زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
02-24-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شعر ماموستا هه ژار در مورد شهر مهاباد
دڵە! وا شاری مەهابادە وەرە!
کابەتە، ڕووگەتە،کڕنووشێ بەرە!
تۆزێ لەو خاکە بە سەر خۆتا کە
تٶزی پیرٶزە لە دنیا تاکە
تٶزی چاوی دڵی نابینایە
لێرە کل بوو کلەکەی سینایە
لە چ جێ نەوی مەهاباد بێنی
بۆ هەموو چاوێ بەرز دانوێنی
ماموستا هه ژار
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
02-24-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-26-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خانەنشین
بولبولێک بووم لە ڕکەیدا بەبەهاری ڕەنگین
دوور لە گوڵزار و لە دیداری گوڵاڵە و نەسرین
کازیوە، بۆ لک و پۆپی گوڵی باغی دەفڕیم
پەڕ و پۆم پێوە نەما، نیمە ئیتر هێزی فڕین
دەستی ئەو ڕاوکەرە بڕزێ کە بڕی باز و بڕست
سووڕی سوورگوڵ بدەم و ڕوو بکەمە مێرگی شین
من چریکەم هەموو سووچی چەمەنی پڕ کردبوو
ئێستە نایە لە گەرووم بێجگە لە ناڵەی خەمگین
من کە شینگێڕی هەموو سوورە گوڵی پەڕپەڕ بووم
ڕەنگە هەر دڕکی پەڕیو لێرە بکا بۆ من شین
من کە بۆ دیتنی گوڵ هێڵی سنوورم دەپەڕاند
هەر لەسەر هەق گوتنێ ڕووتە کرام خانەنشین
شاوەڕیخنە دەگەڕێ وا لە دەراوی چۆمەڵ
دینی دینی گوڵە ئەو بولبولی دڵ پڕ لە ئەوین
تازە دڵخەستە و پەڕبەستە و بێ دەستەم من
وەرە دەر ڕاوکەی دڵڕەق لە کەلێن و لە کەمین
تێپەڕێ هێندە بەناخۆشی ئەگەر ژینی درێژ
خۆزگە سەد خۆزگە بەوانەی کەم و ئاسوودە دەژین
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-26-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پێکەنینی گوڵ
کاتی کازیوە پێش گزنگ بولبول
لە شەقەی باڵی دا هەتا کن گوڵ
گوتی ئەی نازەنینی عیشوە فرۆش
کەم کەمە دیارە بێ وەفایی تۆش
بۆ شنەبا هەیەتی لێرە ڕێ؟
بۆ پەپوولە بەدەورەتا دەگەڕێ؟
چەپکی تۆ باغەوان دەکەن دەسگێڕ
لە خەیابان و کووچە و باژێڕ
دەتفرۆشن بە قیمەتی هەزاران
دەتدەنە دەستی ناکەس و هەزاران
بۆیە سووک و چرووکی ناو چەمەنی
لەوەتی بووی هەمیشە پێ دەکەنی
هەڵگەڕاوە بەناز و گوڵ پێی گوت
شێت و شووری کە شرت و شۆمت شوت
وەکو تۆ ئاشقە پەپوولەی زار
بۆ بەخۆڕایی ئەو بدەم ئازار
شنەبا ڕێ نەدەم کە بۆ لای خۆم
کێ دەبا بۆ هەموو وڵاتێ بۆم؟
گوڵ لەکن کەس نییە عەزیزم سووک
سەری زاوایە جێی و باوەشی بووک
من کە ناگاتە هەفتەیەک تەمەنم
بۆچی بگریم و بۆچی پێ نەکەنم
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-26-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پەشیمانی
لە هەڵە بووم،
لە رۆژانی جوانی و گەنجیم
بە پەلە بووم.
هەر نەسرەوتم
بە شوێن هەستێکی ون کەوتم
تاکوو لەسەر، سینەی نەرمی خەیاڵی پووچ
کپ بووم…خەوتم.
رابرد گەنجی،
نەمدی رەنجی،
زۆر، بەردەرگای نازدارێکم
کوتایەوە،
تاکوو چڵی ژینی گەنجیم
رووتایەوە،
ئەوسا مۆمی هەستی تەزیو
لە ژیانی، پڕشەنگ بەزیو
گیرسایەوە،
بۆی دەرکەوت رێگای سەرەو ژوور
رێگای کۆشکی ئامانجی دوور.
بەڵام پاش چی؟!
پاش ئەوەی، زۆرم لە دەست چوو
لە ناکامی و لە هات و چوو
عهبدوڵڵا پهشێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-26-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سەر کە جۆشێکی نەبێ
سەر کە جۆشێکی نەبێ، من زرکە تاڵم بۆ چییە
دڵ کە هۆشێکی نەبێ، شیشەی بەتاڵم بۆ چییە
دەرد و داغێکی دەروونی گەر ببێ، با رەنگ و روو
سیس و موغبەڕ بێ، کەماڵم بوو جەماڵم بۆ چییە
تەجرەبەی عاشق بە سووتانی دەکرد ئەو زاڵمە
سەیری کەن ئێستا دەڵێ: مشتێ زووخاڵم بۆ چییە!
پێی بەسەرما نا کە بوومە خاکی ڕێی، گەردم شوکر
گەییە داوێنی، دەڵاڵیی بای شەماڵم بۆ چییە!
داغی سینە و پێچ و تابی دوودی ئاهم خۆ هەیە
مۆر و توڕڕەی ئینپەراتۆر و قەڕاڵم بۆ چییە!
خەڵق ئەوا مەجبووری دوو خۆ خستنی خەڵقن بەجان
من بە دڵ مەنفوورمە، ڕوتبەی جەجاڵم بۆ چییە!
ماڵە پیتکێنێیە ماڵ و، گەینە حاڵی خۆیە حاڵ
من کەوا حاڵی بم، ئیتر ماڵ و حاڵم بۆ چییە!
پڕ بەپێ زنجیرەی شێتیی، داغی سەودا پڕ بەسەر
سەیری حاڵی خۆمە، سەیری زوڵف و خاڵم بۆ چییە!
دەردەدار ئەڵبەت زوبانی دەرد و حەسرەت تێ دەگا
چاوی بیماری دەزانێ، ناڵە ناڵم بۆ چییە!
دڵ گلە و شەکوەی لە ئەشکەنجەی عەزابی زوڵفی یار
کرد و، ئەو فەرمووی: ئەدی زنجیری زاڵم بۆ چییە!
حاڵە بەد حاڵیی لە شوێن و، ماڵە وێرانیی لە دوو
« مەحویا» ! گەر ئەهلی حاڵی، حاڵ و ماڵم بۆ چییە!
مەحوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-26-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
جوانی ڕەشپۆش
گوتی: ئەی بلبلە سەرمەستەکە بۆ خامۆشی؟
گوتم: ئەی نۆگوڵە خۆرسکەکە کوا دڵخۆشی؟
گوتی: ئەی شاعیرە گەشبینەکە بۆ ڕەشبینی؟
گوتم: ئەی ناسکە تەڕپۆشەکە بۆ ڕەشپۆشی؟
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-26-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سنوور
ئەی ئەو کەسەی دەتپەرستم و لێم ونی
تۆ خودا نی، تۆ خۆشەویستی منی
***
لە ئاسمان نی تا وێت ڕانەگا دەستم
لە قاف نی کاڵی ئاسنت بۆ هەڵبەستم
***
تۆی لە من ون کرد ، منی لە تۆ دوور
ئەو بستۆکەی دوژمن ناوی نا سنوور
هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-26-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دایک
بۆ جەمیلە، سەردادەخەم. بۆ ژان دارک و ترێشکۆڤە، سەردادەخەم. بەڵام ژنێک، لە خاکی پڕ مەرگی مندا، پێ لە جەرگی خۆی بنێت و ببێ بە داک، لە بەر پێیدا کڕنۆش دەبەم، ناوچاوانم دەسووم لە خاک!
عهبدوڵڵا پهشێو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-26-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دیارم دەیری عیشقە
دیارم دەیری عیشقە، جێ بە سووتن بێ لەوێ دەگرم
کە من مشتێ چڵ و چێوم، بەچی بم، کەڵکی کێ دەگرم
نەگەییە دامەنی دەستی دوعا، جا دەبمە خاکی ڕێی
طریقەی گۆشەگیری بەردەدەم، ئەمجارە ڕێ دەگرم
کە دادی ئەسی خۆمم بردە لا، ئەم عارفە توند بوو
وتی ئاخر سبەینێ جەژنە، خوێنی تۆ لە پێ دەگرم
لە ڕووسووریی عیبادەت لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام
بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و، من بەهێ دەگرم
لەسەرخۆ چوونە، شەیدا بوونە، قوڕ پێوانە، سووتانە
هەتا مردن، مەحەببەت ئیشی زۆرە، ڕێزی لێ دەگرم
چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ: یا شێخ!
بە خاشاکی دەوت شوعلە، عەسامە دەستی پێ دەگرم
کە سینەی ڕێشمی بەو تێغی نازە ئەنجن ئەنجن کرد
وتی: پەژموردەیە ئەم لالەزارە، ئاوی تێ دەگرم
لە پاداشتی قسەی سەردا هەمە ئاهو هەناسەی گەرم
کەسێ شێتانە بەردم تێگرێ، من بەرقی تێ دەگرم
شوکر هوشیارە «مەحوی»، تێدەگا دنیا خەراباتە
کە بەدمەستێ بکا ئەهلی، خراپەی بۆچی لێ دەگرم!
مەحوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 04:24 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|