زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
02-19-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هەتاو پێم خۆشە نەمرم ببینم هەتاو
هەوری ڕەش لاچێ وەدەركەوێ ساو
لەبەر بەرۆچكەی هەتاوی بەتین
بزانــــم چۆنـــە تام و مانای ژین
ببزوێ خوێنم وەك ئاوی كانــــی
وەبــــــــــەر بێ باغم بۆ ئاوەدانی
سەهۆڵ و بەفریش وەتوێن ببنە ئاو
لەپڕ هەڵستێ لێفاو و شێــــــــڵاو
لەگەڵ خۆی بەرێ گەند و گەڵای پێیس
لەسەر ڕێ لادا ماری كەڕ و سیس
گزینگـــــــی هەتاو گەرم كا زەوی
هەڵـــــم هەڵستێ لە بەرز و نەوی
ببارێ نم‌نم بارانــــــــی ڕەحمەت
گوڵ بێنە دەرێ بێ‌دەرد و زەحمەت
بە تیشكی ڕۆژی ئاسمانی ڕووناك
وەبووژێ وڵات بڕەنگێ سەرپاك
سەرزەوی تێكڕا ببێتە گوڵــــزار
بەستێن بكرێتە مێرگ و مێر غوزار
جووتێری ماندوو بە نیر و ئامـــوور
زەوێ بكێڵــــێ بیكا سەروژوور
قەرەی خۆش‌نشین لە نێو ئاوایی
هەڵپەڕێ بیكا بە بەزم و شایی
«هومێد»یش بڕوا بەرەو پیری تاو
لەسەر ڕێی نەبن تەپكە و تەڵە و دا‌و
پێم‌خۆشە نەمرم ببینم هەتاو
ڕۆژێ وڵاتم جوان بێتە بەر چاو
حوسێن حەیدەرپوور «هومێد» ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
02-19-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بێ تۆ...پڕم له ته‌نیایی...
له به‌ر درگای ماڵاوایی ڕۆژێ سه‌دان پیت ... تۆ ئه‌که‌ن به شێعر له من‌دا تۆ... ئه‌رێ فه‌لسه‌فه‌ی نان و پڕمه‌ی هه‌ناسه‌یه‌کی برسی به ئاسپایی ئه‌چێته ناخی منه‌وه ئه‌گه‌ر داپه‌ڕی به سه‌ر ڕه‌گه‌کانی خه‌یاڵم بڕوات هه‌بێ کاول نابێ خانووبه‌ره‌ی ته‌نیاییم هه‌رگیز شه‌قام و کورسیه‌که لێم نابێته‌وه که ڕێژه‌ی ڕامیاری و دزی له باخه‌ڵی هه‌تیوه‌کانیان له لاپه‌ڕه‌ی سه‌فه‌رێک‌دا له ئه‌نگوستی شه‌هاده‌ی نوێژی خودایه‌ک‌دا شارده‌وه دڵنیابه که تۆ خه‌ونی منی به‌ڵام من بێ‌که‌سی ئه‌پێوم... نابینی که ئایینی مه‌سێح بۆ من نییه گه‌ر بمرم ئیتر ناتبینمه‌وه درگام لێ‌بکه‌وه دڵنیابه له من بێ تۆ له شێعریش ناچم پڕم له ته‌نیایی بێ‌ئه‌وه‌ی بمخوێنیته‌وه بانگت ئه‌که‌م... خۆزگه مه‌سیح درۆی نه‌ده‌کرد و... تۆ زیندوو ئه‌بوویته‌وه بۆ من خۆزگه... دیسان له به‌ر درگای ماڵاوایی تۆ له شێعر ئه‌چیت و.. من له ته‌نیایی... ڕۆژێ بێ‌ئه‌وه‌ی بته‌وێ ئه‌تکه‌م به باڵای خوا... لێم مه‌پرسه کێم هێمایه‌ک تێکه‌ڵ به هه‌زاران ئا....خ ئاخۆ بڵێی په‌نجه‌ره‌کان تێکه‌ڵ به ئاسمان بن؟ تۆیش له به‌ندی دڵم ئازاد... من له ژێر سێبه‌ری ڕۆیشتنت په‌نجه‌ره‌م کرده‌وه تۆ تابلۆی ته‌نیاییت هه‌ڵواسی له نیگام... ڕۆژنامه‌یه‌ک نووسی [پێنج ئه‌تڵه‌سی به‌هاریان پڕ له بۆنی غه‌ریبی کرد] تۆ بڵێیپه‌نجه‌ره‌ی چاوه‌ڕوانی گوڵدانی ئه‌تڵه‌سی تێدا مابێت؟ پاییز غه‌ریبی هه‌نگاوه‌کان ئه‌کات به تابلۆ ده‌سته ده‌سته گوڵه هێرۆخه‌میچۆڵی باڵات هه‌ڵئه‌وه‌رێنن تێم ئه‌ڕوانێ و ... پاییز ئه‌کات به تابلۆ له‌سه‌ر شه‌قامی ڕۆیشتنت ئازیزه‌که‌م ڕۆژێ بێ‌ئه‌وه‌ی بته‌وێ ئه‌تکه‌م به باڵای خوا... چنوور مەحموودی ــ دیوانده‌ڕڕه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-19-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ده‌سمایه‌ی سه‌ودا غه‌یری دڵه‌که‌ت غه‌یری لانه‌ی دڵی شێواوم سه‌یری بکه لێم ته‌یری بێ‌لانه ، له‌شی واوم
وه‌حدێکه خه‌به‌ر ناده‌ی عه‌هدێکه سه‌ری شکیا وه‌عده‌ی به ژوانت ده‌ی خه‌نده‌ی دڵی شکیاوم
پڕ حه‌سره‌ته دڵ جوانێ ، سه‌د "عوسر"ه له هه‌ر حه‌سره‌ت غه‌مزه‌ت به "یوسر" کوانێ؟ ژوانێ که بۆ ئه‌و ماوم
حاڵی مه که ناپرسی حاڵی به ده‌مم ساڵی داوی ده‌مه‌که‌ت ڕاوی ناوی ده‌می بێ ئاوم
هیوام هه‌یه تاوێکی ئاوێکی به چاوێکی هی وام نه‌دی وه‌ک خۆما له‌م چه‌شنه که زووخاوم
تاوێ به خه‌تی تازه‌ت چاوێ بکه به‌م نازه‌ت به‌یبوونه ده‌م و چاوت مه‌یگوونه که دوو چاوم
ڕازی دڵی زاری من ڕازی مه‌به مه‌عنا بێ بێزاری مه‌گه‌ر لێما؟ بێ زاری که دوور ماوم
مه‌نعی مه‌که ناڵینم نه‌تدیوه له دڵ مه‌عنی یه‌عنی که ئه‌تۆ عه‌رعه‌ر عه‌ینی گوڵی لاولاوم
وه‌ک ده‌فته‌ری وشکم بێ به‌حری ده‌می له‌علینت ده‌فته‌ر به خه‌تی عه‌نبه‌ر تۆی شێعر و خه‌تی ناوم
جارێ وتی دڵ ته‌ونم ، ڕیسم ، که‌مه‌ری خه‌ونم ئاواتی شه‌وی که‌ونم شه‌ونم من و ئه‌و تاوم
هاتم به سه‌با بێژم : مردم ، وتی : ده‌تنێژم یارت وتی : تا ماوم ئه‌و هه‌ور و ئه‌من ساوم
"سانی" له سه‌ری دایه سه‌ودایه بکا ڕوحی بۆ غه‌مزه که ده‌سمایه ئاوایه که‌چی لاوم
عومه‌ر عه‌لی‌زاده ( سانی) ــ پیرانشار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-19-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ڕووباروتاوێر
که به‌فری سه‌ر چیا تواوه به تاوێ
به لوزه‌و هاته خوار لێشاوی ئاوێ
به خوڕ هات و ده به‌ردێکی هه‌ڵه‌نگوت
به نه‌رمی دوا به به‌ردی ڕه‌ق ئه‌وه‌ی گوت
گوتی:ڕێبواری به‌رزی بۆ نشێوم
به له‌ز ڕێگا به‌ره‌و ده‌ریا ده‌پێوم
ده‌زانم به‌ردی قایم، تۆش ده‌زانی
له چۆلی ڕا، ده‌چم بۆ ئاوه‌دانی
ده‌چم تا گوڵ ده ئامێزم وه‌رێنم
له ده‌وری گوڵ گوڵاڵان هه‌ڵپه‌ڕێنم
سه‌ری ساڵه ، به‌هاره،خاکه‌لێوه
له خاکی کورده‌واریدا به ڕێوه
ده‌چم تا دێوی زستانی شه‌که‌ت که‌م
هه‌چی جوانیه،هه‌موویان یه‌ک به سه‌ت که‌م
به‌ڵێنیم داوه تا زووتر له باران
بچم بۆ خزمه‌ت و پابۆسی یاران
قه‌ڵس بوو به‌رد گوتی:ئاوی شل‌ومل
به‌هی وه‌ک تۆ ئه‌من ناده‌م خولوتل
ئه‌گه‌ر نه‌تبیستووه ئه‌و په‌نده، غه‌دره
هه‌تاکوو به‌رد له جێی خۆی بێ به قه‌دره
به‌رامبه‌ر هێرشی تۆ ڕاده‌وه‌ستم
به تۆ سه‌هله، به لافاویش ده‌وه‌ستم.
قه‌ڵس بوو ئاو له پڕ پۆنگاوی داوه
وڵامی به‌ردی ناهه‌مواری داوه:
ئه‌تۆ شاخ و ڕه‌وه‌ز بووی ڕۆژگارێ
که ئه‌و نی، ڕێگری ئه‌وڕۆکه جارێ
به‌ڵام من ڕێبواری دۆڵ و ده‌شتم
به‌هاران هۆگری سه‌یران و گه‌شتم
له هه‌ر جێیه‌ک ببینم لێو به بارێ
بزه‌ی دێتێ،که بمبینێ به جارێ.
که زانی به‌ردی ڕه‌ق خۆ نابزێ
وێبه سوچێدا بچێت و ڕێ بپێوێ
هه‌ڵیماڵی له داخان پیل و قۆڵی
بنی به‌ردی وه‌کوو چاڵێکی کۆڵی
تلیساوه بنی به‌ردو تلاسا
له پڕڕا هه‌ڵقه‌نا،خه‌جڵاوو کاسا
به شاتللۆره هاته پاڵ ڕه‌مه‌ندێ
به وردوخاشی که‌وته سه‌ر زه‌مه‌ندێ
له‌ت و په‌ت بوو، نه‌ما ئیدی نیشانی
به غه‌یری سه‌خت و ناڕێکی نیهانی.
ئه‌تۆ ئینسان که تامه‌زرۆی مه‌به‌ستی
هه‌تا ئه‌وکاته زیندویوو به هه‌ستی
مه‌وه‌سته ڕێگه‌گه‌ر سه‌خت و ڕه‌وه‌ز بێ
ده‌بێ سه‌ختی له چه‌نگانت وه‌ڕه‌ز بێ
به تێکۆشان به‌جێ دێ، گیانه داوات
ئه‌وانه‌ی بێورهن ناگه‌ن به ئاوات
. سوژه و مانای ئه‌و شێعره‌م له(چشمه‌وسنگ)ی مه‌لیکوشوعه‌رای به‌هار وه‌رگرتووه و به شێوه‌یه‌کی ئازاد کورداندوومه
. ڕه‌سووڵ ڕه‌ش‌ئه‌حمه‌دی "هه‌ڵوه‌دا" ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-20-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چەپڵە لێ‌دەری دەرەوەی مەیدان بێ‌بایەخە سەرمایە بەرهەڵستی مەینەتی قووڵ مێلۆدی لە ژیان دادەخا گەورەترین كۆتاڵی شار سەنگسار دەكا كەلامێكی هاڵۆز گرێێ خستە سەر گرێ پرچی شەوم هەڵوەشاند چرای بیری زامەكانم بە ژیلەمۆ داپۆشی ئافرەتی پڕنەفرەت لەڕۆژی تاپۆی ئازاری ژن بە چارەنووسی ڕەشی دۆعا لەموومیك شێعر لەڕەندی بێ‌وچان دەتوێتەوه كیژۆڵەی خوێندەواری سەر چنار یان ژنە گەڕیدەی لۆتی ئەرژەنگی نەریت نەیتوا‌نی دەلاقەی بیری لێ داخا باسی حەكایەتی لۆتی (مەنیج حەیران) یان ئەوكیژەی دەستی بەسەردوگمەی شاتێر والانتاینی سێوەلاسوورەی كێشا ئای سێوە لاسوورە زامی نەشتەرت كێشا؟ ڕازایەوە.................... گوڵە مەسنوعێكانی پاش ویترین بەستوویەتی شەهیدی نێژراو یان تەرمی نێو قەبرستان شاهیدن كەرنەواڵی ئەوین هەلینگ دەدەن بۆ دەرفەتێك بۆ خۆنواندن بۆ ڕەك بەرەكایەتی بۆنی مێخەك بەقامكە خەناوێكان یان مانیكۆڕ لێدراوەكان هەر دووك مووسیقان دڵەكان لێك لەبان ئافرەتی پڕنەفرەت خۆی بەسەر دارهەلووچەكان هەلواسیوه خەڵۆسی لێ هەلناستێ كۆڵانە حەرامەكان چاویان بە مەمك ئاوسە نازانم چاوی كۆڵان پیسە، یان یاناتۆمی جەستەم قەڵەمێك بەقەد شارێك دەفتەرەكەم ڕەش دەكا تابلۆیەك لە گزینگ و سێ‌و و خولیا و ئەوین دەریا دەدەم بە ئێوارە ئێوارەیەكی سوور هەڵگەڕاو لە سەر هەتاوی زەردی ئاڵتوونی چەندە خۆشە پیاسە... لە سەر تابڵۆی شار بە دەگمەن بۆنی زۆڵی لێبێ ئێستا سێ‌و قەپاڵ لێدەدرێ لە ژێر چەتری ئاسمان چڵكنی نیگا ئاوێتەی بلوتوسێكی وە كەیسی ئازاد چاوی نەریت ؟ كەیسی ئازاد ؟ من ئازایەتیم دا بە سێ‌و كە دژبەر بوو لە ڕۆژی ئادەم و هەوا ئێستا لەتەسێوەكان بێ باغەوان هیوا بە كەیسی ئازاد خۆ دەدۆزنەوە لە وڵاتی ئازاد ... .... سێوی والانتاین دایە پیرە دایبوو بە گوڵ لەگەڵ دەسرۆكە‌ی گوڵدۆزێ ئەسپی بێ‌سوار گەڕایەوە ئێستا میراتی وی دوای نیوجیل سێوی مێخەك‌ڕێژ ڕێژ‌نە بارانی خۆشەویستی ئاسمان زەوی قاقڕی بووژاندەوە لە سەر زەوی ئەوین پێك هات. سەحەر مێهرەبانی _مەهاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 02-20-2015 در ساعت 07:58 PM
|
02-20-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جووته عاشقێ و سه‌ره‌تای شه‌پۆل کۆتاییمه ته‌نکایی له‌شم شه‌پۆل ئه‌مرێ و به‌له‌مێ له روحما که‌سیره‌یه من زه‌ریام تیا ئه‌ڕوخێ که هیچ ئۆقیانووسێک نامنێژێ خۆڵم وێڵه و سووتانم بێ سه‌روشوێن جووته عاشقێ -مه‌ست- له سه‌رابی چاومه‌وه مانگیان شێته و به له‌نجه‌ی ئاوا ئه‌تڵیسێن هه‌ی ڕۆ .... هه‌ی ڕۆ جووته عاشقێ حه‌یرانی جه‌سته‌م نازانن به مه‌له‌ی گۆرانیه‌کی قه‌قنه‌سی خنکانم ده‌شوبهێنن وه‌ی ڕۆ وه‌یلانم به گه‌ڕیانی شه‌پۆلا و کۆتاییمه له قامیشه‌ڵانی سنووری په‌نجه‌م دا حه‌وزێ مه‌نگ مه‌نگ بزه‌م ئه‌نووسێ و ئوقیانووسێکیش گریان به زه‌ریاما تێپه‌ڕ ئه‌بن جووته عاشقێ سوێریم ئه‌خۆنه‌وه و شه‌به‌قم ئه‌چنن جووته عاشقێ له دێڕێک ماڵئاوایی دا یه‌کیان خاکه و به جۆگه‌یه‌ک تانیاییما تێکه‌ڵمه یه‌کیان سووره و به‌له‌مێک شه‌هیدیم به خولیاما تێئه‌په‌ڕێ من زه‌ریام و جووته عاشقێ وه‌رزی هه‌موو ژوانێ به کۆتاییم دا دیسان شه‌پۆلێک له ته‌نکاییم ده‌ست پێ ده‌که‌ن
! محه‌ممه‌د مسته‌فازاده ــ بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-20-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له دواترین حه‌زی بێ وه‌ڵام... من ئێواره‌یه شه‌قام پڕه له بۆنی عه‌تر سێ خه‌یاڵی ناسک و دوو خۆشه‌ویستی و ژماره‌یه‌ک به‌جێماو له دواترین حه‌زی بێ وه‌ڵام ده‌سته‌کانم ته‌نیان له دووره‌وه لێت ئه‌ڕوانم ناسکترین حه‌زه‌کانت راچڵه‌کێنه ئه‌ی ئافریقاییترین مرۆڤی چاو من ئه‌نفالی ئه‌شقم وێرانم که به سه‌ربازی چاوه‌کانت وێران بێتاقتم بێ تاقه‌تی ئێواره‌یه کی چاوه‌کانت ئێواره‌ت باش زیاره‌تی رووتدوو رۆژجارێکسێ هه‌ناسه‌یه وچوار هه‌نگاو له کاتژمێری 5چرکه به‌رله گیاندانم Take offئه‌کێشم له‌سه‌ر وشه‌ی لێ لێ لێ ...لێوت په‌نچه‌ر ئه‌بم بۆ ماچێکت تۆیش به ده‌وری 100 له چرکه‌دا چاوه‌کانت ئه‌گێڕی و بۆ نامبینی!!!!؟؟؟؟ شێتی ده‌نگی کامه شه‌قامی ئه‌م شاره‌ی ((ئه‌ڵێم بڕۆم له شاره‌که‌ت گوڵم..........)) سه‌ر هه‌ڵئه‌بڕم ته‌نیامته‌نیا... تاکسی ده‌ربه‌س ده‌ربه‌س تا لایدایکم هێرش حه‌دادی ــ دیوانده‌ڕڕه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-20-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سێ کورته شێعر بۆ شه‌هیدێک سه‌رم دانا له سه‌ر دڵی تاشه به‌ردێک شۆڕه کوڕێک بانگی ئه‌کرد به بێدادی مه‌ڕۆمه‌ڕۆ جێم مه‌هێڵه ئه‌ی کچی جوانی ئازادی خۆشه ویستی که تۆویستت به‌جێم بێڵی پڕچاوه که‌مبوو له گریان که تۆویستت بمگریێنی بیره‌وه‌ریم هه‌موو دڕیان که تۆویستت ئاشتم وه‌که ی له پیته‌کان ڕه‌شبه‌ڵه‌کێ بۆ ئه‌وینی تۆریزببوون گه‌لێ گرێی پییروکۆنه ش له‌سه‌ر دڵی من زیز ببوون که ئه‌و جاره منیش ویستم به زاری بێ ده‌ماری خۆم زامه‌کانت بێنمه‌وه ئێش تۆ چه‌کی پڕ هێز و توانای خۆشه‌ویستیت هێنایه پێش شێعری سێهه‌م: خۆشه‌ویستم بڕیارت دا به ڕۆشتنت ڕوناکاییم لێ بستێنی به‌ڵام داخم که نه‌ت زانی تۆ گلێنه‌ی له ناو چاوما هه‌ر ئه‌مێنی سه‌ید ئه‌حمه‌د ته‌وه‌کولی _بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 02-20-2015 در ساعت 08:32 PM
|
02-20-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چه‌ند کورته شێعر (ئافراندن) تۆیان بۆ من ئافراندووە لەم بەر سنووری چاوشاركێ و لەو پەر هەناسەی خەونەكان تۆیان بۆیە ئافراندووە تابەر بەیان و ئێوارانئازارم دەی بێئەوەی بە خۆت بزانى كە تۆ ئەرێ تۆیان بۆ من ئافراندووە (تۆتێم) تۆ خۆت لە گۆلی چاوانتا چێ بۆ نەكرا سەرپەنجەكانت كڕۆستەوە كە كۆڵ كۆڵ مەندی لێ د‌ەتكا لە وەرزی بارانی سوور و خەونی سپی تۆ خۆت لە گۆلی چاوانتا چێ بۆ نەكرا تا پێكەنین گەمیێ سازكا بە پێدەشتی هەناسەما تێبپەڕێ تۆ خۆت لە گۆلی چاوانتا چێ بۆ نەكرا (پەیام بەر) لەو كاتەوە لە دوڕگەدا سەرشێتانە خەمی عەشقم لە چاوی زەریا چەقیوە هەموو نەهەنگە عاشقەكانبەرگە ناگرن دەچنە كەنار تا عەشقی منبە گوێی كەنار ڕاگەیەننو سووك بمرن (خەون) خەونم دیبووهاتبوویتە سەر ڕێگاكەم دوێشەو دەڵێم لەگەڵ یارە گیانی گیانیەكەتا دەستمان لە نێو دەستی یەكا بە بەر دەمتا تێدەپەڕین قەڵس مەبەخەونەو ته‌نیا هه‌ر من دیومه (كۆڵنەدان) هەموو شەوێك تۆ لە ناخی سللوولەكانی مێشكمدا دەر دەكێشم دەتسڕمەوە كەچی بۆچی گشت بەیانیەك لە شوێنی خۆت جێت گرتووە و نافامێنم محەممەد سە دیق کەریم پوور ــ بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-20-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پێشکه‌ش به گوڵی بیابان بێ جیاوازی له سوور گه‌ڕێ که ره‌گی ناو له‌شت زه‌رده‌ی دێ له ژان... تۆ پیاویکی که پارووی قه‌ڵا با ناده‌ی؛ به‌رۆکی خۆت ده‌گری و حوکمی خۆت ده‌ده‌ی... "ئازادی" بیری پچڕاوی ئاسک له چنگی شێردا... "ئازادی" هه‌رێمی ئاوه‌دانی کۆمه‌ڵێک قالۆنچه... "ئازادی" شه‌ڕه ئێسقانی دوو سه‌گ له که‌لاوه‌یه‌کدا... له سوور تێپه‌ڕه که ره‌گی ناو له‌شت پچڕا تۆ کچێکی که ژان ده‌ناسی؛ سینگی خۆت ده‌دڕی و مرۆڤ ده‌سه‌لمێنی. ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 11:37 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|