بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #4181  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


1
نیوتن یاسای ڕاکێشانی دۆزیەوە
دەیان هەزار شەهید ، دەکەون

بێ ئەوەی جیهان یاسای مرۆڤایەتی،
بدۆزێتەوە.

2
بینینی هەر تەرمێک

لە ناخەوە دەمهەژێنێ

دەرگای حەوشەکەمان

هەر بە کراوەیی جێ دێڵم

نە وەک شەو درەنگانێ

بگەڕێنەوە

بۆ باوەشی فریشتەکان.

3
له‌وه‌ته‌ی رۆیشتوون
ماڵێکمان هه‌یه‌
له ‌چۆڵیی،
حه‌وشه‌یه‌کمان هه‌یه‌
له ‌ته‌نیایی
ژوورێکمان هه‌یه‌
له‌ دڵته‌نگیی
باخێکمان هه‌یه‌
له‌ خه‌مناکیی
گۆرانییە‌کمان هه‌یه‌
له بێده‌نگیی
ئاوازێکمان هه‌یه‌
له ‌تاریکیی
ئاسمانێکمان هه‌یه‌
بۆ فرمێسک کۆکردنه‌وه‌
خاکێکمان هەیە بێ ووڵات.

4
به‌رگی ره‌ش هه‌موو مرۆڤه‌کانی داپۆشیوه‌
خه‌م، دڵی هه‌موویانی داگیرکردوه‌
نازانن بۆ...؟
چونکه‌ (جه‌نگ، کوشتن، فه‌نابوون)
هه‌موو جیهانی ته‌نیوه‌
خودایه..‌
جه‌نگ شکۆمه‌ندیی و به‌هاکان و میهره‌بانیی
تێکشکاندوه‌ و
شاره‌کانی بێده‌نگ کردوه‌ و
ماڵه‌کانی پڕ له ‌ته‌نیایی کردوه ‌و
چاوه‌کانی به‌ چاوه‌ڕوانیی سپاردوه‌ و
ژیانی مرۆڤی بێ نرخ کردوه.‌
ده‌ریا ڕه‌واندزی ــ که‌نه‌دا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #4182  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


منبوون،
واته‌ مه‌رگ ته‌نها نييه‌!
ئه‌ى لاقه‌كراوترين بونى ژيان، ئه‌ى حه‌قيقه‌ت
تائه‌وه‌ى گوڵ تێبگا سه‌فه‌رى من بۆ ناسكى ئه‌وبووه‌
له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م سه‌ده‌ دڕكاوييه‌دا!
تائه‌وه‌ى شه‌ونمه‌كان تێبگه‌ن
كه‌سێك هه‌يه‌ له‌به‌ر توانه‌وه‌يان بونى خۆى ده‌سڕێته‌وه‌!
تائه‌وه‌ى باران هه‌ستبكات له‌پاش كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى
كه‌سێك هه‌يه‌...
خۆى له‌و باڵه‌خانه‌ به‌رزانه‌وه‌ فڕێده‌داته‌ باوه‌شييه‌وه‌!
تائه‌وه‌ى مه‌رگ هه‌ست به‌غه‌ريبى خۆى نه‌كات و
تێبگات نائارمترين ڕۆح خۆشيده‌وێت!
من ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ هه‌ڵمبوون.
ئه‌ى ديوه‌ په‌راوێزه‌كه‌ى ژيان، ئه‌ى حه‌قيقه‌ت
له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌رگيز ناتوانم له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاده‌مييه‌ ئارايشتانه‌دا بگونجێم.
له‌به‌رئه‌وه‌ى چركه‌يه‌ك بيرم له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ ببمه‌ دۆست له‌گه‌ڵ
ئه‌م ڕه‌نگه‌جادويانه‌ى ڕۆژگاردا.
له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌م هه‌موو جوانيمه‌وه‌ بۆ ژيان هێشتا
له‌ژێرپێى ئه‌و نابوتيانه‌دام كه‌ گشت گه‌مه‌كان ده‌به‌نه‌وه‌.
له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕه‌هێڵه‌كان تێبگه‌ن تووڕه‌بونيان هيچ شتێك زيادناكات..
تێبگه‌ن به‌و هه‌موو هێزه‌يانه‌وه‌ ناتوانن قوڕى شه‌قامه‌كان نه‌هێڵن!
من خۆمه‌كوژم.
ئه‌ى ترسناكترين چه‌مكى ژيان، ئه‌ى حه‌قيقه‌ت
ئاخر حه‌قيقه‌ت به‌م ناسكييه‌وه‌ ناگاته‌ ئه‌نجام!
ئاخر ناسكى ته‌مى په‌نجه‌ره‌ و
ڕوخۆشى ئه‌م خانووه‌ چۆڵانه‌ى وه‌هم
هيچ زيادناكه‌ن بۆئه‌م مه‌نفايه‌ى دڵ!
ئاخر هێنده‌ گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ بۆ پاكيزه‌يى منداڵى
ئه‌ويش ده‌يوت به‌م غه‌مگينيه‌ته‌وه‌ بتبينم خۆمده‌كوژم!
ئاخر هێنده‌ به‌ كوچه‌كانى شه‌ودا گه‌ڕاوم و
نه‌متوانيوه‌ بروسكه‌يه‌ك بكه‌م به‌ يه‌خه‌يه‌ى كۆڵانێكييه‌وه‌
ئه‌ويش ده‌يوت گه‌ربتبينمه‌وه‌ به‌م جلكه‌ ڕه‌شانه‌ته‌وه‌
ئه‌وا له‌تاريكى خه‌ونه‌كانى تۆدا خۆم به‌داردا ده‌كه‌م!
بۆيه‌ پێويسته‌ بڕۆم... بڕۆم!
ئه‌ى غه‌مگينترين چاوه‌كانى گشت سه‌ده‌كان، ئه‌ى حه‌قيقه‌ت
تا ژيان تێبگات له‌و هاوارانه‌م
كه‌ بۆ دواينجار له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆى ده‌نگه‌ژێ كانمه‌وه‌
وه‌ك ورچێكى بريندار ده‌نه‌ڕێنم و ده‌ڵێم
بڕۆ هه‌ر بێباكبه‌...
بڕۆ تائه‌و جێيه‌ى جوانييه‌ جادوييه‌كانت ده‌بينيه‌وه‌!
تاله‌به‌ر ئاوێنه‌ درۆزنه‌كانى كۆمه‌ڵگادا وه‌ك دزێك بناسرێم!
تاگشت دونيا گۆرانى بۆ خه‌ونه‌ ياخييه‌كانم بڵێنه‌وه‌ و
له‌ژێر هاواره‌كانى ده‌نگيانه‌وه‌ گوێيان له‌گريانه‌ شه‌رمنه‌كانى من بێت!
من دواهه‌مين پياسه‌ى خۆم له‌گه‌ڵ نامه‌كانى كافكادا ده‌كه‌م و
بۆئه‌به‌د ده‌نوم!
ئه‌ى به‌ڕه‌ونه‌قترين پۆشاكى په‌راوێزبووى هه‌موو چاخه‌كان، ئه‌ى حه‌قيقه‌ت
نه‌كا له‌ناكاودا بكه‌ومه‌ فريوى چێژى ئه‌م بريسكه‌ پوچانه‌وه‌!
نه‌كا له‌پڕ له‌جوانى سۆزانييه‌كى ئه‌م زه‌مه‌نه‌ له‌شفرۆشه‌دا عه‌شق ببينمه‌وه‌!
نه‌كا وه‌ك گه‌ڕيده‌يه‌كى شه‌كه‌ت باوه‌شبكه‌م به‌ سێبه‌رى ئه‌م دار سێوه‌ كرمۆلآنه‌دا!
نه‌كا له‌ته‌نيشت خه‌ونه‌كانى دايكمه‌وه‌ بير له‌ پاكى خوشكێكى شه‌يتان كه‌مه‌وه‌!
بۆيه‌ ده‌ڕۆم و له‌گه‌ڵ ئاوازه‌ نامۆكانى ژياندا خۆم ده‌ته‌قێنمه‌وه‌
ئه‌ى حه‌قيقه‌ت، ئه‌ى نه‌خۆشييه‌ خۆشه‌ويسته‌كه‌م
به‌رله‌وه‌ى وه‌ك ئه‌و نامانه‌ بناسرێم،
كه‌به‌ر له‌ خوێندنه‌وه‌يان هه‌نجن هه‌نجن كراون.
به‌رله‌وه‌ى وه‌ك پشيله‌يه‌كى چاوشين
هه‌وڵ بۆ ئه‌و پله‌ گۆشتانه‌به‌م
كه‌ له‌چوارچێوه‌ى شوشه‌ ئه‌به‌دييه‌كاندا به‌ندكراون.
به‌رله‌وه‌ى گوێبيستى ئه‌و ميوزه‌كه‌بم
كه‌ فريوى سه‌رابه‌كانى ئه‌م سه‌ده‌يان خواردووه‌.
ئه‌وا له‌ژوره‌كه‌ى خۆمدا و
به‌ده‌م گريانه‌ بێده‌نگ و ته‌نهاكانمه‌وه‌
خۆمده‌ده‌م له‌په‌تى سه‌رابى چاوه‌كانى ئه‌ميرم!
گۆران ڕه‌ئوفــ سه‌یدسادق
ئه‌م شيعره‌ له‌ هه‌فته‌نامه‌ى هه‌واڵ ژماره‌ (531) بڵاوبۆته‌وه‌.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4183  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


1
له‌ ترۆپکی رقه‌وه‌,تاقولاپه‌ی پای ئایله‌مه‌نه‌کان
مه‌ودای ته‌نیاییمه‌!
له‌ گرێجنه‌ی درگاوه‌تا ناخی نێئۆنه‌کانی شه‌قام,هه‌رێمی شه‌یداییمه‌
له‌ ده‌ستت دێ
بمسڕیته‌وه‌؟!
2
که‌ زه‌ریای هێمنی چاوت ئه‌مدوێنێ
شه‌پۆل شه‌پۆل سه‌رشێت ده‌بم و
له‌ که‌ناره‌کان دوور ده‌که‌ومه‌وه‌ و
بۆ ژه‌نینی ساز و سه‌ما
له‌ ناخت‌دا ...
شین ده‌بمه‌وه‌!
3
بریا مه‌رگ جگه‌ له‌ وڕینه‌ی ره‌شه‌با
چیتر نه‌با
کاتێ ده‌ربازبوون له‌ شه‌و
سێ له‌ چوار لاپه‌ڕه‌ی چاره‌نووسی قووت دا!
4
له‌و کاته‌وه‌یدایه‌ حه‌وا
بێزووی به‌ سێوێکی سوور کرد
تاکوو ئێستا
هه‌ر
" سه‌ربه‌ستی"
هه‌لپه‌زا و هه‌لپه‌ز کۆچ ده‌کا ورێ نه‌که‌وتووه‌ بێته‌ دنیا!!!
مریه‌م نامداری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4184  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


خه‌ونه‌ سپییه‌كان
ئه‌م ده‌قه‌ له‌ پانزه‌هه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ به‌ هاوبه‌شی خه‌ڵاتی دووهه‌می پێ به‌خشرا.
1
بۆ گه‌یشتن به‌ تۆ،
خۆم جێ ده‌هێڵم
بۆ ته‌نیایی،
تۆ...!
2
ئه‌مهه‌وێ ده‌ست بخه‌مه‌ ناو ده‌ستت
به‌ڵام دوا ئه‌كه‌وم!
3
نیشتمان به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو جێهێشتنه‌ ناگرێ،
ئه‌ترسم رۆژێك رابردووش جێی بێڵێ!
4
به‌ چه‌ند گۆرِیتر
گۆرِستانی هه‌ڵه‌بجه‌
به‌ سلێمانی ئه‌گا!
5
بۆ ئه‌وه‌ی شیعرم خۆی نه‌كوژێ،
ئێستام به‌ رابردوو داپۆشی
ته‌مه‌نم به‌ جوانیت!
6
خۆزگه‌ ژووره‌كه‌م،
خاڵی ئه‌بوو له‌ ستیانه‌ی زووقم و
نیشتمانیش،
سپی له‌ لافیته‌ی ره‌ش!
7
مه‌نفایه‌ك ماندووبوونی له‌ قاچه‌كانی خۆی ته‌كاند
كۆڵانه‌كانی كه‌ نه‌بوون به‌ جانتای پرِله‌ سه‌فه‌ر
ماڵه‌كه‌ی پرِبوو له‌ پشووی ره‌نگاو ره‌نگ
خودایا كه‌ی نیشتمانیش ئه‌كه‌یته‌ مه‌نفا!
8
به‌دوای باوكمدا گه‌رِام
قاچه‌كانم لێ ون بوون !
9
گه‌ر نازانی مردن چه‌نده‌ سپییه‌،
وه‌ره‌ سه‌یری زستانی دڵی من بكه‌!
10
بۆ ئه‌وه‌ی فرمێسكی ته‌نیاییم به‌هه‌ڵم نه‌بآ،
چاوه‌كانمت له‌ په‌نجه‌ره‌ی به‌فرا دانا!
11
شیعرێك گه‌ر بارانی ته‌نیایی نه‌بآ
تۆزی ماندووبوون،
قاچی وشه‌كان داده‌گرێ!
12
گه‌ڵای پێوه‌ نه‌ماوه‌
ئه‌و دره‌خته‌ی ئاومان ئه‌دا
رۆژانی دیدارمان!
13
ئه‌ی راوكه‌ری ئاسك
ئه‌مرِۆ ئه‌و
چه‌نده‌ رای كردبوو؟!
14
ئاخ ئه‌ی مناڵی ده‌ست فرۆش
خه‌ونت چییه‌
كاتی ترافیك لایت؟!
15
هیچ كات به‌ری نه‌گرتووه‌
تاقه‌ دره‌ختی حه‌وشه‌كه‌مان!
16
بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌كانم سانسۆرِنه‌كرێن
له‌ جیاتی مه‌مكت
نووسیم سینه‌!
17
كه‌ خۆم له‌ ئێواره‌ی زستانی تۆ هه‌ڵكێشا
دڵم زوقمی مردنی گرت
تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ
بێ دڵ خه‌ونی سپی ئه‌بینم!
18
كۆڵانی ده‌نگم،
هه‌ر وه‌ك كۆڵانی حه‌زه‌كانی دایكم
باریكه‌!
19
ته‌مه‌نی ساڵه‌ تاریكه‌كانی باوكم،
به‌ قه‌ت ته‌مه‌نی
دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ی ناو ژووره‌كه‌یه‌تی!
20
ره‌نگه‌ ژیان هه‌ر ئه‌وه‌ بێ
كه‌ من ته‌نیا، له‌ پێكی ته‌نیاییدا شه‌وه‌كانم هه‌ڵده‌م و
تۆش!
له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك بتهه‌وێ
21
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌تدۆزمه‌وه‌،
باران هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو
جێ پێ كانتی ئه‌سرِییه‌وه‌!
ئازاد به‌هین ــ بۆکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4185  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


بەس بڕۆ

بەمن چی ئەو هەموو دەنگە
کەلەترازانی دەرگای دوودڵی زیاتر،
درزێک ناخەنە دیواری دڵی من.

***
سەیرکە،
تۆ سەرت بەئاسۆی منەوە ناچێ،
من پێم بەپێڵاوی یاساکانی تۆوە،
لەم نێوەدا شتێك هەناسە سوار،
خەونی من لەژێر دەبەنگی تۆ،
دەبەنگی تۆ بەسەر کەرێتی منەوە.

***

لە نێوان هەریەکێکماندا
شکۆی هەمان شەڕی دۆڕاو،
لەتۆدا ڕازاوە بەتەرمی درۆی گوڵ گوڵ،
لەمندا ڕەنگڕێژ بەگوڵە متمانەی تەرمین.

***

خۆت تێك مەدە
بۆشاییەك نادۆزییەوە،
بۆ چاندنی مینی خەونێکی تر..

***

ژیان بۆمبێکی تەوقیت کراوە،لەبەر پێم،
چەپیش پێ دانەنێم،هەر دەتەقێتەوە.

***

دەزانم
هەموو جووڵەیەکی راستیش،
ئەم کۆتەی ناوی ژیانە،
تەنگتر دەکەنەوە لە دەستەکانمدا.

***

ئەم ماڵە دارینە، شتێك ڕای گرتووە
کۆڵەکەی ژنێتی من و دیواری پیاوەتی تۆ.

***

هاکا گومان لە ئاوێنەکەوە و
بێدەنگی لە پەنجەرەوە،
هاڕەی کرد بەسەرماندا.

***

هەر کەویستمان لەمالێکدا کۆ بینەوە،
سیخوڕێك لەناتەبایی،
مۆسادێك لەدڕدۆنگی،
کۆرپەیەك لەتێنەگەیشتن،
کەوتنە نێوان.

***

ئەوەی لەنابەینمان کەڵەکە بووە،
گڵکۆی بەکۆمەڵی خەونە،
رووفاتی پیرۆزی هەستە،
تازە دۆزیومنەتەوە.

***
{تۆ لەدوای موتاڵا
من و جەریدەکە دەخەیە ژێر خۆت}* ،
منیش دوای خۆشویستن،
تۆو ئایەتی حەرفەکانت دەخەمە سەر دڵم،
جیاوازی یەکە لێرەدایە.

***

لەگەل ساڵەکانی تەمەن،
شتێك ئاوا دەبێ،
لەمندا راستگۆییەکانی تۆ،
لەتۆدا ئەستێرەی بەختی من،
بەسەر ئەسپە دارینەی حیکایەتێکەوە،
بەرەو ئەبەدییەت.

***

تا بێ شتێك لەنێوانمان درێژ دەبێتەوە،
کەڵبەی سادییەتی تۆ و
خەیاڵی مازیۆشیانەی من،
لەهاوکێشەی خەونێکی بەراوەژوودا....

کەژاڵ عەلیی _زیوریخ سویسڕا

*دێڕە شیعرێکی وەرگیراوە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4186  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


لە هەڵدێری شێعرەوە
سەرپیتەی چووخساندن
مەڵڵای قڕڕە
وەک شڵێوەی شەرم.....مارە
بە شەهوەتی خوێن پەڕاندن

هەڵەسوونە هەڵەمووتە
لە جاڕدانی
بێ
زاری
ئەوە تا من

چاکترین چەوسانەوە
چاوەڕوانی.......سەرنخوون
داڕزانی بەرزایی

خەجاڵەتێک بە جلی جوامێری
هەڵترووکانی تروومی کەساس
چاوەدێری چەوسانەوەم

بشڵەقێنەوە
لە بژاری ژیان
کە مەیوم لە تۆ دا
لە من دا قسری و بزری
لە شارەی مانگ

سەرم هەڵداوەتەوە
هەڵدێری هەڵفڕین
هەڵەمووتت ئاوەدان
ئاوەدان بە
زریانی ئامێزم
لەقوماری خیچانم
تۆش سەر پیتە خۆش......خۆش بە
لە چووخسانم

ڕامژێنەوە
ڕاوێژی هەڵوەژاردن
کە شپڕێوم
لە غوڕڕانی ئەر غەیان
لایەنگری پەنگرم
لە لەنگەری دامرکان

بمسووڕێنەوە
سرتەی دارستان
لە هەڵەسوونەی سووتان

گەڵای دووکەڵم

توڵاومەتەوە
توانەوەی شەڕافەتی شاخ
داکوتراوم
حیکایەتی کوت کوتی هێلانەی شار
لە خۆم دا سەر هەڵدەدەم
لە تۆ دا نرکەم دەپووکێ
کەرامەتم کورکە و
تاوان دەترووکێ

بمگەشێنەوە
لە پەنجەرەت را با
قەتیسم
دەنا لە نزگرەی دەروازە
دەپڕژێمە پەرژینت

داچۆڕاوم و
چۆل هەوارم
کاڵ کاڵ ..گڕووگاڵم
قات و قورمیشم لە لادران
لە چۆڕاوگەی سەراب
لە شەڕاب دا هاوتەریبم
تاهیر مه‌هابادی ــ ئامستڕدام
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4187  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



کچێك لەباران
کچێك وه‌ك نمه‌ی باران دێت و
له‌په‌نجه‌ره‌ی ته‌نیاییم ده‌دا
ئاشنام ده‌کاته‌وه‌ به‌خۆی!!
کچێك..
له‌شکۆفه‌ی وه‌رزی ئه‌ویندا
ئه‌مباته‌وه‌ نێو حه‌سره‌تییه‌کانی خۆی و
خه‌رقی جیهانی مه‌ست بوون و
لێک ئالانم ئه‌کا
کچێك له‌نه‌شئه‌ی خه‌یالا
خه‌ریکی پرکردنی ره‌نگه‌
کرسیتالیه‌کانی ژیانه‌ و
هه‌تاو دلی بۆراده‌خا
کچێك بیره‌وه‌ریه‌کانی
له‌سه‌رده‌روونی ئاو ده‌نووسییه‌وه‌
تاهیواکانی له‌نێو ده‌ریا بچنێته‌وه‌
هاوار ته‌یب ــ ڕانیه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4188  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


دەتەوێ بمدۆزیتەوە؟

ده‌ته‌وێ کۆم بکه‌یته‌وه‌.؟
بیستم ماندووی،
به‌ڵام

به‌په‌رۆشەوە بگه‌ڕێی و
بمدۆزەرەوه‌.

بگه‌ڕێ کۆڵان بە کۆڵان
ده‌رگا به‌ ده‌رگا
جێژوان به‌ جێژوان
تا ژێر سێبه‌ری

هه‌موو

درەختە‌کانی شار
دەتوانی بمدۆزیته‌وه‌
بمدۆزه‌رەوه،‌
ئه‌گه‌ر توانیت کۆم بکه‌ره‌وه‌
بزانم دەتوانی؟
من هه‌ر لێره‌ و
هه‌ر له‌ وێ نیم
هه‌ر پارچه‌یه‌ك و

دوان و سیان نیم،
ئه‌گه‌ر توانیت
بگه‌ڕێ بمدۆزه‌وه‌ و

کۆم بکه‌ره‌وه‌
چاو بۆ چی من دەگێری؟
بۆ خۆشەویستیم!

کینە هات و بردی.
چاوەڕوانیم!
بۆ تۆ لەکەناری درۆکانتدا
بەجێ مای بەجێ
دەستەکانم ترازن
لەدەستت و
لە ئەژنۆی خەمت ئاڵاون
لێوەکانم!
دوور لەلێوت لێو بەلێوی

بادەی مەستن!
لەچیم دەگەرێی و

بیدۆزیتەوە
لەکوێ دەتەوێ
کۆم بکەیتەوە؟!.

ئــەفـســـانـە ســـروش _مه‌هاباد
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4189  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ناتوانی چاوەکانم لەگەڵ باران ئاشتکەیتەوە

وا هەست دەکەم ئەم دڵەی تۆ
وەکو دەریا فراوانە،
بەڵام دەرکەوت،
ئەو دڵەی تۆ هەر جوار وەرزی بێبەهارە
وا هەست دەکەم، فریوم ئەدەیت،
بەڵام توانای فریودانی مەرگی منت نییە
نزا ناکەم
بەدواتا ڕاناکەم !
وا هەست دەکەم
ماڵئاوایی لە ئەوینی دڵی منا دەکەی
دەزانم،
کەدائەبڕێی،
ئامیزم،
بە ئامیزت ناگات،
بەڵام بۆنەکەی جێ بێڵە
دەزانم بەیانی زوو
لەگەڵ تریفەی مانگە شەوا
جێم دەهێڵی ،
بەڵام رەنگەکەی جێ بێڵە
دەزانم دوور دەڕۆیت
ئەمە گەورەتریین خەزانە،
بەڵام بەهارێ جێ بێڵە.
نەتوانی چاوەکانم ئاشتکەیتەوە لەگەڵ باران.
ئێستا بێتۆ ژیان چ سەمفۆنیایەکی حەزین دەچڕی،
بێتۆ دەریا دەریایەك ئەشك دەرێژێ.

دەریا ڕەواندزی _کەنەدا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4190  
قدیمی 02-21-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


له‌ناخمدا كات وه‌ستاوه‌

1
چۆن عاشق بم
كاتێك...
له‌دابڕان بترسم
وه‌ره‌..
به‌ڵێن بده‌
كه‌شتی عیشقت
له‌كه‌ناری ده‌ریادا
ئارام بگرێ
تاكو ده‌ریا-ش
بۆ هه‌تایه‌
شه‌پۆلی عیشقی
هه‌ر بۆ تۆ بێ!.

2

لە عیشقی چاوانم
ئەترسم رۆژێک بێت، و
نەتبینمەو
لە تەنیایدا بمرم
خودایه‌ یارمەتیم بدە
بێدەنگی ژوورەکەم
ئەشکێنێ دەنگی لێدانی
کاتژمێری دیوارەکەم

3

تۆ...
هه‌نگاوێك نزیك به‌ره‌وه‌
ته‌واوی ته‌مه‌نم
به‌چاوه‌ڕوانیت ده‌به‌خشم و
هه‌موو ئێواره‌یه‌ك
وه‌ك مۆم
بۆ رۆشنایی رێگاكانی هاتنه‌وه‌ت
ده‌سوتێم!.
4
وه‌ره‌
وه‌ك باران ئاوێته‌م به‌
بڕژێ به‌سه‌ر ناخی ده‌ریا
هه‌ست به‌ نه‌رمه‌ شه‌پۆله‌كانی
عیشق بكه‌
ترپه‌ی پێی (با) ببیسته‌
كه‌به‌سه‌ر لێوی ده‌ریا
به‌چاوه‌ڕوانی هاتنت
به‌ره‌و كه‌نار
هه‌نگاو ده‌نێن
ئاخر تۆ
له‌ره‌گه‌زی بارانی و
بۆنی باران ده‌كه‌م.
5
له‌تاریكی شه‌ودا وه‌ره‌
خۆم ده‌تدۆزمه‌وه‌
وه‌ك مانگ
له‌كه‌ناری ده‌ریا
راكشێ
ترپه‌كانی دڵم
ده‌بیستی و
خونچه‌ی لێوت
به‌هه‌ناسه‌ی عیشقم
ده‌پشكوێ
ئیتر شه‌وێك
چاوه‌ڕوانیم بشكێنه‌و
وه‌ك ئه‌ستێره‌
له‌ئاسمانی دڵی منا
ده‌ركه‌وه‌!.
6
دووریه‌كان
هیچ ناگۆڕن
له‌عیشقی من
بۆ هه‌زار ساڵ
خۆشم ویستوی
وه‌ك گڵێنه‌ی چاوه‌كانم
ده‌تپارێزم
تاكو تۆ دێی
رێگه‌ ناده‌م
كات تێپه‌ڕێ
له‌ناخمدا كات وه‌ستاوه‌
ناهێڵم هیچ شتێ بڕوات
ده‌ستت بێنه‌
وه‌ك په‌روانه‌
عاشقت ده‌بم
بۆت ده‌مرم!.
7
تێناگه‌م...
چ چاره‌نوسێكم هه‌یه‌
ئه‌وه‌نده‌ دوور ده‌ڕۆیت و
نایه‌یته‌وه‌
كه‌ی سه‌فه‌ری باران
له‌دوو وه‌رز تێپه‌ڕی كردوه‌
خودایه‌...
تێنوێتی ده‌ریا
به‌ بارانی عیشق بشكێنه‌
زۆر له‌مێژه‌
خه‌نده‌ی عیشقی
له‌سه‌ر لێوی سه‌وز نه‌بووه‌
ژووری ته‌نیایی
ترپه‌ی دوو دڵی نه‌بیستوه‌
گوڵی ئینجانه‌كان
به‌شیرینی ماچێك
خونچه‌یان نه‌كردوه‌
كه‌ی خۆری رووت
له‌ژووره‌كه‌م
ده‌رده‌كه‌وێ؟!.
8
ده‌زانم دێی
وه‌ك ئه‌و با-یه‌ی
هه‌موو شه‌وێ
په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌م لاده‌داو
خۆی ده‌خزێنێته‌
پێخه‌ڤه‌كه‌م
تۆ...
زۆر دووری
كه‌چی چاو داده‌خه‌م
له‌سۆمای چاوانم خه‌وتوی!.
9
له‌هه‌ر كوێ بی
ده‌تدۆزمه‌وه‌
كات بوو
عیشقی تۆی پێدام
تۆی بۆ هێنام
بۆ هه‌زار ساڵ
خۆشم ده‌وێی
بۆ هه‌زار ساڵ
زیاتر
له‌دڵما
ده‌ژیت و ده‌مێنیته‌وه‌!.
10
هه‌ر كات هاتی
گومان مه‌كه‌
كه‌ باوه‌شم نه‌كه‌مه‌وه‌
بۆ عیشق و ئه‌وینی تۆ
كه‌ی زانیوته‌
ده‌ریا باوه‌ش نه‌كاته‌وه‌
بۆ چاوی ته‌ڕی باران
كه‌ی زانیوته‌
ناخی ده‌ریا پاك نه‌بێ و
عیشقی بۆ ئاسمان و ئاو نه‌بێ
ده‌ی مه‌ترسه‌
دڵی ده‌ریا
هه‌ر بۆ تۆیه‌و بۆ تۆ ده‌بێ!.

ده‌ریا ره‌واندزی _که‌نه‌دا/ئه‌لبێرتا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 2 نفر (0 عضو و 2 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 04:27 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها