بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #41  
قدیمی 03-06-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


*تۆپ به‌ تێ هه‌ڵدان که‌یفی ساز ده‌بێ.

*ده‌لێی که‌ندووی مێشه‌ هه‌نگوینی ده‌وریان لێداوی.

*ئه‌ستێره‌ بێ رۆژ رزگاری نابێ.

*ده‌لێی نانی به‌ ساجه‌وه‌ سووتاوه‌،به‌ که‌سێک ده‌ڵێن که‌ له‌ کاره‌کانیدا زۆر په‌له‌ بکا.

*نه‌ چۆم په‌ناگای رۆحه‌ و نه‌ دار سه‌رچاوه‌ی ژیانی مرۆڤ.

*له‌ نێو که‌عبه‌دا قیبله‌ موهیم نییه‌.

*ئه‌سپێک به‌ چل ساڵ فێری غار بێت بۆ قیامه‌ت باشه‌.

*قسه‌ وه‌ک که‌نده‌ڵان وایه‌ بۆ خۆی ده‌ڕووخێ.

*سه‌فه‌ر کردن ته‌مه‌ن درێژ ده‌کات.

*گای شاخ شکاو و کابرای ژن ته‌ڵاق دراو وه‌ک یه‌ک وان.

کارتان زۆره‌ وره‌وتتان بڵاو،که‌وتوون وه‌ک سه‌گی گڵاو
.

*نه‌خت بێ و پوخت بێ،نه‌ک زۆر بێ و بۆر بێ.

*له‌ رێی بۆره سوار خۆت بکوژی ، ده‌لێ به‌ ده‌ردی خۆی مرد.

*ئه‌م کاره‌ی تۆ وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ گوڵه‌ گه‌نم به‌ سه‌وزی ، خه‌ون به‌ خه‌له‌ و خه‌رمانه‌وه‌ ببینێ.

*کار وه‌ک خه‌نجه‌ر وایه‌ نه یبڕی ، ده‌ تبڕێ.

*ژین ئه‌وینه‌ و ژینی بێ ئه‌وین نه‌مانه.


*به‌حر ناخرێته‌ نێو جه‌ڕه‌وه‌ ،یانی ده‌بێ به‌ قه‌د به‌ڕه‌ی خۆمان پێ راکێشین.

*قه‌ل به‌ قه‌لی ده‌کوت رووڕه‌ش،یانی ده‌بێ ئه‌وه‌ڵ کرده‌وه‌ی خۆت هه‌ڵسه‌نگێنی و دوایه‌ قسه‌ بکه‌ی.

*ئه‌و ته‌وره‌ی بۆ بڕینی قه‌دی داره‌کان دروست کراوه‌،هه‌میشه‌ وه‌کوو ته‌ور ده‌مێنێته‌وه‌.


*کاکه‌ ئه‌و کونه‌ی تۆ ده‌ستت پێدا کردووه‌،جێی ماره‌ چۆله‌که‌ی تێدا نییه‌.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 03-27-2010 در ساعت 03:45 PM
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #42  
قدیمی 03-06-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض




*
کۆشی خۆشی دایک به‌شت نه‌بێ،کوا خۆشی گه‌ڕی له‌شت ده‌بێ.

*
گای باری به‌ منداڵی دیاری،یانی به‌ منداڵی چاک بووی هه‌ر به‌ چاکی ده‌مێنییه‌وه‌.

*
له‌ کاتی لێقه‌وماویدا شه‌ڕ و تڕ به‌ ده‌ست خۆت نییه‌.

*
تا گوڵێک ده‌ڕوێ،هه‌زاران گوڵه‌ باغ به‌ ره‌گه‌وه‌ هه‌ڵده‌قه‌ندرێن.

*
شێر ئه‌گه‌ر پیر بێ ،مێش له‌ گه‌ڵ و گونی ده‌هاڵێ.

*
خه‌ڵکی به‌ فیشه‌ک بریندار ده‌کرێن،ئێمه‌ به‌ قسه‌.

*
شه‌ڕاب تا کۆنتر بێ به‌ تامتره‌.

*
نه‌ بگری نه‌ پێبکه‌نه‌،تێبگه‌.

*
له‌ قسه‌ هیچی تێدا ناهێڵێته‌وه‌،له‌ کرده‌وه‌دا وه‌کوو که‌ندووی بۆشه‌.

*
ئاشق به‌ تیغی کول مندار ده‌بێته‌وه‌.

*
ئاو خواردنه‌وه‌ وا خۆشه‌ که‌ لێوت به‌ لێوی کانیاوه‌وه‌ بنێی،خۆشه‌ویستیس هه‌ر به‌و جۆره‌.

*
به‌هاره‌مه‌مره‌ وه‌ختی گوڵانه‌ ،هاوینه‌ مه‌مره‌ خه‌له‌و خه‌رمانه‌،پاییزه‌مه‌مره‌ گه‌ڵاڕێزانه‌،زستانه‌ مه‌مره‌ سه‌هۆڵبه‌ندانه‌،ئه‌ی که‌نگێ ده‌مریئاخر زه‌مانه‌؟

*
چه‌کی پیاو سیلاحه‌ و چه‌کی ژنیش زێڕه‌.


*دڵ وه‌کوو مێش وایه‌ ،ته‌نانه‌ت له‌ گووش ده‌نیشێ.

*
تووتنی نه‌رم هه‌تا مژی لێنه‌ده‌ی هیچت لێ حاڵی نابێ.

*
زه‌وی ده‌گه‌ڕێ و ده‌گۆڕێ.

*
زستان سه‌ر هه‌ڵسووڕێن بێ باشه‌ تا کلک هه‌ڵسووڕێن.

*
که‌سێک که‌سێکی ناخۆش بوێ،خه‌ونی گولی پێوه‌ ده‌بینێ.

*
ئه‌وه‌ی خۆی سووک نه‌بێ ،سووکایه‌تی به‌ که‌س ناکا.

*
شه‌ڕ به‌ هه‌موو ترسه‌نۆکێک هه‌ڵدایسێ،به‌ڵام سوڵح به‌ پیاوانی گه‌وره‌ ده‌پارێزرێ.


*ده‌ستێ به‌ ته‌نیا ده‌نگی نایه‌ و منداڵێک بۆی ناکرێ کایه‌.


*ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ زانا بی،کورسی وه‌دوات بکه‌وێ،نه‌ک تۆ دوای کورسی بکه‌وی.

*که‌ڵه‌شێر گه‌نم و هه‌رزنیشی پێبده‌ی،هێلکه‌ ناکا،چونکه‌ له‌ سروشت و زاتی دا نییه‌ .

*چه‌وه‌نده‌ر به‌ ته‌نکی باشه‌.

*زستان تا رۆژێکی بمێنێ له‌ هه‌رددا،کلکی ده‌کا به‌ داردا.

*ده‌هۆڵ هه‌رچی گه‌وره‌تر بێ،ناوه‌که‌ی به‌ تاڵتره‌‌.

* که‌سێک ده‌می به‌ شیر بسووتێ ،فووش له‌ دۆ ده‌کا.

* زه‌وی خڕه‌ و مرۆڤ بۆ هه‌ر کوێیه‌ک راکا،له‌ رق، یا له‌ تاو ئازاره‌کان، ژێر پێی هه‌ر زه‌وییه‌ و ئاسمانیس چه‌تری سه‌رانه‌ .

* کادێن که‌ پڕ بوو شه‌نه‌ ئاخنی ناوێ.

*ئاغا هیچ ناڵێ،کوێخا نایبه‌خشێ.

*هه‌ر سوار سوار بێ باشه‌،نه‌ک پیاده‌ سوار بێ.

*هه‌ر گوڵێ بۆنی خۆی هه‌یه‌ و هه‌ر که‌س به‌ مه‌نی خۆی.

*دۆکوڵیو که‌وچکی لێده‌ر بێنی ،ده‌بڕووسقێ و به‌کار نایه‌.

* ئاسنی سارد بکوتی،هیچت گیر ناکه‌وێ.

*که‌س قسه‌ی حیسابی نازانێ،جگه‌ له‌ ماشێن حیساب نه‌بێ.

*مردن برا گه‌وره‌ی هه‌موانه‌.

*سه‌د لێڵاو به‌ بێڵاوێک نابێ.

*داری شووعار به‌ر ناهێنێ.

*نانمان نییه‌،شه‌ڕ میوانه‌.

*ره‌ش و رووت هیچیش نه‌خوا ،به‌ زگی قه‌رزداره‌.

*زمانی مرۆڤ وه‌ک مار وایه‌،جه‌سته‌ی خۆشی ده‌گه‌زێ.

*لێکدابڕان وچاوه‌ڕوانی زۆر ناخۆشه‌،به‌ڵام پێکگه‌یشتنه‌وه‌ زۆر شیرینه‌ .

*هه‌ر که‌س بکا به‌ قسه‌ی ژنان ،عاقیبه‌ت ده‌ست ده‌گرێ به‌ گونان.

*ماڵی باوکان تا سه‌ر نییه‌ بۆ عه‌ولاده‌کان.

*ده‌ڵێی چرای به‌ر خۆره‌،یانی رووناکایی تێدا نییه‌.




__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #43  
قدیمی 03-07-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


*هه‌ر که‌س نه‌خوێنده‌وار بێ ،کوێرێکی چاو ساغه‌.

*بۆق به‌ قیڕه‌ گه‌وره‌ نابێت.

*ئه‌گه‌ر قه‌له‌ به‌ڵه‌که‌ مه‌له‌ بکا،کاره‌ساتی گه‌وره‌ ده‌قه‌ومێ.

*ئه‌وه‌ی شتێک بۆ ژیان زیاد نه‌کا ،بۆ خۆی زیادییه‌.

*خودا سه‌ر بدا ،رسقیش ده‌دا.

*سه‌گ زم هه‌ڕیش ناکا و به‌ڕێش ده‌چێ.

*هه‌ر وه‌ختێک که‌ر به‌ نه‌ردیواندا سه‌ر بکه‌وێ،ئه‌وه‌ خه‌سوو و بووکیش پێکه‌وه‌ ده‌سازێن.

*شتێک که‌ هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بێ،وه‌ک منداڵێک وایه‌ که‌ به‌ مردوویی له‌ دایک ببێ.

*پێبکه‌نه‌ وه‌کوو پسته‌،هه‌موو شتێک به‌ قسته‌.

*چرا رووناکی بۆ ژێر خۆی نه‌بێ،ره‌حمه‌ت له‌ با ،با بیبا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #44  
قدیمی 03-27-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

- قه‌ل به قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت
2- چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
3- له‌ هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
4- ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه‌
5- نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌خوانه‌ 6
- ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره‌
7
- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره‌

8- تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت
9- که‌ زۆر هات قه‌واره‌ به‌تاڵه‌
10- ماڵ له‌ خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد
11- سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه‌
12- که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه‌
13- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له‌ سه‌نگی مه‌حه‌که‌
14- کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره‌ سبه‌ی
15- گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه‌
16- به‌رد له‌ جێ ی خۆی سه‌نگینه‌
17- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
18- مار ڕقی له‌ سیره‌، سیریش له‌ به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
19- سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
20-هه‌موو شتێک به‌ خوێ، خوێش به‌ مانا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 03-27-2010 در ساعت 03:45 PM
پاسخ با نقل قول
  #45  
قدیمی 03-27-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



21- ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی

22- ماست نیه‌ به‌ ده‌مته‌وه‌ دیار بێت
23-چی بچێنیت ئه‌وه‌ ئه‌دووریته‌وه‌
24- پاره‌ بده‌و مه‌لا له‌ مزگه‌وت ده‌رکه‌
25- سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته‌ بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته‌ بخوازه‌‌)‌
26- ماسی له‌ به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
27- شه‌ل نی یه‌ پێ ی شکاوه‌
28- قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌
29- ئاش له‌ خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له‌ خه‌یاڵێک
30- به‌ به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت
31- برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه‌
32- دار هه‌ڵبڕه‌ سه‌گی دز دیاره‌
33-دوو پشکه‌ له‌خۆی به‌شکه‌
34- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا
35- مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا
36- به‌ قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه‌
37- هه‌ر که‌س به‌ لێفه‌ی خۆی بنوێ
38- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه‌
39- بانێکه‌و دوو هه‌وا
40- به‌ڕه‌ لای ته‌نکیه‌وه‌ ئه‌دڕێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 03-27-2010 در ساعت 03:46 PM
پاسخ با نقل قول
  #46  
قدیمی 03-27-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



41- کونه‌ مشکی لێ بووه‌ به‌ قه‌یسه‌ری

42- گه‌وره‌ ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات
43- کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه‌
44- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه‌ 45
- ئه‌وه‌ی که‌ بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت

46- نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب
47- له‌ کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت

48- به‌ری ڕۆژ به‌ بێژنگ ناگیرێت

49- دوو گا له‌ دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
50- ندی و بدی کورێکیان بوو له‌ جیاتی ناوک کێریان بڕی
51- تف هه‌ڵده‌ ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه‌
52- کای کۆن به‌با مه‌که‌
53- هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه‌ گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته‌ بڕانێ خزمی مه‌ هاته‌ قڕانێ
54- گۆزه‌ی تازه‌ ئاوی خۆشه
55- ئه‌و ماسته‌ بێ موو نی یه‌
56- ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
57- به‌رد تل بده،‌ بێ کار مه‌به‌
58- دۆم به‌ دانیشتن ماڵی وێرانه
59- کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که‌ هی خۆت بوو
60- سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 03-27-2010 در ساعت 03:46 PM
پاسخ با نقل قول
  #47  
قدیمی 03-27-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


61- مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات

62- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
63- له‌ ئاوی خووڕ مه‌ترسه‌ له‌ ئاوی مه‌نگ بترسه‌
64- له‌ بخۆر مه‌ترسه‌ له‌ نه‌خۆر بترسه‌
65- ده‌ریا به‌ ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
66- باری که‌ر دایم قورسه
67- بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه‌ خه‌سوو تێبگه‌
68- دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
69- هه‌موو که‌س له‌ شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه‌
70- که‌س به‌ دۆی خۆی ناڵێت ترشه
71- ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
72- ده‌سته‌ چه‌وره‌که‌ی خۆت به‌ من مه‌سڕه
73- مردوو له‌وه‌ پاکتر ناشۆرێت
74- له‌ ئاش زۆری پێچووه‌، له‌ ڕێگا په‌له‌ په‌لیه‌تی
75- دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه‌
76- ئه‌و هه‌ویره‌ ئاو زۆر ئه‌کێشێت
77- ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
78- بیانووی تڕ نانی جۆیه
79- به‌ختی له‌ هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه‌،ته‌نها له‌ شووتی دا سپی یه‌
80- سه‌ری له‌ به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه‌
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 03-27-2010 در ساعت 03:48 PM
پاسخ با نقل قول
  #48  
قدیمی 03-27-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



81- من هه‌ر به‌ پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به‌ پاشوو

82- من ئه‌ڵێم نێره‌ ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه‌
83- ڕێوی به‌ کونا نه‌ ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه‌
84- که‌ گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به‌ مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ
85- ڕێوی له‌ کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه‌ گه‌ڕ ئه‌بێت
86- که‌ری دێز حه‌ز به‌ تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
87- نان خۆرت بمرێ به‌س مشور خۆرت نه‌مرێ
88- ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته‌، ئه‌وه‌ی که‌ پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته‌
87- له‌ ده‌ گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
88- که‌ جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
89- سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
90- له‌ ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له‌ ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه‌
91- ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دوور خۆشه‌
92- ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
93- با له‌ هه‌ر کوێیه‌که‌وه‌ بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
94- له‌ کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه‌ لێڵی مه‌که‌
95- دار به‌ ته‌وری وت گه‌ر کلکت له‌ خۆم نه‌ بوایه توانای بڕینمت نه‌ ده‌بوو
96- هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن
97- ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه‌
98- سوار تا نه‌گلێ نابێت به‌ سوار
99- قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت
100- قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه‌
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 03-27-2010 در ساعت 03:48 PM
پاسخ با نقل قول
  #49  
قدیمی 03-27-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



101- ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت

102- قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به‌ .......ه‌وه‌ دڵی ئه‌ته‌قێ
103- ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت
104- خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
105- به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ
106- هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره‌ به‌س ناوی گورگ به‌ده‌
107- بزن هه‌میشه‌ قنگی به‌ ده‌ره‌وه‌ بوو که‌س ناوی نه‌ ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر‌ که‌وت کردیان به‌ چه‌پڵه‌
108- چه‌پڵه‌ به‌ یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
109- ئه‌وه‌نده‌ مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره‌ سه‌رت بێته‌ ژان
110- مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره‌ ده‌بینێت
110- هه‌ر که‌س ده‌چێته‌ قه‌بری خۆی
‌111- ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه‌ سۆری
112- بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
113- ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به‌
114- که‌چه‌ڵ که‌ ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
115- ساڵی خۆش له‌ به‌هاره‌که‌یدا دیاره‌
116- مه‌ستی و ڕاستی
‌117- قسه‌ یان له‌ شێت یان له‌ مناڵ
118- له‌ برسا بمری له‌ گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ
119- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه‌
120- بانگی موحه‌مه‌د به‌ ئاشکرا خۆشه
121- به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه‌
122- که‌ره‌ مه‌مره‌ به‌هاره‌ کورتانت بۆ دێت له‌ ش
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )

ویرایش توسط behnam5555 : 03-27-2010 در ساعت 03:48 PM
پاسخ با نقل قول
  #50  
قدیمی 03-28-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


په‌ندی
پێشینان هه‌ریه‌كه‌یان وانه‌یه‌كی جوان به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ده‌ن ، كه‌سه‌یری ده‌كه‌ین به‌ هه‌موو لایه‌نێكی ژیان شۆر بوونه‌وه‌و له‌ هه‌مووبارێكدا په‌ندگێڕه‌وه‌ مه‌‌به‌ستی وشیاركردنه‌وه‌و‌ فێركردنی به‌رامبه‌ركه‌یه‌‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی جارێكی تر هه‌مان هه‌ڵه‌ی پێشوو دووباره‌ نه‌كاته‌وه‌ ، یان گه‌ر ویستی كارێك بكات بزانی له‌ كوێوه‌ ده‌ست پێ بكات و چۆن؟ .

زۆرجار ئه‌و په‌ندگێڕه‌وانه‌ پیره‌پیاو یان پیره‌ژنی قسه‌زان و ئاقڵ بوونه‌ ، هه‌ستیان به‌پێداویستی به‌رامبه‌ره‌كانیان كردووه‌ ، بۆیه‌ له‌وده‌رگاوه‌ بۆی هاتوونه‌ ، كه‌ بۆ به‌رامبه‌ریان به‌گرنگ زانیووه‌ ،هه‌میشه‌ هه‌وڵیان داوه‌ ئه‌و په‌نده‌یان له‌ گوێی به‌رامبه‌ردا بچه‌قێنین، كه‌ ئێمه

‌ (سه‌ری ره‌شمان له‌به‌ر هه‌تاوێ سپی نه‌كردووه‌)

و خۆده‌زانین
دنیا چ ‌باسه‌ ، ئیتر قسه‌كانیان هێنده‌ به‌رێ وجێ بووه‌ ، په‌نده‌كانیان هێنده‌ نه‌سته‌ق‌ و له‌دڵ شیرین بووه‌ ده‌ستبه‌جێ كاری خۆیان كردووه په‌ندی پێشینان به‌شێكه‌ له‌ ئه‌ده‌بی فۆلكلۆر.

پێناسه‌:-

مه‌به‌ست له‌په‌ند ئه‌و گوته‌یه‌یه‌ ، كه‌ زۆر بڵاوبۆته‌وه‌ و
له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ باوه‌ ، ئه‌مه‌ش یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیرێكی فه‌لسه‌فی قووڵ به‌ خۆوه‌ ده‌گرێت ،یانیش له‌ به‌رئه‌وه‌ی گوزارشت له‌بنه‌ڕه‌تێكی عه‌قیده‌یی ده‌كات ، كه‌ ئه‌مه‌ زۆر جار به‌ دانایی (حیكمه‌ت)یش ناوده‌برێت.

پێناسه‌ :-

په‌ندی پێشینان بریتیه‌ له‌ چه‌ند قسه‌یه‌كی كورتی كوردی په‌تی
، كه‌ پێكه‌وه‌ نووسێنراون ، واتایه‌كی به‌رزیان په‌یدا كردووه‌
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌ په‌ندی پێشینان:-

په‌ند هه‌یه‌ دێره‌ شیعرێكه‌ ، په‌ندیش هه‌یه‌ رسته‌یه‌كی ساده‌ی واتاداره‌ .

- ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵه‌ به‌ ماڵ نییه‌گه‌وره‌یی به‌عه‌قڵه‌ به‌ ساڵ نییه‌

-
ئاغای گوندی رێی به‌ گاوانی گوندی ده‌كه‌وێ.

-
بار به‌ لاباران قه‌ت ناگاته‌ هه‌واران.

-
ئیشی به‌پینه‌و په‌ڕۆ هه‌ر ده‌گاته‌ نیوه‌ڕۆ.

-
جوێن مه‌ده‌ به‌باوكی سه‌گم ، جوێن نه‌ده‌م به‌ باوكی‌ به‌گت.

-
ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌ناو سواران دیاربیت وراغت تێر جۆكه‌.

-
ئاردی بده‌ ئاردبێژێ ، باهه‌ندێكیش بڕێژێ.

-
ئه‌و كه‌سه‌ ژیره‌ ، پیری له‌ بیره‌.

-
قسه‌ زۆر بكڕه‌ ، كه‌م بفرۆشه‌.

-
دوژمنی دانا ، نه‌ك دۆستی نه‌زان.

-
تاخۆت دۆست نه‌بی ، كه‌س نابێ به‌دۆست.

چه‌پڵه‌ لێ نادرێ به‌ته‌نها یه‌ك ده‌ست.

-
ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوانه‌ ، له‌به‌ر دڵانه‌.

-
دڵ پیرنابێ ، چاوتێرنابێ .

-
دوعا بۆ ئه‌و سفره‌یه‌ بكه‌ ، كه‌نانی لێ ئه‌خۆیی .

-
ئه‌گه‌ر بووی به میر ، خوا نه‌كه‌ی له‌ بیر.

-
ئه‌ڵێن ته‌نگانه‌ خۆشی له‌دوایه‌.

باوه‌ڕم وایه‌ فه‌رمووده‌ی خوایه‌ .

-
ئه‌وه‌ی به‌بڵندان بڕوانی ، به‌نه‌ویاندا ده‌كه‌وێ .

-
ئارو به‌ بڕكییه‌وه‌ جوانه‌ .

-
ڕونی ڕژاو ده‌كاته‌ خێری باوكی .

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 4 نفر (0 عضو و 4 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 11:56 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها