زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
09-30-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئەگەر قەڵەم
ئەگەر قەڵەم
بەتاوانی ئەتکی نامووس
دادگایی بکرایە
ئەوا دەبوو لە ڕۆژێکدا
بۆچەندان جار
لەسێدارە بدرایە
چون تاوانی هەزار ساڵەی
دەستدرێژی بۆسەر جەستەو
پاکیزەیی پەڕەی سپی
لە گەردن وئەستۆدایە .
حسن نازدار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
09-30-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گەر منداڵ ببمەوە
گەر منداڵ ببمەوە
بەخەتێكی گەورە
لەسەر تەختە رەشەكە دەنوسم
نامەوێت گەورەبم.
هەمیشە
لەگیرفانەكانمدا
بۆمنداڵیم ئەگەڕێم.
ئەگەر منداڵ ببمەوە
وێنەی دوو كێ‌و ئەكێشم
لەبری هەتاو
تۆ لەنێوانیاندا هەڵبێیت.
ئەوەندە منداڵانە
سەیری ژیان ئەكەم
تائێستاش ، لای من
بەرزترین لوتكە شانەكانی باوكمن.
منداڵی من
لە چاوشاركێكدا
ونبوو.
" نەبەز گۆران "
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
09-30-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه و به يانيه ي دوانامه كه ت وه نه وزي خه وي شێواندم .
ئه و به يانيه ي دوانامه كه ت وه نه وزي خه وي شێواندم .
خوێندنه وه ي هه رپيتێكي سه دان ئه شكي پئ رزاندم .
ئاخۆ چۆن به فرمێسكه وه بۆت نوسيوم ليم ببوره .
هه رچه نده له يه ك وڵاتاين پێك گه شتنمان گه لئ دووره .
ئاخرگيانه تۆ رۆيشتي و نه شت زاني من كۆشك‌و سامانم ناوئ .
دنيائه كه م به قورباني ته نياساتئ كه پيم بلێي تۆم خۆشه وئ .
ده بگه رێوه پيش ئه وه ي زستان بيت وبه ته نها بچمه به رباران .
وه ره باله زێر يه ك چه ترا له گه ل شه قامه كاني شاراپياسه بكه ين وه كو جاران .
كاني هه له بجه ي
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
09-30-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئەوە هاتوم جارێکى تر
ئەوە هاتوم جارێکى تر
بۆ چرکەیەک لێت نابمەوە
هاتوم ئەزیزم وەکو مۆم
بۆ تەنیایت بتویمەوە
ئیستا چاوم پر فرمێسکە
پەشیمانم کەجێم هیشتى
ڕەنگە دڵت قه ت نه م بورێت
من نەکات بە خۆشه ویستى
گوڵم خۆمن دواى عەشقى تۆ
هانام بۆ زۆر کەس بردوە
بەڵام بەخوا هیچیان وەک تۆ
منیان واخۆش نەویستوە ئه‌و رۆژه كه (هه‌وا) ده‌ستی خۆی به‌رز كرد،
بۆ لێكردنه‌وه‌ی میوه‌ی،
مه‌نع كرا‌و،
مرۆڤ له راستی هچ گه‌ییشت،
كاتێ كه (ئاده‌م)
له به‌ر هیچ له سه‌ر خاك دانیشت،
یاسی (من نابێ خۆم بم)ی فێر بوو،
وه هیچ بۆ هیچ...
ئه‌م چیرۆكه‌ش به‌رده‌وامه....
(مامز هه‌ركی)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
10-01-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده‌ڵێن دونیا خرا بوونه‌و ،که‌چی من
له مێژ ساڵه که دونیا‌م لێ خرا بۆ
که ڕۆیی خۆری چاوی تۆ له دڵما
قیامه‌ت له‌و ده‌می ڕا لێره ڕابۆ
ده‌ڵێن دونیا هه‌مووی تاریک ده‌بێ لێت
که چی دونیای مه ڕوناکی نه‌دیوه
که مانگی ڕووت له پشت هه‌وران بزر بوو
شه‌و و ڕۆژم له تاریکی خزیوه
ده‌ڵێن تێکچونی کێو و به‌حر و به‌ڕه
ده‌ڵێن وێک که‌وتنی ئاسمان و عه‌رزه
که‌چی له‌و کاته‌وه ڕۆیشتی لێره
دڵی من تێک چوو .هه‌ر وه‌ک بوومه له‌رزه
ده‌ڵێن ئاگر ده‌بارێ وا له ئاسمان
ده‌سووتێ هه‌رچی له‌م دونیایه دایه
به‌ڵام هێشتا وه‌کوو ئه‌و ئاگره‌ی نێ
که سوتاندی ده‌روونم به‌و هه‌وایه
ئه‌گه‌ر ویستت ببینی ئه‌م جیهانه
چلۆنه هه‌ڵوه‌شان و داڕمانی
وه‌ره تاوێ له خاڵی خۆت بڕوانه
ده‌بینی چۆنه تێک ڕووخانی جوانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
10-01-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌د‌ه‌نگی چاوی شۆخی تۆ له دڵ بردوویه‌تی ئارام
به غه‌یری شه‌ربه‌تی لێوت نیه بۆ ده‌ردی من ده‌رمان
سه‌رم سۆڕ ما ئه‌من ئه‌مڕۆ له ناو بازاڕی دڵداری
که بۆ ده‌س ناکه‌وێ شادی،خه‌فه‌ت هه‌رتا بڵێی هه‌رزان
له ناو قاپی دڵی ته‌نگم نیه بێجگه له وێنه‌ی تۆ
به یادی خونچه‌که‌ی لێوت ئه‌با‌رێنم له چاو باران
له خه‌م پڕ بوو پیاڵه‌ی دڵ له دوای رۆژانی دڵداری
چ سه‌یره کاری ئه‌م چه‌رخه که‌مێ شادی گه‌لێ گریان
هه‌تاوی پڕ گڕی عومرم،گوڵی سووری ژیانم بوی
هه‌تاوم که‌وته پشت کێو و به‌هار بوو به گه‌ڵارێزان
کزه‌ی شه‌وگاری زستانه شه‌وانی سه‌ردی ته‌نیایی
مه‌گه‌ر ئامێزی گه‌رمی تۆ به خه‌و کا عاشقی له‌رزان
ئیتر ناتبینمه‌و هه‌رگیز،گوڵی سوورم خودا حافیز
ئه‌گه‌ر چی چوی به خۆڕایی،ئه من ماوم له سه‌ر په‌یمان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
10-02-2013
|
|
کاربر خوب
|
|
تاریخ عضویت: May 2012
محل سکونت: تهران
نوشته ها: 486
سپاسها: : 797
987 سپاس در 452 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خوشویستی برف نه بتوتوه
خوشویستی آگر نه بگژتوه
خوشویستی حرز نه بیکولوه
خوشویستی ژیان نه تازه کیوه
خوشویستی تاریخ نه زیندوه کیوه
خوشویستی خونو خیال نه تازه ی کیوه
خوشویستی دلکه پر له شادی
خوشویستی هتاوکه که ددروشتوه
خوشویستی بریسکه ی آسمانی
خوشویستی عاشقی آزادی
خوشویستی یک پارچه خوشیی
|
کاربران زیر از fatemiii به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
10-05-2013
|
|
کاربر خوب
|
|
تاریخ عضویت: May 2012
محل سکونت: تهران
نوشته ها: 486
سپاسها: : 797
987 سپاس در 452 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ره‌جمم بكه‌ن، تاوانبارم
سه‌رم بكه‌ن به‌بنچینه‌ی مناره‌تان
وه‌رن بمكه‌ن به‌حه‌للاجیَ
بۆ سه‌مای سه‌ر قه‌ناره‌تان
تاقهشیعریَكم ناتوانن ده‌سته‌مۆكه‌ن
له‌گیَژه‌نی هه‌ستی خۆمدا نوقمه‌سارم!
ببن به‌خوا توورِتان ده‌ده‌م
خوای ئیَوه ناپه‌رستم
نابم به‌به‌رد سه‌ری خه‌ڵكم پیَ بشكیَنن
نابم به‌دار بۆ فه‌لاقه
چقڵی ئیَوه قه‌ت نارِویَ
لهناوبیَستانی سه‌د ته‌رزم
بۆ ئیَوه قه‌ت لینی نابیَ
خامه‌ی ره‌نگینی سه‌ربه‌رزم
سه‌ختم ویَنه‌ی پۆڵا‌و ئاسن
شه‌پۆلیَكی شیَت و یاخیم
خه‌وی به‌نده‌ر ئه‌شیَویَنم
دیلم ده‌كه‌ن هانیَ ده‌ستم
ئه‌وه‌ش گه‌ردن هه‌ڵمواسن.
|
کاربران زیر از fatemiii به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
10-05-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دایکم ده‌چێته به‌هه‌شت
دایکم نوێژ ده‌کات ...
تا ،
ترومبێلی کوڕه‌کانی وه‌رنه‌گه‌ڕێن .
تا ئیفلیج نه‌بن .
تا جه‌رگی نه‌سوتێ .
دایکم به رۆژو ده‌بێت ..
دوعا ده‌کات ، زاواکانی
واز له مه‌یخانه بهێنن
روو بکه‌نه ماڵی خودا .
دایکم ده‌چێ بۆ حه‌ج ..
به‌ر ده‌گرێته شه‌یتان
به‌رده ره‌ش ماچ ده‌کات .
تا ،
کچه‌کانی به‌دبه‌خت نه‌بن .
دایکم زه کات ده‌به‌خشێت ..
به دزیه‌وه ده‌ستی خه‌ڵک ده‌گرێ .
به‌ڵکو شێرپه‌نجه ،
ده‌ست له مه‌مکی بووکه نازداره‌کانی هه‌ڵگرێ .
دایکم ده‌چێته سه‌ر مه‌زار ..
په‌ڕۆی که‌سک ،
له‌نێو چاوانی کێله‌کان گرێ ده‌دات .
تا ،
خوشکه‌زاکانی نه‌زۆک نه‌بن.
برازاکانی کوڕیان ببێت .
دایکم له شه‌وی " لیلة القدر " دا ،
ناخه‌وێ .
تاکو مشتێک، له نووری خودای به‌رکه‌وێ .
تا به‌و نووره ،
"بودا " ئاشت کاته‌وه ، له‌گه‌ڵ "موحه‌مه‌د" .
موحه‌مه‌د ده‌ستکاته‌وه ملی " مو‌سا " .
به‌و نووره ،
کڵێسا‌کان ، پاک کاته‌وه له خوێنی " عیسا ".
دایکم به‌ده‌م ته‌سبیحاته‌وه ،
له‌سه‌ر به‌رماڵه خوریه‌که‌ی ،
خه‌وی لێ ده‌که‌وێ .
دایکم پێغه‌مبه‌ری ،
له هه‌موو کوڕه‌کانی خۆی ،
خۆشتر ده‌وێ .
ئه‌وه من نیم ،
ئه‌وه دایکمه ..
گه‌ر بۆی بلوێ ،
ناوی هه‌موو کوڕیک ده‌نێ
موحه‌مه‌د
ناوی هه‌موو کچێک ،
فاتیمه !
یه‌که یه‌که ، کوڕه‌کانی مردن .
زاواکانی ، پێکیان پڕ کردن له کوفر.
شێرپه‌نجه ،
مه‌مکی بووکه‌کانی تژی کردن له کرم .
برازاکانی وه‌جاغ کوێر.
خوشکه‌زاکانی نه‌زۆک .
کچه‌کانی به‌دبه‌خت .
پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوێنرێژ !
دوعاکانی دایکم گیرا نه‌بوون .
دایکم ،
هه‌موو سبحه‌ینه‌یه‌ک ده‌چێته به‌هه‌شت .
ته‌نیا خۆی
خۆی و به‌س .
ئێمه له‌وێ نین .
که‌سمان له‌وێ نین.
که‌سمان .
که‌س ! دایکم ده‌چێته به‌هه‌شت
قوبادی جه‌لیزاده
________________
دایکم نوێژ ده‌کات ...
تا ،
ترومبێلی کوڕه‌کانی وه‌رنه‌گه‌ڕێن .
تا ئیفلیج نه‌بن .
تا جه‌رگی نه‌سوتێ .
دایکم به رۆژو ده‌بێت ..
دوعا ده‌کات ، زاواکانی
واز له مه‌یخانه بهێنن
روو بکه‌نه ماڵی خودا .
دایکم ده‌چێ بۆ حه‌ج ..
به‌ر ده‌گرێته شه‌یتان
به‌رده ره‌ش ماچ ده‌کات .
تا ،
کچه‌کانی به‌دبه‌خت نه‌بن .
دایکم زه کات ده‌به‌خشێت ..
به دزیه‌وه ده‌ستی خه‌ڵک ده‌گرێ .
به‌ڵکو شێرپه‌نجه ،
ده‌ست له مه‌مکی بووکه نازداره‌کانی هه‌ڵگرێ .
دایکم ده‌چێته سه‌ر مه‌زار ..
په‌ڕۆی که‌سک ،
له‌نێو چاوانی کێله‌کان گرێ ده‌دات .
تا ،
خوشکه‌زاکانی نه‌زۆک نه‌بن.
برازاکانی کوڕیان ببێت .
دایکم له شه‌وی " لیلة القدر " دا ،
ناخه‌وێ .
تاکو مشتێک، له نووری خودای به‌رکه‌وێ .
تا به‌و نووره ،
"بودا " ئاشت کاته‌وه ، له‌گه‌ڵ "موحه‌مه‌د" .
موحه‌مه‌د ده‌ستکاته‌وه ملی " مو‌سا " .
به‌و نووره ،
کڵێسا‌کان ، پاک کاته‌وه له خوێنی " عیسا ".
دایکم به‌ده‌م ته‌سبیحاته‌وه ،
له‌سه‌ر به‌رماڵه خوریه‌که‌ی ،
خه‌وی لێ ده‌که‌وێ .
دایکم پێغه‌مبه‌ری ،
له هه‌موو کوڕه‌کانی خۆی ،
خۆشتر ده‌وێ .
ئه‌وه من نیم ،
ئه‌وه دایکمه ..
گه‌ر بۆی بلوێ ،
ناوی هه‌موو کوڕیک ده‌نێ
موحه‌مه‌د
ناوی هه‌موو کچێک ،
فاتیمه !
یه‌که یه‌که ، کوڕه‌کانی مردن .
زاواکانی ، پێکیان پڕ کردن له کوفر.
شێرپه‌نجه ،
مه‌مکی بووکه‌کانی تژی کردن له کرم .
برازاکانی وه‌جاغ کوێر.
خوشکه‌زاکانی نه‌زۆک .
کچه‌کانی به‌دبه‌خت .
پێغه‌مبه‌ره‌کانی خوێنرێژ !
دوعاکانی دایکم گیرا نه‌بوون .
دایکم ،
هه‌موو سبحه‌ینه‌یه‌ک ده‌چێته به‌هه‌شت .
ته‌نیا خۆی
خۆی و به‌س .
ئێمه له‌وێ نین .
که‌سمان له‌وێ نین.
که‌سمان .
که‌س !
قوبادی جه‌لیزاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-06-2013 در ساعت 07:29 PM
|
10-06-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دڵم بۆ زولف و رووی جانانه ئه‌گری
دڵم بۆ زولف و رووی جانانه ئه‌گری
مناڵه و بۆ گوڵ و ره‌یحانه ئه‌گری
چرا ئه‌مشه‌و كه‌وا فرمێسك ئه رێژێ
ئه‌لێ هه‌ر بۆ منی په‌روانه ئه‌گری
"بێخود"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 38 نفر (0 عضو و 38 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 10:28 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|