بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #381  
قدیمی 03-30-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض مۆسیقا



مۆسیقا

تۆ ژیواری ڕاسته‌قینه‌ی‌، تینی تاوی ژینی منی
تۆ شنه‌ی لابه‌ری ته‌می، چه‌می پر ئه‌سرینی منی
تۆ گه‌شه‌ی مه‌به‌ستی هه‌ستی مه‌ستی ئاگرینی منی
تۆ هه‌وێنی شیعر و به‌سته‌ی، مۆسیقای، ئه‌وینی منی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #382  
قدیمی 03-30-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض خۆزگه



خۆزگه


پێم خۆشه له چرکه‌ یه‌‌کدا

بم توانیبا

دنیاتان بۆ ژێر و ژوور که‌م

کۆشک و ته‌ختی داگیر که‌ران

بڕووخێنم

له ژێر دنیا کۆنی خۆمدا

جه‌هه‌نه‌ مێک، بخولقێنم

ئه‌وسا بێلم

هه‌ژارترین هه‌ژاره‌کان

له ده‌‌فری زێرو ئه‌لماسا

خۆراک بخۆن

پۆشته و په‌رداخ

له نێو به‌رگی هه‌ورێشمدا،

بێن و بڕون

به‌لام کاره‌کان سروشتین

له قین وڕق به هێزترن

ئۆقره‌تان له به‌ر هه‌ل ئه‌گرن

ئه‌ی هاورێیان له گه‌ل ئێوه‌م

گوێ رادێرن

دوورتر بڕون، دوور بڕوانن

خۆره‌تاو له نێو چاوانتان

پۆلا له نێو، ده‌ماره‌کانتان

دابین که‌ن

شان و باهۆی به هێزی گه‌ل

هێژاترین خه‌یاڵه‌کان

به ڕاسته قینه‌ی دنیاوه ده‌گرسێنێ و

سه‌رسوور هێنه‌رترین

سه‌رسوور هێنه‌ره‌کان

له کاتێکدا،

به دی دێنێ



حه‌سه‌ن شافێعی_

سه‌قز ١٣٦٢
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #383  
قدیمی 03-30-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض





تاسه‌‌ بار

هه‌ڵوه‌دام و که‌یله دڵ بۆ دیتنی کوێستانه که‌م
تاسه بارم، تاسه‌باری خاکی کوردستانه که‌م
وا په‌ڕیوه‌ی بێ په‌‌ڕوپۆی هه‌نده‌رانم داخه‌که‌م
هه‌رچی ده‌ڕوانم ده‌بینم دووره، دووره ژوانه‌که‌م
کۆڵه وارێکم ڕه‌به‌ن ، ڕێبواری ڕێگه‌ی سه‌خڵه‌تم
شۆره کات و دڕک و دال و به‌رده ڕێگه‌و بانه که‌م
کۆچه‌رێکم هه‌ڵ گری سه‌ر ، وا له پێناوی وڵات
ئه‌و مه‌له‌م ئاکامی کۆچم ، دێمه‌وه هێلانه‌ که‌م
به‌رزه‌ هه‌نگاوم به‌ره‌و ئامانجی سه‌رکه‌وتن ئه‌ڕۆم
تۆف و ڕێبه‌ندان و زریان ، ناته ‌زێنی گیانه‌ که‌م
دێم و بۆ ژوانێ ده‌چم تاپۆی شه‌و ئه دڕێنێ وزه‌م
ژوانی من ژوانی هه‌تاوه ، ژوانگه ، کوردستانه‌ که‌م

حه‌سه‌ن سافێعی _ تۆرنتۆ کانادا

١٩٩٢


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #384  
قدیمی 03-30-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



ئه‌وا لێره‌


له‌ ئاسانه‌ و ڕووگه‌ی هه‌زار هیوای مرۆڤ
ژیان شانۆی مه‌رگه‌ساته‌
ئه‌وا لێره‌
له‌ باژێڕی پاره‌ و گیرفان
درۆ یاسا
ئه‌وین دراو
خۆشه‌ویستی و ڕاستی قاته‌
ئه‌وا لێره‌
له‌م وڵاته‌ بێ به‌هاره‌
ئاسمان وو مانگ وو ئه‌ستێره‌ ڕه‌نگ بزرکاو
مه‌ل غه‌واره‌
ئه‌م وڵاته‌ ڕێبه‌ندانی خاکه‌لێوه‌ و
گه‌لاوێژی به‌فرانباره‌
نه‌ قاسپه‌ی که‌و
نه‌ بژوێن وو چیا و کانی
نه‌ سه‌مای دارستانی چڕ
له‌ ئاوێنه‌ی چه‌ما دیاره‌
ئه‌وا لێره‌
له‌ به‌ژی به‌ به‌ژن بڕاوی سه‌رمایه‌
مرۆڤایه‌تی بێ بایی
ژین سه‌ودایه‌
لێره‌ هێشتا
سوڵتان سێبه‌ری خودایه‌
هێشتا ده‌وری کڕنۆش وو شا و باره‌گایه‌
به‌ بارسایی دار وو به‌ردی ئه‌م دنیایه‌
جیاوازی
وا له‌ نێوان مرۆڤایه‌
ئه‌وا لێره‌
له‌م دوورگه‌یه‌ ، له‌م زیندانه‌
له‌م وڵاته‌ بێ ئاسمانه‌
گۆنای گوڵه‌ کۆچه‌ره‌کان زه‌رده‌په‌ڕه‌ و
هێشتا مرۆڤ
هه‌ر ده‌ساژۆی ژه‌مێک نانه‌
ئه‌وا لێره‌
له‌م وڵاته‌ پڕ داوه‌ڵه‌
نه‌ زه‌رده‌ی لێو، نه‌ پێکه‌نین
هه‌موو ته‌وێڵێک
دۆژه‌نگه‌
لێره‌ مرۆڤ
ده‌سه‌مۆی خوای یاسای نوێیه‌
نه‌ گۆڕان وو نه‌ سه‌ر هه‌ڵدان
گه‌رووی ڕاپه‌ڕین ، بێ ده‌نگه‌
ئه‌وا لێره‌
له‌ مه‌ڵبه‌ندی خوێناوو ئاره‌قه‌ و دڵۆ
ئه‌وه‌ی ورگی زه‌لام تر بێ
به‌ پێز تره‌
له‌م خاکه‌ سه‌ر لێ شێواوه‌
گیرفان له‌ دڵ
نه‌زان له‌ هۆزان وو زانا
سه‌گ له‌ ئینسان
به‌ڕێز تره‌


هاوینی 1998 ئۆتاوا - کانادا
حه‌سه‌ن شافێعی


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #385  
قدیمی 03-30-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض میوان


میوان

هاورێ دڵنیا به
میوانی دیكه‌ی ئه‌م خانووه خه‌و لێ كه‌وتووه
خه‌ونی پاكیه
گۆرانی دیكه‌ی ئه‌م به‌زمه چرپه‌ی خۆشیه
ده‌نگی تۆ،قاقای دیانا،گابۆڕی سامناكی
مزگێنی مرۆڤن
بۆنی له‌شی به‌خته‌وه‌رین
به سروه‌ی هه‌ناسه‌ی ئه‌وین هاتوون
به نیگای ئێوه
جوانی سه‌ر هه‌ڵدێنێ له ژێر گڵكۆ
رووناك ده‌بێته‌وه چاوی مێژوو
تابۆكان زه‌رد هه‌ڵ‌ئه‌گه‌رێن
ده‌نگی خه‌ڵكی دێ
ده‌ڵێن میوان به‌ڕێوه‌یه
به‌ڵام میوان رچه‌ی شكاوی ده‌وێ
ده‌بێ من و تۆ و دیانا هه‌نگاو هه‌ڵێنین
ئه‌و كات زڕه له ده‌ركه‌مان هه‌ڵده‌ستێ و
منداڵێك به گاوڵكێ،گورج و گۆڵ به‌ره‌و ده‌ركه‌ ده‌ڕوا
هاورێ ده‌زانی چه‌ند ئه‌سته‌مه؟
به‌ڵام راسته ته‌نیا رۆیشتن گرینگه
هه‌نگاوه به هێزه‌كانت ئه‌وه‌م پێ ده‌ڵێن
گیانه، لێره هه‌ناسه ناتوانێ ده‌نگ هه‌ڵێنێ
زستان هێزی لێ سه‌ندوه
ته‌نیا به بزه‌ی نیگام بزانه چه‌ند رۆژم خۆش ئه‌وێ

فوئاد قاموسی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #386  
قدیمی 03-30-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



متمانه ناكه‌م



ده‌وا ئێستا

بێ‌ده‌نگی سه‌ر شانی شاری گرتووه


شار له‌رزۆك


هیوادار


بێ خه‌م


هه‌موان خه‌یاڵی نێو خه‌و ده‌بینن و


بێ‌ ده‌نگن


به‌ڵام گوڵه‌كه‌م


من ئێستا نانوم


متمانه ناكه‌م


ده‌بێ خۆم


جارێكی دیكه ببینم


مه‌رگی بێ ده‌نگی


و سه‌ركه‌وتنی شه‌پۆلی هه‌تاو


ده‌بێ رووناكایی شاڵاو بێنێته نێو كه‌پرم


ئه‌و جار


بێ خه‌م


به مێشكی ئۆقره له ئامێز گرتوو


شلشل ده‌نوم

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #387  
قدیمی 03-30-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض باوه‌ڕی ئه‌وانه‌ی وا...

باوه‌ڕی ئه‌وانه‌ی وا...
له ساڵوه‌گه‌ڕی
مه‌رگی ژیان و
له دایك بوونه‌وه‌ی مه‌رگ
ره‌سته‌یه‌ك شێعر
له كێوێكی خۆڕاگر
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا...
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا
رۆژی پێنج جار مه‌ست ئه‌كه‌ن و
هێشتا بۆنی ده‌می خه‌ڵك ده‌كه‌ن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
چركه‌یه‌كیش بیر كردنه‌وه‌یان
پێ حه‌رامه
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
سه‌ری مانگ
بۆیان یانی
دیسان ژماردنه‌وه‌ی پاره‌كانیان
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
هه‌موو رۆژ هه‌ڵده‌خه‌نه‌وه
ته‌نیا بۆ پێنج چركه
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
ساڵی پێنج جار
زگی سووسمار خۆره‌كان
تێر ئه‌كه‌ن و هێشتا پیان كه‌مه
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
هۆی كه‌ریه‌تی خۆیان
ئه‌خه‌نه‌ پای ره‌ش و روته‌كان
بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌‌ی وا
ئه‌‌ونده ملیان له راستی هه‌ڵچه‌رخانه
وه‌خته ملیان بشكێ
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
سێكس تێلیان هه‌یه و
شێعریش ده‌ڵێن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
هه‌روا شێعر ده‌نووسن
بۆ ئه‌و ئازیزانه‌ی وا
له روی فه‌رهه‌نگۆكه‌وه
شێعر ده‌نووسن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
نێوی شێعره‌كه‌یان ئه‌وینه‌ و
وا ده‌زانن ئه‌وین شووتیه
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
شێعر ده‌‌ڵێن
تا پیان بڵێن شاعیر
بۆ ئه‌و جوان خاسانه‌ی وا
بۆ مل هۆڕه‌كان شێعر ده‌نووسن
بۆ ئه‌و بیر جوانانه‌ی وا
ده‌ڵێن بریا
شاعیر گا بوئایێ و
شێعریش شیر
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
هه‌رگیز قه‌ڵه‌میان نه‌بوه
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
نووسینیان پێ دڵ خۆشیه
بۆ ئه‌و جوان چاكانه‌ی وا
گه‌ر ده‌قی كراسه‌كه‌یان بشكێ
جیهان له‌به‌ر چاویان ده‌ڕوخێ
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
گه‌ر له‌به‌ر پریستیژه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌یان نه‌بوایێ
روی به‌ربه‌ره‌كانیان سپی ئه‌كرد
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
ده‌س لێ دانه‌وه‌یان
پێ ئازادیه و
چاو حیزیشیان پێ ته‌مه‌دوون
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
ته‌نیا شتێك كه له بیریانه
ئه‌ژماری كچانی شاره
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
هه‌ر دێن و ده‌ڕۆن و
هه‌ر ده‌یشڵێن: ئێمه گوناح كارین
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
بۆ ماچێك
خۆیان ئه‌تڕێنن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
كون به كون
به شوێن ژماره تێلی
كچانی شاره‌وه‌ن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
سه‌د و هه‌فتاد و پێنج
ده‌سگیرانیان هه‌یه و
هێشتا پیان كه‌مه و
به‌ڵێن وایه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌موویان
ژیانی هاوبه‌ش پێك بێنن!
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
نمه‌كی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و
ئه‌ڵێن: ئێستا هه‌لێ باشه!
بۆ ئه‌‌وانه‌ی وا
ده‌یان ئه‌وێ
چێژی ده‌سگیرانی هه‌رگیز نه‌بویان
به هاوڕێكه‌یان
جوبران بكه‌نه‌وه
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
به یاری كردن به تۆ
ده‌یان ئه‌وێ عه‌شقه‌كانیان
له بیر كه‌ن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
به ده‌ڵقه‌ك بوون
خۆیان به خه‌ڵك
ناس ئه‌كه‌ن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
هه‌میشه قسه‌ی قۆڕ ئه‌كه‌ن
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
وا ئه‌زانن كه ئه‌زانن
بۆ ئه‌و جوان خاسانه‌ی وا
به تف
قژ به‌سه‌ریانه‌وه ئه‌لكێ
بۆ ئه‌وانه‌ی وا
رۆژی سێسه‌د و شه‌ست و پێنج جار و
هه‌ر جار
پێنج پووت گوو
ده‌كرێ به‌سه‌ر
بیر و باوه‌ڕیانا و
زات ناكه‌ن
ده‌نگ هه‌ڵێنن
ئا ئا
راستی شێعره‌كه:
*"باوه‌ڕی ئێوه‌ زۆر به‌رزه
ئه‌ونده به‌رز
تا ژێر گونتان دێ"
فوئاد قاموسی
* ئه‌م به‌شه له به‌شێك له شێعری شاعیری پایه به‌رز كاك جه‌لالی مه‌له‌كشا هه‌ڵگیراوه به‌ڵام عه‌ینه‌ن شێعره‌كه‌ی كاك جه‌لال نیه.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #388  
قدیمی 03-30-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ئه‌سرينت بسره‌وه ئه‌فريقا



ئه‌سرينت بسره‌وه ئه‌فريقا


برنارد ده‌دي
وه‌رگيراني له ئينگليزييه‌وه: ئيبراهيم شه‌وقي

ئه‌سرينت بسره‌وه ئه‌فريقا!
رؤله كانت ئه گه رينه وه
له ناو گه‌رده‌لوول و كريوه و تؤفي سه‌فه‌ري
بي ده‌سكه‌وت.
له ناو ئه گريجه ي شه‌پؤل و ئاوازي شنه‌با،
له زيري رؤژهه‌لات و
هه‌تاوي ئه ‌رخه‌واني ئيواران،
له لووتكه‌ي چياي سه‌ربه رز و
مه‌زراي رووناكدا ،
ئه‌وان ئه‌گه رينه‌وه
له ناو گه‌رده‌لوول و كريوه و تؤفي سه‌فه‌ري بي ده‌سكه‌وت.
ئه‌سرينت بسره‌وه ئه‌فريقا!
ئيمه له به‌هاراني چاره‌ره‌ش و
سه‌ربه‌رزدا سه‌رمه‌ست بووين و
هه‌نووكه هه‌ست ئه‌كه‌ين
شكؤي جوانيت
بؤن و به‌رامه‌ي ليره‌وارت ...
دلرفيني ئاوت ...
پاكي ئاسمانت ...
لاواندنه‌وه‌ي هه ‌تاوت
جواني شاخ و گه‌لاي به مرواري شه‌ونم رازاوه ت.
ئه‌سرينت بسره‌وه ئافريقا!
رؤله‌كانت ئه‌گه رينه‌وه
ده‌ست پر له بووكه شووشه و
دل پر له ئه‌وين
ئه‌وان ئه‌گه رينه‌وه تا له خه‌ون و
هيواياندا پؤشته‌ت كه‌نه‌وه.


رؤله كانت ئه گه رينه وه
له ناو گه‌رده‌لوول و كريوه و تؤفي سه‌فه‌ري
بي ده‌سكه‌وت.
له ناو ئه گريجه ي شه‌پؤل و ئاوازي شنه‌با،
له زيري رؤژهه‌لات و
هه‌تاوي ئه ‌رخه‌واني ئيواران،
له لووتكه‌ي چياي سه‌ربه رز و
مه‌زراي رووناكدا ،
ئه‌وان ئه‌گه رينه‌وه
له ناو گه‌رده‌لوول و كريوه و تؤفي سه‌فه‌ري بي ده‌سكه‌وت.
ئه‌سرينت بسره‌وه ئه‌فريقا!
ئيمه له به‌هاراني چاره‌ره‌ش و
سه‌ربه‌رزدا سه‌رمه‌ست بووين و
هه‌نووكه هه‌ست ئه‌كه‌ين
شكؤي جوانيت
بؤن و به‌رامه‌ي ليره‌وارت ...
دلرفيني ئاوت ...
پاكي ئاسمانت ...
لاواندنه‌وه‌ي هه ‌تاوت
جواني شاخ و گه‌لاي به مرواري شه‌ونم رازاوه ت.
ئه‌سرينت بسره‌وه ئافريقا!
رؤله‌كانت ئه‌گه رينه‌وه
ده‌ست پر له بووكه شووشه و
دل پر له ئه‌وين
ئه‌وان ئه‌گه رينه‌وه تا له خه‌ون و
هيواياندا پؤشته‌ت كه‌نه‌وه.



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #389  
قدیمی 03-30-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

کوردستان

راسته ، شه ون هه یه
له تو خو ش تر
ریک و پیک تر
ئه مه ش راسته
شه ونی‌ دی که هه یه
له تو ، دوله منتر
پا ک و خاون تر
به لام
به ‌ژی ، ولات ببه
له تو
خو شه و یست تر،،،؟


********
ده ستی‌ یه ک مان گرته بوو

جاری واش ، دسه مان ئه‌خه سته سه ر شانی‌ یه ک

به روو گوزه ری خه واروو

بووی عه تر و شه ته ورده کانی‌ ناو وه نه دیی خه ر را زه کان

به رقه برقی ‌دووکانی‌ به زازه کان

ده نگه ده نگی‌ خه یاته کا ن

زه رمه زرمی ‌ساتوری قصاوه کان

چه قه دوکه لی‌ لای که باب چی‌ یه کان

ساعت سازه یک چاوه کان

کوره سوره ی ئا سنگره کان

گورانی‌ دووکانی ‌ صحفه فروشه کان


ده ستی‌ یه ک مان گرته بوو

جا ری واش ، ده سمان ئه خه سته سه ر شانی‌ یه ک

ماجد لحمی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #390  
قدیمی 03-30-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ته‌رکی وه‌ته‌ن ناکه‌م

ته‌رکی وه‌ته‌ن ناکه‌م


که حه‌سته‌متر له مه‌ش بێ ژینی من،ته‌رکی وه‌ته‌ن ناکه‌م
هه‌تاماوم خه‌یاڵی له‌نده‌ن و چین و خوته‌‌ن ناکه‌م

وڵاتی خۆم ده‌وێ، وه‌ک سورمه‌یه خاکی له سه‌ر چاوم
ره‌گاژۆیه دڵم له‌م خاکه‌دا، دڵ ریشه‌که‌ن ناکه‌م



به ئاوی کانیاوی نیشتمانم تینوێتیم ده‌شکێ
ئه‌من قه‌ت ئاوی هه‌ڵدێری نیاگارا په‌سه‌ن ناکه‌م



ئه‌رگه‌ر چی هه‌لپه‌رست بیشی ڕفێنێ تیکه‌که‌ی زارم
به‌نانی وشکی ده‌ژیێم، ئاره‌زووی هه‌نگوین و قه‌ن ناکه‌م



له جاویش بێ جل و به‌رگم ده‌ساچێنم به ئه‌و مه‌رجه‌ی
له خاکی خۆم بژیم، نا نامه‌وێ، به‌رگم له به‌‌ن ناکه‌م



له ئه‌م خاکه ژیاون دایه گه‌وره و باو و باپیرم
منیش هه‌روه‌ک ئه‌وان لێره‌ ده‌ژیم، خۆم بێ وه‌ته‌ن ناکه‌م



ئه‌من خۆ داره‌بی نیم راشه‌کێ هه‌ر سرو‌ه‌یه‌ک لێم‌دا
به‌بای کوێستانی خۆشم گه‌ر به‌نێ، قه‌ت مه‌یلی شه‌ن ناکه‌م



که جه‌رده‌ و ریگرانیش ببنه ئاڵا هه‌ڵگری خاکم
ده‌سووتێم و خه‌یاڵی سوئێد و مسکۆ و قه‌ره‌ن ناکه‌م



به ده‌روێشی ده‌ژیم و تاکوو ماو رووته‌ڵه و برسی
له کوردستانی خۆم ده‌مرم، ئه‌به‌د ته‌رکی وه‌ته‌ن ناکه‌م


بانه‌مه‌ڕی ٧٢

عه‌بدولره‌حمان فه‌هیمی (ده‌روێش)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 03-30-2010 در ساعت 09:25 AM
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 26 نفر (0 عضو و 26 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 07:05 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها