زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لە پیاوێکدا خورامەوە
لە پیاوێکدا خورامەوە
لە سحرێکی چادوکەردا…!!!
زياتر
نوسراوە لە لایەن ناز محەمەد
لە سحرێکی جادوکەردا
لەناو فنجانە قاوەیەک
لە پیاوێکدا خورامەوە
گەڕامەوە بۆ نهۆمە سێ
هەمیەکانی مێژوو
گەڕامەوە بۆ لە دایک بوون
کەچی لە ناوخت ئەم جادوکەرە
تاڵی پرچی سپی کردم
لە دڵی پیاوێکدا پیری کردم
***********
لە سحرێکی جادوکەردا
پولەکەی فەقیانەی کراسەکەم
لە ناو بیلبیلەی چاوی پیاوێکدا ئەدرەوشانەوە
مەیل و حەزی سووراوی سوورم
بەڵیوی شەرابی پیاوێک مەست ببوون
ئەخوسانەوە
************
هەر لە سحری ئەو قاوەیە
چومە ناو خوێنی پیاوێک
لەگەل خڕۆکەکانیا تێکەڵ بووم
نەدۆزرامەوە
************
لەو ساتەوە عیشقی پیاوێک
دەمپێچێتەوە
لەسەرمووەکانی لەشی
دەمخاتە ناو خەنەی خوێنی و
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ
بەعارەقەی گەرمای لەشی
ئەمشواتەوە
*************
لە ناو فینجانە قاوەیەک
لە پیاوێکدا خورامەوە
هەستم دەکرد ئەم گەردوونە
بریتی یە لە ژن و پیاوێک
هەر وەک ئادەم و حەوا
لە نوێ ژینەوەی ژیان
بۆ یەکتر ئەژیانەوە
**************
لە ناو فنجانە قاوەیەک
دیم بە قولای بیرێک
لە بری ئاو..پڕ لە قاوە..پڕ لە عەشق
بە دەست پیاوێک هەڵدەقوڵیم و
وشکم نەکرد
تنۆک تنۆک دەبوومە ڕابەری فرمێسک
بەسەر ڕومەتە شوسەیەکانی پیاوێک
سوێراوی ئەڤینم
شیرین دەکرد
*************
لە ناو فنجانە قاوەیەک
لە پیاوێکدا خورامەوە
هێندە گەرمم
دەچمەوە سەر مەملەکەتی خۆر
بە ئاسمانی دڵی پیاوێکەوە دەسوتێم و
دەبمە قومیک لە جگەرەکەی
دەمێک گەشت بە سی یەکانی دا دەکەم
دەمێک دەبمە خۆڵەمیشی جگەرەکەی
*************
مسقاڵ مسقاڵ لە کەمەری قایشی
پانتۆڵی پیاوێک ئەسوڕیمەوە
دەمەوێت بە پلیکانەیەکدا بەسەر
سنگیا چێگایەک ڕاخەم
لە باوەشیا
بۆ ئەبەدی خەونی جووت بوون بهێنمەوە
*************
ئەم ساحیرە سەرسام بووە
لەمەکرو نازی منی ئافرەت
چۆن بەم پیاوە هۆگر بووە
مرواری یە یاقوتیەکانی مەکری
لە مەچەکی چەمکی پیاوێک
کەلەپچە کردووە
*************
ساحیرەکە فنجانە قاوەکەی دەشکێنێت
دەڵێت
من جارێکی تر تا ئەبەدی
ئەمە دووبارە ناکەمەوە
لەم چەشنە شێتی یەی تۆی ئافرەت بۆ پیاوێک
هەرگیز درووست ناکەمەوە
فاڵچی وتی من سەرسام بووم
بەم ئەوینەی عەشقی تۆوە
وا هەست دەکەم تۆ وەحیکی
لە ئاسمانی ئەم سەردەمە هاتێتە خوارێ
پیاوێکت لە ئەوین فێرکرد
کە نەزان بوو لە عەشقی تۆی ژنە شیاوێ
مۆرێکت بە نیگا لە دڵی دا‌و
وتت کۆیلەم بۆ تۆ
خەڵاتت کرد دڵ و بەرسیلەکانی
سینەوە مەمانێ
***************
ناز محەمەد
هۆڵەند
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌وێك له‌باخچه‌ی هه‌نار
شه‌وێك له‌باخچه‌ی هه‌نار
دڵێك له‌ته‌نهایی و
شه‌وێك له‌باخچه‌ی هه‌نار
1
بریارم داوه
چی ورده ماسی ده‌ریا هه‌یه
بیان گوازمه‌وه بۆروباری چاوه‌كانت
چی چۆله‌كه‌ی سه‌ردره‌خت و گوێسه‌بانه هه‌یه
له‌باوه‌شی مناڵیما بشارمه‌وه
ئه‌گه‌ر رۆژێ دڵم نه‌ما
عشقم له‌كوێ ده‌شاریه‌وه
2
دڵی تۆ ئاسمانێكی ته‌نهایه‌و
له‌وه‌ته‌ی خووڵقاوه
چاوه‌كانی فرمێسكیان لێ ده‌بارێ
كه‌چی نه‌یتوانی بۆجارێ
هه‌ورێك بیكات به‌ماڵی خۆی
3
دڵی تۆ حوزنێكه
له‌وه‌ته‌ی پربووه،له‌تریفه‌ی عه‌شق
فرمێسكی شادی ده‌بارێنێ
كه‌چی ته‌نها جارێك سه‌رمه‌ست نابێ
به‌شه‌رابی لێوه‌كانم
هه‌ندێ جاریش دڵت ئه‌ستێره‌یه‌كی غه‌مگینه
عه‌شقی بۆزه‌وی نامێنێ
هه‌ندێ جاریش ده‌بێت
به‌دره‌ختێكی قه‌ترانی
گوڵی جوانی ده‌وه‌رێنێ
4
به‌و په‌ڕو باڵه هیلاكهتهوه
بۆكوێ ده‌فڕی
وه‌ره لای من، باچرایهكت بۆداگیرسینم
شه‌وق به‌دڵت بداته‌وه
من ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ مندا پێ بكه‌نی و
نامه‌وێ بۆسپَیدهكانی رابردوو بگری
5
من هه‌میشه حه‌زده‌كه‌م
باخه‌كه‌ی من هه‌موو رۆژی
گوڵێكی نوێ بۆپهرچهمت بگرێ
تانیشتمانهكهم
هه‌میشه به‌لاوی بمێنێته‌وه
بای عهشقیكی فێنك
هه‌ڵكا به‌رووی تۆدا
ئه‌وسا منیش
باوهشیك گه‌ڵای ره‌نجاو
بۆدلێ خۆم ده‌هێنمه‌وه
6
تۆ به‌رده‌رگای شعرم پێ مه‌گره
من ده‌مه‌وێ گوڵی شعرێكت بۆبگرم
چاوه‌رێم ئێواره‌یه‌كی تر
خۆشه‌ویستی له سپێده‌یه‌كی تردا سه‌ر هه‌ڵبدا
تاگۆرانیهكان خامۆشتربن و
ده‌رونمان گۆرانی ئه‌ڤین بڵێنه‌وه
7
تاخۆشهویستی تۆ هه‌بێ
مه‌حاڵه له‌سه‌ر بانێژه‌ی ماڵێكه‌وه
بچمه ناو زه‌مه‌نێك خاڵی بێ
له‌عه‌شقی تۆ،،
8
مه‌هێڵه بێ ده‌نگی دامگرێ
من له‌ئه‌هلی ئه‌و فریشتانه‌م
به چرپه به یه‌ك ده‌گه‌ن
بۆههژارو بێ نه‌وایان
چادرگه‌ی ئێواره هه‌ڵده‌ده‌ن
تا لهبارانێكی ئه‌سمه‌ردا
خۆیان نقوم ده‌كه‌ن
9
من ده‌مه‌وێ
هه‌موو سنگی هه‌وره‌كان بگه‌رێیت
تاكووگمهی كۆتریك بدۆزیه‌وه
به‌هارێك چاوه‌رێت ده‌كات
تازستان چاوه‌كانی خۆی
له‌په‌نجه‌ره‌ی به‌فرا بنوێنێ
10
به‌فریش فێركردی تاڵهسپیهكانی
به‌مۆسیقاو گۆرانیه‌وه
په‌نجه‌ره‌ی دڵی بۆعه‌شق بكاته‌وه
گۆرانی ئه‌ڤین و گریان
بۆرابردوو بڵێته‌وه
11
ده‌ستت ده‌خه‌مه نێوده‌ستی هه‌وره‌كان و
سه‌فه‌رێك به‌ئاسماندا ده‌كه‌م
نزا ده‌كه‌م
له‌مناڵی وخۆشه‌ویستیت دام نه‌بڕێ
هه‌میشه به‌ده‌م خهیاڵێكهوه بژیم
تێكه‌ڵ به‌دنیای تۆبێ
تادنیای جوانیم كاڵ نه‌بێته‌وه
له‌باخی گۆرانیه‌كانی عشقتدا
شعره‌كانم میوه‌ی ووشه‌ی نوێ
بگرێ
12
من نامه‌وی به‌فری باخچه‌كان
له‌ئێواره‌ی دڵی تۆدا هه‌ڵوه‌رن
ئه‌و شه‌وه‌ی لهنێووگوڵ و به‌فردا
سه‌مایان ده‌كرد
به‌یه‌كه‌وه چوینه‌وه بۆلهزهتی ژیان
دڵۆپ دڵۆپ به‌فره‌كان ئه‌بونه‌وه
به فرمێسكی زیوانێك له‌گریانی شعردا
13
له‌وێ كهههوارم هه‌ڵده‌ده‌م
هه‌ركاتێك ویستم
ده‌بم به‌گوڵ له‌نێو تۆدا
خۆم دهروێنم
ئه‌وسا ده‌بمه نه‌مامی حه‌وشه‌كه‌ی تۆ
تۆش به‌یانیان وه‌ره پَیم بڵێ
كوانی مێخه‌كی سه‌رسنگت
كوانی شعری چاوه خه‌واڵوه‌كانت
كوانێ رژانی دڵێك
له‌باخی عشقدا
ئه‌وسا منیش
دڵم بۆههتاوی روخسارت راده‌خه‌م
14
ده‌مه‌وێت پارچه‌كانی ههتاوكۆبكهمهوه
تاكوو ئێوارانی ته‌نهایی
خۆیم بۆبكات بهرووناكیو
دڵۆپ دڵۆپ
نور برژێته سه‌ر روخسارم
تاببمه هاورێی ژنێتی باخچه‌كان
تاسارای رۆحی پاك وبێگهردم
باخچه‌ی دڵم بكێڵن
فێرم بكه‌ن له‌زه‌تی شه‌راب وماچ
چۆن له‌یه‌ك دی جیابكه‌مه‌وه
15
زه‌مه‌ن زه‌مه‌نی عه‌شقی په‌پوله‌و
پهرهسێلكهو شعربوو
چاومان بۆئاسمانێكی فڕین
ئه‌گه‌ڕا نه‌بوو
چاومان بۆهیلانهیهكی داڵده
ئه‌گه‌ڕا نه‌بوو
16
هه‌میشه كۆڵانه‌كانی خۆش به‌ختی
له‌لای تۆوه ده‌هاتنه‌وه
لای كۆڵانه‌كانی مناڵی
نزاكانم له‌نوێژی تۆوه ئه‌چوونه
به‌رقاپی خوا
مه‌هێڵه به‌بێ نازی له‌بێ عه‌شقی تۆدا
بژیم
من هه‌میشه روبارهكانت بۆ
پرده‌كه‌م له‌وه‌فا
من هه‌میشه باخهوانێكی به‌وه‌فاو
قه‌ڵه‌مێكی بوێری
نوسینه‌وه‌ی عه‌شقی تۆم
هه‌میشه شعرم بۆكردووی
به‌گۆرانی و
به‌گوێی بادا بۆم ناردوی
هه‌میشه هه‌ورم كردووه به بارانم بۆم ناردووی
كردومه بهبهرهسێلكهی شعر‌و بۆم ناردووی
17
هه‌میشه چه‌تری سۆزت بووم
تاگهراومهتهوه ماڵی شعر
نه‌تهێشتووه ته‌نهایی یه‌كه‌م
چه‌شنی گریانی چیایه‌ك
لهتوانهوهی به‌فردا
بهئازاربێ
نه‌تهێشتووه رۆژێك
بهخهیالمَا بێ نیشتمان
له‌خۆم زویر بكه‌م
تۆبووی نه‌تهێشت سیمای ووشه‌م بشێوێ
خه‌ونی شعرم كاڵ بێته‌وه
ئاشنام كه‌وه به‌كۆڵانه
ره‌ش و سپی و پرسێبهرهكانی
جێ ژوان
ببمه‌وه بۆلای بارانه به‌لێزمه‌كه‌ی
به‌هاران
18
تێكهڵم كه به‌و به‌فره‌ی سپیه پاكه‌ی
له‌ساڵیادی شعرمدا
بردمیه سهردهرخت
كارێك بكه گه‌ڵاكانی دڵم
له‌سه‌ر ده‌شتی چاوه‌ڕوانی شین بچنه‌وه
منیش به‌ڵێنت پی ده‌ده‌م
هه‌رگیز دڵت له‌ته‌نهاییدا جێ ناهێڵم
20
له‌به‌رده‌متا خۆمت بۆدادهگیرسێنم
به‌دیار هه‌ڵوه‌رینی ئه‌و هه‌موو ماچه‌وه
به‌دیار بارینی ئه‌و هه‌موو سۆزه‌وه
به‌دیار كوشتنی ئه‌و ههمووپشكۆگهشانهوه
مه‌به‌ره‌وه بۆناو تابوتێكی خۆڵه‌میشی
21
من بۆباخێك ده‌گه‌ڕێم
له‌نزیك ماڵی دڵته‌وه بێ
پربێ له‌گوڵه‌كانی خۆشه‌ویستی
له‌گه‌ڵای ماچێك ناسكتربێ
بۆئه‌وه‌ی پێت بڵێم
فه‌رموو وه‌ره‌و میوانم به
22
به‌رۆحێكی باراناوییه‌وه پێشوازیت لێ ده‌كه‌م
له‌به‌رده‌متا خۆمت بۆدادهگیرسێنم
بۆنی بخوردهكان به‌سه‌رو قژتهوهدهكهم
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ت بۆدهكهمهوه
تارووت له‌خواوه‌ند ده‌بارێ
23
په‌نجه‌كانم
له‌ده‌فته‌ری یادگاریهكاندا
جێ دێڵم
له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌مه‌كه‌م دا
ده‌ستی یاری بگره‌و سه‌ما بكه
به‌یه‌كه‌وه ده‌شت به‌ده‌شت
روبار به‌روبار
بۆماڵی عه‌شق ده‌گه‌ڕێن
تا له‌وێوه شعرێك ده‌ڵێن
24
ئه‌وكاته شهودێ و
له ده‌رگای میحنه‌تی ئێمه‌ده‌دا
منیش ده‌ست ده‌خه‌مه ده‌ستی شعرێكمهوه
باخێك لهبهههشتت
بۆدروست ده‌كه‌م
تا به‌دیار برینه‌كانی
نیشتمانه وه ئازار نه‌چێژی
تاكوو گۆنا سوره‌كانی نیشتمان
به‌جوانی ده‌بین
25
له‌كازیوه‌ی ئه‌و به‌یانیه‌ی به‌رده‌ماندا
باخه‌وانێك دێت و
گوڵی فرمێسكه‌كان ده‌چێنێ
تا ئه‌و ئازاره غه‌ریبیه بچێژین
كهدهمانباتهوه لای برینێكی سه‌خت
تۆش وه‌ره‌وه
بمده‌ره‌وه ده‌ست سه‌فه‌ری خۆت
تابهیهكهوه له‌سه‌ر باڵی
كۆترێك به‌ئاسمانی ئه‌ویندا بفڕین
26
له‌په‌نجه‌ره‌ی چاوته‌وه
ته‌ماشام كه،
كاتی باوه‌ش بهبارانێكی شه‌رمنا ده‌كه‌م
له‌ژیر ساباتی هه‌تاوێكی عه‌شقه‌وه
لهژیرگهڵای ئازارێكدا بۆم بگه‌رێ
كه‌مردیشم له‌ژێر رهگهكاندا بم شاره‌وه
27
تاڵه پرشنگداره‌كانی شعر
روومه‌تی هه‌ردوكمانی ئاوێزان ده‌كرد
له‌به‌رده‌م غه‌ریبی ئاوێنه‌ی
پڕ له‌ناسكی رووی عه‌شقی تۆدا
سێبه‌ری گۆرانیه‌ك ده‌ڵێنه‌وه
كه‌خۆی له‌رۆشنایی روبار بچێت و
باخچه‌ی پڕ له‌گوڵی ئاوه‌دانیمان بده‌ینه‌وه
تاباخێكت بكاته به‌ر
پربێ لهپرتهقاڵی ماچ و
پڕبێ له‌تریفه‌ی شه‌وانی هه‌تاوو
تاداوهتی شه‌پۆله‌كانی شعر بكه‌م
پربێ له‌چرای ره‌نگ زه‌ردو
شه‌قامی چۆڵ و شه‌وی عاشقان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چاوه‌ڕێی موژده‌ی نهسیسمم،تا له گوڵشه‌ن دێته‌وه
چاوه‌ڕێی موژده‌ی نهسیسمم،تا له گوڵشه‌ن دێته‌وه
چاوه‌ڕێی موژده‌ی نهسیسمم،تا له گوڵشه‌ن دێته‌وه
به‌ڵکه فه‌رمایش بکا گوڵ، بولبولم با بێته‌وه
وا وه‌عیدی به‌فری زستانه و فیرافم که‌وته دڵ
مهر به بای وه‌عده‌ی ویسالت کێوی دڵ ره‌ش بێته‌وه
مێروهحهی زولفت له ده‌وری ئاوری رووت بێ چلۆن
ئاگری عیشقت به ئاوی چاوی من دهکوژێتەوه؟
سووچی زولفت بوو که پەروانەی دلم رووی کردە رووت
ئاگری وەسلی شەم و پەروانە شەو دەکریتەوە
خەتتی میهر و زولف و خاڵی، حوججەتی موڵکی دڵە
نەقشی ئەو موهرە بە ئاوی ” خوڕخوڕە” ناچێتەوە
دڵ لە ترسی چاوی بوو، رووی کرد لە میحرابی برۆی
ئیستە بیستوومە لە چینی زولفی جێ نابێتەوە
کێوی هیجرت خستە سەر شان و دڵم پێی خستەوە
تا نەگا دەستی بە زولفت زەحمەتە هەڵسێتەوە
سەد کەڕەت خستمتە گێژی مەهڵەکەی بەحری فیراق
ئاخری قوللابی موژگانت دەرم دێنێتەوە
مەزرەعەی میهر و مەحەببەت توخمی وەسڵی شین نەکرد
گوڵ بە شادی دادەچێنم خاری غەم دەڕوێتەوە
خۆت دەزانی موودەتێکە سەر و پاماڵی جەفام
کەی وەکوو نەقشی قەدەم سەر نێمە ژێر پێتەوە؟
دڵ ئەوا کەوتۆتە زیندانی غەم و قوربانتم
تایێکی زولفت بنێرە بەڵکە بۆم دەربێتەوە
تۆ خودا تاکەی لە تاریکی شەوی هیجرانی تۆ
دەستە ئەژنۆ دابنیشم، رەببی کەی رۆژ بێتەوە؟
بێ ئیشارەی ” حکمە العین”ی شیفات نایە شیفام
خۆت دەزانی زامی دووری سەختە خۆش نابێتەوە
فیکری من چونکە دەقیقی عاشقی قەددی ئەوە
موو لە موو گیراوە، چ بکەم، لێک جوێ نابێتەوە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له عه‌شقی سه‌ر شێتم که‌م
له عه‌شقی سه‌ر شێتم که‌م
چ له عه‌شقی سه‌ر شێتم که‌م
که‌وه‌ك که‌شتی بۆ ده‌ریا مه‌سته
جه‌سته‌ی بێ ڕوحی په‌یکه‌رئاسا
له چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ت دایه
خۆزگه ئێستاله لام ده‌بووی وه‌ك هه وری به‌هار
خه‌زانی ڕوحم تێکه‌ڵ ده‌بو وهکوڕوبار
دڵم دایتێ بۆ لاواندن پێم نه به‌خشیت بۆ شکاندن
هه ستم وه‌کو په‌پوله‌یه‌ك پێشکه‌ش به عه‌شقی چاوت کرد
لهبهرئهشکی چاوم تویهوه تۆش ىێ بهزهییانهسهیرت کرد
سه‌رنجم دا تائهوینم له به‌حری چاوتا ئاوابو
تۆ ده‌زانی له‌و ساتهوهزهردهخهنهبۆساتێ کیش له ده‌رگای دڵی من نادات
خۆزگه فرمێسك دهدواتابزانی له هه و‌ر زیاتر بۆت چۆڕاوه
خۆزگه ده‌م توانی چرابم بۆ شه‌وی تارت
سێبهربم بۆ شه‌که‌تی ڕێگهیدوورت
ئه‌زیزه‌که‌م خۆت دوور بگره‌له کزه‌ی هه ناسه‌م
نه‌بادا به ئه‌شك و ئه‌وینم بتوێیته‌وه
شیرین کافی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سوێندبێت به لهنجهه باڵات
سوێندبێت به لهنجهه باڵات
سوێندبێت به لهنجهه باڵات
ئه‌گه‌رئه‌مجاره بگهرِێيتهوه
سه‌رچاو نزمه
له‌سه‌ر سهردهترِازێنمهوه
سوێندبێت بهتيشكی چاوانت
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بگهرِيَيتهوه
لهنيو دڵ كه‌مه
له‌سه‌ر لێو دهترِازێنمهوه
سوێندبێت به بهڵينی خۆشه‌ويستيمان
گهرئهمجاره بگهرِێيتهوه
لهنێوزوڵفم بهرهوشاردهترِازێنمهوه
سوێندبێت بهسهيری پرِله مانات
روۆحم له ژێرپێت دهرِازيِنمهوه
سوێندبێت به وشه‌كانی سه‌ر لێوت
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بگهرِێيتهوه
ماچ كه‌مه له باوه‌ش دهترِازێينمهوه
((شنو محمد))
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاخر..کێ دەزانێت
ئاخر..کێ دەزانێت
لە دایک بوونەوە
چوار هەشتیە و(٣٢مارس)ەهەست بە تەنهایی دەکەم
بە دوای شەرە فا …وێڵ…تا بیبەخشمە پیاوە کانی نیشتـیمان
کە گەشتمە سەر سنوور …سنووری نیشتیمانەکەم
ووتی: من شاهیدم
نیشتیمانە …خانومانەکەت خۆی ژنە و‌ئێستا بۆتە دایک
تۆش هەر کچی ئەوی
بگەرێوە باوەشی خۆی…بگەرێوە باوەشی خۆی و..هاوار کەو بڵێ
بۆ سەرکردەو سەرۆکەکان …م
بۆ هەموو ئەوانەتان کە ئێستا بیری دایکتان دەکەن و جوامێری (ژن)ی دایکتان لەلا وەک ئەفسانە یە
بۆ ئەو پیاوە ی کەژنەکەی لەلا نیە و خۆی بە بێ ناز دەزانێت و پێیوایە مناڵی هەتیووە بێ ئەو.
ئاخر..کێ دەزانێت
پیاوەکانی نیشتیمانی من…خالبەندی بۆ نوسراوە ئاسمانیە کان دەکەن و…
لە مانگی (مارس)دا هەر دەڵێی پایز بێزوی پێوە کردوون
ئاخر تۆپێم بڵێ دایکی من …نیشتیـمانم
کەی پیاوە کانی نیشتیمان خۆشەویستی دەگۆرنەوە ؟
کەی ئەوان ئاراستە دەکەن و دەڵێن گوڵ ببەخشنەوە؟کەی دەسەڵات و پەروەردە ئەمە ئەکەن؟
با..باوک و براو..کورەکان پەلەیان بێت لە گەرانەوە بۆبردنەوەی گوڵ
با …ئەم مانگە قەرەباڵخ ترین شوێن دوکانی گوڵی سروشتی بێت و ئەوان گوڵ و ئێمەش خۆشەویستی ببەخشین
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نه‌فره‌ت له ژیان که چه‌ن نابوته
نه‌فره‌ت له ژیان که چه‌ن نابوته
نه‌فره‌ت له ژیان که چه‌ن نابوته
ته‌مه‌ن چه‌ن درێژ بێت رۆژێک له تابوته
هه‌ژار بیت یان حکومه‌ت
ژه‌هر بێت خواردنه‌وه‌ت یان هه‌نگوین و شه‌ربه‌ت
ڕۆژێك ده‌نۆشی باده‌ی مه‌رگ
تاقه سه‌روه‌تت گه‌واهی خه‌ڵکه نه‌گبه‌ت
نهفلان خان به‌که‌ڵکت یه‌ت نه فڵان به‌گ
نهعهشیرهت نه‌هۆز نهدهرهبهگ
گۆشتی رانی خۆت بخۆ
په‌نا مه‌به به‌رماڵی میلله‌ت
بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزبیت
ژیانێکی پڕ عزه‌ت
وه‌کو من بن بێ پاره‌و بێ به‌رامبه‌ر
له‌پێناوی وه‌ته‌ن ئه‌به‌خشم ماڵ و سه‌ر
تابلۆ حه‌سه‌ن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زیزبوون
زیزبوون
لەچی زیزبویت ئازیزەکەم والەمن وخۆت بێزاریت
کام خەزانە لەگەڵ خۆیدا نائومێدی بۆهێناوی
چیە ئەم ماخۆلانی شەڕە شێتانە لە یادت چوو
پێش من ناسین چەن بێ نازو گۆشەگیربووی
ئەی جۆن بیر دەچێتەوە لە شەوی تاری تەمەنتا
بوم بەتیشکی خۆربۆڕێگات بێ دەنگ مەبە ئازیزەکەم
تۆ هه وینی خۆشترین ساتەکانی تەمەنی منی خۆ من ووتم
خۆشەویستیت هێزی ئەژنۆوڕوناکی چاوەکانمە
لەچی زی‌زی ئازیزە کەم هەستە بێگەردەکان
پەروانەی دەوری مۆمەکان وشەی شیرینی سەرزوبان
یان چاوەڕونی بێ ووچان چی تۆی ڕەنجان
تۆدەتەێ هیواکانم لە گۆڕ بنێی یان نەت زانی
پەنجەرەکەت ئاوەڵاکرد ڕەشە بایەکی پڕ زریان
هیواکانی منی وەران لە جیاتی ڕق لە جیاتی ئەم فەنابونە
وەرە ئازیز مۆمێکی ئاشت بونەوە لەگەڵ مندا داگیرسینە
چەپکێ کازیوەی بەیانیم لەگەڵ شەوی تاربۆ بێنە
وەرە ئازیز لەکەناری دڵما وەنەوزێ بە گوێ ڕادێرە
بۆ کەشتی دەم شەپۆلی سەر شێتم چۆن بۆ کەناری ئەوینتە ڕوا
شیرین کافی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پێش ئه‌وه‌ی بێمه به‌ر ده‌مت
پێش ئه‌وه‌ی بێمه به‌ر ده‌مت
پێش ئه‌وه‌ی بێمه به‌ر ده‌مت
كام بیری جوان ، خورپه داره
كام دێڕ هه‌ڵبه‌ست ، زۆر به‌كاره
شانه‌ی ده‌كه‌م وه‌ك په‌رچه‌مت
له ماوه‌ی چاو قوچانێكدا
هه‌زار و یه‌ك خه‌ونی شیرین ،
ده‌مكه‌ن به مهم ، ده‌تکه‌ن به زین
له خه‌یاڵما
پایز … به‌هاری لێ ده‌تكێ
دره‌ختی رووت
گه‌لای سه‌وزی پێوه ده‌لكێ
به‌لام ، سه‌د ئاخ ، ئه‌ی ده‌روون پاك ،
كاتێ با‌نگم ده‌كه‌ی به (( كاك))
كاك وه‌كو مار
به‌ره‌و گوێچكه‌م گینگل ده‌دا …
كه دێمه گۆ
خۆی له زمانم لوول ده‌دا،
هێدی … هێدی …
قووتم ده‌دا
كفنی زه‌ردی نا ئومێدی
* * *
من له دڵتام …
له ده‌روونتام …
له گلێنه‌ی چاوی روونتام …
شه‌رم مه‌كه !
به ناوی رووت
ناوم بێنه پر به گه‌رووت
با له‌یه‌كتر ئاشكرا بین
تاكه‌ی له ناو ئاگرا بین ؟
نه تۆ خوشكه ی نه من كاكم …
خۆشه‌ویستی ده‌روون پاكم !
………………
عه‌بدوڵڵا په‌شێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-14-2013
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لە ئامێزی ئەوینێکا شیت کەمەوە
لە ئامێزی ئەوینێکا شیت کەمەوە
کە هاتمە لات وام لێبکە
،بە دیار نیگای تۆی کوڕەوە
وەکوو شێتێک ڕابمێنم
بە جۆرێک شەیدای خۆتم کە
،هەرچی پەنجەی وازی منە
… بە باڵای تۆ ڕایان بێنم
…
…ئەمەوێت هێندەم خۆش بوێیت
زۆر زۆر زیاتر لەمەی هەمە
گەر سەدەیەک هاوحەزم بیت
کوڕی خەیاڵ هێشتا کەمە
ئەبێ هەر خۆم هەموو ساتێک
هەستت ببەم
هەر بەتەنها خۆم شەوانە
لە جێگای مەی مەستت بکەم
ئەبێ بە دیار مەست بوونەوە
لە ئامێزی ئەوینێکا شیت کەمەوە
ڕۆژی سەد جار بتکوژم و
هەر خۆشم زیندوت کەمەوە
ساندرا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 10 نفر (0 عضو و 10 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 03:20 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|