زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |

02-21-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
( --------) له سیفره‌وه تا نۆ باران ده‌خووسێنم له سیفره‌وه تا نۆ باران دهمخووسێنێ سیفر و نۆ من و باراندهخووسێنێ من و باران سیفر و نۆ دهخووسێنین تێل بکه‌م یا تێل نه‌که‌م تێل ، ده، نا، که‌م له سیفره‌وه تا نۆ داخس دانهخس...راوه دی ی ی ی ی ی ی ی ی ی ین چک چک چک چک چک چک چک چک چک چک چک تاپ تاپ تاپ تاپ تاپ تاپ تاپ تاپ تاپ تاپ تاپ چک تاپ چک تاپ چک تاپ چک تاپ چک تاپ چک تاپ چک تاپ چک تاپ چک تاپ چک تاپ چک تاپ تاااق له سیفره‌وه تا نۆ من و باران و ئاوه‌ڕۆ نا من و باران و شه‌قام نا من و شه‌قام و شه‌قاو نا شه‌قاو شه‌قاو من و تۆ نا شه‌قاو شه‌قاو تۆ و ئه‌و نا تۆ و چه‌ترو ئه‌و نا من و باران و چه‌تر نانانا سیفر ن ...ۆ ئه...و تت...تت تۆ خووسس سامم. ڕه‌سووڵ ئاماده‌پوور ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|

02-21-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شێعرێکی هووشه‌نگ ئیرانی وه‌رگێڕ بۆ کوردی: غه‌فوور پیرزاده دووڕگه‌ی ون بوو له‌وێش هیچ شتێک چاوه‌ڕوانی من نییه له‌وێش......... ئه‌ی سه‌رلێشێوایی هه‌رمان هیچ شتێک چاوه‌ڕوانی من نییه به‌رده‌وام بمکووشه به خۆته‌وه...... به‌رده‌وام بمکووشه به خۆته‌وه. ئه‌ی ڕاکردنی بێ کۆتایی به‌رده‌وام په‌نجه دۆزه‌ره‌کان ڕاو بکه له‌سه‌ر، ئوقیانووسی دڵه خورپه‌کان و به‌رده‌وام چاوه خنکاوه‌کان بهاوێژه نێو گوێ ماسییه‌کان. ئه‌و ئه‌فسانه‌یه ( ئه‌فسانه‌ی دووڕگه‌ی ون بوو) شه‌پۆله‌کانی ئوقیانووسی بێ هه‌دادان، ڕاده‌کێشێته نێو خۆی چاوه سپییه‌کانی ته‌رمه‌کان به ده‌وری ئه‌ودا خول ده‌خۆن و ئه‌و که‌ناره کوێستانییه (که ڕاسته‌قینه‌یه‌که ئه‌فسانه) ده‌په‌رستن. ئه‌ی سه‌رلێشێواویی هه‌رمان قه‌ت به‌و ڕۆژه نه‌گات جێم بهێڵی چوونکه تۆ و ڕاستییه ئازارده‌ره‌کانت و ئه‌شکه‌نجه‌کانت و چێژه‌کانت تاقه تێپه‌ڕگه‌یه‌که، که من به‌ره‌و دووڕگه‌ی ون بوو ( به‌و ئه‌فسانه ڕاسته‌قینه‌یه) ڕینوێنی ده‌کات. بهێڵه هه‌موو بزانن که من تۆ، ئه‌ی سه‌رلێشێواویی بێ کۆتا، به جوانییه بهژانهکهت و هه‌موو دڵهڕاکێیهکانت ده‌په‌رستم له خورپه‌ی دڵهخورپهکانتدا دووڕگه‌ی ونبووم (ئه‌و ئه‌فسانه‌ی ڕاسته‌قینه‌کان) ده‌دۆزمه‌وه بهێڵه هه‌موو بزانن......... بهێڵه هه‌موو تێبگه‌ن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

02-21-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لێم گه‌ڕێ وه‌ک کۆڵانه خونچیلانهکانی شاری تۆ ده‌چم دڵم ته‌نگه و هه‌ناسه‌م سوار ته‌نانه‌ت بۆ دوو کاتژمێر وه‌بیر خۆتم بهێنه‌وه ده‌زانم زۆر دره‌نگه، زووتر هاتبام وه‌ڕه‌ز ده‌بووی منیش نهم ویست دڵت بشکێ ئه‌گه‌ر ده‌توانی بمبووره ده‌نا لێم گه‌ڕێ چۆنی پێم خۆشه وا بژیم. محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

02-21-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نامهی١
"هه‌ڵدانه‌وه‌ی هاوار" له چاومدا بزۆزتر له هه‌ور بارمته‌ی زه‌ریا له قاو ئه‌ده‌م، به‌ڵکوو جه‌غزێک له ڕووداوه‌کان تاجه گوڵینه‌ی له‌شێکی سه‌ر بڕاو بێ. که هزر به گۆناته‌وه کالان بکه‌ی، زه‌مه‌ن دڵی شوێن پێی مرۆڤه‌کان هه‌ڵده‌درێ و پاییز ئێواریه‌ک ده‌ڕنێ. به پیلانی په‌پووله‌یه‌ک په‌ڕاوێزی تاریکی مه‌کوته، گۆڕه‌کان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. تێبگه...!!! ئه‌وین فوو له ساماڵ ده‌کا و بێده‌نگی ده‌چزێته دارێکه‌وه؛ تف له هه‌ڵمه‌تی کڕێوه و نوێژه‌ن بوونی وه‌رز که بره‌وی هه‌ڵچوون شۆڕه‌بی بێ. که تۆ تاک بی کۆمه‌ڵکوژی پیته‌کان واژۆ ده‌کرێ له کۆنگره‌ی ههنیسکدا... بسکت له به‌ستێنی کوڵمه‌کانت ڕۆده‌نیشێ و جوانی به بهژنتدا له خاچ ده‌درێ؛ ئه‌مه چپاندنی چرۆیه به له‌شی کرچتهوه. زه‌مان ئاوسه له ڕووداو و مێژوو به بهژنیدا ده‌دووردرێ... که من ئه‌ویندار نه‌بم، چاوه‌ڕوانترین کازیوه‌م به ڕامانی گوناهێک... تۆ کیمیاگه‌ری و سیله له باریکه ڕێیه‌ک ده‌گری که ڕێی دووری دارستانه... گه‌شتی ناو ساته‌کان و بن گرتن له ناخی خۆجێیترین بگۆڕ، پێشکه‌ش به شاخ و پرێسکه که‌وناراکان... تۆ میچ ده‌ئافرێنی و زه‌مان خۆر ده‌به‌زێنێ؛ هیچ له شه‌ریعه‌تی بزه‌ت تێنه‌گێشتم که نات به چاومه‌وه و ژیان به سه‌هوو چوو... نوێنی وشه و جوامێری بخڵه‌تێنه، خڕپ بۆ دانوستانی پاییز و سه‌د و ئه‌وه‌نده چرکه چاوه‌ڕوان به.
مه‌حموود محه‌ممه‌دیان ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

02-21-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌ر بوونهوهوی زمان له یلا. ڕێ. ڕیس. ڕێ ده‌بڕێ به بژنی ژن یا ئاس...ۆ؟ ئاس و پاسه ئاسۆ. ڕیس ده‌ڕێسی هه‌ر دایمه هه‌ودای مه‌ودا. که‌چی هه‌ورازه. هه‌ور، رازه. هاورازه ئه‌و؟ له هه‌زاره‌ی هزر دا ماچ یا خاچ زه‌هری ماره ده‌م یا مه‌سیح. یاهیچ؛ نه‌بێ له‌یلا له‌یلم لێ ده له‌یل دا لامه‌ده. لاده‌ر مه‌به. لا،رێ نا مه‌به لاڕێ. لاری مه‌که شه‌و،شووشه و شه‌ده. با هه‌ر نه‌بێ نه‌رژێ مه‌ی مێوژ و مژ نه‌بێ مێژوو له‌یلا. له‌یلم له‌یل. ده له‌یلم له‌یل. له‌یلم لێ. مه‌ژمێره کات ژمێر. وه‌ستاوه چرکه و چریکه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژ ، هه‌ڵات و ڕۆژئاوا و ڕۆژ ، ئاوا مه‌که له‌یلا مه‌ی و مه‌یلم بده له‌یلا. ڕه‌سووڵ ئاماده‌پوور ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

02-21-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دوو غه‌زه‌لی کوردی
خۆشا به حاڵی ئه‌و بایه‌ی به کویی دڵبه‌رم دادێ
که عه‌تری زولفی وی ده‌گرێ و به سه‌د ده‌شت و ده‌رم دادێ
به بۆنه‌ی بۆنی بێگه‌ردی هه‌زاران سه‌ر له سه‌ر ڕێی وین
چ بوو! ئه‌ی با که هه‌ر گه‌ردی، به سه‌ر فه‌رقی سه‌رم دادێ
وتی گێژی عه‌جه‌ب ماوم، له دیدی پڕ خه‌تای چاوت
تۆ بیکه مه‌رهه‌مێ بۆ ئه‌و له سورمه بهرتهرم دادێ
له ئاهم که‌س نه‌بوو سوودی، به‌ڵام شوکرانه تا ئێستا
چ دیوێک سه‌رد و تاریکه به ئاهی من گه‌رم دادێ
وه‌کوو ژن دێن به سه‌ر ژن دا، ئه‌میش به‌و جۆره بێ به‌ختم
که تا غهمها به سه‌ر دێنم غه‌می دی به سه‌رم دادێ
هه‌تا با خه‌تتی وی سه‌ر و کارم هه‌بێ گیانه
چ شێعرێک خۆش و شیرینه به سه‌تری ده‌فته‌رم دادێ
له‌به‌ر نووری ڕووی مونیری چ ئه‌ستێرێک له ئاسمانا
که‌می دێنێت و زوو مهحوه، که ڕۆژی سهفدهرم دادێ
وتی دوێنێ به سه‌ر به‌رزی، به جومله‌ی نهغزی پڕ مه‌غزی
ئه‌وه‌ی خوێن خۆره دڵ ده‌دزێ، که سه‌عدی ئهختهرم دادێ
هه‌تاکوو نهیدڕم سینه‌ت، نه‌زانم عیشقه‌که‌ت پاکه
خه‌به‌ر شپڕێو، که ڕازی تۆ به نووکی خه‌نجه‌رم دادێ
***
لهعهلله، لهعلهکهی نوقڵه، له بۆیه مێشی لێ نیشا
که خاڵه پێت بڵێم خاڵه! هه‌مان مێشه که پێی پیشا
ورده ورده به لێوی ورد به نێو نێوی مه‌دا ڕوویی
که بێی نێوی به لێو بێنی، تۆ ڕۆژی خۆت ده‌که‌ی عیشا
هه‌تا دڵ چوو دهسهودایی، ئه‌وا بۆ شه‌رتی سه‌ودایی
نه‌غد نه‌غدی دڵی وێده‌م، له به‌زمی عه‌یشه‌که‌ی نیشا
ده‌دا شه‌هدی له‌بی بێ عه‌هد، به هه‌ر مه‌ردێک و نامه‌ردێک
به کوردی پێت ده‌ڵێ فه‌رموو، به فارسی پێد ده‌ڵێ"پیش آ"
وتم: ئه‌ی بوت به مێشی لهب، بڵێ لاچێ له به‌ر ماچێ
وتی: که‌ی مێش فڕین بۆ بوت؟ خودا عه‌قڵت که‌مێ بیشا
بڕۆ شپڕێو به ریش لیسان عیلاقی ده‌ردی لێوت که
که لێو ئێسا سه‌ری سه‌یری له خێناوی دڵێ ڕێشا
سامان ئه‌حمه‌دزاده ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

02-21-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تاران، ناوەندی زەمانە و من ڕووداوێك لە عەتیق
ئەگەر زەمانی بێڕووداو یووگای كاتژمێرێك بێ لە ناوەندخوازی دیواردا/ من دەزانم كە نەخەوتووی/... لە بیرۆكەی عەتیق و فەرهەنگی وشە بێگارەكان ڕا دێمەوە...شوێنی جانتا و حەرامی قاڵی بەر لە فڕۆكە لەسەر حینجەی خۆم و ڕەحڵی ئاسماندا دانیشتووم لە درێژەی ڕەوایەتێكدا كە مێژووم موناقیسەی نیشتمانە و زمانی نیوەڕۆیانی باپیرووس نازانێ. هەوای شێلدراو بە كەلكی ئێسقانی داخراو نایە من نیگاركێشێك بووم كاتژمێرم كە لە دیوار كێشاوە نە مووسا بە تاران دەزانێ نە داوینچی بە ژنی ڕووت پێدەكەنێ ئەوە نزای قوتبنەمایەكە لە بڵواری موناقیسەی عەتیق و حەیرەتی حینجەكراوی مووسادا قەت ناشكێ پێشتر وتبووم: دروشم و ڕەنگ كە تێكەڵ بوون، شێتەكان زگماك نیگاركێشن زۆرینەی دەنگ چەلێ بە گوێچكەی وەنگۆكە و ... زەمان قومارێكە مێژوو دەیكا و دۆڕاندوومە... سڵاو... من لەمپەری نیگاركێش نیم بەڵام دەزانم تاران لە گشت دیوارە ڕەنگاوییەكان بشۆمەوە و داوینچی بەو كەینە و بەینە نەزانێ.
عەبدولقادر نیازی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

02-21-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاوێنه شه‌رمه‌زاره‌کانی جیهانی من بۆ شێعری "چاوه تاوسێکانی عه‌لی"خاتوو ئه‌رغه‌وان من له نێو بڵێسه‌ی باوه‌شێکی گڕ گرتووڕا هاتووم هه‌زار هه‌زار ئامێزی ئاورگی پڕ گرفه گرفت بۆ واڵا ده‌که‌م با چاوه تاوسێکانی ئه‌و نه‌بێ سێبه‌ری بێ به تیشکی نیوه نیگات ڕوحی به بهرداکه به نگا، ده‌می مه‌سیح ئاساکه‌ت. زۆر دووره فڕن چاوه‌کانت له هه‌ته‌ری چاوی له سۆ کهوتوومدا نین تا ڕازاوه‌یی ڕوحی ئه‌ویناویت له به‌ر که‌ن بۆ دووپات کردنه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تاییت. خۆت به ئاوێنه مه‌سپێره ئێره‌ییت پێ ده‌بن ئاوێنه دزی‌و و درۆزنه‌کان له زه‌رده‌ی زردهپهڕ جوانتر بزه‌ت. جوانێکانت لێ زه‌وت ده‌که‌ن تۆ هه‌زار ئایه‌تی نه‌وتراوی تۆ ڕوحی هه‌زار ده‌فته‌ر شێعری هه‌ڵنه‌به‌ستراوی هه‌رچی گوڵه ژانی ژاکاوی دایگرتوون کاتێک تروسکه‌یه‌ک له بزه‌ی نگای تۆیان ناسی. چاوه بێ سۆکانی من بایه‌وانی ئه‌و که‌شتێ نین تۆ تا که‌ناره‌کانی عیشق به‌رێ تۆ کانگای بارانی هه‌وری ئه‌وین زێیی خاتوونی وه‌ڕه‌زی وه‌رزی به‌هێ ژیله‌مۆی دانه‌مرکاوی ئه‌وین، ئازار، که گۆڕهوشاردرای له تابووتی عیشقێکی ناپیرۆز. خۆت فریو مه‌ده ئه‌وین باڵندێکی ده‌سته‌مۆ نێ هه‌موو ڕۆژێ له سه‌ر گوێسوانه‌ی دڵت بنیشێ، به کشه‌ی نامێهره‌بانی تۆ، ته‌ره نه‌بێ و بۆ نهزهلیترین شوێنی خۆی هه‌ڵنه‌فڕێ، به‌ڵام لێت زیز نه‌بێ عیشقی پیرۆز هه‌رگیز. ده‌سته‌مۆی که‌وه خاتوونی ڕوح به تان و پۆی ئه‌وین چندراو. ڕێگا مه‌ده مورکهی بیره تاڵه‌کان شیتاڵ شیتاڵی که‌ن لێگه‌ڕێ به‌خته‌وه‌رترین چرات بۆ ڕادێرێ له چوار ناڵی زاڵی ئبلیسیترین خه‌یاڵه نانهجیبهکانی ڕوح به شه‌یتان/ فرۆستۆکانی ده‌وروبه‌رت، چاوه له سۆ که‌وتۆکانی من. چ به‌خته‌وه‌رم کاتێک نگام ده‌بێته چرا بۆ ڕووناکی به‌ر پێت، خاتوونی لێت شه‌رمه‌زار گشت ئاوێنه‌ی جیهانی من. سه‌یدسمایل به‌رزه‌نجی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

02-21-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باشه‌له‌م گرێ ئه‌ده‌م
به‌رو هه‌وارێک رێ ئه‌که‌وم
ئه‌ی پێ نهگێشتووترین خه‌یاڵی دڵم
کاڵ ... کاڵ
ئهتچنێنه وه
کچ بوونم به کۆڵما ئه‌ده‌م
قژه‌کانم به چارشێوی خۆر دائهپۆشێنم
ئه‌بێ برۆم به‌ر له‌وه‌ی ئێواره بێت
و پیاوێک گاڵته به شه‌قام بکات
ئه‌م شیعره‌م دووگیانه
وه ک ژنێک زیسانه
زستان
ئه‌خه‌وێ له کۆڵان
شه‌قام چه‌قاوه‌ته پێم
دڵم ئاژیر ئه‌کێشێت...
ده‌سته‌کانم ئه‌قیژێنن...
له به‌ر خۆمه‌وه به‌وردی ئه‌لێم
"من ماره براوی ئاسمانم له په‌نجه‌ره بوونت ناروانم"
من به کۆتایی ئه‌م شیعره ته‌واو نابم
له رۆحتا به‌رز ئه‌بمه‌وه وه‌ک دیوار
وه‌ک ماسی چۆن له ئاوا ره‌نگ ئه‌داته‌وه
منیش له نێو فرمێسکه‌کانم
له سه‌رگۆنام ره‌نگ ئه‌ده‌مه‌وه
ئه‌رۆم.. سنووره کانی خه‌یاڵ جێ ئه هێڵم
هیچ په نجه‌ره ییک ناکه‌مه‌وه
کۆڵان شووین پێکانتی پێوه دیاره
ئه‌رۆم.. باشهڵهم گرێ ئه‌ده‌م
ژن بوونم له ژیان ژه‌نگی گرتووه
پیاوێک له ناخمدا پێ ئه‌که‌نێ
سێبه‌ری دنیا ئه‌شکێته سه‌ر رێگه‌م
هه‌نگاوێک لێم ئه‌روانێت
من ئه‌بی بفرم
به‌ر له‌وه‌ی قه‌فه‌س برۆخێته سه‌ر بروای فرینم ژیلا سه‌فایی ــ دیوانده‌ڕڕه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|

02-21-2015
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ته‌نیایی
ته‌نیایی ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا تاقه‌جارێک له لات دابنیشێ، پشوویهکت که بێته‌وه نامۆ ئه‌مجار ئه‌رخه‌یان! ده‌بێته دوایین هاوڕێت. دیاکۆ قارهمانیــمههاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 21 نفر (0 عضو و 21 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 09:24 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|