بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #51  
قدیمی 12-10-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



جوابی قوزەڵ قۆرت ، سندان و دەرده
پێشینه دەڵێن جێی کڵو ، بەرده

وەختێک دەزانی مەعنای حەوسەله
به کەوچکه ئاوێک نەکەویه مەله

زانیت که حەریف له خۆت زیاتره
شەری خۆ ترێن نەکەی چاتره

دەستێک نەتوانی بی بری له بێخ
دەبێت ماچی کەی وەک جەنابی شێخ

مامۆستا مەلا غەفووری دەبباغی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #52  
قدیمی 10-10-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض پەندی پێشینیان- مامۆستا هەژار


پەندی پێشینیان- مامۆستا هەژار

زمانت بگره ده‌ستم به دامان
تا ماوی بڵێ ئه‌ی زمان ئامان

دار ئه‌گه‌ر ساڵێک به‌ری نه‌هاورد
ناوێ بیبڕێ بیکه‌ی ورد و پرد

به‌ ماڵی دنیا دڵت مه‌به‌سته
قه‌دیمی ده‌ڵێن وه‌ک چه‌ڵکی ده‌سته

نووشته‌ی مه‌لا و شێخ گشت فڕ و فێڵه
ئاخۆ چاره نووس له دوای کێ وێڵه

ئه‌مه‌ش له ئه‌سڵا په‌ندێکی کۆنه
له سه‌د ئاوی خه‌ی ته‌ڕ نابێ سۆنه

بێ سووچ و خه‌تاش ده‌گرێته‌وه‌ شه‌ڕ
ئاور که گرتی چ وشک و چ ته‌ڕ

یاخوا له کای کۆن به‌ر نه‌بێ ئاگر
تا ئاوی پییا که‌ی ده‌یگرێ زیاتر

هێندێ ژن و مرد ده‌ردیان گرانه
شه‌ڕ ده‌که‌ن به‌ڵام زێڕن گه‌رانه

تا سامانت هه‌س دۆس فره خاسن
سه‌روه‌ت چوو له ده‌س که‌ی تۆ ئه‌ناسن؟

نانێ رۆژ په‌یدا بکه‌ی نانێ شه‌و
به‌ڵام نه‌کێشی منه‌ت له‌م و له‌و

ئه‌م په‌نده له گوێ بگره گه‌وهه‌ره‌
عیلمی بێ عه‌مه‌ل باخی بێ به‌ره‌

کێ چاڵ هه‌ڵ که‌‌نێ بۆ مه‌خلووقی خوا
خۆی تێ ده‌که‌وێ به ته‌وفیقی خوا

مه‌خوازه ئاوات به مردنی که‌س
عه‌مری تۆش ده‌روا وه‌ک من به عه‌به‌س

بۆ تاقه‌ دۆستێک خۆت پیر و کوێر که‌یت
نه‌ک رۆژێ چه‌ن که‌س به ماڵت فێر که‌یت

ماندوو بوونی رۆژ بۆ تێری شه‌وته‌
بیکه‌ی به میرات ، بیرێکی چه‌وته

مینبه‌ر و میحراب تێک بته‌پێنه‌
به‌ڵام دڵی که‌س دامه‌خورپێنه‌

ده‌ڵێن مزگه‌وت تێک بڕوخێنی
جورمی که‌متره له ڕوو شکێنی

هه‌رچێ بێکه‌سه‌ هه‌ر خوایه‌ که‌سی
له چی بترسی لێ ناخه‌له‌سی

بێجگه له‌و خوایه‌ وا گیان ده‌ستێنێ
پشتک به کێ به‌ست ، ئه‌و ده‌یشکێنێ

سه‌ر بنه‌یته‌وه‌ به جوانه مه‌رگی
باش تره له سه‌د ژینی سه‌گ مه‌رگی

به‌ که‌م رازی به تا زۆرت ده‌بێ
هه‌شت بێ له مشت بێ نه‌ک نۆ بێ نه‌بێ

کاتێ هه‌شتت نا گرێوی نۆوه‌
ده‌ستت له فام و شعوور بشۆوه‌

نه‌کرده کاران مه‌به‌ن بۆ کاران
ده‌یان به‌ن پێیان مه‌سپێرن کاران

ئینسان نابێ ڕێی و شوێنی خۆی گووم کا
گولله سه‌رتا پای له‌شی کون کون کا

له‌م ئێرانه پڕ زمزمه‌ی دوێنێ
بۆی وێرانه دێ په‌پوو ئه‌خوێنێ

ده‌س به‌تاڵ فڕ و فیشاڵی وشکه
به‌غداد ناگیرێ به قوونه خشکه

خۆت په‌سه‌ندی که هه‌ر چێ پێت چاکه
خۆ نه‌دووراوی به منه‌و کاکه




__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #53  
قدیمی 11-17-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


که‌ری دێزه‌ حه‌ز به‌ تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
@
دوو گا له‌ دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
@
مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره‌ ده‌بینێت
@
بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه‌ خه‌سوو گوێت لێ بێ
@
خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
@
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابكێشه‌
@
دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه
@
ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌ دوور خۆشه
@
که‌ جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #54  
قدیمی 01-02-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


قه‌ل به‌ قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت
چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
له‌ هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه‌
نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌خوانه‌
ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره‌
گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره‌
تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت
که‌ زۆر هات قه‌واره‌ به‌تاڵه‌
ماڵ له‌ خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد
سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه‌
که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه‌
سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له‌ سه‌نگی مه‌حه‌که‌
کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره‌ سبه‌ی
گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه‌
به‌رد له‌ جێ ی خۆی سه‌نگینه‌
دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
مار ڕقی له‌ سیره‌، سیریش له‌ به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
هه‌موو شتێک به‌ خوێ، خوێش به‌ مانا
ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی
ماست نیه‌ به‌ ده‌مته‌وه‌ دیار بێت
چی بچێنیت ئه‌وه‌ ئه‌دووریته‌وه‌
پاره‌ بده‌و مه‌لا له‌ مزگه‌وت ده‌رکه‌
سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته‌ بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته‌ بخوازه‌‌)‌
ماسی له‌ به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
شه‌ل نی یه‌ پێ ی شکاوه‌
قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌
ئاش له‌ خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له‌ خه‌یاڵێک
به‌ به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #55  
قدیمی 01-02-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


*ئاسنی سارد به‌ فوو گه‌رم نابێ.
*مه‌ڕ پێ له‌ به‌رخی خۆی نانێ.
*هه‌موو هه‌ورێک بارانی پێوه‌ نییه‌.
ده‌ست ئه‌گه‌ر شکا خواری ده‌گرێته‌وه‌.
*به‌ڕه‌ی خه‌ڵکی ئاخری ده‌بێ هه‌ستی له‌سه‌ری.
*نه‌ به‌ پێکه‌نینی ئاغا تێکه‌وه‌ و نه‌ به‌ خۆشی زستان.
*به‌ په‌له‌ ژن مه‌هێنه‌ تا به‌ شێنه‌یی په‌شیمان نه‌بیه‌وه‌.
*قه‌ت خوێن نابێ به‌ ئاو.
*هه‌ر ته‌یرێک له‌ ره‌وه‌ی خۆی دابڕێ،باڵی ده‌شکێ.
*ده‌ستی به‌ په‌له‌ له‌ باتی ماسی بۆق ده‌گرێ.
*هه‌تا جێگای سنگ نه‌که‌یه‌وه‌،دای مه‌کوته‌.
*زاری پڕ له‌ خوین له‌ لای که‌س مه‌که‌وه‌.
پیاوی خۆ هه‌ڵکێش وه‌ک سواری بێ ئه‌سپه‌.هیچ گه‌نجێک بێ مار نییه‌،هیچ گوڵێک بێ خار نییه‌.
*مریشک و ئافره‌ت ئه‌گه‌ر له‌ ماڵ دوور خرانه‌وه‌ گوم ده‌بن.
*ده‌عبای گۆشت خۆر ده‌ندووکی خواره‌.
*ده‌عبای زیره‌ک به‌ ده‌ندووک پێوه‌ ده‌بێ.
*مێژوو ئه‌وه‌یه‌ که‌ روو ده‌دات نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مانه‌وێ.
*ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر زگی تێره‌.
*له‌ هه‌ورازێ مه‌ڵێ کوتنێ،له‌به‌ر بایه‌ مه‌کێشه‌ تووتنێ،مه‌چۆوه‌ سه‌ر ماڵه‌ بابی ژنێ.
*سه‌رچاوه‌ی چۆمی درۆ نزیکه‌.
*تا له‌پی ده‌ستت ره‌ش نه‌بێ،تامی زارت خۆش نابێ.
*کێوێک ده‌رووخێ و که‌نده‌ڵانێک پڕ ده‌بێته‌وه‌.
*سه‌ر چۆپیان دا به‌ گامێشێ هه‌ر بۆ لای کادێنی ده‌کێشێ.کارتان زۆره‌ وره‌وتتان بڵاو،که‌وتوون وه‌ک سه‌گی گڵاو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #56  
قدیمی 01-02-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


*نه‌خت بێ و پوخت بێ،نه‌ک زۆر بێ و بۆر بێ
*له‌ رێی بۆره سوار خۆت بکوژی ، ده‌لێ به‌ ده‌ردی خۆی مرد
*ئه‌م کاره‌ی تۆ وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ گوڵه‌ گه‌نم به‌ سه‌وزی ، خه‌ون به‌ خه‌له‌ و خه‌رمانه‌وه‌ ببینێ
*کار وه‌ک خه‌نجه‌ر وایه‌ نه یبڕی ، ده‌ تبڕێ
*ژین ئه‌وینه‌ و ژینی بێ ئه‌وین نه‌مانه
*به‌حر ناخرێته‌ نێو جه‌ڕه‌وه‌ ،یانی ده‌بێ به‌ قه‌د به‌ڕه‌ی خۆمان پێ راکێشین
*قه‌ل به‌ قه‌لی ده‌کوت رووڕه‌ش،یانی ده‌بێ ئه‌وه‌ڵ کرده‌وه‌ی خۆت هه‌ڵسه‌نگێنی و دوایه‌ قسه‌ بکه‌ی
*ئه‌و ته‌وره‌ی بۆ بڕینی قه‌دی داره‌کان دروست کراوه‌،هه‌میشه‌ وه‌کوو ته‌ور ده‌مێنێته‌وه
‌*کاکه‌ ئه‌و کونه‌ی تۆ ده‌ستت پێدا کردووه‌،جێی ماره‌ چۆله‌که‌ی تێدا نییه‌.*کۆشی خۆشی دایک به‌شت نه‌بێ،کوا خۆشی گه‌ڕی له‌شت ده‌بێ
*گای باری به‌ منداڵی دیاری،یانی به‌ منداڵی چاک بووی هه‌ر به‌ چاکی ده‌مێنییه‌وه
‌*له‌ کاتی لێقه‌وماویدا شه‌ڕ و تڕ به‌ ده‌ست خۆت نییه
‌*تا گوڵێک ده‌ڕوێ،هه‌زاران گوڵه‌ باغ به‌ ره‌گه‌وه‌ هه‌ڵده‌قه‌ندرێن
*شێر ئه‌گه‌ر پیر بێ ،مێش له‌ گه‌ڵ و گونی ده‌هاڵێ
*خه‌ڵکی به‌ فیشه‌ک بریندار ده‌کرێن،ئێمه‌ به‌ قسه
‌*شه‌ڕاب تا کۆنتر بێ به‌ تامتره
‌*نه‌ بگری نه‌ پێبکه‌نه‌،تێبگه
‌*له‌ قسه‌ هیچی تێدا ناهێڵێته‌وه‌،له‌ کرده‌وه‌دا وه‌کوو که‌ندووی بۆشه
‌*ئاشق به‌ تیغی کول مندار ده‌بێته‌وه*ئاو خواردنه‌وه‌ وا خۆشه‌ که‌ لێوت به‌ لێوی کانیاوه‌وه‌ بنێی،خۆشه‌ویستیس هه‌ر به‌و جۆره
‌*به‌هاره‌ مه‌مره‌ وه‌ختی گوڵانه‌ ،هاوینه‌ مه‌مره‌ خه‌له‌و خه‌رمانه‌،پاییزه‌ مه‌مره‌ گه‌ڵاڕێزانه‌،زستانه‌ مه‌مره‌ سه‌هۆڵبه‌ندانه‌،ئه‌ی که‌نگێ ده‌مری ئاخر زه‌مانه‌؟
*چه‌کی پیاو سیلاحه‌ و چه‌کی ژنیش زێڕه
*دڵ وه‌کوو مێش وایه‌ ،ته‌نانه‌ت له‌ گووش ده‌نیشێ.
*تووتنی نه‌رم هه‌تا مژی لێنه‌ده‌ی هیچت لێ حاڵی نابێ
*زه‌وی ده‌گه‌ڕێ و ده‌گۆڕێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #57  
قدیمی 01-02-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



*زستان سه‌ر هه‌ڵسووڕێن بێ باشه‌ تا کلک هه‌ڵسووڕێن
.
*که‌سێک که‌سێکی ناخۆش بوێ،خه‌ونی گولی پێوه‌ ده‌بینێ
.
*ئه‌وه‌ی خۆی سووک نه‌بێ ،سووکایه‌تی به‌ که‌س ناکا
.
*شه‌ڕ به‌ هه‌موو ترسه‌نۆکێک هه‌ڵدایسێ،به‌ڵام سوڵح به‌ پیاوانی گه‌وره‌ ده‌پارێزرێ.*ده‌ستێ به‌ ته‌نیا ده‌نگی نایه‌ و منداڵێک بۆی ناکرێ کایه
‌.
*ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ زانا بی،کورسی وه‌دوات بکه‌وێ،نه‌ک تۆ دوای کورسی بکه‌وی.
*که‌ڵه‌شێر گه‌نم و هه‌رزنیشی پێبده‌ی،هێلکه‌ ناکا،چونکه‌ له‌ سروشت و زاتی دا نییه‌
.
*چه‌وه‌نده‌ر به‌ ته‌نکی باشه
‌.
*زستان تا رۆژێکی بمێنێ له‌ هه‌رددا،کلکی ده‌کا به‌ داردا
.
*ده‌هۆڵ هه‌رچی گه‌وره‌تر بێ،ناوه‌که‌ی به‌ تاڵتره
‌‌.
* که‌سێک ده‌می به‌ شیر بسووتێ ،فووش له‌ دۆ ده‌کا
.
* زه‌وی خڕه‌ و مرۆڤ بۆ هه‌ر کوێیه‌ک راکا،له‌ رق، یا له‌ تاو ئازاره‌کان، ژێر پێی هه‌ر زه‌وییه‌ و ئاسمانیس چه‌تری سه‌رانه
‌ .
* کادێن که‌ پڕ بوو شه‌نه‌ ئاخنی ناوێ
.
*ئاغا هیچ ناڵێ،کوێخا نایبه‌خشێ
.
*هه‌ر سوار سوار بێ باشه‌،نه‌ک پیاده‌ سوار بێ.*هه‌ر گوڵێ بۆنی خۆی هه‌یه‌ و هه‌ر که‌س به‌ مه‌نی خۆی
.
*دۆکوڵیو که‌وچکی لێده‌ر بێنی ،ده‌بڕووسقێ و به‌کار نایه
‌.
* ئاسنی سارد بکوتی،هیچت گیر ناکه‌وێ
.
*که‌س قسه‌ی حیسابی نازانێ،جگه‌ له‌ ماشێن حیساب نه‌بێ
.
*مردن برا گه‌وره‌ی هه‌موانه
‌.
*سه‌د لێڵاو به‌ بێڵاوێک نابێ.
*داری شووعار به‌ر ناهێنێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #58  
قدیمی 01-02-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



*نانمان نییه‌،شه‌ڕ میوانه
‌.
*ره‌ش و رووت هیچیش نه‌خوا ،به‌ زگی قه‌رزداره
‌.
*زمانی مرۆڤ وه‌ک مار وایه‌،جه‌سته‌ی خۆشی ده‌گه‌زێ
.
*لێکدابڕان وچاوه‌ڕوانی زۆر ناخۆشه‌،به‌ڵام پێکگه‌یشتنه‌وه‌ زۆر شیرینه‌
.
*هه‌ر که‌س بکا به‌ قسه‌ی ژنان ،عاقیبه‌ت ده‌ست ده‌گرێ به‌ گونان
.
*ماڵی باوکان تا سه‌ر نییه‌ بۆ عه‌ولاده‌کان.*ده‌ڵێی چرای به‌ر خۆره‌،یانی رووناکایی تێدا نییه
‌.
*هه‌ر که‌س نه‌خوێنده‌وار بێ ،کوێرێکی چاو ساغه‌
.
*بۆق به‌ قیڕه‌ گه‌وره‌ نابێت
.
*ئه‌گه‌ر قه‌له‌ به‌ڵه‌که‌ مه‌له‌ بکا،کاره‌ساتی گه‌وره‌ ده‌قه‌ومێ
.
*ئه‌وه‌ی شتێک بۆ ژیان زیاد نه‌کا ،بۆ خۆی زیادییه
‌.
*خودا سه‌ر بدا ،رسقیش ده‌دا
.
*سه‌گ زمهه‌ڕیش ناکا و به‌ڕێش ده‌چێ
.
*هه‌ر وه‌ختێک که‌ر به‌ نه‌ردیواندا سه‌ر بکه‌وێ،ئه‌وه‌ خه‌سوو و بووکیش پێکه‌وه‌ ده‌سازێن
.
*شتێک که‌ هیچ ده‌سکه‌وتێکی نه‌بێ،وه‌ک منداڵێک وایه‌ که‌ به‌ مردوویی له‌ دایک ببێ
.
*پێبکه‌نه‌ وه‌کوو پسته‌،هه‌موو شتێک به‌ قسته
‌.
*چرا رووناکی بۆ ژێر خۆی نه‌بێ،ره‌حمه‌ت له‌ با ،با بیبا
.
*هێنده‌ سووتاوم،بوومه‌ته‌ شه‌مچه‌،جگه‌ره‌ هه‌ڵده‌که‌م.*رێک که‌ون تا سه‌ر که‌ون
.
*بڕێک له‌ پیاوان سوور ده‌بینن ،سه‌مایان له‌ بیر ده‌چێته‌وه
‌.
*ده‌ڵێی کۆته‌ڵی سه‌ر خه‌رمانه‌،تا لێی ده‌ی هه‌ر لێی هه‌ڵده‌وه‌رێ
.
* راستی وه‌ک هه‌تاو وایه‌ له‌ کاتی تایبه‌تی دا ده‌دره‌وشێ
.
*ماڵی بێ که‌یبانوو،وه‌ک حه‌وشه‌ی بێ درگا وایه
‌.
*زستان هی هه‌ژارانه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ند پێی ناشکوره
‌.
*به‌رد له‌ جێگه‌ی خۆیدا قورسه‌،یانی هه‌ر شتێک له‌ جێگه‌ی خۆیدا ئه‌رزشی هه‌یه‌.
*"ژن و ماڵ"،هه‌تا ژن نه‌بێ ماڵیش نابێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #59  
قدیمی 01-02-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



*مرۆڤ به‌ حه‌وسه‌له‌ که‌روێشک به‌ عه‌ڕابه‌ ده‌گرن
.
*به‌ زمانی نه‌رم و خۆش مار له‌ کون دێته‌ ده‌ر
.
*دۆستی چاک پووڵی نێو گیرفانی خۆته‌.تا دووکه‌ڵ له‌ سه‌ر مه‌تبه‌ق دیاره‌،دۆستایه‌تیمان هه‌ر به‌ر قه‌راره
‌.
*ماڵی دونیا بۆ ئه‌مڕۆ نه‌بێ بۆ که‌نگێ ده‌بێ؟
*گورگـــــــــــی باران دیتوو
.
*میراتی که‌ر بۆ که‌متیاره
‌.
*یان گاڵ دێنێ یان په‌موو
.
*ده‌نگی خۆش بژێوی ژیانه
‌.
*قســـــه‌ قســـــه‌ دێنێ
.
*مردن مردنه‌،لینگه‌ فرته‌که‌ی چییه‌؟
*هه‌ر که‌سه‌ کوڕی بابی خۆی
.
*ناوی گه‌وره‌ و شاری وێران.
*پیاو هه‌رچی بێ تا له‌ به‌ر چاوانه‌ ،له‌به‌ر دڵانه‌.*ئه‌گه‌ر که‌رێک زۆریش تێر بێ،وێنجه‌ی ته‌ڕی بۆ به‌ری ده‌یخوا
.
*تاژی به‌گزاده‌ی سه‌گه
‌.
*سیرمان ده‌خوارد و زوڕنامان لێده‌دا.
*مێشکی مێشووله‌ و هێلکه‌ی مێرووله‌ تێکه‌ڵ بکه‌ و چاوی پێ برێژه‌،جندۆکه‌ ده‌بینی
.
*کوێره‌ چت ده‌وێ،دوو چاوی ساغ
.
*که‌ر له‌ کوێ که‌وتووه‌ و کونده‌ له‌ کوێ دڕاوه
‌.
*نه‌ هێنده‌ تاڵ به‌ تفت که‌ن ،نه‌ هێنده‌ شیرین به‌ قووتت ده‌ن
*ئه‌وه‌ بزانه‌ که‌ رووت و ره‌جاڵ و بێ ماڵ بی.که‌س رفیق و دۆستت نییه‌
.
*قه‌ت خۆت به‌ نێوی باب و باپیرته‌وه‌ به‌ خه‌ڵک مه‌ناسێنه‌،حه‌ول بده‌ خه‌ڵک بڵێن فڵانه‌ که‌س باوکی ئه‌و کوڕه‌ باشه‌ بوو
.
*هه‌ر که‌س ده‌بێته‌ رفیقت،به‌ دڵ ساده‌یی خۆتی ته‌سلیم مه‌که‌
.
*بۆ نان خواردن ده‌عوه‌تی که‌سێک بکه‌ له‌ نانه‌که‌ت مه‌منوون بێ.*ئه‌گه‌ر مریشکی بۆ هێلکه‌ کردن لاسای قاز مه‌که‌وه
‌.
*بێچووی مشک هه‌نبانه‌ ده‌بڕێ
.
*عیلم ئه‌گه‌ر خۆشت نه‌وێ هه‌ر باشه‌ بیزانی
.
*سه‌گ ده‌ژی و ئێمه‌ش ده‌ژین
.
*کێچ له‌ باغه‌ڵما ئامانه‌ خانم ده‌ڵێ.
*چا به‌ تاڵی ده‌خۆنه‌وه‌ و له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشای قه‌ند ده‌که‌ن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #60  
قدیمی 01-08-2014
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


خویندنه‌وه‌ی خؤت، له خویندنه‌وه‌ی سه‌دان كتیب گرنگتره
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
خویندنه‌وه‌ی خؤت، كؤدی تیگه‌یشتنه‌كانه
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
هه‌تا ریژه‌ی خؤپه‌رستیت زؤربيت، كه‌م له خؤت ده‌گه‌یت
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
گرنگ نییه دره‌نگ تیبگه‌یت، گرنگ ئه‌وه‌یه گه‌وجانه ژیان نه‌به‌یته‌ سه‌ر
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
كه‌ی خؤتت ناسی، ئه‌و كاته بیخوتیهه‌لقورتاندن له كاروباری خه‌لكی ده‌توانیت زؤر له نهینیه‌كانی مرؤف بزانیت

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
كاریك به‌نهینی ده‌كه‌م، كه ئاشكربوو بتوانم به‌رگری له خؤم بكه‌م
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
به‌های سه‌ربه‌خؤی مرؤف له میشكی سه‌ربه‌خیدایه
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
باوه‌ربه‌خؤنه‌‌بوون، له خؤڕوانینه به چاوی سووك
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
مرؤفی گچكه ناتوانیت گه‌وره بیربكاته‌وه
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
هه‌تا نه‌زانیت چی سوكایه‌تییه، ناتوانیت له ده‌سه‌لات تیبگه‌یت
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
له ده‌سه‌لات تینه‌گه‌یت و بمریت وه‌كو ئه‌وه ‌وایه نه‌هاتبیته ژیانه‌وه
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
له نه‌زانییه‌وه دلكراوه به سیمبولی خؤشه‌ویستی
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
هه‌رچی سویندی بؤ خواردی جیگای متمانه نییه
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
هه‌تا قؤناغه‌كانی ترس نه‌به‌زینیت، ناتوانیت مرؤفیكی ئازابیت
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
هه‌رچی ویستی لیی بترسی، پیویستی به ریزلیگرتن نییه
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
نه له ترسدا ریز هه‌یه، نه له ریزدا ترس
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
مرؤفی تووره له ئه‌ركی ناحه‌زه‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
مرؤفی نائاسایی تووره ده‌بیت، فریوده‌رانه په‌روه‌رده‌كراو ده‌پاریته‌وه
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
هه‌رچی لیی بترسی لیی تیناگه‌یت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 02:11 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها