زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
04-21-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به ڕۆژم مەكە
به ڕۆژم مەكەوە ...
كۆتایی دەمێك و ...
سووتانی مۆمێك و...
ئاسودەیی چۆمێك!
ئەخنكێم لەناو شووشەی گوزەرێك
بێ ئەوە
سەفەر بمكاتەوە بە ڕۆژ
بڵاوبڵاو
بە نازێكەوە ئەچمەیەك
لیمۆش لای تۆ تاڵ بێ یا شیرین
لەبەندەری تەنیاییم
بە بێ خۆشەویستیت ناگەڕێمەوە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
04-21-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نه‌ورۆز
هۆنراوه‌ی: ڕه‌حیم لوقمانی
ڕۆژ له ئاسۆی سوور شه‌وق ئه‌داته‌وه
ئه‌ڵێ ئه‌مساڵیش نه‌ورۆز هاته‌وه
سروشت سه‌رپاکی جوانی ئه‌نوێنێ
وه‌ک بووکی ڕازاو خۆی ئهخهمڵێنێ
ده‌شت و کوێستان و لووتکه‌ی به‌رزی کێو
بزه‌ی به‌هاریان که‌وتۆته سه‌ر لێو
به‌فری تواوه‌ی سه‌ر شاخی ته‌مبار
ئه‌بێ به فرمێسک چۆڕ چۆڕ دێته خوار
هاژه‌ی شه‌تاوی بن کوێستانی به‌رز
گابه‌رد ئهتلێنێ که‌ژ دێنێته له‌رز
کیژی دارستان له شایی چه‌ما
به مۆسیقای ئاو دێنه‌وه سه‌ما
باخ و ڕه‌زی شاخ یان مێرگ و چیمه‌ن
خشڵی ڕازاوه‌ی بژوێنی دیمه‌ن
سه‌وزایی ده‌شت و زنجیره‌ی کوێستان
تاریف ناکرێ جوانی کوردستان
که‌وی دڵداری ئازادی و جوانی
ده‌روونی که‌یلی سۆزی گۆرانی
به‌ری حه‌سره‌تی دڵ ئه‌کاته‌وه
بانگی په‌ڕاوپه‌ڕ ده‌نگ ئه‌داته‌وه
له سه‌ر قه‌ندیل و شاهۆ و نه‌که‌رۆز
ئه‌ڵێ گه‌لی کورد، نه‌ورۆزتان پیرۆز
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-21-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تاوان
وشه ی بی ده نگی چاوه کانت
ئه م خاته بیر ساوایی کی که رو لال
ئه م باته ده م جی ژوانی چول
بی ده نگ
چاوه روانی
وشه ی ده ستی
دایکم بو
وشه ی زه وینی کی
وشک و بی ئاو
داری وشک بو
گه نمی له هه تاوا خنکاو
تاوان بارن
تاوان بار
به وه ی که
هه وری ئاسمانه که تان
شین نیه
که م ره نگ تره
جی ژوانه کانتان
سیبه ری خوای پیوه نیه
گه نمی ولاته که تان
پتر له چوار دانه ده گری
تاوان بارن
تاوان بار
تروکاندن چاوه کانتان
سیاسیه
چاو ئه قرتینن له هه تاو
سلاو له مانگ ده که ن
که وشه کانتان به ره و
روژهه لات داده نین
به ره و باشور نویژ ده که ن
دله کانتان خشته
ئه بی خاج بی
ساوا کانتان
مه مکی دایکیان
ئاشقانه ئه مژن
به زمانی دایکی تان
جوابی
ته له فون ئه ده نه وه
تاوان بارن
تاوان بار
به وه ی که
ئه نفال
به تاوانه وه بو
ئیوه له دایک بو
یه دولا ئه حمه دیاری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-21-2010
|
|
کاربر فعال
|
|
تاریخ عضویت: Mar 2010
محل سکونت: کرج
نوشته ها: 353
سپاسها: : 35
47 سپاس در 28 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه ندیک له شیعره کان ئه وه نده ی جوانن که هه ستی مروف له به رانبه ریاندا ناته وان ده بیت
ده س خوش
__________________
سوال نکن تا به تو دروغ نگویند
|
04-21-2010
|
|
کاربر فعال
|
|
تاریخ عضویت: Mar 2010
محل سکونت: کرج
نوشته ها: 353
سپاسها: : 35
47 سپاس در 28 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نقل قول:
نوشته اصلی توسط behnam5555
پێشکه ش به ...
جار هه یه تاکه وشه یێ
ده تکێته ناۆچاوی شێعرێ
تا سه رچۆپی
بۆ وشه کانی تر بگرێ
***
تۆ وشه یێکی با ڵدار بووی
ره شه بای گێژی ئیۆاره
شه واره ی کردی‌و رایپێچای
به ره و شێعری وشک هه ڵاتووم.
چاوی ره شت ،
مانای به خشی به وچاوانه ی ،
پێش تۆ ناسین،
وه کو وێستگه ی شه مه نده فه ر پیانا ره ت بووم!
عه بدوڵڵا په شێو
|
پیش تو ناسین
منالیکی خوپه رست بووم
وام ده زانی ئاسمانی پان ده واریکه،
ته نیا بو من هه لدراوه،
زه وی دورگه ی دوای توفانه،
جگه له من
هیچ که سیکی تیا نه ماوه.
ئه وینی تو له پر هات و
شووره و قه لامی خاپور کرد،
ره نگه کانی هه موو گوری،
یاساکانی ژیر و ژوور کرد.
وای کرد دنیا
بو ته نیاییم وه ک قه فه س بی،
فیری کردم،
شه وان نیو سه رینم به س بی!
عه بدوڵڵا په شێو
__________________
سوال نکن تا به تو دروغ نگویند
|
04-22-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دونیاههتا
وه‌به‌ر په‌نجه‌ره‌که‌م سێبه‌ر
ته‌یرێک له‌به‌ر هه‌تاوه‌که‌دا،
هه‌ڵنیشتوو به جلکی ڕه‌شه‌وه له‌سه‌ر
چڵێک به‌فر
خهواڵوودهچمه به‌ر په‌نجه‌ره‌که
دایکم له هه‌یوان به‌دیار قوڵپی سه‌ماوه‌ره
وهدیژلهمه ده‌خواته‌وه و له‌به‌رخۆیه‌وه قسان ده‌کا
بهوبهیانییه
زوڵێخا له سه‌ربان جلک هه‌ڵده‌خات
ڕیزێک جێگه‌پێی تازه،
ڕۆیشتوو تا به‌ر ده‌رگه‌ی حه‌وشه
هی که‌سێک که‌له خه‌ونیدا چووه بۆ شوێنێک
بیرده‌که‌مه‌وه ڕه‌نگبێ جێگه‌پێی خاوه‌ن ماڵه‌که‌ی
سه‌ره‌وه‌مان بێ
که شه‌وێکی دره‌نگ جانتای پێچاوه‌ته‌وه
و
چووه بۆ سه‌فه‌رێکی دوور
یان ڕه‌نگه ته‌نها بۆپیاسهیهکی کورت چووبێ بۆ کۆڵان
خۆ ده‌شبێ جێگه‌پێی خۆم بن
که‌ئێستا به نیازم بچم بۆ جێگه‌یه‌کی تر!
دونیاههتاوه
حه‌زم له خواردنه‌وه‌ی چایه‌کی زۆر شیرینه
پاشان جانتابپێچمهوه و له دوای ماشێنێکدا دانیشم
هه‌ست ده‌که‌م ... دڵم خه‌راپ خۆشه
له‌به‌رخۆمه‌وه دوعا ده‌که‌م
خودایه ئه‌مه وابێ!
من له‌م ماڵه‌دا کوڕێکی به‌خته‌وه‌ر بووم
خۆش بوون ئه‌و خه‌ونانه‌ی که‌له‌م ماڵه‌دا
بینیمن
میهره‌بان بوو ئه‌و هه‌تاوه‌ی
که به چه‌پک خۆیده‌کرد به ژووردا
ناشبێ نه‌زاکه‌تی ئه‌و مهلانهم بیربچێ
کهدهیانزانی شاعیرم و
کاتێ ده‌هاتمه‌وه ماڵه‌وه و خۆم به حهوشهدادهکرد
به ئه‌ده‌به‌وه ده‌یانجریواند!
من له‌م گه‌ڕه‌که‌دا دراوسێی باشم هه‌بوون
دراوسێی میهره‌بان
به‌ده‌گمه‌ن ... ده‌نا هه‌ر هه‌موو
سه‌ریان له شیعر ... به تایبه‌تی له‌شیعری
نالی دهخوورا
مناڵه‌کانیان به ده‌گمه‌ن .. ده‌نا هه‌ر هه‌موو
ده‌فته‌ره‌کانیان پڕ بوو له ده له ده
وزۆر باشه .. ئافه‌رین!
بائه‌وه‌ش بڵێم
که هه‌ر له‌م گه‌ڕه‌که‌دا هاوڕێیه‌کم هه‌بوو
ناوی یوسف بوو
گه‌رچی له هیچی که‌م نه‌بوو
به‌ڵام ته‌نیا بوو وه‌ک گوڵدان
ئه‌و ... جگه له‌وه‌ی شاعیرێکی باش بوو
جاروبار نیگاری ده‌کێشا و خه‌تیشی تا
بڵێی خۆش بوو
پاییزێکی دره‌نگ
ئه‌و کوڕه تاقانه‌یه‌یان ڕفاند و
چوون له جێگه‌یه‌کی دوور کوشتیان و
به‌جێیان هێشت
ئێواره‌یه‌ک یوسف به کوژراویی و به‌پێی
خۆی
خۆی کرده‌وه به ماڵدا و به‌گریانه‌وه گوتی:
وای دایکه ... ئازارم زۆرهبمنێژن!
دونیاههتاوه
دڵم خه‌راپ خۆشه
حه‌ز ده‌که‌م به‌ر له‌وه‌ی جانتاکه‌م هه‌ڵگرم و
خواحافیزیی بکه‌م و بڕۆم،
خه‌ونه‌که‌ی دوێنێ شه‌وم بۆدایکم بگێڕمه‌وه
به‌ڵام نا ... بێ سووده
دایکم هه‌میشه پێیوایه
که‌من هه‌ر له منداڵییه‌وه
زۆر شه‌وان ... جانتام پێچاوه‌ته‌وه وبه‌ده‌م خه‌وه‌وه ڕۆیشتووم!
شوباتی 2010
گۆتینبۆرگ
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-22-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چرکانه‌کان
عه‌زیز ناسری-مه‌ریوان
1
پووشەڵان
بەباڵای پێدەشتا.
پیاسەی مەرگ!
2
تراویلکەیەک
لە مرۆڤ.
باڵندەیەک
لە سەر داهۆڵ!
۳
کرکای کرک
جواناوی خۆر.
سمکۆڵانی شەو!
۴
قەفاوقەف
زایەڵەی برسێتی
لە کۆڵانی شاردا.
منداپی
بێ بەزەییانە
گەورە دەبێت!
۵
شەو
ڕاستەقینەیەکی ڕەشە!
ئه‌سپێکی بێ سوار.
۶
قلیان و
چەت.
ماڵپەڕی جۆرابێن!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-22-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بو - من-ی دیاکۆ
دیاکۆ مورادی
بو - من-ی دیاکۆ
وتوو وێژی من و من
هۆ هۆ هۆ ،
کوڕه شێته که ی گه ڕه کی بێ حه سانه وه چ ده که ی،
تۆ ئێواره ئه شقه کانی ته مه نی -فه وزیه سه ڵتان به گی- ده خوێنیوه
..و من چرکه کانی ته مه نی ئه شقم ده ژمێرم
تۆ چاوت له هه ناسه ی دایکته
..و من هه ناسه ی بێ پشوی سه رگه ردانیم
..تۆ سه رخۆش له نه ووتراوه کانه ی - مه مه دی هه ورازی- بۆ سولتان یاقوب
..و من وه یلانی پرسیاره کانی بابه سه ن
تۆ <ڕێزان>ت له ته نیشته
..و من سه رگه ردانی ماچه بێ کۆتاییه کانی <ڕێزان>
تۆ چاوه‌رێی -پاییز -ی
..و من دیتم -هاوین- ماچی ده‌فرۆشته پیاوی -زستان-
تۆ فێنکایی - با - ئامێز ده گری
.. به‌ڵام من بیر له گوڵه ناسکه‌کان ده‌که‌م
..-با - هه‌ره‌سه بۆ گوڵ!!!!!!!!
ئه‌ی م-من-ی سه‌رگه‌ردان
لێم ببوره کاتێک سه رخۆشانه ده تنووسمه وه ...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-22-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تۆ بمبووره..
ئیسماعیل ئیسماعیل زاده-سلێمانی
ئه‌وه ساڵانێکه
لێبوردن مانگ تازیه‌بار ده‌کا و
ئه‌ستێره‌ش بۆ یه‌ک مانگ گۆش ده‌کرێ
بچێته پشت کێو!
لێره‌وه زۆرن ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن:
| تامی ماچیش..
هه‌ر بۆ یه‌ک دوو باران خۆشه |
ئه‌دی په‌رداخه‌کان چه‌ند رۆژ پڕ ده‌که‌ن و
چه‌ند ساڵ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن؟!
دڵنیابه رادێی
تاریکیی له جگه‌ره‌یه‌کی ناشاره‌زادا تام بکه‌ی
له‌بیرت بێ
هه‌رچی باسی به‌ختی گوڵه پاییزه بکه‌ی
با-
ده‌مێکه کۆڵانهکانمی دۆڕاندووه
ده باسی سبه‌ی مه‌که
به سێبه‌ر ئاخنراوه..
باشه باش
ده‌زانم ماندووی!!
وه‌بیر خۆتی بێنه‌وه
له نێوان خه‌ونێکی هیلاک و
"نیگار"ی گه‌ڕه‌کێکی ئاوێنهد
منێک
بێ نیشان ده‌مرێ
ئیدی ناچاری
لاوکێکی ناته‌واو به نۆتی شکاوی باوه بچڕی!!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
04-22-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پێچەوانە رەنگێکە لە گشتی دێ
بێهزاد کوردستانی-مه‌ریوان
ماسی، هێشتا نەماسی بوو
هەر هەموو زەوی رشت و
بە سڵامەتیی هەموو جۆرێک
هەڵیپێکان
حەریفیش خێرا رژایە ئەم قسانەوە
ئۆخەی! خۆ شوکور نایناسێ
نایناسآ چلۆن (نیچە) رووی دا
نازانێ کە درەخت رووی دا
سێ‌و بوو بە ناسینی (نیچە)ی ...
(نیچە)ی چی؟! شەلەم ! (نیۆتۆن)
فڕەی دامە سەر بەختایی تۆپێکی پڕ
فڕی بەسەر حەریفەوە نەماوە
من یارم خۆم نووسیومە، دڵڕەنگی جۆرێکە
زەویشی لە تۆپێکا هەر شۆڕاوەی تۆڕێکە
کۆنترۆڵی هەرچی رووی داوە لە مشتما، وێڵی کە
پەردەم لەسەر چی لادا بێگومان ئەسیری خۆرێکە
***
بەرلەوەی لە بیرم نەبێ
باوکم ئەڵێ:
دراوسێ رەنگێکە لێمان دێ
دراوسێ بین!
باوکم بەرلەوەی بمێنێ، مرد
دایکم ئەڵێ:
کۆنترۆڵ یانی لە دوورەوە
لێو بە لێوا بخشێنی جۆرێکە
منیش ئەبێ شتێ بڵێم:
پێچەوانە رەنگێکە لە گشتی دێ
دووریش بوو بە ئازاری هەمیشەی کۆنترۆڵ
دایکیشم بە پیاڵەیی هەر مایەوە
***
من کە پەردەم بە کۆنترۆڵ زاناندوە
ئەتوانم تەواوی دنیا گەمە کەم
بەحاڵێک پەنجە بخشێنم بە لێوی ئەم شیعرا و
شەقامێک بنووسم
ـ ساڵی هەزار و کالیسکە و شتێک ـ
خەنجەر بە پیاوی وت: جوانی؟!
هەر یانی وا
باخ بێشەرمانە سێ‌و سوور ئەکات
ئافەرەم باخ!
هەرچی کچی دنیایە بە سەر ئەم کوڕانە
هەر خۆیان بخڵەتێنن بە ماقووڵا
شەرم بێشەرمانە داگیرکەرە
هەر بۆیە من و یەکێک خەڵک ئێرە نین
باخەوان!
من غەریبە
شەقامی پێ ئاشناترە
با پچێتەوە ئەو (نیچە)انەی روویان نەدا
(دوو) (سێ) شت و دنیا
تراوە
کۆنترۆڵ بەئاگا بە
ماست و دنیا رژا مەشکە
دۆ لە ئێستە خەستتر نابێ
دنیا کەشکە
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 2 نفر (0 عضو و 2 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 03:35 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|