زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

10-01-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بنواڕه به لێواری شه‌وی ئه‌و سه‌ده‌دا داواره به مل زیخ و چه‌وی ئه‌و سه‌ده‌دا تا تاقه‌تی هاواری چیا سه‌ربکه‌وه هه‌ڵنیشه به پژ به‌رز و نه‌وی ئه‌و سه‌ده‌دا نه‌سره‌وتنی ئه‌و پێله بئاڵێنه له خۆ ههڵتۆزه به بێ‌وازی خه‌وی ئه‌و سه‌ده‌دا تا نووکی زه‌لان تا ته‌وه‌ره‌ی هاژه بڕۆ که‌م خول به به بن جه‌غز و گه‌وی ئه‌و سه‌ده‌دا حه‌یرانێ به خه‌مگه‌ی ته‌ژی ئێواره چڕه هه‌ڵبێژه به تۆرانی وه‌وی ئه‌و سه‌ده‌دا تا ماتی چلووره و هه‌ره‌سی که‌ژ بفڕه ههڵتۆفه به بۆرانی که‌وی ئه‌و سه‌ده‌دا سووتانه گڕی قه‌فقه‌فی بارووته به بیر پڕژێنه پرووشێ به تهوی ئه‌و سه‌ده‌دا
غه‌زه‌لی نوێ،ئازاد سه‌ید ئیبراهیمی-سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

10-01-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌رنجم خسته له‌نجی پێ كه‌نینت چهمێكهو خوڒ له گه‌نجی پێ كه‌نینت
چه‌نێ گێژیم ڒژاوو لێژیم قڵم بوو له جهزرو مه‌ددی له‌نجی پێ كه‌نینت
حوزورم كاس و په‌نهانم له خۆما موتوربه‌ی ده‌م له بنجی پێ كه‌نینت
به به‌سته‌ی ئاههوه خوساوه سینه‌م له ژێر ئاوه‌نگی زنجی پێ كه‌نینت
درۆیه ده‌م دهراوێكه و بناری چهقینێكه له زه‌نجی پێ كه‌نینت
ههوارێكیش زه‌مه‌ن ناگاته چاوت به‌سه حهجمێم له زنجی پێ كه‌نینت
شێعری کامیل شه‌ریف پوور
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-01-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاگرستانی ده‌روون
بنووسم با به ته‌نیاییمه‌وه تاوێ له من قاته وه‌رینی باوه‌ڕی ڕۆژه گه‌ڵاڕێزانی ئاواته
له به‌ر بێنازی ئه‌م شاره ده‌س‌هه‌ڵپێکێکی تاراوم له تاراجی بزه‌ی لێوێ خه‌مێ وێڵی خه‌راباته
ئه‌وینداری له لێڵایی کڕێوه‌ی قاتی وه‌یلانه ڕه‌قه‌ڵهاتی شه‌قه‌ی ماچ و که‌نینه سه‌رکز و ماته
له به‌ر بۆرانی ئه‌م وه‌رزه ته‌زیوه زه‌وقی بێدارم له پێده‌شتی زه‌مانا بۆچی فه‌وتانی مه‌ت ئاواته
سه‌رهه‌ڵبێنم له گریانی زوڵاڵێ با به یه‌کجاری له پا خا کاخی وه‌یشوومی سته‌م ئه‌سرینی ئه‌وڕاته
ئه‌دی هه‌ڵنایه ئاواتێ،کچی به‌ختم گرێبه‌سته له ماته‌مزاری ئه‌م چاخه ته‌مایه‌ر سێحر و تاماته
ده‌روونم ئاگرستانێکی گڕداری له مێژینه بڵێسه‌ی تا خوداوه‌نده ئه‌گه‌ر مه‌یلی ته‌ماشاته
غه‌زه‌لی نوێ،ئازاد سه‌ید ئیبراهیمی-سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-01-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
غه‌زه‌لی نوێ-عه‌لی حسه‌ینی
چه‌مه‌ڕا چاومه بۆ چاوی که‌سێ
تاقه‌تم شێته به چاوێ ئهحهسێ
من دبێژم چه بییه تووڕه چه‌می
به په‌له چاوی ئه‌وینێ ئه‌به‌سێ
گه‌ر ببارێ و بگرێ بانی حه‌زم
بێ ئه‌وه‌ی چاوێ بکا لێم ئه‌به‌سێ
وه‌ی که له‌و به‌فری نیگا جاڕزم و
دڵه خورپێمه که بێنێ هه‌ره‌سێ
ئاگری من هه‌موو لایێ مهگرۆ
ئه‌گه تیشکێ له دڵی ئه‌و بڕه‌سێ
من ئه‌ماڵم به مژۆڵ ئه‌م فه‌له‌که
تاقه جارێ له گه‌ڵی ده‌م نه‌فه‌سێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-01-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
غه‌زه‌لی نوێ، ئازاد سه‌یدئیبراهیمی-سه‌قز با به‌س بێ...
با به‌س بێ بزه‌ی بێخه‌می له‌وجۆره به‌سه
دڵ پڕ له برین و خه‌م و ناسۆره به‌سه
هه‌ڵنیشه له لێواری له‌شم زه‌رده‌په‌ڕێ
با لۆمه نه‌مێنێ له‌ق و ناتۆره به‌سه
بێنا گوڵی ماچێک له لێوت بکه‌نم
له‌و چۆمی نیگاههت ئه‌دی مهمشۆره به‌سه
به‌و ژانه له قووڵایی برینم ون ئه‌بم
که‌م جه‌ڕ بده زاڵم مه‌که ئه‌م زۆره به‌سه
بازاڕی نیه فێڵ و فه‌ره‌ز داده بڕۆ
ئازاری منی بێخودی مه‌یخۆره به‌سه
ئه‌و ڕایه‌ڵی سازه‌ت بچڕێت و نه‌چڕی
گۆرانیێ موتریب غه‌زه‌ڵ و لۆره به‌سه
قۆڵبه‌سته دڵی من به چه‌کی تیلی چه‌مت
به‌و هێزی بزه‌ت دی مه‌ده ئاپۆره به‌سه
که‌م لا بده په‌رده مه‌ده جاڕ ئاهی ئه‌وین
ده‌رخستنی ئه‌سرارێ که سه‌رمۆره به‌سه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-01-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوور له هه‌ره‌سی شه‌قام
که به‌رائه‌تی کازیوه
گه‌ڵا گه‌ڵا
هه‌ڵم ده‌نێ به‌ره‌و نزار
ده‌رفه‌تێکی ره‌نگاوره‌نگم
خۆم ئه‌سپێرمه شای وه‌رزه‌کان،ئه‌م حه‌زره‌تی پاییزه و
ئه‌ڕژێمه ناو دره‌خت و خاک و تووله‌ڕێ
دوور له هه‌ره‌سی شه‌قام و
له ده‌سپێکی دووهه‌می شه‌و
ئه‌و کاته‌ی وا
گه‌ڕه‌ک نوقمی شه‌واره‌یه و
کۆڵان ئه‌ڕمێته ناو هه‌ده‌ر.
جێی خۆیه‌تی منی وشه
داکه‌مه سه‌ر ڕوومه‌تی سپیی لاپه‌ڕه و
وه‌ی خزمینه:
له ته‌متوومانی چارشێوا
گوناه غه‌رقی نزوولهیه و
به‌رد دێته زمان
له هه‌زار و چه‌نده‌مین
گلاراوی شه‌هوه‌تا
درۆ به‌رگه ناگرێت و
شانی شل ئه‌بێ ده‌ره‌تان.
ئه‌ی پیاوانی شه‌هوه‌ت و تریاک و ئایین و ئه‌سکه‌ناس
وه‌ی ژنانی موبایل و ماتیک و نامووس و ڕه‌مه‌زان
دۆنادۆنێکی به‌رینه و
من کهلاوم له تاوان و له خه‌ونووچکه‌ی باپیران
منم له ره‌گه‌زی ئاگر و ئه‌ستێره و دارستان
له‌م ده‌مه‌شدا
که هه‌ر وه‌کوو کتێب ته‌نیام
رۆناچمه نشێوی ژیان
به‌م شێعره‌دا ئه‌نووسێم و
له ئێستگه‌کانی ئه‌م شێعره‌وه
کوێره‌وه‌ریت باش ئه‌ی مرۆڤ؛
له‌و شه‌وه بێ هه‌ساره‌وه
گه‌ڵا و دره‌خت
به‌رد و بنار
تۆ و ئازادی
لێک نامۆن و
زه‌ویش پڕه له سترانی
لێڵ و ناڕوونی دابڕان.
شێعری عه‌لی حسه‌ینی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-01-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
غه‌زه‌لی نوێ-عه‌لی حسه‌ینی
ده‌سپێکی وشه
مه‌ودا بده به‌م تاسه‌مه با هه‌ڵبزنێ پێت
من ده‌فته‌ری سینه‌م هه‌یه بۆ ڕاخه‌ری به‌ر پێت
هه‌رده‌م له چه‌مه‌ر سووربه،سوور باوی به‌سه‌رچوو
هه‌ر چرکه ئه‌من سوورم و سووریش به سه‌ر دێت
ده‌سپێکی وشه‌م دێته‌وه بارین له ڕێتا
له‌م جه‌نگه‌یی بێ عارییه با دڵ نه‌وه‌رێ لێت
لێوڕێژی ته‌مم ئه‌ز،هه‌مه هاڵاوی هه‌ناسه‌م
لێڵاوی زه‌مه‌ن چۆن بڕه‌وێ،که‌نگێ به‌سه‌ربێت؟!
تاوم که ئه‌ده‌ی تۆ له ده‌قی شینی غه‌زه‌لدا
کاولگهیی ئه‌م سینه‌مه وه‌ک تاڤگه ئه‌ڕژێت
نایێ له‌گه‌ڵم،دێڕ به‌له‌ز و تاوێ ئهپاترێ
گه‌ر پاسه نه‌بۆ پڕکهروو باژێڕ له وشه‌ی شێت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-01-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێعری شاخه‌وان ڕه‌سووڵ- هه‌ولێر
هاوارێک و هه‌وراز
له مێلاقهییترین ساته‌وه
شۆڕشۆڕ به کاڵیتا نوقمم که‌و
کاڵ کاڵ به ئێواره‌دا
شۆ
ڕم
که‌وه
له مێخهکبهنمده
بهرۆکاویم تا کوڵهنجهکهت
که‌ی زه‌رده‌په‌ڕم هه‌ڵده‌خه‌ی له بێتاقهتیهکانت
له شهوارهییمدا خنکانێک و
جۆگه‌له‌یێک و ده‌زوو ده‌زوو تا ڕووبارێـــــــــــک،
تاڤگه‌یه‌ک و
له به‌ردانێک
ش ڵ ه ژ ا ن
ئه‌ڵێن ئێمه هه‌ر دهمبهیان به سه‌ربه‌ستیدا ههڵئهزنێین
له خنکاندا
تا دوایین پرخه‌ی په‌تێ
سێدارهمانهو
په‌تی ئه‌کا خولیاکانی کانیترین ڕووناکی
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی
له ههورازتدا هاوارم ئه‌که‌ی
له هه‌موو ئازادییه‌کان هانامه بۆت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-01-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێعری فه‌رزاد سابتی پوور-دیوانده‌ره
فرمێسکه نه‌مره‌کان لاوێچێ ئه سريني ده م سارد و دڵ شكاو دڵه نه رم و نيانه كه ي خۆيان گوشا و
چي خۆشه ويستي و ئه وین یان له دڵ دا بوو وه ك په پووله يه ك به تاسه به ره و ئاسمان دا هه ڵفري به ده م گريان و هه ناسه ! دوايي هه موو دڵۆپه كان هێدي هێدي ؛ دڵپاك دڵپاك كه وتنه نێو داوێني خاك ! *** كاتێ گه يیشت وه رزي به هار ! چه‌ن دڵۆپ ئه شكي نه مر و ده م به كه نين و ئه ويندار هه ڵ قوڵان و هه ڵ قوڵان تا ! فرمێسك فرمێسك به هێمني و دڵۆڤانی له نێو دڵي ئه م خاكه دا بوون به كاني !!!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

10-01-2014
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
غه‌زه‌لی نوێ،ئازاد سه‌ید ئیبراهیمی-سه‌قز
خۆ لاده گه‌لێ لازمه لاچیت دڵی من هه‌ڵنایه ده‌می ، تۆ به ته‌ما چیت دڵی من؟
جارێ نیه سه‌ردانی هه‌واری هونه‌رت کا چه‌ندی له چه‌م و په‌رچه‌می واچیت دڵی من
له‌و لێوه که هه‌ڵناوه‌رێ یه‌ک لاپه‌ڕه قاقا هێما له خه‌ما ماتڵی ماچیت دڵی من
به‌و زامه بسازه که له زه‌بری زه‌مه‌نێ زا و دووره ئه‌گه دوکتۆر و ده‌واچیت دڵی من
ده‌ورانی نیه لاوک و بالۆره‌که‌ت ئیتر په‌شمه که ئه‌چێ باوی نه‌ما چیت دڵی من
له‌و ڕۆژه‌وه ژیوارۆ له ژاراوێ ڕژاوه بۆ ئه‌شقه که فه‌رمانبه‌ر و چاچیت دڵی من
ترسم هه‌یه هه‌ر ده‌رکی ئه‌وینی بکوتی تا کاتێ چهمهڕای هه‌ڵمه‌تی پاچیت دڵی من
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 4 نفر (0 عضو و 4 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 03:09 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|