زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
05-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوێنێ ...ئه‌مڕۆ... دوایی
عیرفان رەسووڵی-تاران
لە مێژە کارم پێی نەماوە بە خەیاڵیشم دا نایە. هەر بە راستی بۆم گرینگ نیە، کەیفی خۆیەتی هەرچی دەکا. بۆ وام چاو لێدەکەی؟ بڕوام پێ ناکەی نا نا، دەزانم دەڵێی چی. گومان ناکه‌م بزانی، چونکە من ئەوە لەمامۆستا فێر نەبووم هێندێکی ئەو خەیاتەی جیرانم فێری کردم و ئەوەی تریش نەخشی خۆتە ئەرێ؟ خۆ بۆ خۆشت دزانی چەندم خۆش دەوێی و ئێرەییت پێ نابەم. بەڵام بەراستی ئەو هەموو هونەرەت لە کوێ هێناوە؟ گوڵەکەم باسی لێ مەکە هەموویان بە دەیەکی جوانی گۆشەی چاوێکی تۆش ناگا. دەنا ئەمن ئێرەییت پێ دەبەم نانا، هێندە هێندەش جوان نیم چاو لێکە ئەو دەرو دیوارەی چ لێکردووە کچەتیوە ئەوە ماڵی خۆی هەبێ چی لێدەکا؟ چیە بۆ چاو لەو دەر و دیوارە رووتەی هەڵناگرێ بە دوای چی دا دەگەڕێی؟ هەمووی فرۆشت. تەواوی، کەل و پەلی نێوماڵیش.بۆیە دەڵێم کارم پێی نەماوە، بڕوا بکە ئەوەندەش خۆشەویستی چیە لە دڵم دا نەماوە. بڕوات پێ ناکەم بڕوام پێ بکە هەر ناشی ناسم. ئەمن چوازنم هەر بە هەڵکەوت بێرەدا دێ. ئائا هەر بە هەڵکەوتیش وا فەقیرانە بۆت دەڕوانی ئەرێ، هەر بە هەڵکەوتیش هەموو ئێواران بەر دەرگای ماڵتان بەر نادا. هەر بە هەڵکەوتیش تەلەفۆنەکەتان دوو سەعاتی تەواو مەشغووڵ دەبێ. هەر بەهەڵکەوتیش هەر رۆژێ دەفتەرێک پڕ دەکەی لە شێعر و نەققاشی و رۆژی دواتریش جندۆکە دەیبەن هەر بە هەڵکەوتیش هەموو جارێ ئاوا رەنگت هەڵدەبزرکێ سەلامی لێ وەرنەگریەوە ها. سەلام سەر چاوم بە خێر هاتی. فەرموو برا دانیشە ئای ڕۆ ئەوە بۆ بە تەنێ دەچێتە ئەودیو. کچێ دە لێیگەڕێ بە سەری خۆت، پێت وایە هێندە سەر و سیمایەکی خۆشی هەیە. پێم وابی ئەتو هێشتا تەواو لێم حاپی نی. کچێ داشبنیشێ هەر خەونووچکە دەیباتەوە بۆ خۆم هێندە پڕم هەر لە بیریشم نەبوو لە تۆ بپرسم ئەرێ ئەتۆ چۆنی؟ پیاو نینە؟ هەموو هەریەک جسنن ئیتر . دەزانم لەبەر دڵخۆشی من وا دەپێت. دەنا ئەو رووحی دەگەڵ کۆخەیەکی دەردەچێ.
چاکم بیر هاتەوە ئەرێ وەڵڵا بۆخۆیەتی. ئاخۆ ئەو مێردی بە کێ کردووە. ئەدی ماڵەکەی ئێمەی چۆن دۆزیوەتەوە. ئای دنیا چەن زوو تێدەپەڕی ئەو کات زۆر مزاحیم بوو هەمیشە لە گەڵی دابوو. خۆشم نازانم چۆن عاشقی ئەو نەبووم و گرفتاری ئەو زمان درێژە بووم جا چ فەرقێکی دەکرد. چۆن فەرقی نەدەکرد چوزانم کوڕە هەموو هەر ژن نین بڵێی باسی چی بکا ئێستا.
باسی ئەو ژینە ژەهرەمارەی خۆم ئەگەر لە لای تۆش نەکەم یەکسەر خەفە دەبم و دەبەرە خۆم دا دەخنکێم خۆ ناوێرم بچمە لای کەس تەنانەت دەگەڵ دایکیشم هاتوچۆم نیە. هەر رۆژەی شەڕێکیان پێ دەفروشێ. پێت ناخۆش نەبێ ها بەڵام لاتە، قیافەی لاتانەیە. کەرە ئەتۆ خۆشت ناوێ بۆیە نازانی چەندە نازەنینە ئەو رۆژە هەر بە ئەنقەست باسی لاقم کرد وەخت بوو هەر شێتم کا. دەیگوت جارێکی دی گوێم لێ بێتەوە خۆم دەکوژم ئیتر بەراستی دەزانم چەندەی خۆش دەوێم دەزانی چیە خۆ هەر ئەو منی خۆش ناوێ بۆ خۆشم بۆی سوووتاوم ئەتوو هێشتا نازانی، گەرمت دەکا، دەتبووژێنێتەوە، گڕت دەدا، بەڵام هەر خۆشە ژینی بێ ئەوین مردنە بەڵام کە عەشق هەبوو، هەموو شتێک خۆشە خۆشیەکەشی درۆیە. هەر کەس دەپێ عەشق بەختەوەری دێنێ درۆزنە. ئەو جار هەر کەس لە لام باسیشی کا، دوو تفی دە روو دەکەم منداڵە کانیشم عاشق بن، ئەنجن ئەنجنیان دەکەم وام چاو لێ مەکە تکات لێ دەکەم تۆ بڕواناکەی سوێندت بۆ بخۆم باشە ئاخر دەپێم ئەدی ئەو منداڵانە؟ دەی ئەوی گەورەیان هێشتا ساڵێک تێنەپەڕیبوو ئەو دەمانگانەیان چی؟ دەزانم ئەگەر پێشتبڵێن، بیانووی منداڵەکان دەگری.
ئەگەر ئەو منداڵانە نەبن ژیانم بۆچیە ئەو هەموو خۆکوشتنم بۆ ئەوانە دەنا خۆ من دەمێکە لەو ژینە ژاراویە وەڕەرزم بریا قەتڵ نەبا، بێ شک نەمدەهێشت ئەو بازنەیە دووپات کەنەوە.ئەرێ بازنە. منداڵ بوون، قوتابخانە، دڵداری، باوک بوون و پیر بوون و بە درێژایی هەر کامیان دنیایەک رەنج هەر خۆزگە بە ساتە سەرخۆشەکانم وەک بەرق و با... ئەو هەموو خۆشەویستییە ئەو هەموو بیرەوەرییە ئەوەتا ئێستا نایەوێ رووشت ببینێ.
دەنا دڵە ئیدی چی لێ دەکەی بۆ خۆت دەزانی ئەو منداڵانەم لەوە، سەرەڕای ئەو هەموو تاڵیە ئەو گشتە ئینسانە لارە ئام و شۆمان دەکەن هێشتا ئیزنم بەکەس نەداوە چەپ چاوم لێکا هەر چەند زۆر کاتیش کەوتوومەتە زەلزەلە. هەقی خۆتە باوەڕم پێ نەکەی من کوتم ئیدی دەنا ئەگەر دەچیە ماڵی خوشکت ئەو گشتە لیباسەت بۆ چیە. دوایە دەتوانی بێیەوە ئیتر ئەوەتا دیسانیش هاتەوە. من لەو ماشێنە دەترسێم ئەتۆش لە چ ناترسێی ماشێنی هەواڵەکەیەتی حەتمەن ئەویش عاشقی تۆ بووە ئیتر ئەدی بۆ رایگرت؟ ئایەڕۆ ئەوە بۆ کوێ دەچی نا تکات لێ دەکەم نا نا ئەی هاوار دڵم پسا منداڵەکان کوان؟ نیگەران مەبە ئەوە لە حەوشە کایە دەکەن. ئەی باشە ئەتۆ بۆ شڵەژاوی؟ ئەو ئارەقەیە چیە بەو سەرمایە؟
هەر دەڵێی لە کەران بووە ئەوە دەزانێ من بەتەنیام ها سۆبەکەشم بۆ هەڵناکا. ئەوژنە تیوەش دفن نابێ. بڵێ ئاخر ماپت نیە؟ تەواوی ئێسکەکانم دێشن ئای بۆ خەونووچکەیەک باشە ئەتۆ ناتهەوێ بچیەوە؟
بەرێوەڵڵا دەچمەوە وەڕزم کردی ئەوە تا ئەتۆش ساخ نی وەنەوز دەدەی چما ئەو تێرعەمرنەبووە شەودێڵێ بخەوم ببوورە هەرچی ناخۆشی بوو هێنامەوە بیرت هەرچی خۆشیش بوو هاتەوە بیرم وەڵڵاهی پێم خۆش نیە دەچیەوە.
رۆیشت ئەوە لە کوێ پەیدا بوو؟ جارێکی دی بێتەوە ئێرە بۆ خۆت دەزانی ها بڕۆ ئەو شتانە بێنە سەرم تەقی دە هێندەم مەلێسەوە ئیتر... بەشی منیشە؟ بۆ لێم دەگەڕێی بە تەنێ قۆڕەدەردی کەم؟ دەبڕۆ ئەتۆش ماچم کە جا ئێرەم ماچ کە .... ئێرە... ئەو لاتریش دەی... دەچییان نا؟ باشە باش دەچم بەڵام ئێرەش ... دەخۆم.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
06-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دایه باوکم کێ یه
چیروکێکی راستی یه
نوسینی سمکۆ بێ که س
لیسائه و کچه ته مه ن ٩ ساڵه بوو که له گه ل دایکی له ماڵێکی به ته نیا دا له‌ناو دارستانه که دا ده ژیان، چوار ده وری ماڵه که یان دارستان و و چوڵه‌وانی بوو، که شه و داده هات سامێکی ماڵ و دارستانه که ی پێکه وه گرێ ده‌دا، بۆیه لیسا بو ئه وه ی که داوی ده وامی قوتابخانه له گه‌ل، مونیکاوئهنیکا و هاورێیانی دیکه‌ی دا یاری بکات ده بوو بێته خواره وه له ماله‌که‌ی خویان نزیک به ٦٠٠ مه‌تر تا بگاته نێو ئه و یا ریگایه بچکوڵه‌ی که‌ئه‌وان خلیسکێن و ته‌نافین و توپ توپێن و خه‌ت خه‌تێنی تی دا بکه‌ن. دایکیلیسا له خانه‌ی پیران کاری ده کرد و ته نیا شه‌وانه دهگهرایهوهماڵه وه ، بۆیه لیسای به‌سه‌زمان زور جاران به ته‌نیا له مال بوو یانله ترسان ده‌چووه لای هاورێکانی و یان بۆ ناو یاریگه‌که،
زور ئێواران پیاوی نه‌ناس میوانیان ده‌بوون که هه‌رجاره و دایکی پێ ده‌وت لیسا ئه‌وه هاورێ مه و بابی تویه،
لیساله نێوان وشه‌ی باوک دا سه‌ری لێ شێوا بوو، به راستی ده‌بێ باوکی کێ بێ، بۆیه به به‌رده‌وام له دایکی ده‌پرسی دایه باوکم کێ یه،چونکه له‌که‌سانه‌ی که ده‌هاتن و میوانی ئه‌مان ده‌بوون هیچیان سوز و خوشه ویستیباوکانهی به م نه‌به‌خشی بوو ، ته‌نیا سلاوێکی سارد و سر نه‌بێ ، ئهمیشدهچووه ژوه که‌ی خوێ و ده‌رگاکه‌ی له خویی پێوه ده دا‌و دهستیدهکرده ملی غه‌مه به ژانه‌کانی بێ باوکی یه تی، نه‌ی ده زانی بهراستیکێ باوکی یه تی. دایم سه‌رگه‌ردان بوو بۆ وه‌لامی ئه‌و پرسیاره که‌ئازارێکی بی کوتایی له مێشکی دا دروست کردبوو، زور جارێش ئه‌م پرسیاره‌یله دایکی ده‌کرد که کی باوکی یه‌تی به لام بی ده‌نگی دایکی ه وڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئه می زورتر ده‌خسته گومان و دوو دڵی یه وه، تا زیاتر به‌دوای چاره نوسی باوکی دا بگه ری و زیاتر له دایکی بپرسێ ، هه چه‌ندجار و بار دایکی به توره‌یی یه وه ، وه‌لامی دابووه‌وه که واز بینهله پرسیاره. به لام له گه‌ڵ هاتنی هه پیاویکی نه ناسراو بۆ مالی ئه‌مان لیسا برینه که‌ی لێ نوێ ده‌بووه‌وه،
ئیواره یه‌کی روژی یه‌کشه‌مه بوو، لیسا وه کوو هه‌موو روژان له نێو یاریگا بچکوله‌که دا له‌گه‌ل هاورێیانی خه‌ریکی یاری کردن بوو، که دایکی هات و گوتی لیسا وه رهوه ، باوکت هاتووه ته‌وه ،وه رهوه ، سه‌ره‌تا راچله‌کی و به راستی پێوابوو که باوکی هاتووه ته‌وه، به ڵام دیسان وه کوو هه موو جاران وه‌بیری هاته‌وه که دیسان باوکێکی ساخته یه و هیچی تر ، به ترس و دو دڵییه وه وتی دایه کام باوکمه، دایکی مه جالی پێ نه دا له‌وه زیاترقسه بکات ده‌ستی گرت و له گه‌ل خویی بردی یه وه بۆ ماڵه وه . کاتێکگهیشتنه ماڵه‌وه
له ماله‌وه پیاوێکی نه ناسیاو له سه‌ر کورسیبه رانبه‌ر ته‌له‌فزیه‌نه‌که دانیشتبوو و به کونترولی تهلهفزیونهکهیاردی ده‌کرد
لیسا سلاوی کرد‌و و وه کوو هه‌موو جاران به نیگه‌رانی یه‌وه چووه ژوره که‌ی خویی ، ته‌له‌فزیونه‌که‌ی داگیرساند و که‌وته گورینیکانالهکانی ته‌له‌فزیونه‌که به کونتروله‌که، و له سه قه‌ره‌وێله‌که‌ی پاڵ که‌وت و فرمێسک به چاوه‌کانی دا هاتنه خواره وه ، جار له گهلجار زیاتر ئازاری بێ باوکی جه‌سته‌ی ده هروژاند و بۆ وه لامی ئه‌مپرسیاره بێ وه‌لامه دا ده‌گه‌را، پاش ماوه‌یه‌ک دایکی خویی کرد به‌ژووره که‌ی دا و هات له ته‌نیشتی لیسا دانیشت ، رۆڵه هه‌سته با بچیننان بخوین، ، لیسا له وه‌لامی دا وتی نا دایه برسیم نی یه ، دیار بوو ،غه‌می دڵی سکی برسی تێرکردبوو، بۆ یه خویی پێ رانه گیرا وفرمیسکهکانیهه ر وه ک بارانی هه وری به هاران به سه‌ر کوڵمه‌کانی دا دارژانه سه‌رزه‌وی یه‌که .دایکی دستی برد و فرمێسکه‌کانی بۆ سری یه وه ، لیسا به‌گریانه وه دیسان وتی دایه بابم کێ یه ، دایکی سه‌ره‌تا بێ ده‌نگ بووکه زانی کچه‌که‌ی زور به کوڵ ده‌گری و بۆ وه ڵامی ئه م پرسیارهشهیدایه ، نه‌ی توانی چی دیکه به‌رگه‌ی ئازاری ناو ده‌رونی کچهکهیبگرێ، بۆ یه به دڵێکی پر له هه‌نیسکه وه ، وتی رۆله‌م ، لیسا ده ترسم ،لیسا رویی تێ کرد و هه زاران پرسیاری تر له دڵی دا کۆ بووه‌وه و وتیدایه له چی ده‌ترسی ، بڵێ ، باوکم کێ یه ، باوکم له کوێ یه ،
دایکیوتی رۆ ڵه که‌م ، ئه‌م هه‌مووساڵه بۆ یه نهم توانی تۆ ببه‌مه تاقیگهبۆ پشکنین تا بزانم کچی کام له و پیاوانه‌ی که شه‌وێک له شه‌وان له‌گه‌ڵ من ژیاوه ، ده‌ترسم تۆ کچی ، یه‌کێک بی له و که سانهی که تهنیاشهوێکی یه‌ک شه‌مه له کاتی گه‌رانه وه م له دیسکو ، میوانم بووه وئیتر هه‌رگیز نهم دیتووه‌ته‌وه ،بۆ یه بۆ منیش زور ئه‌سته‌مه به تۆبڵیم باوکت کێ یه، لیسا دایه پرمه‌ی گریانیکی به کوڵ ،و دایکیشکیژوروکهی به جێ هێشت تا له وه زیاتر فرمێسکی چاوه کانی کچه تاقانهنازدارهکهی نه‌بینێ ،
لیسا نه ی ده زانی چی بکات ، ئه وشه وه به ده‌م هه زاران ئازاره وه روژی کرده‌وه ، که بهیانیهاته ده‌ره‌وه له ژوره‌که‌ی ، پیاوه‌که له‌وێ نه مابوو ، دایکیشیچوبووه سه ر کاره که ی،
هزاران شتی ئاڵوز مێشکی ته‌نی بوو ، ئیتروهلامی پرسیاره‌که‌ی بۆ گرینگ نه‌بوو ، هاته حه و شه‌که‌یان و ئه وتهنافهی که له حه وشه‌که بۆ جولانه هه ڵی واسی بوو ، به ستی بهدارێکه وه ،ته‌خته‌یه‌کی خسته ژیرلاقی و ملی به په ته که دا کرد وو ، بهلاق له ته خته که ی دا و پاش ماوه یه کی کورد گیانی سپارد له ناو بێ ده‌نگی ماڵ و حه و شه که یان دا .
که دایکی عه‌سر گه‌رایه‌وه ماله وه ،لاشه‌ی بێ گیانی لیسای به داره‌که وه بینی ، هه ڵ واسرابوو ، سارد وچاوی بر گریان ، دڵی داخورپا و سام گرتی ،
دایکی نه‌ی ده‌زانی چی بکات، و چی بڵێ و ئه‌م غه مه گه‌وره ی چۆن لێک بداته‌وه، ، به چاوی پرفرمێسک و دڵی پر گریانه و ته‌له‌فونه‌کی له جانتاکه‌ی ده‌ر هێنا وژماره 113 ی لێدا و وتی فریام که ون .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
روژی دایک
روژانیکه و باری خه فه ت بار گه و بنه ی له هه ورای دلی من دا داکوتاوه ، له دوری تو ئه ی دایه گیان ئازاره کانم زور پر تاوه ، ماوه یه کی دور و دریژه چاوروانی دیتنی توم له غه رینی و ته نیایی دا به ئازاری دوری تووه ده تلیمه وه من ته نیا خوم دایه دایکی ئازیز
روژانیک بوو له ناو بێشکه ی ژیانی زور سه خت دا ئیمه ت په روه رده کرد له سه ر ره وره وی سه ختی ژیان فیری داره داره ت کردین به لام چی بکه ین ئه ی دایه گیان نه م توانی وه لامی ئه و هه موو سوز وخوشه ویستی یه بده مه وه که له ئامیزی پر له سوزی تودا من ده م بینی
نه م زانی ئه و سوز و خوشه یستی یه ته نیا ماوه یه که وت‌و بو هه تا هه تایه به جیم دیلی و ناتوانم تو ببینمه وه
دایه گیان له دوایی ئه تو هه موو ژیانم بووه به ژان ، به روژ ده پیوم هه موو پرچی شه قامه کان شار به خه یالی پر له غومار ، به شه و مات و بیده نگ ده که ومه وه بیری جاران ، ئه و کاتانه ی که هه رگیز ناگه رینه وه له ده ستم چون ئیتر ئه تو نابینمه وه ، تو میوانی خاکی پاکی و منیش میوانی غه ریبی ، ئامه یه ئازاریکی پر له ده ردی بی نسیبی هه تا کوو هه م له بیرت دام تو ئه ستیره ی ژیانمی تو روناکی ریگای هه موو ئاواتمی تو پرشنگی خوره تاوی ئه تو دایه جونترین روناکی مانگی گه شاوه ی ئاسمانی ژینی تو ئه وینی هه تا کوو له ژیانا بم تو فریشه ی هه موو کات وا له ناو دلمایی ئه ی دایه گیان دایکی ئازیز
سمکۆ بێ که س
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دایک
فرمێسکی دایکم
هه ر وه ک و ده‌ریا
دایم وه ک باران وا له ناو چاویا
ئه‌شکی چاوانی هه‌روه کو باران
بۆ دوری من بوو که دایی ده‌باراند
له چاوه کانت دایه گیان غه‌مێکی گران ده بینم
ده زانم هه موو روژان به چاوی پر له چاوه روانی یه‌وه له سوچیکی حه وشه که دا چاوه پر له فرمێسکه کانت بریوه ته ده رگای حه وشه که و چاوه روانی من بێمه وه ، ئایی که چه‌نده به ئازاره ئه م چاوه روانی یه
به‌لام هه موو کات دلت هه‌ر هیواداره به گه رانهوم من فرمێسکی قه‌تس ماوی ناو چاوه کانت ده بینم که به هه‌زاران وشه ی پر له مانای له خویی دا کۆ کردووه ته وه به بێده نگی وشه‌کانی ناو ده‌رونی تو ده‌رده‌برن که هه‌موو کات له ئازار و چاوه‌روانی ده‌دوێن ، ئایی که چه‌نده به ئازار‌و ترسناکه ئه‌م چاوه‌روانی یه بێ کۆتایی یه
ده‌زانم هه‌موو روژان له سوچێکی حه و شه که دا مات و بێ ده‌نگ چاوه‌کانت بریوه‌ته ده‌رگاکه تا بکریته‌وه و چاوه پر له چاوروانهکانت کوتایی به‌م چاوروانی یه بهێنێ
ده‌زانم هه‌موو روژێک فرمێسکی زیاتر و پر له ئازارتر له ناو درونت دا به فرمیسکی چاوه‌کانت هه‌ل ده‌رێژیته سه‌ر زه‌وی
من لێدانی دلی تو هه‌ست پێ ده‌که‌م دایه گیان که له گه‌ل لێدانی دلی مندایه که پێکه‌وه لێ ده‌ده‌ن نازانم بۆ چی ئه‌م ئازاره ئه‌وه نده به ژانه که له دوری تودا له‌م ولاته غه‌ریبه دا ئاوا به ژانه‌وه من ده‌تلێمه‌وه
دایه هیچ که‌س ناتوانێ جیگه‌ی توم بۆ پر بکاته‌وه چونکه دلی تۆ پره له سوز و خوشه‌ویستی که هه‌رگیز له هیج که‌سیکی تر من هه‌ست پی ناکه‌م
دایه گیان مه‌گری چاوه‌کانت فرمیسک باران مه‌که من هه‌تا زیندوم توم خوش ده‌وێ وهه‌رگیز له بیرت ناکه‌م دایه گیان دایکی دورمدایکی ئازیزم ئه‌ی نازه‌نینی دل پر غه‌مم
سمکۆ بێ که س
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-06-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه ست به ته نیایی ده که م
ئازیزم ته نیا هاورێ و هاوده می ته نیایم
ئه م شه قامه چوڵانه ن و
ئه مانه ت داری خۆ شه ویستی تو
ئه سرینه کانی چاوم بوون
له م ژیانه غه ریبه دا بۆ حه سره تی دیداری تۆ
شه و رو ژ بیر ده که مه وه
بێ بزه ی تۆ پێکه نین له لێوه کانم دا توراوه
چاوه کانم له چاوه روانی تۆدا
وه ک ئاوێنه ی ژه نگ گرتوو
روناکی یه که ی له ده ست داوه
تازه زانیومه که من چه نده هوگری تو بوم، که به بێ ئه تو به هاری ژیانم خه زانێکی پایزی یه و غه میکی گرانی له ناو دلم دا کۆ کردوه ته وه دوری تو ته نانه ت روحمی به گوڵی ژیانم نه کرد و خه ریکه له غه ریبی و ته نیایی دا به یه کجاری ده توێمه وه کاتێک شه و باڵی ده کێشایه سه ر ئه م شاره ته نیا هه ڵقوڵینی فرمێسکه کانم و سه مای دڵۆ په کانی باران فرمێسکی ئاسمانه کان و بیره وه ری یه کانی تۆ یارمه تی ده دام بۆ ئه وه ی به رامبه ر ته نگ و چه ڵه مه ی ژیان بوه ستم ئه وه نده چاوه روان بوم تا تۆ بگه ریته وه و خوشه ویستی له گه ڵ خۆت بێنی و پێش که ش به ژیانمانی بکه ی ئه و خوشه ویستی یه ی که هاودلی هه ر دوکمانی ده وێ بۆ ئه وه ی که به ر ده وام بێ من و تۆ ده بێ بریارێک بده ین که ئیتر هه رگیز نه هێڵین به هاری ژیانمان خه زانی تێ بکه وی.
سمکۆ بێ که س
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-06-2011 در ساعت 10:47 AM
|
06-18-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پیاوێ كه بانگی ئەكرد "ترێزا"
هاتمە ئەم بەر پیادەڕەوەكەوه،له گەڵ ئەوەی كه ســـــــــەرم هەڵبڕیبوو،چەند هەنگاوێ
پاشەوپاش كشــامەوه.دەســتم دا دەور دەمم و هەر لەو ناوەڕاستــــــی شـــــەقامەوه
رووەو نهۆمەكانی سەرەوەی ئاپارتمانەكه هەرام كرد: " ترێـــــــــــــــــــــــــــ ـزا "
مانگەشەوێ بوو زەنگیانەت له بەری بگرتایەتەوه . كابرایێ له بەر دەممەوه رابرد.
دیسان با‌نگم كرد: " ترێـــــــــــــــــــــــــــ ـزا ". كــــــــابرا گەڕایەوه بۆ لام و وتی:
دەنگت بڕێتر هەڵێنه.ئاوا پێموانیه
بیبیسێ.با پێـــــــــكەوه قاو كەین.دەی.تا سێ ئەبژێرم .وتم سێ بەیەكەوه هاوار ئەكەین.
چەند ئاواڵێ،وەك ئەوەی له شانۆ یا له چـــــــاخانه گەڕابێتنەوه،بەوێدا تێئەپەڕین؛
كاتێدییان ئێمه خەریكین بانگی كەسێ ئەكەین،هاتن وتیان:ئادادەی
با پێكەوه بانگ كەین.كابراكەی هەووەڵ وتی:یااااك...دوو...سێ!هەموو وێكڕا نەڕاندمان:
" ترێـــــــــــــــــــــــــــ ـزا"!یەكێ تریش هاته باڵمان .پاش چارەگێ،ژمارەمان له بیست
و بڕێكی ئەدا.بەرەبەره زیادمان ئەكرد.
بۆ ئەوەی له یەك كاتا و پێكەوه هاوار بكەین،ئەبوو هاوئاهەنگ بین.دیاره ئەوەش كارێكی
ئاسان نەبوو.هەمیشه كەســێ ئەكەوته پێش "سێ"كەوه یا دوای ئەوه ئەیوت یا زۆری
درێژ ئەكـــــــــــردەوه.بەڵام- پیاو هەقی خوا بڵێ - دوای قەدەرێ خەریك بوو یەكدەس ئەبووینەوه.
ئینجا له سەر ئەوه ساغ بووینەوه ، كه "ت" ێكەی كز و درێژ ، "ر" ێكەی زۆر قایم و بەرز
و " زا " كەی كز و كورت بێژین .دەنگمان بەرز ببۆوه .لەگەڵ ئەوەی یەكێ پاش یا پێش بكەوتایه،قاڵمەیێك ساز ئەبوو .
خەریك بوو به تەواوی هاوئاهەنگ بینەوه، كابرایێكی رەنگ هاوڵاوی پرسی:"باشه تۆ
دڵنیای لەوەی له ماڵەوەیه؟"وتم : نا ! یەكێ تر وتی:دەی جا خۆ وا نابێ . كلیلەكانت
پێیه؟ وتم: ئەرێ وەڵڵا پێمه ! وتیان ئەی بۆ ناچیه ژوورێ؟ وتم:خۆ ئەمه ماڵی من نیه!
من ماڵم لەو سەر شاره ! سیخنێكیان تیا بوو ،به پارێزەوه وتی:"جەســــارەت نەبێ ؛
ئەی ئەم ماڵه ، ماڵی كێیه ؟"وتم : وەڵڵا راستت ئەوێ ،نازانم!جەماعەت لەو قسەیەم
دڵمەند بوون .ئەكێكیان به تەوسەوه پرسیاری كرد: ئەی بۆ یەك سەعاته لێره چەقیوی
و یەك به خۆت ئەنەڕێنی،" ترێـــــــــــــــــــــــــــ ـزا"؟وتم:مەرج نیه هـــــەر بڵێین ترێزا،ئەتوانین
ناوێكی‌تر بانگ كەین،یا جێگایێكیتر تاقیكەینەوه،خـــــــۆ پووڵی تێناچێ !
ئەوانیتریش كەمێ تووڕه‌بوون.كابرا هاوڵاوییەكه دڕدۆنگ ببوو؛وتی:"خــــــــۆ ئیشەڵڵا
تیتاڵیمان پێناكەی ؟"وتم:چی ؟!! بۆ ئەوەی نیازپاكیخۆمیان پێبسەلمێنم؛وەرگەڕام
و تماشـــــــــــایێكی خەڵكەكەم كرد.ئەوانیتر هیچیان نەگوت.ئەوەش پێشانی ئەدا،
قسەكانمیان به حەسێبی درۆ و دۆدەیی دانەناوه.یەكێكیان لەو پەڕی ســـــاویلكەییدا
وتی: ئەرێ بۆچی بۆ دواجاره بانگی نەكەین؟جا دوای ئەوه بڵاوەیكەین! دیســـــــان
بانگمان كرد:"یاااك...دوو...سێ، ترێـــــــــــــــــــــــــــ ـزا !"ئەمجار زۆر توند بانگمــــان كرد.
له پاشان هەریەكەو به قۆڵێكدا بڵاوەمان كرد و بەرەو ماڵ بووینەوه .
گەیشتبوومه دەور مەیدانەكه، گوێم لێ‌بوو هێشتا یەكێ بانگی ئەكرد: ترێـــــــــــزااا !
دیار بوو زەلامێكی كەللەرەق و لاسار بوو !
هەژان بابامیری• سەقز• 2/3/83
_ ایتالو كالوینو _شاه گوش می‌كند_مترجمین:فرزادهمتی،محمد ڕضافرزاد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-08-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هاموتا((hamuta
هاتبووە خوارێ و بیری لەوە دەكردەوە چۆن دەتوانێ بچێتەوە سەرێ؟! چەندین ڕێگای بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە هەبوو، بەڵام تێمابوو كامیان هەڵبژێرێ؛ كێشەی سەرەكی ئەوە بوو كە هەر یەكەی بە شێوەیەك كەموكوڕییان تێدابوو، هەروەها لە هیچیان بەتەواوی بەمتمانە نەبوو. ئاخر شوێنەكە جۆرێك بوو كە هاتنەخوار لەوی هێندە دژوار نەبوو، بەڵام چوونەوە سەر بەپێچەوانە پڕدژوارتر بوو؛ ئەوانی خوارێ تێی فكریبوون و لە پێشدا پێیان سەیر بوو كە ئەوە بۆوا هەڵدەڕوانێتە سەرێ. بەڵام دواتر یانی بەر لەوەی ئەو خۆی خڕ كردبێتەوە و سرنجی دابێ بە دەوروبەری خۆی، وەك كەسێكی عاقڵسووك یان ڕاچەفتێك سەیریان دەكرد. هەڵبەت ئەوكات كە ئەو زەینی دا بە دەوروبەری خۆی و هەستی بە بوونی ئەوان لەو دەوروبەرە كرد، ئیتر ئەوان وازیان لە سەیركردنی وی هێنابوو، تەنانەت زۆربەیان بوونی ویان لەوێ لە بیر نەمابوو. ئاخر ئەوان لەوێ بوون بۆیان ئاسایی بوو، لێی بە پرس نەبوون، بەڵام ئەو، ئەوەی نەدەزانی، هەر بۆیە هەڵەیەكی كرد و پرسی: ئێوەیش هەر لەو سەرەڕا هاتوون؟ یەك چاوی لە یەكێ كرد و پاش چەند كاتێكی كورت هەموو وێكڕا لە قاقای پێكەنینیان دا...
...بەڵام وڵامێكیان نەداوە و دووبارە وەك لەوێ نەبێ ڕوویان لێوەرگێڕا. بەرپێی خۆی چاو لێ‌كرد، پڕبوو لە ئێسكوپرووسك، هەر بۆیە لە بڕیاری خۆی پاشگەز بۆوە و بۆ حەسانەوە و پشوودانێك تەمای دانیشتنی لەسەر بردە دەر؛
...وە پەلەقاژە كەوت، ئیدی زانیبووی كەس نە چاوی لێیەتی، نە سرنجی داوەتێ و نە یاریدەی دەدا، لە گەڵە خۆی گوتی: هەر چۆنیەك بێ، دەبێ خۆم وەسەر كەومەوە و لەو بارودۆخە نالەبارە و ڕەشخەنە، خۆ ڕزگار كەم. نزیكترین لێواری كە دەستی دەیگەیشتێ و دەیتوانی بیگرێ، دوو ـ سێ بست دوورتر بوو لەوەی دەستی وێی ڕابگا، هەڵبەت تازە لێی حاڵی ببوو كە ئەوە زۆر گرینگ نییە، بەڵكوو ئەوەی گرینگ بوو ئەویش تازەی پێی زانیبوو قورساییەك بوو كە دەستوپیلی داگرتبوو، بە چەشنێك كە نەیدەتوانی دەست ببزێوێ، پێی سەیر بوو تا ئەو كاتە، هیچ جۆرە هەلومەرجێكی لەو چەشنەی بەتاقی نەكردبۆوە، تەنانەت ئەو پرسەی بە مێشكی‌دا هات:
ئەرێ بڵێی ئەوە ئەمن بم؟ بزەی سەر لێوی پێشاندەری قاقای دەروونی بوو بە خۆی. ئەو جارە گوتی: خەرفاویشم. بە ئاسپایی چاوی گێڕا و هەستی ڕاگرت، گوتی: نەوەك ئەوانەی لەوێن ئاگاداری ئەو چۆنیەتییە بووبن و ئەوەندەی دیكەی پێ پێبكەنن. كەچی زانی كەس ئاگای لێ نەبووە؛ لەوەتا هاتبووە خوارێ ئەوە یەكەم جار بوو كە شاد دەبوو.
بیری پەلەقاژەی هەر هەبوو، بەڵام ئەو جارەیان تێگەیی كە هێزی جووڵانەوەی لاقوپێیەكانیشی نەماوە...سەیر بوو بەڵام وردەوردە هەر دەتگوت شتێك هانی دەدا كە لەگەڵ ئەو هەلومەرجە ڕابێ، ویستی چاوێك لە سەرێ بكاتەوە و بزانێ وەك دوایین هەل بۆ چوونەوە سەر، چی پێ دەكرێ، كەچی بۆی دەركەوت كە چاویشی لە هەڵگەڕانەوە بۆ سەرێ تێماوە و ئەو كارەی پێ ناكرێ؛ بە دەست خۆی نەبوو، قاقایەكی بڵیندی لێدا، لە نەكاو بۆی دەركەوت تەنیا شتێكی كە دەتوانێ ئەنجامی بدا، قاقالێدانە...
... نازانم، هەڵبەت بۆ خۆیشی نەیدەزانی چەندە زەمان تێپەڕیوە: ساتێك، سەعاتێك، ساڵێك، هەزار ساڵ...؟
بەڵام هەر دووكمان كە وەخۆ هاتینەوە، خەومان لێكەوتبوو...
هیوا قارەمانی ـ مەهاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-08-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
1 . پەنجەرەی ژوورەكەم، بەرامبەر بە حەسارەكەی، گوێبیسی پێنج فەڕزەی هاوارەكەیەتی. بڵیندگوێی سەربانی وەك كامێرای نەشاراوە، بێدەنگی شەو و ڕۆژم، دەهارووژێنێ. دەنگی مەوعیزەی ئەو بەرەبەیانە، هێدیتر لە هاوارەكەی پێشوو دێتە گوێم. دەست بۆ ئاسمان ڕادەدێرم و هاوار دەكەم: قەبرم لە بیرە.
2 . لەو كاتەوە قورسایی لەشی هەست پێكرد، كە ژێر پێی ڕۆچوو و خللۆر بۆوە. قورسایی لەشی هەڵاوەسراو و گرێدراوی پەتكێكی، گرێچن و جۆڵانەی بێبڕانەوە و لینگەفڕتەی بێ‌ئاكام بوو . چاوە گەشەكانی لە ژێڵا هاتن و هەناسەی حەپسكراوی، لە ناو سینگی پنگی دەخواردەوە و لەشی بێ‌گیانی بە دەنگی مووناجاتی ڕۆژی جێژن ڕادەژا.
3. سەروچاوم، بە پەنجەرەكەوە دەنێم و بە دوو دەست، خەرمانەی دەوری رووخسارم دەدەم. هێستا تاریكی زاڵە. تارمایی جەستەی لەو بەری حەوشەكە لێڵ دەنوێنێ. دەنگی برایم ڕامدەچڵەكێنێ:
_ بەو بەیانەی خەونت دیوە؟ لەچی دەگەڕێی؟
_ ناجوڵێتەوە.
_ نووستووە، ماڵ ئاوەدان. هێستا ڕۆژ نەبۆتەوە!
_ دەڵێم، ڕایگوێزە، با لە بەر چاوم نەبێ. بەزەییم پێیدا دێ. هێند قورسە ناتوانێ بجووڵێتەوە. هەموو گیانی بۆتە دووگ. سەر و پشتی دوو بست و چوار قامك پانە. چی وا لە جوانەگایەك كەمتر نییە. خۆزگە ناوەكەی منیشت لەگەڵ دەخست. برایم لێفەكەی تا سەر گوێچكەی هەڵكێشا و بە بۆڵەوە كووتی: لای دەبەم. لە پێش چاوتی لادەبەم.
4. بە خێشە خێش، تا ناو ژێرخانە تەنگ و تاریكەكەی ڕەكێشی كرد. بۆ دڵنیایی، گوریسەكەی ملی لە كۆڵەكەی ژێرخانەكە بەستەوە و دوو، سێ گرێێ قایمی لێدا. دەستێكی بە سەر و گوێلاكی داهێنا و گەڕاوە. شەو زرینگابۆوە. مەڕە خرپنەكەی برایم تا ئەو ڕادەی پەتكە گرێچنەكە ئیزنی دەدا، بە دەوری خۆیدا دەخولاوە. لە سەر لێوی تەندورەكە، سمی خلیسكا و لەشی قورسی نەگیرساوە و خللۆر بۆوە.
ڕەعنا شێخانی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-08-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كورته چیرۆكێك به بڵیندایی جیهان -
"مریه‌م قازی"
مشكی یه‌كه‌م: چی دیكه‌م پێ ناخورێ!
مشكی دووهه‌م: به‌ڵام ده‌بێ بیخۆی!
مشكی یه‌كه‌م: ئه‌تۆ بۆ خۆت برسیته بۆیه وا به من ده‌ڵێی، دوو ڕۆژه چت نه‌خواردووه، ڕاوه‌سته با بڕێكت بده‌مێ.
به‌ڵام كه بڕێكی خوراكییهكه بۆ هاویشت ده‌گه‌ڵ وه‌ی كه هه‌موو توانای خۆی له كار كردبوو نه‌ی گه‌یانده ئه‌و به‌ری قه‌فه‌سه‌كه، مشكی دووهه‌م تا ئه‌و جێگایه‌ی توانی بووی خۆی ههڵاویشتبوو.
مشكی یه‌كه‌م: بمبووره بۆم جێ به جێ نابێ.
مشكی دووهه‌م: زگم دێشێ زۆرم خوارد.
مشكی یه‌كه‌م: ئه‌منیش زگم زۆر دێشێ! برسیمه!
مشكی سێهه‌م له پڕ هاته ژوورێ و سرنجی مشكی ژماره یه‌ك و دووی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا.
مشكی یه‌كه‌م: باوه‌ڕ ناكه‌م گهڕابێیهوه.
مشكی دووهه‌م: چوویه كوێ؟
مشكی سێهه‌م: ئێوه‌ش له‌وانه‌یه باوه‌ڕ نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پێتان بڵێم چم دیت و چم بیست؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س كه پێتان بڵێم ئه‌م شوێنه‌ی ئێستا ئێوه لێی ده‌ژین یه‌كێ له چكۆله‌ترین شوێنه‌كانی ژیان و ته‌مه‌نی ئێوه‌ش هێنده كورته كه باوه‌ڕ ناكه‌ن!
مشكی یه‌كه‌م و دووهه‌م به سه‌رسووڕمانه‌وه هاوكات: چی؟؟!!
مشكی سێهه‌م: نازانن چ جیهانێكه؟ شتی هێنده سه‌مه‌ره هه‌ر نییه! ئه‌وانه‌ێ هه‌موو ڕۆژێ دێنه لامان ئینسانن، له ده‌رێ هێنده زۆرن كه له ئه‌ژمار نایه‌ن... به ده‌یان كه‌ره‌سه‌ی ده‌سكردی وه‌ك ماشێن، ته‌یاره، ماڵ و كه‌شتی و... شتی وایان له به‌ر ده‌ستی دایه... (بڕێكی بیر كرده‌وه) هـ ... م ئه‌ها! وه‌بیرم هاته‌وه یه‌ك شت بوو كه هاوكات به‌لای هه‌موویانه‌وه زۆر گرینگ بوو، نێوه‌كه‌ی له هه‌موو شوێنێك فه‌رقی ده‌كرد، ئاخر زبانیان ده‌گه‌ڵ یه‌كتر فه‌رقی هه‌بوو، دنیا پڕ بوو له‌و ده‌سته چه‌كانه‌ی كه ئینسانه‌كانی پێ وه‌لای سه‌ره‌وه ده‌كه‌وت! ئه‌وانه‌ی هه‌یان بوو زۆر ته‌یار بوون، نازانم بۆچی نێوهكهییم له بیر نایه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌زانم كه جیاوازێكی چینایه‌تی زۆری له نێوان ئینسانه‌كان دا پێ ساز ببوو.
مشكی یه‌كه‌م: چۆن؟ ئه‌وانه‌ی ده‌یان ڵێی یانی چی؟
مشكی سێهه‌م: (بڕێكی بیر كرده‌وه) ئه‌ها! وه‌ك ئێستای خۆتان! چۆن یه‌كێكتان هێنده‌تان ده‌رخوارد داون ئه‌وه ده‌مرێ، یهكیشتان چه‌ند ڕۆژ بوو خه‌ریك بوو له برسان بمرێ ئاوا، ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی هه‌یانه هه‌مووی نێوی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه! به ده‌یان و سه‌دان زبان و جل و به‌رگی سه‌ێر و سه‌مه‌ره، ئه‌من كه هه‌ر به دیتن و بیستنیان سه‌رم له گێژه‌وه ده‌هات...!
مشكی دووهه‌م: جا ئه‌وه ئه‌و هه‌مووه له پاڵ یه‌كدا چی‌یان ده‌كرد؟
مشكی سێهه‌م: جا چی‌یان نه‌ده‌كرد؟ ده‌خۆن، ده‌نوون، ده‌گه‌ڕێن، به شه‌ڕ دێن، ئاشت ده‌بنه‌وه، له لایه‌ك ڕا ژماره‌یه‌ك هه‌موو ڕۆژێ ده‌مرن له لایه‌كی دیكه‌ش ڕا ئه‌و هه‌مووه هه‌موو ڕۆژێ له دایك ده‌بن. به‌ڵان زیاتر له هه‌موو شتێك و له هه‌موو ئیشێك به خۆیان دا ده‌ڕین!! هێنده ده‌ڕین سه‌یره! له ته‌واوی بن شه‌قام و كۆڵانه‌كان و ماڵه‌كان ئاوه‌ڕۆ ده‌ركراوه. بۆخۆیان ئاگا ناكه‌ن به‌ڵام بۆگه‌نیو ته‌واوی جیهانی داگرتووه!
مشكی یه‌كه‌م: كه وابوو ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ی له تۆ دێ...؟!
مشكی سێهه‌م: بمبوورن خه‌تای خۆم نه‌بوو، تا ده‌هاتم ده‌گه‌ڵییان كه‌وم، وه‌ك قهتییان هیچ نه‌دیبێ به هه‌موویان وایان ڕه‌پێ ده‌نام سه‌یر بوو، له ڕاستی دا ده‌گه‌ڵ هه‌موو جڕ و جانه‌وه‌ری دیكه‌ش هه‌ر وا بوون ئه‌وه یان ڕاویان ده‌كردن یان ده‌یان كوشتن، یان زۆرییان مایه بۆ دانابان له شوێنێك دا ڕایان ده‌گرتن و وه‌ك سه‌یرانگا هه‌موو ڕۆژێ منداڵه‌كانییان ده‌برده سه‌یری ئه‌وان!! ناعیلاج خۆم له ئاوه‌ڕۆكان داویشت نازانن له وێ چ باس بوو، هه‌زاران هه‌زار مشكی له‌مه گه‌وره‌تر خرتهیان ده‌هات، جڕ و جانه‌وه‌ری دیكه كه پێیان ده‌گوتن به‌رسووركه، هه‌ر به زینده سه‌ری ده‌وریان دابووم خه‌ریك بوو بمخۆن، ته‌واوی پشیله‌كانی دنیا باشاری ئه‌و هه‌مووه مشكه‌ی نه‌ده‌كرد.
مشكی دووهه‌م: پشیله چییه؟
مشكی سێهه‌م: پشیله بوونه‌وه‌رێكی برسی دیكه‌یه كه مشك ده‌خۆن، زۆر سه‌یره كه‌س تێر نابێ! هێنده برسین سه‌یره، ئه‌و ئینسانانه زۆر سه‌یرن تێر ناخۆن. ده‌گه‌ڵ وهێ كه هه‌موو شت ده‌خۆن! چ ئه‌وه‌ی ده‌خوا چ ئه‌وه‌ی ناخوا هه‌ر برسین. ئای له‌و هه‌مووه گواوهی وه‌ڕێیان خستبوو! ئێستا ئه‌وه‌ی له به‌ردی نه‌رمتر بێ ده‌ی خۆن!
مشكی سێهه‌م (درێژه‌ی به قسه‌كانی دا): به‌ڵام ئێمه‌ش زۆر سه‌یرین!
مشكی یه‌كه‌م ورده ورده زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕابوو به بێ وازی: چۆن؟
مشكی سێهه‌م (ئاخێكی هه‌ڵكێشا): ئێمه‌ش ساز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م شوێنه كه شوێنی تاقی كردنه‌وه و لێكوڵینه‌وه‌یه، كارمان له سه‌ر بكه‌ن، ڕۆژانه به هه‌زارانی وه‌ك ئێمه ساز ده‌كه‌ن و ده‌یان جۆره ده‌رمان و خوارده‌مه‌نی و... له سه‌ر ئێمه به تاقی ده‌كه‌نه‌وه تا ئاسووده‌تر به خۆیان دا بڕین، ئاخر چۆنێتی ساغی و سڵامه‌تییان به چۆنێتی به خۆ دارییانهكهیان به‌سراوه‌ته‌وه. ئه‌و دۆستهمانت دیوه خه‌ریكه گیانی ده‌ر ده‌چێ؟ ئه‌وه‌ندی من لێم حاڵی بوو، دهرمانێكییان بۆ ده‌ر خوارد داوه تا بزانن ڕێخۆڵه و مه‌عده چۆن ده‌توانێ خێراتر كاری خۆی بكا؟ ئاخر بۆ خۆیان ده‌ڵێن ئه‌م چاخه چاخیتیژ تێ په‌ڕی و سوڕعهته! ئه‌تۆش هه‌روه‌تر، دهرمانێكییان ده‌ر خوارد داوی تا بزانن تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌توانی جێگای خوارده‌مه‌نی بگرێته‌وه، ئاخر نازانن چۆنییان بین به ئاوه‌كانی جیهان و مهزراكانهوه ناوه، خه‌ریكه چاره‌سه‌ری ئه‌و قاتی و قڕییه‌ی ده‌كه‌ن كه له‌وانه‌یه له داهاتوو دا توشیان بێ و ئه‌ركی تاقی كاری ئه‌و به‌شه له ئه‌ستۆی تۆیه!
مشكی دووهه‌م به‌و په‌ڕی ده‌ی قیڕاند و ورده ورده له زمان كه‌وتبوو.
مشكی یه‌كه‌م چاوی له خوارده‌مه‌نییه‌كانی نێۆ قه‌فه‌سی مشكی دووهه‌م هه‌ڵنه‌ده‌گرت.
مشكی ئه‌وه‌ڵ: به‌و حیسابه كه‌س ئاگای له ده‌ردی مه نییه!
مشكی سێهه‌م: ئه‌وان ته‌نیا غه‌می خۆیانه! زۆر شانازی به‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ریكن هه‌موو نه‌خۆشێكی چاره سه‌ر ده‌كه‌ن و ته‌مه‌نییان هه‌رچی زیاتر ده‌به‌نه سه‌رێ، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئاگاداری له هێندێ له بوونه‌وه‌ره‌کانی تر ده‌كه‌ن دیسانیش هه‌ر له به‌ر خۆیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن. پاوان خوازن تا خودا حه‌ز ده‌كا پاوان خوازن! ئه‌ركی هه‌موو تاقی كارییه‌كان له سه‌ر شانی ئێمه‌یه. ده‌نا زۆریان ڕق له‌و مشكانهیه كه له ده‌رێن. بۆ خاشه بر كردنییان هه‌موو كارێكی ده‌كه‌ن، له جه‌دوه‌لی سه‌رقاڵ بوونییان دا هاتووه كه ده‌پرسن: دزی نێو ماڵ چییه؟ له وه‌ڵام دا سێ پیتی: م.ش.ك ده‌نووسن كه ده‌بێته مشک!
مشكی یهكهـ: جه‌دوه‌ل چییه؟
مشكی سێهه‌م(ده‌ستی وه بن سه‌ری داوه و ڕاكشاوه): شتێكی خانه خانه‌یه وه‌ك ئه‌و قه‌فه‌سه‌ی تۆ! ئینسانه‌كان زۆریان حه‌ز له‌و شتانه نییه كه جیاوازی ده‌گه‌ڵ وان هه‌بێ، بۆ چاره ڕه‌شی خاوه‌ن بیریشن ئه‌ویش به ده‌یان بیروبۆچوونی جیاواز كه لێیان بۆته به‌ڵا! نازانی ته‌نیا له سه‌ر ئه‌و جیاوازییه شڕوشێتانهی هه‌یانه ده‌گه‌ڵ یه‌ك چ ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سه ئه‌وه‌ده‌ی خۆی خۆش ده‌وێ كه هه‌موو بوونه‌ته: "نارسیس"! بۆ له ناو بردنی ئه‌وه‌ی به كه‌یفی ئه‌و نییه ته‌نانه‌ت حازر به ته‌قاندنه‌وه‌ی خۆیه‌تی. ته‌نانه‌ت ڕوحم به منداڵه‌كانیش ناكه‌ن! نازانی به چه‌كی چهده مه‌رگاوی به‌ره‌و ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه و ماڵ و شار و ناوچه‌ی یه‌كتر وێران ده‌كه‌ن و یه‌كڕا له خاك و خوێن ده‌گه‌وزێن؟؟!!
باوه‌ڕ كه له قه‌فه‌سێك گه‌وره‌تر له‌و قه‌فه‌سه‌ی تۆ به ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران ئینسانی وه‌ك خۆیان ده‌ست به سه‌ر كردووه! كه تاوانی زۆربه‌یان هه‌ر ئه‌وه‌ێه كه به پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بیر ده‌كه‌نه‌وه!
مشكی دووهه‌م(به هانكه هانك): نارسیس چییه؟
مشكی سێهه‌م: له كتێبه‌كاندا نووسراوه كه ئوستووره‌یه‌كی یۆنانی بووه كه كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار خۆی له ئاودا ده‌بینێ یه‌ك دڵ نا سه‌د دڵ عاشقی خۆی ده‌بێ، ئێستاش هه‌ر كه‌سه ئاوێنه‌یه‌كی باڵا نوێنی له ماڵێ دا هه‌یه، هه‌موو ڕۆژێ چه‌د جار له خۆی دهفكرێ و تێر له خۆی ده‌ڕوانێ، هه‌موو شت ده‌بێ له باڵا و قه‌واره‌ی له‌ش و بیر و هزری خۆی بێته‌وه! باسی خۆیان له هه‌موو شت به لاوه شیرین تره، تاك كه‌سی خۆیان!
مشكی یه‌كه‌م: به‌ڵام هه‌ر ئێستا یه‌كێك خه‌ریكه ده‌مان نووسێته‌وه!
مشكی سێهه‌م: دا خودا بڵێی ئه‌ویش بۆ چ كارێكی ده‌وێ! ئه‌ویش بۆ ته‌واو كردنی پڕۆسه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی ئێمه‌ی له‌م حاڵ و ڕۆژه خستووه ده‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی چیرۆكه‌كه‌ی سه‌رمان تێدا ده‌چێ!
مشكی یه‌كه‌م: بریا به‌ر له‌وه‌ێ كه چیرۆك ته‌واو بێ و فڕێ ماندا، نهختێكم له‌و خوارده‌مه‌نییانه داتێ كه له قه‌فه‌سی دۆستهكهمانی هاویشتووه، ئه‌تۆ ئه‌وانه چووزانی؟
مشكی سێهه‌م: شتێكیان هه‌بوو به نێوی كامپیۆتێر، هه‌نبانه‌ی زانیاری بوو!
مشكی دووهه‌م: ناكرێ دوای چیرۆكه‌كه‌ی به‌ڕه‌ڵڵامان كا بڕۆین!
مشكی سێهه‌م: ناكرێ! ئه‌وانه هێنده له خۆ بایی و پاوان خوازن كه هه‌ر كامییان پێیان خۆشه كاره‌كه بۆ خۆیان به ویستی خۆیان ته‌واوی كه‌ن. نوقته‌ی ئاخر بۆخۆیان دای ده‌نێن له ترسی وه‌ی كه نه‌كا یه‌كی دی به جۆرێكی دی درێژه به كاره‌كه‌یان بدا!! وا دیاره مشكی یه‌كه‌م ته‌واوی كرد! نه‌جاتی بوو، تا ئێستا ده جار نێو زگییان پشكنیوه و دروویانهتهوه! پێم وایه منیش مه‌سموم بووم، هه‌موو گیانم ده‌له‌رزێ، هه‌رچی ده‌م خوارد مه‌سمووم بوو، به‌ڵام مكانیزمی ئه‌ندامی ئینسانه‌كان پێی ڕاهاتبوو هه‌ر چه‌ند هێنده‌یان نه‌خۆشی هه‌بوو سه‌یر بوو، هه‌ر نه‌خۆشێك فاشهبر ده‌كه‌ن یه‌كی دیكه جێی ده‌گرێه‌وه! هه‌رچی خاوێنیش ده‌كه‌ن بێ فایده‌یه، مشك و به‌رسووركه خه‌ریكه سه‌رییان ده‌خۆن، ته‌واوی نه‌خۆشیه‌كان ئه‌وان ده‌یان هێنن و ده‌یان به‌ن! به‌ڵام له هه‌موو ئه‌و شتانه پڕ مه‌ترسی تر و پیس تر... پووڵه! ئه‌وه‌تا وه‌بیرم هاته‌وه: پووڵ! ئه‌وه‌ی زۆرییان به‌لاوه گرینگ بوو پووڵ بوو. ته‌واوی میكڕۆبی دنیایه به‌و پووڵه دا دێ و ده‌چێ هۆكاری ته‌واوی نهخۆشیهكانییان ته‌نانه‌ت شه‌ڕه‌كانیشیان! ئاخ شه‌رمه‌نده‌م ئه‌منیش به خۆم دا ڕییام...
مشكی دووهه‌م ورده ورده به‌ر چاوی سپی هه‌ڵگه‌ڕا، خه‌ریك بوو ئاگای له هه‌موو شت ده‌بڕا، ئه‌وه‌ی ده‌ی نووسینه‌وه دوامین ڕسته‌ی ئاوا له سه‌ر نووسین:
"مشكی ژماره یه‌ك و دوو ده‌گه‌ڵ هێندێ له مشكه‌كانی دیكه‌ش مردن و فڕێیان دانه سه‌ر سووزمهیهك بۆ ئه‌وه‌ی دوایین لێكۆڵینهوهییان له سه‌ر به‌ڕێوه به‌رن و دوایه فڕێیان ده‌نه نێو ئاوه‌ڕۆكان و سێ مشكی سپی دیكه له جێگای ئه‌وان ههڵتوز ههڵتوزییان ده‌كرد...
مشكی سێهه‌م ئاگای لێ بوو كه نووسه‌ره‌كه له باتی یه‌ك نوقته بۆ بڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی چه‌ند نوقته‌ی... دانابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كی دیكه پێی خۆش بوو درێژه به چیرۆكه‌كه‌ی بدا، ڕێگای لێ نه‌گرێ!...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-17-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پاس
سلێمان دڵسۆز
كه جارناجارێك شۆفیر پاسه‌كه‌ی شل ده‌كرده‌وه و ڕایده‌گرت، هه‌ندێ له نه‌فه‌ره‌كان داده‌به‌زین و هه‌ندێكی تر سوار ده‌بوون. من داهێزاو و ماندوو له سه‌ر كورسییه‌كه پان ببوومه‌وه. له برسان خه‌ونوچكه ده‌یبردمه‌وه و له په‌ستا باوێشكم ده‌دان. شۆفیری پاسه‌كه هه‌ر كه دوور و نزیكی چوارڕێیی و مه‌یدانه‌كانی نێو شار ده‌بوو له نێو ئاوێنه‌كه‌دا به ده‌نگی به‌رز ناوی مه‌یدانێكی ده‌برد: ـ ئینقلاب؟ هه‌موو جارێ ده‌نگێگی نێر له پشت سه‌رمه‌وه وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه: ـ دابه‌زین هه‌یه. چه‌ند جارێ ئه‌و ده‌نگه‌م بیست و نه‌مدی بۆخۆی دابه‌زێ. ئه‌وه به لامه‌وه سه‌رنجڕاكێش بوو به‌ڵام تاقه‌تم نه‌بوو ئاوڕ بده‌مه‌وه و له ناو ئه‌و هه‌موو سه‌ر و سیما جیاوازانه‌دا له پێوشوێنی ده‌نگێكی گڕ و ناخۆش بگه‌ڕێم كه هیچ دیار نه‌بوو بۆچی ئه‌وه‌نده له جیاتی نه‌فه‌ره‌كانی دی وه ده‌نگ دێ. من هه‌میشه خه‌یاڵم پێ له كرده‌وه ئاسانتره، بۆیه به خه‌یاڵ هێنامه پێش چاوی خۆم: پیاوێكی به‌ساڵداچووی ڕه‌شتاڵه‌ی زیت، پێده‌چوو كاتێ گوێی له ده‌نگی شۆفیره‌كه ده‌بێ، چاوێك به خه‌ڵكه‌كه‌دا بگێڕێ و هه‌ر كه بزانێ یه‌كێك قوونهجووڵهی دابه‌زینیه‌تی ئه‌و خێرا بڵێ: "دابه‌زین هه‌یه." شوفێره‌كه هه‌یكه‌لی چوارشانه‌ی خۆی هاویشتبووه سه‌ر فه‌رمان و ده‌گه‌ڵ هه‌ر سووڕانه‌وه‌یه‌ك به فیزێكه‌وه خۆی باده‌دا: ـ جه‌مهووری؟ ده‌نگه بۆڕهكهی پشت سه‌رم گوتی: ـ دابه‌زین هه‌یه. چه‌ند كه‌س، هێشتا پاسه‌كه ته‌واو نه‌وه‌ستابوو، خۆیان فڕێ دا خواره‌وه و چه‌ند كه‌سی تر سه‌ركه‌وتن. ئه‌رێ ئه‌و پاسه له كه‌یه‌وه وه‌ڕێ كه‌وتبوو؟ من له‌و خه‌و و بێدارییهی خۆمدا له‌وه ده‌چوو له بیرم كردبێ كه‌ی سوار بوومه و شوێنی دابه‌زینم كوێیه. تارمایی ئه‌و عاله‌مه به به‌ر چاومدا ده‌هاتن و ده‌چوون. من هیچ هه‌ستێكم نه‌بوو. نه سه‌رمام بوو نه گه‌رما، نه خه‌مبار نه دڵخۆش، نه تووڕه نه ترسا‌و، وه‌ك له نێو شه‌پۆلی بۆشاییدا مه‌له بكه‌م وا بوو. ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه شتێك وه‌ك ئازاری برسیه‌تی له هه‌ناومدا ده‌یلرفاند. له پڕ به ده‌نگی شۆفیره‌كه ڕاچه‌نیم: ـ ئازادی!! مچوڕكێك به مۆغه‌ره‌ی پشتمدا وه سه‌ر كه‌وت و كه‌لله‌ی سه‌رم پڕ بوو له هیچ. هه‌رچی هێز و وزه‌ی هه‌مبوو خڕم كرده‌وه ناو باسكه‌كانم و تاقه‌تم دایه ئه‌ملاو ئه‌ولای كورسیه‌كه‌م، به‌ڵام هه‌رچی كردم نه‌متوانی له جێگای خۆم هه‌ستم. كابرایه‌كی ڕه‌شتاڵه‌ی سمێڵبابڕ لێم هاته پێش. له نووكی پێمه‌وه تا ته‌وقی سه‌ر تێیڕوانیم. ئینجا شانی گرتم و چه‌ند جار ڕایته‌كاند. كه‌مێك ڕاما، پاشان به ده‌نگێكی یه‌كجار گڕ گوتی: ـ انالله‌واناالیه‌راجعون.
خه‌رمانانی 1377
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 12:35 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|