زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
04-03-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئازیزه که م ئه ی کیژۆڵه ی جوان
ئێسک سوک و خوێن شیرین
ئه ی نازداری له به ر دڵان
ئه ی وه فایی شیرینی ژیان
که ماڵتان هاته کۆ ڵانه که مان
له گه ڵ یه که م
دیداری چاوه جوانه کانی تۆدا
هه ستێکی خۆ شه ویستی له ناو دڵم دا دروست بوو
زۆر جار له کاتی چونم
بۆ قوتابخانه و
بازار چاوه کانم له گه ڵ
چاوه کانی تۆدا تێک ده ئاڵقاند
نازانم بۆ چی چاوه کانم به
زمانی بێ زمانی
ده یی ویست که پێت بڵێ
تۆ م خۆش ده وێ بۆ ژیان
زۆر سه یره چه ند مانگێک تێ په ری و
وشه کانی دڵی من و تۆ ته نیا ئه و چه ند وشه بوون که چاوه کانمان
به ئاشکرا به ره و روویی یه کتر ده یی درکاند
پاش چه ند مانگ ماڵه که تان گوازته وه و دڵی منیشت
له گه ڵ خۆت دا سه ر گه ر دان کرد
له و رۆژه وه من به دوایی دڵه وون بوه که م دا ، کۆ ڵان به کۆ ڵانی شارم
به پێه ماندوه کانم شانه ده کرد
تۆم دیته وه ، له دوره وه پر به دڵت باوه شی چاوه کانت کرده وه و
به ئاشکرا رازی دڵت بۆ هه ڵ رشتم
چاوه کانت پێیان وتم هه ر تۆ یی ته نیا خۆشه ویستم
هه ر چه ند من زۆر به دوایی خۆشه ویسته وون بوه که م دا گه را بووم
به ڵام کاتێک زانیم که تۆش منت خۆش ده وێی
هه موو ماندوو بوونه کانی ژیانم له بیر برده وه
به ڵام وشه کانی ناو دڵمان دنیایه ک بوو ، که چاوه کانمان نه یی ده توانی
هه مووی ده ر ببرێ
تۆ پێویستت بوو که په رده له سه ر ئه م خۆشه ویستی یه شاراوه یه لا ببری
به ڵام نازانم بۆ چی منیش زمانی قسه کردنم نه ما بوو
نه م ده وێرا که رازی هه ستی دڵی وون بوو یی بریندارم
بۆ تۆ یی تاقانه خۆشه ویست و دڵدارم ده ر ببرم
تۆ ش نه ت توانی ئه م هه سته یی ناو دڵت به ته نیا چه ند وشه ده ر ببری
نازانم بۆ چی
قه ره باڵغی کۆ ڵانه که هه ستی دڵی هه ر دوکمانی راژه ند و
تۆ خۆت خزانده ژووره وه و ده ر گاکه ت به سپایی پێوه دا
منیش دیسان بوومه ئاواره یی کوڵانی دڵداری
به هیوایی دیدارێکی تر
دلم ده یی کرد شادی و سه ما
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
04-06-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه مرو
په پوله یه کم بینی
له سه ر کراسه که ی به ری
له سه ر سینگ و نێو مه مانی
په پوله یه ک نه خش کرابوو
بروا بکه ن
جوانی ئه و دوو په پوله یه
وه ک یه ک وا بوو
په پوله که
دلی بردم به یه کجاری
جارێکی تر
له دوایی تۆ به
که وتمه وه داوی دڵداری
جارێک که وتم له دڵداری
بریارم دا
جارێکی تر دڵم نه ده مه ده ستی عه شقی سه رشێت
وتم نه که ی دڵی سه ر شێت
جارێکی تر عاشق نه بی له ژیانت
به ڵام چی بکه م
جوانی ئه و په پوله یه دڵی بردم به یه کجاری
ئه و په پوله هوشی بردم
به ناچاری
جارێکی تر په نام برده به ر دڵداری
و بۆ دوهه م جار که وتمه وه داوی دڵداری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-06-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه ی جوانی وڵاتی گوڵ
کاتێک ده نگی یادت له دڵی ته نیام ده دات و بیره وه ری یه کان ده م هه ژێنێ و
ژانی دوریت ده م تاسێنێ بیر و خه یاڵم به ره و یاده شیرینه کانت به رێ ده کات
زیاتر په ی وه ستم ده کات به و دڵه به سوزه ت
هێدی هێدی به ره و ماڵوچکه ی دڵم هه نگاو ده نی
ئازیزه دوره که م ئه ی کچه جوانی وڵاتی گوڵ نازانم بۆ چی هێنده په یوه ستم به تۆ و خۆ شم ده وێی
ئه مه پرسیارێکی بێ وه ڵامه نازانم تۆ چیت
ئه گه ر گوڵێت ده بمه په روانه له ده وری باڵات ده سورێمه وه .
گه ر بارانی ده بمه خاک و به سه ر گیانم دا داببارێ
گه ر به هاری دنیات بۆ بکه م به گوڵ و گیا و له به ر پێتا چرو بکات دڵه که م ،
نازانم تۆ چیت ،
که وا دڵی شه یدام له خه نده یی لێوه کانت ،
له نیگایی چاوه کانت له باڵای جوانت ،
قه ت تێر نابێ و شه یدام و هه ست و بیر و ئه ندیشه م هه موو کاتێ لای تویه
من ئه و که سه م که به دڵ و گیان و روح ده تپه ره ستم و
هه موو شه وێک له خه ونێکما له ئامێزت ده گرم به ئومێدی گه یشتن به تۆ
چاوه کانم لێک ده نێم و به خه یاڵ ماچ بارانی سینگ و به روکت ده که م و لێوه کانت به لێوه کانم ده مژم ،
شه و نی یه له راموسانی یادێکا نه گه م به باڵای جوانت
جا گولی من پرسیار مه که بۆ چی من هێنده م تۆ خۆش ده وێ
بۆ چی هێنده عه شق و شه یدایی تۆ بوم و له گه ڵ عه شقی تۆش دا ده مرم
چونکه تۆ ناسنامه ی عه شقی منی ،
تۆ به هاری ته مه نی ژیانی منی
بۆ یه گیانه باش بزانه له خۆم زیاتر تۆم خۆش ده وێ له م ژیانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 04-06-2010 در ساعت 07:55 AM
|
04-06-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زۆر غه ریبی تۆ ده که م
له م شاره خامۆ شه دا
له م وڵاته بێ به هاره دا
له م شه وه هێمنه دا
هه ر من به ته نیام هه ر من غه ریبم
به ڵێ له م شه ه وه دا ده رگای به ختم لێ داخراوه و
که وتومه ته ژێر چه پۆ کی ئه م رۆژگاره ره شه
نازانم هانا بۆ کوێ به رم دێم بۆ ئامێزی تۆ گیانه
چونکه له ئامێزی تۆ خۆ شه ویست ترم ده ست ناکه وێ ئه مشه و غه ریبی تۆ ده که م
غه ریبی جێ ژوانت غه ریبی نێو باخی سینه ت ده که م
ئه مشه و ده گریم بۆ خۆ شی وشادمانی ون بووم ، هه ر کاتێ که بیری تۆ ده که م سه ر له نوێ زامه کانم
جه سته م ئازار ده ده ن ، هه ر کاتێک که بیری تۆ ده که م چاوه کانم ناچنه خه و
ناچار فرمێسک هه ڵ ده رێژم
ده تۆش گوڵم وه ره و له ته نیایی و غه ریبی و بێکه سی رزگارم بکه
با به یادی ئه و ئه وینه ی جارانه وه سه ر له نوێ به ڵێنی خۆ شه ویستی دوباره بکه ینه وه
ئازیزه که م له دوایی ئه تۆ نوسراوه کانم بۆ کێ بنوسم ،یان گوێ له ئاوازی کام سوزی عه شق بگرم
بۆ رویشتی و به ناحه ق گولی هیوات لێ وه راندم
ئه و ساتانه ی له گه ڵ ئازاری دوری دا سه رم داده خه م و ده گریم
لێم مه پرسه بۆ چی چاوت پر گریانه چونکه من له دوری تۆ یه دڵم پر له ئێش و ژانه
تاڤگه ی ژینم ئه مشه ویش له م وڵاته دوره وه ، له گه ڵ وشه ساکاره کانم دا تێکه ڵاو به
تا له ئامێزی خۆیان دا بت که نه خه و و ناخی دڵم بۆ زه رده خه نه ی باڵات بێته سه ر چۆک و
پێت بڵێ گیانه گه ر چی دورم ، زۆر زۆر دورم
به ڵام بێ تۆ نامۆم تۆ یی ته نیا خۆشه ویستم و منیش ته نیا هه ر هی ئه تۆم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-06-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
رابه ری خۆ شه ویستی
رابه ری عه شقی من
بێ گه ردی گه ردونیی سورانه وه یی ژیانم
ئه گه ر بم زانیبا زمانی هه موو عا له مم کۆ ده کرده وه
تا وشه یه کی لێ دروست بکه م
له وشه یی خۆ شه ویستی به هێز تر بێ
تا پێش که ش به تۆ یی بکه م
ئه گه ر باخه وان ده بوم
جوانترین چه پکه گوڵی ره نگا و ره نگم کۆ ده کرده وه و
ده م دا له به رۆکی تۆ یی خۆ شه ویستم
ئه گه ر رۆژ بایه م هه موو جوانیه کانی سه ر زه ویم
کۆ ده کرده وه و پێش که ش به ئه وینی تۆ م ده کرد
ئه گه ر شه و بایه م کۆ مه ڵێک ئه ستێره م کۆ ده کرده وه و
ده مکرده ملوانکه و له گه ردنی تۆم ده ئاڵاند
ئاخ ئازیزم گه رده یی بێگه ردی ژیانی من
ئه و کاتانه م دێته و یاد ، له به ر باران له سه ر سوچی کۆ ڵانه که تان
به چاوی پر له چاوه روانی یه وه ، چاوه روانی تۆم ده کرد
نازداره که م نه باران و نه تۆ فان و نه زریان و نه سه رما هیچیان به هێز تر نه بون
له هێزی خۆ شه ویستی تۆ یی تاقانه له ناو دڵما
له وه ته یی بووی به ئاشنام ،گوێم له ده نگی ئاشناته ، له وه ته یی تۆ بووی به نیوه یی من و
منیش بووم به نیوه یی ئه تۆ ، له و ساته وه من به ڵێنم به چاوه جوان و گه شه کانت دا
مه یله کانم له جوڵانه وه ی ، چاوه کانتا رابژێنم ، له و کاته وه من به ڵێنبم به لێوت دا
که به لێوم هه ناسه ت پێ بده م و لێوه کانت ئه وه نده بمژم ، تا سورتر بن له کوڵمه کانت
هه ر کا تێک که یادت ده که م هه ست ده که م
دڵدارێکی ئه فسانه یی پر له خه ون و هیواو ئاوات و ئاره زویی بێ جێگه و رێگام
ئه مشه و خامه ی ده ستم بۆ تروسکای داهاتوو ده نووسێ
ئه ستێره کان روباری خه یاڵم بۆ راده ژێنن ، ئه مشه و له که نار ده ریا سه ر شێته که ی ژیان
له روباری تامه زرویی تۆ یی بێگه ردم ، له تاڤگه یی ژێر رۆشنایی مانگه شه وێکی جوان دا
به فرمێسکی عه شقی هه میشه یی چاوه روان
له ناو دڵۆ په کانی باران
خۆ زگه وشه یه کی ناسک ، ناسک تر له ناوی تۆم ده دۆزی یه وه و ده م خۆێنده وه
تا جارێکی تر بی نوسمه وه
به ڵێ له م کاته دا بیرێکی قول ، خۆ یی دایه ده ستی هه ستێکی نامو و پێنوسی به نوێنه ری دڵ
بۆ مل ملانێ له سه ر سینگی سپی لاپه ره یه کی کاغه ز دانا
ئه ی بێ گه ردی گه ردونی ژیانیی بێ که سیم
گری نیگایی چاوه کانت سوتێنه ری ماڵی دڵمه
ئه ی رازی دڵت که چاوه کانت درکاندی و سنوری ناسینی نهێنی تۆ بوون
ئه ی خو لقێنه ری عه شق ئه ی رابه ری خۆ شه ویستی و ئه وین
ئه ی ته نیا که سی من له ژین ، خۆشم ده وێ هه تا کوو هه م پر به دڵم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-06-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سوکنایی به دڵی غه مبارم بێنه
له وه زیاتر مه م ره نجێنه
ئه ی کچی جوان ئێرانم
باڵا به رزی نه شمیلانم
هه موو رۆژێ به کۆڵانه که دا ده رۆم
کاتێک که سه یری ده رگاکه تان ده که م ده رگاکه تان پێوه دراوه
به زمانی بێ زمانی ده رگاکه تان هاوار ده کا ت و پێم ده لێ
چاو لێ مه که یاره که ت لێره نه ماوه
ئازیزه که م تۆ رۆیشتی و کۆ مه ڵێک ئازارت بۆ من جێ هێشت
نه م ده زانی تا ئه و راده یه تۆم خۆش ده وێ و ده ت په رستم له ژیانم دا
له دوایی رویشتنی تۆ زۆر بێزارم ، دایم دڵ پر له گریه وازارم
گه ر لێم پرسن که خۆشترین کاتی ژیانت که ی یه . پێ یان ده ڵیم ئه و کاته یه که باران به خۆر ببارێ
چاو بگێری له هیچ لایه ک به دی نه که یی هیچ رێبوارێ
به و بارانه به و کرێوه و تاریکستانه و تۆفانه ، بچیته ژوانی یارێ . نه م ده زانی دور که وتنه وه ت ئه وه نده به ژان و ئازاره
ژینی من تاڵ ده کات به یه کجاری ئا له م شاره
له و رۆژه وه که تۆ رویشتی کۆڵانه که ره نگی ماتی لێ نیشتووه دڵی منیش له ئاخ و که سه ر پر بووه
گیانه که م ، ئازیزی رێی ژیانه که م خۆشم ده وێی ده وه ره وه تۆ زێک له ژین بیر له منیش بکه ره وه
که زۆر شێتانه و عاشقانه خۆشم ویستی به راده یی په ره ستین
گیانی شیرین له و رۆژه وه که تۆ رویشتی هه موو رۆژان دێم به دوایی تۆ دا ده گه رێم ، نات دوزمه وه
تۆش سه ردانم ناکه یی تا غه می ناو دڵی من به دیداری خۆت به با که ی
نازانم دڵی تۆ چۆنه ئاخو ئێستاش هه ر وه ک جاران خۆشت ده وێم به دڵ و گیان
گیانی شیرین دوریت وای لێ کردم که زۆر زیاتر له جاران تۆم خۆش بوێی و شه و رۆژ به یادی تۆ وه پرچی شه قامه کانی شار
ده پێوم ، ئاخ بریا بت زانیبا له م کاته دا دڵم چی له تۆ ده وێ ، ئازیزه که م وه ره تا تێر بت بینم تا له ئامێزت گرم و ده ستم له قه دت ئاڵینم ، تا له ئامێزت گرم هه ناسه ی لێوه کانت بمژم
ئه رێ ده مهه وێ سه رم بنێمه سه ر سینگی نه رمت با بۆ ساتێک دڵم ئارامی به خۆیه وه ببینێ و تێر هه ناسه ی سینگ و به رۆکت هه ڵ مژم ، بڵێم ئۆ خه ی له ژیانما ساتێک که وتمه نێو ده ریایی خۆشه ویستی ئه و که سه یی که خۆشم ده وێ و
شه و رۆژ خه ونی پێوه ده بینم
ئازیزم ده وه ره وه وه ره و سوکنایی به دڵی غه مبارم بێنه ،ئیتر له و ئازاره ده رونی یه رزگارم بکه و مه م ره نجێنه
که به درێژایی ته مه نم وه ک مۆ ته که به دوامه وه یه گیانه هیچ هه ناسه یه ک خه می دڵی بریندارم له نێو نابات
هه ناسه یی خۆشه ویستی تۆ نه بێ جا تکایه بگه رێوه و هه واری دلم چۆڵ مه که
با دڵم ئازار نه بینێ له وه زیاتر له دوری تۆ دا
ئازاری دلم زۆر به ئێش و گرانه خۆشه ویستم خۆشم ده وێ به راده یی په ره ستین ئه و زۆر باش تۆ بیزانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-06-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
که رۆژ هه ڵ دێ چاوه روانی هاتنی تۆم
که شه و دادێ له دوری تۆ خه فه ت ده خۆم
ئاخۆ رۆژێک بێ خونچه یی عه شقمان
به وشه کانمان گه شه بکات
ئاخۆ رۆژێک بێ له کانی عه شقا
تینو یه تی چه ند ساڵ خۆ شه ویستیمان بشکێنین
که ئه ت زانی مالتان ئه روا و به جێم دێڵی
ئه ی بۆ چی دڵی خۆتت دامێ
هه ر من نه بووم هه مو کاتێ
که خۆم کردبووه و قوربانی تۆ و
ببومه خاک و خۆڵی ژێر پێت
هه ر من نه بووم هه موو کاتێ له کامه رانی ژوانا
وشه یی وه فام ده چرپاند به گوێی تۆدا ئه ی تۆ نه بووی ئه ت وت حه زم لێ یه ببم به دوا که س له ژیانت دا
ببم به هه وارگه و جێت ، بۆ چی وا زوو تۆ رویشتی و به جێت هێشتم
نازانم بۆ چی له ده ڤه ری وڵاتی دڵی من دا هه ر غه م و دوری یه له چیروکی تراژید یای ژیانی من دا
دابران و بێ ئومێدی و چاوه روانی یه ، له هه واری چۆڵی ئه م غوربه ته و ئه م ئوغره ناوه خته ت دا
ته رمی عه شقێکی بێ نازت بۆ منی ته نیا به جێ هێشت
تۆ خوا مه رۆ و جێم مه هێڵه گوڵی به ختم هه ڵ مه وه رێنه
له م وڵاته غه ریبه دا دڵ و عه شق و شیعر و په خشانی خۆ شه ویستی من بێ ناز مه که
چونکه وشه کانیشم و نوسراوکانیشم نا ز به عه شقی تۆ وه ده که ن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-06-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئێوواره یه کی وه نه وشه یی
ئه و ئێواره هه واری عه شقت
به سه ر سه ری ته نیایم دا دابه زی
ئه و ئێواره ، ئێواره یه کی وه نه وشه یی بوو
هه موو ئێواره کانم شه رمی لێ ده که ن
ئه و ئێواره گوڵێک له ناو باغی ئاواته کانم دا سه وز بوو
خونچه یه ک به روی ئاسوم دا کرایه وه
به هارێک وه رزه کانمی کرد به هه میشه به هار
بارانێک له شی ته ر کردم
هه ورێکی سپی له باوه شی گرتم
هه ناسه یه ک سی یه کانی پر کردم
ماچێک لێوه کانی ته ر کردم
ئه و ئێواره جووت بوونێک ته نیایمی سری یه وه و چر په یه ک بێده نگی می هه ژاند
رازێک دڵمی ئاوه دان کرده وه ، چیمه نێک به هاره کانی ره نگ کردم
ئه و ئێواره له ژێر سێبه ری سینگ و مه مکه کانت دا پشو یه کم دا
رویشتم و هه گبه یی سوزه کانم ، یادگاریی یه کانم ، شته پیروزه کانم له وێ دا جێ ما ن
بیان گره باوشت و بێ نازیان مه که ، ئاخه ر گولم ئه و ئێواره چۆن بنوسمه وه که تۆ سنوری شه رمه کانت به زاند
و پیروزی یه کانی خۆت پێش که ش کردم ، له یاد ناچن ئه و ساتانه ی تۆ من بویت و من تۆ بووم
له یاد ناچێ ئه و ئێواره ی، که ئه لقه رێزی جه سته ت بۆ پچراندم تۆ یی حه زه کانی من و خۆشت
له کێڵگه یی جه سته ی خۆت دا سه وز کرد ، له یاد ناچێ
ئه و ئێواره ی چپه شه رمنه کانت به سه ر باڵای چاوه روانیم دا ده باراند
به ڵێ گوڵم خۆشه ویستیت به هارێکه و خۆنچه کا نمی تیا ئه ژیێته وه
خۆشه ویستیت ئاوه منی تینوو به دوایدا وێڵم
خۆشه ویستیت ئاوا بونێکه هه موو ئێواره یه ک پێ ئاشنا ده بم و وه بیرم دێته وه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-06-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عه شقی ئاسمانی
له ئێواره ماتێکی غه ماوی وڵاتی غوربه ت دا
خۆت کرد به ماڵه وێرانه که ی دڵه ماندوه که م دا سرو پرچێکی ئاڵۆزاو به شنه بایه کی رێگه یه کی دوور به زه رده خه نه یه کی ئه فسوناوی پر گر به تیشکێکی سیحراوی چاوانی مه ست و بێ قه رار و غه مناک به ئه سپا یی په نجه ره یی ته م لێ نیشتوی دڵی منت دوزی یه ه و بویته بزوێنه ری ناخ و ده رونم هه ر له و ئێواره وه تۆ م خۆش ویست له به ر ئه وه یی جوانیم خۆش ویست له به ر ئه وه یی ژیانم خۆش ویست له به ئه وه یی عه شقم خۆش ویست تۆ به شێک بووی له ره مزی پاکی و جوانی و ژیان و عه شق هه موو شه وان به تامه زرویی یه وه وێنه که ت دێنمه به ر چاو و به بیری خۆشه ویستی رابردومانه وه قسه ت له گه ڵ ده که م و که چاویشم چووه خه و خه و به تۆ وه ده بینم خه و ده بینم له گه ڵ مانگ دا ده س له ملانم و تۆش له گه ڵ ئه ستێره کان دا به کراسێکی ته نکی ناسک و پوله که ی سپی به ره و ژوانی ئاسمانیم بانگ ده که یی ده ستم ده گری و لێوه کانم ئاشنای لێوه کانت ده که ی
گوڵه که م ئه ی کارێزه ی رونی پاکیم من له وه زیاتر هیچم ناوێ من له تۆ زیاتر ، له زه رده خه نه یه ک و رویه کی پاک و
عه شقێکی ئاسمانی زیاترم ناوێ من رۆحی تۆم ده وێ دڵنیا به هه تۆ م ده وێ دڵنیا به تۆم خۆش ده وێ تۆم خۆش ده وێ
هه تا ماوم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-06-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
په ری خۆ شه ویستی
ئه ی فریشته یی ئاسمانی
ئه ی کیژه جوانی وڵاته که م ده رگایی دڵی خۆتم بۆ بکه وه دڵم ته نیا شه یدایی تۆیه نیوه شه وه و له به ر ده رگا چاوه رێتم وه ره و ده ریایی لێوه کانت بکه به باران و به سه ر کێڵگه یی وشک و برینگی لێوه کانیم دایی بارێنه بۆ ده رگام لێ ناکه یته وه حه زم لێ یه له روباری ماچی لێوه کانت دا بخێنکێم هه سته و له م شه وه دا ده نگت تێکه ڵی ده نگم که و، مه رۆره وه و جێم مه هێڵه ده ست له به رۆکی ژینیم به رمه ده ئه گه ر برۆیی غه می رێگا ، ده بێته هاورێی هه میشه یی رێگاکانم ئایی خۆزگه ده ت زانی که چاوه روانی چی لێ کردم کاتێک که بیرت لێ ده که مه وه هه موو جه سته م ده بێته ئاگری خۆ شه ویستی وله ناو تایی هه موو خه ونه پیروزه کانتا راده کشێم و سه رنج ئه ده مه باڵایی ئه و یادگاری یه کورتانه یی من و تۆ یان شاد ده کرد ئه ی گه وره عه شقی هه میشه یم بۆ دیاری یادگاری یه کانت فرمێسکم باراند به ڵام ئه مشه و له م داویین ساته دا بۆم ده رکه وت که له هه موو بێ که سانی دنیا بێ که س تر منم ، من له دوایی ئه تۆ کێ بکه م به سایه و سێبه رم ئازیزه که م زۆر له مێژه چاوه روانم که رۆژێک بێت و بت بینمه وه پر به چاوانم ئازیز گیان ماوه یه که که لێک دابراوین و له چاوه روانیت دا وه ره ز و بێزار بووم ئه مشه و ناخه وم و په نجه ره که ی ژوره که شم داناخه م ، به ڵکو ده بیته په ری یه کی خۆ شه ویستی و له په نجه ره که وه دیته ژووره وه ، ماوه یکی زۆره که من عاشقی تۆم و بۆ بیستن و دیتنی روخساری شیرینی تۆ چاوه روانم پر به چاوه کانم بۆ نیگایی تۆ یی نازدارم ئه ی ئه وین و ئه یی دڵدارم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 07:45 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|