زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاهی من
له ئاهی ئه‌و لاولاوه سیستره
كه له گره‌وی تێئاڵاندا
ویستی له ویقارت بئاڵێ و
هه‌ر كه چاوی به قه‌دت كه‌وت
ئه‌ژنۆی شكا و نه‌یبرده‌وه..
تابی من
له تابی ئه‌و ته‌یرانه به‌رزتره
كه له جه‌ژنی نیشتنه‌وه‌دا
بزه‌یه‌كی تۆیان بینی و
نزیك په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ت
نیشتنه‌وه‌ی خۆیان لێونبوو..
ده‌رده‌ی من
له ده‌ردی ئه‌و بایه ده‌چێ
كه یه‌كه‌م ساتی باڵقبوون
دار ئاڵوی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ت
پار نـــــا پێرار
حوكمی هه‌ڵنه‌كردنی تاهه‌تایی به‌سه‌ردادا..
ئارام حه‌سه‌ن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خاڵ‌و خالـــوته ن،که م واچـــه خـــالو
خاڵــو ده م وه بــان، خـــاڵانت ماڵـــو
شـه رت بۆ من جه داخ خاڵ‌و خاڵوی تۆ
وێم که روو وه کور چوارده ساڵــه ی تۆ
مه له وی کورد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زامه کانی دووریت زۆرن
مه رگه ساتن ئه شکی سوورن
شنه ی یادت دێن و ده رۆن
ده ست له ملانی رۆحی من بوون
رێگای چیام گرته وه به ر
تا له ئازار بچمه وه ده ر
پرچی سه وزی لوتکه ی شاخان
خه ێالی تۆی هێنایه سه ر
هوشیار انوری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسـێکم
مەشغوڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم
لەم حوجرە، لەبەر پەنجەرە کەوتووم و دەخــوێنم
بێ عەینی دەڵێی بولبولی گۆشەی قەفەسێکم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وەڵامێکی خاتونی شاعیر (میدیا موکریانی) بۆ
(یادگاری شیرن)ی مام هێمنی ئازیز
راستە، چارەی دەردی کوردی خوێندنه هـــەر خوێندنه
ئەو تەشیە باوی نەما، که یادگاری شیـــــــــــــــــرنه
دوکتــــــــــور و زانا و موهەندیس و ئەدیب و پرۆفیسۆر
هــــــــــــەر لە هەولێر را هەتا ئامێد و قامیشلۆ و سنه
نوێنەر و رۆژنامە نـــــــــــــــــــووس و پارلمانتار و وەزیر
زۆر به شانازێوه دەیڵێم، هەر هـــــــــەموی ئیشی ژنه
ئەو زەمان رۆیی که چارشێو دایدەپۆشێ کوڵمی گەش
نیسکه ئێچکێکیش که دەیبینین، له ترســــــی دوژمنه
بوکـــــی ئێستا پشت له بابی مێردی ناکەن، نان بخۆن
کۆیلەیی باوی نەماوه، کوا ســــــــــــەدەی روو گرتنه؟
نابینین باوکانی ئێستا کچ له ژور دابەسته کـــــــــــەن
کوا زەمانی توندوتیـــــــــــــژی‌و دەرک‌و بان داخستنه؟
کیژی کوردی بۆمبی ئاتۆمـــــــــــی دروست ناکا بەڵام
پێـــــــــــــــی نەوێرا له چیا، بۆمبێک که کاری کوشتنه
مام هێمن قوربانی خاک‌و گــــــۆڕەکەت بێ رۆحی من
خۆزگه ئێـستا زیندوو بای‌و دیتبات ئەو دیمـــــــــــــەنه
هەر له قەندیل را هەتا شاهۆو داڵاهۆو زاگــــــــــرۆس
وا له جیاتی گۆزه ئاوێ، چەک لەسەر شــــــــانی ژنه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عەبدوڵڵا پەشێو:
بۆ قه ره جیک
بەس تەماشای ناو لەپم کە !
خۆ من نامەوێ پێم بڵێی ،
دەبم بە باوکی چەند مناڵ ،
زەنگین دەبم یا هەروا لات...
تەنیا شتێکم پێ بڵێ :
هەتا ماوم وەک تۆ دەژیم ،
یاخود دەبمە خاوەن وڵات ؟ !
........................................
چه ند ده‌ترسم
چه‌ند ده‌ترسم
که دێمه‌وه
هه‌واڵێکی تاڵت پێ بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که باوه‌شت پێدا ده‌که‌م
بۆنی نامۆیه‌کت لی بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که دێمه‌وه
کرامه‌ری زمانی چاو
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چه‌ند ده‌ترسم
پله‌ی گه‌رمی په‌نجه‌کانت
وه‌ک به‌جێمهێشت وا نه‌مابێ
له‌مه‌ش زێتر
چه‌ند ده‌ترسم ، که‌سم ، هاوڕێم
که دێمه‌وه
تۆ وه‌ک خۆت بیت ، من بگۆڕێم !
......................
28/10/1980 – ڤیه‌ننا
قیبله نما
بیری من و قیبله‌نما وه‌کوو یه‌کن
روو ده‌که‌مه
هه‌ر جێیه‌کی ئه‌م جیهانه،
رووی میلی ئه‌و
ته‌نها به‌ره‌و کوردستانه !
له دایکبوون
گوێم له هاواری نه‌ته‌وه‌كه‌مه...
به‌ڵام دڵنیام
جیهانی سبه‌ی گوشاد و ڕوونه:
له‌دایكبوونی مناڵم دیوه -
قیڕه و لینگكوتان
یه‌كه‌م نیشانه‌ی له‌دایكبوونه!
......................
هەم تۆم خۆشدەوێ....هەم ئەویش
كەمن تەنیا جارێك بژی
هەم تۆم خۆشدەوێ هەم ئەویش
كەمن تەنیا جارێك بژیم
نەتیشكی ڕۆژ دەتۆرێنم ،
نەتریفەی مانگە شەویش
ئەگەر دوو جار ژیابام
خۆشەویستم هەرتۆدەبووی لە مەیانا
لەویتردا
ئەوم دەكرد بەتاقانە
بەڵام ...چبكەم؛
كەمن تەنیا جارێك بژیم ،
چارەم نیە،
هەم تۆم خۆشدەوێ ،هەم ئەویش
هەم تیشكی ڕۆژ دەپەرستم ،
هەم تریفەی مانگە شەویش؛
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ه نیا شێعروه‌ره یارم ،وه‌ره ئه‌ی تازه یارم!
وه‌ره ئه‌ستێره‌که‌ی شه‌وگاری تارم !
وه‌ره ئه‌ی شاپه‌ڕی باڵی خه‌یاڵم!
وه‌ره ئه‌ی شه‌وچرای رووناکی ماڵم!
وه‌ره خاسه که‌وی ڕام و که‌وی من !
وه‌ره ئیلهامه‌که‌ی نیوه‌شه‌وی من !
وه‌ره ئۆخژنی سینه‌ی پڕگڕی من!
وه‌ره پیرۆزه‌که‌ی به‌رزه فرێ من!
وه‌ره ئاوه‌نگی سه‌ر په‌لکی گوڵی سوور!
وه‌ره ئاورینگی گه‌رم و مه‌شخه‌ڵی نوور!
وه‌ره ئه‌ی ڕێژنه بارانی به‌هاری!
وه‌ره شیعری ته‌ڕی پڕ ورده‌کاری!
وه‌ره ئه‌ی نه‌ونه‌مامی باخی ژینم!
وه‌ره ئه‌ی شاگوڵی مێرگی ئه‌وینم !
وه‌ره کاروانکوژه‌ی کاتی به‌یانی !
وه‌ره بیره‌وه‌ری و ئاواتی جوانیم!
وه‌ره ئه‌ی بوت هه‌تاکو بتپه‌رستم!
وه‌ره مه‌مکۆڵه‌که‌ت بگرم به مستم !
وه‌ره ئه‌ی ((خه‌ج))، وه‌ره ئه‌ی ((خاتو زین))م!
وه‌ره با به‌ژن و باڵاکه‌ت ببینم!
وه‌ره با دامرێ ئاوات و تاسه‌م !
وه‌ره با بسکه‌که‌ت لادا هه‌ناسه‌م !
وه‌ره با هه‌ڵمژم ئه‌م لێوه گه‌رمه !
وه‌ره با هه‌ڵگوشم ئه‌م ڕانه نه‌رمه !
وه‌ره جوانی، وه‌ره نازت بکێشم !
وه‌ره وه‌ک ده‌سته گوڵ داتنێم له پێشم !
وه‌ره با به‌س بکه‌م ئه‌م باوه _ باوه
وه‌ره با بێن بکه‌م ئه‌و بسکه خاوه !
وه‌ره با ده‌ست له باڵاکه‌ت وه‌رێنم !
وه‌ره کوڵمه‌م له کوڵمه‌ی تۆ خشێنم !
وه‌ره سوور به له سه‌ر واده و به‌ڵێنی!
وه‌ره کورد به مه‌که په‌یمان شکێنی!
وه‌ره گیانم فیدای چاوی ره‌شی تۆ!
وه‌ره باهه‌ست بکه‌م گه‌رمی له‌شی تۆ!
وه‌ره ماچم ده‌یه ماچی خودایی !
که بێزارم له ماچی سینه‌مایی
هیمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه،مه‌یخانه بڵێ چی؟
به‌و ده‌رده‌وه مه‌ی نامگرێ،په‌یمانه بڵێ چی؟
پێم وا نییه له‌و غه‌دره له فریام بکه‌وێ که‌س
ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو،بێگانه بڵێ چی؟
... ...
بسکت بده ده‌س شانه به‌ڵام چین مه‌خه ئه‌برۆ
زولفی تۆ شنه تێکی ده‌دا،شانه بڵێ چی؟
هه‌ر عاشقه سووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه ئه‌ستۆی
شه‌م ئاگری کردۆته‌وه،په‌روانه بڵێ چی؟
تاوانی منه ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی‌سه‌ری من،
مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه بڵێ چی؟
شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆل و چیا بوو
زانا بێ به زنجیره‌وه،دێوانه بڵێ چی؟
خاڵی تۆ به په‌رژین و،خه‌یاڵ ناسک و ساده
بێچاره له ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه بڵێ چی؟
چیرۆکی جوانیی تۆ له ناو لاپه‌ڕ و دێڕا
ناگونجێ،ئیتر نووسه‌ری ئه‌فسانه بڵێ چی؟
تاسه‌ی تۆ که دامده‌گرێ،ده‌ڵێن:”ئاخری خێر بێ!“
(هێدی) له گه‌ڵ ئه‌و کۆنه‌برینانه بڵێ چی؟
مامۆستا هێدی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-19-2014
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لە سەر بەردێک هەڵویێ هەڵ فڕی
بو راوی نچیر، رازاندی باڵوو پەڕی
کاتێ هەڵو دی پەروو پوی ،چەن جوانە
وتی هەموو عالەم،ئەورو لە ژێر دەسمانە
دەتوانم تا نووکی ئاسمان بفرم بەرایە
لەوێ ببینم دنکە گەنمێ، لە بەر درگایێ
ئەگە ر لە سەر دڕکوو داڵ مێشێک پەڕا
پەڕین ئەو مێشە،بوو من روونە وئاشکرا
ئەونە لە خوبایی بوو، لە قسمە ت نەترسا
لەم چەرخی جەفا کارە، بزانە چێ هەڵسا
لە ناکاو راوچیێ گرتیە دە س کە وانی
زوو کردیە نیشانە، پەروو باڵی جوانی
ئەو تیرە رقاویە،هەڵوی کرد برین دار
لە بەرزی ئاسمان هات هێنایە خوار
تاسە ری هەڵینا، هەڵو دی لە ناو خاکاو
ێەوسا لە هە ر دوو لاو‌و باڵی کرد بڵاو
وتی ئەم تیرەلە چێو‌و
ئاسن درووس کراوە
پێم سەیرە ئە و تونیو تیژیەی لە کوێ ەیناوە
کاتە سرنجی دا، دی وەکوو پەڕی خوی پەڕە
وتی ئاخ دار تا پواز لە خوی نەبێ بە کەس نابڕێ
ئەمین سەلاحی
[وەرگێرانی شێعری ئەز ماست کێ بەر ماست، ناسێر خۆسرەو]
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 23 نفر (0 عضو و 23 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 07:04 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|