زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
06-30-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاراس عەبدولکەریم
بەرقەرار بیت ...
دوای تەکاندنی ئەو هەموو سەفەرە سندیبادیانەی
فەرش.. فەرش
بە ئاسماندا ڕامخستبوون ،
هەر نەتهێشت ئەستێرەیەکت دەستم لێ دا و
سۆراخی چرایەکت بکەم ..
دوای کوێربوونەوەی ئەو هەموو ئاوێنانەی
پارچە .. پارچە
لە ناویاندا بۆت ئەگەڕام ،
هەر ڕێت نەدا
تارماییە کاڵەکەت بمناسێتەوە
هەر ڕێت نەدا
بە لێڵییش بێ ، شێوەت بکەم..
سوپاس گەورەم ..!!
سوپاس بۆ ئەو پایتەختی چۆڵەوانیەی
دەرگا .. دەرگا ، پێت بەخشیم و
بۆ ئەو عەرشی تەنیاییەی
کردوومی بە بێ هاوتاترین سوڵتان و
وەک ئەسپێکی شێت و شبر
لەمپەڕی بێ دەنگییەوە
تا ئەوپەڕی چاوەڕوانیی
تەراتێنی تیا ئەکەم ..!
تۆ بە بێ شەڕ
جوانترین مەملەکەتی وەهمت
بەو هەموو قەڵا و شوورا بەرزانەوە
تەسلیم کردم ..!
سوپاس بۆ ئەو پۆشاکی پێغەمبەرایەتیەی
کە لە مردنت هەڵکێشا و
کردتە بەرم ..
سوپاس بۆ ئەو خاچە جوانەی پێت بەخشیم و
بۆ ئەو هەموو بزمارە دەست ڕەنگینانە و
بۆ ئەو تاجە دڕکاویەی
لە بری خوا ، کردتە سەرم ..!!
*******
ئەی ئەو تارماییە جوانەی
کە عومرێکە
بە قەد ئاسمانێک خەیاڵم شین ئەکەیت و
سەرم سپی و
چاوم کز و
ڕۆحیشم کاڵ ئەکەیتەوە ..
کەس وەکو تۆ نەیناسیوم ؛
کەس وەک تۆ لەو دیوی شێتییمەوە نەهاتۆتەوە
من ئەزانم
تۆ دەمێک بوو
دەستت لەسەر دڵی ئەو وەهمە دانابوو
کە منی نووسیوەتوە..
ئاخر من ئەوەندە بەدم
لەوەتەی ئەم ماخۆلانە
لە ناو چاوما بۆت ئەگەڕێ ؛
گەر لە کەناری هەموو ئێوارەیەکا
چاوەڕوانیەک نەکوژم ،
تفێک لە قەدەری خۆم ئەکەم ..!!
لەوەتەی خووم بەم سووتانەوە گرتووە ؛
لە هەموو ئاوابوونێکا
چاوەڕوانیەک نەمکوژێ ،
بێ حورمەتیەک بە سێبەرەکەی خۆم ئەکەم
ئاخر من ئەوەندە بەدم
بۆ ئەوەی هەست بکەم لە نێو هەناسەمدایت ،
ئەبێ بەقەدەر مردنێک بیرت بکەم ..
من کە ئەو چرایانەم کوشت
کە لەسەر ڕەفەکانی شەو ڕیزکرابوون
بۆ ئەوە بوو ، نەبا ، لەپڕ
خۆت بکەیت بە ماڵە خۆڵەمێشییەکەمدا و
بە فوویەک بمدۆزیتەوە ..!
من کە حاشام لەو هەموو گەڵایانە کرد
کە ساڵەکانمیان ئەژمارد ،
لە ترسی ئەوە بوو نەبا
چنگت بکەیت بە پاییزا و
ئەو ونبوونە هەڵڕژاوەم کۆکەیتەوە ..
بەرقەرار بیت کە ئەو غەدرەت لێ نەکردم ..
ئاخر ئەگەر ئەم وەحشەتەم لێ دەربێنیت
کوێم ئەمێنێ گۆرانییەکی تیا بڵێم ؟!
گەر ئەم بەفرە لەسەر چاوم بتەکێنیت ،
ئیدی کام ماڵی ئاگرەت بۆ بگەڕێم ؟!
ئاخر گەر ئاگرێکم نەبێ
من بەم چاکەتە شڕەوەی
لەم زەمەنە ڕەزیلەم قەرز کردووە ،
چۆن بەرگەی ئەم زستانەی ناو ڕۆحم ئەگرم ؟!
بەرەکەتی ئاگر نەبێ چ موعجیزەیەک ئەتوانێ
ئەم تۆپەڵە زوقمەی دڵم بکاتەوە و
تۆزێکم بکات بە هەڵم ..؟!
سوپاس کە نەتدۆزیمەوە
سوپاس گەورەم ، کە نەتهێشت ڕەق ببمەوە ..!!
*******
ئەی ئەو تارماییە جوانەی
لە بوونتەوە
تەم ئەتبات و تەم ئەتهێنێ ،
ئەی ئەو عەشقەی
عومرێکە ئەم قەرەجییەم
غەشیم .. غەشیم !
سەرزەمینت بۆ ئەگەڕێ !!
دروود بۆ تۆ
کە قەت ئەو درۆیە ناکەیت
لە ناو " با " دا
بە بەردەمی پەنجەرەی ئێوارەیەکما
گوزەر بکەیت ..
دروود بۆ تۆ
کە قەت ئەو غەدرەم لێ ناکەیت
بە ناوی مردنێکەوە
چنگ بکەیت بە ناو دڵما و
بیرم بکەیت ..!
*******
بەرقەرار بیت
سوپاس بۆ ئەو هەموو سەفەرە شینانەی
بە ناوی گەڕانی تۆوە
ئاسمانێکیان
بە پەلکەزێڕینە و مانگ و بارانەوە
هێنایە نێو شەوە ڕاکشاوەکانی نێو چاومەوە ..
سوپاس بۆ یەکە بە یەکەی
ئەو تەڵەسمی دووکەڵانەی
بە بیانووی سۆراخی تۆوە
ئاگر .. ئاگر ، بردیانم
هەموو مەملەکەتی " جن "یان گەڕانم و
کەی حەز بکەن
مناڵییم ئەبارێننەوە بەسەر حیکایەتی نوورا و
کەی حەز بکەم
شار بە شار خۆم ئەشارمەوە و
ماڵ بە ماڵ و ساڵ بە ساڵ و شەو بە شەو
لە ناویاندا خۆم ون ئەکەم..
ئاخر ئەگەر هەمیشە عەشقێک نەبێ
بۆم بگەڕێ ،
من چ مانایەکم ئەبێ ..؟!
هەمیشە عەشقێک نەبێ بۆی بگەڕێم ،
لە کوێ سەفەر حەوسەڵەی منی ئەمێنێ ؟!
*******
دروود بۆ تۆ
کە تا مردن ونت کردم
سوپاس بۆ ئەو مەنفا کاکی بە کاکیەی
هێناتە نێو ڕۆحمەوە و
هەتا مردن ، غوربەتم تیا سەوز ئەکا و
نایەڵێ بێ گۆرانیی بم ..!!
*******
سوپاس کە نەتدۆزیمەوە ..
کە لێ گەڕایت
نەتوانم سۆراخت بکەم ..
بەرقەرار بیت
کە ڕێگەت دام
بۆم هەبێ هەتاکو مردن
بیرت بکەم...!!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
06-30-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پاشا و دارستان
ئاکۆ محەمەد سابیر
دارستان:
من پڕله خێروبێرم
کانگەی ئاڵتون و زێڕم
ره‌ز و باخ و بێستانم
جوانترین نیشتیمانم.
که‌روێشک:
گیانداران کزوماتن
زۆربه‌یان برسی و لاتن
هه‌رچه‌ند ئازا و ئیشکه‌رن
داخه‌که‌م ده‌ستبه‌سه‌رن.
گاجووت:
من ماندووم و جووت ئه‌که‌م
له‌به‌ر خۆردا کارده‌که‌م
که ره‌نجم دێته‌به‌رهه‌م
ده‌بێت بۆ پاشای ببه‌م.
ئاسک:
بۆیه ژیانمان وایه
هه‌ر نه‌وه‌ی شێر پاشایه
چه‌پۆک و که‌ڵبه‌کانی
فه‌رمانڕه‌وا و یاسایه.
ئه‌سپ:
هاوڕێیان با یه‌کبگرین
به کۆیله‌یه‌تی نه‌ژین
پاشا چه‌ند دڕنده بێت
ئێمه زۆرین ئه‌یگرین.
چه‌قه‌ڵ:
به‌ڵێ شێر پاشامانه
جێگای شانازییمانه
یاسای دارستان وایه
ته‌نها زۆردار پادشایه.
تانجی:
کێ ئازا و دڕنده‌یه
سه‌رۆک و سه رکردەیه
بۆ خۆی نه‌رمه‌گۆشت بخوات
بۆ ئێمەش ئێسقان هه‌یه.
کۆشکی پادشا:
شێر پاڵی داوه‌ته‌وه
بۆ خۆی پێک ئه‌خواته‌وه
ئه‌ڵێت ئه‌م دارستانه
هی باو و باپیرمانه.
پڵنگ:
گه‌وره‌م من وه‌زیری تۆم
بۆت ئه‌سوتێم وه‌کو مۆم
هه‌رچی دژت راوه‌ستێت
ده‌یکه‌م به پاروو ده‌یخۆم.
رێوی:
گه‌وره‌م من سه‌رۆک دادگام
خزمه‌تکاری تۆی یاسام
به زمانی لووس و فێڵم
ناحه‌زانت ناهێڵم.
گورگ:
منیش سوپاسالارم
گورگی دڕنده و هارم
فه‌رمان ده‌رکه کێت ئه‌وێت
به که‌ڵبه بۆت ئه‌هاڕم.
راپه‌ڕین:
له‌م مشتومڕه‌دا بوون
پاسه‌وانێکی زه‌بوون
وتی پاشا قه‌وماوه
چوارده‌وری کۆشک گیراوه
گه‌ر رانه‌که‌ین ده‌رنه‌چین
هه‌موومان لهناوئهچین
رێوی که به‌مه‌ی زانی
شپرزه بوو قوچانی
گورگیش خێرا بۆی ده‌رچوو
که‌س نه‌یزانی بۆ کوێ چوو
پڵنگیش که‌له‌ڕه‌ق بوو
کۆڵی نه‌دا له‌ناوچوو
شێری پیر ده‌سگیر کرا
دارستان رزگاری بوو.
هه‌ڵبژاردن:
له هه‌ڵبژاردنێکی نوێ‌دا
به سه‌ربه‌ستیی ده‌نگیاندا
ئه‌سپ ده‌نگی زۆر هانی
کرایه فه‌رمانڕه‌وا.
سوێد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-30-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
رچه پێچاوپێچه‌کانی ده‌روونم شک نه‌ده‌برد، ونبووی نێو رێگاکانی په‌سڵانم. بیره‌وه‌رییه‌کانم ده‌بووژێنێته‌وه؟ چ سه‌رابێ قه‌ستیلانه له هامووشۆکانی له‌شم ده‌خاته سه‌ر له‌پی؟ له گه‌ردێکی عه‌وداڵی نیشتنه‌وه‌کان نه‌بێت! رچه پێچاوپێچه‌کانی ده‌روونی شک نه‌ده‌برد، له نێوان خه‌یاڵ و هزردا، له نێوان ژێرزه‌مینه‌کانی رۆح و له نێو هه‌لومه‌رجه‌کانی بێئامانی بۆ ئه‌م زه‌مینه هیشکوبرینگه رچه پێچاوپێچه‌کانی ده‌روونیان شک نه‌ده‌برد، ئاسمان ده‌که‌نه مێزه‌ر و قوببه ئاڵه‌کانی لهززهتیش به کڵاو… ئاسۆ به ره‌نگ داده‌گیرسێنێ جه‌سته‌ی رووتمان داده‌پۆشن. هه‌زاران هه‌تاو به‌رده‌بنه‌وه سه‌ر جه‌سته ساردوسڕه‌کان دڵمان به ته‌نافه‌کانی ژیاندا له لوتکه‌کانی ئهلبهوه ده‌به‌خشنه دوا تنۆکی وه‌حشه‌ت. عه‌شق هه‌پروون به هه‌پروون له دوا هه‌یوانه‌کانی مه‌رحه‌مه‌ت. له نێو دوکه‌ڵ و هه‌رای گه‌راجه‌کان به گوێزانێ لێده‌که‌مه‌وه وه‌کو عهباشینێکی سه‌رمه‌دی له دوا سه‌ربانی مه‌مله‌که‌ت قهڵهنگهکهم راده‌وه‌شێنم هه‌رچی کوتری له‌شم هه‌ن….
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-30-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خوێندنەوەیەک بۆ ''خەمى غوربەتیشت دەخۆم''ى شاعیرى لاو دەرباز یونس.
خوێندنه‌وه‌ی: ئارام یاسین
شاعیر ئەو مرڤەیە، کە بە ووشە جوانەکانى تابلۆ دەنەخشێنێت. شەوانە لە نێو دەریایەکى بێ بنا، لەگەڵ ئەستێرەکان مەلە دەکات. خۆى رەها دەکات لە دنیاى جەنجالى ئێش و ئازار، خۆى دەکا بە نێو دەریاى سروشتا. بۆیە شانازى دەکات بە گشت ئەو ساتانە. لە هەر ساتێک لە ساتەکانى ئاوێزان بوون لەگەڵ سروشت، خامەکەى دەستى وێنەى ئەو ساتانە دەکێشیت. ئەو ساتانە دەبێت بە بەشێک لە ژیانى شاعیر، بۆیە کاتى گەرانەوە بۆ ئەو ساتانە و سەیر کردنى تابلۆیەکان، وێنەیەکى جوانت بەرچاو دەکەوێت، لەگەڵ سەیر کردنى ئەو وێنانە و نغرۆ بوون لە نێو جوانى سحراوى وێنەکان، موزیکێکى هێور بەر گوێت دەکەوێت. سحرى ئەو تابلۆیە شیعریانە لەوەدایە، هەر کەسێ لە گۆشە نیگایەکەوە سەیرى دەکات و لەگەڵ سەیر کردنى بە دیدێکى جیا لە یەکیتر دەکەوێتە نێو دنیاى شاعیرانەى شاعیر. ئەو کاساتە پەى پێ دەبەى کە هەر کەسەو چەندان تابلۆى لەم چەشنەى لە هزرى خۆى نەخشاندووە بەڵام تەنها شاعیر دەشێت ئەو تابلۆیانە بە ووشەى ناسک بنەخشێنێت. " خەمى غوربەتیشت ئەخۆم"، ئەو دنیا پاک و بێ گەردەیە کە شاعیرى لاو "دەرباز یونس" ئەو هەموو تابلۆیە جوانانەى بە ووشەى ناسک لە نێو ئەو دەریا پان و بەرین و بێ بنە نەخشاندووە. ئەو تابلۆیانە بەشێکن لە ژیانى شاعیر، کە لە ئەو ماوەى تەمەنى ژیانى توانیوویەتى ئەو تابلۆیانە بنەخشێنێت، وە ئێستاکەس ئەو تابلۆیانەى خستۆتە بەر دیدى عاشقانى شیعر. شەوانە زۆر بە ناسکى لە نێو ئەو دنیایەی تایبەت بە خۆى گەمە لەگەڵ ئەستێرەکان دەکات، و لەگەڵ مانگ و ئەستێرەکان دەدوێت، باسى تەنیاى خۆى و دوورى لە خۆشەویستەکەى و هەست و سۆزى خۆى دەکات، ئەو تابلۆیە جوانانە بۆ خۆشەویستەکەى دەنەخشێنێ. " جى لەم هەستە شێتانەم کەم بەرامبەر بەو هەموو ئێش و ئازارەکانى بێ باکى خۆشەویستەکەى، شاعیر هەر بە هەستە ناسکەکەى بە ووشەى جوان تابلۆى رازەکانى دڵى خۆى دەنەخشێنێ و ئەیدا بە خۆشەویستەکەى "من بەڵێنم به دڵم دابوو... کەوەک جاران بانگت بکەم بە دڵەکەم... چاوە سەوزو درۆزنەکانیش کە تۆرابوون ... ئەمرۆ تێر تێر ماچیان دەکەم...ل10. زمانى شاعیر، زمانى ماچ و خۆشەویستى یە.بە ووشەى ناسکى ماچ و باوەش و جوانى چاو و گوڵ، چەندین تابلۆى نەخشاندووە، " شێتى کردم چاوى گەشت...ل21. لە نێو ئەو هەموو تابلۆیانە، شاعیر سووربوونى خۆى لەسەر پەیمان و بەلێنەکانىدەردەبرێت، بۆیە لە تابلۆیەکانى بە روونى باس لە پەیمان و بەلێنەکانى دەکات، کۆچى تەمەن لەگەڵ منا بەرێ بکەى...ل27. شاعیر بە دیدێکى ریالزمى دەروانێتە ژیان و پەیمان وبەلێنەکان، بۆیە لە چەندین شوێن دان بە هەڵەکانى خۆى دادەنێت، و داواى لێبووردن لە خۆشەویستەکەى دەکات، " هەستم کرددوە چەند هەڵەبووم... بۆیە دیلم لە نێو قەفەس... گەر بمبوورى یا نەمبوورى... پاشى تۆ دڵ نادەم بە کەس...ل86. زۆرجار شاعیر دەورژێت و رق و کینەى خۆى بەسەر خۆشەویستەکەى دەبارێنى، و هەموو پەیمان بەلێنەکان تێکدەشکێنێ، شه‌رت بێ دڵم له‌ت له‌ت بکه‌م گه‌ر بۆ دووریت ته‌ڕم بکات سه‌رت بێ خه‌وت پێ نه‌بینم گه‌رچی ته‌رکی خه‌ویش بکه‌م ئه‌و شیعرانه‌ی بۆم نووسیوی شه‌ربێ گشتیان فڕی بده‌م ... ل 93 . بەڵام هەڵچوونى شاعیر کاتیە، زوو پەشیمان دەبێتەوە لە رق و کینەکانى،تەنانەت باس لەوە دەکات دوور بوونى خۆشەویستەکەى و توورەبوون و نیگەران بوونى، تەمەنى شاعیر بەرەو ئاوابوون دەبات، بۆیە پەنا دەباتە بەر وەسیەت، " توخوا کە مردم وەسیەت بێت لاتان... شینم بۆ مەکەن مەیکەن بە گریان... تەنیا بۆم بێنن لى جلى دولبەرم... کفن بدوورن بیکەنە بەرم...ل105 . تەنانەت شاعیر هەموو ساتەکان بەیوەستە بە بە خۆشەویستەکەى و بیر‌و خەیاڵى لاى خۆشەویستەکەیە، " گەر بەیانیەک لە خەو هەڵسایت... کەس دەستى لێ نەداووى...115 شاعیر لە زۆربەى تابلۆیەکانى باس لە خۆشەویستەکەى خۆى دەکات، کە ئامادەیە هەموو شتێکى پێشکەشی خۆشەویستەکەى خۆى بکات، بەڵام لە نێو دڵى شاعیردا کەسێکى دى هەیە، جگە لە خۆشەویستەکەى، کە ئەو کەسە هەموو ژیانیەتى ئەویش دایکى شاعیرە، " بۆ دایکم بێ هەموو ژیانم... .کریەو شینم، پێکەنینم...ل185. ئەگەر بێتوو لە گۆشە نیگاى نەتەوەى سەیرى تابلۆیەکانى شاعیر بکەین، ئەوا چەندین تابلۆ دەبینین، لەو تابلۆیانە دەردەکەوێت کە شاعیرى لاو پەروەردەى دەستى خانى و حاجى و پەشێوە بەهەرەشەى توورکى تەرەس... نە ئەنفالى چەرک سووتێن... نەیگۆریم و نەبووم بە کەس... لە لووتکەبم یان لە هەرەس...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-30-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئارام ئه بوبه‌کر بێده‌نگ وه‌ره ناو دڵمه‌وه ،
پێویست ناکات پێمکه‌ى پرس
ئه‌و که‌سه‌م ئاره‌زوت لێیه ،
من تێناگه‌م تاکه‌ى ترس ؟.
وه‌ره له ئاسمانى دڵما ،
بۆخۆت بده له شه‌قه‌ى باڵ
هه‌تاکه‌ى به گۆشه‌گیرى ...
کۆرپه‌ى ئاوات ئه‌نێیته چاڵ ؟.
ده شوشه‌ى شه‌رمت بشکێنه ،
خۆشحاڵ ئه‌بم به ناسینت
به‌ڵێن ئه‌ده‌م خۆم و دڵم ...
ببین به هێماى ئه‌وینت .
ساڵانێکت به ساده‌یى ،
له‌گه‌ڵ مه‌راقدا برده سه‌ر
وه‌ره ، بۆچى له‌مه زیاتر ...
به‌رگى ژانت بکرێته به‌ر ؟!.
حه‌زى زێڕین.
ئه‌گه‌ر هاتى لێم مه‌پرسه ،
بۆچى وا هێنده بێزارم
سه‌رسام مه‌به که ئه‌مبینى ..
هه‌ورى ئاسمانى ئازارم .!
ئه‌گه‌ر هاتى خه‌م مه‌خۆ بۆم ،
با په‌پوله‌ى خه‌نده‌ت نه‌مرێ
مه‌گرى به‌سه‌ر لاشه‌ى سڕما ..
نه‌وه‌ک دڵت به‌رگه نه‌گرێ .
گه‌ر هاتى شێتانه وه‌ره ،
ترس و شه‌رم بده له خاچ
پاش سڵاوێک وه‌ره پێشێ و
لێوى وشکم بشۆ به ماچ !.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-30-2014 در ساعت 03:42 PM
|
06-30-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ کۆچه‌رێ
ئیبراهیم حه‌یده‌ری
ئای نه‌رم و نیان
کێژۆڵه‌ی لاو برۆ که‌مان
ئه‌ی ئه‌سمه‌ری باڵا بچووکی چاو جۆان
ده‌ی لێم گه‌ڕێ
با که‌م بتڵێم له گه‌ل زام و ئێش و برین و ژان
چیت لێم ده‌وێ
ئه‌ی ئاسکه ناسکه‌که‌ی
سه‌ما که‌ری دڵی لاوان.
* * *
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م
له پوسته‌ری نه‌کێشراوه
له چیروک و له هۆنراوه‌ی نه نوسراوه
بۆت نه‌نووسم
په‌نجه‌کانی گێژو شێتم
ڕوو ده‌که‌نه به‌ژن و باڵات
له چوارچێوه‌ی هه‌ر چاهێکتا
بیرم ده‌گرن
په‌تی زوڵفی بۆ هه‌ڵ ده‌خه‌ن
تا بۆ مێحرابی چاوه‌کانی تۆ بنوسن.
* * *
سه‌د جارم وت ، ئاسکه‌که‌م
ئه‌گه‌ر بوتی ده‌تپه‌ره‌ستم
گه‌ر ئاوری من زه‌رده‌شتم
ئه‌گه‌ر ساقیت ، ئه‌من پیکه‌م له مه‌ستی چاوت پڕ ئه‌که‌م
تا کو مردن
نه دهینوشم نه دیرێژم
بۆ جه‌وهه‌ری پێنوسه‌که‌م
تا به باڵاتدا بینووسم.
* * *
ئازیزه‌که‌م
رۆیشتی له لام به‌لام یادت
چۆپی کێشی خه‌یاڵمه
جه‌سته‌ی کفت و مانووم بۆیه ماوه
وا ده‌زانێ چاوه‌کانی پڕ هه‌ستی تۆ
بزه‌ی لێوو ده‌ستانی تۆ
بۆ جارێ تر بانگی ده‌کا.
* * *
ئازیزه‌که‌م دڵداره‌که‌م
چی بنوسم له چی بدوێم
به‌ژن و باڵا ، چاوو بڕۆ
ڕه‌شی که‌مه‌ندی زووڵفی تۆ
قاقای خه‌نده و پێکه‌نینت
یان جارێ تر
وشه‌ی خۆشه‌ویستم بتکێ له نێوانی لێوت
یان ئاهه‌نگێ تر بخوڵقێنم
بۆ نه‌رم و نیانی رۆینێت
زورم له‌مانه بۆت نووسی
ملوێنکێک
له ئه‌ستێره و هه‌تاو و گوڵ
کردمه وشه‌و به باڵاتدا هه‌ڵمواسی
لای من وابوو
شێعره‌کانم وشه‌کانم
ده‌توانن وێنه‌ی پرژین
ڤینۆسی من حه‌سارت که‌ن
له نێو باغی دڵم ده‌وری چاوه‌کانت ته‌نن
تا ته‌نیایی قه‌ت نه‌توانێ له سه‌ر شێعره‌کانما
خیمه لێ دات و دابه‌زێ
ئازیزه‌که‌م
که چی ئیستا هه‌ر ته‌نیایی
ده‌ستی مانووم به‌رو شه‌قامی
کورته ژینم را ده‌کێشێ.
* * *
گه‌ر ده‌مزانی
له تاپوی ته‌نیایی سنوورمدا
تاڵه پرچێکی زولفی تۆ
وشه‌کانم ده‌خنکێنێ په‌نجه‌کانم هه‌ڵده‌واسێ
ئه‌و ده‌مه‌ی وا
له سه‌ر سینگی تۆ ده‌نوستم
بێ مه‌رحه‌با
ده‌ستی مه‌رگم هه‌ڵده‌گوشی
به بێ وچان کرنۆشم بۆی ئه‌دا
له داوێنی ئه‌شقی پاکی
ئه‌و سه‌ر ده‌مه‌ی ئامێزتدا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-30-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ھەردەم دایک.
عەلی ره‌سولی. وه‌رگێڕانی: ئازاد نەجم
دەنگی دەسڕێژێک
لەرزەی خستە باڵای لێوانی
دایکێک گریا
کچۆڵەیەک بە رقەوە
بەندی زوڵفەکانی بە کارەسات سپارد
نیگای خزیی
پەڵە خوێنی یاخیی
بە سەنگەری تێکشکاوەوە لکا
خۆریش ھێدی ھێدی لە پێشوازیی تەرمەکەیدا، ھەڵات.
ژەنەڕاڵێک
پەنجەی بە پەلاپیتکەی تاریکیی دا ھێنا
لە دەرچوونی ناوەختی فیشەک
سروودێک بەسەر لێوانی گوڵەباخێکەوە
بێ ئیرادە، خەمگین
رەش ھەڵگەڕا.
دایکێک لێوەکانی کەوتنە تەتەڵە
شۆڕشگێڕی دووەمیش گیانی بەخت کرد.
لە نییەتی سەنگەردا
نارنجۆکێک رەھا نەبوو
ئەستێرەیەک بەسەر سینەوە لە جریوە کەوت
مارشی دنیایەکی باشتر بەسەر لێوانی گوڵەباخێکەوە
بێ ئیرادە، خەمگین
رەش ھەڵگەڕا.
دایکێک
پەلاپیتکەی تفەنگی لە پەنجەکانیدا چاند
نارنجۆکی نایە مشتی
گۆرانییەکی سووری خەونەکانی بە سینەوە خست
تابووتێکی بە بۆنی بارووت و شۆڕش گوڵاوپڕژێن کرد.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-30-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاگات له دڵت بێ
ئاسۆس مه‌حمود
ئاگات له دڵت بێ مه‌یده به که‌س
هیچ که‌س وه‌ک من نییه،
هه‌م سێبه‌رت بێ هه‌م هه‌تاو
هه‌م چه‌ترت بێ هه‌م باران
هه‌م ماڵت بێ هه‌م سه‌فه‌ر
هه‌م پێکه‌نینت بێ هه‌م گریان
ئاگات له دڵت بێ
مه‌یده به هه‌موو که‌س
هیچ که‌س وه‌ک من نییه،
هه‌م عاشقت بێ هه‌م مه‌عشوق
هه‌م تالیبت بێ هەم مەتلوب
هه‌م ساقییت بێ هه‌م باده
هه‌م حهبیبت بێ هه‌م تەبیب
ئاگات له دڵت بێ.. ئاگا!
ئاگات له دڵت بێ... مه‌یده هه‌موو که‌س
به هه‌موو رێگا سووره‌کاندا مه‌ڕۆ!
تا گه‌یشتن به رێگام،
خۆم هه‌تاو و
تا گه‌یشتن به من،
خۆم رێگا و
تا گه‌یشتن به گوڵ،
خۆم ئینجانه و
تا گه‌یشتن به دڵ،
خۆم شاخوێنبه‌ر و
تا گه‌یشتن به عه‌شق،
خۆم عاشقتم
ئاگات له دڵت بێ...
بڕوێ له ناو ئینجا چکۆله
پڕ له ئه‌وینه‌که‌ی دڵی من
نه‌وه‌ک له بیابانی به‌ریندا هه‌ڵوه‌ری و
دڵۆپێک میهری عیشقت پێ نه‌گا!
سه‌ما بکه له باخه چکۆله
پڕ گوڵالهکهی سینه‌ی من
نه‌با له جه‌نگه‌ڵدا قاچه‌کانت بکه‌ونه داوی
دڕکه بێ ویژدانه‌کان!
له به‌رده‌م چاوه پڕ له چاوهڕوانیهکانمدا
لێوه‌کانت سوور بکه
نه‌ک چاوه تیژه دڕنده‌کان
جه‌سته‌ت به خوێنت سوور بکه‌ن!
ده‌ستێکم بکه به شانه و پرچت پێ دابێنه
ده‌سته‌که‌ی ترم بکه قه‌لغان و له‌سه‌ر سینه‌ت دانێ
با ئاگای له دڵت بێ...
ئاگات له دڵت بێ!!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وه‌بیرت دێ که پێم کوتی
له ناو کورد دا
گه‌ر ده‌تهه‌وێ قه‌درت بگرن
گه‌ر ده‌تهه‌وێ گوێت لێ بگرن
گه‌ر ده‌تهه‌وێ ئهشکت بسڕن
شه‌وێک نه‌خۆش
ڕێگه‌ی خه‌سته‌خانه بگره
بێ که‌س،،بێ ده‌نگ
ئارام بمره
.........
جا ئه‌و کاته
به شوێن ناوت داده‌گه‌ڕێن
به شوێن مشته گڵێکی پیس
له سه‌ر چاوت دا ده‌گه‌ڕێن
به شوێن هه‌موو ئه‌و ڕێیانه
له دوو هه‌نگاوت ده‌گه‌ڕێن
،،،،،،،،،،،،،
جا پێت ده‌ڵێن،تۆ جودا بووی
تۆ نیعمه‌ت بووی
پێغه‌مبه‌ری لای خودا بووی
حه‌یف تۆمان دره‌نگ ناسی
ئێمه‌ی سه‌رکرده‌ی سیاسی
هێندێک شێعر و کۆبوونه‌وه و
په‌یکه‌رێکی نا حه‌قیقی
بۆ ڕوحی پاکی هه‌باسی
،،،،،،،،،،،،،،
وه‌بیرت دێ؟که پێم کووتی
ئه‌وه‌ش ده‌رده
دیارده‌یه‌کی زۆر ناشیرین
له ناو کورده
خاڵه قازی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هێنده‌ی شوێن پێی
ههنگاوێکته ئه م دنياية
كه تؤ نهيهى خؤر هةلنايه
دلى شار خؤى پهروانهيه
وا له سۆراخی شهمدايه
وه‌کوچۆن رۆژ بێ هه‌تاوه
شه‌ويش هه‌روا بێ چرايه
ئه م دونيايه ئه‌فسونێکه
ته ليسمهکهی وا له‌دلی تۆدايه
بۆيه دايه تا تۆ نهيهی خۆر ههلنايه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 36 نفر (0 عضو و 36 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 10:26 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|