بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #41  
قدیمی 07-17-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض




ئینشایه‌ک بۆ کچه‌که‌م

ده‌ستی کرده‌ ملم و گوتی: بابه‌، بابه‌، مزگێنی! ده‌بمه‌ عوزوی فه‌رزانه‌گان.
ئافه‌رین کچم، فه‌رزانه‌گان چییه‌؟
گوتی: له‌ هه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌ک پێنج دانیش‌ئامووزیان ئینتخاب کردوون و مه‌رزووعێکیان بۆ داناوین، ئینشای هه‌ر که‌س جوانتر بێ ده‌بێته‌ عوزوی فه‌رزانه‌گانی ئوستان!
له‌ خۆشیان ده‌موچاوی سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو و له‌ په‌له‌په‌لیان وشه‌کانی سواری سه‌ری یه‌ک ده‌کردن.
گوتی: مه‌وزووعه‌کان زۆر سه‌ختن، لێیان حاڵی نابم، ده‌بێ کۆمه‌گم بکه‌ی.
که‌ چاوم لێکرد سێ بابه‌ت بوون: ڕۆڵی خانه‌واده‌ له‌ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ماده‌ موخه‌دیره‌کان، ڕۆڵی قوتابخانه له‌ ئاگادارکردنه‌وه‌ و به‌ربه‌ره‌کانی... ڕۆڵی ڕاگه‌یه‌نه‌ گشتییه‌کان...‌
کچه‌که‌م هه‌قی بوو ده‌و شتانه‌ نه‌گا.
من مات بووم، ئه‌و بێده‌نگ. چیم پێ گوتبا؟
گوتبام نه‌ده‌بوو به‌رپرسانی قوتابخانه‌ بابه‌تی وا قورس و هه‌ستیار، که‌ کارناس و پسپۆڕ و کۆمه‌ڵناسانیش به‌ ده‌ستییه‌وه‌ داماون‌ بخه‌نه‌ به‌رده‌م کچانی پۆلی چواری سه‌ره‌تاییه‌وه‌؟
گوتبام ئه‌دی له‌و نێوه‌دا ڕۆڵی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت چی که‌ مه‌وادفرۆش به‌ ئازادی و به‌ ڕۆژی ڕوون موخه‌دیرات ده‌فرۆشن؟
گوتبام تۆ ژه‌هر ده‌که‌یه‌ خۆراکی ماڵێکه‌وه‌ و دوایه‌ لێیان ده‌پرسی، به‌ ڕای ئێوه‌ ڕێگای به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌سمووم بوون چییه‌؟
گوتی: بابه‌ بۆ بۆم نانووسی:
چۆن ده‌بێ دایک و باب ئینشا بۆ منداڵه‌که‌یان بنووسن؟ ئینشا بۆ ئه‌وه‌یه‌...
ئه‌و ورده‌ فه‌رمایشتانه‌م هیچ نه‌فه‌رموو. له‌ جیاتان هاتمه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌م جار ئینشایه‌ک له‌ جیاتی کچه‌که‌م بنووسم.

بابه‌تی ئینشا:
به‌ ڕای ئێوه‌‌ هۆکاره‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئالووده‌ بوونی لاوه‌کانمان به‌ مه‌وادی موخه‌دیر چییه‌؟


سلێمان دڵسۆز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #42  
قدیمی 07-28-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


خه‌فه‌تی گه‌ڕانه‌وه

گه‌ڵی گاده‌ران یانی له‌ بێمزورتێ را هه‌تا نازدارێ داخان
گه‌ڵی گاده‌ران یانی گه‌ڵی هه‌زار به‌ هه‌زاران
یانی هه‌زار کانی،یانی لرفه‌ و نێڵه‌،یانی رنوو،یانی خزۆک و جاڵه‌،یانی هه‌زار پێچ و هه‌زار قۆرت،یانی هه‌زار هه‌ڵدێر.
دایکم ده‌یگوت:"سڵاوی من به‌ نازدارێ بگه‌یێنن."
دایکم ده‌یگوت"رێگا سه‌خت و هه‌ڵدێره‌،گاده‌ر رژد و چه‌توونه‌.پڕ له‌ مار و گورگ و ورچه‌."
دایکم ده‌یگوت "گه‌ڕانه‌وه‌ شه‌رتی چوونێیه‌."
دایکم زۆر شتی دیکه‌شی ده‌گوت.دایکم ده‌یگوت و ئێمه‌ نه‌مانده‌بیست. یان ده‌مانبیست و نه‌مانده‌ویست.هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای رێگاوه‌ لێمان بوو به‌ کێشه‌.من ده‌مگوت رێ و رێ به‌ ئاوێ سنجووی دا ده‌چینه‌وه‌ شیوه‌ خه‌ل و ئه‌و جار به‌ کانیه‌ محه‌ممه‌د خالیدی دا ده‌چینه‌وه‌ تاڵه‌جاڕان.له‌ وێش را به‌ره‌و شابتان ونازدارێ داخان تێهه‌ڵده‌کشێین.
ئه‌و ده‌یگوت نا به‌ جۆت کانیان دا ده‌چینه‌وه‌ پشتی ره‌ندۆڵه‌ و بابۆڵه‌.به‌ زه‌ردکۆی دا ئاوای گورگۆی ده‌بین.ئه‌و جار بناره‌وبنار به‌ سواری زه‌رێ وکانی شه‌مسه‌دین دا ده‌چینه‌وه‌ هه‌وار مامزی.له‌ وێشڕا به‌ره‌و شابتان و نازداره‌ گه‌رده‌نکه‌شه‌که‌ی داخان تێهه‌ڵده‌کشێین.
گوتم زه‌ردکۆ رژد و بڵینده‌.گوتی نا.گوتم گورگۆ هه‌تا حه‌ز بکه‌ی سارده‌ گوتی نا.گوتم سواری زه‌رێ و کانی شه‌مسه‌دین ورچی لێیه‌ گوتی هیچ نیه‌.گوتم له‌ هه‌وار مامزی را بچینه‌ شابتان ،ده‌بێ له‌ چۆمی گاده‌ر ده‌ین.گوتی من و تۆ هه‌ردووکمان مه‌له‌ ده‌زانین له‌ چی ده‌ترسێی؟گوێم نه‌دا به‌ بۆڵه‌ بۆڵ و ورته‌ ورتی.ملی که‌چ کرد.به‌ دڵگرانی وه‌دوام که‌وت.پێداویستیه‌کانمان دابه‌ش کردبوو.نان وپێخۆره‌که‌ به‌ر ئه‌و که‌وتبوو.به‌ شوێن پێی من دا ده‌هات.لێکدا لێکدا ئاوڕم لێده‌داوه‌.گاده‌ر هه‌زاران جۆگه‌ به‌فراوی قووت دابوو.غلوور ببوو. هه‌ر لرفه‌ی ده‌هات.هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ دار و به‌رد ده‌کرد.
ئێواره‌یێکی ته‌م و مژاوی بوو.نم نم باران ده‌باری.شمشێری برووسک تاریکی شه‌ق ده‌کرد.گرمه‌ی هه‌وران کش و ماتی ئه‌م ئێواره‌ دره‌نگه‌ی ده‌له‌رزانده‌وه‌.بڕیارمان دا شه‌و له‌ ئه‌شکه‌وته‌که‌ی تاڵه‌جاڕان بحه‌سێینه‌وه‌.ده‌مزانی جینگه‌نۆکه‌یه‌،هه‌ر منگه‌ی ده‌هات.پێمل بووم به‌ هه‌موو داخوازه‌کانی.هه‌ر ده‌مگوت "قه‌یدی نیه‌،له‌به‌ر خاتری دایکم".به‌ڵام ئه‌و جار بۆ جارێ زیاتر مه‌یدانه‌که‌ی داگیر ده‌کرد.گوێم نه‌دایه‌.ماندوو بووم.له‌ پاڵ ئاگره‌که‌ راکشام.بیرم له‌ داهاتوو ده‌کرده‌وه.
-کاکه‌
-گیانه‌
باوکمان کێ کوشتی؟
-نه‌یاران.
-بۆ کوشتیان؟
-چونکه‌ له‌سه‌ر حه‌قی خۆی وه‌جواب ده‌هات.ئه‌وانیش به‌ زمان ده‌ره‌قه‌تی نه‌ده‌هاتن.
-منیش ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر حه‌قی خۆم وه‌جواب بێم...؟
-بنوو... شه‌و دره‌نگه‌.
-کاکه‌ تاپڕ و باڵتۆکه‌ی باوکم به‌شی منیشیان پێوه‌یه‌؟
-ئه‌رێ ...بنوو..
-به‌شی من ئێستا بمده‌یه‌.
-من و تۆ هه‌ر پێکه‌وه‌ین.
-به‌ڵام تاپڕ و باڵتۆکه‌ هه‌ر به‌ تۆن،قه‌ت به‌ من نین.
-بنوو...دره‌نگه‌.
نیوه‌شه‌و به‌ هه‌ستێک وه‌خه‌به‌ر هاتم.به‌ره‌و جاده‌که‌ راخوشی.له‌ ناو مژ و تاریکی دا تارماییێک ده‌سته‌ملانی بوو. چوومه‌ پێشتر. تارماییه‌که ده‌م و چاوی داپۆشرابوو.گوێم له‌ ورته‌ورتیان ده‌بوو.به‌ سرته‌ قسه‌یان ده‌کرد.هیچیان لێ حاڵی نه‌ده‌بووم.تارماییه‌که‌ به‌جێی هێشت.له‌ ناو مژ و تاریکی دا بزر بوو.به‌ر له‌وی هاتمه‌وه‌ ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌ و خۆم ده‌خه‌و کرد.هاته‌وه‌.شاگه‌شکه‌ ببوو.کۆته‌ره‌یێکی خسته‌ سه‌ر ئاوره‌که‌.گڕی لێ به‌رز بۆوه‌.گه‌رمایێکی خۆش ئوخژنی دام.سه‌ر و ده‌ستی له‌ به‌ر ئاوره‌که‌ ده‌له‌رینه‌وه‌.هات له‌ سه‌ر سه‌رم راوه‌ستا.زۆر له‌وه‌ی زه‌لامتر دیار بوو من بیرم لێده‌کرده‌وه‌.ترسێکی قورس هه‌موو له‌شی داگیر کردم.چاوی هێنده‌یتر ره‌ش و گه‌وره‌ ببوون .ددانی ده‌بریسکان.به‌ نه‌فره‌ته‌وه‌ چاوی لێ ده‌کردم.که‌ رۆیشته‌وه‌ لای ئاوره‌که‌،پشوویێکی حه‌سانه‌وه‌م هه‌ڵکێشا....
که‌ به‌یانی له‌ خه‌و هه‌ستام،ئه‌و نه‌مابوو.به‌ ره‌ژی له‌ دیواری ئه‌شکه‌وته‌که‌ی نووسیبوو"من رۆیشتم بۆ سواری زه‌رێ...تۆش که‌یفی خۆته‌".روانیمه‌ ده‌ور و به‌رم.باڵتۆ و تاپڕه‌که‌ نه‌مابوون.بوومه‌ پاچی ته‌ره‌سی.سه‌د جنێوم دا.
-به‌ جه‌هه‌ننه‌م.به‌شکوو ورچ له‌ت و په‌تی کات.
پاشان په‌رۆشم بوو،ئاخر برامه‌...ئاخر دایکم...
به‌ ناچاری به‌ دوای دا هه‌ڵاتم .به‌ مێرگه‌ریس دا وه‌سه‌ر که‌وتم.بێ ئاکام بوو. له‌به‌ر ته‌پ و مژ هیچ دیار نه‌بوو.گه‌ڕامه‌وه‌.به‌ره‌و سێ چۆمان ده‌خۆم نووسام.
-له‌ شابتان ده‌یگرمه‌وه‌.
به‌ هه‌موو هێزمه‌وه‌ خۆم ده‌کوتا به‌ر له‌وی بگه‌مه‌ شابتان.ئاخر هه‌وارمامز له‌ پشت شابتانه‌.هه‌وایه‌که‌ جار بۆجارێ ناخۆشتری ده‌کرد.له‌ سه‌ری شه‌وێوه‌ به‌رده‌وام باران ده‌باری.زه‌وی تلیسابۆوه‌.زێڵه‌ق بوو.شه‌که‌ت وماندوو سێ چۆمانم به‌زاند.به‌ره‌و شابتان که‌وتمه‌ رێ.به‌رد به‌ به‌ردی شابتان گه‌ڕام.ده‌نگم نووسا ئه‌وه‌نده‌ی بانگی که‌م.دیار نیه‌...له‌ هیچ کوێ دیار نیه‌.تاریکایی ورده‌ورده‌ چادری هه‌ڵدا.ده‌ستم له‌ ئه‌ژنۆیان گرێ ده‌ده‌م.له‌ حه‌یفان گریانم دێ.ماندووم.له‌به‌ر باران خووساوم.ئاواتمه‌ به‌ ساغی بیبینمه‌وه‌.زۆر قسه‌م له‌ گه‌ڵی هه‌نه‌.
گرمه‌ی تفه‌نگێک رایچڵه‌کاندم.به‌ره‌و داوێنی شابتان راخوشیم.هه‌تا هێزم هه‌بوو ده‌مقیژاند..بانگم ده‌کرد.گه‌یشتمه‌ لێواری گاده‌ر.له‌و به‌ری ،له‌ ناو مژ و تاریکی دا تارماییێک به‌دی ده‌که‌م.به‌ هه‌موو هێزمه‌وه‌ بانگی ده‌که‌م.ئاوڕ ناداته‌وه‌.نازانم چیه‌.. ورچه‌...گورگه‌...یان عه‌لیه‌؟. له‌ هه‌موو شتێک گرینگتر ئه‌وه‌یه‌ "نازانم چ جوابی دایکم بده‌مه‌وه‌؟"

عه‌لی سۆهرابی شنۆ 15/02/1390

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #43  
قدیمی 07-31-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ زه‌وی، چه‌ند چرکه‌

ئه‌و کاتی که ده‌عه‌رزدا بووم زۆرشۆخ و شه‌نگ بووم. لوت بڵیند رووم له ئاسمان کردبوو. وام ده‌زانی له من زیاترکه‌س نییه.به‌ سۆزه بایه‌ک له‌نجه‌ و لارم ده‌کرد. خۆم باده‌دا.
ساڵ بۆساڵ جوانتر ده‌بووم.کیژوکوڕی گه‌نج ده‌هاتن له بن سێبه‌رم داده‌نیشتن و باسی ده‌رد و دڵ و خۆشه‌ویستیان ده‌کرد. هه‌رچوار لام پڕبوون له‌ ره‌فیقانم.
ساڵی جارێکی ده‌ستیان به سه‌روپۆڕ دادێنام و جوانیان ده‌کردم
زۆر له‌خۆبایی ببووم واشم ده‌زانی تا سه‌ر هه‌رواده‌بم. تێرئاو بووم
و ده درێژایی و ئه‌ستوربوونم ده‌کرد. رۆژ ده‌هاتن وده‌ڕۆیشتن به‌ته‌مه‌نم زیاد ده‌بوو.
ساڵی یه‌ک دوو دانه له‌و هه‌واڵ و جیرانانه‌م به ده‌ستی مرۆڤ به‌عه‌رزی‌دا ده‌که‌ووتن.
هه‌تا ئه‌وکاتی که"ئاش به‌نۆبه‌ش بی، نۆبه‌ی خۆمه"، هات.
مشاریان ده‌به‌رنام . له ئاسمانه‌وه دوور که‌وتمه‌وه به‌عه‌رزێکی ره‌ق و رووت‌دا که‌وتم.
ته‌واوی له‌خۆبایییه‌کانم هاتنه‌وه بیر:"دونیا تا سه‌ر بۆ که‌س نابی بۆمن ببی؟"
بردیانمه کن دارتاش. له‌ت له‌ت کرام .له‌تێکم چوو بۆ ناو ته‌ندوور.بووم به خه‌ڵووس.
له‌تێکم بۆ به راویج .له‌تێکم بوو به ده‌سکی داس . له‌تێکم بوو...
هه‌رجێگایه‌ک که چاوت پێی‌ده‌که‌وت له‌تێکی له جسنی من و ره‌فیقانم له وێ‌بوو.
ورده ورده هه‌ستم پێ‌کرد که به له‌تیش هه‌ر به نرخم .ئه‌م جاره‌یان زۆرتر له‌خۆ بایی‌تر بووم و ئاخرله‌تیشم بوو به داره‌بازێک که ته‌رمی گه‌وره پیاوێکیان له‌سه‌ردانام. جا ئه‌م جار به یه‌ک‌جاری کۆتایی به ته‌مه‌نی من و مرۆڤ هات.

(ئوومید خوڕه‌م) شنۆ

فه‌رهه‌نگۆک

له‌خۆبایی = مغرور
راویج، رایج، داره‌ڕێ

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #44  
قدیمی 07-31-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


شوانی رەنجەڕۆ

ئاخر چۆن دەبێ هەوسارێکی کورتت خستبێتە ملی ئاژەڵێکەوە و لە تەنیشت خۆتەوە گورگ لێی‌بدات و بیخوات و پلە گۆشتێکی لێ نەهێڵێتەوە و تۆش لەو بنەوپاڵە پێ‌نەزانی؟
تەواوی خەڵکی ئەو گوند و شارانە لێم بپاڕێنەوە و بمکەنە پاشای حەوت مەملەلەکەتان بەقسەی کەس روو لە ئاوەدانیان ناکەمەوە. با لەناو ئەم ئەشکەوت و زەندۆڵ و خڕ و شیوانەدا دڕندە بمخۆن و تاو بمسوتێنێت و یان سەرما هەڵمپروێنێت. نا، قەت قەت مل نادەم بێمەوە ئاوەدانی و لە دیوەخان و قاوەخانە و مەجلیسی شایی و شینان کۆزیلکەم لەدەوری ببەستن و فشەم پێبکەن و سەرتاپای بەسەرهاتەکەم پێ بگێرنەوە و پاشان بڵێن خەرفاوە و ئاگای لە خۆ نەماوە. یان پاشەملەی خۆم تریشقەی پێکەنیان بێت و بە لەپی دەست لە نەرمەی رانیان بدەن و بەسەرهاتەکەم لە کێبەركێی درۆیاندا بگێڕنەوە. بەڵام هەرکەس رووبکاتە ئەم چیا بەرزانە و لێرە بمدۆزێتەوە، ئەوەندەی زەینم لەدەستی بێت، ئەم بەسەرهاتەی بۆ دەگێڕمەوە.

لەوەتی شوان بوومە و لە دەشت و ئاقار و حەوشەمەڕ و قەدپاڵی کێو و کوێستانان مەڕم راگرتۆتەوە و شەوێنم داوە، هەمیشە بە رۆژ و بەشەو چاوەدێریی و ورییایی یەک‌یەکەی مەڕ و بزن و نێری و بەران و شەک و کاوڕەکانم کردووە. نایەتەوە بیرم تەنانەت بۆ یەک شەویش بێ دەسبێن خەوتبم. هەمووشەوێک پێش ئەوەی سەرم خستبێتە سووچی فەرەنجییەکەمەوە، دەسبێنێکی مەحکەمم لە قۆڵی خۆم بەستووە و بە گرێبەرانە لە ملی سڵ و ڕەوەکترین بەرانی ناو ڕانەمەڕەکەم گرێداوە. من بەرانی سڵ و رەوەک و بەتاقەتم خۆش دەو‌ێت. هەر لەکاتی مێرمنداڵیمەوە فێری گرێبەرانە بووم. ئەو کاتانەی سەری دەسبێنم دەکردە ملی بەرانە هەرە بەتاقەتەکان گرێبەرانەم لەبیر دەبوو، چونکە گرێبەرانە ملی نێری رێکناگوشێت و نایخنکێنێت. هەموو جارێک کاتێ گرێبەرانە لێدەدەم تاونبارە ئیعدام کراوەکانم دێتەوە یاد. خۆزگە گرێبەرانەیان لە پەتی ملی ئەوانیش دابا، رەنگ بوو زۆربەیان لەخنکان رزگاریان بێت.
دیسانیش دەڵیم بە حەقی ئیلاهی، یەک شەویش نەمدیوە تاقە مەڕێک لە ناو رانەکە رەویبێتەوە یان بەرانێک فشقاندبێتی و گوێم لە کاڕەی کاوڕێک بووبێت کە هاواری مەترسی و هەڕەشەی گورکی پێوە دیار بووبێ و بەدوایدا نەچووبم. بە درێژایی تەمەنم چەند جاران گورگ لە رانەکەمی داوە و بۆخۆم و سەگەکانم رەواندومانە، یان هەر لەوێ خنکاندوومانە. گورگ، شەکە نێر و کاوڕبەرانی باشی لێ دڕیوم. بەڵام خۆم و سەگەکانم هەرگیز کەلاکمان نەداوە و قوڵاغمان دەست کەوتۆتەوە. ئەگەر لە سوێند و ئایەتان‌دا شین هەڵبگەرێی یان قورئانێ بجاویەوە و مەرکەبەکەی بە لالغاوەتدا بێتەوە خوار، بە مەرجێک گوێچکەی نێشانە کراوی ئاژەڵی گورگ لێدراوت بۆ ماڵەوە نەبردبێتەوە، کەس باوڕت پێناکات و بوختانێکیشت بۆ هەڵدەبەستن و دەڵێن ئاژەڵەکەی فرۆشتووە یان ونی کردووە و چووزانم... یان نەیوێراوە هەر بەشوێنیشیدا بڕوات.
زۆرم لا سەیرە، نە بەرانی بەردەسبێنم خۆی دەبێزێوێت و نە حەپە لە دەمی تاقە سەگێکەوە دێت و نە مەڕێک دەکاڕێنێت و نە پڕمەی بەرانێک دەبیسم. بەڵام کە رووناکیم لێ‌دادێت، بەوەجترین شەک‌بەران یان قیت و قۆزترین نێریی پێش مێگەلم، گورگ لێیداوە و نە کەلاکی دیارە و نە قوڵاغی. تەنیا پاشماوەی خوێنی رژاوی دەمخاتە شک و گومانەوە. زۆر سەیرە دەڵێی من و بەرانە دەسبێن لەملەکە و شەک‌بەران و پیرەمەڕ و گیسکە‌‌نێر و بزنە گوێ شۆڕەکان و سەگە وریاکان یەکە یەکەمان چەنگێک لۆکەی فەڕەنگیی پتەومان لە کۆێچەکانمان ئاخنیوە.
هەتا ئێستا لە هیچ شوانکارە و کۆچەر و بێری و مەشکەژێن و سەرشوان و پیرە کابانێکی ژێر هیچ رەشماڵ و بەر کولێنی هیچ هۆبەیەکم نەبیستووە گورگ لە ران و مێگەلی دابێت و لەو ناوەدا نە بزنێک رەویبێتەوە، نە بەرانێک دەسبێنی شوانی راکێشابێت، نە نێرییەک پڕماندبێتی و نە حەپەی سەگێک هاتبێت.
حەقمە روو لە ئاوەدانیان نەکەمەوە. ئاخر خۆشم هەر بەشک و گومانەوە سەیری بێ سەرو قوڵاغ بوونی ئەو هەموو مەڕ و نێری و کاوڕ و بەرانە دەکەم. هەرچەند جاری شک و گومانەکەم دەگێڕمەوە، ئەو گومان و دوودڵیەم زیاتر لە راستی نزیک دەبێتەوە و هەرنەبێ بۆخۆم بەڕاستی دەزانم . وابزانم هەر راستیشە، ئەگەر وانییە ئەدی بۆچی پۆل پۆل و دەستە دەستە لە گوند و شارانەوە دێنەلام و سەرتابەخواری ئەو بەسەرهاتانەم پێ دەگێڕنەوە.
دەی بە جەهەندەم، کەیفی خۆیانە بەڕاستی دەزانن یان بە درۆ. بەڵام من شکی خۆم بە یەقینی کەس نادەم. ئەوشەوەی بەرانە شین‌بەشەکەم گورگ لێیداو بێ ئەوەی نەقەی لێوەبێ لە جۆلاوکەی خوێنە گەشەکەی زیاتر نە لەتە ئیسقانێک و نە قوڵاغێکم نەدیتەوە، پێش هەموو شتێک لە سەگەکانی خۆمان وەگومان کەوتم. بۆ بەیانی بە رووناکی لێیان وەخۆ کەوتم، بەڵام تەمەشام کرد لە برسان دەستی منیان لەگەڵ لەتە نانەکان رەپێچەک دەدا. پێشان بە چەند مانگان جارێک ئەو گوڵمەزیەم بەسەر دەهات و کاوڕێک یان مەڕێکم بەو مەرەدە دەچوو. ساڵ بەساڵ و مانگ بە مانگ و رۆژ لە دوای ڕۆژ ئەو دەردە زیادی دەکرد. وای لێهات شەو نەبوو رانەکە کەم نەکات و لانیکەم شینی یەکێکیان نەگێڕم. ئاوەتەخواز بووم ئەو دڕندەیە خۆم بخوات و لە کۆڵ ئەو چەرمەسەریەم بکاتەوە. بە شەو و بە رۆژ ئارام و قەرارم لێ بڕابوو. شەوێک لە تەنیشت خۆڵەمیشی ئاگری ساردەوەبوو دانیشتبووم و بە گۆچانەکەم لە خۆڵەمێشەکەم دەوەژاند و ئەو پشکۆیانەی ئاخرین هەناسەی گەشانەوەیان پێوە مابوو، بە بێوازی دەبیرسکانەوە. گۆچانەکەم لەناو خۆڵەمێشکەدا سووڕاند و پشکۆ بێ‌هێزەکان بەدوای نووکی گۆچانەکەمدا خەتێکی وایان دروست کرد دەتگوت لووت و قەپۆزی ئەو بەرانە زەردبەشەیە چەند ساڵ لەمەوبەر لە خۆڕا رەگەڵ رانەمەڕەکەم کەوت. ئۆخژنێکی خۆش بە لەشم داهات و تەزوویەکی هاندەر لە بەری پێمەوە هات هەتا کڵاوەکەم ئاگای کرد و لە تەپڵی سەرم دەرچوو. هەڵتووتەکام و فەرنجیەکەم بەسەر شانم دادا و سیغارەکەم بەو تەنیا پشکۆیە داگیرساند کە خەریک بوو ئاخیر ترووسکەی خۆی پێشان دەدام. مژێکی توندم لێدا. بەرانە زەردبەش هات...، هات...، هات و دووگەی یەک دوو پیرە مەڕ و شەکەمێی لەراندەوە و لە تەپوتۆزی مێگەلە مەڕەکەدا ون بوو. بەدوایدا گەڕام و دۆزیمەوە. تەمام گرت جودای بکەمەوە و پرسیار لە هەموو شوان و هۆبە و رەشماڵی دەوروبەر بکەم و بڵێم "خەڵکینە بەرانێکی بەداروباری باڵابەرزی زەردبەش کەوتۆتە ناو رانەکەم، هەتا ئێستا ماڵی کەسم نەخواردووە و دەمهەوێ بە ساحێبی بکەمەوە."
پەژیوان بوومەوە و بەرانە زەردبەشم خستە ناو رانەکە. هەوەڵی پاییزێ بەرانمان تێپبەردا. بۆ ئەوەی بەرانەکان شاییان بە خۆ بێت و تێکەڵی مێگەل بن و بەرخ و کاوڕی بەوەجیان لێ وەپاش کەوێت، سەرشان و دووگەمان بۆ شین و سوور کردن. بەرانە زەردەبەشم وا رەنگاند کاوڕە مێ و شەک و پیرەمەڕەکان ئەستۆی خۆی بۆ بشکێنن. پاش ماوەیەک وای لێهات هەر بەرخ و کاوڕ و شەک و بەرانێکی دەدیت شپی نێریە زەرد بەشی دەهاتێ و زۆربەیان دەتگوت لە گەڵ ئەو لەتی سێوێکن. رانەکەم بەچەشنێک زیادی کرد، ئەگەر رە ئاوی بەفراوانم دەخست، تەڕایی لێدەبڕی. بە شەو و بەڕۆژ هەر پێم دەکرا ئایەتەلکورسیانی بەسەردابخوێنم، زاری گورگی لێ ببەستم و لە ترسی چاوی بەد لاگونی چەپی لێ بادەم و ناڵە ئەسپان لە دەوری بەردەبێر و لاپانکی رەشماڵێ کۆکەمەوە و خێر و خێراتی بۆ بکەم. لە رەشماڵێش کابان و بێری هەر پێیان دەکرا سەلکە پەنیر و قاپە ماست و خوری و بەرگن بە خێرات ببەشنەوە. لە ناکاو رانەمەڕ وەک قڕڕانی تێکەوتبێ، لە کەمیی دا. شەو نەبوو چەند سەر کەم نەکات. بەیانی کە رووناکی دادەهات، دەمڕوانی لە چەند جێگا خوێن رێژاوە و ئەو کاتەی زەینێ خۆم دەدایەوە ناو مێگەلی. دەمزانی دیسان چەند سەری دیکە تێدا چوونە. ئەوکاتەی هەستم کرد بەرەبابی نێریە زەرد بەش پێچەوانەی مەڕ و بزنەکانی دیکە لە زیادین، دەسبێنم لە هیچکام لە نێریەکانی ئەم بەرەبابە نەگرتەوە. شک و گومانی خۆم بۆ هەرکەسێک دەگێڕایەوە، دەیگوت خەرفاوە و ئەوەش یەکێک لە نیشانە چاوەڕوان کراوەکانی تەمەنی پیرییە. ئێستاش کە رانەمەڕەکەم جێ‌هێشتووە و رووم کردۆتە چیاو چۆڵان، شکی خۆم بە یەقینی کەس نادکەەم و دەترسم بەرەبابی بەرانە زەردبەشە‌کە بە ناو مێگەلی هەموو هۆبەو هەوارەکانی ئەم ناوەدا بڵاو بێتەوە.

مستەفا شێخە

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #45  
قدیمی 07-31-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



حیله‌ی جوانوو ئه‌سپی تۆڕ

مستەفا شێخە

"لە سفرەوە بۆ یەک، لە سفرەوە بۆ یەک...، تەححا... کوا ئێستا وەختی فشە‌کردنە!؟ ناوەڵلا... دەڵێی ئامێرەکەیان لە کارەبا نەداوەو شارژی تێدا نەماوە. شتی وا نابێ، رەنگە دیسان لە ترسان شاردبێتیانەوە."
لە بەرزاییەوە دابەزیە ناو قۆرتاییەکە و لە سەر زەوی قوونی وەسەر کورتانی یەخترمە تەوەزەلەکە دا و ئەنگوستی شایەتمانی کردە نیوکەوانە و بە نیشانەی بیرکردنەوە خستیە سەر لێوی ژێرینی. لەدوورەوە چاوی کەوتە باوکی کە لەگەڵ نەناسراوێکدا هێور ‌هێور نزیک دەبوونەوە. بە ئاماژە و ئیشارەی پەنجەکان وەستانی نێوەنێوەی باوکی و سەرلەقاندنی کابرای نەناسراو، زانی باوکی خەریکە کامە کۆنەقەوان بۆ کابرای میوانی لێده‌داتەوە:
- "بەسەری تۆ ئەو تاقە کوڕەم دەبەر خوێندن نا، گوتم بەڵکوو ببێتە گۆچانی پیریم و بمحەسێنێتەوە. ئەشهەدوبیلا لە کەلاسی یەکەوە هەتا وەختی دانیژگای هات، وەک کەڵان بابی خۆی رووزەردی نێو دۆست و دوژمنان نەکرد و زۆر باش خوێندی. لە ترسی قبوڵ نەبوون بۆ دانیشگا رەنگی بە ڕوانەوە نەمابوو. هەر زانیم لە دانیژگای شەریفی تاران وەریدەگرن، دوور لە چاوی دایکەکەی شەکەنێرێکم کڕی و سەرم بڕی و بەسەر دەروجیراناندا دابەشم کرد. میرزا و خوێندەواری وەکی جەنابت دەیانگوت هەر خوێندنی ئەلەکترۆنیک تەواو بکات کاری بۆ پەیدا دەبێت و دایک و بابی دەحەسێنێتەوە و بۆ خۆشی شای بە سەپان ناگرێت. جا ئەوجار کوڕە بە چەوری و شیرینی‌ بەرەو تاران بەڕێ‌کرا. یەک دوومانگی بەسەردا تێپەڕی کوڕە ئەگەر دەهاتەوە، یان لە قولینچکێکی ماڵێ خەریکی خۆێندنەوەی کتێبۆکە و رۆژنامان دەبوو، یان دەگەڵ برادەرەکانی سەری پێکەوە دەنا و سرت وخورتی دەکرد. دوو ساڵ و نیوان بەو جۆرە رایبوارد، بەڵام نێوەنێوە سەردانی تارانێی دەکرد. قەدەرعەیامێک تێپەڕی هەتا رۆژێکی برادەرێکی گوتی مام رەحمان ئەرێ ترسی ئەوەت رێنەنیشتووە، لە ئاخیریدا کامەران بکەنە ئەستێرەدار؟ گوتم نەوەڵلا ئەستێرەدار یانی چی؟ گوتی چۆن؟... زۆر وێدەچێت کاک کامەران لە دانیشگای سەنعەتیی شەریفی تاران ئەستێرەی بدرێتی. گوتم دەک بەقوربانت بم کوڕە تاقانەکەم! کوڕ ئاوا دەبێ، دەک لە چاوی بابی خۆت کەوێ! دیارە ئەوەندە جوان دەخوێنێت، ئەستێرەشی دەدەنێ. برادەرەکەی گوتی: مام رەحمان، دەزانی ئەستێرەدار بوون یانی چی؟ گوتم نە بەخوای جا ئەمن چووزانم، گوتی: یانی لە دانیشگادا لە ژێر چاوەدێریی دەوڵەت دابووە و رەنگە پێش ئەوەی خوێندنی تەواو کات، دەریشی کەن. ئاخری وای لێهات کاکەکامەرانی خۆمان سێ چوار مانگی رەبەق لە ژوورماڵێ لە سەر چاوان بۆی کەوت. گوتم هەی لەحەمری منت نەکەوێ، هەستە هەست! جوان و جحێڵی سبەینێ دوو ئەسپانت بۆ دەکڕم و دەگەڵ ئەسپ و ئێخترمەکەی خۆمان دەبنە چوار. پێکەوە هاتووچۆی ئەو دیویان پێ‌دەکەین. ئەوجار بە جغارە و چینی و مینیش راناوەستین، یەکسەر دەبین بە کرێباری ئابجۆ و ویسکی."


بۆ ئەوەی کامەران درێژەی قسەکانی نەبیسێت، لە ئاخریدا بە پەلە گێڕانەوەکەی کۆکردەوە و گوتی: "جائەوە ئێستا باب و کوڕ پێکەوە بوونەتە قاچاخچی و ئەگەر کەمین و مەمین لێمان گەڕێ هەموو شەوێ بە هاسانی کەڕەتێکی دەکەین."

کامەران دەستێکی بە سەروچاویدا هێنا و سەری هەڵبڕی. بەرلەوەی بابی و میوانەکە بگەنەلای لە قۆرتەکە، لە هەرچوار ئەسپەکە نزیک بۆوە. یەخترمە تەوەزەلەکە دەنکە جۆیەکی لە تورئەسپەکەدا نەهێشتبوو. دوو ئەسپەکەی‌دیکە وەک رۆژانی رابردوو کاوجۆی ناو تورئەسپەکانیان نیوە کردبوو. بەڵام جوانوو ئەسپەکەی خۆی هەرچەندە جوانوو بوو، تورکەی دەمی هەر دەتگوت لالوێچێکی لێ‌نەخوراوە. ئارەقەی دێنا و دەبرد. پێستی لێک و لووسی سەرشان و کەفەڵی بریقەی دەدا.
- " ئەوە سەرمەستی چی؟ بۆ تفاقەکەت نەخواردوە، ها؟ خەمت نەبێ هەر دووسێ مانگی دیکەیە، لە کۆڵ ئەم دەردی‌سەریەت دەکەمەوە و دەتفرۆشم. نا، ناتفرۆشم، کاری واناکەم. یانی بتبەمەوە بازاڕی ئەسپان و بتدەمەوە بە یەکی‌دیکە و ئەوەندەی دیکەت بار بکات و دووبارە لە تاریکانیدا بەناو ترس و کەمین و دڵەڕاوکێدا بتهێنێت و بتبات؟ نا، هەرگیز کاری وا ناکەم. خۆ ئێستاش هەوارچیەکان رەوەی ئەسپ و ماینانیان ماوە و لە چێنک و مێرغوزاراندا بەرهەڵایان دەکەن. دەتبەمە ناو رەوەی هەوارچیان و هەتا ساردی پاییزێ بەوانت دەسپێرم. جا لەچاوی منت کەوێت لە ئاوی سازگاری کوێستانان بخۆوە و سەری شینکەی تورت و پڕلە ئاو هەڵپسێنە. لە‌ناو رەوەی ماینان‌دا بەو لەش ولارە جوانەت لووتی بۆ بەرزبکەوە و شای هەموو کوێستانەکان و ئەسپی خۆشبەز و کوێت و بۆر و بدەوی ناو هیچ رەوە ئەسپێکی ئازاد و بێ‌دەروەست بە سەپانی خۆت مەزانە. بیگوزەرێنە جوانوو ئەسپە بێ‌بەختەکە بیگوزەرێنە.
لە گەڵ هاندانی جوانووە کوێت، خۆی لەسەر شەقامی ئازادی دیتەوە. بە تەنیشت چەند کیوسێکی تەلەفۆنی گشتی‌دا تێپەڕی، ئەو کۆمەڵە کچەی بە بیانووی تەلەفۆن لە نۆبەدا لە بەر کیوسکەکاندا وەستابوون و ئارامیان لێ‌بڕابوو، لە رەوەماینێکی ئازاد دەچوون کە بەزۆر ئەم سەر ئەوسەری خەرەندێکی قووڵیان لێ‌گیرابێت. زۆربەیانی ناسیەوە. هەموو ئەو خوێندکارانە بوون کە دەیانهەویست لە رێگەی تەلەفۆنە گشتیەکانەوە پێوەندی بە دۆستانیانەوە بگرن و لەم رێگایەوە هەواڵە حەرام کراوەکانی ناو زانکۆ و کۆمەڵەی خوێندکاران بەملاوئەولادا بڵاو بکەنەوە. رەنگه‌ چەند توانجێکی دڵدارانەش بگرنە دەنگەکانی ئەودیو هێڵەکانی تەلەفۆن. لە سووچی کۆڵانی تەنیشت کیوسکەکانەوە بسووڕابایەوە، یەکسەر دەڕۆیشتە ناو بەشەناوخۆی زانستگای شەریف. لە سووچی سەر کۆڵانەکە پشت بە شەقامی ئازادی بە سەرشانی چەپیدا ئاوڕی دایەوە. یەکەیەکەی هاوڕێکانی ناسیەوە. بیری لەوڕۆژە دەکردەوە وەک جوانوو ئەسپێکی تۆڕ لەگەڵ یەک دوو کوڕی دیکە لە ناو ئەم رەوە کچەدا لە بەر دەرگای بەڕێوەبەری بەشی پاراستنی کۆلێژەکەیاندا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە کۆیان کردوونەتەوە و هەرجارە قورسایی لەشی دەخاتە سەر پێیەک و بە زەحمەت خۆی لەنیگای یەکەی یەکەی ئەو کچانە دەدزێتەوە کە رەنگە وەک خۆی چاوەڕوانی ئەوە بن کۆتاییدا ببن بە خوێندکاری ئەستێرەدار.
جوانووەکە گوێی بۆ شل کردبوو دەتگوت لە قسەکانی تێدەگات. لەو جێگایە‌دا کە باسی رەوەماینەکەی بۆ کرد، هەردوو گوێی دەمووچەوە بردن. هەر دوای ئەو قسانە، داگژایە تفاقی ناو توورەکەکە و دەنگی داکرماندنی دەنکە جۆیەکان ئاوی تاسەی خواردنی خستە دەمی کامەرانەوە.
کامەران ئاوی ناو دەمی بە ئیشتیایەکی تایبەتەوە قووت دایەوە و ناهومێدانە ئامێرەکەی بەر پشتبێندی دەرهێنایەوە و بە لووت و گوێچکەی وەنایەوە و دووسێ جاری دیکە بە قەو گوتی: "لە سفرەوە بۆ یەک...! لە سفرەوە بۆ یەک...!"
ئەمجارەش وەڵامێکی دەست نەکەوت. بەرەو قۆرتەکە وەرسووڕایەوە. باوکی لەگەڵ میوانەکە هەریەکەو قوونیان وەسەر کورتانی یەکێ لە ئەسپەکان دابوو. کورتانی یەخترمەکە بەرانبەریان داندرابوو. دەتگوت چاوەڕوانی ئەوەن ئەویش بێت و لەبەرانبەریاندا لەسەری دانیشت.
باوکی بە ئاماژەی دەست بانگی کرد و بۆ درێژەی قسەکانی یان بۆ دامەزراندنی باسێکی دیکە رووی کردەوە کابرای میوان.
کامران دڵی بە باوکی سووتا. هەستی کرد پێویستە هەنگاوەکانی شل کاتەوە و ئەمجارەش لێگەڕێت باوکە دوور لە چاوی کوڕەکەی لای ئەم میوانەش خۆی ڕابنێت. ئەو سوور دەیزانی مام رەحمان خەریکە چیرۆکی ئامێرەکە بۆ کابرای میوان دەگێڕێتەوە:
- "ئەو خوێندن و دانیشگایە لە بنەڕەتدا خۆ زەرەری نییە. کاکە میرزا! ئەوە ئەو کاک کامەرانەی کوڕم لە سایەی خوێندنەکەی لە دانیشگای شەریف شتێکی دروست کردووە کە بۆ ئەو کارەمان زۆر بە کەڵکمان دێت. دیتت شتێکی وەک تەلەفۆنی مۆبایلی بە زاروگوێیان وەنابوو؟ ئەوە بۆ خۆی دروستی کردووە. ئەوە لەو تەلەفۆنانەیە کە لە برقی دەدرێن و دەتوانی دەسکە چکۆلەکەیان لە کنەخۆت بێت و قسەی پێبکەی. ئەوە کامەرانی کوڕم ئەو دەزگایەی کڕی و لە ماڵێ هەر بۆخۆی سێ دەسکی دیکەی لێ زیاد کردن. ئێستا بنەکەی لەماڵێ لە برقی دەدەین و دەسکەکان لە کنە خۆن دەبن. ئەوە کامران ئێستا دەگەڵ ماڵێ قسەی پێدەکات. ئەگەر چەکدارەکانی دەوڵەت لە رێگا کەمینمان لێبگرن، ئەوە لەوێڕا بەو بێسیمە ئاگادارن دەکەنەوە. ئەگەر پێویستیش بێت ئەوە لەو دیوو یەکێک دەست دەداتە دەسکێک و بە دوای چەکدارەکاندا دەڕوات لە نەدیوی ئەوان هەر باس و خەبەری رێگاکەمان پێ دەڵێت.
کامەران لەناکاو بەبیری‌داهات ئەو باسەی کە رەنگە ئێستا باوکی بۆ میوانەکەی بگێڕێتەوە، وەک نهێنی وایە و نابێ بدرکێنێدرێت. هەنگاوکانی خێرا کرد و لێیان نزیک بۆوە.
مام رەحمان گوتی: "چ بوو کوڕم پرسیاری رێگات کرد؟" دیار بوو بابی بەڕەی لە سەر هەتیوان هەڵداوەتەوە و بۆ کابرای میوان لەبنی کوولەکەی داوە.
- "نا...، وادیارە لەو دیو کێشەیەک دروست بووە، لە بەیانیەوە وەڵام نادەنەوە. رەنگە ئامێرەکە تێکچووبێت یان لە ترسان لێی نزیک نەبنەوە یان هەر خۆشیان گیرابن.
میوانەکە یەکپێ هەستا و چاک وچۆنی لەگەڵدا کردوو بە ناو دواندی. بەڵام ئەو وەک زۆرجاری دیکە بە هۆی ئەوەی باوکی لەگەڵ میوانەکە بە یەکتری نەناساندن، لە زانینی ناوی بەرانبەرەکەی بێبەش مایەوە.
- زۆر بەخێربێی کاکە، خۆشحاڵم کە یەکتر دەناسین.
میوانەکە هەستی بە ناتەواویەکەی کاری مام رەحمان کرد و گوتی: منیش ناوم ئەحمەدە و بە دیتنی جەنابت خۆشحاڵترم.
مام رەحمان وەک دەسکەوتێکی گەورەی وەدەست هێنابێت بزەیەک درزە ئاسۆییەکەی ژێر سمێڵە سپی و زەردەکەی قەڵاشت و لەبەر خۆیەوە بە دەنگێکی نزم گوتی: "بە..ڵـــێێێێێ... میرزا ئەحمەد!"
میرزا ئەحمەد رووی کردە کامەران و گوتی جەنابی مام رەحمان هەتا گەیشتینە ئێرە تەوسیفی جەنابتی بۆ کردم و زۆر خۆشحاڵ بووم کە جەوانێکی خوێن گەرمی وەک جەنابت دەناسم. جەوانانی وەک جەنابت مایەی ئیفتخاری ئێمەن. ئێوەی تەحسیلکەردەی دانیشگاه دیدە کە لە تەحسیلاتی عالی بەرخوردارن، سەرمایەی ئایندەی ئێمەن.
مام رەحمانیش بۆ ئەوەی بێتەوە ناو کۆزیلکەی قسەکان، هەڵیدایە: "ئەوە دەمهەویست بگەڕێمەوە ئێرە، لە رێگا چاوم بە میرزا ئەحمەد کەوت. ئەو پرسیارەی لەمن کرد و پاشان هەتا ئێرە قسەمان کرد. میراز ئەحمەدیش وەک خۆمان دەبێ بە قاچاخ بچێتەوە. دیارە شارەزای رێگاکەش نییە. ئەگەر وەڕێکەوتین ئەو جانتایەی بۆ بخە ناو باری جوانووە کوێتەکە. ئەویان هەرچەندی باری زیادی لێبنێی گوێی پێ‌نابزوێت. میرزا ئەحمەد بۆخۆشی شوکور گورج و گۆڵە و پێکەوە وردەوردە رێگا دەبڕین. باشە ئەرێ میرزا ئەحمەد، من زۆر جاران لە بەرخۆمەوە دەڵێم چ دەبوو ئەو سنوورە نەبوایە و ئێستا من و تۆ بە ئیسراحەت بەوێ بانوێدا وەسەر دەکەوتین و پاشان بۆی شۆڕ دەبووینەوە.
- جا مام رەحمان ئەگەر ئەو سنوورە نەبوایە، ئێمەش بەو حاڵە لێرە نەدەبووین. بە هۆو جادەیەدا بە سواری ماشێن هاتوچۆمان دەکرد. رەنگ بوو یەکتریشمان نەناسیبا. بۆ سەیرانیش نەبوایە سەردانی ئەو چیا و کوێستانەمان نەدەکرد. ئەو دەمی ئەگەر هاتباینە ئەو چیایانە، لە جیاتی ترس و دڵەڕاوکێ لەزەتمان لە ئاوی کانیاو و شنەی سەر کەویە بەفر و بۆنی ئەو هەموو گوڵوکە جوان و بۆنخۆشانە دەبرد. ئەوکات حەتمەن ئەو ئاغا کامەرانە خوێندنەکەی تەوا دەکرد و وەک موهەندیسێکی زیرەک خزمەتی وڵاتی خۆی دەکرد. دیارە ئێستاش هەر موهەندیسە و لە ئێستاوە من هەر بە مەهەندیس بانگی دەکەم.
قسەکانی میرزا ئەحمەد هەودای خەیاڵێکی ئاڵۆزی بێ‌ئەمسەر- ئەوسەریان بە بیرگەی مام رەحمان ئەسپارد. ئەم خەیاڵە ئاڵۆزانە رواڵەتی مام رەحمانیان بێدەنگ کرد و چەخماخەی شەڕێکیان لە مێشکیدا لێدا کە هەر دەهاتو ئاگری تێکهەڵچوونەکان گەرمتر دەبوو.
میرزا ئەحمەد بە پرسیارەکەی مام رەحمان و قسەکانی خۆی ترسی نەپارێزرانی جانتاکەی هەڵیگرت و کامەرانیش هەر بیری لە چارەنووسی ونی بێدەگ‌بوونی جیهازە دەستکردەکەی خۆی دەکردەوە.
مام رەحمان کە وەک فەرماندەی ئەم دەستە سێ کەسیە سەیری دەکرا، دەبوایە هەر ئەو لە جێگا هەستیارەکاندا فەرمان بدات. بۆ ساتێک توانی لە ژێر هورژمی پەیتاپەیتا خەیاڵات بێتە دەر:
- "رۆڵە کامەران تاریکان دابێت، ئەسپەکانمان بۆ بار ناکرێن. دەی خێرا بیانهێنە با کورتانیان کەین و لەو نشێوەی خوارەوەش بارەکانیان لێدەنێین."
مام رەحمان هەستایەوە. وەک لە جێبەجێ کردنی فەرمانەکەی رازی بێت، خۆی هاویشتە سەر هەردووپەنجه‌ی پێی. کامەران جڵەوی ئەسپەکانی بەردا و تەنیا جڵەوی جوانوو ئەسپەکوێتەکەی دایە دەست میزا ئەحمەد و لە دوای سێ ئەسپەکەی دیکە کورتانی خستە سەر. لەگەڵ بەستنی تەنگە و پاڵوودا بە لەپی دەستی کەفەڵی ساف و لووسی لاواندەوە و ئەویش بەچەشنێک سەری سوپاسی بۆ وەرسووڕاند کە هەودای جڵەوەکە بۆ ماوەیەک لە دەستی میرزا ئەحمەددا گورجتر بوو.
جوانووە کوێت بەسەر خڕەبەردەکاندا پێش هاوڕێکانی دەکەوتەوە و لەگەڵ قەڵەمبازە وردەکانیدا شڵپ‌وهۆڕی ئەو بوتڵانەی لێیان بارکردبوو، میرزا ئەحمەدی دەخستەوە یادی شڵپ و هۆڕی مەشکەی بن سێپەکی یەکەم گراویی ساڵانی لاویەتی لە هۆبە و هەواری بەرزاییەکانی لەندی شێخان. جانتاکەیشی دەتگوت لەترسی چارەنووسێکی ون خۆی لە نێوان هەردوو لاباری سەر پشتی جوانوو ئەسپە پێشڕەوەکەدا مەڵاس داوە.
"دەستی راستی بە سمێڵە نەرمەکانی‌ داهێنا و بە بن لاپانکی رەشماڵکەدا شانی زیاتر لەو ئەستوندەگە ترینجاند کە پاڵی وێدابوو. وەک بە چەکێکی لوولە‌درێژ سێرە لە دوور بگرێت، بە بۆشایی نێوان سینگ و گەردنی کابانە باڵەبەرزە مەشکەژەنەکە و هێڵی ئاسۆیی لای سەروی مەشکەکەدا لە ناو قووچەکی سێپەکدا سەرسێرەیەکی دروست کرد. بەم سەرسێرەیەدا لەوبەری روانی. وردەوردە هەستی کرد چاو لە وێنەیەکی سێ رهەندی دەکات. چاوی تراویلکەیان دەکرد. لە ناو وێنە سێ‌رەهەندیەکەدا کە رووبەرەکەی لە کۆمەڵێک گیا‌وگۆڵ و رووتەن و رەوەزەبەرد پێکهاتبوو، کۆمەڵێک بوونەوەری جووڵاو سەرنجیان پێ وردتر کرد. لاشەیەکی بێ‌گیانی دیت کە لە سەر سک بەملاوئەولای پشتی ئەسپێکدا شۆڕ بۆتەوە و دەست و قاچی دەلەرێنەوە. بە جلەکانی‌ڕا ناسییەوە، رێک ئەو جلانەی لەبەردابوون کە لە ئاخر رۆژی لێک‌جیابوونەوەیان لە حەوشی خوێندگەوە بەرەو چیا کردبوونیە بەر. دەستی چەپی بە سمێڵی داهێنا، تاڵە رەقەکانی سمێڵی یەکە یەکە بەناو رووبەری نەرمی خەیاڵیدا رۆچوون و تێکەڵی شڵپەشڵپی شلەمەنیی ناو بوتڵەکانی سەرپشتی چوار ئەسپەکە و دەنگی ناڵ و بزماری سمی جوانووە کوێت و ترپەی دڵی خۆی بۆوە.
مەودایەکی کورتی هەناسەبڕیان تێپەڕاند. هەنگاوە پتەو و خێراکانی جوانووی پێشڕەو ورەی زیاتری بە ئەسپە بۆر و پارگینە سوورخون و یەخترمە تەوەزەلەکە و موهەندیس کامەران و میرزا ئەحمەد و مام رەحمانیش دەبەخشی.
مەهەندیس کامەران بە پەلە خۆی گەیاندە پێشرەوی کاروان و مام رەحمان بە گوێی میرزا ئەحمەدیدا چپاند ئەگەر لە ماوەی چارەگە سەعاتێکی دیکەدا هیچ روو نەدات بە سڵامەتی دەگەینەوە.
دەنگی ناڵ و بزماری پێی ئەسپەکان ترپەی دڵی میرزا ئەحمەد و کوتەکوتی ژێر پێی مام رەحمانیان وەبن خۆیان دا. هەر دووچرکە بەسەر حیلەی جوانوو ئەسپی‌تۆڕدا تێپەڕی و بوو بە ئاخرزەمان. قرمژنی هاوکاتی کۆمەڵە چەکێک دنیای شێواند. حیلەی دووهەمی جوانوو ئەسپی تۆڕ زیاتر وەک هاواری یارمەتی خوازتن دەچوو. تەقە بێدەنگ بوو. هەتا کازیوەی بەیانی بێدەنگیەکی ئاوسی رووداوی چاوەڕوان نەکراو باڵی بەسەر ژیانی پڕ لەجووڵە و هیوای چەند سات لەمەوبەر داگرت.
کامەران خۆی گەیاندە قەڵشتی کەڤرێک و خۆی تێدا مەڵاس دا. شنەیەکی فێنک ئارەقەی ساردی دەرئەنجامی ترسی ساردتر کردەوە. غەڵبەغەڵبی چەکدارانی کەمینەکە پەیدا بوو. لە ناو قەڵشتە بەردەکەڕا سەیری کرد. گولـلە جانتاکەی دابێژ دابێژ کردبوو. کردیانەوە. پڕ لە کتێب بوو. گولـلەی گەرم بەچەند کونێکی سووتاو کتێبەکانی دابێژدابێژ کردبوو. چەکدارەکان نەیاندەزانی ناوی کتێبەکان بخوێنەوە. بە دەنگێکی فەرماندەرانە یەکێکیان بانگ کرد:

- ئەوانە چین، یەک یەک بیانخوێنەوە
- بەڵێ بەچاوان. بەڵام ئەو کونە سووتاوانە؟
- دەی بیان خوێنەوە.
- بەفـ...، حەسـ...و‌سەگەکانی باوکـ... ، قـ...ڵای سپـ...، گرەوەی بەختـ...ڵاڵە، حیکایـ ...انی باوکـ...، ژنێکی منگـ...، ئەو باڵندە...منـ... .
- ماناکەیان بڵێ.
- گەورەم، گولـلە وشەکانی لێک دابڕیوە و بۆشاییەکەیانم بۆ پڕ نابێتەوە.
کامران بە هیوای دیتنەوەی مام رەحمان و میرزا ئەحمەد و جوانوو ئەسپی تۆڕ، زیاتر خۆی لە قەڵشتە بەردەکە دەپەستاوت. وردەوردە شنەبا ئارقە ساردەکەی وشک دەکردەوە و لەوبیرەدا دەبوورایەوە کە بە یارمەتیی میرزا ئەحمەد شوێنی پیتە سووتاوەکان پڕکاتەوە.
٢/٩/٢٠١٠

فه‌رهه‌نگۆک :

یه‌خترمه‌ = اسب یدک
ته‌وه‌زه‌ل = تنبل
شه‌ک = بره‌ی دو بهار دیده‌
سه‌پان = کارگر کشاورزی که‌ یک پنجم بهره‌ می‌گیرد
قۆرت = چاله‌
لالۆیچ = پر یک کف دست
چێنک = سبزه‌ و چمنی که‌ اطرافش خشک باشد
کوێت = اسب سرخ مایل به‌ سیاهی، کهر
هێڵی ئاسۆیی = خط افقی
قووچه‌ک = مخروطی کوچک
سێ ره‌هه‌ند = سه‌ بعدی
تراویلکه‌ = سراب
پارگین = جوی اطراف خانه‌
سوورخون = اسب سرخ روشن با لکه‌های سفید
قرمژنی = غرنبه‌، صدای مهیب
که‌ڤه‌ر = کمر کوه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #46  
قدیمی 07-31-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئینتزار


شایه‌ت ئێستا پێبكه‌نیت بێت به‌ من و به‌ رابردوومان و شایه‌تیش به‌ خۆت. شایه‌د ئێستا بڵێی شێت بووی‌، شێت بووین و شێت... .
یان خه‌رمانه‌یه‌ك له‌ ئه‌ستێره‌ی ده‌ره‌وشاوه‌ت ریز كردووه‌ و به‌ لێشاو ره‌شاوه‌ی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژیت... یان سۆفییه‌كی ساویلكه‌ت دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستنوێژی عه‌شقی فێرده‌كه‌یت. یان چۆكی بیره‌وه‌ریت له‌ كۆش ناوه‌ و رێژنه‌ی هه‌ناسه‌ ته‌سلیمی تۆمارخانه‌ی ژیان ده‌كه‌ی و پڕ به‌ قوڕگت رابردوو خۆش وێنا ده‌كه‌یت و به‌ڵام بۆ ئێستا نه‌فره‌ت ره‌وانه‌ ده‌كه‌یت. یان... .
نا ئه‌م رسته‌ی ئاخرییان له‌ رووباری هزرم سه‌هۆڵ‌ ده‌به‌ستێت و زستانێكی توش ده‌سه‌پێنی‌. به‌ شێنه‌یی ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر دۆخی ئێستا و جانتای بیره‌وه‌رییه‌كانم ده‌پێچمه‌وه‌. رێگه‌ی شوێنی دووپاتكراوه‌ ده‌گرمه‌به‌ر و هه‌نگاوه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان چه‌ند جاره‌ ده‌كه‌مه‌وه‌. له‌ جوڵه‌ و ده‌نگه‌ ده‌نگی ده‌ورووبه‌رم ده‌ڕوانم و تێده‌فكرم و درێژه‌ ده‌ده‌م. به‌ شوێنی هه‌میشه‌یی ده‌گه‌م و له‌ سه‌ر كورسییه‌كه‌م داده‌به‌زم، له‌ كورسییه‌كه‌م ده‌ڕوانم، له‌ ژووره‌كه‌م له‌ خۆم و ... . ئای ئه‌م وشانه‌ چه‌ند ئاشنا و چه‌ند وه‌فادارن. تا خۆم نه‌خوازم جێم ناهێڵن و لێم دوور ناكه‌ونه‌وه‌. ئای چه‌ند سه‌بوورن و چه‌ند به‌ ویقاره‌وه‌ هاوڕێیه‌تیم ده‌كه‌ن!
یان ئه‌وانیش منیان نه‌ناسیوه‌ و به‌ ساویلكه‌یی من په‌یان نه‌بردووه‌، مته‌ق له‌ خۆم ده‌بڕم و پێم وایه‌ ئه‌وانیش ده‌نگی هه‌ست ده‌بیستن و خۆیان به‌ ناو زه‌وی فه‌رامۆشیدا رۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ ئه‌مڕۆ دوو جار، دووجاره‌ وێنه‌ له‌ ئه‌ڵبۆمی بیره‌وه‌ریت ده‌ردێنم، ئه‌مجاره‌یان سه‌هۆڵبنه‌دان نییه‌ و رووباری هزر خوڕه‌ی به‌هاری لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
له‌ ئاسمان ده‌ڕوانم له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌ره‌سێلكه‌. ئای چه‌ند سه‌رخۆشم و هاوڕێ‌ به‌ئه‌مه‌كه‌كانم دێنمه‌ سه‌ما.
هێور .. هێور تاو ده‌مگرێت و نائومێدی ئه‌مجاره‌ش راوم ده‌كات. دواتریش خه‌و سه‌رچۆپیم بۆ ده‌گرێت و ... .
به‌یانییه‌ و چه‌ند باره‌ رۆژ باش... رێگه‌ی شوێنی كاره‌كه‌م ده‌گرمه‌وه‌ به‌ر و رێده‌كه‌وم. هاوڕێكانم به‌سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه‌، كورسییه‌كه‌م باوه‌شم بۆ ده‌گرێته‌وه‌. نیگام ئاوێته‌ی شاشه‌ی مۆنیتۆره‌كه‌م ده‌كه‌م و بوخچه‌ی مه‌سێنجه‌ره‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه‌.
خۆزگه‌ ئه‌مڕۆ هێڵی خاڵی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان بپچڕایه‌... . خۆزگه‌ نه‌هاتمایه‌ و خۆزگه‌... . یان شایه‌ت كۆمپیوته‌ری هاوڕێم له‌ رازه‌كانم تێگه‌یشتبێت و ئه‌ویش له‌ سه‌ر ساویلكه‌یم ساخ بووبێته‌وه‌... یا هێڵی‌ به‌ناو په‌یوه‌ندی سیخوری بكات و رێگه‌ له‌ گه‌یشتنی تامه‌زرۆییه‌كان به‌ربه‌ست بكات .... یان ... .
زۆر ماندووم و برژانگه‌كانم ده‌یانهه‌وێ‌ ببنه‌ هاوڕێی شه‌و. به‌ خێرایی خۆم ده‌گه‌یه‌نمه‌ ماڵێ‌ و وه‌ك هه‌میشه‌ خه‌و سه‌رچۆپی ئینتیزارم بۆ ده‌گرێت.
دیسان به‌یانییه‌و چه‌ند جاره‌ رۆژ باش ... . له‌ رێگه‌ی هه‌میشه‌ییدا ژنه‌ هاوكاره‌كه‌م ده‌بینم كه‌ به‌ سیما ده‌ردی ژن بوون ده‌بارێنێ‌ و به‌ چاو ئینتزار ده‌گری‌. لێی نزیك ده‌بمه‌وه‌ و رۆژ باش فڕێ‌ ده‌ده‌م و راده‌كات.
چه‌ند گێلم! هه‌ر دوێنێ‌ بوو به‌سه‌رهات و چیرۆكی ژنه‌ هاوكاره‌كه‌م بیست. به‌ ئه‌سپایی په‌رتووكی نۆستالۆژیكی خۆم و خۆت ده‌ده‌مه‌وه‌.
چیرۆكی عه‌شقی ئه‌و ژنه‌ و منێكی‏تر به‌ هێڵێكی هاوشێوه‌دا تێپه‌ڕ بووه‌. رۆژانه‌ له‌ كاتی چوون بۆ سه‌ركاره‌كه‌م ده‌یبینم و ورده‌ ورده‌ تێده‌فكرم و تروسكه‌ی شێوه‌ نیگاكانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنم.
دۆزیمه‌وه‌ ....
نیگای ره‌نگامه‌ی بێ‌ ئۆقره‌یی و ئینتزار په‌خش ده‌كاته‌وه‌. ته‌نانه‌ت جارێكیش بوخچه‌ی دڵی‌ كرده‌وه‌، وتی كه‌ فروغ هۆنیویه‌تییه‌وه‌، مرۆڤـ ده‌گه‌ڕێ‌ و زۆر ده‌گه‌ڕێ‌ و جووتی خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌، له‌ گه‌ڵی‌ ده‌خه‌وێت و پاشان ده‌مرێت.
ئه‌رێ‌ ... ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی وت كه‌ ئه‌و جووتی خۆی دۆزیبووه‌وه‌ و له‌ گه‌ڵیشی خه‌وتبوو و به‌ڵام نه‌مردبوو.
ژووری ئایدییه‌كه‌ت ده‌كه‌مه‌وه‌ و ده‌نووسم:
من پێم وایه‌ مێژوو دووپات ده‌بێته‌وه‌ و حه‌زه‌كانی مرۆڤـ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان هاوشێوه‌ن. تۆ بڵێی‌ تۆش هاوشێوه‌ی ژنه‌ هاوكاره‌كه‌م ئینتزار بخه‌مڵێنیت ... تۆ بڵێی‌ ...
ئه‌مجاره‌ زۆر ماندوو نیم و برژانگه‌كانم شه‌ڕ له‌ گه‌ڵ‌ شه‌ودا ده‌كه‌ن و به‌ ئه‌سپایی ده‌چمه‌وه‌ ماڵ .... وه‌ك هه‌میشه‌ و له‌ جاران گه‌رم و گوڕتر سه‌رچۆپی ئینتزار ده‌گرم.

هیوا سه‌لیمی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #47  
قدیمی 08-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

ده لاقه (1)
زێنه ب یووسفی


له ته نیشتی ده لاقه یێكی بچكۆلانه وه ڕاوه ستاوم.ده مێكه وا هه ست ده كه م ئیدی پیویستم به م ده لاقه یه نه ماوه.ته نانه ت ناتوانم له چوارچێوه كه یه وه سه یری ئاسمانیش بكه م.له پێش چاوانمه وه هیچ لێچوونێكی له ده لاقه یێك نه ماوه.
ئه مه وێت دایخه م ئه م ده لاقه یه.پێشتروا نه بوو.مات و بێده نگ بوو. هه میشه وام هه ست ده كرد خاوه ن ده لاقه یێكی بچووك و جوانم.ئازادانه له ژووره كه مدا
هاتو چۆم ده كرد،كێ ئاخر بیر له وه ده كاته وه كه ل و په له كانی خانووه كه ی گیانداربن ، نا، هیچكات وام لێی بیر نه ده كرده وه ، به ڵام ڕۆژێك هات كه من تێگه یشتم، ئه م ده لاقه یه هه ندێ جار له قاقای پێكه نین ده دات.
یه كه م جار كه به م حه قیقه ته زانیم ،
سه رخۆشانه نوقمی ماچی كردم،تا چه ند ڕۆژێ ، له بازنه ی ئه و پێكه نین و قاقا لێدانه و ماچ و مووچه ی سووڕم ده خوارد كه مۆبایله كه م زه نگی لێدا .هاوڕێكه م له هه ندارانه بوو، زۆرم پێخۆش بوو كه زه نگی بۆ دام و ماوه ی 40 ده ققه پێكه وه دوواین، پاش داخستنی مۆبایل، له پڕ نركه یێك له ده لاقه وه به رزه وه بوو.ئێستا له و ڕۆژه وه هه ندێ جار تووڕه ده بێت به جۆرێك كه لێم ئه دات به زله و به شه ق.
بڕوا ناكه ی ؟ با ... وایه .زۆرتری كاته كانیش به خه مه وه ده گریت .پرمه پرمی گریانه كانی له وانه یه دڵم بتۆقێنێت.له م بارودۆخه په رێشان ئه بم و دڵه ڕاوكێ ده مگرێت.كه ده س ئه به م دایخه م ،هاور و پاڕانه وه ی گوێ ئاسمان كه ڕ ده كات،دڵم دێته له رزین وله پاڕانه وه كانی خه م دامده گرێت،كه له داخستنی په شیمان ده بمه وه، به مست وجنێو و تف لێم به ر ئه بێت ئه م ده لاقه یه.
ئاخ، چوو زانم چیلێ كه م ؟كه نان ده خۆم، برسیه تی هاری ده كات به جۆرێك كه ئه بێ نان له ده می خۆم ده ر بێنم و له زاری ئه وی بنێم ،ئه ی نه مگووت زاری هه یه ئه م ده لاقه یه؟با، ده مێكه زاری لێم كه وتووه ته ده رێ،له و ڕۆژه وه كه له قاقای پێكه نینیدا ، هێدی، هێدی نه خشی زارێكی بچكۆلانه له ڕووی ئه م ده لاقه وه كه وته ده رێ.پاشان چاو ، كه پۆ ، دواتریش ده ست وقاچی لێده ر كه وت. هه ندێ جار له قسه كانی بیر ده كه مه وه وبه م ده ره نجامه ده گه م كه ئه بێ مێشكیشی ببێت، ئه گینا چون وای له من كردووه و ژیانی منی ئاڵۆز كردووه؟كه ئه مه وێت له حه مامدا خۆم بشۆم هاواری لێبه رزه وه ئه بێت.ئه بێ ئه ویش بێته سه یری خۆ شتنه كه م . ئه بێده رگای حه مامی لێئاوه ڵا كه م .نابێ له كاتی ڕووته وه بوویندا خۆمی لێ بشارمه وه، ئه بێ به ڕامانه وه بۆ ئه ندامه كانم بڕوانێت،با ،چاویشی هه یه ئه م ده لاقه یه،لێره دا تێگه یشتم هه سته شه هوانیه كه ی چه ند به هێزه ، لێره دا انیم كه ئه مه ده مێكه وه كوو مرۆڤه كانی لێهاتووه و بۆ خۆی بوه ته پیاوێك.كه ده خه وم هه ر شێت ده بێت،بێگومان ئه بێ له گه ڵمدا سێكس بكات،نه مگۆت ئه ندامی پیاوه تیشی هه یه ئه م ده لاقه یه؟ئای ... چه ند سامناكه ژنێك بۆ ده لاقه یێك بوه ستێت و بهێڵێت له گه ڵیدا سێكس بكات.
زۆرتری كاته كان یان ده خه وێت یان ده گریت.ئیدی ناتوانم ، نا ،ناتوانم ونازانم چی لێكه م.
خه ریكه لێم ئه بێته گردێكی مه ترسی هێنه ره وه .ئه گه رئاوا به رده وام بێت ،له وانه یه منیش بكاته ده لاقه یێكه وه ، ئه مه وێت دایخه م ئه م ده لاقه یه،له وانه یه بمكۆژێت،یان خۆی دیق بكات.
نازانم كه ی و چۆن ببوو به پیاو.نازانم كه ی و چۆن عاشقم بوو،كه س بڕوای پێنیه كه ئه م ده لاقه یه بۆ خۆی پیاوێكه.هاتوه ته مێشكمه وه خۆمیش ببمه ده لاقه یك ،ده قاو ده قی خۆی.نازانم ئه و چۆن و كه ی ببوو به لاساییكه ره ی پیاوان؟حه زی له هه ڵسوو كه وته كانی كامه پیاو كرد وا هێدی، هێدی بێئه وه ی من بزانم ،ببوو به پیاو؟ئه مه وێت ببمه لاسایی كه ره ی ئه و، ببمه ده لاقه یێك، به ڵكوو وازم لێبێنێت، به ڵكوو دواتر خۆمیش داخه م .
ڕه نگه ئه گه ر ببمه ده لاقه ، ڕۆژێك بگات كه ئیدی كه س پیویستی به منیش نه بێت.
چه ن ڕۆژه ده لاقه بچكۆلانه ئه مه نده گریاوه وخۆی له چوار چێوه ی شوراكه كوتاوه،كه ئیدی هێزی هاوار و دادی پێنه ماوه ،چوونكه ده مێكه پیاوێك به رانبه به ر به ده لاقه تێده په ڕێت، ئارام، ئه هوه ن. گوێمان بۆ هه ڵده خات ،له من و ده لاقه ڕاده مێنێت.
هه ر كه چاوی لێده كه وێت ده لاقه،شێت ده بێت.. من هه موو ڕۆژێك ، كه كاتی هاتنی كابرا و تێپه ڕینی له كۆڵان،ده گات، داخ هه ڵده گه ڕێم و سه یری ده كه م و كابرایش هیچ ناڵێت .
كه ده لاقه زانیویه كابرا سه ره نجی منی بۆ لای خۆی ڕاكشاوه،هه ر ده گرێت .
پێشتر لێمی ده دا و تفی لێم ده كرد، توڕه ده بوو ،ئه ینه ڕاند ، به ڵام من گوێم نه دا و ده سبه رداری كابرا نه بووم .
ئێستا ده لاقه ، چه ن ڕۆژه نه ئاو ده خوات ، نه نان ده خوات ،كاری بوه ته گریان و خه م خواردن ، شه وانه به خه مه وه له گه ڵم سێكس ده كات و ئه گه ر بڵێم حه زم لێت نیه ...تكایه وازم لێبێنا ، به شه ق و زله لێم ئه دات و ناچارم ده كات ڕێگای بده م و هیچ نه ڵێم.
ئه مڕۆ كابرا كه وتوه ته درنگه وه و دیاری نیه ، به ڵام ده زانم هه ر دێت ، ده ڕۆم، به ئه سپایی وله و شوێنه وا ده وه ستێت ،ده كێشم جه غزێكی هه تا هه تایی ، با، هه تا هه تایی ، به رانبه ر به ده لاقه ی ورد و خاش كراو.
ده لاقه هه ستی پێده كات وده كه وێته نووزه نووز،سه یر ده كات ،نا،بێسووده،من ئیدی تۆم ناهه وێت ئه ی ده لاقه ، نا ، نا ، تۆم ناهه وێت ، .پیاو دێت و ده كه وێته نێوان جه غزه كه وه. ئه ویش هه ست به وجه غزه ده كات و هه راسان ده بێت ،وه كوو ئه و مشكانه وا ئه كه ونه داوی بازنه كانه وه و تا هه تا هه تایه له نێوانیاندا ده سووڕێنه وه به ڵكوو خۆیان ڕزگار كه ن ، نا،ڕزگاری بۆنیه پیاوی ئالووده به جه غز.نا ، نا ، ناتوانی خۆت ڕزگار كه ی ، نازانم كێ فێری ئه م فێڵه ی كردووم ؟ بیرم نایێ.فێڵ ده كه م ، ته فره ، ته فره.ده لاقه ی به ستزمان هه ستی به فێڵ كردووه.پیاو ناتوانێت خۆی ڕزگار بكات و له بازنه فێڵی منه وه ده كه وێته سووڕان.
من له ته نیشتی ده رگایێكه وه ڕاده وه ستم و ئه بمه سه یركه ری گۆڕه پانی پێش چاوانی ده لاقه یێكه وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #48  
قدیمی 08-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

ده لاقه (2)
زێنه ب یووسفی

له وڕۆژه وه كابرا كه وته بازنه ی جه غزه كه وه،ده لاقه ی بچووك ئاكامی هات.ئه تۆ نازانی ئاكامی ده لاقه واته چی؟ها ؟نازانی؟ئه من بۆتی ده گێڕمه وه .با .ده یگێڕمه وه چۆن چۆنی ده لاقه ی به ستزمان ئاكامی پێهات.
كابرا له جه غزدا بێویست ، له سووڕاندایه،من به رانبه ر به ئه و له چوار چێوه ی ده رگاكه وه له سه یر كردندام،بێ ئه وه هه ست بكه م ده لاقه له شوورا جودا ده بێته وه.بێ ئه وه سه یر بكه م ده لاقه ده بێته پیاوێك ،وێنه ی كابرای نێوان جه غز،ده قاو ده قی خۆی.

له پڕ مۆبایله كه م له زنگ ده دات،من به ره و ژوور ئاوڕ ده ده مه وه ، هاوڕێیه كه مه، له هه نده رانه وه پێوه ندی گرتوه،40 ده ققه ی ڕێك پێكه وه ده دوین، من له قاقای پێكه نین ده ده م .
چ عه یبێكی هه یه حه یاتم؟نااااااا ،قه ت به عه یبی نازانم ئافره تێك وه كوو من له قاقای پێكه نین بدات،بۆ به عه یبی ده زانی ؟
ڕۆژێكان ئه م هاوڕێمه به كامێراكه ی ده یان ڕه سمی له من گرت ده لاقه ی

به ستزمان كه ئێستا خه ریكه تووشی گۆڕانێكی مه زه ن ده بێت، چاوی پێمانه وه بوو،هه ر منده م بینی چۆناوچۆن مۆڕم لێده كاته وه ، كه س ئاگای لێنه بووكه ئه و له ڕاستیدا بۆ خۆی مرۆڤێكه .
وا دیاره ئێستا من ئیدی خاوه نی ده لاقه یێكی بچووك نیم،سه یر ده كه م كابرا له بازنه ی جه غزدا وه كوو مشكێكی چكۆلانه له سووڕاندایه.من... ئێستا... ئه گه ر ...بڕوا بكه، ئه گه ر له م ژووره دا ئاوڕ بده مه وه ،چاوم ده كه وێته كابرای نێوان جه غزه كه وه .
هه ی هوو...ئاخر من چوو زانم چۆن ده بێ وا یلێبێت؟
واته من خاوه نی پیاوێكم له دو شوێندا ؟ هاااا؟ له یه ك كات ودوو شوێن و یه ك كابرا ؟به ڵام ،باااا، وایه ،من چووزانم چۆن وای لێهاتووه ؟
هاوڕێیه كه م گووتی: دێمه ماڵتان و چه ن ڕه سمی دیكه ت لێده گرم، گووتم :باشه به ڵام بێسه ر پۆش .هاوڕێیه كه م به بزه وه گووتی:ئه ی به سه ر چاو .
من ده مێكه خاوه نی ئه م هاوڕێمه ،هاوڕێیێكی باشه ،به ڵام ئه م ده لاقه یه ،ئای له م ده لاقه یه ، داوای لێبوردنتان لێده كه م حه یاتم، له ڕاستیدا من ئیدی خاوه ن ده لاقه یێك نیم ، له پڕ له بیرم چوو ده لاقه ی پێشوو، ئێستا بوه ته پیاوه كه ی نێوان جه غزه كه و له هه مان كاتدا كابرای نێوان جه غزه كه به رده وام له بازنه كه دا ، له سووڕاندایه و به ر ده وام عاشقی منه و ئه مه ی پشت سه ریشم كه ئه گه ر به ره و ئه و بسووڕێمه وه ، بێگۆمان هه مان پیاوی نێوان جه غزه كه یه وبه رده وام مۆڕم لێده كاته وه . ئاخر چۆن وا ده بێت ، نازانم ،ده بێ له هاوڕێیه كه م پرسیار بكه م له وانه یه ئه و وه ڵامی ئه م پرسیاره مه زه نه بزانێت.
ئێستا هه ر ئه وه نده ی لێده زانم كه من له م كاته دا ،نه خاوه ن ده لاقه یێكم كه له چوار چێوه ی ئه وه وه دنیا سه یر بكه م و نه خاوه ن عاشقێكی ته ماویم له بازنه ی جه غزێكی هه تاهه تایی تاكوو هه زاران جار ته فره ی بده م ودڵی خۆمی پێگه رم بكه مه وه .
هاوڕێیه كه م ده یه وێت بێت و ده یان ڕه سمم لێبگرێت، به ڵام ده ترسم،ده مێكه له تۆ ده ترسم، له وانه یه قبووڵی نه كه م،
نازانم ئایا تۆ دیسان مۆڕم لێده كه یته وه یان نا؟



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #49  
قدیمی 08-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

ده لاقه (3)
زێنه ب یووسفی

سه یری خۆم ده كه م له م ئاوێنه دا،،،
چه ن ده م به پێكه نینی،تۆكه وا نه بوویت.
ئێستا من وه كوو تۆم لێهاتووه ،نازانم چیم به سه ردا هاتووه ، تۆ به ر ده وام له دواندن و گاڵته و قسه ی خۆش ده س هه ڵناگریت،ئایا ئه م هاوڕێیه ی تۆ ئیش و ژیانی نیه؟تۆ ،به ڵێ، جه نابت كه بێكارو بێعارئه م ڕۆژانه له هاتوچۆدایت، به ڵام ئه وخوێڕیه چی؟ ئه ی ئه و؟ له وانه یه ئه ویش له تۆ بكات وئه ویش خوێڕیێك بێت وه كوو خۆت . ئه مه وێت بڕۆمه دوكتۆر، هه موو گیانم ژان ده كات،قاچ و قۆڵ و ته نانات قوڕگیشم ژان ده كات،مێشكم وه خته بته قێت، له وانه یه شه كری خوێنم هه بێت،،،، ئای ی ی ، نااا، خوا نه كات، ده ڵێن زۆر بۆ لاشه مه ترسی هه یه ، نا ،نا ،نا له وانه یه چوونكه ده مێكه ده ستم له پیاسه ی ئێواران هه ڵگرتووه وام لێهاتبێت ، جه مامم جه مام.
هه ی هووو چه ند پیسی تۆ ئاخرررررر، ئه مه چ به زمێكه ،،گووشی مۆبایله كه ت ڕه نگی پێوه نه ماوه، ئه وه نده له نێوان له پتداده یگووشی ،به ستزمانه ئه گه ر گیاندار بواتایێ،ئێستا له نێوان ئه و په نجانه ت هه ڵپڕوكا بوو.
ئه ی به قه بری بابته وه هه ی، ئه رێ ئه م سه گ بابه بۆ واز له تۆ ناهێنێت؟ مه گه ر ناڵێن ئه گه ركه س له هه ندارانه وه بۆ ئێره زه نگ بدات ده بێ پاره ی زۆر
ته رخان بكات؟ هاااااا؟ ئه م حیز بابه بۆ واز ناهێنێت ؟ئه مه 40 ده ققه ی ڕێكه پێكه وه ده دوێن،،،
بۆ ده ره وه ده ڕوانم ،تۆ دوێنێ ، به ته باشیری سوور،جه غزێكی مه زه نت كێشاوه ، بۆ كیژوڵه كانی گه ڕه ك ،به ڵكوو له گه ڵ كوڕه كاندا شه ڕ نه كه ن ،،،،كیژوڵه یێكی جوان له وێ به تۆپێك یاری ده كات.وابزانم من دوێنه شه و خه وێكی سه یرم به م جه غزه وه بینی ، جوان بیرم نایێت، به ڵام وا بزانم له جیاتی ئه م كچه و ڕه نگی ئه م ته باشیره ،.،،،،
ئۆففففففففف چه ند ملم ژان ده كات، ئاخخخخخ هه موو گیانم ژان ده كات .له وانه یه نه خۆشی شه كرم هه بێت .هه ست ده كه م كه سێك لێمی داوه .
ئههههههه، بیبڕه وه ده ی ئه م قاقا وپێكه نینه ، به سی كه، به سیه ئیدی به سه ،تۆ به ده م قسه وه دیسان پێده كه نیت و گووشی مۆبایله كه له نێوان له پته وه جێبه جێ ده كه یت، به ره و من دیت .
ڕاستی هه ر له بیرته له كه یه وه سێكسمان نه بووه ؟ هاااا؟ بیرته؟كوره ئه م هاوڕێته مه گه رده هێڵێت تۆ بێر له شتێك بكه یته وه ،
ده زانی له كه یه وه چاوم به و ئه وله شه جوانته نه كه وتووه ؟ ههههه، ئه ی داد ،،،
ئاخرین جار كه ڕووته وه بوویت، له گوێتدا چپاندم، چه ن له ئه سبێكی زیوین و جوان ئه كه ی حه یاتم، ئۆی ی ی.... چه ن شیرینه ئه و هه موو تیشك وجوانیه له ئامێزی مندا،،،،،
خه ریكی چیده كه ی ؟ هااااااا؟
نازانم بۆ خه وه كه ی دوێنه شه وم بیرم ناكه وێته وه ،،، نازانم له وانه یه هی شه كره كه بێت،ده ڵێن شه كر كه له خوێندا پیر بوو، مێشك له كارده خات و شێێك له زه میرتدا ناهێڵێته وه ، هه ر چی بكه ی شتێك بیرت ناكه وێت ، ته نانه ت بیره وه ریه جوانه كانیش له بیرده كه یته وه .
ئه وه چی ده كه ی حه یاتم؟ئه من شتێكی نه گونجاوم گۆت؟ هاااا؟نا نا تكایه وا مه كه نااائه وه بۆ دنیام لێ تاریك ده كه ی ؟
نازانم له كوێ بوو خوێندم سێكس جوانترین و شیرینترین به شی حه یاتی مرۆڤه، ئه ی به قوربانی ته و ده مه ی بم هه ی ، به گیانی تۆ ڕاسته ، وایه ، به ڵام من و تۆ ده مێكه له یه ك دوورین ، دوورین و خه مكینانه ش ده ژین .
كوره گیانه وا مه كه ده ی ،،،،،بۆ مه گه ر نازانی حه زم له م به زمانه نیه ؟ هااا؟ ئه ی گووی سه گ به ڕۆحی باوكت هاوڕێی هه نده رانی، ئه وه دیسان بۆ ده ره وه په ل كێشتی كرد ،،،
نا نا ئه ی من ،من تو حه یاتم من .....

ته واو


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #50  
قدیمی 08-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


--------- خۆكوشتنێكی ئه ڤیندارانه. ------------

نووسه ر:یاسووناری كواباتا،

وه رگێڕ:سوودابه ئه شره فی

وه ر گێڕله فارسیه وه بۆ كوردی:زێنه ب یووسفی

ژن،نامه یێك له لایه ن مێرده كه یه وه پێگه یشت.دووساڵ له و كاته،
تێپه ڕیبوو كه پیاوئیدی ئه می خۆشنده ویست و به جێی هێشتبوو.
نامه كه له سه رزه وینێكی دووره وه هاتبوو.
-:مه هێڵه منداڵه كه تۆپه كه ی بكوتێته زه ویندا،چوونكه ،
به و ده نگه دڵی من ڕاده چه ڵه كێت.
ژن،تۆپی له ده ست كچه نۆ ساڵانه كه ی ساند.
دیسان نامه یێك له مێرده كه ی هات.
-:منداڵه كه پێڵاو له پێی، بۆ قوتابخانه مه نێره،
چوونكه ده نگی ته قه ته قی پێڵاوه كانی دێته گوێمدا،
.ئه م ده نگه ش دڵی من ڕاده چه ڵه كێنێت.
ژن له جیاتی پێڵاو،سه رپایێكی ناسكی، له پێیه كانی كچه كرد.
كچ ،دای له پرمه ی گریان و ئیدی نه یوێرا بچێته وه بۆ قوتابخانه.
جارێكیترنامه یێك له لایه ن مێرده كه یه وه هات.مانگێك له هاتنی نامه ی
پێشوو تێنه په ڕیبوو كه دیسان نامه كه ی هات.؛
به ڵام ده سنووسه كه زۆر كۆن ده هاته پێش چاوانی ژن.
-:مه هێڵه كچه كه له قاپی بلۆردا چێشت بخوات،ئاخر،
ده نگه كه ی دڵم ڕاده چه ڵه كێنێت.،،
ژن به كه وچكه دارینه كه ی خۆی چێشته كه كرده ده م كچه وه،
ده قاوده قی ئه وكاتانه كه سێ ساڵان بوو.پاشان كه وته گێژاوی
بیره وه ریه كانی تایبه ت به ته مه نی سێ ساڵانی كچه كه یه وه ،
هاته وه بیری كه مێرده كه ی ڕۆژگارێكی خۆشی له ته نیشت ئه مدا تێپه ڕاندبوو.
كچه خۆی ڕۆیشت وقاپه بلۆره كه ی له كه وه نته ری مه تبه خ
هه ڵگرت.ژن به په له قاپه كه ی لێساندوله باخچه كه دایبه سه ر به ر دێكدا
---:ده نگی وورد بووینی دڵی پیاوه كه ی.
ژن له پڕ بروه كانی هه ڵخست.قاپی چێشتخۆریه كه ی خۆیشی كوتا
به دیواربه رانبه ری---ئایا ئه مه ده نگی شكاندنی دڵی مێرده كه ی نه بوو؟
ژن مێزی نان خواردنه بچووكه كه ی مه تبه خی هه ڵگرت و له ده لا قه ی مه تبه خه وه،تووڕی دایه ده رێ وكوتایه دیواری باخچه كه وه---ئه م ده نگه چی؟
ژن خۆیشی كوتا به دیواره كه وده ستی كرده مست كوتین.
پاشان خۆی خسته سه ر ،دێكۆره كاخه زیه جوانه كه ی ژوور و
وه كووگولله لێی تێپه ڕی وكوترایه زه ویندا---ئه م ده نگه چی؟
-:دایه،دایه،دایه
كچ به هه راوزه نا،به ره ودایكی ده رچوو.ژن زللهیێكی لێدا.ئاخ--
-گوێ له م ده نگه بگره.
وه كوو زمزمه یێك ،دیسان نامه یێكیترله مێرده كه ی گه یشت
.له پۆسته خانه نوێ ودووره كانی ئه و سه رزه وینه وه،نامه یێكیتری پێی گه یشت.
-:قه ت ده نگتان پێیه وه نه ێت،ده رگاكان ،نه ئاوه ڵاكه ن ونه دایشی خه ن،
هه روه ها ده لاقه كانیش،هه ناسه مه ده ن،ته نانه ت نابێ بهێڵن
له كاتژمێره كه ش ده نگێك ده ر بێت ،هه ردووكتان،هه ردووكتان،
هه ردووكتان،------------------
ژن به ده م چپه كانیه وه ،فرمیسكی له چاوان داوه راند.
پاشان ئیدی له هه ردووكیان،قه ت ده نگێك نه بیسترا.ژن و كچه كه ی ، ته نانات به بچووكترین ده نگیش ، ئاكامێكی هه تاهه تاییان به خشی.واته ،ئه و دایك و كچه ،هه ردووكیان مردن و سه رسووڕهێنه ریش ئه مه یه كه مێردی ژنه كه ش،
له ته نیشتی ئه واندا ڕاكشا و مرد.

گۆڤاری سینه مای ئه مڕۆ ژماره ی23

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 09:37 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها