هێشتا هەر تۆم لە بیرە
سهیوان مورادی ــ جوانڕۆ
ئەی فریشتە ماچێ
کێ دەکەی ماچێکم بۆ بینە
تاکوو روبارەکان لێم تورەنەبن و
بووکی شێعرم وەکو پاییزیەکی غەمبار لەنەبێت
ماچێک کە پێبکەنێ بە زەوی
تاکوو بوونی ئەو دەرختانە بدات کە لە فریشتەکان بێزارن
تا کو بۆنی ئەو توتیانە بدات کە لە قەفەس دا گوناهی چولەکە دەژمێرن و
لە یاخی بوونی هەورەکان پیاسەدەکەن
من ئاواتم نیە
من ئاواتیئەومە نیە
لەگەڵ حەرفەکاندا شەڕ بکەم و
لە ئێواریەکی
شەرمناوی شازادەترین شێعرەکان لەسێدارە بدەم
من ئاواتم نیە
ئاواتی ئەومە نیە
لەگەڵ هەورە سۆزانیەکان دا بخەووم و
قژیشم وەکو بروسکە بسوتیەنم
و مانتۆکان لە ژێری باران دا لەسێدارە بدەم
من
من
من
ئەوە نیم
لە گەڵ قوتابیەکانی هەوردا پیاسە دەکات و
و لەگەڵ درندەترین شێعردا زەماون دەکات و
بەڵکو ئەوە منم لە گەڵ جریوەی خۆرەتاودا پیاسەدەکەم و
لەگەڵ دەرەختەکاندا دەخەووم
2-
شێعرەکان بووستن
وا خەریکە سەگەکان ئاسمانەکان لە سێدارە دەدن و
زەویش ماچی توتیەکان حەرام دەکات
ئەو توتیانەی کە لە ڕێژنەی باراندا پیاسە دەکەن و
وشەیەک لە وشەکانی ئاگر دروست دەکەن و
لە یاخی بوونی خویاندا دەنگی خۆیان دەخونەوە و
ماچە ئەوئەستێرانە دەکەن کە ئەسپەکان ماچی نەکردوون
من لەیاخی بوونی خۆم دا لەگەڵ جەهنم دا نیم
لەگەڵ ئەو جەهەنمانە نیم
کە بەندیخانە بۆرووبارو گەردەلوولەکان دروست دەکەن
ئارام ئارام لەجەستەیەکی نامۆ بێەرە دەریە
لەیاخی بوونی خۆت دەنگی توتیەکان حەرام مەکەو
خۆت بسپێرە بە باهوزەکان و
لە دەنگی توتیەکانئەوئەستێرانە دروست کە
کە من لە دستیان دا پیاسەدەکەم
3 –
خەریکە تەنیایی کاتژمێر دەخوات و
جەهەنم لە گەڵ بەهەشتەکان زەماوندەکات
لە گەڵ ئەو بەهەشتیانەی کە لە باهوزەکان دەترسن و
لە کاغەزێکدا ئاسمانی نامۆ دەکوژن
خەریکە بۆنی شێعرەکی لەعنەتی دێت و
لەشەقامەکانی نامۆدا قژی کچەکان دەسوتێنێت و
ئەو قژانەی کەشرابەکان دەدن بە باران و
زەویش ماچ باران دەکەن و
لەیاخی بوونی خۆیاندا
هەموو ئاسمانو شێعرەکان لەسیدارە دەدن و
هەمو ئەو وشانە دەگرن کە خۆرەکان دروستی دەکەن و
وهەمو ئەو شەقامانە دەکوژن کە جگەرە دەکێشن
4-
ئەگر بتەوێت یانەتەوێت
ئەمرۆ من بومەتە بەفرێک لە ڕوحی تۆدا
بۆمەتە هەوریک کە هردەتوانی ماچی روبار و ئاوێنە کان بکات
بومەتە هەوریک لە بردەم ماڵی خەڵکی دا شیعری عاشقانە دەڵێت
بومەتە بەفریک کە لەتێشکی هەتاو دەسووتیت ونەڕوبارەکان ماچ پێ دەدەن نەک ئاوێنە
تاکێ چاوەڕوان بم
من جادەیێک بم
خەڵک ڵە سەرم پێاسە بکەن و
هەۆرێک بم کە حەزی لە بارانە بیبارێنێ
بەڵام ناهێڵن
تاکێ چاۆەروان بم
گوڵێک دەرختیک بەخوات و
کاغەزیک قەڵەم بونوسیە
پێڵاوەکانت وەکوو ماسی بەجوڵیێتەوە
تاکەی چاوەروان بم
تا ئاوێنەکان بۆتو دانێشین
تاروژنامەکان رەنگی توپیشان بەدەن و
تاپەری زادە و ئەهریمن زادەکان بوتۆکڕنۆش برن
تاکی تاکی تاکی
سهیوان مورادی