بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #661  
قدیمی 06-24-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض لێره‌و له‌وێ



لێره‌و له‌وێ


لێره‌دا


شه‌قام


دوگمه‌کانی کردۆته‌وه‌و


سه‌د کلیل خه‌ریکی کردنه‌وه‌ی قوفڵێکن


لێره‌دا گلێنه‌ی چاویش


وه‌ک دوو کۆتری شپرزه‌ن


له‌وێدا


بان و کۆڵانان


که‌ڕ و کاسی


فڕه‌ی باڵی بێ ئۆقره‌ییانن و


لێره‌دا


هێڵی قه‌ڵه‌می وێنه‌ونه‌که‌ت


ئه‌وه‌نده‌له‌دوو توێی


په‌ڕه‌ی کاغه‌زی ئاڵاواڵای


تامه‌زرۆ


له‌سه‌ر لاقێک راوه‌ستاوه‌


به‌رگی تۆزی پشت‏گوێخراوی


خۆی له‌خۆی ئاڵاندوه‌


شوشه‌عه‌تره‌که‌یش


ئه‌وه‌نده‌بۆنی به‌خۆوه‌کردوه‌


چ ماچی دی هیچ بۆنێکی‏تر ناناسێته‌وه‌و


لێره‌دا


هه‌واڵ وه‌ک پۆسته‌چی


کۆڵان به‌کۆڵان و


قوژبن به‌قوژبن


له‌گه‌راندایه‌


له‌وێدا


نه‌هه‌وای هه‌واڵێک له‌پرسینه‌و


نه‌باسی له‌خواستی بوخچه‌که‌ی سینگم له‌ئارادایه‌


لێره‌دا پیته‌کانی ناو کتێب و جه‌ریده‌کانیش


جموجۆڵ و مقۆ مقۆیانه‌


ئاره‌زوی نوسین و


دارشتنی چیرۆکێکی‏تریان له‌سه‌ردایه‌


لێره‌دا


من نامه‌وێ ده‌ست له‌م چیرۆکه‌هه‌ڵگرم

عه‌تا سه‌لیمپور
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #662  
قدیمی 06-24-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ئالپاچینۆ



ئالپاچینۆ


پیره‌مێردێک ئاوه‌ژوو چه‌ترێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌


خه‌تی دامێنی پاڵتۆکه‌ی خیابانێکی بێ بڕانه‌وه‌یه‌‌


باران له‌ناو چه‌تره‌که‌یدا حه‌وزێکی ره‌ش دروست ئه‌کات و


ماسیه‌کانی حه‌وزه‌که‌له‌گیرفانیا تینویانه‌


که‌سێکیش له‌ته‌نیشتیه‌وه ‌ته‌نیایه‌


جگه‌له‌دڵۆپی باران و ئاوی دامێنی گوێسپانه‌کان که‌سێک ده‌نگی لێ نایات


پیره‌مێردێک ده‌ستی که‌سێکی ته‌نیای گرتووه‌


ئاوه‌ژوو سه‌مای تانگۆ ئه‌که‌ن


دنیاش ره‌ش و سپییه‌ ...


بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکه‌م ئالپاچینۆ کۆتایی به‌فیلمه‌که‌ی هێنابوو


ره‌زا سوری

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #663  
قدیمی 06-24-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض سنوور



سنوور


سه‌رم په‌یوه‌ستی سنگت ده‌بێ


مه‌مکه‌کانت ته‌ر


پرچه‌کانت ئاڵۆز


ده‌ستم به‌تاڤگه‌کانیدا دیته‌خوار


نیگات روبارێکی بێ بڕانه‌وه‌یه‌


له‌ناکاو ...


ئاسمانم لێ ده‌بێته‌وێرانه‌شارێک


زه‌ویم لێ ده‌بێته‌کوێره‌رێگایه‌ک


ناتوانم پێخاوستر له‌وشه‌کانی تۆ بم


به‌رداوی تر له‌نیگای تیزپێت


سێبه‌رێک دێته‌نێوان ئا‌مێزمان


په‌ڵه‌هه‌وری نامۆیی یه‌خه‌مان به‌رنادات


مه‌مکه‌کانت له‌رومه‌تم جیا ده‌بنه‌وه‌


تاڤگه‌ی پرچه‌کانت له‌هاژه‌ئه‌که‌وێ ...


ده‌ستم به‌له‌مێکی له‌وشکانی که‌وتوه‌


تارمایی چاوه‌کانمان ماچ ئه‌کات


تۆ... په‌یوه‌ستی سێبه‌ره‌که‌ئه‌بیت و


سه‌رم ... په‌یوه‌ستی دیوار




ره‌زا سووری

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #664  
قدیمی 06-24-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض سکاڵا


سکاڵا



هێشتا کوڵمی گه‌شی کیژی ئه‌نفال خۆڵ نه‌یڕزاندبوو


سکاڵای ده‌رونم برد بۆ نیشتمان


هه‌ناسه‌ی هه‌ڵکێشاو وتی :


خۆڵ له‌هه‌موو که‌س باشته‌ره‌،


جه‌سته‌ی ناسکی کیژه‌کان و چاوی گه‌شی مناڵه‌کانمان به‌ئه‌مانه‌ت هه‌ڵئه‌گرێ


وتم : ئه‌گه‌ر ده‌می سه‌گی لێدرابێ چی ؟


وتی خوا به‌ده‌می سه‌گ پیس نابێ


ره‌زا سووری

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #665  
قدیمی 06-24-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض پرچ



پرچ


پرچ دێته‌خوار ...


پرچ دێته‌لا ...


پرچ هه‌ڵئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ...


به‌ڵام پرچ نایاته‌قسه‌ ...


باسی ئه‌وه‌ناکات که‌دوێشه‌و تا کازیوه‌ده‌ستم له‌کۆڵانه‌کانیا پیاسه‌ی ئه‌کرد

ره‌زا سووری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #666  
قدیمی 06-24-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



ئێره‌بێجگە لە رەزا کەسی لێ نیە


حەزم لە گوزەرە
مژدی تێپەر بوون ئەکەم
لە تاسەی رۆشتنام
تۆ لە ناوەختا شەیدا ئەبی
بێ پاسپۆرت تێپەر ئەبیت
لەهەرچی منە
ناتوانم لە بزافی سینەتا هەڵپروێم
ناتوانم لە گۆڤەندی دەنگتا میڕا بم
ناتوانم لە شیددەتی تۆدا سپی بم
قووڵم لەبزاف
پڕم لە گوزەر
حەزم لەشتێکە کە ناوەختە
مژدی داکوتران ئەکەم
لەتاسەی هەڵواسینام
لەم شارەدا پڕ بەدڵ حەزم لە وەستانە
...
رەزا ئەبم لە تۆدا
...
لەتاسەی هەڵوەرینام
مژدی بۆ رووخان ئەکەم
هەناسەکانم تێپەڕی وەستان ئەبن
مژدی بۆ هەرچی هەرچیە ئەکەم
حەزم لە داڕمانە
پێویستم بۆ هەڵپروان
رەزا نابم لەناوەختا
لەتاسەی هەموو هەرچیەکانام
لەم دێڕەدا پڕ بەدڵ تاسەی گوناە ئەکەم
لەم شێعرەدا پڕ بەدڵ مژدی بۆ وڕمانێک ئەکەم
تاسە ئەکەم پڕ بە جێیەک
تۆ لە مندا غوربەتیت
تۆ لەناخمدا پڕ پڕیت
لەوانەیە زەرووریم بۆ داهێنان
تۆش
دزە ئەکەیتە ناخم
بەڵام

ئێره‌بێجگە لە رەزا کەسی لێ نیە


ره‌زا سووری

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #667  
قدیمی 06-24-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


هه‌نگاوم که‌هه‌ڵێنا


ده‌ستێک له‌سه‌ر شانم بزوا


روم کرده‌ته‌نیا په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م


ده‌ستێک دایخستبوو


رووم کرده‌ده‌رگای ژوره‌که‌م


ده‌ستێک توند گرتبوی


ده‌ستم برد بۆ ته‌نبوره‌که‌م


ده‌ستێک سیمه‌کانی پچراندبو


ده‌ستم برد گڵۆپه‌کان داگیرسێنم


ده‌ستێک شکاندبوونی


ویستم دانیشم که‌سێک فه‌رشه‌کانی بردبو


شله‌ژام ، ویستم سه‌رم به‌م به‌دیوارا


که‌سێک دیواره‌کانی روخاندبو


ویستم هاوار بکه‌م ئه‌ی خوا ...


که‌سێک ئه‌ویشی لێستاندبوم



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #668  
قدیمی 06-24-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

غه‌زه‌ل


1



په‌پولـه‌ی دڵ چلــۆن ژاكـاوه‌بی تۆ


به‌ئاهی غه‌م په‌ڕی ســـوتاوه‌بــێ تۆ


ده‌نا،كه‌ی بێ‌گوڵی رووت ئـه‌ی ئه‌زیزم


به‌یادی ئه‌و،شه‌وان گــــریــاوه‌بێ‌تۆ


به‌جه‌سته‌ی ،دیلی له‌ش بووئێسته‌ئاخۆ


له‌نــاولاشــه‌ی سڕی من ماوه‌ بێ‌تۆ؟


گڕوی گرتبوو له‌ شێعری دوو پـه‌ڕی لێو


نه‌هاتی،تۆ،له‌ ئـــه‌وتۆراوه‌بــێ‌تۆ


ئه‌تۆڕۆشتی وسه‌فه‌رخۆش،پێت نه‌زانی


له‌جێ‌ژوانگه‌ت چلــۆن سوڕاوه‌بــێ‌تۆ


له‌ئاسمــانی ژیـان ئــه‌وشاهه‌ڵۆبوو


به‌ئه‌ستۆی من قه‌ســـه‌م ،دۆڕاوه‌بێ‌تۆ


ئه‌تۆبایه‌و گــڕی عه‌شق وپه‌ڕی ئــه‌و


نه‌وه‌ك،لــه‌خوێنی دڵ گه‌وزاوه‌ بێ‌تۆ


په‌پوله‌ی دڵ كه‌هیچ ،دڵ هه‌ر وه‌كوئه‌و


ئه‌وێستاشاعـریش فه‌وتـــاوه‌ بێ‌تۆ






غه‌زه‌ل


2



وابه‌هــاره‌وچـاوه‌كانت نێرگزی شـــــه‌هلایــه‌بۆم


شێعری من مه‌جنونی بێ كه‌س عه‌شقی تۆله‌یلایه‌بۆم


ره‌مزی نــه‌ورۆز لالــه‌زاره‌واله‌ناكـــاوهــ ‌ڵوه‌ری


لاله‌كه‌ی من لێـــــوی تـۆیه‌هه‌رده‌كــالایلایه‌بۆم



* * *


ده‌شتی وشكی كوڵــمه‌كانت سه‌یــره‌واسه‌یرانه‌بۆم


لێوه‌كه‌ت كانه‌ی ئه‌وین وزوڵفــه‌كه‌ت هه‌یوانه‌ بۆم


شه‌وسه‌ری داخست له‌رووم وخۆری چــاوت هاته‌روو


شه‌رته‌تاكووخۆری من بێ‌عه‌شقی تـۆپه‌یمانه‌بۆم




محه‌ممه‌دمسته‌فازاده‌


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #669  
قدیمی 07-01-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


به‌خت

باسی به‌ختی چیم بۆ ده‌كه‌ی ؟ ئـــه‌و خه‌مه‌م بیر مه‌هێنه‌وه‌
سه‌یری به‌ری ده‌ستم مــــه‌‌كه‌ بورجه‌كه‌شم مه‌خوێنـــــــــه

چیتر قاوه‌م بۆ مه‌گره‌وه‌و په‌ر په‌ر گول ‌مه‌وه‌رێنـــــــــــــه‌
ئه‌ستێره‌ی به‌خت نابینی واز لــه‌‌ سه‌یری ئاسمان بێنـــــه‌

رۆژی خۆشم دیاریی مه‌كه‌ تۆ دلی چیم ده‌ده‌یتـــــــــــه‌وه
وا تێنه‌‌گه‌یت كه‌ ده‌توانیت ده‌رگای بــــه‌‌ختم بكه‌یتــــــــه‌وه

‌هێشتا عیشق تلیاك ئاسا به‌ نهێنی ناوی ده‌بـــــــــــــــرێ
به‌خت چی بكات كه‌ عاشق بوون وه‌كو تاوان سه‌یر بكرێ

رۆژگارێكی هێند دلڕه‌قه سۆزی عیشق ناگاته‌ گـــــــــو‌ ێ
بـــــي‌خت چیبكا ... گولي عيشق لـــــه‌م خاكه‌دا ناپشكوێ

به‌خت چیبكا له‌خۆشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری هه‌زارئه‌فسوس
كه‌ژیان دۆراندن بێ بـــــه‌درۆیه‌كی وه‌ك چــــــاره‌نووس


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #670  
قدیمی 07-01-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


له‌بیرتا گشت ئێواره‌یه‌ك لێوت بۆ گه‌ش ده‌كرد
به‌سوراوی لێوت لێوم سور ده‌بوو

له‌بیرتــــا شــه‌وانه تێر لـــــه‌ئامێزت ده‌گرتم
تــا چــــاوه‌كـــانم تێر خه‌و ده‌بوو

ئه‌ی بۆ نه‌تهێشت تێر بۆنی گولی ئه‌وینت بم
كه‌دلم وه‌ك په‌پولـه عاشقی گول بوو

ئــــه‌ی بــۆ لـــه مالــی دلــت ده‌رت كــــردم
كه دلم له‌و مـاله مالی تری نــه‌بوو

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 14 نفر (0 عضو و 14 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 07:58 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها