زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
09-22-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قه‌ڵای دمدم (تۆڵه‌ی بێ تاوانی!)
قه‌ڵای دمدم
(تۆڵه‌ی بێ تاوانی!)
(1)
سه‌رچاوه‌كانی مێژوو به درێژی باسی ئه‌و رووداوه گرنگه‌ی ساڵی (1608)ی له دایكبوونیان كردووه .له رووی گێڕانه‌وه‌ی مێژووییه‌وه به ئاسانی ده‌توانین له سه‌رچاوه فارسی و كوردییه‌كاندا بۆ راستی ئه‌م بوێری وبه كۆمه‌ڵ شه‌هیدبوونه‌ی كوردانی سهرشۆڕنهكهری قه‌ڵای دمدم بگه‌ڕێین.
قاره‌مانانی قه‌ڵای دمدم به سه‌ركرده‌یی (خانی له‌پ زێڕ) تا دوا هه‌ناسه و دوا دڵۆپی خوێن له گه‌ڵ داگیركه‌ر دا شه‌ڕیان كرد و به كۆمه‌ڵ مردنیان له سه‌رشۆڕكردن به باشتر زانی .
ئه‌م تابڵۆ بێ وێنه‌یه له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا زۆر به به‌ربڵاوی ره‌نگی داوه‌ته‌وه . ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له داستانه‌كانی تر له داستانی فۆلكلۆره‌وه بۆ داستانی نووسراو و هه‌ڵبه‌ست گۆڕابن ، ئه‌وا داستانی قه‌ڵای دمدم له رووداوی مێژووییه‌وه بووه به داستانی فۆلكلۆر و له داستانی فۆلكلۆریشهوه بووه به چیرۆكی سه‌ر شانۆ و رۆمانی نوێ .
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مه‌وه تا ئه‌مڕۆ ئازایه‌تی جه‌نگاوه‌رانی قه‌ڵای دمدم له سه‌ر زار و زمانی گۆرانی بێژ و به‌یت بێژانی كورده و له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستاندا به هه‌موو زاراوه‌كانی كوردی ده‌گێڕدرێته‌وه .
ئه‌و رووداوه تراژیدیایه‌ی قه‌ڵای دمدمی لێكه‌وتۆته‌وه ، ئه‌وه‌ندی بڵێی تاڵ و دڵڕووشێن و برینێكی به‌رین و قووڵه ، هه‌ندێكی بڵاو كراوه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆری تا ئێستاش له ده‌روازه‌ی گه‌روه‌كاندا له به‌ر زۆر بۆیان ! هه‌ر وا به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه . رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان گه‌لێك له ئێمه زیاتر بایه‌خیان به كاره‌سات و رووداوی قه‌ڵای دمدم داوه و وهریشیانگێڕاوهتهوه سه‌ر زمانی خۆیان .
زانای كوردزمانی رووسیایی (ئۆردیخانی جه‌لیل) چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی به‌رگوێ كه‌وتووی له كاره‌ساتی داستانی دمدم وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی رووسی و له گه‌ڵ پێشهكێكی به پێزدا له ساڵی (1967)ی زایین‌دا بڵاوی كردۆته‌وه .
ئه‌سكه‌نده‌ر به‌گی توركمان – نووسه‌ر و میرزای ده‌رباری شاعه‌بباسی سه‌فه‌وی ،كه بۆ خۆی شاهیدی ئه‌و له‌شكركێشییه و گرتنی قه‌ڵای دمدم بووه ، له لاپه‌ڕه‌كانی (817-807)ی كتێبی (عاله‌م ئارای عه‌بباسی) دا ، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ له مێژوونووسه چه‌واشه‌كاره‌كان ، مێژوو بۆ پێخۆش‌بوون و بهردڵكهوتنی كه‌س و بوغزاندنی كه‌س ناشێوێنێت و راستییه‌كان وه‌كوو خۆی ده‌گێڕێته‌وه . به راشكاوی له ده‌ورانی ره‌شی سه‌ره‌ڕۆیی كوشت و كوشتاری پاشایه‌كی وه‌كوو شاعه‌بباسی زۆردار و پیاوه‌تی ئه‌میرخان و ئازایه‌تی كوردان ده‌دوێت و بێ په‌رده دوژمنایه‌تی ئه‌و شایه له گه‌ڵ كوردان ئاشكرا ده‌كات كه چۆن به خوێنی سه‌ریان تینوو بووه و ده‌ڵێ :
- ((له نێو كورداندا باوه ده‌ڵێن : له پێش ئیسلامدا، له سه‌رده‌می ساسانیه‌كان هه‌ر له‌و شوێنه قه‌ڵایه‌ك هه‌بووه كه پێی گوتراوه ، قه‌ڵای دمدم . ئه‌و قه‌ڵایه له شه‌ڕێكی مه‌زندا گیراوه و خاپوور كراوه .
قه‌ڵای دمدم له سه‌ر دوندی كێوێكی یه‌كجار به‌رز دروست كراوه ، كه پارچه به‌ردێكی درێژی ته‌سكی باریكه ، چه‌شنی پشتی گا . لای باكوور و باشووری قه‌ڵاكه ، دوو دۆڵی زۆر قووڵ هه‌یه كه كه‌س ناتوانێ پێیان هه‌ڵگه‌ڕێ ، هه‌ر بۆیه ئه‌م دوو به‌ره‌ی قه‌ڵاكه پێویستی به دیوار و شووره نییه .
له لای رۆژهه‌ڵاته‌وه پاڵی وه به‌رزایی چیا داوه و شووره‌یه‌كی زۆر ته‌واوی بۆكێشراوه و بورجی بڵندی هه‌ن و ده‌رگایه‌كی هه‌یه .
لای رۆژاوا كه له گۆڕایی نزیكتره ، شووره‌یه‌كی یه‌كجار قایمی هه‌یه و ده‌رگایه‌كی به‌ره‌و باشوور ده‌كرێته‌وه . له ده‌روازه‌كه‌وه بۆ عه‌رز، رێگایه‌ك به نێو به‌رداندا هه‌یه كه هێنده باریك و ته‌نگه‌به‌ره ،سواركارێكی به زه‌حمه‌ت تێوه ده‌چێت...
ئاوی قه‌ڵا له ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره دا ئه‌نبار ده‌كرێت ، كه به هۆی به‌فر و بارانی ساڵ ئاوه‌كه‌ی دابین ده‌كه‌ن . به‌ڵام له لای باكووره‌وه ، له نێو گڵیدا ، نیزیكی قه‌ڵا ، كانیه‌ك هه‌یه ئاوه‌كه‌ی زۆر كه‌مه ، ئه‌میرخان جۆگه‌ی بۆ كێشاوه و رێی بۆ كردووه‌ته‌وه و خستوویه‌ته سه‌ر ئه‌ستێره‌كه . ئاوی ئه‌و كانیه له ئێواره‌وه تا به‌یانی ئه‌ستێره‌كه پڕ ده‌كات ، به‌ڵام هه‌ر به‌شی رۆژێكی قهڵانشینان ده‌بێت ...
ئه‌م قه‌ڵایه له پێنج قه‌ڵا پێكهاتووه ، یه‌كیان ئه‌سڵی قه‌ڵاكه‌یه ، دووهه‌میان قه‌ڵای خواره‌وه ، یه‌ك (سوڵق) و یه‌ك (بوزڵق) و ئه‌وی دیكه‌یان بورجی گه‌وره‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای رۆژهه‌ڵاته ، كه له پێشدا باسمان كرد . هه‌ر پێنجیان ئه‌وه‌نده به‌رز و قایمن ، كه په‌یكی تیژڕۆی بیر و مێرووله‌ی خه‌یاڵ رێ‌یان تێ نابات و وێیان ههڵناگهڕێت ...
كاتێك خاوه‌ن شكۆ (ئیعتمادولدهوله) وه‌زیری شاعه‌بباس له گه‌ڵ ئه‌میره‌كان بڕیاری گرتنی قه‌ڵا ده‌ده‌ن ، خه‌یمه و باره‌گای شه‌ڕی له ده‌وره ده‌خه‌ن . ده‌سبه‌جێش پێنج سه‌د تفه‌نگچی له له‌شكری تایبه‌تی خاوه‌ن شكۆ شاعه‌بباس به سه‌ركردایه‌تی سهفهرقولی به‌گی یوزباشی و قۆڕچییهكانی ، ده‌گه‌نه جێ . گه‌نجعه‌لی خان‌یش ، كه له ته‌ورێز بوو ، به له‌شكرێكی په‌رداخه‌وه به هیمدادیانهوه دێت .
به‌ره‌كانی شه‌ڕ به‌م چه‌شنه له دژی ئه‌میرخان دابه‌ش كران :
حه‌سه‌نخان و ئه‌میرخانی هاوڕێی و تفهنگچیهكانی ئیسفه‌هانی كه میرفهتاح سه‌ركرده‌یان بوو ، بۆ به‌ری رۆژهه‌ڵات دانران و به‌ری رۆژاواش به پیربوداقخان ئه‌سپێردرا . مراد سوڵتانی چینی و خه‌لیل سوڵتان و محه‌ممه‌د ته‌قی به‌گ ، له به‌رامبه‌ر قهڵایچهی بوزڵق راگیران و پاراستنی ده‌روازه‌ی ئه‌ولا به گهنجعهلیخان ئه‌سپێردرا . تفه‌نگچیانی مازنده‌رانی ده‌گه‌ڵ سهفهرقولی به‌گ و قۆڕچی چگنی بۆ به‌ری باكووری قه‌ڵا دیاری كران . بهرخورداربهگی ئه‌نیس و تۆپچییه‌كانی ، به دوو تۆپی گه‌وره و یه‌كی بالیمزهوه دامه‌زران.قه‌بان سوڵتان بیگدلی به سه‌ركرده‌ی تۆپخانه دانرا .
سه‌ره‌تا تۆپێكی بچووكیان له ده‌ریای ره‌شه‌وه به كه‌شتی هێنا و له سه‌نگه‌ری حه‌سه‌نخان دابه‌سترا ...
جه‌لالییه‌كان به سه‌ر به‌شه‌كانی له‌شكر دا دابه‌ش كران . پێنج هه‌زار توومه‌ن زێڕی شا عه‌بباس كه بۆ باربووی جه‌لالییه‌كان هێنرابوو ، به سه‌ریاندا دابه‌ش كرا . بۆ هه‌ر هۆزێكیان جێ هه‌وارێك له پێش چاو گیرا ...
له به‌ر وشكه‌ساڵی و كه‌م بارانی ، ئاوی ئه‌ستێره‌كه‌ی قه‌ڵا زۆری له كه‌می دابوو ، ئه‌وه‌ی مابووش بۆنی گرتبوو و بۆ خواردنه‌وه نه‌ده‌بوو . قهڵانشینهكان له به‌ر كه‌م ئاوی سه‌خڵه‌ت ببوون و وه‌ك ماسی نێو تۆڕ ، هه‌ڵبه‌ز ههڵبهزیان بوو . له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئازایانه شه‌ڕیان ده‌كرد .
كورده‌كان له به‌ری به‌یانییه‌وه ده‌ڕژانه سه‌نگه‌ره‌وه و شه‌ڕی باشیان ده‌كرد . ده‌م به ده‌م هاڕه‌ی تیژپه‌ڕی تیری ئه‌وان په‌یامی ئه‌جه‌لی به گوێی غازییه‌كاندا ده‌چرپاند .
له سه‌نگه‌ری حهسهنخانهوه ئه‌و تۆپه‌ی به‌ره‌و بورجه‌كه دامه‌زرابوو ، پاش بیست رۆژ ، بگره مانگێك تۆپ باران ، چڕژێكی له بورجه‌كه كردبوو ، به‌ڵام هێشتا وا نه‌بوو كه‌س پێیدا وه‌سه‌ر بكه‌وێت .
به‌رده‌وام له ههواڕا به تۆپ و تفه‌نگ ، له ئه‌رزه‌وه به نێزه و شمشێر و گورز و خه‌نجه‌ر و تیر و كه‌وان و تووره‌كه و سه‌وه‌ته رێژكردنی سه‌نگه‌ران ، له ژێر ئه‌رزه‌وه به بودڕ و خه‌نده‌ك لێدان ، هێرش ده‌كرایه سه‌ر قه‌ڵا .
كورده‌كان زۆر هه‌راسان ببوون . كه شه‌و رادهشكا ، لاوی ئازا و ته‌یار و په‌رداخ و چه‌كدار ده‌هاتنه ده‌رێ و له ده‌وره‌ی سوڵق ، شه‌ڕ ده‌س پێده‌كرا و ئازایه‌تیان ده‌نواند .له‌م لایه‌شه‌وه مه‌شخه‌ڵ هه‌ڵده‌گیرسان و له به‌ر رووناكایی مه‌شخه‌ڵان ، تفهنگچییهكان به‌ربه‌ره‌كانیان ده‌كرد . هه‌موو شه‌وێ ژماره‌یه‌ك له هه‌ر دوو لایان ده‌كوژران و بریندار ده‌كران ...)
دوای گه‌لێك فرت و فێڵی نامرۆڤایه‌تیانه ، كه هه‌ر هیچیان پێ له گه‌ڵ قه‌ڵا و قهڵانشینانی ناكرێت ، له رێگایه‌كی تره‌وه بۆی ده‌چن و به پێی پیلانێكی له پێشدا دارێژراو داوای وتووێژ له گه‌ڵ خان ده‌كه‌ن و لێی ده‌گێڕنه‌وه میوانیان بێت و به رواڵه‌ت پێك بێنه‌وه . با بزانین ئه‌سكه‌نده‌ر به‌گ ئه‌و باسه‌مان چۆن بۆ ده‌گێڕێته‌وه :
- (( خان ئه‌بداڵی موكریانی ناردرایه قۆناغی ئه‌لیاس خه‌لیفه ، كه له‌و كاته دا ئه‌لیاس خه‌لیفه خۆی له سه‌نگه‌ر دابوو . كاتێك هاته‌وه ، دیتی خان ئه‌بداڵ به خۆی و هاواڵهكانییهوه به چه‌كه‌وه دانیشتوون ، ئه‌لیاس خۆی له خزمه‌تكاره‌كانی تووڕه كرد ، كه بۆچی چه‌ك و به‌رگی شه‌ڕتان له براده‌ران وه‌رنه‌گرتووه كه سووك و ئاسووده دابنیشن . ئه‌وسا فه‌رمانی ده‌ركرد كه چه‌ك و به‌رگی شه‌ڕیان لێ وه‌ربگرن .
خان ئه‌بداڵ و هاوالهكانی وه‌كوو پیلانێك هه‌ست به‌و هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ن و ده‌سبه‌جێ له جێی خۆیان راده‌په‌ڕن و شیران هه‌ڵده‌كێشن ، ئه‌لیاس خه‌لیفه ده‌كوژن و چه‌ند كه‌س له خزم و پیاوه‌كانیشی له نێو خێوه‌تدا بریندار ده‌كه‌ن . غازیه‌كانی قهراداغلوو به مه ده‌زانن و به شیری رووته‌وه له خێوه‌ت وه‌ژوور ده‌كه‌ون ، خان ئه‌بداڵ و هاوڕێكانی له‌ت و په‌ت ده‌كه‌ن .
ئه‌وجار قزڵباشی غهزاكهر ڕۆ بوونه شیران و ده‌سه‌ر كه‌سه‌وه نه‌چوون . له‌شكری تووڕه ، وای ده‌ست به كوشتار كرد ، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌ش مانگ له وه‌ی پێشیش هاتبوونه ده‌ر ، ده‌رباز نه‌بوون . ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه سووتا . ئه‌وانه‌ی له قه‌ڵاش مابوونه‌وه ئاسه‌واریان لێ نه‌هێشتن ... ))
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
09-22-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قه‌ڵای دمدم
(تۆڵه‌ی بێ تاوانی!)
(2)پوخته‌ی رووداو !
ئه‌و تراژیدیا مێژووییه‌ی كوردان له سه‌رده‌می پاشایانی سه‌فه‌وی به ناوه‌كانی (شا تهههماسوب ، شا محه‌ممه‌د و شا هه‌باس) و جیاوازی فكری بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی ناوچه‌ی ورمێ و به تایبه‌ت كوردانه بیركردنه‌وه‌ی دڵسۆزێكی نیشتمانپه‌روه‌ری وه‌كوو (خانی له‌پ زێڕ) دا سه‌ری هه‌ڵداوه .
له‌و كات و سه‌رده‌مه دا حه‌مه‌د به‌گ یه‌كێ له پیاوه رهنێوكهوتوو و ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی به‌ره‌بابی ئه‌میر به‌گ (خانی له‌پ زێڕ) دوا مردنی شا تهههماسووب و هاتنه سه‌ركاری شا محه‌ممه‌دی جێنشینی كه بۆره پیاوێكی بووده‌ڵه و گه‌نده بووه، به پێی ره‌وشتی هه‌میشه‌یی كوردان كه تا ئێستاش وه‌فادارترین نه‌ته‌وه به دینی پیرۆزی ئیسلامن و هه‌میشه به دڵێكی پاكه‌وه موسڵمان بوون و هه‌ن ، به لایه‌نگری له ئیسلام و دژایه‌تی له گه‌ڵ شامحه‌ممه‌د ، ره‌گه‌ڵ تور‌كان ده‌كه‌وێت و شاری ورمێ به به ده‌ست توركانه‌وه ده‌دات . ئه‌میر به‌گی لاو و خوێنگه‌رم كه ده‌زانێ تورك به فێڵ موسڵمانن ، ئه‌و كاره‌ی میرمحه‌ممه‌دی ئامۆزای به هه‌ڵه داده‌نێت و ره‌خنه‌ی لێده‌گرێت ، به‌ڵام چونكوو رێز له ویسته‌كه‌ی ناگیرێت و میر به گوێی ناکات ، ئازایانه هه‌ڵوێست ده‌گرێت و به ئاشكرا سه‌ر بۆ یاسای تور‌كان و بۆ فه‌رمانی حه‌مه‌دبه‌گ دانانوێنێت . له ئه‌نجامدا به دڵشكاوی لێی داده‌بڕێت و په‌نا بۆ (عومه‌رخان)ی میری سۆران ده‌بات و له سپای سۆراندا ده‌بێ به سهرلشكر . هه‌ر به هۆی ئه‌و دژ به یه‌كتر جوڵانه‌وه و وێك نهچوونهی بۆچوونیان ئه‌و جووته ئامۆزایه هه‌مبه‌ر به یه‌ك ده‌وێستن ، یه‌ك به لایه‌نگری له به ناوموسلمانانی تورك و ئه‌وی تریان به لایه‌نگری له زێد و نیشتمان به گژ یه‌كتر دا دێنه‌وه و له یه‌كه‌م شه‌ڕ له گه‌ڵ حه‌مه‌د به‌گ و توركاندا ده‌ستی چه‌پی ئه‌میر به‌گ له ئانیشكییهوه ده‌په‌ڕێت .
