زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
07-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هاوارێک بۆ کچەکانی "شیناوێ"
هاوارێک بۆ کچەکانی "شیناوێ"
لە هەوری خووساوی چاومەوە
نمەنمە شین دەچۆڕێ
لە شینی شینباری شیناوێ
لە مەشخەڵی ناو سەرمەوە،
گڕکانێک سوور،گوڵ دەپشکوێ
لە سووری کراسی کچانی شیناوێ
لە قەندیلی ناخمدا،
بەفری هەناسەم وەک لۆکە
ماچی شکۆفەی زامانی کچانی شیناوێ دەکا
لە پشکۆی هەستمدا،
شێعرستانێ دەکەم بە کوورەی فێرگەیان
بۆ گڕدانی پەڕۆنەفتینەی قانوون و
پووشاڵی بێ عەدالەتی...
"مامۆستا ڕەحیم لوقمانی"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
07-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کاک
کاک
پێش ئه‌وه‌ی بێمه به‌رده‌مت
كام بیری جوان خورپه‌داره،
كام دێڕ هه‌ڵبه‌ست زۆر به‌كاره،
شانه‌ی ده‌كه‌م وه‌ك په‌رچه‌مت.
له‌ماوه‌ی چاوقوچانێكدا
هه‌زارویه‌ك خه‌ونی شیرین
ده‌مكه‌ن به مهم، ده‌تكه‌ن به زین.
له خه‌یاڵما
پایز به‌هاری لێ ده‌تكێ.
دره‌ختی ڕووت
گه‌ڵای سه‌وزی پێوه ده‌لكێ.
به‌ڵام، سه‌د ئاخ، ئه‌ی ده‌روونپاك،
كاتێ با‌نگم ده‌كه‌ی به (كاك)،
كاك وه‌كوو مار
به‌ره‌و گوێچكه‌م گینگڵ ده‌دا...
كه دێمه گۆ
خۆی له زمانم لوول ده‌دا،
هێدی... هێدی...
قووتم ده‌دا
كفنی زه‌ردی نائومێدی.
* * *
من له دڵتام...
له ده‌روونتام...
له گلێنه‌ی چاوی ڕوونتام...
شه‌رم مه‌كه!
به‌ناوی ڕووت
ناوم بێنه پڕ به گه‌رووت.
با له یه‌كتر ئاشكرا بین
تا كه‌ی له‌ناو ئاگرا بین؟
نه تۆ خوشكه‌ی، نه من كاكم...
خۆشه‌ویستی دهروونپاكم!
عبدالله په‌شێو
5/6/1969 – كوردستان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پێناكه‌نم......
پێناكه‌نم......
تا ئه‌و ڕۆژه‌ى ، هه‌ژاره‌كان
مامزى خه‌نده ، ڕاو ئه‌كه‌ن
بۆ لێوى لادێ و شاره‌كان!
كه ئه‌وه‌م دى....
ئه‌وسا...... منيش ، وه‌كوو ئه‌وان ....
وه‌كو شنه‌ى ،گوڵه‌گه‌نم...
وه‌كو ئاره‌قه‌ى ناو چه‌وان.....
له‌ناخه‌وه پێ ئه‌كه‌نم!
پێناكه‌نم....
پێكهنينم هه‌رگيز نايێ
تا به‌چاوى خۆم نهبينم
له ههرلايێ:
لافاوى ئاگر پژێنى...چه‌وساوه‌كان...
راسبوونهوهو ياخى بوونى ،
ديل و ئه‌ژنۆ چه‌ماوه‌كان
ئهيچرێنێ ، كۆت و زنجير
ڕائه‌ماڵێ
گهنجينهى خوا پێداوه‌كان
كه ئه‌وه‌م دى...
ئه‌وسا....منيش،
گه‌رم... به‌تاو
به‌سته ئه‌ڵێم.... پێ ئه‌كه‌نم،
لهديار كۆت و به‌ندى شكاو !
مامۆستا ( عه‌بدوڵڵا په‌شێو )
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌ڕ وه‌ستا
شه‌ڕ وه‌ستا شه‌ڕ وه‌ستا
ده‌نگی شه‌ڕ کۆتره سپیه‌کانی ته‌را
کرد له ئاسمانی نیشتمان
شهر وه‌ستا
کتێبه‌کان بوون به خۆڵه‌مێش
دره‌خته‌کان بوون به تابوت
شه‌ڕ وه‌ستا
ئاژنی چووبه پێی شیعرێکا
شیعر شه‌ل بوو
شهر وه‌ستا
نزای ژنه‌کان گیرا بوو
هه‌نسکیان سوار تر ده‌بوو
فرمێسکیان به خوڕتر ده‌بوو
شه‌ڕ وه‌ستا
ئه‌لبومه‌کان چۆڵ بوون له وێنه
چ.. نه‌فره‌تیه‌که ئه‌م شه‌ڕه
لاپه‌ره‌کانی مێژوو خوێنیان لێ ده‌تکێ
دێڕه‌کان دووکه‌ڵ تۆمار ئه‌که‌ن
شهر وه‌ستا
قیبله‌مان لێ تێک چوو
له نه‌گریسی ئه‌م شه‌ڕه‌دا پرچی ڕه‌شمان
چه‌رموو بوو
ته‌نیاییمان ته‌نیا تر بوو
په‌نجه‌کان هه‌ڵوه‌رین
تا مۆسیقایه‌ک بژه‌نن بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه
شه‌ڕ وه‌ستا برژانگمان پێوه نه‌ما
تا ئاسه‌واری ڕا بمالین
لێومان به گڕی شه‌ڕ سووتا
به‌شی ماچمان پێ نه‌ما
(حیات مجید په‌رخی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
با پاشاکان گوێ رابگرن
شاعێرێک ده‌یهه‌وێ بدوێ
با ره‌شه‌باکان راوه‌ستن
نێرگسێک ده‌یهه‌وێ بڕوێ
با تفه‌نگه‌کان بێده‌نگ بن
منداڵێک ده‌یهه‌وێ بنوێ
" له‌تیف هه‌ڵمه‌ت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دارستانی سووتاوو
دارستانی سووتاوو
هه‌ر نازدارێ دڵی دامێ
له بناری دڵدا ناشتم ، وه‌ک نه‌مامێ
تا وام لێهات
له‌سای سه‌ری خۆشه‌ویستان
بوومه ماخۆی شادارستان
که تۆم ناسی
ئه‌ی نه‌مامی شلک و نه‌مر
وامزانی تۆش ده‌چیته پاڵ ئه‌وانی تر
ده‌ڕوێی ، ده‌بیت
به فێنکایی ... بۆ هاوینم
به گه‌رمایی ... بۆ زستانم
که‌چی ، له‌پڕ ، بوی به شه‌مچه و
گــڕت به‌ردا دارستانم
په‌شێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کاتێ سەیری شینی ئاسمان دەکەم
هەست بەپاکی ژین دەکەم
کاتێ چاوەکانم دەتروکێنم
تەپوتۆزی ژین وێرانی کردوم
چی لەو هەموو بێباکی ئەو مرۆیانە بکەم
هەموو لە ئاستی خۆی خۆی بە..؟!
بەڵام سەد حەیف
"دڵیان دەڵی دەریایە هەرسات هەڵدەچێ دەڵێ باو دەڵێ نا"
ئەو چەپکە گوڵانەی هەرسات دەمان دەنێ
دڕکێکی زۆر تیژی پێوەیە کە جوانی ئەم گوڵە دەوەرێنن
بڕوا بەچی بکەین
بەجوانیەکەی یان دڕکەکەی......؟؟؟
♦شـــــانــــاز کــــــــهریـــــم♦
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له دنیادا دڵ ئارامێک و ئارامی دڵێکم بوو
به جارێ ماڵی وێرانم، ئه‌میشم چوو، ئه‌وێشم چوو
"مەحوی"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دڵم بۆ زولف و رووی جانانه ئه‌گری
مناڵه و بۆ گوڵ و ره‌یحانه ئه‌گری
چرا ئه‌مشه‌و كه‌وا فرمێسك ئه رێژێ
ئه‌لێ هه‌ر بۆ منی په‌روانه ئه‌گری
"بێخود"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
"تەمەن"
"تەمەن"
ئەى تەمـەنى پڕ ئەسرینم ئەڕۆى ئـاوڕ نــادەیتەوە
لەگەڵ هەموو هەنگاوێکتا لە عومرى من ئەسڕیتەوە
خۆزگە منیش وەک پەپوولە گشت تەمەنم وەرزێک بوایە
دوور لـە خـەم و تـاڵى ژیـان ، تەنیـا گـوڵم بنـاسیـایە
ڕێگام سەوداى تەنیاییەو کەسێک نایەت بۆ سەردانم
ئیتر چـیبکەم لەم تەمـەنە کە لەهـەمووى پەشیمانم
لـەگـریـانى مناڵیمـا ، پێکـەنینـم بـەخـەم ئەهـات
کەچى ئێستا خەم دەریایەو بۆ کەنارم شەپۆل ئەدات
لە سەد جـارا تەنیـا جـارێ ، زەردەخـەنە دێتـە میوان
وەک سێبەرى لاى ئێوارەى خۆرنشینى دار ئەرخەوان
ئەى هـاوڕێیان چـاوم نووقمى نیگارێکى پڕ بەهارە
تاسەم وەرى بەڵام هێشتا خۆشەویستیم هەربێدارە
ئێستاش گەڵاى عومرى گەنجیم وەکو پاییز هەڵوەریوە
کـێ وەکـو من تەم و غـوبار پەنجـەرەکـەى داپۆشیوە!!!
"ئەحمەد محەمەد"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 26 نفر (0 عضو و 26 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 07:32 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|