵی 1955دا چاپی كردووه
2. ناسر و مار مار، ساڵی 1955
3. ئه‌نجامی داوێن پیشی، ساڵی 1956
4. گوڵی ناكام، به‌غدا 1957
5. خانزاد و له‌شكری، به‌غدا 1960
6. قه‌ڵای دمدم، به‌غدا 1960
7. مامه یاره‌ی قاره‌مان، به‌غدا 1961
8. فۆلكلۆری كوردی به‌شی یه‌كه‌م، به‌غدا 1961
9. فۆلكلۆری كوردی به‌شی دووه‌م، به‌غدا 1961
10. فۆلكلۆری كوردی به‌شی سێیه‌م، به‌غدا 1972
11. هه‌ندێ له به‌یت و هه‌ڵبه‌سته‌كانی عه‌لی بهدرشان، به‌غدا 1972
جگه له‌م به‌رهه‌مانه‌شی له‌بواری كه‌له‌پووری كوردییه‌وه زنجیرهیهكیشی له دیوانی هۆنراوه و شانۆنامه و مێژووی كورد نووسیوه و به‌چاپی گه‌یاندوون.
ماڵپه‌ڕی كورد و كوردستانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 01:16 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|