سه‌ده‌ى قوپاندن
من له سه‌رده‌می خۆم وه‌ڕسم
له خه‌یاڵی شاعیرانه‌ش ماندووبوم
باوه‌ڕموایه ده‌بوو
سهبازیكی روسی بومایه
له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا
وه‌ك پاسه‌وانیكی بیده‌نگ...
له زیندانییه‌كانی سیبریا.
یان
ده‌بوو ڕۆژنامهفرۆشیكی
دهستگیربومایه
له شاره‌كانی ڤینیسیا و
میلانۆ و رۆما..
له سه‌رده‌می مۆسۆلینیدا.
خۆشده‌بوو
له نیو بازاڕه‌كانی له‌نده‌ندا
به گالیسكه‌یه‌كی شه‌قوشڕ
ئه‌و ژنانه‌م گواستایه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه
كه له‌بازاڕكردن ته‌واو ببوون..
له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا.
زه‌مه‌نى خۆم چى تیدایه،
جگه له نائومیدییهكى كرچوكاڵ؟
لیره‌دا ئینسانه‌كان هه‌مویان له‌یه‌ك ده‌چن
هه‌مووان پیكه‌وه یاخیین
هه‌مووان پیكه‌وه وه‌ڕسن
واده‌زانم ئیدى كارى شاعیره‌كان ته‌واوبوه
ئه‌ى مه‌گه‌ر شاعیره‌كان
له‌هه‌وڵى یاخیبوندا نین؟!
من وهكمنداڵیكى شه‌رمن
كه خاوه‌ن قوفڵیكى بیئه‌ندازه زه‌به‌لاحم!
قوفڵیك خه‌یاڵه‌كانم...
قوفڵیك خه‌ونه‌كانم..
قوفڵیك ئارهزهوهكانمى به‌ندكردوه و
هیچ كه‌سیك تواناى بینینیانى نییه،
تا كلیلى ژماره 7ى پینهبیت!!
ئه‌م سه‌ده‌یه، چى پیبوو بۆمن؟
جگه له بیدهنگكرنم و
هه‌ڵگرتنى وهسوهسهكانم
بۆ كۆتایى دونیا!
ئه‌م سه‌ده‌یه چى بهمن به‌خشى؟
جگه له یه‌ك رۆژ له هه‌مو رۆژه‌كاندا!!
ئه‌م سه‌ده‌یه...
كوشتنى جیاوازییه‌كان بوو
بۆ گه‌مژه‌یی.
تیكدانى هه‌مو ته‌لاره‌كانى رۆحبوو
به سهودایهكى زۆر كه‌م!
كه‌سیك نییه، پرسیارهگهورهكان بكات!
هه‌سته‌كه‌م لیره‌وه‌یه كۆتایى ژیان.
لیره‌وه‌یه مردنى چاخى زیڕینى زه‌وى!
من شتیكى كه‌م له‌باره‌ى
ڕابردووه‌وه ده‌زانم،
ههرنهبیت ئاشنام
بهمیژوى چه‌ند سه‌ده‌یه‌كى پیش خۆم
ده‌زانم جه‌نگ چ ویرانهیهك دهخوڵقینىَ!
ده‌زانم برسیتى یانى چى!
ئاشنام به لاسه‌نگى ڕه‌گه‌زه‌كان و
جیاوازییه زۆره‌كانى چینایه‌تى!
به‌لآم دڵنیام له‌سه‌ده‌كانى تردا
به‌و هه‌مو بیئومیدییهوه
هیواههبوه،
به‌و هه‌مو ماندوبونه‌وه شتیك هه‌بوه
ریگه هه‌بوه بۆ گه‌یشتن به ئامانج!
له‌م سه‌ده‌یه‌دا هه‌مو زه‌وى تهیبكه
ئامانجیك نادۆزیته‌وه؟!
بڕۆ قولآییهكانى ناوه‌وه‌ى
ڕیگه‌یه‌ك نابینییه‌وه بۆ ده‌ربازبون
له‌م ماتییه!
جیاوازى من له‌گه‌ڵ
ده‌وروبه‌ردا ئه‌وه‌یه
ناتوانم گوینهدهم به‌م هه‌مو توڕه‌هاته
من به‌رده‌وام هه‌سته‌كه‌م هینده‌ى
ژماره‌ى ئه‌ستیره‌كان غه‌ریبم به‌م سه‌ده‌یه!
گشت ساته‌كان
ته‌واوى چركه‌كان
ناتوانم واههستنهكهم
"من هه‌ر ده‌بو ژیانم لهسهردهمیكى تردابوایه!"
هه‌میشه له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دام ڕابیم به‌م ڕۆژگاره
ده‌مه‌ویت فیربم چۆن كوڕه هاوسیكانمان
گۆرانى بۆ كچه قوپاوهكان ده‌ڵین
منیش فیربم
ئاوه‌ها گۆرانى بۆ
فرمیسهكانى ئه‌م سه‌ده‌یه بڵیم!
گۆران ڕهئوفــ سه‌یدسادق
ئه‌م شیعره له ژماره (59) ى (گۆڤارى گه‌لاویژى نوێ)دا بڵاوبۆته‌وه.