زهمان له حهووادا هێڵنج دهدا
زەمان، چۆمێكی تیكرارییە
مووسا كە خۆی تێدا شووشت تۆ بانگهێشتی دونیا كرای
[ بۆ ئۆزۆن كە درۆیەكی گەورەیە و لە هەر شوێنێك نیۆتۆن هەڵەنگوێ باڕستایی باوەڕت خۆی بە ئیكڕاهی سێو و زەمان دەفرۆشێ] ...
دەست لە گیرفانی نیسێت دەرهێنە
سنووری پەتۆ و خیابان كە دەمشواتەوە وەكوو بەفر بە سمێڵی ... [ پەرەستار؛ كەمێك مردووم]
كە بگەیە ئەم قەناعەتە رۆژ پێی لە یاسای زەمان نا یا كاتژمێر لەگەڵ نەستی كچە جیران هاوڕا دەكەی
یا ئەگەر لە خەویش ڕاپەڕی بیر لە وزەی ... [ هەر لێیگەڕێ]
كۆڵان پڕە لە ڕۆژ و لە جنسی حەووا داوینچیم
[ چوونە ژوور بەر لەوەی بۆ گشت شاعیرە رووتەكان زگماكی بێ كلیل ساز
دار نارنجێك بوو، نیسێی هەر لە ئاشق دەكرد]
زەمان كە لەسەرەتای چۆمەوە بمرێ بێشك ڕاپۆڕتی كاتژمێری دراوسێیە و قەرەچییەكە لە جنسی فیلسوف و هەنار [ كەس لە ژێری ئۆقرە ناگرێ]
كاتژمێری ڕۆژ كە كۆك بوو زەمان پێیەندی هیچ تیكرارێك نییە
[ چ مێژوو شوانی دایناسۆڕ بێ، چ تۆ لە نەستی كچە جیراندا هاوڕای شەهید و پازێل]
پەرەستار؛ [ لە چاومدا كە بەیان خۆی واژۆ دەكا زەمان ئەوەندە شووشەم زاری باڵندە ماچ دەكا]
زەمان لە هەرچی دا ڵێكدەێ پۆلیس لە سیفردا باوێشكی خۆی هەر لێدەدا لانیكەم
چاوم ئەوەندە پیرە بەرگەی خەون دیتن ناگرێ]
زەمان سیفرێكی تیكراری و دەسەڵاتدارە، سەرپشك لە سەرەتا و كۆتایی
[ جار جار لە ئەشكەوت هەڵدێ جارجار تۆ ڕاوی ئەم دێڕە بە لە ئاماژەی ژنێكدا مانگ پڕ لە نیشتەجێ]
بەر لەوەی شێت زگماك داوینچی بێ و كەمێك دیوار
حەووا دڕدۆنگ لە دابەشكردنی نێوكی نەبڕاوی عاشق و سێو [ كە ئێستاش لە پەراوێزی بەهەشتدا جەزر لە تامی خۆی دەگرێ] ...
لە مانگدا كەسێك لە بیر من دا
خەون بە بەربوونەوە كە دەبینم [ وەباڵی ئەو جارم كچە جیران وەئەستۆی گرتووە]
كە نیشتەجێ بە پەنجەرەی مانگەوە دەلكێ ئاماژە؛ زەمان شەمەندەفەرێكی پەككەوتوویە
[هیچ نەبێ جار جار لە وەرگەڕاندا هێڵنج دەدەم].
ڕاوی ئەم دێڕە كە سەری سووڕما گۆی داوینچی تەنیا قەرزداری خۆیەتی [ بێ ئەوەی حەووا بزانێ لە ئاماژەیەكمدا پڕم لە مانگ و نیشتەجێ]
زەمان جاڵجاڵۆكەیەكە كە داهێنەری چاویلكەی ڕەش یا پەڕاوێزێك لە تەئویلی نهێلیزمێكی كڵاو بەسەرە
[ نێوم لە چاوی خۆی دا دەگۆڕی]
ئەگەر پەراوێزیش نەبم پەرەستار؛ هەناسەی من چەند لەتەكەی نیشتەجێ ؟
لە بازنەكەمڕا بزانە نەبزم كە ڕەنگە ئاسمان / نانا زەمان/
شیری پەراوێزی تابۆ/ دەمسڕێتەوە لە خیابان/
من تیكراریم ... [ لە بیۆگرافی ئۆزۆندا و شاعیری دژوازی مۆتە وشەیەك بوو مامناوەندی بیرداڕێژی نیۆتۆن]
سێو قەپاڵێك ماچی بۆ ناردم [ تیكراری بوو]
فیلسووف كە تفی ڕۆ كرد تەنیایی زەمان توێشووی ئەو ڕاكردنەیە نیشتەجێ نیم لە ئۆزۆندا و باغچە سەری لێ دەشێوا لە حەوواترین ...
[ ڕاستی؟! بەربوونەوەت لە سەر پشتی زەمان / شاعیری ڕووت / تابۆی گشت ئەو كۆڵانانەم پڕن لە ڕۆژ و ڕێكخەری خۆمانەبوونی زەمان و حەووا و ئاماژە ...]
پەرەستار چاوم بۆ خەو دیتن پیرە
چ خەبەر لە كچە جیران ؟!...
عهبدولقادر نیازی ــ مههاباد