بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #4171  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


بووم به‌ ژێر ڕۆژه‌ خێراكانى مۆدێرنه‌وه‌

نامپه‌رژێت بزانم، كامه‌ ڕه‌نگى جل و به‌رگم لێدێت
چۆن به‌ ڕێگادا بڕۆم، ده‌م وچاوم چۆن بێت
خه‌ڵكى ڕقیان لێم نه‌بێت؟
نامپه‌رژێت سه‌ردانێكى قوتابخانه‌كه‌ى سه‌ره‌تاییم بكه‌م
له‌ دووى ئه‌دره‌سی دڵداره‌ كۆنه‌كانم بگه‌ڕێم
هه‌ناسه‌یه‌ك له‌ باخچه‌ بچوكه‌كه‌ى گه‌ڕه‌كدا هه‌ڵبمژم.
به‌ ناو مانگ و ساڵه‌ نادیاره‌كاندا بلاَوبوومه‌ته‌وه‌
بووم به‌ ژێر ڕۆژه‌ خێراكانى مۆدێرنه‌وه‌.
له‌ ڕابردوودا زۆر شتم به‌جێهێشت
زۆر شتم له‌ ده‌ستچوو
له‌ دڵه‌وه‌ تامه‌زرۆیانم و
بیریان ده‌كه‌م.
ڕابردووم خۆش نه‌بوو
له‌ داهاتووشدا هیچ نابینم
ده‌روازه‌یه‌كى مین ڕێژ نه‌بێت، به‌ره‌و ڕیزێك ڕۆژى خراپ
من بانگه‌شه‌ى نائومێدى ناكه‌م
جیهان خۆی ڕه‌شه‌.
مرۆڤ له‌ هه‌ر شوێنێكى جیهاندا بێت
بوونه‌وه‌رێكى ته‌نیایه‌
ته‌نیایی سیماى ئه‌م چه‌رخه‌یه‌.
من هاتوومه‌ته‌ دونیاوه‌
بۆ ئه‌وه‌ى حاڵم ئاسایی نه‌بێت.
ئه‌وه‌ى وایكردووه‌ بۆچوونم له‌سه‌ر ژیان باش نه‌بێت
په‌ڕپوتى و ناله‌باریی خۆیه‌تى
ده‌نا ئاره‌زووم ده‌كرد ژیان به‌هه‌شت بێت و
به‌ قه‌مه‌ره‌یه‌كى گاڵتینه‌ پیاسه‌یه‌كى به‌ ناودا بكه‌م.
ئه‌وه‌ى من له‌وانى دیكه‌ جیا ده‌كاته‌وه‌
بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ جه‌نگه‌ به‌دفه‌ڕه‌كان
له‌ خوێنى ڕژاوى مرۆڤ
له‌و ڕۆژه‌ى زه‌وى ده‌بێته‌ خۆڵه‌مێش.
بیر له‌ خنكانى مرۆڤ ده‌كه‌مه‌وه‌
له‌ وردوخاش بوونى ئێسكى
له‌و وشانه‌ى ده‌مانكه‌نه‌ ئاسن
له‌ ڕۆژێكى خۆڵبارین
ده‌بینه‌ به‌رد.
بیر له‌و ڕۆگاره‌ ده‌كه‌مه‌وه‌
دارستان به‌ ڕاستى سه‌وزبوو
شاخ چرچ نه‌كه‌وتبوو ده‌موچاوى
هه‌وا پاكبوو.
بیر له‌ ڕۆژێك ده‌كه‌مه‌وه‌
ماڵه‌كانمان پڕ نه‌ببوون له‌ سه‌گ
خۆشی به‌مجۆره‌ تاڵ نه‌بوو.
بیر له‌ زۆرشت ده‌كه‌مه‌وه‌
له‌وشتانه‌ى ده‌مشێوێنن
له‌و شتانه‌ى بڕستم لیده‌بڕن و
ڕێگه‌م ناده‌ن بسره‌وم.
ئه‌م سه‌ده‌یه‌ ناو ده‌نێم
سه‌ده‌ى ته‌فروتوونابوونى مرۆڤ
سه‌ده‌ى گه‌وره‌بوونى تۆ به‌ خوێنى من
سه‌ده‌ى ته‌قینه‌وه‌ى ڕۆژهه‌لاَت
سه‌ده‌ى درزبردنى ژیان
سه‌ده‌ى به‌ربوونه‌وه‌ى زه‌وى
سه‌ده‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى تاعون
سه‌ده‌ى قیامه‌تى خه‌یاڵ
سه‌ده‌ى نائومێدییه‌ قووڵه‌كان
سه‌ده‌ى دیكتاتۆره‌ كۆمیدییه‌كان
سه‌ده‌ى بانكى گه‌وره‌ و
ناوى گه‌وره‌ و
خه‌ونى گه‌وره‌ و
جیهانی وێران
سه‌ده‌ى تێپه‌ڕبوونى تۆ به‌ناو مندا و
ڕووخانى هه‌میشه‌ییم.
هه‌مووان وه‌ك یه‌ك به‌ر ژیان ده‌كه‌وین
هه‌مووان وه‌ك یه‌ك له‌به‌رده‌م كاپیتالیزمدا به‌هامان نامێنێت
ولاَتانى زلهێز به‌ سیاسه‌ت و هونه‌ر و ڕێكخراوه‌كانیان
كردوینیانه‌ته‌ مێش
به‌ چه‌پۆك نا،به‌ چه‌كى كۆكوژ قڕمان ده‌كه‌ن.
دیگیتاڵ سه‌رى ئاوساندووین
چاومان پڕبووه‌ له‌ ساندویج
فرمێسكمان بۆته‌ كۆكاكۆلا
ئۆتۆمبێل و ژنه‌ دڵڕه‌قه‌كانى مۆدێرنه‌ سوارمان بوون
ته‌لاره‌ بێته‌ربێته‌كان بینینیان بردووین بۆ ئاسمان
ژیان له‌ مۆدێرنه‌دا بێناموسانه‌ فڕیوه‌ .
ئومێدم به‌ جیهان نامێنێت.
زه‌وى به‌ ده‌ست ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ گچكه‌تر ده‌بێت
په‌یوه‌ندییه‌كان بوونه‌ته‌ دوگمه‌
ده‌ستمان به‌ ڕاستى به‌ر پێستى یه‌كتر ناكه‌وێت
به‌ ڕاستى بۆنى یه‌كتر ناچێت به‌ سه‌رماندا
به‌ڕاستى له‌ره‌ى ده‌نگى یه‌كتر نابیستین
ئومێدم به‌ جیهان نامێنێت.
مۆدێرنه‌ گویكردۆته‌ هه‌ستمانه‌وه‌
ئێستا كه‌ ئه‌م شیعره‌ ده‌نوسم
به‌ چات سێكس له‌گه‌ڵ هۆمۆیه‌ك ده‌كه‌م له‌ ئه‌مریكا
وێبكامه‌كه‌م له‌سه‌ر چوكم داناوه‌ بۆ ژنێكى 70ساڵ له‌ پاریس
ئێمه‌ له‌ یه‌كتر تێناگه‌ین
زمانی سێكس هاوبه‌شه‌.
ئومێدم به‌ جیهان نامێنێت.
جوانى له‌ شه‌قامه‌كانى مۆدێرنه‌دا فه‌رامۆشه‌
ته‌نیایی له‌ فه‌وزاى ڕۆژه‌كاندا شوێنێك نییه‌ ئۆقره‌ى تێیدا بگرێت
ئه‌خلاق ده‌ستبه‌سه‌ره‌ لاى جه‌نگه‌كانى ڕاگه‌یاندن
هه‌ر ساته‌ى ناخمان به‌ جۆرێك ده‌گۆڕین
درۆ ده‌كه‌ین ده‌قیقه‌یه‌ك بڕده‌كات
ماسك نه‌بێت هه‌موو ده‌مرین
تێرۆر له‌ ته‌نیشتماندا وه‌ك ئێمه‌ ده‌ژی و
گوو ده‌كاته‌ ناوه‌ڕاستى ژیانه‌وه‌.
ئومێدم به‌ جیهان نامێنێت.
تونێل و پرده‌كانى مۆدێرنه‌ به‌ناو ئێمه‌دا ده‌ڕۆن
ماركێته‌كانى له‌ ئێمه‌دا خۆیان ساغ ده‌كه‌نه‌وه‌
شوشه‌ و نایلۆن و ده‌به‌كانى له‌ ئێمه‌دا نوقم ده‌بن
مه‌لهاكانى جمه‌یان دێت له‌ ڕۆحى كوژراوى ئێمه‌
كافتریاكانى پڕن له‌ ئه‌ڤینى له‌قوتونراو بۆ ئێمه‌.
ئومێدم به‌ جیهان نامێنێت.
گریان بوو به‌ شه‌رمه‌زارى
شاعیره‌كان به‌ بازرگان
شۆڕشگێڕه‌كان به‌ په‌ناهه‌نده‌
مامۆستاكان به‌ شه‌للاتى
ئومێدم به‌ جیهان نامێنێت
له‌ گه‌ردێك ئاو ده‌چین، له‌ ئاسمانێك ته‌مدا
سه‌یركه‌ چه‌نده‌ بچوكین
له‌ ئاهێك ده‌كه‌ین، له‌ گه‌رده‌لولی بیاباندا
سه‌یركه‌ چه‌نده‌ ونیین
كه‌س له‌ كه‌س تێناگات
بوار نه‌ماوه‌ بۆ بێده‌نگى
كه‌لله‌مان بووه‌ته‌ ته‌نه‌كه‌یه‌كى به‌تاڵ
له‌ تاو پیسی وه‌خته‌ شه‌ق ده‌به‌ین.
له‌ ڕۆژه‌كانى مۆدێرنه‌دا كه‌س عاشق نابێت
مایه‌ پووچن ئه‌وانه‌ى ده‌سوتێن
كه‌س خه‌ون نابینێت
خه‌یاڵ مایه‌ى به‌دبه‌ختییه‌
ده‌بێت شه‌و و ڕۆژ له‌ خودا بپاڕێبنه‌وه‌
بمانكوژێت خودا بمانكوژێت.
نه‌ به‌ عاره‌ق و ویسكى خواردنه‌وه‌
نه‌ به‌ جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌كێشان
نه‌ به‌ ئه‌فیون و كۆكاین و هێرۆین
نه‌ به‌ ئارتین و سۆماڵدرین و بیلمۆ
ژیان به‌ڕێوه‌ناچێت.
له‌ مۆدێرنه‌دا تاقه‌تت نییه‌ بژیت
ده‌ته‌وێت تێیپه‌ڕێنیت.
ئه‌م ڕۆژانه‌ بۆ مرۆڤ نه‌كراون
مرۆڤى ڕاسته‌قینه‌ به‌رگه‌ى ئه‌م ڕۆژانه‌ ناگرێت.
بووم به‌ ژێر خێرایى ئه‌م ڕۆژانه‌وه‌
ماندوو ماندوو ده‌ڕۆم و
تێیناپه‌ڕێنم.
وه‌ك ئه‌م شیعره‌ له‌ جێی خۆمم.

داستان به‌رزان _ سلێمانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #4172  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


فه‌زای عیشق
ئەو دەمەی ڕێڕەوی ڕۆحێك لەمەنفای جەستەیەكدا
دەستی یەكبەیەکی هزرو
جوانی دەگرێ
ئەفسانەی سەڕابیش
سەرچۆپی بەحەقیقەت بوون دەگرێت
منێك....لەوبەری بوونەوە
بێدەنگی ئاڵوودە بەزاهید بوون دەکات
ئیدی ڕەهەندەکانی بوون بەتۆ
دەبێتە دۆستی تەمەنێك لەهاوار،
کەعیشق بەئولفەت ئاو دەدرێ
بێ باکیش بەژیان
سەفەر هەمیشە لەسنۆبەری تەنیایی و
مەراقیش ساقی دیوەخانی ڕۆح..
عەزابیش لەقیامەتی نەگەیشتنی مەعشوقدا..
عەشق نغرۆ لەترس و...
کاتیش بەداڵغەی مقامی قەدەرەوە....
یەقینیش لەڕێڕ وڕەسمی ئەو بەری بێدەنگیدا...
دەبێتە موسافیری ماڵی بەیەکگەشتن و
ئەدرەسی فانی ژیانیش پێناسەی سەرەتایەك لەکۆتایی من و تۆ.
هاوار ته‌یب ــ کوردستان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4173  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


با شێعره‌کانم له ڕووی تۆ بنووسمه‌وه‌
کاتێک ڕۆژئاوا ده‌بێ
به تۆ ده‌گه‌م
گازت ده‌که‌م
نه به‌و نێوه‌ی
به بانگ به گۆیان داداوی.
به نێوی ته‌واوی ئه‌و په‌نجه‌رانه‌ی
ئه‌تۆ ژیاون
تۆ عاسمانێکی به ناچاری
به گوڵێکی شینی بچووک ده‌دۆڕێنی
چۆنه ئێستاش نازه‌نین
شێعر ده‌ڵێی
دانیشه تا من
هه‌موو شێعره‌کانم
له ڕووی تۆ
بنووسمه‌وه‌.
سه‌ید سمایل به‌رزه‌نجی ــ مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4174  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ماچی پێنووس
نووکی قه‌ڵه‌مه‌که‌م ڕاده‌موسێ سینگی به‌فرینی قاقه‌ز
ده‌بێ چ تام و چێژێکی لێ وه‌رگرێ
که‌ به‌م جۆره‌، وشان له‌ دوای خۆ به‌جێدێلێ؟!
خۆزگه‌ ئێمه‌ش وه‌ها باین گه‌ر لێوێکن ده‌گه‌ست
شتێکن پاش ماوه‌با، هه‌ر مه‌ستین نه‌با مه‌به‌ست
پێنووسم جارجار ڕاده‌مێنێ
ده‌یهه‌وێوشه‌یه‌ک بحاملێنێ
که‌ مرۆڤه‌کان تێبگه‌یێنێ
ماچ، ماچی پێنوسه‌
زۆر جیاوازه‌ له‌و ماچه‌ی ئێمه‌ نێون ناوه‌ بوسه‌!
غه‌فوور به‌هاردووست "زامدار" ــ سه‌رده‌شت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4175  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ھه‌ناسه

له ئیواره شیعرێکی

قه‌ره‌باڵغ‌دا،
مل ملانێی
سه‌وز و سوور و دێموکراسی

له ئه‌و په‌ڕی مه‌رزه‌کانی سپیایی‌دا

پێکێک مه‌مکی ڕه‌نگ هه‌رمێیی
ئه‌نۆشن...
تاریکایی

خۆی ئه‌داته‌ په‌نای شیعرێک
تا له‌ رۆژ ئاوایه‌کی بێ ڕۆژھه‌ڵات‌دا
ھه‌ناسه‌ی شاعیرێکی پێس پیازی

بزریکێنێته‌
گوێچکه‌ که‌ڕه‌کانی

پیاوێکی ھه‌زار ساڵه‌
نیان فاتمی ــ سه‌قز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4176  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


چ زوو رۆیشتی....

بۆ ئاوابوونی شێرکۆی گه‌ورە

هێشتا مابووی، تریفه‌ مان بۆ بنووسی و
زامه‌کانمان،
پیشانی خه‌ڵک و خوا دەی
ئێستا به‌ بێ تۆ ته‌نیاین و
ته‌نیاییشمان زۆر بێکه‌سه‌
ئێستا بێ تۆ،
شاخێکی سڕی بێ نازین

تۆ له‌ شه‌وانی نووته‌کا
له‌گزینگ و
له ‌گه‌ڵا و باران دەگه‌ڕای
تۆ حیکایه‌تی زامی دار به‌ڕووی ئه‌م هه‌رێمه‌ت،
له‌ تاڤگه‌ی خه‌م هه‌ڵدەکێشا و

دەنگی له‌ت و په‌تی ئێمه‌ت

به‌ گوێی خوا و
رادیۆ و
مایکه‌کانی مرۆڤایه‌تی ئه‌گه‌یاند
زەریا له‌ رەنگی تۆ ئه‌چوو- ئاسمانیش
تۆ واو به‌ واوی خولیای ئه‌ستێرانت له‌ به‌ر بوو
تۆ ئه‌و سریوه‌ نه‌رمه‌ بووی،

خولقاندنت دەسته‌مۆ کرد....
زامه‌کانی نیشتمانت کێشایه‌وە و
کسپه‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ت،
گشت له‌ به‌ر بوو ....

که‌ریم حیکمه‌تی ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4177  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


شاعیرێک؛ گه‌لێک
بۆشێرکۆی شێعر
شاعیرێک ئه‌نفالی ده‌گێڕاوه‌؛شێعری ده‌گێڕاوه‌ و
گه‌لێک؛ له‌ڕه‌گه‌کانی خۆی ده‌ڕوانی
شاعیرێک هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌گێڕاوه‌؛شێعری ده‌گێڕاوه‌ و
گه‌لێک؛ له‌ڕه‌گه‌کانی خۆی ده‌ڕوانی
شاعیرێک نیشتیمانی ده‌گێڕاوه‌؛شێعری ده‌گێڕاوه‌ و
گه‌لێک؛ له‌ڕه‌گه‌کانی خۆی ده‌ڕوانی
شاعیرێک جیهانی ده‌گێڕاوه‌؛شێعری ده‌گێڕاوه‌ و
گه‌لێک؛ له‌ڕه‌گه‌کانی خۆی ده‌ڕوانی
شاعیرێک خه‌ونی ده‌گێڕاوه‌؛شێعری ده‌گێڕاوه‌ و
گه‌لێک؛ له‌ڕه‌گه‌کانی خۆی ده‌ڕوانی
شاعیرێک ڕاستیی ده‌گێڕاوه‌؛ شێعریی ده‌گێڕاوه‌ و
گه‌لێک؛ له‌ڕه‌گه‌کانی خۆی ده‌ڕوانی
شاعیرێک شه‌ڕی ده‌گێڕاوه‌؛شێعری ده‌گێڕاوه‌ و
گه‌لێک؛ له‌ڕه‌گه‌کانی خۆی ده‌ڕوانی
شاعیرێک ئاشتی ده‌گێڕاوه‌؛شێعری ده‌گێڕاوه‌ و
گه‌لێک؛له‌ڕه‌گه‌کانی خۆی ده‌ڕوانی
شاعیرێک مه‌رگی ده‌گێڕاوه‌؛شێعری ده‌گێڕاوه‌ و
گه‌لێک؛ له‌ڕه‌گه‌کانی خۆی ده‌ڕوانی
شاعیرێک ژیانی ده‌گێڕاوه‌؛شێعری ده‌گێڕاوه‌ و
گه‌لێک؛ له‌ڕه‌گه‌کانی خۆی ده‌ڕوانی
شاعیرێک گریانی ده‌گێڕاوه‌؛شێعری ده‌گێڕاوه‌ و
گه‌لێک؛ له‌ڕه‌گه‌کانی خۆی ده‌ڕوانی
شاعیرێک پێکه‌نینی ده‌گێڕاوه‌؛شێعری ده‌گێڕاوه‌ و
گه‌لێک؛ له‌ڕه‌گه‌کانی خۆی ده‌ڕوانی
شاعیرێک خۆی ده‌گێڕاوه‌؛شێعری ده‌گێڕاوه‌ و
گه‌لێک؛ له‌ڕه‌گه‌کانی خۆی ده‌ڕوانی
شاعیرێک خۆمانی ده‌گێڕاوه‌؛شێعری ده‌گێڕاوه‌ و
گه‌لێک؛ له‌ ڕه‌گه‌کانی خۆی ده‌ڕوانی
حسێن جه‌وانشیرــ سایین‌قه‌ڵا
شاعیرێک؛گه‌لێک.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4178  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


جاڕی ژن بوونم

ده‌مه‌وێ
ڕێگه ‌له‌مردن بگرم
هه‌موو ده‌رگاکانی
ژیان بکه‌مه‌وه‌
خۆم پاك بکه‌مه‌وه‌
پاك پاك
له‌کفرکردنی
په‌شیمانی ژن بوون
له‌کافربوون
له‌ئاستی ژنیه‌تیم
خۆم له‌ئاوی ته‌وبه‌
هه‌ڵکێشم
ئیمان به‌ ژنیه‌تی خۆم بهێنم
به‌سه‌ر پلیکانه‌کانی
سه‌ختیدا سه‌رکه‌وم و
هه‌موو تیخه‌ مل بڕه‌کان
له‌سه‌ر گه‌رده‌نی
ئاواته‌کانم بشکێنم
یه‌خه‌ی دین و
نه‌ریت و کۆمه‌ڵگه
له‌به‌ر خۆمدا دابدرێنم
ژن بوونم ده‌ربێنم به‌تاوانی
جوانی له‌ قه‌فه‌س...
ڕه‌نگ بکه‌م نه‌خشی
باڵی په‌پووله‌ی ژیان
سێ به‌رد
له‌ده‌ستی ترس بنێم و
له‌هه‌موو دنیادا
جاڕی ژن بونم بده‌م.

ئەفسانە سروش _ ڕانیه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4179  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


نیگا
سەمای باران لەسەر سەوزەڕووخساری گیا
ورشەی وشە لەسەر خونچەی لێوانی تۆ
لەنێو قژی سپیی زەریا، پەنجەی هەتاو
شانەی نیگام لەنێو پرچی زێڕینی تۆ..
مەستە باران لە سەمادا
وشە لە خەندە هەڵژەنراو
بە "زیو" دەچێ دەستی هەتاو،
بە شانەی هەنگەکێویلە ڕەنگی نیگام.
لێکئاڵان
پەنجەرەیەک بۆ چاوی خۆر بترازێنە
تا:
هەنگاوت تۆزی گومان بتەکێنی،
بەفری لێوت بچێتەوە،
باخچەی حەزت پڕ بێ لە گوڵ!
کەمۆکەیەک زنجیری سوخمەت داکێشە
با پەنجەکانم داگیرسێن!
دەستی تاسەت لە کانیاوی جەستەم وەردە
تا ماسیی رۆح گەرای ئەشق بترووکێنێ
تا جێژوان شەنگتر بنوێنێ.
وەهم
لەم شوێنەی من لە ونبوویەک دەگەڕێم،
جیهانێک لە شت ون بووە..
ونبووی من،
تەنیا سەرابێکە و
هیچی تر!
پشکۆ نه‌جمه‌دینــسوید
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4180  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


تاڵاوی خـیانەت
نیشتمانێك
پڕە لەگەڵاوەریوەکانی
عیشق
***
تۆ
کەمنت دەبینی
چاوەکانت پڕدەبوون
لەمن ،
بەڵام ئێستا
کەدەمبینی
چاوەکانت تاڵی شەرمەزاری
خیانەت دەنۆشن.
***
نازانم چۆن توانیت
یاری بەهەستی
پاکی من بکەی؟
چۆن توانیت
دڵی پڕ لەعەشقم
وێرانـــــــکەی؟
***
بڕۆ دوابینینی من و
دوا توڕەیی من
بەسەرخۆتا ببارێنە
بڕۆ خوات لەگەڵ
بڕۆ تاڵاوی خیانەت بنۆشە
چرۆ ڕانیه‌یی ــ ڕانیه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 01:12 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها