زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
06-08-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاوی گەنداو و کورسی دەسەڵات ئاوی گەنداو و کورسی دەسەڵات هێند نەجووڵاون کـرم تێی داون دیواری پۆڵا و تەختی تابۆکان بن بۆش و ڕووخەک، شووشەی شکاون کام پاشای جیهان، کام دەسەڵاتدار بۆ خەڵک و مێژوو بەرچاوترێکن بزنەکەی گاندی و کەرەکەی نالی سەد هێندەی ئەوان خۆشناوترێکن
ڕه‌حیم لوقمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
06-08-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ تۆ
لەو کاتەوە فریشتەی بەفرینی ئازادی لە ئێوارەی سینگی بەفرینی ئاویەردا ئاوا بووە هەموو ڕۆژێ دوو کۆتری شین بە گەردنی داڕووشاوی سپیدارا وشک دەبن !
ڕه‌حیم لوقمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-08-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاره‌زووی دیدار... شێعره‌كانم وه‌ك منـاڵی دووره دایك دڵ به‌زار ئـاگری ئامێزی تۆیه وا به‌تاسـه و بێ قه‌رار من وشه‌ی سه‌برم نه‌ماوه شێعری ئه‌شكم رشتووه ئاره‌زووی دیداری یارم مه‌رگی دووریم چه‌شتووه ده‌رفه‌ته ئه‌م ژینه‌كورته با ده‌مێ بێ خه‌م بژین تاونه‌تاوێ ده‌س لهگهردن ده‌م له‌ناوی ده‌م بژین **** گه‌لێ دڵمه‌ست و وشیارم به پێکێکی خه‌می تۆ حه‌زوجوانی ده‌به‌خشێ پێم چه‌مان وپه‌رچه‌می تۆ دڵی ساوام قه‌راری لا بڕاوه هه‌ر ده‌گریه‌ت ده‌مێ ئارام ده‌بێ تا ده‌م ده‌نێمه نێو ده‌می تۆ بۆ... مه‌ستی باده‌ی چاوی تۆم و سازی رۆحم پڕنه‌وات نابێ ژینم گه‌ر نه‌بینم سێبه‌ری کۆشی سه‌فات یاده‌کانت بۆ هه‌میشه ده‌نگی سازی ئه‌م دڵه‌ن رازی ئه‌شقی تۆیه شاده شاعیرێکی بێ نه‌وات
ڕه‌حیم لوقمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-08-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ مامۆستایه‌ک... تۆ به بیرت وه‌ک هه‌تاوی، جه‌نگی سامناکی ده‌که‌ی بانگه‌وازی خوێنده‌واری و ئه‌شق و دڵ‌پاکی ده‌که‌ی مۆمی شه‌و تاوێک ده‌سووتێ، پاش ئه‌وه ده‌توێته‌وه تۆ هه‌زران مۆمی کۆمه‌ڵ، فێری رووناکی ده‌که‌ی.
ڕه‌حیم لوقمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-08-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تابۆ مه‌یدانێکی گه‌وره‌ی نێو شار له مێژ بوو تانه که‌وتبوه چاوی په‌یکه‌ره‌یه‌ک له سه‌رچاوی مه‌یدان و خه‌ڵک تابۆیه‌کی هه‌میشه بوو. گه‌وره‌کان هه‌رچی ده‌یاندی، دووکه‌ڵی نزا له ناخی سینه‌ی سووتاویانه‌وه بۆ باڵای په‌یکه‌ر ههڵدهکشایه سه‌ر. زۆربه‌ی منداڵان به تاپۆی شار و تابۆی کتێبیان بزه‌ی تیتاڵی ده‌نیشته لێویان. ڕۆژێک شووشه‌ی ترس له ناو ده‌ستی ترسۆکی خه‌ڵک که‌وته به‌رپێ و په‌راش په‌راش. هه‌ر ئه‌و ڕۆژه به چه‌پڵه‌وه په‌یکه‌ره‌یان له ناو چاوی مه‌یدان هه‌ڵكه‌ند بۆ به‌یانی، خه‌ڵک و چه‌پڵه په‌یکه‌رێ تریان له‌و جێگه دانا چون ریشه‌ی بیری تابۆ و په‌یکه‌ره چه‌که‌ره‌ی مابوو له ناو سه‌ریانا.
12/2/89
ڕه‌حیم لوقمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-08-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له تاراوگه له تاراوگه‌ی ژیانی بێ به‌هارم له ناو خورپه‌ی ده‌رونی پڕ زگارم به یادی تۆ ده‌ژی کانی دڵی من ئه‌تۆی خوێنی چه‌مانی نێو ده‌مارم ده‌م ئێواران که تارای تار ده‌بێ شار خه‌م و تاسه‌ی ئه‌وینم دێته هاوار له گه‌ڵ سازم ده‌ڕێژم ئه‌شکی رازم ده‌که‌م زارت ده‌که‌م زارت ده‌که‌م زار وه‌ره تۆ ئه‌ی هه‌ناسه‌ی ئاگرینم هه‌تا که‌ی ژوانی دیدارت نه‌بینم وه‌ره با ده‌ست له مل ئاواتی تۆ بم مه‌رگ خۆشه له سای داری ئه‌وینم
ڕه‌حیم لوقمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-08-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زه‌نگی بیر
ساڵگارێکی وشکارۆیه له گوڵخانه‌ی خهزانپۆشی فێرگه‌کاندا بۆ شکۆفه‌ی دره‌ختی بیری منداڵان سینگم کردوه به باخێک و شێعرم به خاک، وشه‌م هه‌تاو، چاوم به هه‌ور... ساڵاوێکه له‌م هه‌رێمه بێ بزه‌دا دڵۆپ دڵۆپ ده‌بارێم و باخی ئاواتم چاوه‌ڕێ، تا منداڵان له مێشکی وه‌رزێکی وشکا، شه‌تڵی ئه‌ندێشه بچێنن. که‌چی له ده‌فته‌ری منداڵانی ڕۆژدا، له پۆلی پڕده‌نگی مانگدا و له فێرگه‌ی 365 که‌سی ساڵدا وه‌رزی نمره، هه‌موو بیستی درۆ ئه‌گرێ درۆ! داری وانه، هه‌رزه بیری دڕوو ئه‌گرێ دڕوو! *** ئێستا هاتووم، شه‌پۆلی ناو زه‌نگی بیرتان بشڵه‌قێنم به‌سته‌ڵه‌کی زمانی ترستان داگرسێنم، به شێعرهبرووسکهی بێده‌نگی. هاتووم چه‌پکێ وانه‌ی تازه بچنم بیده‌م له‌به‌ر ئێخه‌ی هه‌رێمی پاوانی رێتان به باوه‌شێ به‌ڵێنه‌وه هاتووم گه‌ر په‌نجه‌ره‌ی دڵتان واکهن بۆ تیرێژی وانه‌ی تازه‌م گه‌ر ئه‌مجاره قژی شێواوی باوه‌ڕتان، به‌ڕۆنی ئه‌م وانه تازه‌م مشتوماڵ دهن، به‌ڵێن ئه‌ده‌م ئه‌وه‌ی وانه‌ی موقه‌دده‌سه ، ئه‌وه‌ی تابۆ و هه‌رچی وشه‌ی موقه‌دده‌سه ، هه‌رچی ڕۆژ و هه‌رچی مانگ و هه‌رچی ئایدیا و ئه‌وه‌ی حیزبی موقه‌دده‌سه... هه‌موو یه‌کجێ خڕکه‌مه‌وه، بیکه‌م به تۆپێکی حه‌وت ره‌نگیله و بیخه‌مه ناو زه‌وی فووتباڵی منداڵان...
ڕه‌حیم لوقمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-08-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فستیواڵ له فستیواڵی دره‌خت و شێعر و باراندا له باخچه‌ی ره‌نگاوره‌نگی گۆڤاراندا ئامێزی هه‌ر گوڵێک و سه‌ر شانی هه‌ر دره‌ختێک، هه‌وری خولیای شاعیرێکی له سه‌ردایه و له ناو برووسکه‌ی شێعره‌وه‌و بۆ ناو خه‌ونی شه‌قامی بێده‌نگی ئازادی بۆ زه‌ینی ژاکاوی باخچه‌کان و وشکه‌ساتی لێوی جیهان رێژنه‌ی چه‌پڵه و خه‌نده‌ی شێعر و ماچی شوعار ده‌بارێنن... به‌ڵام کاتێ، ته‌زووی ته‌رزه و با شێتۆکه‌ی زستان بێت و به شه‌پڵاخه ماچی سوورکات له سه‌ر گۆنا و گوێی دارستان چنگی زریان ئێخه‌ی پارکی ئازادی دابدڕێ، ئیتر ئه‌وده‌م رێژنه‌ی چه‌پڵه و گرمه‌ی ئایدیا و قاقای شێعری بن سێبه‌ران یه‌که یه‌که هه‌ڵده‌وه‌رێ و فیڕۆ ده‌چێ ئیتر ده‌می پڕهاواری میکرۆفۆن و زرمه‌ی شێعر و گرمه‌ی شوعار له گۆ ده‌چێ.
ڕه‌حیم لوقمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-08-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گه‌ڵارێزان
(بۆخانمێکی دوور وڵات که"سه‌یران و ئه‌سرینی"کچێ له بومبارانی شاری سنه له‌ده‌ست دابوو.)
گه‌ڵارێزان گه‌ڵارێزانی ژینه کزه‌ی زام و گڕه‌ی باخی ئه‌وینه گه‌ڵارێزان وه‌راندی نۆ گوڵی من خه‌می بارانده نێو باخچه‌ی دڵی من به‌هار سه‌یرانی نێو باخ و گوڵانه که‌چی "سه‌یرانی" من داخی دڵانه گوڵی په‌روه‌رده‌که‌ی ناخی به هه‌ستم به ناکامی چ زوو ده‌رچووی له ده‌ستم گوڵم گه‌رچی له من ئه‌مڕۆ که دووری له چاومای هاو ده‌می "فرمێسکی" سووری ده‌سووتێم و ده‌برژێـم و ده‌ناڵم دڵی نه‌ی کون کونه ئه‌مڕۆ به حاڵـم ئه‌زیزانی وڵاتی ئه‌شک و تاسه‌م له‌گه‌ڵتانم هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌م شه‌و و ڕۆژ مۆمی له‌ش ده‌گری به سووتان هه‌ناسه‌م ئاویه‌ر ده‌گرێ له دووتان.
ڕه‌حیم لوقمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-08-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
روانین له په‌نجه‌ره‌ی تی ڤییه‌وه، ژنێک ده‌بێ به میوانمان له بینین‌دا، دیاری باڵای دابه‌ش ده‌بێ له چاومانا زه‌ینی کامێرای چاوی ژن، پڕی ده‌بێ له بڵاڵووکی گواره‌که‌ی و له ده‌نکه ترێی ملوانکه و له گوڵباخی بلووزه‌که‌ی. قامکه‌ی شانه‌ی خه‌یاڵی کچ وه‌رده‌بێته داهێنان و ناو مودێلی قژه‌کانی. دووربینه‌که‌ی رواڵه‌ت بینی چاوی کوڕیش، زووم ده‌بێته سیمای جوانی و له چاوانیدا ون ده‌بێ. به‌ڵام بۆ من، هه‌نگی جوانی وته‌کانی بۆ ناو خانه چۆڵه‌کانی ناخم ده‌فڕێ و شانه‌ی هه‌نگوین هه‌ڵده‌به‌ستێ و شیرین ترین دیاری فکری بۆ من ده‌بێ ڕه‌حیم لوقمانی 17/3/89سنه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 6 نفر (0 عضو و 6 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 11:17 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|