زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
06-20-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئەگەر
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
خشتێک له‌ئاسمان ناڕمێ و
چرکه‌ساتێکی ئه‌م دههره ساتمه ناکا
گه‌ردێک له‌گیانی گه‌ردوونیش
فه‌نا نابێ
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
سه‌فه‌ره سه‌وزه‌که‌ی به‌هار
دوا ناکه‌وێ و
هه‌وره خه‌سته‌کانی گوڵان هه‌ڵناپروێن
ئێواره ئاڵتونیه‌کانی جۆزه‌ردانیش
کاڵ نابنه‌وه
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
ئه‌ستێره بێ جلیوه نابێ و
مانگه‌شه‌و بێ عیشوه نابێ و
هه‌تاو نابێ به‌نارنجی زه‌ردی گوشراو
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
له‌کازیوه‌ی به‌یانێکی موحیبه‌تا
خۆ ده‌توانی
پوشی ده‌م باڕه‌شی کینه‌ی سرکیش نه‌بی
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
خۆ ده‌توانی .. دڕکیش نه‌بی
ئه‌گه‌ر پێت ناکرێ گوڵ بی
خۆ ده‌توانی
گه‌ڵای سه‌وزی لق و چڵ بی
به‌ندی عه‌لی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
06-20-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
های دنیایێ!
های دنیایێ، های دنیایێ!
نەتۆ لەئێمەتێدهگەی،
نەئێمەش لەخۆ تێدەگەین.
لەوەتای ئێمەی کورد کە هەین،
هەر لێک دەگوژین، هەر لێک دەدەین.
بێجگە لە یەکگرتن نەبێ،
بۆ دابڕان هەر کارێک دەکەین.
هاوڕێمان لە تەنگانە و دووندا،
وا فێر بووین پشتی تێدەکەین.
گەر دوژمن ئێمەی پێ نەخرا،
فێر بووین بۆ خۆمان خۆ دەخەین.
گەر بۆ پەنجەشکاندن نەبێ،
دەستمان بۆ دەست یەکتر نەبەین.
وا فێر بووین بەدستی خۆن،
بە بەرد لەئەژنۆی خۆن دەدەین.
زمانمان وا بار هاتووه،
بە چاکە باسی یەک نەکەین.
فێر بووین لەجیات بەرەو پێش چوون،
پاشەو پاش بۆ دوا ڕێ دەکەین.
فیر بووین چاو لەڕابوردوو نەکەین.
فیر بووین بیر لەداهاتوو نەکەین.
ئەگەر ئەوە رێبازمان بێ
ئەدی چۆن بەسەرکەوتن دەگەین!؟
های دنیاێێ های دنیاێێ
نە تۆ لەئیمە تێدەگەی
نە ئێمەش لەخۆ تێدەگەین.
حەسەن سوورەچۆمی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-20-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌هار
به‌هاره ، جێژنه ، شادی و پێکهنیـنه
داوه‌ته ، به‌زمه ، شایی و هه‌ڵپه‌ڕینه
ئاگری نه‌ورۆزی کوردان کرایــــــهوه
به تیشکی خۆر به‌فری ده‌م که‌ل توایه‌وه
سه‌ری هه‌ڵدا ئومێد و به‌خت و ئیــقباڵ
خه‌م و ته‌م وا به کۆ خسترانه ژێر چاڵ
نه‌ما ده‌ردی نه‌داری و بێ نه‌وایی
بڕا ده‌وری هه‌ژاری و بـێ په‌نایی
به سه‌ر چو، کوا ؟ نه‌ما زستانی سه‌ر شێت
له مـــهولا خونـــچه دیمه‌ن دائــهپــــۆشێت
له داوێــــــنی چـــــــــیا و لاپاڵی کوێستان
سه‌ره وده‌ر بوون که‌ما و مه‌ندۆک و بێ‌ژان
هه‌ڵاڵه و سوێــــسن و به‌یبون و شللێر
ده‌نه‌خشێنن چیا و پێده‌شت و هه‌ڵدێر
گه‌زیزه و نێرگس و نه‌سرین و هێرۆ
دڵی دڵدار ده‌که‌ن سه‌ودا ســـه‌ری خۆ
کاوڵانی زستانی 1374 کۆیه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-20-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هەتا باران ببارێ
هه‌تا باران ببارێت
ته‌نیا ئه‌قاقیای شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره‌م
من دڵنیام ئێسته ئیتر سیسركه ناخوێنێ.
ئیتر كه‌س خه‌ونی ئاوێنه‌یی نابینێ.
ئیتر با هه‌ڵناكات.
ئیتر لاولاو گوڵه ئه‌ویندارێكی تینوو نییه و
شاعیره‌كان له خه‌ونی ئاسۆ دا
خولیا ناژه‌نن و
ئیتر كه‌سێك نایه‌ت
كه‌سێك ناڕوات
ئێسته ئیتر هیچ كچێكی پۆشته عه‌شق رووته‌ڵه بانگ ناكات و
ناشڵێ خۆشتم ده‌وێت
ئیتر ئه‌قاقیا ته‌نیا و
شه‌قام ته‌نیا و
شار ته‌نیا و
باران له‌خۆڕا ده‌بارێ
ئێسته ئیتر قهتییهكان په‌له‌وه‌ر نین
خاتوونیش رووت نابێـته‌وه و
كه‌س له سه‌فه‌ری گوڵ ناگه‌ڕێته‌وه و
له باغچه‌ی پاشا دا هه‌ناره‌كان قه‌ت پێ ناگه‌ن و
هیچ نهێنییه‌كیش نییه و
به‌فر كۆڵانه‌كان ناگرێت.
ئێسته ئیتر په‌پووله پاییزه‌كانیش
نازانن
كه میوه‌یه‌كی گه‌ییو
له چاوه‌ڕوانیی ده‌ستێكدا ده‌مرێت.
سپێده‌كان نه‌گه‌ییون و
رێگه‌كان نه‌گه‌ییون و
هیچ رێبوارێ جانتاكه‌ی هه‌ڵناگرێ و
هیچ سه‌گێك به چێژ ناگات و
هیچ هه‌ژده ساڵهییهك پێ ناگات و
جگه‌ره‌یه‌ك ده‌ست پێ ناكا و
باوه‌ڕێك پێ ناگا و
ده‌رگه‌یه‌ك ناكرێته‌وه و
عیرفانییه‌كان نه‌گه‌ییون و
ته‌نیاییه‌كان نه‌گه‌ییون و
ئینسانییه‌كان نه‌گه‌ییون و
كچانی زستانی له‌گه‌ڵ عیرفانی ترێ دا ناخورێنه‌وه و
كه‌س میوانی زیگری ده‌روێشانه‌ی شۆڕهبییهكان نابێت و
ئیتر دڵنیام
هاوڕێكه‌م مردووه و
پێویست ناكا
بیر كه‌مه‌وه
ئێسته ئیتر دڵنیام: ئێره دووره!
به‌ڵام كه‌چی؟
به دڵنیاییه‌وه ده‌زانم
ئێسته سیسركه ده‌خوێنێت
كه‌سێك خه‌ونی ئاوێنه‌یی ده‌بینێت
با دێت
لاولاو گوڵه ئه‌ویندارێكی تینووه و
كۆسپه‌كان ده‌كاته په‌یژه و
شاعیره‌كان له خه‌ونی ئاسۆ دا خولیا ده‌ژه‌نن
كه‌سێك دێت
كه‌سێك ده‌ڕوات
ئێسته كچانی پۆشته عه‌شق رووته‌ڵه بانگ ده‌كه‌ن
- خۆشتم ده‌وێت!
ئه‌قاقیا
له درێژه‌ی شه‌قام و
خاتوونیش بۆنی ده‌كات و
شار له باران دا ته‌ڕ ده‌بێت و
خاتوونیش رووت ده‌بێته‌وه
ئێسته كه‌سێك له سه‌فه‌ری گوڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و
له باخچه‌ی پاشا دا
هه‌ناره‌كان پێ ده‌گه‌ن و
نهێنییه‌ك ده‌گری و
به‌فر كۆڵانه‌كانی گرتووه
ئێسته ئیتر
په‌پووله پاییزه‌كانیش ده‌زانن
كه هیچ میوه‌یه‌كی گه‌ییو
له چاوه‌ڕوانیی ده‌ستێك دا نامرێت
ئێسته ئیتر سپێده‌كان گه‌ییون
رێگه‌كان گه‌ییون و
رێبوارێك جانتاكه‌ی هه‌ڵده‌گرێ و
سه‌گێك به چێژ ده‌گات و
كه‌سێك ده‌ڵێت:
هه‌ژده ساڵه‌ییم گه‌ییوه و
ئێسته جگه‌ره‌یه‌ك ده‌ست پێده‌كات
باوه‌ڕێك پێده‌گات
ده‌رگه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه
عیرفانییه‌كان گه‌ییون
ته‌نیاییه‌كان گه‌ییون
ئینسانییه‌كان گه‌ییون و
كچانی زستانی له‌گه‌ڵ عرفانی ترێ دا
كولوو كولوو ده‌خورێنه‌وه.
ئێسته كه‌سێك
میوانی زیكری ده‌روێشانه‌ی شۆڕهبییهكانه
ئێسته ئیتر هاوڕێكه‌م نه‌مردووه
ئێسته ئیتر ئێره نزیكه و
من
هه‌تا باران ببارێت
ته‌نیا ئه‌قاقیای شه‌قامه‌كانی ئه‌م شاره‌م.
حسێن جه‌وانشیر – بۆكان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-20-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تامی عیشق
هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
سهرخهوێکه ، ئاڵ‌و واڵا
گێڕانه‌وه‌ی خه‌یاڵێکه
لای ئه‌وانه‌ی چوون به‌ساڵا
ئه‌گه‌ر وابێ تاکو مردن
من له‌عیشقی تۆ مه‌منونم
کهلهترۆپکی گه‌نجێتیا
ویقارت به‌خشی به‌بوونم
هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
زیندانێکه بۆ ئه‌ساره‌ت
بژاری به‌رهه‌م و مایه‌ی
لهدهستچوونهو هه‌ر خه‌ساره‌ت
ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌ڵێم شه‌رته
ده‌ست بهدهرگاکهوهی بگرم
به‌شکو کاتی روح سپاردن
له‌باوه‌شی تۆیا بمرم
هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
سێبه‌ری وه‌همێکه بێ ڕه‌نگ
سه‌دای ده‌نگێکی ته‌نیایه
لهشیوێکا ، مات و بێده‌نگ
ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌ڵێم ڕازیم
که‌ئه‌و ده‌نگه ده‌نگی تۆ بێ
فه‌نا بونێکی چه‌ند خۆشه
روحم له‌تۆیا نغرۆ بێ
هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
ده‌شتێکی دێمه ، بێ داهات
نهدهسکهنهی چه‌پکێ ئومێد
نه‌گوڵه وهچنهیهکیش ئه‌دات
ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌ڵێم بۆ من
چ پێده‌شت و چ سهحرابێ
به‌هه‌شتێکه ئه‌گه‌ر ته‌نیا
نه‌مامی به‌ژنی تۆی تیابێ
هه‌ندێ پێیان وایه عیشق
هه‌ر مهراقهو ژانی به‌سوێ
نهئهیبیستن ، نهئهیبینن
نهلهمس و تام و بۆن ئه‌کرێ
ئه‌گه‌ر گومان بێ لای ئێوه
له‌لای من وه‌ک یه‌قین وایه
لهتهفسیرو شه‌رحی ژینا
وه‌سفی عیشق وه‌ک هی خوایه
بەندی عەلی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-20-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
" هه‌ندێ په‌یڤی ساده "
پڕی خه‌می تۆ
پتر له گشت
گوێزه پووکه‌کانی خۆشی
به ژیانی هۆگر کردووم .
نازی چاوی بازت
زۆر جوانتر و
ڕوونتر
له قسه‌ی وشکی
مامۆستا دڵڕه‌قه‌کان
ژیانی پێ ناساندووم .
بۆ هه‌میشه خه‌متم
له دڵایه و
قوتابی ئه‌و
قوتابخانه‌یه‌م
ئه‌زیزه‌که‌م !
ئومێد سەلیمی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-20-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
عیشقی تۆ
کارمامزێکی ناسکه
و
منیش
گورگێکی چاو چنۆک .
قه‌ت
تێر
نابم .
ئومێد سەلیمی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-20-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تۆ
هه‌ی .
بۆیه
دونیا
جوانه
و
منیش
ده‌ژیم .
ئومێد سەلیمی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئێواره‌پاییزێکی کچاوییه‌بانه‌و
نیمهلهتیفهیهک له‌ده‌ستما و
لهههستماوعهتیفهیهک
له‌به‌ر پێشما
هیچ حیز تێگهرهیهک : جا " ماتۆڕ "
ئێواره‌پاییزێکی فێنکه‌و
شلکێنهیهک چاوم لێ ئهترۆکێنێ و
من باشترهنووسهرێکی وڵگهرد بم
تا زه‌لیلی پیرهشل خاتۆنێک .
دادێ بێ ده‌سه‌لات خۆر
کهناکاتهوهروون دڵم و
شه‌کرم خواردبێ ئه‌گه‌ر
بکه‌م کوفرانی نیعمه‌تت
چونکا نیه.
ئێواره‌پاییزێکی کچاوییه‌بانه‌و
قه‌برم ئه‌م پیاده‌ڕۆ رهنگینانهو
سه‌برم هه‌ر نه‌بێ هه‌ر نه‌بێ
ئه‌م شێعرهنا سه‌نگینانه ،
بهبازاڕا فرمێسکێکم و
ئێواره‌پاییزێکی کچاوییه‌بانه‌و ...
زاهد سوری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌ش وێنهشێعر
(1)
له‌ته‌نیشت سه‌همناکیته‌وه
سرتهپهپوولهیهکم و
لهقاڵدرمهکانی زه‌ینم ناچنه‌سه‌ر ، هه‌یبه‌تت و
پێت ههمیشهپهیکهرێکهلهمه دانی ڕامانما
کهنهدێی کهنهدێی
هێندهنیشتهجێی زه‌مه‌نی
(2)
له‌ناوه‌ندی ده‌ریاییه‌کانی چاوانت
حه‌ژمه‌تێکن هه‌ناسه‌م و
ههمیشهلهم جه‌زر و مه‌دده‌دا
له‌که‌ناری ئه‌م دورگه
گریاناوی و بێتاقه‌ت هه‌ورێکن : ده‌ستم
(3)
له‌م قرتێنهسهر له‌به‌ر بێ رۆحانه‌دا
کامهدهست بیکاته‌وه‌و کامهسینگ ئاره‌زوم بکات
باخه‌و بۆ به‌یانی بمانبات
لێگه‌ڕێ له‌م وه‌ڕه‌زیه .
(4)
له‌ته‌نیشت سههمناکیتهوهکوانێم ؟
کوا من :
به‌عه‌سای که‌سێک
به‌ئیشاره‌ی دۆشاومژه‌ی پێغه‌مبه‌رێک بتروخێنم
هاکوا
کوانێم؟
(5)
پرووشه‌ی سارده‌مه‌نی قژت و
ئه‌و تاڤگهسهرتاپامهرگهی
نهلهڕۆمانسیهتمدا و نهلهسروشتما
ئه‌و جهستهنیوهروتهی
نهلهشههوانیهکانی حه‌قیقه‌تم و نه
لهمهجازیهتی فانتازیکما تۆی
با بوه‌رێ و
شێعر گسکێک بێت راتماڵم.
(6)
که‌م وانه‌بووه
که‌سێحراوی چێژێک بم و
دواتر لهئیستهعارهما وێنهبیت
فغانی من هێندهوێنهن
شێعر به‌لایه‌ک
شعوریشم لهسێحرتدا بێ وێنه‌یه .
زاهد سوری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 35 نفر (0 عضو و 35 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 10:48 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|