زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ ژن ده‌یهه‌وێ «املا» بڵێ، پیاوپێی خۆشه «انشا» بنووسێ.
ـ منداڵ له‌و كاته‌وه كه دایكی بارداره، باره.
ـ هه‌ژار له‌جێی «مجلس ترحیم»، «مجلس ترحم»ی بۆ ده‌گرن.
ـ ئه‌مڕۆ قه‌بزی به‌رق پیاو ده‌گرێ.
ـ له قه‌بزی ئاودا خنكاوم.
ـ زۆر رێ هه‌یه‌كه جحێڵ خۆی پێگهوره نیشان دا، كه سیغاركێشان هیچ كامیان نییه.
ـ له ولآتی ئێمه‌دا، پووكی ئیسكان زۆر گرینگ نییه، چون زۆركه‌س بۆ لوولاكی یه‌ك داده‌گرن.
ـ به قۆڕه‌ی كات‌ژه‌مێری زگم، هه‌ستامه‌وه بۆ پارشێو.
ـ له كورده‌واریدا «نوێخوازی»یه‌كه بابی كورد نه‌بێ، پێناسه‌ی پێنادرێ.
ـ «نوێخوازی» «وارداتی» بیروڕای «تاناكۆڕا»یییه.
ـ ئه‌وه‌نده توونی نوێخوازی بوو كه رانك و چۆغه‌كه‌ی ئاوه‌ژوو له‌به‌ر ده‌كرد.
ـ خۆت مه‌كه به ته‌وری وشه‌داتاشین، با نه‌ڵێن دار هۆره‌ی له خۆی نه‌بێ ناقه‌ڵه‌شێ.
ـ له‌به‌ر ده‌ركه‌ی قاپۆلكه‌ی ژیان، دالآشی نه‌مان چاوه‌ڕێمانه.
ـ له جوانه‌مه‌رگی هاوارێ‌دا،هه‌زار گوڵی بزه هه‌ڵده‌وه‌رێ.
ـ بۆ له‌ززه‌تی لێبوردنێ، رۆده‌چم به ناخی سووترین سێوی گوناح.
ـ دڵم ئیمپیتری سه‌دان وته‌ی بێ وشه‌یه، تابووتی وشه‌كان هه‌ڵپه‌سێرن.
ـ له‌گه‌ڵ سووترین فرمێسكی باران، ده‌چم بۆ مێهمانی. پێكه‌نینی گوڵێ.
ـ شازاده‌ی حه‌كایه‌تی ژیانم له ته‌لیسمی قاپی خه‌یاڵمدا یه‌خسیره.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ خه‌زێنه‌ی ئه‌وینم، له كه‌له‌وای دڵمدا دۆزییه‌وه.
ـ كۆچی ئه‌ویندار، رۆچوونه به ناخی چاوه‌ڕوانیدا.
ـ له مزگه‌وتی له‌شمدا، جوز بۆ مێحرابی برۆی تۆ سه‌جده‌یه نابم.
ـ به شه‌هدی لێوی تۆیه سه‌ر ده‌كێشم. شه‌ڕابی تاڵی پیاڵه‌ی چاوه‌كانت.
ـ ناخی باخ، پڕه له ئاخ و داخی جوانه‌مه‌رگی به‌هار.
ـ هه‌موو دیوانی شاعیر بووكه شێعرێكه له ده‌ستی دا، كه ژینی ئه‌و ده‌كا ژان و ئیتر بۆ ژوانیشی نایات.
ـ كام وێنه وێنه‌ی ئاوێنه‌ی وێنه‌ته. بێوێنه.
ـ عاشق ڕێبوارێكه كه پێ به‌پێی دڵه كوتێكانی كۆچ ده‌كات و له‌گه‌ڵ ویستانی‌دا ئه‌وێستێ.
ـ شه‌وانه له ئه‌ستێره‌كان پاوانه‌یه ساز ده‌كه‌م، بۆ پووزی كچه ئاسكی هه‌تاو.
ـ بۆ په‌پووله‌یه ده‌گریم كه به «كپسول آتش‌نشاني»یه‌وه ته‌وافی شه‌م ده‌كات.
ـ ئه‌مڕۆ، زۆركه‌س سه‌ر و ریشی له نانه‌واخانه سپی ده‌كات
ـ ژیان، عومرێ جا‌و نانه‌وه‌یه، بۆ چه‌ند گه‌ز.
ـ پێشتر له سه‌ره‌خۆشی له بانگیان ده‌دا، ئێستا ده‌بێ بانكی بۆ لێبده‌ی.
ـ ئه‌ی بۆ نوێخوازی، نوسخه‌ی خۆمم پێبدات.
ـ با پووڵ واحیدی ئه‌ندازه‌گرتنی هه‌موو شتێ نه‌بێ.
ـ له قوتووی هیچ «ایسم»ێدا ناگونجێم.
ـ چاولێكه‌ری. ده‌رفه‌تی چاولێكردنمان پێ نادات.
ـ هه‌ناسه ساردی بۆ كه‌سێ ناخۆشه‌كه پێشتر نه‌فه‌سی له‌جێی گه‌رمه‌وه هاتبێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ دانیشتووین ته‌ماشای هه‌ڵی به‌كه‌ین كه بۆمان بڕه‌خسێ.
ـ ئه‌گه‌ر بزانین شه‌ڕ بكه‌ین، هه‌موو ده‌بینه زێڕینگه‌ر.
ـ به‌رزترین دوندێكی كه «ئه‌وراز» لێی سه‌ركه‌وت خۆی بوو.
ـ ئه‌گه‌ر «زندانی» و «زندانبان» خۆت بێ به هیوایه رزگار بوون مه‌به.
ـ تا به خۆتدا هه‌ڵنه‌چێ، ده‌نگت به خودا ناگات.
ـ دنیا پیاوی خۆی ده‌ناسێ.
ـ عه‌قڵی شه‌یتانی ته‌وقی له‌عنه‌تمان له‌مل نه‌كات.
ـ سه‌روتاری ژیان، مناڵییه.
ـ له «دهكده‌ی جیهانی»دا هه‌موومان دێهاتین.
ـ له راسته‌قینه‌دا، دڵی شاعیر دیوانهكهیهتی.
ـ خۆڵه‌مێشی ته‌مه‌ن، گه‌ڕای قه‌قنه‌سی مه‌رگی هه‌ڵێناوه.
ـ ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێ بێ له داری خۆزگه، تابووتێ ده‌تاشم، ئارهزۆكانم بۆنیان گرت.
ـ عهقرهبهكان، پشووی ههناسهكانمیان بریوه.
ـ ئیتر به چه‌خماخی ته‌مه‌ن، رۆژه‌كان داناگیرسێن.
ـ ئه‌وین به هیچ زمانێ، وه‌رناگێردرێ.
ـ من خه‌ڵكی شاری حهكایهتم، ئه‌سپه بهحرێكهم لێ مهسڵهمێننهوه.
ـ بڵێی باخ، ئاوڕێ له باخه‌وانی پیربداتهوه؟
ـ ئه‌وین كورته شێعرێكی جوانه‌مه‌رگ بوو. ژیان مه‌سنه‌وییه‌كی زه‌لیله.
ـ خۆر به ئاخرین تیشكی له‌خۆراوا نووسی كه «درێژه‌ی هه‌یه».
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ دڵه‌كوتێی زه ریا، بۆ رازی نه‌دركاوی رووباره.
ـ به‌هه‌شتی هه‌ركه‌س، به قه‌را سنووری ئارهزۆكانێتی.
ـ ره‌نگی بزه‌ی به درۆ، ته‌نیا به دڵۆپی ئه‌سرین ده‌شۆرێته‌وه.
ـ دڵی تاقه‌دار هێلانه‌ی بیره‌وه‌رێكانی سالآنی ته‌نیاییه.
ـ هه‌موو شه‌وێ، راوچی نیگام، كچهئاسكی شه‌و، تاكانی هه‌تاو هه‌ڵئه‌بڕێ.
ـ له بازاڕی عیشقدا ئه‌وه‌ی سه‌ری پێوه‌بێ بێسه‌ر و پێیه.
ـ بزه‌ی وشه‌كانم پر له عه‌تری پێكه‌نینی تۆیه.
ـ من شێعری نه‌گوتراوم، رۆژێ له دڵیدا سهرههڵدهدهم، شه‌وێ له ده‌ست گوڵێدا هه‌ڵده‌وه‌رم.
ـ تۆوێكی خۆشه‌ویستی له دڵما بچینهوو هه‌تاهه‌تا بێدوورهوه.
ـ چ دژواره هه‌ڵكه‌ندن! چ گوڵ له دڵ، چ دڵ له گوڵ.
ـ هه‌ڵبژاردنی سالم، هه‌ڵبژاردنێكه نه زه‌ره‌دی بۆ په‌ز بێ نه قانزانج.
ـ ئه‌گه‌ر ته‌ندووری هه‌ڵبژاردن زۆر دا‌غ بێ، ره‌نگه «رێ»یه‌كان بسووتێن یا نوێنه‌ره‌كان گه‌رمه ته‌ندوور بن.
ـ هی وایه به بۆنه‌ی پیاده‌كردنی قانوون، خۆی سوار ده‌بێ.
ـ ئه‌و حه‌شیمه‌ته هاتوون «ده نگ» به من ده‌ده‌ن! (اطلس طلايي يه ديگه)
ـ به هۆی دێموكڕاسییه‌وه، قسه‌ی خۆتان، ببوورێن نوێنه‌ری خۆتان له‌سه‌ر كورسی دانیشێنن.
ـ له هه‌ڵبژاردندا، هه‌ركه‌س سازی خۆی له ده‌زگایه‌دا لێده‌دات، بڕێ له «نه‌وا»دا هێندێ له «شوور»دا بهعزێكیش له دهزگایتردا.
ـ به‌عزێ سندووقه سه‌ری خۆیان «ده نگ» به سندووق ده‌ده‌ن
ـ به «ده نگ» دان فه‌قه‌ت به نوێنه‌ری ئێمه، شوعووری سیاسی خۆتان نیشان بده‌ن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ وه‌رن با له به‌ینی «بد» و «بدتر»دا باشترین نوێنه‌ری خۆمان هه‌ڵبژێرین.
ـ ڕاست ده‌ڵێن، چه‌په‌كانی «رێ» ناهێنه‌وه.
ـ بڵێی رانهفڕووجیش وه‌ك نان و نمه‌ك پیاوكوێر كات؟
ـ له مودێڕنترین گهمهشدا «هه‌ڵبژاردن» هێندێ قاعیده‌ی بازی به‌ڕێوه نابه‌ن.
ـ سندووقی هه‌ڵبژاردن ده‌فعی به‌لآ ناكات. به‌ڵكوو به‌لآ ره‌فع ده‌كات. (ره‌فعه: جێیه‌كی بڵینده كه شته دێكۆڕهكانی له‌سه‌ر داده‌نێن).
ـ ئه‌گه‌ر توورێ = رانهفڕووج = رێ پیدا كنید پرتقال فروشرا.
ـ من حه‌قی خۆمه كه به‌وه وه‌زیفه‌ی خۆم عه‌مه‌ل كه‌م (زهدرهدی نییه دوكتۆر بتبینێ).
ـ باسی تهبلیغاتم كرد جیازیم وهبیركهوتهوه جا كچێ عاقڵ بێ جیازی بۆ چییه.
ـ له‌خۆڕایی مه‌ڵێن نوێنه‌ر كارێكی له ده‌ست نایات، خۆ ئێوه نه‌مردوون تا بزانن چه‌ند جار بۆ سه‌ره خۆشێكهتان دێ.
ـ ئه‌گه‌ر هه‌روه‌ك چوارساڵ له‌مه‌به‌ر «ده نگ»م پێ بده‌ن و چه‌پڵه‌م بۆ لێ دهن قه‌ولتان پێ ده‌ده‌م ده‌ڕۆم تا چوار ساڵی دیكه له كوڵتان ده‌بمه‌وه.
ـ من «ده نگ» ده‌ده‌م به تۆ، عه‌شیای خودات نییه و كۆشێكت خێزان هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی كه به‌زه كاتی قه‌بووڵ كه‌ی.
ـ بێقه‌زا بێ، هه‌ر نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆمانه، به‌لآم وێنه‌كه‌ی هی كاتێكه له زگی دایكی‌دا بووه، بۆ ئه‌وه‌ی جحێڵپهسهند بێ.
ـ ئێوه «ده نگ»م پێبده‌ن شه‌رت بێ به شه‌رتی خودا، ده‌چمه نێو ئه‌و «بتری»یه‌وه.
ـ من كارم به گه‌ڕه‌ك نیه، ئێمه حه‌وت سه‌ر خێزانین، هه‌ركامێكمان به نوێنه‌ری خۆمان «ده نگ» ده‌ه‌دین.
ـ ئه‌و دێموكڕاسی و شته هه‌مووی سۆزه، من به یه‌كێ «ده نگ» ده‌ده‌م كه پێكه‌وه به‌و كه‌وچكێ بخۆین و له كاسهیه دابڕین.
ـ ئه‌و ئافره‌ته نامزه‌دی باشه، به‌و مه‌رجه‌ی بێ بچین بۆ مه‌حزه‌ر سیغه‌ی مه‌حره‌مییه‌ت بخوێنین.
ـ ئه‌رێ بڵێی به هه‌موو ئینسانێ بڵێین (حه‌یوانێ ناتق) یا...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌سره‌فی دۆشاودا ئیسراف نه‌كه‌ین، نابێ شوعاری زه‌لام
بده‌ین، نابێ شتی قورس هه‌ڵگرین.
ـ وه‌رن با هه‌موومان یك زهوینوهند بین.
ـ ده‌بێ قاڵبی وشه‌كان به ئیشتیای خۆمان بئاخنینهوه؟
ـ ئێمه وه‌ك گورگ وه‌حشی نین، گۆشتی ئاژه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ین به سوسیس و كاڵباس جا ده‌یخۆین.
ـ بڵێی كه‌ی بوتی پاره بشكێت؟
ـ زۆر كاخنشین هه‌یه، وه‌ك غارنشین بیرده‌كاته‌وه.
ـ بڕامان برایه‌تی كیسه‌مان جودایه‌تی، برایه‌تی ئه‌مڕۆیه.
ـ ئه‌گه‌ر چاویلكه‌م پێ ده‌ده‌ی، تۆ خواچاوهكانم لێمهستێنهوه.
ـ چۆن رۆژاواییه‌كان ببه‌خشم ئیختراعێكیان بۆ ئێمه نه‌هێشتۆته‌وه بیكه‌ین.
ـ ژیان تراژیدییهكه كه ده‌بێ كۆمێدی به‌ڕێوه‌ی به‌رین.
ـ دڵ باڵوێزخانه‌ی خودایه.
ـ پێم دروست نییه پیاو دوو ژن بێنێ. قسه‌ی ئه‌وه‌م نییه ژنه‌كه‌ی خۆی بكاته دوو له‌ته‌وه.
ـ بڵێی هه‌ژاره‌كان نه‌توانن به حیسابی «درآمد سرانه» چه‌ك بكێشن؟
ـ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بێنزین گران نه‌كات، چۆن بزانین ساڵ تازه بۆته‌وه.
ـ ئه‌ی بۆ كورسییه‌كه قسه‌كانی ژێركورسیم پێ له‌سه‌ر كورسیدا بنیشێنم.
ـ خوارده‌مه‌نی له به‌هه‌شتی وهدهرناوین، نابێ هه‌ر بۆ خوارده‌مه‌نی بچینه‌وه بۆ به‌هه‌شت.
ـ ده‌بێ كه‌فاره‌ی ژیانی به درۆ بده‌ین.
ـ ئه‌گه‌ر تێهه‌ڵدان ئامۆژگاری بێ، دیاره ئامۆژگاریش جۆرێ تێهه‌ڵدانه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ «شهروندان»ی ده‌ره‌جه دوو زۆرتر له فیكری «دهكده‌ی جهانی» دان.
ـ به‌ر له‌وه‌ی مه‌حكووم به نه‌مان بین مه‌حكووم به ژیانین.
ـ له‌سه‌ر هه‌ر مافێكی پێشێلكراو، یاسایه‌كی نوێ سه‌وز ده‌بێ.
ـ كورد به پێنووسه‌كه‌ی خۆی ده‌كرێته‌وه. به‌لآم پێنووسه‌كه‌ی نافرۆشێ.
ـ ئه‌ونده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند له به‌رانبه‌ری ده‌دوێ. فه‌قیر باسی بێعه‌داڵه‌تی ناكات.
ـ ئه‌وانه‌ی ئێستا گیروگرفتی گازیان هه‌یه، پێشتر عه‌له‌میان تێدا نه‌بوو.
ـ له‌وكاته‌ی به‌رتیل دامه‌زراوه، پشیله‌ش مشك گرتن به ئه‌ركی خۆی نازانێ.
ـ رێویش فیكری نه‌ده‌كرد، كه نه مریشكی كۆپینی بمێنێ و نه‌یارانه‌كه‌ی.
ـ له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا، كه‌ڵه‌باب ئه‌گه‌ر نه‌خوێنێ سه‌ری ده‌بڕن، مریشك ئه‌گه‌ر بخوێنێ.
ـ بڵێی به قه‌لبی «مه‌سنووعی»یه‌وه بكرێ عاشق بی.
ـ ناكرێ نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ زوحاك جێژن بگری.
ـ كاتێ نووكی پێنووسه‌كه‌م تیژ كرد، تیغه‌كه‌م كول بوو.
ـ ئه‌گه‌ر وشه‌كان لێگه‌ڕێن، پڕ به دڵی خۆم قسه ده‌كه‌م.
ـ له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا، ده‌بێ 999 قسه‌ی بێكهڵك بكه‌ی تا قسه‌یه‌كی به‌كه‌ڵكت لێوه‌رگرن.
ـ نووسینی ئاخرین كتێب جه‌وهه‌ری پتر ده‌وێ.
ـ میكڕۆفۆن، قسه‌ی خۆێت پێ ده‌كات.
ـ زۆركه‌س، حازره بمرێ. به‌و مه‌رجه‌ی نێوه‌كه‌ی زیندوو بمێنێ.
ـ من به‌و هیوایه زیندووم، كه رۆژی به‌ڕاستی زینده‌گی بكه‌م.
ـ ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌رفه‌تێ بۆ گوتنیان پێش نایات له هه‌موو ئه‌و وتانه‌ی كه گوتراون بایه‌خیان پتره.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ نامه‌ی نه‌خوێندراو، وته‌ی پتر پێیه.
ـ وه‌ختێ گوڵی مه‌سنووعی له دایك بوو خۆشه‌ویستی مرد.
ـ به‌داخه‌وه ژیان درێژه دان به حه‌كایه‌ته‌كانی مناڵی نه‌بوو.
ـ ژیان دهستهكلیلێكه كه ته‌نیا درگای نه‌مانی پێ ده‌كرێته‌وه.
ـ ره‌نگه له پشت قاقاكانی منداڵیشمدا گوێم له ته‌جزیه بوونی له‌شم بووبێ.
ـ دنیا خانم به هه‌موو كه‌س قه‌ول ده‌دات، به‌لآم بۆ ژوانی كه‌س نایات.
ـ دنیای راسته‌قینه هه‌ركه‌س پرێسكهیهكی گرێپووچكهیه.
ـ پێوه‌ندی گرتن، ئه‌وین زهویناوی ده‌كات.
ـ هاوده‌م له ژیاندا زۆر پێویسته، ته‌نانه‌ت ژنی كه ده‌مه به ده‌مه‌ی پیاو بكات.
ـ هه‌ژاری مه‌جبووری كردم كه‌وشی تاناكۆڕا بكڕم و پێ بخه‌مه ناوكهوشی خارجێكانهوه.
ـ ئه‌وه‌ی كاسپی نازانێ، كاسپی نه‌كردنه‌كه‌ی خۆی كاسپیه.
ـ ئه‌گه‌ر فه‌قیریش وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ند كاسپی نه‌كردبایه، وه‌ك شابهرێ ده‌چوو.
ـ ره‌حمی خودا زۆر گه‌وره‌تر له زه‌رفی دوعای ئێمه‌یه.
ـ ده‌ردیش، ده‌توانێ ده‌رمان بێ، هه‌میشه به ده‌ردێكی تازه، ده‌ردێكی كۆنه له‌بیر خۆم ده‌به‌مه‌وه.
ـ ژیان كه‌ڕووی مه‌رگی هه‌ڵێناوه.
ـ ئه‌وانه‌ی قسه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه كاوێژ ده‌كه‌ن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ ئینسانی «جايزالخطا» ئه‌مڕۆ به ئینسانێ ده‌ڵێن كه خه‌تا ده‌كات و جایزه‌ی پێ ده‌ده‌ن.
ـ پاشا به‌رگی نوێی لێ مه‌باره‌ك بێ، ره‌عییه‌ت هه‌موو بێ‌به‌رگن.
ـ لهسهبهدی خانه‌واده‌دا جێی خانه‌واده خاڵی.
ـ برسی له نه‌وعی نان ناپرسێ.
ـ پێوه‌ندی ماسی له‌گه‌ڵ ئاو تا مه‌رگه.
ـ گوێ گا جێی خه‌وه‌نووچكه‌ی نییه.
ـ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین خه‌تی خوار له ژێرسه‌ری گای پیر دایه پێویستیمان به خه‌ت‌كێش نییه.
ـ كاتێ ددانی هه‌ڵوا خواردنمان نه‌ما، تازه ئیشتیای هه‌ڵوا خواردن ده‌كه‌ین.
ـ مه‌لێ كه باڵی شكابوو، ده‌رسی هه‌ڵفڕینی ده‌كوته‌وه.
ـ زستان، ناتوانێ وه‌ك ئاوری نه‌ورۆز مرۆڤ له ده‌وری خۆی كۆكاته‌وه.
ـ له ولآتی ئێمه له «آثار باستاني» په‌ند وه‌رناگرن، به‌ڵكوو په‌ندی پێده‌ده‌ن.
ـ له گیانفیدایی مشكی ئازمایشگا سه‌باره‌ت به ئینسان سپاس ده‌كه‌م.
ـ كاتی نوێژكردن خودا له پشت خه‌ت رانه‌گرین.
ـ ئه‌گه‌ر ئامۆژگارێكانی ئێمه ته‌نیا له‌سه‌ر خۆشمان كاریگه‌ری بوایه زۆر بوو
ـ به زمانی «سكوت» هه‌موو وته‌یه ده‌گوترێ.
ـ نرخه‌كان كه‌متر «قانوونی»یه زۆرتری «قانوون» نییه.
ـ چۆن ماشێنی پێ‌بوو، له پاركینگێ ده‌گه‌ڕا بۆماڵ.
ـ له‌وه‌تی سه‌فه‌كان «بهم‌فشرده»ن كۆپین‌بگیره‌كان پتر بوون.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
03-09-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ـ كاری مێشهه‌نگوین، شیرنتر له هه‌نگوینه.
ـ ئه‌ی بۆ كۆپینی ژیانێكی دووباره، تابڕی گه‌مه به مه‌رگ بكه‌م.
ـ وتهكان، ئه‌ونده كوتراون، كوتڕاون.
ـ هه‌موو رۆژێ، وێنه‌ی شكاوی دڵ، له چوارچێوه‌ی نوێی نامرادییهكی تر ده‌گرم.
ـ هه‌موو شه‌وێ، تا شه‌وگار شه‌ق ده‌بێ، ده‌چم بۆ شه‌ونشینی شه‌و.
ـ به بڵێسه‌ی شه‌مم، شه‌وم ئاگر دا.
ـ هاواره‌كان، له قوربانگه‌ی بێده‌نگی،دا، چ بێبه‌زه‌یی ده‌كوژرێنه‌وه.
ـ له «شه‌قامه‌كان»، «شه‌ق»، «قام» ئه‌خوێنی.
ـ به‌رده‌كان، ده‌ردن و وته‌ی نه‌كوتراون.
ـ به‌ر له نیۆتۆنیش روون بوو، كه له داربوونهوهی سێوێكی سوور، جه‌زبه‌ی سێحراوی هه‌وێنی عیشقه.
ـ كه‌س نییه به شانه‌ی شكاوی شێعرێ، بسكی ئاڵۆزی هه‌تاو دابێنێ؟
ـ كاتێ عه‌تری پێكه‌نینی ئه‌وین بۆژوو بێ، هه‌ناسه‌كان مژ ناده‌ن.
ـ فانووسهكانی ره‌شی شه‌و، خوانی سیسارك و قه‌ل چراخانی ئه‌كه‌ن.
ـ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به درۆ سه‌رخۆشن، خۆمشكێنی به‌سه، خه‌م مه‌فرۆشن.
ـ لهلاكی شووشه‌یی خۆتان، به چاویلكه‌ی بێچاویتان، كوێرانه لێممهڕوانن.
ـ فانووسهكان، به ئه‌ستێره‌یه‌كی كه ببو به چاوساغی شه‌و، پێده‌كه‌نین.
ـ چاوه‌كان، له چاوه‌ڕوانی چاوتدا، چاو به مهڵۆق وێستاون.
ـ بڵێی رووباره‌كان به زریا نه‌ڵێن، كه ته‌نانه‌ت هیچ رێبوارێكی توونیش گوێ مه‌مكی كانیاوێكی كیمیایی نامژێ؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 01:23 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|