زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
06-24-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
" که لانه " یکی از غذاهای سنتی موسم بهار کردستان
" که لانه " یکی از غذاهای سنتی موسم بهار کردستان
" که لانه " یکی از غذاهای سنتی منطقه کردستان است که با آغاز فصل بهار در سفره مردم کرد قرار می گیرد.
" که لانه " یکی از غذاهای سنتی منطقه کردستان است که با آغاز فصل بهار در سفره مردم کرد قرار می گیرد. این غذای خوشمزه و بسیار ساده فقط با استفاده از مقداری " پیازچه " یا " پیچک " و نان پخته شده بر روی " ساج " مخصوص درست می شود.درست کردن این غذا اغلب به صورت خانگی و در میهمانی های فامیلی رواج دارد که معمولاً آن را با روغن حیوانی و یا کره چرب می کنند و همراه با دوغ مصرف می کنند.
یکی دو سالی هم هست که پخت " که لانه " به صورت یک شغل درآمدزا درآمده و هم اکنون در چندین مکان در شهر مریوان مغازه هایی دایر شده که به عرضه این غذای بهاری مشغولند.
از دیگر غذاها و خوراک های متنوع محلی کردستان می توان به این موارد اشاره کرد:
دانوله ، کفتهشۆربا ، دۆخه‌وا ، شیره‌وا ، ترخێنه ، دۆینه ، کهشکهکین ، نیسکێن ، پرپۆڵه ، شۆربا ، سایله ، پیازاو ، ھهڵوژاو ، ماشێن ، بۆریاو ، گونێنهورۆن ، یاپراخ ، قبوڵی ، په‌ڕشه ، بڕوێشێن ، سڵقاو ، لهتکاو ، فڕوجاو ، قهیسیاو ، قه‌یماخ ، شلکێنه ، ، کولێرهگاڵگاڵی ، ناوساجی ، نان ساجی و ...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
06-25-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سودەكانی لیمۆ
سودەكانی لیمۆ
1 .لیمۆ زۆر به‌سوده بۆ گه‌ده‌ی مرۆڤ و ده‌توانێت له زۆربه‌ی كێشه‌كانی سستی هه‌رسكردن بیپارێزێت و خواردنی به‌رده‌وامی ئاوی لیمۆ هۆكاری باشی ڕێخستنی كاری ڕیخۆڵه‌ی مرۆڤه و پاشه‌ڕۆكان ئهكاتهدهرهوه و له توش بوون به قه‌بزی ده‌یپارێزێت.
2. خواردنی لیمۆ باشترین هۆكاری مانه‌وه‌ی پێستی مرۆڤه به ته‌ندروستی و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی هه‌ندێك پێكهاته‌ی تێدایه كه پێستی مرۆڤ له توش بوون به نه‌خۆشییه‌كان ئه‌پارێزێت.
3. ئاوی لیمۆ ئه‌گه‌ر بكرێته سه‌ر ئازاری ددان خێرا ئه‌و ئازاره نامێنێت و ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌رده‌وام ئاوی لیمۆ بخوات ئه‌وا توشی نه‌خۆشییه‌كان ددان نابێت.
4. لیمۆ هۆكاری پاراستنی ته‌ندروستی مۆۆڤه له توش بوون به نه‌خۆشییه‌كانی قوڕك به تایبه‌تی نه‌خۆشی ئاوسانی قوڕگ.
5. ئه‌گه‌ر ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵ به په‌رداخێك ئاو بكرێت ئه‌وا مرۆڤ له توش بوون به نه‌خۆشی قه‌ڵه‌وی ئه‌پارێزێت و كێشی له‌شی به هاوسه‌نگی ئه‌هێڵێته‌وه و چه‌وری له‌ش ئه‌توێنێته‌وه.
6. ئاوی لیمۆ كۆڵستڕۆڵی خوێن لاده‌بات و مرۆڤ له به‌رزی په‌ستانی خوێن ئه‌پارێزێت و گێژی له مرۆڤدا لاده‌بات و ووریای ئه‌كاته‌وه.
7.خواردنی لیمۆ هۆكاری نه‌هێشتنی سه‌رمایه له له‌شی مرۆگدا و ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌رزی هه‌بێت پێویسته لیمۆ بخوات.
8. لیمۆ خوێنی مرۆڤ پاك ئه‌كاته‌وه و میكرۆب و ڤایرۆسی خوێن ده‌كوژێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كۆلێرایه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-25-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قازانجی توێكڵی شووتی
قازانجی توێكڵی شووتی
شووتى که یه‌کێکه له جۆره‌کانى میوه به شێوه‌کى به‌ربڵاو له هه‌موو جیهاندا به‌کار ده‌هێنرێت و ئاشکراشه لاى هه‌موان که خواردنى شوتى چه‌ندین سودى گرنگى هه‌یه بۆ تهندرودستى مرۆڤ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى شودى سودێکى زۆرى هه‌یه بۆ مرۆڤ ده‌رکه‌وتوه که توێکڵهکهشى وه‌ک ده‌رمان به سوده بۆ هه‌ندێ نه‌خۆشی،
تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی پزیشکی چینى ده‌ریخستووه که توێکڵی شووتی کاریگه‌رییه‌کی چالاکی هه‌یه له چاره‌سه‌رکردنی پێنج جۆری نه‌خۆشی، له‌وانه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و هه‌وکردنی گورچیله‌کان و گیرخواردنی میزو هه‌ڵئاوسان و قه‌بزی درێژخایه‌ن،.
به‌پێى لێکۆلینه‌وه‌ک که له په‌یمانگای پزیشکیى چین ئه‌نجامدراوه‌و له گۆڤارێکی چینی‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، زانایان پاش ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه له‌سه‌ر نزیکه‌ی حه‌وت ملیۆن نه‌خۆش له ناوچه جیاوازه‌کانی چین که ماوه‌ی سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو، گه‌یشتنه چه‌ند ده‌رئه‌نجامێک،
له وانه‌ش به‌کارهێنانى توێکڵى شوتى به شێوه‌ى تایبه‌ت و دواى وشک کردنهوههاڕین و ورد کردنى چاره‌سه‌ری بۆ به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ده‌کات،هه‌روه‌ها یارمه‌تى له‌ناوبردنى هه‌وکردنی گۆرچیله‌کان ده‌دات، به مه‌رجێک بۆ ماوه‌ى مانگێک به‌به‌رده‌وامى به‌کار بهێنرێت،له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و توێکلی شووتى پارچه‌پارچه بکرێت و له‌گه‌ڵ سپێنه‌ی هێلکه تێکه‌ڵاو بکرێت، به به‌کارهێنانى بۆ ماوه‌ی پێنج هه‌فته، ئه‌وا باشترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌خۆشى گیرانی میز، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى چه‌ندین سودی تریشى هه‌یه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-25-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
توو
توو
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خواردنی توو سودێکی زۆر به مرۆڤ ئه‌گه‌یه‌نێت له چه‌ندین روه‌وه ده‌ریش که‌وتوه که سودێکی زۆری هه‌یه بۆ مێشکی مرۆڤ،
تیمێکی زانایانی ئه‌مه‌ریکی گه‌یشتنه ئه‌و راستییه‌ی که توو به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه سوودی زۆری بۆ ئه‌رکه‌کانی مێشک هه‌یه و به‌هێزی ده‌کات و کارده‌کات بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کێشه ته‌ندروستییه‌کان، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی رێکوپێک کار ده‌کات بۆ هێشتنه‌وه‌ی خانه‌کانی مێشک له دۆخێکی باش‌دا و پارێزگاری‌یان لێده‌کات له چه‌ندین نه‌خۆشی جۆراوجۆر بۆ کۆنترۆڵکردنیان و هێشتنه‌وه‌ی بڕی زۆری دژه ئۆکسیده‌کان که کار ده‌که‌ن بۆ پاراستنی خانه‌کانی مێشک له له‌ناوچوون. هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتووه توو توانای خانه‌کانی مێشک به‌هێز ده‌کات و ئه‌و خانانه ده‌پارێزێت که به‌رپرسن له پاراستنی مێشک له هه‌ڵئاوسان،
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا خواردنی توو به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و رێک وپێک سودمه‌نده له‌به‌رگریکردن دژ به‌شێرپه‌نجه، به‌تایبه‌تی تووی ڕه‌ش، ڕێژه‌یه‌کی به‌رز له‌ماده‌ی (ئانسوسیانین)ی تێدایه، که له‌دژایه‌تیکردنی شێرپه‌نجه‌ی (کۆڵۆن‌و بۆری سورێنچکو پێست) زۆر کاریگه‌ره‌و سه‌ره‌رای ئه‌مانش یارمه‌تی هه‌رس کردنی خواردن ده‌دات و ئاره‌زوی خواردنیش بۆ مرۆڤ زیاد ده‌کات.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-25-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
لیمو وله ش ساغی
لیمۆ بكە بە خواردنێكی ڕۆژانە بۆ ئەوەی هەموو كات لەشساغ بیت و جوانیت هەمیشەیی بێت
ئاشكرایه لیمۆ به خواردنێكی سه‌ره‌كی داده‌نرێت له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا و وا ڕاهاتوین ته‌نها له‌كاتی نانخواردندا دایده‌نێین و ده‌یخۆین، بۆیه پێویسته تۆی ئازیز به به‌رده‌وام بیخۆیت و پشت گوێی نه‌خه‌یت چونكه سوودی زۆری بۆمان هه‌یه هه‌م بۆ ته‌ندروستی لاشه‌مان و هه‌م بۆ ڕاگرتنی جوانیمان به‌به‌رده‌وامی.
له‌م بابه‌ته‌دا من چه‌ند سوودێكی گه‌وره و گرنگی ئه‌م خواردنه گرنگه ده‌خه‌مه پێشچاوی ئێوه‌ی ئازیز و دڵنیابن ئه‌مانه ته‌نیا نموونه و چه‌ند سوودێكی لیمۆن نه‌ك هه‌مووی.
1- یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی لیمۆ ڤیتامین ئی یه كه ئه‌و ڤیتامینه به ڤیتامینی گه‌نجان ناسراوه كه زۆر جه‌سته‌مان چالاك ده‌كات و به‌رگریمان زۆرتر ده‌داتێ.
2- بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه كێشی له‌شیان زیاده و قه‌ڵه‌ون، ده‌توانن به خواردنه‌وه‌ی ته‌نها په‌رداخێك ئاوی لیمۆ له ڕۆژێكدا ئه‌و كێشه‌یان داببه‌زێنن و له‌و كێشه‌یه رزگاریان بێت.
من ده‌زانم هه‌موو كه‌س ناتوانێت ئاوی لیمۆی خه‌ست و وخاڵس بخواته‌وه، هه‌وڵده‌ن ئه‌گه‌ر زۆریش نه‌بێت، كه‌م كه‌مه بیخۆنه‌وه،
3- بۆ ئه‌وانه‌ی كه نینۆكیان هه‌یه و حه‌ز به درێژكردنه‌وه‌ی نینۆكه‌كانیان ده‌كه‌ن، ده‌توانن لیمۆ یا ئاوه‌كه‌ی به‌كاربهێنن ئه‌ویش یا لیمۆیه‌كه له نینۆكه‌كانتان بخشێنن یا ده‌ست بخه‌نه ناو ئاوی لیمۆیه‌كه بۆ ماوه‌ی 10 ده‌قیقه یارمه‌تیتان ده‌دات بۆ پاككردنه‌وه و پته‌و كردنی نینۆكه‌كانتان.
4- خانمی وامان هه‌یه به ده‌ست چه‌وری دهمو چاویه‌وه ده‌ناڵێنێت، بۆیه ده‌ڵێم دوودڵ مه‌به و لیمۆ به‌كاربهێنه ئه‌ویش شه‌وانه پێش خه‌و لیمۆیه‌ك له ده‌موچاوت بخشێنه به‌ڵام به‌و مه‌رجه كه بمێنێته‌وه تا به‌یانی و له‌دوای له‌خه‌وهه‌ستانیش به ئاو و سابوون بیشۆ. پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ست به ده‌موچاوێكی ته‌ندروست و ئاسایی و بێچه‌وری ده‌كه‌یت.
5- بۆ ئه‌وه‌ی پێستت له لۆچی و چرچی بپارێزیت، ده‌توانی ئاوی لیمۆیه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتون و دوو كه‌وچك هه‌نگوین تێكه‌ڵی یه‌كیان بكه. پاشان جوان بیشێوێنه و ئینجا بیده له ده‌موچاوت بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك له دواییدا به ئاوێكی شیله‌تێن و سابوون بیشۆوه.
6- ده‌توانیت ئاوی لیمۆ و زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ بكه‌ی له‌دواییدا له‌و شوێنانه‌تی بده‌یت كه توشی قڵیشان و شه‌قبوون بووه، بێگوومان یارمه‌تی ده‌رته بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و حاڵه‌تانه.
7- هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی كه قژیان ده‌وه‌رێت، پێویسته ئاوی لیمۆ و زه‌نجه‌فیل تێكه‌ڵ بكه‌ن و بكوڵێنن و دوای ساردبونه‌وه‌ی بیده‌ن له پێستی سه‌ریان كه یارمه‌تیان ده‌دات بۆ كه‌متر وه‌رینی قژ.
8- زۆر جار هه‌یه قاچ چڵك ده‌گرێت، یا بۆن ده‌كات، یا ئازاری له نه‌كاوی توش ده‌بێت. جار هه‌یه هۆكاره‌كه‌ی ماندوبونه یا هه‌ر هۆكارێكی تر ده‌توانیت ئاوی 2 لیمۆ بخه‌یته ناو ته‌شتێك ئاوی شیله‌تێنه‌وه و بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 ده‌قیقه له ناو ته‌شته‌كه‌دا دایبنێیت و جوڵه‌ی پێبكه‌ی یارمه‌تیت ده‌دات له لێكردنه‌وه‌ی ئه‌و چڵكه یا ئازارهكهشت كه‌متر ده‌كات
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-07-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ ئاشكراكردنی درۆ
رێگه‌یه‌كی نوێ بۆ ئاشكراكردنی درۆ
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه، كه له‌كاتی درۆكردندا پله‌ی گه‌رمیی لوت و ماسولكه‌ی گۆشه‌ی ناوه‌وه‌ی چاو به‌رزده‌بێته‌وه.
سایتی (سایه‌نس ده‌یلی)ی زانستیی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، توێژه‌رانی زانكۆی (گه‌رناته)ی ئیسپانی بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركێكی ئه‌قڵی، وه‌كو جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی قورس یان ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنێك، ئه‌وكات پله‌ی گرمیی روخسار ده‌گۆڕێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، له‌كاتی درۆكردن له ده‌ربڕینی هه‌سته‌كاندا گه‌رمیی لوت به‌رزده‌بێته‌وه، كاتێك به‌شێكی مێشك به ناوی توێژاڵی دورخراوه‌ی مێشك چالاك ده‌بێت، ئه‌و به‌شه‌ش له ئاگاداربون و رێكخستنی گه‌رمیی له‌شدا به‌شداره.
به وته‌ی زانایان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی پێچه‌وانه له‌نێوان ئه‌و توێژاڵه و پله‌ی گه‌رمیی له‌شدا هه‌یه، چونكه تا ئه‌و توێژاڵه هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبونی هه‌سته‌كاندا چالاكتر بێت، گۆڕانكاریی له گه‌رمیی له‌شدا كه‌متر ده‌بێت و پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته.
ئاویزه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-07-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ناوه جوانه کانی خوای گه وره
ناوه جوانه کانی خوای گه وره
(( ولله الاسماء الحسنى فادعوه بها وذروا الذين يلحدون في اسمائه سيجزون ما كانوا يعملون))
واته: بۆ خوای گه‌وره‌یه جوانترینی ناوه‌كان جا به‌وانه بانگی بكه‌ن و واز له‌وانه بهێنن كه له رِاستێتی ناوه‌كانی لاده‌ده‌ن و هاوبه‌شی بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن و ناوی تری لێ داده‌تاشن به‌سزای كرده‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
وه پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت: (( ان لله تسع و تسعين اسما من احصاها دخل الجنة)) .
واته: خوای گه‌وره نه‌وه‌دو نۆ ناوی هه‌یه هه‌ركه‌سێ له به‌ری بكات و ماناكه‌ی بزانێت و برِوای پێ هه‌بێ وه خۆی به ماناكه‌ی برازێنێتهوه ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه.
به‌ڵام زانایان ده‌فه‌رموون خوای گه‌وره هه‌ر ئه‌م نه‌وه‌دو نۆ ناوه‌ی نی یه‌و به‌س به‌ڵكو زیاد له(150) ناویان هێناوه له قورئان و سوننه‌تدا .
نه وه دو نۆ له ناوه جوانه کانی خوای گه وره
الله: ناوی تاك و پیرۆزی خوایه كۆ*******ه‌وه‌ی نا و سیفهتكتنی یه‌تی واته په‌رستراوی حه‌ق.
الاخر: دوایه‌مین.پاش هه‌موو شت ده‌مێنێ.
الظاهر: دیار.ئاشكرا.ده‌سه‌ڵات دار به‌زانستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا.
الباطن: په‌نهان و زانا به په‌نهانه‌كان. دیاره به هۆی درووستكراوه‌كانی یه‌وه.
العلی: به‌رزی به ده‌سه‌ڵات
الاعلى: بڵند.بڵند بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر عه‌رشه‌كه‌ی.
المتعال: زۆر به‌رز خۆ به‌رز گر له‌سه‌ر عه‌رش
العظيم: موزنایهتی بێ كۆتا .وه له هه‌موو گه‌وره‌یه‌ك گه‌وره تر.
المجید: پایه به‌رز رێزدار.
الكبیر: گه‌وره‌ی بێ كۆتا له گه‌وره‌یی دا.
السمیع: بیسه‌ری بێ سنوور به هه‌موو شتێك
البصير: بینه‌ری بێ سنوور به ئاشكرا‌و په‌نهان.
العلیم: زانا به هه‌موو دروست كراوان و نهێنی یه‌كانیان.
الخبیر: شاره‌زا به وورده كاری شته‌كان و ئه‌وه‌ی بووه‌و نه‌بووه و ئه‌بێ ونابێ.
الحمید: سوپاس كرا‌و.شایسته‌ی ستایش.
العزیز: زاڵ.ده‌سه‌ڵات دار.
القدیر: به توانای بێ سنوور.
القادر: تواناداری بێ كۆتا و بێ سه‌ره‌تا.
المقتدر: خاوه‌ن سه‌رچاوه‌ی توانا وهبهتوانایه به چاك كردنی دروست كراوه‌كانی.
القوی: به‌توانا به‌سه‌ر هه‌موو توانایه‌ك دا.
المتین: به‌هێزی بێ نیاز به هاووتا
الغنی: ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ پێویستی
الحكیم: كار به‌جێ لێزان
الحلیم : هێدی.ئارام و پاش خه‌ری سزای رۆزی ده‌ری سه‌رپێچی *******
العفو: لێ بوورده له گوناه
الغفور: لێ خۆش بوو.گوناه پۆش
الغفار: لێ خۆش بوی تهنیاوپۆشهری عه‌یبه
التواب: ته‌وبه وه‌رگر و لێ خۆش بوو
الرقیب: چاودێرِ به به‌نده‌كانی و به ئاگا به كار و كرده‌وه‌یان
الشهید: ئاگادار هیچی لێ وون نابێ
الحفيظ: پارێزه‌ری به‌نده‌كانی یه‌تی
اللطيف: چاكه *******ی په‌نهان.ووردبین.نه‌رم و چاكه ******* له‌گه‌ڵ دروست كراوان
القریب: نزیك (بهنواناو زانستی)
المجیب: وه‌ڵامگۆ.وه‌ڵامی پارانه‌وه ده‌داته‌وه به به‌خشین
الودود: خۆش ویستراو له دڵی دۆسته‌كانی دا
الشاكر: سوپاسی كرده‌وه‌ی كه‌م ده‌كات و له گوناهی زۆر خۆش ده‌بێ
الشكور: سوپاس گوزاری سوپاس *******ی به‌نده‌كانی به لێخۆش‌بوونیان
السید: سه‌روه‌رو گه‌وره.خاوه‌نی هه‌موو شته
الصمد: جێ ی مه‌به‌ست و جێ ی نیازه.وه‌پێویستی به كه‌س نی یه
القاهر: به‌تواناو ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر هه‌مووشتێكدا
القهار: گه‌ردن كه‌چ******* به توانای خۆی
الجبار: به‌ده‌سه‌ڵاتی ناچار*******
الحسیب: لێپرسه‌ره‌وه‌و جێ ی راز بۆ به‌نده‌كان وبۆیان به‌سه
الهادی: رِێ پیشانده‌ر.رِێنمویی *******
الحكم: فه‌رمان ره‌وا.حوكم ران له نێوان هه‌ق و به‌تاڵ
القدوس: پاك و بێ گه‌رد له هه‌موو عه‌یب و ناته‌واوی یه‌ك كه به ئه‌قڵ دا دێت و نایه‌ت
السلام: بێ عه‌یب.وهبلاَو*******ه‌وه‌ی ئاشتی
البر: چاكه******* له‌گه‌ڵ دروستكراوه‌كانی دا
الوهاب: زۆر به‌خشه‌ر
الرحمن: به‌به‌زه‌یی.بهزهیهكهی هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه
الرحیم: به‌خشنده.تایبه‌ت به ئیمانداران له رِۆژی دوایی دا
الكریم: به‌رێز رێزگر
الاكرم: رِێزگری دۆشت و ههڵبژاردراوهكانیتی و به‌خشه‌ره به بێ
الرؤف: میهره‌بان به‌رانبه‌ر به گوناهباران
الفتاح: ده‌روو*******ه‌وه‌و ئاسان*******
الرازق: رِۆزی ده‌ری هه‌موو زینده‌وه‌ر
الرزاق: سه‌رچاوه‌ی رِۆزی دان
الحی: زیندووی بێ سه‌ره‌تا و كۆتای
القیوم: مشوورگێرو هه‌ڵسورێنه‌ری كار‌و كرداری بێ حه‌وجێ بكهس
الرب: په‌روه‌دگار.دروست******* و ژینه‌ر و مرێنه‌ر و هه‌ڵسورێنه‌ری كار و بونه‌وه‌ر
الملك: سه‌رۆك .پادشا
الملیك: موڵك به‌ده‌ستی دروست كراوه‌كان
الواحد: یه‌ك و ته‌نیایه. ته‌نیایه له ژات و سیفه‌ت و كردار و كوڵكی دا
الاحد: تاك. ته‌نیای بێ حه‌وجێ به كه‌س
المتكبر: خۆبه‌گه‌وره‌زان.گه‌وره له سیفاتی دروست كراوان و ته‌نیا له گه‌وره‌یی دا
الخالق: دروست *******.له نه‌بوونه‌وه
الخلاق: به‌دی هێنه‌ری كار به‌جێ
الباریء: به‌دی هێنه‌ری جوانكار
المصور: وێنه كێش.وێنهكێشهری هه‌موو دروست كراوان هه‌ریه‌كه‌و له‌سه‌ر شێوه‌یه‌ك
المؤمن: دڵنیا*******ی دۆسته‌كانی له سزا.به‌راست دانه‌ری به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ به‌نده‌كانی
المهیمن: زاڵ و به‌سه‌ر راگهیشتوو چاودێری پارێزه‌ر
المحيط : ده‌وری هه‌موو شتێكی داوه به زانست و توانا‌و به‌زه‌یی خۆی
المقیت: بژێوگهێن.ده‌سه‌ڵاتدار
الوكیل: كار پێ سپێردراو.پشت و په‌نا
الكافی: به‌س.بۆ به‌نده‌كانی به‌سه ئه‌گه‌ر بیكه‌نه پشت و په‌نا
الواسع: فراوان .رِۆزی دانی هه‌موو دروست كراوهانی گرتووه‌ته‌وه‌و به‌زه‌یی یه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی داپۆشیوه
الحق: پایه‌دار.رِاست و ره‌وا.هه‌ق
الجمیل: جوانی بێ سنوور له زات و سیفات دا
الرفیق:نه‌رم و له‌سه‌ر خۆ و پێویستی ئاسان ده‌كات كه به‌بێ ئه‌و
الحیی: به‌شه‌رم به‌جۆرێك هاوتایی نی یه‌و له هیچ شتێك ناچێ
الستیر: داپۆشه‌ری عه‌یب و گوناه
الاله: قهرستراوی هه‌ق
القابض: رِۆزی لێ گره‌وه.وێك هێنه‌ر
الباسط: رِۆزی بۆ فراوان*******.لهدوودهر
المعطي: به‌خشه‌ر.هه‌موو شتێكی چاكی به‌خشیوه‌و داویه‌تی
المقدم: پێشخه‌ری دانه‌ر له شوێنی خۆی دا و پێشخه‌ری سزا بۆ كه‌سێك شایسته بێت
المؤخر: دواخه‌ری دانه‌ر له شوێنی خۆی دا و دواخه‌ری سزا بۆ كه‌سێك شایسته بێت
المبین: رِۆشن *******ه‌وه.ِرون *******ه‌وه‌ی زاتی خۆی كه بێ هاوه‌ڵه
المنان: خاوه‌نی مینه‌ت و فه‌زڵ و نیعمه‌ته‌كانه‌وه شایسته‌ی منه‌ت كردنه
الولی: دۆست.سه‌رخه‌ری گوێ رایه‌ڵی *******انی
المولى: پشت و په‌نا وسه‌رپه‌رشتی *******ی ئیمانداران
النصير: سه‌رخه‌ری برشواداران
الشافی: شیفاده‌ری ده‌رده‌كان ته‌نها ئه‌وه
مالك الملك: خاوه‌نی موڵك .چۆن بیه‌وێ ده‌یگۆرێ
جامع الناس: كۆره ه‌وه‌ی خه‌ڵكی له قیاموت دا
نور السموات والارض : نورو رِۆشن و رِووناكی ئاسمانه‌كان و زه‌وی
ذوالجلال والاكرام : خاوه‌نی پایه‌ی بهرزورِێز.خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و به‌خشنده
بدیع السموات والارض: داهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی
ناوه گه وره که ی خوای گه وره
اسم الله الأعضم
1- ((اللهم اني اسألك بان لك الحمد لا اله الا انت وحدك لا شريك لك المنان يا بديع السموات والارض ياذا الجلال والاكرام يا حي يا قيوم اني اسألك الجنة و اعوذ بك من النار)) .
واته:خوایه من داوات لێ ده‌كه‌م به‌وه‌ی كه سوپاس و ستایش هه‌ر بۆ تۆیه هیچ په‌رستراوێك نی یه به هه‌ق جگه له تۆ ته‌نهای بێ هاوه‌ڵی خاوه‌نی فه‌زڵ ومنه‌تی ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌وی ئه‌ی خاوه‌ن پایه‌ی به‌رز و به‌رێز ئه‌ی زیندووی مشووگێرِ من داوای به‌هه‌شتت لێ ده‌كه‌م و په‌نات پێ ده‌گرم له ئاگر.
2- ((اللهم اني اسألك باني اشهد انك انت الله لا اله الا انت الاحد الصمد الذي لم يلد ولم يولد ولم يكن له كفوا احد)) .
واته:خوایه من داوات لێ ده‌كه‌م به‌وه‌ی كه من شایه‌تی ده‌ده‌م كه تۆ ئه‌و خوایه‌یت هیچ په‌رستراویك نی یه به هه‌ق جگه له تۆ ته‌نیای جێ ی مه‌به‌ستی ئه‌و خوایه‌ی كه كه‌ست لێ نه‌بوه‌و له كه‌س نه‌بوویت و كه‌س هاوشێوه‌ی نی یه.
3- [ ((ربي اغفر لي و تب علي انك انت التواب الغفور)) ] .
واته:په‌روه‌ردگار لێم خۆش ببه‌و تۆبه‌م لێ وه‌رگره به‌راستی هه‌ر تۆ ته‌وبه وه‌رگری لێ بوورده‌ی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-07-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ساڵی کوردی
ساڵی کوردی
ساڵی كوردییش، هه‌ر وه‌ك ساڵی ئێرانی، ساڵێكی هه‌تاوییه. واته به‌گوێره‌ی سووڕی زه‌وی به ده‌وری
هه‌تاوه. ژماره‌ی مانگه‌كان و ده‌ستپێك و كۆتاییی ساڵه‌كان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، كتومت هه‌ر وه‌ك ساڵی ئێرانییه. به‌ڵام دوو جیاوازیی سه‌ره‌كیی هه‌یه كه بریتین له:
١. ڕۆژژمێری كوردی به‌پێچه‌وانه‌ی ڕۆژژمێری ئێرانی، كۆچی نییه. به‌ڵكوو ساڵی ١ی ڕۆژژمێری كوردی
ئه‌و ساڵه‌یه كه ئیمپراتۆریی مه‌زنی ماد له لایه‌ن "دیاكۆ"وه دامه‌زرا. ئه‌ویش ٧٠٠ ساڵ پێش له زایین
بوو.
٢. له سه‌رده‌می "كۆماری كوردستان" له مه‌هاباددا ناوی مانگه‌كان كران به كوردی كه بریتین له:
• به‌هار: (١. خاكه‌لێوه ٢. بانه‌مه‌ڕ ٣. جۆزه‌ردان).
• هاوین: (٤. پووشپه‌ڕ ٥. گه‌لاوێژ ٦. خه‌رمانان).
• پاییز: (٧. ڕه‌زبه‌ر ٨.خه‌زه‌ڵوه‌ر ٩. سه‌رماوه‌ز).
• زستان: (١٠. به‌فرانبار ١١. ڕێبه‌ندان ١٢. ڕه‌شه‌مه).
سه‌رنج: به خاكه‌لێوه، (نه‌ورۆز) و به بانه‌مه‌ڕ، (گوڵان) و به خه‌زه‌ڵوه‌ر، (گه‌ڵاڕێزان)یش ده‌وترێت.
به‌راوردی ساڵی كوردی له‌گه‌ڵ ساڵی هه‌تاویی كۆچی‌دا:
ساڵی كوردی (١٣٢١) ساڵ له ساڵی ئێرانی گه‌وره‌تره. ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ ساڵی (١٣٨٤)ی هه‌تاوی بێت، ئاوا ده‌بێته كوردی:
(٢٧٠٥ = ١٣٢١ + ١٣٨٤)
یان ئه‌گه‌ر ساڵی كوردیمان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه ساڵی كۆچیی هه‌تاوی (ئێرانی) به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌ین:
(١٣٨٤ = ١٣٢١ - ٢٧٠٥)
به‌راوردی ساڵی كوردی له‌گه‌ڵ ساڵی زایینی‌دا:
یه‌كه‌م ساڵی ده‌ستپێكی ڕۆژژمێری كوردی ٧٠٠ ساڵ پێش له زایین بووه. به‌هاری ئه‌و ساڵه‌ش ده‌ستپێكی ساڵه‌كه بووه. هه‌روه‌كوو چۆن ساڵی كۆچیی هه‌تاوی هاوكات نییه له‌گه‌ڵ ساڵی زایینی‌دا، ساڵی كوردیش له‌گه‌ڵ ساڵی زایینی‌دا هاوكات نییه. ساڵی كوردی ٧٠٠ ساڵ له ساڵی
زایینی گه‌وره‌تره. بۆ گۆڕینی ئاوا ده‌كه‌ین:
١. ئه‌گه‌ر له نێوان ١ی ژانڤییه‌ی ساڵی زایینی تا ٢٠ یان ٢١ی مارس (واته ١ی نه‌ورۆز) بێت، ٦٩٩
ساڵ ده‌خه‌ینه سه‌ر ساڵه زایینییه‌كه، ده‌بێته ساڵی كوردی، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ساڵی ٢٠٠٥ بێت ئاوا ده‌كه‌ین:
(٢٧٠٤ = ٦٩٩ + ٢٠٠٥)
كه ئه‌گه‌ر ساڵی كوردیمان هه‌بێت به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌ین:
(٢٠٠٥ = ٦٩٩ - ٢٧٠٤)
٢. ئه‌گه‌ر له نێوان ٢١ی مارس تا ٣١ی دیسامبر بێت، ٧٠٠ ده‌خه‌یه‌نه سه‌ری. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر
٢٠٠٥ بێت ئاوا ده‌كه‌ین:
(٢٧٠٥ = ٧٠٠ + ٢٠٠٥)
كه ئه‌گه‌ر ساڵی كوردیمان هه‌بێت به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌ین:
(٢٠٠٥ = ٧٠٠ - ٢٧٠٥)
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-22-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
حه‌وت سه‌رسووڕهێنه‌ره‌که‌ی جیهان
حه‌وت سه‌رسووڕهێنه‌ره‌که‌ی جیهان
په‌رسگه‌ی ئارتمیس درافسوس(تورکییه) په‌رسگه‌ی ئارتمیس درافسوس له (تورکییه) یه‌کێ له جوانترین خانووبه‌ره‌کانی سه‌رده‌می رابردوو بووه. ئه‌و خانووه به 100 ئه‌ستونده‌کی مه‌ڕمه‌ڕی جوانیه‌وه که به‌رزایی هه‌ر کامیان به 15 مهترگهیشتووه به یه‌کێ له حه‌وت سه‌رسووڕهێنه‌ره‌که‌ی جیهان ده‌ژمێردرێت. ئه‌و پهرسگهیه پانتاییه‌کی داگرتووه که نزیک به چه‌ند به‌رابه‌ری ئاکروپلیس له ئاتن بووه. ده‌توانین بڵێین که په‌رسگه‌ی ئارتمیس گه‌لێ تێشکان و سه‌رکه‌وتنی له ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌کدا به خۆیه‌وه بینیوه. ئه‌و خانووه 600 ساڵ به‌ر له زایین دروستکراوه و 550 ساڵ به‌ر له زایین له ئاگردا سووتاوه. دوای ئه‌وه هه‌میسان به شێوه‌یه‌کی زۆر جوانتر و گه‌وره‌تر نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه. ئه‌و خانووه بۆ دووهه‌مین جار هه‌میسان سووتاوه‌ته‌وه، له راستیدا ئه‌م جاره‌یان به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به هۆی که‌سێکه‌وه به ناوی هروستراسوس که بۆ ناودارکردنی خۆی ئه‌و کاره‌ی کردووه، رووی داوه. به‌ڵام ئه‌و پهرسگهیه دووباره به قاسێکی گه‌وره‌تر و زۆر باشتر له پێشتری دروست کراوه‌ته‌وه. ئه‌و په‌رسگه فره جوانه ناو ژووره‌که‌ی به کۆته‌ڵ و په‌یکه‌ری بێ هاوتا رازێنراوه‌ته‌وه. ئه‌و پهرسگهیه وه‌کوو خۆی ماوه تا زه‌مانێک که به هۆی په‌لاماری به‌ربه‌ره‌کان له 262 ی به‌ر له زایین تێکدراوه و بۆ تاهه‌تایه له سه‌ر لاپه‌ڕی مێژوو سڕدراوه‌ته‌وه و ئیتر دروست نه‌کراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی که له‌و پهرسگهیهش جێ ماوه به هۆی بوومه‌له‌رزه‌کانه‌وه به ته‌واوی تێدا چووه.
............................................................ ............................................................ ..................................
په‌یکه‌ری زئوس نزیک به سێ هه‌زار ساڵ لهمهوپێش، ((ئوله‌مپیاد))، ناوه‌ندی ئایینی له باشووری رۆژاوای یۆنان بووه. دانیشتوانی یۆنانی که‌ونارا زئوس پاشای خواکانیان په‌رستووه و له هه‌ندێ کاتی دیاریکراودا بۆ رێزگرتن له‌و پاشایه جه‌ژنیان گرتووه. له‌و جه‌ژنانه‌دا کێ به‌رکێی یاریش کراون. له روانگه‌ی خه‌ڵکی دنیای قه‌دیمدا ئه‌و یاریانه گه‌لێک گرنگ بوون، تا ئه‌و راده‌یه‌که له کاتی به‌ڕێوه‌بردنی کێ بهرکێیهکاندا، جه‌ژنه‌کان راگیراون تا به‌شداران و بینه‌ران بتوانن به ئاسانی خۆیان به شوێنی کێ بهرکێیهکان بگه‌یه‌نن.
کۆته‌ڵی زئوس خوای یۆنان له ئۆلهمپیادا یه‌کێ له گه‌وره‌ترین په‌یکه‌ره‌کانی جیهانه. ئه‌و مهنهره 450 ساڵ به‌ر له زایین له لایه‌ن په‌یکه‌رتاشێکی به ناوبانگ به ناوی فیدیاس دروست کراوه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌مان که‌س بووه که کۆته‌ڵی خوای (ئاتنا)شی بۆ په‌رسگه‌ی پارتنون له ئاتن دروست کردووه. به‌رزایی کۆته‌ڵی زئوس نزیک به سه‌د و بیست مه‌تر بووه. جه‌سته‌ی ئه‌و کۆتهڵهیان له شفره‌ی فیل و ئاودامان و مووه‌کانی ریش و له‌شیان له ئاڵتوون دروست کردووه. به‌رزایی ئه‌و مهنهره به راده‌یه‌ک بووه که وه میچی پهرسگهکه که‌وتووه. فیدیاس به‌و کاره‌ی ویستوویه‌تی هێز و ده‌سه‌ڵاتی زئوس پیشان بدات. کۆته‌ڵی زئوس له په‌رسگه‌ی زئوس دابووه که درێژاییه‌که‌ی به 64 مه‌تر گه‌یشتووه. 72 ئه‌ستوونده‌کی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پهرسگهیه که له سه‌ر شێوازی نژیاروانی قه‌دیمی یۆنان بوون ئه‌و په‌رسگه‌یان سه‌رنج راکێشتر کردووه. به‌رد ڕێژی ته‌خته‌که‌شی به کۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌کی بێ وێنه رازێنراوه‌ته‌وه. کۆته‌ڵی زئوس نزیک به 850 ساڵ له‌و پهرسگهیهدا بووه تا کاتێک که هه‌ندێ له یۆنانیه‌کان بۆ ئه‌سته‌نبووڵیان راگواستووه. له راستیدا ئه‌وه‌ش زۆری نه‌خایاندووه؛ چونکوو جێگا تازه‌که‌شی له گڕهپیچهکانی ئاگردا سووتاوه و ئه‌و کۆته‌ڵه بۆ تاهه‌تاییه له به‌ین چووه.
............................................................ ............................................................ .....
گۆڕخانه‌ی هالیکارناسوس له تورکییه گۆڕخانه‌ی هالیکارناسوس له چوار سه‌ده‌ی به‌ر له زایینه‌وه نه ته‌نیا له‌وپه‌ڕی به سام و شکۆیی دابووه، به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌کی تا بڵێی جوان به ئه‌ستوونده‌ک و کۆتهڵان خه‌مڵێنراوه . میچی ئه‌و گۆڕخانه‌یه به کۆمه‌ڵه کۆته‌ڵێکی ئه‌سپان رازێندراوه‌ته‌وه ، ئه‌و ئه‌سپانه‌ی که کالیسکه‌ی شا ماسالوس و ئارتمیسیای شاژنیان راکێشاوه.
به‌رزایی ئه‌و گۆڕخانه مهڕمهڕکارییه به قه‌د خانووبه‌ره‌یه‌کی 14 قاتی بووه. له روانگه‌ی ستڕاتیژیکییهوه بناری کێوه‌که دروست به سه‌ر هالیکارناسوس و کهنداوهکهیدا ڕوانیوه. شاژن ئارتمیسیا 353 ساڵ به‌ر له زایین ده‌ستووری دروستکردنی ئه‌و گۆڕخانهیهی له هالیکارناسوس بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی داوه. شاژن ئه‌و خانوه‌ی بۆ رێزدانان له هاوسه‌ره‌که‌ی دروست کردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش باشترین هونه‌رمه‌ند و کۆتهڵسازانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کۆ کردۆته‌وه. شا ماسالوس ته‌نیا فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمێکی ئاسایی ناو ئیمپڕاتۆره گه‌وره‌کانی ئێران له 2300 ساڵی به‌ر له زایین‌دا بووه. شاژن ئارتمیسیا دوو ساڵ دوای هاوسه‌ره‌که‌ی، شا ماسالوس که براشی بووه کۆچی دوایی کردووه. ئه‌ویش له ته‌نیشت شا و گۆڕخانه‌ی هالیکارناسوسدا نێژراوه. ئه‌و خانووه نزیک به 17 سه‌ده ئاوه‌دان بووه و 1400 ساڵ دوای زایین به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه تێکڕووخاوه.
............................................................ ............................................................ ....................
فانۆسی ئهلکساندریا فانۆسی ئهلکساندریا یه‌کی له گه‌وره‌ترین شاکاره‌کانی سه‌رده‌می که‌ونارایه. بڵندایی ئه‌و خانووه لانی که‌م به قه‌د خانووبه‌ره‌یه‌کی 40 قاتی ئه‌مڕۆیی بووه و بۆ ماوه‌ی 16 سه‌ده خۆی گرتووه. به پیچه‌وانه‌ی 6 سه‌رسووڕهێنه‌ره‌که‌ی تر، فانۆسی ئهلکساندریا گه‌لێک که‌ڵکی به کرده‌وه‌ی لێ وه‌رگیراوه. ئه‌و خانووه یارمه‌تی گه‌میه‌کانی ده‌ریاوانی داوه که به خۆشی لهنگهرگایهکان بدۆزنه‌وه و بێ مه‌ترسی بچنه ناویانه‌وه. چونکوو به‌رته‌نگه ترسێنه‌ره‌کان دروست له ده‌ره‌وه‌ی لهنگهرگایهکان بوون. سپا‌ش له‌و فانۆسه بۆ دۆزینه‌وه‌ی پاپۆڕه‌کانی دوژمن که‌ڵکی وه‌رگرتووه. ئه‌و خانووه له رواڵه‌تدا پێکهاته‌یه‌کی به‌ستووی هه‌بووه و بۆ ماوه‌ی 1600 ساڵ خۆی گرتووه، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هۆی تۆفانه ده‌ریاییه‌کانی زستان و بوومه‌له‌رزه زۆره‌کانه‌وه له ناو چووه. فانۆسی ئهلکساندریا دوو جۆر بورجی پاسه‌وانی هه‌بووه‌که له سه‌ر بستووهکهی چێ کراون. ئه‌و فانۆسه سێ هێمای خانووبه‌ره‌یی هه‌بووه: ئه‌ستوونده‌کی لاکێشه‌یی شکڵ، پاژی هه‌شت پاڵووی ناوه‌ند و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی که لووله‌کی بووه و بورجه‌کانی ئێشکگریشی له وێنده‌رێ بوون. له سه‌ر یه‌ک بڵندایی ئه‌و سێ به‌شه به 110 تا 180 مهترگهیشتووه. بێ له هه‌ره‌می میسر تا ئه‌و ده‌مه‌ی که بورجی ئێفێل له 1889 ی زایین‌دا دروست کراوه، فانۆسی ئهلکساندریا به‌رزترین خانووی جیهان بووه.
............................................................ ............................................................ .........................
کۆته‌ڵه زه‌به‌لاحه‌که‌ی رودس له یۆنان بڵندایی کۆته‌ڵه لۆزهندهرهکهی رودس به پایه‌که‌یه‌وه به قه‌د خانوویه‌کی 15 قاتی ئه‌مڕۆیی بووه. ئه‌و په‌یکه‌ره شاکارێکی دیاری نژیاروانییه که له سه‌ر دوڕگه‌ی رودس نزیک به 280 ساڵ به‌ر له زایین دروست کراوه. هیچ که‌س به دروستی نازانێ که ئه‌و په‌یکه‌ره وه‌کوو چ شتێک چووه یان له کوێ هه‌ڵکه‌وتووه. بۆچوونی زۆر سه‌رنج راکێش ئه‌وه‌یه که کۆته‌ڵی رودس له سه‌ر ده‌رگانه‌ی لهنگهرگایهکدا دروست کراوه و ئه‌ستوونده‌کانی ئه‌م به‌راوبه‌ر داندراون، به شێوه‌یه‌ک که گه‌میه‌کان به ناو پایه‌کانیدا تێپه‌ڕیون. له راستیدا ئه‌و بۆچوونه زۆر رێی تێده‌چێت. ئه‌و خانووه باس له ئاسته‌نگی و دژواریه‌کانی 3 سه‌ده به‌ر له زایین ده‌کات. هه‌روه‌ها بازرگانی له‌و بهندهرگهیهدا له کاتی دروستکردنی ئه‌و کۆته‌ڵه دابه‌زیوه و ئه‌و له‌نگه‌رگایه له بره‌وی ئابووری که‌وتووه. ئه‌و کۆته‌ڵه به یه‌کێ له حه‌وت سه‌رسووڕهێنه‌ره‌که‌ی جیهان ده‌ژمێردرێت که بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و نزیک به 53 ساڵ هه‌بووه.
............................................................ ............................................................ .........................
باغه ئاوێزانهکانی بابل له عێڕاق له عێڕاقدا باغه ئاوێزانهکانی بابل به یه‌کێ له حه‌وت سه‌رسووڕهێنه‌ره‌که‌ی جیهان ده‌ژمێردرێن که باس و دوانێکی زۆر هه‌ڵده‌گرن ، چونکوو تا ئێستاش هه‌ندێ له دێرینه‌ناسان له مه‌ڕ بوونیانه‌وه به گومانن. دوای ده‌سکه‌وتنی به‌ڵگه سه‌ره‌کییه‌کان و که‌لاوه جێ ماوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌بوونیان سه‌لمێندراوه، ئه‌ویش له پێوه‌رێکی که‌متر له‌وه که چاوه‌ڕوان ده‌کرا. له‌و نێوه‌دا پرسیارێک دێته گۆڕێ که ئه‌و باغه ئاوێزانانه بۆچی دروست کراون؟ له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌توانین بڵێین که باوه‌ڕپێکراوترین به‌ڵگه بریتی له‌وه‌یه که شانبوچاد نزاری دووهه‌م که به که‌سێکی ئیماندار ناسراوه، ئه‌و دامه‌زراوه سه‌رسووڕهێنه‌ره‌ی بۆ خۆشحاڵکردنی هاوسه‌ره‌که‌ی 6 سه‌ده به‌ر له زایین دروست کردووه، چونکوو هاوسه‌ره‌که‌ی به دیتنی دیمه‌نی چۆلگهیهکی وه‌ک بابیلۆن بۆ شوێنی ژیانی خۆی دڵته‌نگ و په‌رۆش بووه؛ شوێنێک که رازاوه به چیا زه‌نوێر و لێڕه‌واره سه‌وزه‌کان بووه. به‌و بۆنه‌وه به فه‌رمانی شا ئه‌و ته‌پۆلکه ده‌سکرده سه‌وز و پاراوه دروست کراوه که هه‌موو جۆره دار و گوڵ و گیایه‌کی جوانی تێدا بووه. هێندێک ده‌ڵێن که شاژنێکی ئاشووری ده‌سڕۆیشتوو ئه‌و باغانه‌ی بۆ سه‌یران و سه‌رگه‌رمی خۆی دروست کردووه و هه‌ندێکی تر له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که ئه‌و باغانه به ده‌ستووری شایه‌کی ئاشووری دروست کراون.
............................................................ ............................................................ .....................
ئه‌هرامی میسر(هه‌ره‌م(قووچه‌ک)ی خوفو) هه‌ره‌می خوفو گه‌وره‌ترین هه‌ره‌می ناو ئه‌هرامه‌کانی میسره. ئه‌و خانووه که کۆنترین و گه‌وره‌ترین خانوو له ناو حه‌وت سه‌رسووڕهێنه‌ره‌که‌ی جیهان دایه؛ ته‌نیا خانوویه‌که که تا ئێستا هه‌ر ماوه. هه‌ره‌می خوفو 2600 ساڵ به‌ر له زایین دروست کراوه. ئه‌و هه‌ره‌مه له 4400 ساڵ به‌ر له زایینه‌وه تا ساڵی 1889 که بورجی ئیڤل به به‌رزایی 300 مه‌تر دروست کراوه؛ به‌رزترین خانووی دروسکراوی ده‌ستی مرۆڤ بووه. سنوور وکهوشهنی ئه‌و هه‌ره‌مه به قه‌د 6 پارچه زه‌وی گه‌وره‌ی ناو شار ده‌بێت. زۆربه‌ی ئه‌و به‌ردانه‌ی که له‌و خانووه‌دا ده‌کار کراون به راده‌یه‌ک گه‌وره‌ن که هه‌ر به لۆری ده‌گوازرێنه‌وه. رووبه‌ری ناڕێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌ره‌مه که ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌یبینین، گۆڕخانه‌ی فیرعه‌ونێک به ناوی خوفو بووه که له‌و کاته‌دا به به‌ردی قسڵینی چوار پاڵووی رێک داپۆشراوه. فه‌رمانڕه‌وایانی دوای ئه‌و، پاشان ئه‌و به‌رده به نرخانه‌یان بۆ دروستکردنی گۆڕخانه‌ی خۆیان دزیونه‌ته‌وه. ئه‌و کرده‌وه بۆته هۆی ئه‌وه که له به‌رزایی هه‌ره‌م له سه‌دا پێنج که‌م بێته‌وه و به به‌رزایی ئێستای که 138 مه‌تره بگات. هه‌ره‌می خوفو له سێ ژووری ته‌رم ناشتن پێکهاتووه. ژووری یه‌که‌م شوێنی ناشتنی شا، ژووری دووهه‌م شوێنی ناشتنی شاژن و ژووری سێهه‌م که بۆ شوێنه‌ونی دزانی هه‌ره‌م بووه.
منبع: شیناو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
09-22-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
مهم و زینی خانی
مهم و زینی خانی
به‌فه‌رمووده‌ی دوكتۆر بلێچ شێركۆ:
حه‌زره‌تی ئه‌حمه‌دی خانی ساڵی (1061) مانگی به‌رامبه‌ر به (1650 ) زایین له‌دایكبووه ، ساڵی (1105) مانگی بهرامبهربهساڵی (1694) زایینی شاكاری مهم و زینی له‌ته‌مه‌نی (44 ) ساڵیدا هۆندووه‌ته‌وه . باوكی (ئه‌لیاس ) لهقهبیلهی خانی بووه و له ساڵی (1591 یا 1592) له‌بایه‌زید نیشته‌جێ بووه . عه‌لائه‌دین سه‌جادی فه‌رموویه‌تی : ساڵی (1119)ی مانگی ، كۆچی دوایی كردووه و به‌پێی ئه‌و فه‌رمووده‌یه (58 ) ساڵ ژیاوه . ((تار خانی الی ڕبه )) ئه‌م ڕسته عه‌ڕه‌بیه تاریخی كۆچی خانییه . خانی وێڕای زمانی شیرینی كوردی- فارسی،توركی وعهڕهبیشی زانیوه . له‌مزگه‌وت وقوتابخانهكانی بایه‌زید ، ئورفه ، خه‌لات و بدلیسدا خوێندوویه‌تی.
له‌گه‌ڵ زانایانی تورك و عه‌ڕه‌ب ئاڵوگۆڕی بیری كردووه . مهم و زین كورتكراوه‌ی ناوی (( محه‌ممه‌د وزینهت )) ه .
مهم له‌ناوچه‌ی ئالان و زین له‌ناوچه‌ی بۆتان بووه .شاكاری مهم و زین چه‌ندها جارله شاره‌كانی برلین ، پاریس ، لینیگراد ، ئه‌ستامبول ، دمشق و تاران به زۆربه‌ی زمانه‌كانی دنیا ، بۆنموونه : ئاڵمانی ، فه‌ڕانسه‌وی ، ڕووسی ، عه‌ڕه‌بی ، توركی و ئه‌رمه‌نی وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه . خانی به ( فیرده‌وسی ) كوردستان ناوبانگی ڕۆیشتووه .خانی زۆرتربهشاكاری مهم و زین ناوبانگی ده‌ركردووه . شاكاری مهم و زین بۆ یه‌كه‌م جارله‌لایه‌ن زانا ( میران حه‌مزه به‌گ ) له‌شاری ئه‌سته‌مبوڵ له‌ساڵی ( 1337-1335) مانگی له ڕووی ده‌ستنووسی خوالێخۆشبوو مه‌لا عهزیزكوڕی شیریی مام زیدی چاپ كراوه . ساڵی ( 1954) زایینی زانای پایه به‌رز گیوی موكریانی له (194 ) لاپه‌ڕه وپێشهكیهكی به‌پێز له‌سه‌ر خانی ، له هه‌ولێر چاپی كردووه . بۆ یه‌كه‌مجار پیره مێرد له‌سلێمانی له‌سه‌ر زاراوه‌ی سۆرانی به‌شانۆ ده‌ریهێناوه . هه‌ژار كردویه‌تی بهموكریانی . شاكاری مهم و زین له‌سه‌ریه‌ك (2673) به‌یت شێعره . دوای سێ مانگ بهسهرمردنی مهم و زیندا (ئوزوون حه‌سه‌ن) هێرش ده‌كاته‌سه‌ر میری جزیره ( میر زین ا‌لدین ) . زۆری وه‌كوو قه‌ره تاژه ا‌لدین و چه‌كۆ و عارف و ده‌وروبه‌ریان به‌تۆڵه‌ی مهم و زین پشت له‌میر ده‌كه‌ن . میری بێ سه‌ركرده و بێ مشوورخۆریش له هه‌مبه‌ر ئه‌و هێرشه دا خۆی ناگرێت و ده‌شكێت . ئوزون حه‌سه‌ن میر ده‌كوژێت و ته‌نانه‌ت سێ رۆژ جه‌نازه‌كه‌ی به ده‌روازه‌ی شاره‌وه ده‌بێت ؛ ئینجا ده‌ینێژن . تاژه‌دین حه‌وت ساڵ دوای نه‌مانی مهم ده‌مرێت . (حه‌یزه‌بوون) دایكی مه‌لیك زێندین و زین و ئه‌ستی بووه . مهم ، تاژه‌دین ، چه‌كۆ و عارف له فه‌رمانده ئازا و ناوداره‌كانی سپای میر ده‌بن . به‌كره شۆڤار نۆكه‌ری میر بووه . شاكاری مهم و زینی ئه‌حمه‌دی خانی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وتۆی تێدابه‌دی ده‌كرێت كه‌بێگومان له‌به‌رهه‌مه‌كانی ( 308 ) ساڵ له‌مه‌وبه‌ری نووسه‌رانی ده‌وروبه‌ری خانی‌دا نابیندرێن و ره‌نگه له‌مڕۆشدا زۆر له نووسه‌ران نه‌توانن كۆمه‌ڵه خاڵێكی ئاوها به قوه‌ت له نووسراوه‌كانیاندا جێ بكه‌نه‌وه. بۆ نموونه: به گوێره‌ی لێ تێگه‌یشتنی خۆم له شاكاری مهم و زین :
1- ئاماژه‌یه‌كه بۆ قۆناغێكی میرایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتداری له چوار چێوه‌یه‌كی ته‌سكی فكریدا . وێنه‌یه‌كه له سه‌رده‌می خۆی و چۆنیه‌تی ژیانی كوردان . یان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی چینایه‌تی و جیاوازی فكری وه‌كوو دایكی زین و ئه‌ستی به پیر ده‌ڵێ: ده‌وڵه‌مه‌ندن یان فه‌قیر، نه‌جیب زاده‌ن یان ... واتهبه سه‌ره‌وه بوونی بیری خۆ به گهورهگری نژادی، خوێنی ، بنه‌ماڵه‌یی و ...
2- چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن به ده‌ست پیاو ، خوشك به ده‌ست برا . واته له‌سه‌ر یه‌ك جزیا دانی فكری ، رووحی و جسمی به‌شێك له مرۆڤه‌كان به ده‌ستی به‌شێكی تر و بگره بێ به‌شكردنیان له ساكارترین ویست و بۆچوون . وه‌كوو زین نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت بۆ جارێكیش ناوی مهم بێنێت ، جا چ بگات به‌وه‌ی بوێرێ بڵێ ئه‌وینداریه‌تی .
3- شاكاری مهم و زین بنچینه‌یه‌كه بۆ تێهاویشتنی به‌ردی بناغه‌ی خۆشه‌ویستی به راستی و ئه‌مه‌گناسی به‌رامبه‌ر به یه‌كتر له كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیدا .
4- ده‌رسێكه بۆ یه‌كتر ویستن و به قسه‌ی فیتنه و فهسادان نه‌كردن . وه‌كوو: به ئاشكرا نواندوویه‌تی دووبه‌ره‌كی ، كارشكێنی و یه‌كتر نه‌ویستن سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه ده‌بێت كه به سه‌ر مهم و زین هات . واته پێك نه‌گه‌یشتن . وه‌كوو به سه‌ر بكره شۆفار هات و له كاتی ناشتنی مهم و زیندا قه‌ره‌تاژدین كوشتی و ئه‌ویش به هیچ نه‌گه‌یی . وه‌كوو به سه‌ر میر زێندین هات و هه‌مبه‌ر به دوژمن له شه‌ڕ دا خۆی پێ نه‌گیرا ؛ ته‌نانه‌ت تێشكا و كوژرا و بگره بوو به هۆی له به‌ر یه‌ك چوونی میرنشینایهتیهكهش .
5- گرنگی خانی و شاکارهكهی له‌وه دایهكه هه‌رچه‌ند یه‌كه‌م و گه‌وره‌ترین شاعیری كورد نییه ، به‌ڵام ئه‌و بوو زمانی عامیانه‌ی بۆ زمانی ئه‌ده‌بی گۆڕی ،جوانكاری له‌زماندا كرد، ده‌لاقه‌یه‌كی تازه‌ی بۆزمانی كوردی كرده‌وه ، مه‌كته‌بێكی نه‌ته‌وه‌یی و نوێی داهێنا كه تا ئه‌و ده‌م كه‌س به‌و رێچكه‌یه‌دا نه‌ڕۆیشتبوو .
6- له‌سه‌ریه‌ك خانی به‌چاوی رێزه‌وه جوانمێری و مه‌ردایه‌تی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و به ئاشكراش پاڵه‌وانانی چیڕۆكه‌كه‌ی به‌چاوێكی مه‌زنانه‌وه سه‌یرده‌كات و له خه‌ڵكی ڕهشۆكیان ههڵدههاوێرێت. واته كه‌سایه‌تی پێدان له زمانی ئه‌ده‌بیدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاوتر له زمانی سه‌رزاره‌كی .
7- گرنگی خانی له‌وه دایهكهئهودهم شانازی به‌زمانی زگماكی خۆیه‌وه كردووه ، شانازی به‌ئاو و خاك و نیشتمانیه‌وه كردووه . هه‌ر وهكوولهزۆرشوێنداسوێند به‌كوردستان ده‌خوات. یان ئه‌وده‌م كه‌مه‌م له‌سه‌ره‌مه‌رگدا ماڵئاوایی له‌نیشتمان ده‌كات و ده‌ڵێ: خواحافیزكوردستان ، ئیترناتوانم هه‌وات هه‌ڵمژم، له كانیاوت بخۆمه‌وه ، لهرووبارت بپه‌ڕمه‌وه و لهدهشتهكانت دانیشم .
8- شاكاری مهم و زین بوخچه‌یه‌كی داب و نه‌ریت پارێزه. وه‌كوو گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌نگوستیله‌ی مهم و زین ، یان ئه‌ستی و قهرهتاژهدین به یه‌كتر، به‌نیشانه‌ی دڵ گۆڕینه‌وه ، به‌نیشانه‌ی یه‌كتر له بیرمان ، به‌نیشانه‌ی گرێبه‌ست و په‌یمان دان به یه‌كتر له ژیانی تاههتاییدا .
9- به نیگار كێشانی دڵ سافی و ساویلكه‌یی كورده ، وه‌كوو نواندوویه‌تی كهبهتهنیاجلك گۆڕینێك لایه‌نیان لێ ده‌گۆڕدرێت و به سانایی سكاڵای دڵی خۆیانی لا هه‌ڵده‌ڕێژن . وه‌كوو دایه بهجلكی دوكتۆرانی ئه‌وده‌م مهم و تاژهدینی زۆر سه‌یر لێ گۆڕا . هه‌روه‌ها ده‌كرێ بڵێین: لێدانی زه‌نگێكه بۆ ئێمه‌ی كوردانی ئه‌م چاخ و سه‌رده‌مه‌ش .
10- پابه‌ندبوونی كورده به‌قه‌ول و بڕو سووربوونی له‌سه‌رقسه‌ی خۆی ئه‌گه‌ر به زیانیشی بێت . وه‌كوو بهكرهشهیتان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا وای لهمیركرد كه له سه‌ر قسه‌ی خۆی سوور بیت و بڵێ سوێند به ڕهچهڵهكم زین ناده‌م به‌مه‌م و له‌سه‌رئه‌و قین ئهستورییهش تووشی ئه‌ورۆژ ڕه‌شیه بێت كه بوو .
11- گرنگێكی تری شاكاری مهم و زین له وێچواندن و شوبهاندن دایه ، ئه‌ویش به‌جوانی و لێزانی له‌جێگای خۆیدا . وه‌كوو ئهوكاتهكه له زمان كچه‌كانه‌وه به‌دایه ده‌ڵێ: ئێمهباغین و تۆ باغه‌وان .
12- گرنگێكی تری شاكاری مهم و زین له‌وه دایه كه‌بێ گیان وه‌گیان دێنێت و له‌جیاتی ئه‌و قسه ده‌كات، وه‌كوو ئهوشوێنهكهكاكه مهم به‌چه‌می جزیره ده‌ڵێ: خۆش به‌حاڵت كه‌هه‌میشه سه‌رت له‌سه‌ر رانی مه‌عشوقه‌ی خۆته، كه‌خاكی پاكی كوردستانه. به‌ڵام چه‌م لێی وه‌جواب دێت و ده‌ڵێ: واش مه‌زانه منیش بێ خه‌م بم ، منیش خه‌می دووركه‌وتنه‌وه له‌نیشتمان و ده‌ردی ئاواره‌یی و په‌ڕیوه‌یی وه‌كوو خۆرهگیانم ده‌خوات .
13- خاڵێكی تركهپێویستهلهشاكاری مهم و زینداسهرنجی بدرێتێ قسه‌له‌سه‌ر (هه‌ست)ی شه‌شه‌مه، وهكووئهوكاتهی كه‌مه‌م له‌باغی میردا له به‌رخۆیه‌وه ده‌ڵێ: ناكا زین لێره بێت و له‌پڕ زین ده‌رده‌كه‌وێت .
14- گرنگێكی به‌رچاوی ترلهشاكاری مهم و زیندا له خۆبووردوویی وفیداكاری تاژهدینه به‌رامبه‌ر به‌دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ مهم. وهكووئهودهمهی كهمیربهسهرمهم و زیندا ده‌چێت كهلهناوباغ دابهیهكهوه ده‌بن و تاژه‌دین بۆشێواندی بیری میر و به‌لاڕێدا بردنی فكری ئه‌و و چڵپاوخۆرهكانی ئاگرلهماڵی خۆی به‌رده‌دات و مهم و زین نه‌جات ده‌دات .
15- خاڵێكی تری لێ وڕمان له‌شاكاری مهم و زیندا جاسوسی و چاوه‌دێری له ڕاده‌به‌ده‌ری بهكرهشۆفار به سه‌ر مهم و زین دایه، بۆنموونه له كاتی داڕشتنی پیلانی شه‌تره‌نج له‌نێوان میرزێندین و كاكهمهمدا ، وه‌كوو ره‌چاوكردنی زین و به پیلان گۆڕینی جێگای میرو مهم بۆ به‌ره‌و ڕوو ویستانی مهم له‌گه‌ڵ زین و دۆڕاندنی له‌كایه وگره‌و دا .كه به داخه‌وه واش ده‌رچێت .
16- گرنگێكی ترلهشاكاری مهم و زیندا ئهوهیهكهبهئاشكرالهناڕ هواییهكان ده‌دوێت. وه‌كوو غه‌دركردن له‌زین و چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ئه‌و قهسروماڵهی لێ ده‌كرێته زیندان. وهكووكۆت و به‌ندكردنی مهم به‌تاوانی خۆشه‌ویستی و لهسیاچاڵ كردنی. وه‌كوو به زۆر پێخواردنی ژههربهمهم به‌ده‌ستی بهكرهشهیتان كه داڕشتنی پیلانه‌كه‌ش هه‌ر به فیتی خۆی ده‌بێت .
17- و نوقته قوه‌تی زۆر گرنگی ئهوشاكاره لهمووژده دایه . مووژده بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه خۆڕاگرن . واته با دڵنیابن كهئاواتیان وه‌دی دێت . وهكوومهم و زین به‌خۆڕاگری خۆیان سه‌ركه‌وتن له ئهوینداریاندا و بهسپوتیان گه‌یاند و هه‌موو چاوچنۆكانیان به چۆك داهێنان .هه‌روه‌ها مووژده بۆ فیتنهوفهسادو سیخوڕان ، كه ئه‌وانیش با دڵنیا بن سه‌رئه‌نجامی چڵپاوخۆری تێداچوونه.
هێرش بێتووشی
سه‌رده‌شت - 24/11/1380 ی هه‌تاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 12:38 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|