زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
10-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شەو ڕاشکا … لەبەر دەرگا
شەو ڕاشکا … لەبەر دەرگا
شەو ڕاشکا
ئەژنۆم شل بوو
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپروچکا
دەرگەکەتم لێ بکەوە
ئەمشەو هاتووم
بۆ چنینی
چەپکە نێرگزێکی چاوت
بۆ وچانێ
بۆ خەونێ، تۆزە گریانێ
لەسەر هەوری قژی خاوت
ئەمشەو هاتوم
ترووسکایی شاری یادگار بانگی کردوم
لەگەڵ سیمای مناڵیما
لەگەڵ خەمی شۆڕەبیما
هاتووم ناگەڕێمەوە
یا پێت دەگەم
یا وەک مۆمێک
دەسوتێم و دەتوێمەوە
دەرگەکەتم لێ بکەوە
هەر دڵدارەکەی جارانم
هەر کێڵگەکەی بەر دەرگەتم
هەر تێنوەکەی بەر کڕێوە و با و بارانم
دەرگەکەتم لێ بکەوە
من ئەو کەسەم
تا دوێنێ بوو
لە ناو گەرووی ڕوناکیدا دەتشاردمەوە
لە ناو جامی مەترسیدا دەتخواردمەوە
کات لە ژێر باڵی ئاسمان
خەریکە باوێشک دەدا
شوێن قەلەڕەشێکی کپە
دەرگەکەتم لێ بکەوە
شتێک نیە شیرین‌تر بێ
لە خشپەی پێ و چرپەی چپە
دەرگەکەتم لێ بکەوە
کفت و ماندووی ڕیگای دوورم
وەکو جاران کەمێل لەلات دەمێنمەوە و ڕادەبوورم
شەو ڕاشکا
ئەژنۆم شل بوو
مانگ بە تاقی ئاسمانەوە هەڵپڕووکا
دەرگەکەتم لێ بکەوە
دار و بەردی بەر دەرگەتان هاتنە تکا.
عەبدوڵا پەشێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
10-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له روخساری شێعر گه‌ڕێن،خه‌مخواری کورد
له روخساری شێعر گه‌ڕێن،خه‌مخواری کورد
له روخساری شیعر گه‌ڕێن، خه‌مخواری کورد
تا کرێت و ناشیرین بێ ڕوخساری کورد
منداڵ و شێت ڕاستگۆن…منیش…
منداڵێکی سه‌ر سپیم و
سه‌رشێتێکی لاساری کورد
زارم شیعری پێدا نایێ…له هه‌ژمه‌تی
ورگ و قه‌ڵه‌م چاو شۆڕانی ده‌رباری کورد
وه‌ک کاولی چه‌قه‌نه‌یان هه‌دا نادا
بۆ گه‌مبۆڵ و جه‌للادانی قۆچداری کورد
* * *
خه‌ونێکم دی:
له‌و خه‌وه‌دا ئاهرومه‌زده گه‌ڕا بۆ‌وە
نیشتیمانی که‌ڤناری کورد
هه‌وری ئاسمان لاڵوپاڵ بوو
له‌به‌ر زرمه‌ی گه‌ڕی شایی و
هاتوهه‌وی شاسواری کورد
به‌یانییان ئاوێزانی گزنگ ده‌بووم
تێمده‌چریکاند بۆ خاک،ئاڵا،ئاکاری کورد
ئێوارانیش ڕێی ژوانم گوڵڕێژ ده‌کرد
بۆ کوڕگه‌ل و کیژوکاڵی دڵداری کورد
گوتم : ئۆخه‌ی! خۆ لۆتییه‌که‌ی به‌غدای ڕاونا
خڕکه‌به‌ردو خوتره‌داری هه‌ژاری کورد
ئۆخه‌ی ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌م،ئۆخه‌ی بێرکۆت
ئۆخه‌ی بێشه‌و چه‌م و کێڵگه‌و به‌یاری کورد
ئۆخه‌ی ئاسمان
ئۆخه‌ی زه‌وی،ئه‌ستێره‌و مانگ
ئۆخه‌ی هاوین،پایز،زستان،به‌هاری کورد
ئۆخه‌ی ماچی ئازیزانی ڕوو هه‌تاوگاز
ئه‌شکی عومرێک چاوه‌نواڕی دیداری کورد
ئۆخه‌ی ئاوی زنه‌و کانی،دۆی کونده‌ڵان
ئۆخه‌ی خه‌وی بن سابات و ده‌واری کورد
ئۆخه‌ی مه‌رگی ناو ئازیزان
چوونه ژوانی تاهه‌تایه‌ی
خاک و خۆڵی بۆنداری کورد.
له‌و خه‌وه‌دا هاوارم کرد : “خه‌ونه،مه‌ڕۆ”
له خه‌ویشدا خوا نه‌هاته هاواری کورد !
کاتێ هه‌ستام،چ ببینم ؟! ته‌راتێنه !
ته‌راتێنی گۆڕهه‌ڵکه‌نه و که‌متیاری کورد !
* * *
نه کرمم بچمه ژێر زه‌وی
نه باڵدارم بچمه ئاسمان
ئه‌دی چبکه‌م،کردگاری کورد ؟
ده‌کشێمه‌وه – ته‌وری تکریت چاوه‌ڕێمه
ده‌ڕۆمه پێش – ڕه‌ببانی و حیکمه‌تیاری کورد #
ئه‌وان ،هه‌ردووک
ده‌می تیژی یه‌ک مه‌قه‌ستن
بۆ بڕینی به‌ندی دڵی داخداری کورد :
چاو له به‌غدا
قوون له تاران
گوێچکه له شام
له ئه‌نقه‌ره‌ش قه‌مته‌ر کران که‌وماری کورد
* * *
له زمان و سه‌ر بێزارم
دیسان چاوم له ئێوه‌یه
زارۆیانی نه‌داری کورد
سه‌رێکی دی به ئه‌ستۆوه بنوسێنن
زمانێکی دی بخه‌نه ناو زاری کورد
له دایک بن ! هه‌تا ئێوه نێنه دونیا
خوێنی تازه‌ی تێ ناگه‌ڕێ ده‌ماری کورد
پارێز بکه‌ن
له سفلسی بیری ده‌ڵبی بنبژاومان
له ئایدزی ڕه‌فتاری کورد
گومان بکه‌ن له‌مان،له‌وان،له دار،له به‌رد
گه‌رنا له کێ وه‌پاشکه‌وتوون سه‌رداری کورد ؟
له دامێنی کێن سه‌رخێڵی هوتۆ و توچچی
داشه‌هاره‌ی هه‌رچوار ده‌ور و که‌ناری کورد ؟
ئه‌و بۆکسانه و پۆڵ پۆتانه له کوێوه‌دێن #
بۆ گێڕانی ئاشه‌خوێن و کوشتاری کورد ؟
له دایک بن ! کوڕانی سه‌ده‌ی ئاینده
هه‌ڵۆیانی گه‌رده‌نبه‌رزی کۆساری کورد
له دایک بن ! هه‌ڵگرانی چرای زه‌رده‌شت
په‌ریزاده‌و شۆڕه‌سواری دێ و شاری کورد
له دایک بن ! ژه‌نگی مێژوو داپۆشۆرن
با گوێی دنیا بئه‌نگێوێ
بڕیاری کوردپه‌شێو1994 – هه‌ولێر – مۆسکۆ
…………………..
# ڕه‌ببانی و حیکمه‌تیار : جوتێک سه‌رکرده‌ی به خوێنی سه‌ری یه‌ک تینووی ئه‌فغانستانن .
# هۆتۆ و توچچی : دوو هۆزن له ڕوانده و بوروندی دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌ک و هۆی ماڵوێرانی ئه‌و دوو وڵاته‌ن .
# بۆکاسه : سه‌رۆکی کۆلکه‌خوێنده‌وار و دواتر ئیمپڕاتۆڕی خوێنمژی ئه‌فریقای سێنترال (1966-1979) .
# پۆڵ پۆت : سه‌رۆکی که‌مبۆدیا که له (1975 – 1979) به ناوی کۆمۆنیزم دوو – سێ ملیۆن که‌سی ” شارنشینی “ته‌مبه‌ڵ” و بورژوا” ی حه‌واڵه‌ی ئه‌و دنیا کرد.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کاک
کاک
پێش ئەوەی بێمە بەردەمت
کام بیری جوان خورپەدارە
کام دێر هەڵبەست زۆر بە کارە
شانەی دەکەم وەک پەرچەمت
لە ماوەی چاو قوچانێکدا
هەزار و یەک خەونی شیرین
دەمکەن بە مەم ، دەتکەن بە زین
لە خەیاڵما
پایز بەهاری لێ دەتکێ.
درەختی ڕووت
گەڵای سەوزی پێوە دەلکێ
بەڵام،سەد ئاخ، ئەی دەروون پاک
کاتێ با‌نگم دەکەی بە کاک
کاک وەکو مار
بەرەو گوێچکەم گینگڵ دەکا…
کە دێمە گۆ
خۆی لە زمانم لول دەدا
هێدی… هێدی…
قووتم دەدا
کفنی زەردی نا ئومێدی
** ** **
من لە ذڵتام…
لە دەروونتام…
لە گلێنەی چاوی ڕوونتام…
شەرم مەکە!
بە ناوی رووت
ناوم بێنە پڕ بە گەرووت
با لە یەکتری ئاشکرا بین
تاکەی لە ناو ئاگرا بین؟
نە تۆ خوشکەی، نە من کاکم…
خۆشەویستی دەروونپاکم
پەشێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
که‌وش
به پێنووسی وێرانه‌وه… وێرانه‌وه
برینه‌کانم داگێرسێنه شه‌وه‌زه‌نگ!
رێ ده‌رناکه‌م تا پاساری
باڵم له خه‌ونی گولله‌دا مه‌ستن
ده‌ندووکم به گوێسوانه‌ی خوێنه‌وه مه‌یو
وه ده‌نگم به شه‌قامه‌وه هه‌ڵوه‌ریو
ئاسمانم کوا
زه‌مینم کوا
من منداڵێکی سیحر بازی بێ لاق و
باڵنده‌یه‌کی په‌ڕیوه … له ره‌وه‌زا و ره‌وه‌زی مه‌رگ دا … دۆراو
باژێڕم کوا
تا پیاسه‌کانمان عاشقانه تێیدا گه‌را دانێن
سوێند به‌و باژێڕه شه‌هیده‌م
به‌خۆره‌تاویش … که به برینمه‌وه هه‌ڵاتوو
من رۆژئاوام
له هه‌ڕه‌تی شه‌وه‌زه‌نگ دا
من ترپه سپیم … به هه‌ژاریی سبینێوه…له سه‌مادا !
هه‌نیسکه‌کانم چه‌پکه که…شاژنی لاڵ!
به زمانت که وشه‌کانی مه‌ترسی
به هه‌نگاوت … که ترپه‌ی ته‌نیایی رێگا
درێژ ده‌بم … به سه‌ر خه‌ونم دا رابره
به فه‌ڕشی سووری خوێنه‌وه
من شایه‌کی ده‌سته‌وه‌ستان له مه‌رگ دا
تۆ شابانووی نه‌هامه‌تی
من شانامه‌م به هه‌زاران دێڕه‌وه له ته‌شقی شه‌ڕ و
تۆ نایه گۆ …ئه‌ی بێ ده‌رفه‌تترین زاره‌وم
له سه‌ربورده‌ی شه‌وه‌زه‌نگ دا
سوێند به‌و باژێره… که ته‌رمێکه بۆ سبه‌ی
سوێند به تابووتت که رازاوه، هه‌میشه
به سه‌ر پردی کاره‌سات دا
به‌هه‌زاران که‌له‌بچه‌وه
ناگه‌مه لات
به هه‌زاران حه‌ڵه‌بجه‌وه…له مێژوودا؛ سه‌رکرده‌ی گۆڕستانه‌کان !
ده‌جریوێنم له ته‌نیایی هێلانه‌یه‌کی غه‌ریب دا
باڵم به ئاسمانتانه‌وه
ده‌نووم له ته‌نگه‌به‌ری خوێنتان دا، گه‌رم
ده‌ستم به باڵاتانه‌وه
وه ده‌پێوم رۆژێک له ده‌رفه‌تێکی نه‌دیو دا
لووتکه‌ی به‌رزتان که عازه‌بانه ده‌بێ
به سه‌مای ئاڵاتانه‌وه…
سوێند به‌و باژێڕه وێرانه
که ئاوه‌دانیم نه‌ماوه…له‌پێنووس دا.
یونس رەزایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-09-2013 در ساعت 08:37 PM
|
10-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خۆت ببینەوە
خۆت ببینەوە
هەموو شتێک لە سەر جێی خۆیەتی و وەک خۆت دەچی
تا رێی پێشێ بەرەو دوایە دەڕوا، نازانی بۆ کوێ دەچی
لە سپیایی بۆ نێو رەشی، کرمێک لە نێو لەشی
تا دوێنێ، دنیات دەویست، ئێستاش هەستی بی بەشی
لەبیرتە، رۆژ هەڵدەهات، ئێستا رۆژ لێت هەڵدێ
رۆژ و شەوت هەر یەکە، خۆت لەگەڵ خۆت بەشەڕ دێی
دار و دیوار، رەفیق و میوان
لێت وەدەنگ دێن وەنێو خەڵکی دەکەوی
رەنگی تۆ یەک رەنگ نییە
لە پێش ئاوێنە چاو لە خۆت دەکەی، بێزاری نا؟
وەکوو دەریا بووی ئێستا وەک چۆمی بێ ئاوی ها؟
وەک کێو راوەستابووی، ئێستا داکەوتوو و رووخاوی
پێکەنینت کاتی کێشانە و دوایە داماوی
پرسیار دەکەی بۆ ئەو هەموو لوت هەڵدێن و دەکشێنەوە
ئەوانەی بە ترس نێویان دێنای دەتشکێننەوە
چۆکت شکاوە و کێشان چی بەسەر هێناوی
بۆ یەک باریش خۆت ببینەوە، موعتادیان ناو لێناوی
خۆت ببینەوە و دیسان بگەڕێوە بۆ لای خۆت
ئەگەر کەس لە دەورت نەما، ئەمن لە لای تۆم
لە بەینت دەبا جیاوازی دوێنێ و ئەوڕۆ
دەتوانێ هەموو شتێک وەک پێشێی لێبێتەوە بۆت
مەواد بە سیاسەت بڵاوکراوە لە نێو خەڵکی
تا ئەتۆی کە سنوورت دەشکاند، نەتوانی لە سەر عەرزی هەستی
رێی لە عەرزی دانی کوردیان دیتەوە بە دووکەڵی
جاش و دوژمن غافڵ بوو بۆ پێوەدان وەک ماری دووسەری
هەستەوە به رەقیب بڵێ، ئەی رەقیب هێستا ماوم
دەگەڕێمەوە سوێند بە پاکی دڵ و تیشکی چاوم
مەڵێ مردن قەولی پێداوم، هەر دەمیش ژاکاوم
بڵی دەگەڕێمەوە هێستاش بۆ خەبات راوەستاوم
خۆت ببینەوە و دیسان بگەڕێوە بۆ لای خۆت
ئەگەر کەس لە دەورت نەما، ئەمن لە لای تۆم
لە بەینت دەبا جیاوازی دوێنێ و ئەوڕۆ
دەتوانێ هەموو شتێک وەک پێشێی لێبێتەوە بۆت
نەوید زەردی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
موزەخانەکانت
موزەخانەکانت
پۆلیسەکانت
کچۆڵەکانت
ژنەکانت
پەنجەرەکانت
دەرگاکانت
مەیدانەکانت
پشیلەکانت
دووکەڵکێشەکانت
بەلەمەکانت
شەمەندەفەرەکانت
ئۆتۆمبیلەکانت
نافوورەکانت
فرۆکەخانەکانت
کابینەی تەلەفۆنەکانت
بانقەکانت
پۆلیسخانەکانت
چێشتخانەکانت
قەراغ دەریاکانت
بانیژەکانت
سەگەکانت
پەساپۆرتەکانت
هەموو شتێکت ، ئەی ئەورووپا
هەموو شتێکت بە قوربانی دارەکەی بەر ماڵمان…
- فەرهاد پیرباڵ-
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 10-09-2013 در ساعت 08:45 PM
|
10-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
که خۆم ناسی!
که خۆم ناسی!
که خۆم ناسی!
وتم: دایه ئەمن کێم و چیم؟
خەڵکی کام شار کام وڵاتی سەر زەویم؟
وتی رۆڵه:
تۆ کوردی و دیل و هەژاری
نیشتمانت کوردستانه
به لام ناوی نیشتمانت له سەر نەخشەی
جوغرافیایی جیهان نییه بێ نیشانه.
وتم: دایە باوکم کوانێ؟
بۆچی هەرگیز دەستی حەزی نەگووشیوم؟
بە کام تاوان من هەتیوم؟
وتی: ڕۆڵە ڕۆژێ کاتێ داگیرکەران شاریان سووتاند
تفەنگی مافی کردە شان
ڕووی کردە ئاسۆی سەربەستی
لێزمەی خوێنی گەشی لەشی
بە سەر لێوی خاکا پژاند.
جەلال مەلەکشا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زایەڵه
زایەڵه
ئەی سروه! تۆزێ ڕاوەسته!
هەتا خونچه دەس ڕابگرێ و نەكرێتەوه…
با بەس خشەی پشكوتن و دەنگی پەڕەی گوڵ بێته گوێ
هۆ پەپووله! هێدی به دەی!
تەنیا تاوێ پەل مەبزێوه!
با زایەڵەی دەنگی سرتەی باڵەكانت
خەیاڵەكەم نەشێوێنێ!
با بزانم؛ ئەو پەڵە هەوره بەرزانه
ئەمڕۆكه بۆ چاوەڕوانن!
چاوانی ئەوینەوانی فریشته بۆچی دەڕوانن!
ئەی شاره مێروولەی نەبەز!
تاوێ تۆشەكەتان دانێن!
ڕاوەستن! وچانێ بگرن.تكایه با ترپەی پێ‌تان
بێ‌دەنگی دەورم نەشكێنێ و
خەیاڵم لێ نەشێوێنێ…
ئاخر لەمێژه دەمەوێ؛
شێعرێ بنووسم بۆ شەهید
پێم وایه ئەم‌جارەش دەنگی خورپەی دڵم واز نەهێنێ!
وەك مەلی بێ‌ئۆقرەی قەفەس؛
هێند خۆی به پەراسووم‌دا دا
تا سەرم لێ دەشێوێنێ…
مامۆستا شەریف
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دیل
دیل/ له دەفتەری شیعری ملوانكەی شین
وەكوو ئاوی بنی گۆمێ، كه جێ مابێ له ڕووبارێ
وەكوو بەردی سەری شاخێ، كه دانرابێ له دیوارێ
وەكوو كاتێ گەڵای زەردێ، دەسی بەربێ له سەر دارێ
دڵم تەنگه له تەنیایی؛ نه هاوڕازێ، نه خەم‌خوارێ!
من ئەو بەردەی گرفتارم، كه دیلی چینی دیوارم
من ئەو ئاوەی بنی گۆمم، كه جێ ماوم له ڕووبارم
گەڵای زەردم، مەلی پیرم، منم دڵداری زنجیرم
لەبیرم دێ كه سێ ساڵه لەبەندی‌خانه یەخسیرم
له تاریكی ژیانم‌دا، له سووچی سەردی زیندانا؛
به مۆرەی نەردی ناكامی، بەجارێ عومری خۆم دانا
بەڵێ! ئەو ساته لاوێ بووم، وەلێ ئێستا وەها پیرم
هەیه جارێ؛ بەسەرهاتی خەمینی خۆم نیه بیرم…
قەرەوڵ دێت و ڕادەبرێ، شەوانی عومرم ئەژمێرێ
شەوێكیش وا منی دیلی به دەستی مردن ئەسپێرێ…
شەریف حوسێن‌پەناهی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-09-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دایە گیــــان
دایه گیان بگری له سەر خاکم کەوا شینم دەوێ
زۆر بگریێ دایه گیان فرمیسکی خوینینم دەوێ
من گولڵی سەد ئارەزوویی ژینم لە خاکا خەوتووە
خاکی مەیدانی خەبات ڕەنگینی خوێنی من بووە
دامەنیشە دایە گیان بۆ هاتنی من چـــــاوەڕێ
دڵنیا بە، بەسیەتی، بۆ دەنگی دەرگا مەگرە گوێ
من دەمێکە جەرگی سووتاندووم هەناسەی سەردی گەل
دڵپڕی کردووم خەمی دەسکورتی و ڕەنگی زەردی گەل
من کوری کوردی شەهیدی ڕێیی خەباتم دایە گیان
کـــــــۆتری خوێنینی پەری باخی وڵاتم دایە گیان
من له شاری خوم غەریب و بو هه م‌و بیگانه خوم
کوتری کوژراوی ریگای لانه خوم,بی لانه خوم
دایه گیان بگری له سر خاکم که وا شینم ده وی
زور بگریه دایه گیان فرمیسکی خوینینم ده وی
شەریف حوسێن‌پەناهی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 04:43 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|