هاواری به‌رد...
چ رۆژگارێک دووکه‌ڵاوی و هه‌وایه‌کی هه‌ناسه‌بڕ !
هه‌وری ئاڵی شه‌رم وخه‌فۆک
زه‌ینی شار و گۆنای هه‌تاوی گرتووه
چارشێوی به‌رده‌وامی شه‌و، ره‌ش ره‌ش
به‌ژنی شه‌لاق کراوی ئازادی تۆمار ده‌کات
زاری کتێب ، پراوپڕه له‌نامی تاڵی بێده‌نگی
گه‌ردنی خواری رۆژنامه ، ره‌نگاوره‌نگه له ملوانکه‌ی درۆی زه‌مه‌ن
جانتاکانی دروشمان، خاڵی خاڵییه له ده‌نکه‌واژه‌ی شه‌هامه‌ت
پۆل پۆل په‌پووله‌کانی سه‌ر زار و قه‌ڵه‌م
له کانی وشکی خه‌یاڵی شا‌عیردا هه‌ڵپڕووکاون
گه‌ڵا گه‌ڵای خه‌منامه‌که‌ی باخچه‌ی ئه‌وین
پشکۆ پشکۆ، میوه‌ی ته‌ڵخی
ناو دۆزه‌خی ئه‌م رۆژگاره‌ی به‌رگرتووه .
چ رۆژگارێک دووکه‌ڵاوی و هه‌وایه‌کی هه‌ناسه‌بڕ !
گه‌رده‌بینی له قامووسی نیوه‌په‌ڕه‌ی هه‌ژاراندا
نانی تێدا نه‌نوسراوه،
ئه‌وا هه‌ڵۆی باهۆزی راسانی سبه‌ی
له‌شاهۆی دڵیان‌دا هێلانه‌ی کردووه
ئه‌گه‌ر ده‌ستی مقه‌ستی ئه‌م شه‌وگاره پیره‌مه‌رگه
شکۆفه‌ی خه‌نده‌ی رۆزی لێوی کچێک هه‌ڵده‌پاچێ،
ئه‌وا له نێو دوو چڵه‌یاسی خه‌یاڵێدا
بووکه‌ڵه‌ی ئه‌شقێکی نه‌هێنی، جۆلانه‌ی کردووه .
ئه‌گه‌ر گوێچکه‌ی شه‌قامی ئاخنراوی بێده‌نگی و
گه‌رووی سووتاوی باخچه‌کانی شار
له بارانه‌ی زیره‌ک و قه‌تاره‌ی ماملێ بێ به‌رین
ئه‌وا پۆل پۆل په‌پوله‌ی هونه‌ریان ، له چڵه‌پۆپه‌ی دره‌ختانی فکرو
له موبایلی روحی منداڵانی شارا ده‌ژین.
ئێستا هاورێکانم ده‌ڵێن
گڵه کۆنه‌ی ئه‌م باسانه
ئیترمه‌که ناو گوڵدانی شیعرته‌وه
که‌کره‌ی سیاست مه‌ده له یه‌خه‌ی باوه‌ڕت
با پرژوپۆی رێحانه‌ی پیر،
ته‌نیا ره‌نگی هونه‌ر بگرێ
ته‌نیا بۆنی هونه‌ر بدا.
با کامێرای چاوی شیعرت
ده‌نگی برسێتی و ره‌نگی بێدادی و
شه‌قامی سووری هاوار نه‌بینن.
مه‌بادابشکێ شوشه‌ی ده‌ستوری ده‌سه‌ڵات.
که‌چی دۆستان هه‌مو رۆژێ،
جانتای به‌تاڵی رۆژنامه‌کانیان
پێش له‌وه‌ی له ده‌روازه‌ی سوڵتان ده‌رکه‌ون
پرده‌که‌ن له گوڵه‌به‌رۆژه‌ی وته‌ی به‌تاڵ
له ره‌نگ دانه‌وه‌ی بێ ره‌نگ ترین هزر و خه‌یاڵ
وا ئێستا منیش حه‌ز ده‌که‌م
هیچ کام له جله‌کانی باوه‌ڕم
له گێژه‌ڵووکه‌ی ئه‌م وه‌رزه نا شه‌فافه‌دا
تۆزی سیاسه‌ت و ئایدیا و ئایین نه‌گرێته خۆی
وائێستا منیش هه‌وڵ ئه‌ده‌م
شووشه‌ی دووکه‌ڵاوی و موقه‌دده‌سی سه‌مبوله‌کانی رۆژ هه‌ڵاتیم
ورد و خاش که‌م
با ئیتر دره‌ختی رۆژگارم
میوه‌ی ترس و گه‌ڵای بێداد نه‌گرێته خۆی
ئیتر شه‌وگار قژی خیاڵی ئاسایشم بۆ دابێنێ .
ئیتر زه‌ریا له ئارامی ده‌رونی مندا بسره‌وێ
نه‌ک فێری هه‌ڵچوون و تووره‌ییم بکات .
وائێستا منیش هه‌وڵ ئه‌ده‌م
قشقه‌ڕه‌ی سه‌رکه‌لاکی خۆم
بانگی ئازادیم هه‌ڵبدات .
باهه‌وری خه‌نده‌ی سه‌وز و سوور
له ئاسۆی چه‌مه‌ڕای سی ساڵه‌ی شاره‌وه
نه‌رم نه‌رم به‌سته بڵێ و
شاده‌ماری شه‌قامان و
مووه ره‌گی کووچه ته‌نگه‌کانی رۆحمان رابماڵێ
حه‌زم ده‌کرد و حه‌ز ده‌که‌م
به‌ڵام ئه‌فسووس! ئێستاش ئه‌فسووس!
وه‌رز وه‌رزی هه‌ره‌سی قه‌ڵه‌مه
له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ندێشه‌ی دووکه‌ڵاوی دۆزه‌خه‌وه
هاواری سووری ئه‌شق هه‌ڵده‌قرچێ
هه‌ڵده‌قرچێ ئه‌شقی سووری هاوار
هاوار هاواری به‌رده
ئه‌شق ئه‌شقی به‌رده
به‌رد به‌رد به‌رد...
چ رۆژگارێک دووکه‌ڵاوی و هه‌وایه‌کی هه‌ناسه‌بڕ !
ئه‌گه‌ر بێت و هه‌نگی سۆزێک
له سه‌ر گوڵی سووری کراسه‌که‌ی " دوعا " بنیشێ
ئه‌وا چه‌پڵه بارانی به‌رد و ئاگر
ئاوازی کۆتایی ته‌مه‌ن تۆمار ده‌که‌ن
ئه‌گه‌ر وه‌سوه‌سه‌ی تاڵه‌موویه‌کی سه‌رکه‌ش،
له درزی تاریک و پشت ته‌لبه‌ندی دووکه‌ڵینی سه‌رپۆشه‌وه
به گۆشه‌ی چاوێکی حه‌سره‌ت سه‌رنجێکی شه‌قام بدا
ئه‌وا لێوی بریسکه بارانی شه‌لاق
شه‌ق شه‌ق وه‌رده‌بێته ماچ کردن و
نه‌خشی سوور و شینی پشت ده‌کێشێ و
حوکمی شه‌وگار ئیمزا ده‌که‌ن . . .
تاقه‌داری حه‌وشه‌ی خه‌یاڵی شاعیرێک
رۆژێک ئارامی سینگی شیعرێکی کرده هێلانه
بۆ چۆله‌که‌ی باڵه‌وازه‌ی دڵی کچێک
که‌چی بارانی ره‌شاوی به‌رد و تاوان
به سه‌ر شیشه‌ی په‌راش په‌راشی روحیانا رێژاوی کرد
کۆترێکی شه‌یدا دوێنێ هات و
به چڵێ گوڵی وشکه‌ڵاتووی ئازادی و
به چڵه‌زه‌یتوونی شکاوی ئاشتی و
به په‌لی سووری هه‌ڵبڕاوی باڵی خۆی
ویستی هێلانه‌یه‌کی تازه
بۆ قومری خنکاوی هاوارتان درو‌ست بکات
له سه‌ر بانی باڵه‌خانه‌ی رۆژنامه‌که‌ی.
که‌چی له‌سای باڵه‌خانه‌ی بێده‌نگیتان
هه‌ودای زێڕینی هاواری
بوو به ته‌نافی تاوان و
چنگی کێشا بۆ گه‌رووی خۆی
کاتێک له پشت ته‌لبه‌ندی چاوه‌ڕوانی مه‌رگه‌وه سه‌رنجی دا
قه‌ڵاکانی فیشاڵتان داته‌پیو
هێلانه‌ی زه‌مه‌نی نسکۆتان
پڕه له ماری بێده‌نگی و هێلکه‌شتان پیس!
چ رۆژگارێک دووکه‌ڵاوی و هه‌وایه‌کی هه‌ناسه‌بر !
چاوی درخته‌کانی شار
هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵا گه‌ڵای رۆح و
شه‌کانه‌وه‌ی باڵنده‌ی هه‌ڵواسراوی
لقی خۆیان ناخوێننه‌وه .
شاده‌ماری شه‌قام
خاڵی خاڵییه له هه‌زاران هات و چووی بیره‌وه‌ری
وێستگه‌کانی شه‌قامی شار ، سارد و بێده‌نگ
پڕه له ئاپۆره‌ی سکووت .
پیاوان به له‌ز هه‌موو رۆژێک
بۆ "زۆراوا" و "ده‌وڵه‌تاوا" و وێستگه‌ی "دۆلار" په‌له‌یانه
ژنان ره‌ش ره‌ش هه‌موو رۆژێک
بۆ "جه‌وراوا" و بێده‌نگاوا و شه‌رمه‌شه‌قام په‌له‌یانه
هه‌ی یارانم چه‌ند به داخم !
چون رێبواری نێو شاری "ئه‌ندێشه" و شه‌قامی "ئازادی"
که‌س نابینم هێنده که‌من !
به داخه‌وه‌م
شار هاوده‌می گۆڕستانه و
گۆڕستان وێستگه‌ی هاواره ، هاوار
هاواری ئه‌شق ،
ئه‌شقی به‌رد .
به‌رد به‌رد به‌رد .
(( ره‌حیم لوقمانی ))