دوای مردنی شامحه‌ممه‌د ، شاعه‌بباسی كوڕی كه پیاوێكی هه‌تا بڵێی شڕ و دڕ بووه ، دێته سه‌ر كار . هه‌باس سێ كوڕی هه‌بووه ، له ترسی له سه‌ر كار لادان و له ده‌ست دانی تاج و ته‌ختی شایه‌تی كه پێی وابووه تاهه‌تایه هه‌ر شوێنی پاڵدانه‌وه‌ی خۆی ده‌بێت ، كوڕه گه‌وره‌كه‌ی خۆی كوشتووه و ئه‌وانی تریشی كوێر كردووه . بێ شك كه‌سێك له هه‌مبه‌ر كوڕانی خۆیدا ئه‌وه هه‌ڵوێستی بێت نابێ كه‌س چاوه‌ڕوانی به‌زه‌یی لێ بكات . هه‌ر بۆیه‌ش هه‌باس به‌زه‌یی به كه‌س دانه‌هاتووه و هه‌ر كوێیه‌ك رووی تێكردووه ، قاتی و قڕی تێخستووه . هه‌باس دوای ماوه‌یه‌ك له هاتنه سه‌ركاری روو له ئازه‌ربایجان ده‌كات .
ئه‌میرخان دوای سێ ساڵ ئاڵۆزی و شه‌ڕ له گه‌ڵ تور‌كان به بیستنی ئه‌و هه‌واڵه ده‌روویه‌كی هه‌راوتری كار و تێكۆشانی بۆ گه‌یشتن به ئاواتی له مێژینه‌ی كه پارێزگاری له خاك و مه‌ڵبه‌ندی تێدا گوورانیهتی به روودا ده‌كرێته‌وه ، هه‌ر بۆیه ئه‌و هه‌ل و هه‌ڵكه‌وته به قازانجی داهاتووی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ده‌قۆزێته‌وه و بێ دواكه‌وتن به پیر شاعهبباسهوه ده‌چێت و له ته‌ورێز تووشی یه‌كتر ده‌بن و پێك ده‌گه‌ن . ئینجا به دوو قۆڵی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ورمێ و به شێوه‌یه‌كی شیاو حه‌مه‌د به‌گ و له‌شكری تور‌كان تێكده‌شكێن . شاعه‌بباس به چاكه‌ی ئه‌و هه‌موو دڵسۆزیه‌ی ئه‌میر به‌گ بۆ خاك و وڵاته‌كه‌ی و به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی كه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له یه‌كه‌م له‌نگه‌ر گرتنیدا له‌و ده‌ڤه‌ره به ئاسمانی سه‌ركه‌وتنه‌كانیه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه ، نازناوی (خان) به ئه‌میر ده‌به‌خشێت و مه‌ڵبه‌ندی ورمێ ، برادۆست ، ته‌رگه‌وه‌ڕ ، مه‌رگه‌وه‌ڕ و شنۆی پێ ده‌به‌خشێت . ئینجا پاش ماوه‌یه‌ك له گه‌ڕانه‌وه‌ی و هێوربوونه‌وه‌ی ناوچه‌كه بۆپایتهخت بانگهێشتنی ده‌كات و له زێڕی سوور ده‌ستی بۆ ده‌كاته‌وه . هه‌ر بۆیه‌ش به خانی له‌پ زێڕ به ناوبانگ بووه .
جارێكی تر له ژێر ئاڵای ئیسلام و به ناوی پارێزگاری له دینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه تورك هرووژم ده‌كه‌نه‌وه سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی ته‌ورێز . شاعه‌بباس به دوای خانی له‌پ زێڕ دا ده‌نێرێت كه به هاواریه‌وه بچێت ، به‌ڵام خان جوابی ناداته‌وه و به ده‌نگییه‌وه ناچێت . به ئاشكرا ده‌ڵێ ئه‌وان (تورك) به درۆ بۆ ئیسلام و ئه‌م (شاعه‌بباس) بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و له ده‌ست نه‌دانی ته‌خت و به‌ختی ده‌یكات ، من بۆچی له خاكی كورد دا كورد به كوشت بده‌م و به‌م جۆره وڵامی ده‌داته‌وه :
كــــه بێتوو نژاد و گه‌لم سه‌ركه‌وی
لـــــه بۆ پادشا بۆ ده‌كه‌م سه‌ر نه‌وی
كـه ئه‌و خوسره‌وه ، خانی كوردم
منكــــه گورگی دڕه،كوردی مه‌ردم من
له ئه‌نجامدا شاعه‌بباس به سه‌ر توركاندا سه‌رده‌كه‌وێت وله سه‌ڵماس لێی پاڵ ده‌داته‌وه . خانی
له‌پ زێڕ دوای ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ردا تێپه‌ڕینی ئه‌و هه‌را و هۆریایه له رواڵه‌تدا بۆ داوای لێبوردن بۆلای شاعه‌بباس ده‌چێت ، شاعه‌بباس هیچ وه‌سه‌رخۆی ناهێنێت و وه‌رووی نه‌داته‌وه . ئه‌میرخانیش له‌و بێ ده‌نگییه‌ی وه‌شك ده‌كه‌وێت و زیاتر له رابردووی به خۆی دادێته‌وه . هه‌ر كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ورمێ وه‌كوو بیرۆكه‌یه‌ك له هزر و بیریدا ده‌كه‌وێته بیری قه‌ڵا دروستكردن و هه‌ڵدانی ئاڵای سه‌ربه‌خۆیه‌تی . بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و كاره‌شی نامه‌یه‌ك بۆ شا ده‌نووسێت و له رواڵه‌تدا وه‌كوو هاوفكری به گوێیدا ده‌خوێنێت و بگره ئیزنی لێ ده‌خوازێت . ئه‌ویش مه‌ودای ته‌واوی ده‌دات و دڵنیاشی ده‌كاته‌وه كه له هه‌موو شێوه گهزهندێك پارێزراو ده‌بێت .. ئینجا هه‌ر وه‌كوو ئه‌سكه‌نده‌ر به‌گی توركمان له بیرهوهریهكهی خۆیدا لێی ده‌دوێت و له سه‌ره‌تای ئه‌م باسه دا هاتووه ، به هاوفكری و هاوكاری لێزان و شاره‌زایان له سه‌ر كێوی دمدم قه‌ڵایه‌كی هه‌تا بڵێی دژ و ئه‌سته‌م دروست ده‌كات . له ناو ئه‌و قه‌ڵا گه‌وره‌یه‌شدا پێنج قه‌ڵای یه‌ك له یه‌ك قایمتر و به مه‌ودا له یه‌كتر دوور دروست ده‌كات . سوڵوق (حهمباراو) و بوزڵوق (چاڵه به‌فر) یه‌كه‌مین دژ و یه‌كێ له دامه‌زراوه تایبه‌تیه‌كانی خانی له‌پ زێڕ ده‌بن . له دوای دروستكردنی ئه‌و قه‌ڵا و دژه قایمانه ئینجا ماڵ و منداڵ و سوپا و له‌شكری سه‌ربه‌خۆی به هه‌موو شتێكییه‌وه بۆ ناو قه‌ڵا ده‌گوازێته‌وه . له هه‌ر چوار ده‌وری قه‌ڵا ، قهڵاتۆكه و سه‌نگه‌ری پارێزگاری دروست ده‌كات . كارگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌وڕ دروستكردن و ناڵبه‌ندی و زین دروستكردن و هه‌موو پێداویستیه‌كانی ئه‌و رۆژی تێدا ژیان به زیاده‌وه دابین ده‌كات و به سه‌ربه‌ستی ئاڵای رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵده‌دات .
راست له‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته ره‌خساو و ههڵكهوتووهشدا ئه‌فسه‌رێكی كورد زمان به ناوی (هه‌مزه) دوای ده ساڵ خزمه‌ت به سپای تور‌كان ، له دژی شه‌ڕ بۆ سه‌ر قه‌ڵای دیاربه‌كر لێیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و به چل رۆژ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لای خانی له‌پ زێر و ئامێزی قه‌ڵای دمدمه‌وه . ئه‌و ئه‌فسه‌ره له سه‌ر پڕوپاگه‌نده‌ی تور‌كان كه به ناوی ئیسلامه‌وه دژ به‌و كه‌سانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه و له هه‌مبه‌ر كرده‌وه دزێو و ده‌ستدرێژییه ناڕهوایهكانیاندا ده‌وێستن و هه‌ڵوێست ده‌گرن ، ده‌گێڕێته‌وه كه به‌م شێوه له حهڕبهی دین بۆ سهركوتیكردنیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن و ده‌ڵێن :
ئــــهوانهی ده‌گه‌ڵ شا و سوڵتانی دین
ده‌كــــــه‌ن كێشه و شه‌ڕ،موسڵمان نین
ئـــــــهبهو جۆره ته‌ڵقینی سه‌ربازیان
ده‌دا و دین ببوو بـــه شیر و ئهمرازیان
خانی له‌پ زێڕ شه‌ش كوڕی هه‌بووه و هه‌مزه‌ی باش ئه‌فسه‌ر و پسپۆڕیشی به كوڕی حه‌وته‌می خۆی داناوه ، كردوویه‌ته سهرلشكر و ئه‌ویش له راهێنانی سپای دمدمدا لێزانی ، لێهاتوویی و ئه‌مه‌گناسی خۆی به زیاده‌وه نواندووه .
له هه‌مان كاتیش‌دا (پیر بوداق) میری ته‌ورێز كه مرۆڤێكی پاوانخواز و فیتنه‌گێڕ بووه و چاوی به قه‌ڵا و ده‌سه‌ڵاتی خانی له‌پ زێڕ هه‌ڵنه‌هاتووه ، لای شاعه‌بباس فیتنه‌یی و دووزمانی لێكردووه و به یاغی ناساندووه . شا عه‌باسیش كه به رواڵه‌ت زۆری دڵ به خانی له‌پ زێڕه‌وه بووه و به ئاشكرا نه‌یویستووه بیڕهنجێنێ (بۆ فریودان ! ، چونكوو هه‌موو نه‌یاران ئه‌وه ده‌زانن كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی دڵپاك و بێگه‌رد و ساویلكه‌یه و هه‌ر به سووكه سڵاوێك سڵهیی ده‌ڕه‌وێت) ، به هۆی (قولیخان) ناوێك نامه‌ی پێوه‌ندی پێوه‌كردنه‌وه بۆ خانی له‌پ زێڕ ده‌نێرێت . به‌ڵام پیربوداق كه به ئاشكرا خانی له‌پ زێڕی خۆش نه‌ویستووه و ته‌نانه‌ت بوغزاندوویهتی و هیچ كه‌یفی به ئاوازه‌ی پیاوه‌تی و ئازایه‌تی و گه‌ورایه‌تی ئه‌و پیاوه نه‌هاتووه ، بۆ زیاتر په‌ره‌دان به دوژمنایه‌تی ، هه‌ڵگیرساندنی ئاگری شه‌ڕ و سه‌رنه‌گرتنی دۆستایه‌تی نێوان شاعه‌بباس و خانی له‌پ زێڕ ، قولیخان له‌و سه‌فه‌ره‌ی ده‌ترسێنێت و هه‌تا بڵێی به خراپی باسی كوردانی لا ده‌كات كه سه‌ربڕ و پیاوكوژن و به ناوی دڵسۆزییه‌وه له‌شكرێكی پۆشته و په‌رداخی دوو هه‌زار كه‌سی ره‌گه‌ڵ ده‌خات . هه‌روه‌ها هانیشی ده‌دات سڵه له سێبه‌ری خۆی بكاته‌وه ، به‌زه‌یی به كه‌س دانه‌یه‌ت و به‌سه‌ر هیچ كه‌س و هیچ شتێك و هیچ گیانله‌به‌رێكی كورداندا باز نه‌دات ، ئه‌گینا خۆی تێدا ده‌چێت ! قولیخانیش به فیتی ئه‌و دوژمنه دڵ پیسه ورد و درشتی دانیشتوانی گونده كوردنشینه‌كانی سه‌ر رێگای بێ هیچ به‌رگری لێ‌كردن یان پێشگری و بێ ئه‌مری كردنێك ده‌داته به‌ر شاڵاوی رق و قینێكی دوژمنانه و ((شه‌لم ، كوێرم ، هیچ نابوێرم)) ده‌س
ته واو
منبع: شیناو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 09-22-2013 در ساعت 07:41 PM
|
09-22-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
رابردوویه‌كی شه‌مزاو
رابردوویه‌كی شه‌مزاو
وردبوونه‌وه‌یه‌ك له زمان و پێناسی كورد له كرماشان
زمانی كوردی مێژوویه‌كی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی هه‌یه و ته‌نانه‌ت له كه‌تیبه‌كانی ((بێستوون)) و ((تاقی بووستان)) یش كۆنتره . په‌ڕتووكی ئاوێستا كه یه‌كێ له گرنگترین به‌ڵگه نووسراوه‌كانی وڵاتی ئێرانه ، به پێی وته و نووسراوی زۆربه‌ی هۆزان و كارناسان به هه‌ورامی (گۆرانی) نووسراوه ، یان لانی كه‌م له ناو زمان و زاراوه‌كانی ئێستای ئاریاییدا له هه‌ورامی نزیكتره . زمانی كوردی یه‌كێ له زمانه سه‌ربه‌خۆ و ریشهدارهكانی هیند و ئاریایی (هیند و ئێرانی)یه . هه‌ر وه‌ك ((مینورسكی)) و ((سهرسیدنی ئیسمیت)) زمانی كوردی‌یان به زمانێكی سه‌ربه‌خۆ و جیا له هه‌ر زمانێكی تر ژماردووه و به دایكی زمانه‌كانی تری ئێرانی وه‌ك فارسی و... ناو بردووه . دره‌ختی زمانی كوردی لك و پۆیهكی زۆری لێده‌بێته‌وه . بۆ نموونه ((میرشه‌ره‌ف خانی بدلیسی )) زمانی كوردی به چوار لكی سه‌ره‌كی ((كرمانج ، گۆران ، لوڕ و كه‌لهوڕ)) دابه‌ش كردووه و مینورسكی زمانی كوردی به سی لكی ئه‌رده‌ڵانی باشوور ، كه‌لهوڕی رۆژهه‌ڵات ، سۆرانی و موكریانی باكوور (كرمانجی) دابه‌ش كردووه . به‌ڵام ئه‌مڕۆكه له شیاوترین شێوه‌ی دابه‌شبووندا زمانی كوردی به سه‌ر چوار زاراوه و زیاتر له ده‌یان شێوه‌زار، به شێوه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌بێت :
1- كرمانجی باكوور كه كورده‌كانی توركیه ، بادینانی عێڕاق و به‌شێك له ئازه‌ربایجانی رۆژاوا و خوڕاسان و... قسه‌ی پێده‌كه‌ن .
2- كرمانجی ناوه‌ندی یا سۆرانی كه كورده‌كانی سلێمانیه ، هه‌ولێر ، موكریان و ئه‌رده‌ڵانی پێی ده‌دوێن .
3- كرمانجی باشوور كه خه‌ڵكی كه‌لهوڕ ، له‌ك ، لوڕ ، فه‌یلی و به‌ختیاری به‌و شێوه زاره قسه ده‌كه‌ن .
4- گۆرانی كه هه‌ورامی ، زازایی و ... بن لكه‌كانی ئه‌و شێوه زارهن .
كرماشان ، زمان و پێناسی كورد
واژه‌ی كرماشان كه له وشه‌ی كرمانج وه‌رگیراوه به واتای گجه و وه‌رزێر دێت و كرماشان كۆی كرماجان / وه‌رزێرانه و هیچ پێوه‌ندی به‌و ناوه هه‌ڵبه‌ستراوه‌وه نییه كه ده‌ڵێ ((به‌هرام)) شای كرمان ، كاتێك بووه به فه‌رمانڕه‌وای كرماشان ، به بۆنه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و شایه‌تی خۆیه‌وه ناوی ئه‌و شوێنه‌ی ((كرمان + شا)) كه ناسناوی خۆی بووه داناوه ، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی جێكهوتوویه و هیچ پێوه‌ندی به كرماشانه‌وه نییه . به‌ڵام به داخه‌وه واژه‌ی كرمانشا له سه‌رده‌می قاجاره‌وه هاته ناو ئه‌ده‌بیاتی نووسراوی ئیدارهكانهوه و خه‌ڵكیش له نووسراوه‌كانیاندا ناچار بوون وشه‌ی به ههڵهجێكهوتووی ((كرمانشا)) له بری ((كرماشان)) به كار ببه‌ن و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوی پاكتاو و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه له گه‌وره‌ترین و به‌رچاوترین شاری كوردستان بوو .
كرماشان تا به‌ر له هاتنه سه‌ركاری قاجاره‌كان یه‌كێ له ناوه‌نده گرنگه‌كانی راپه‌ڕین و جوڵانه‌وه رزگاریخوازه‌كانی كورد بووه . بۆ نموونه دوای راگوێزی ده‌سه‌ڵات له ماده‌وه بۆ پارس به هۆی ((كورش)) ه‌وه ، یه‌كه‌م راپه‌ڕین بۆ راگواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ماده‌كان به هۆی ((گئوماتا)) له كرماشان سه‌ری هه‌ڵدا . هه‌ڵكه‌ندنی وێنه‌ی به كۆیلهگرتنی ئه‌و كورده شۆڕشگێڕه به هۆی داریوشه‌وه له بێستوون ، به خۆڕایی له‌و ده‌ڤه‌ره كهندهكاری نه‌كراوه . هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می هێرشی عه‌ڕه‌به‌كان بۆ سه‌رئێران و خۆسه‌پاندنیان به سه‌ر ئه‌م وڵاته و وڵاتانی تری ده‌ورووبه‌ردا ، ئه‌وه كرماشان بوو كه ئایین و زمانی عه‌ڕه‌به‌كانی به‌گه‌ن نه‌كرد و وه‌ك ناوه‌ندی پارێزه‌ر و په‌ره‌پێده‌ری زمان و ئایینی كوردان به‌رگری له خۆی كرد . له راستیدا ده‌سپێكی راپه‌ڕینه‌كان له دژی خۆسه‌پاندنی عه‌ڕه‌به‌كان ، له ناوچه‌كانی كرماشان و كێوه‌كانی ((شاهۆ)) و ((داڵاهۆ)) دا له ژێر ناوی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی / دینی ((یارسان)) سه‌ری هه‌ڵ دا . ئه‌و بزوتنه‌وه دینییه شێوه خۆسازدانهوهیهك و جاڵهبوونهوهیهك بۆ سه‌رده‌می پێش هورووژمی عه‌ڕه‌به‌كان و ره‌دكردنه‌وه‌ی دینی بێگانه بوو . ئه‌وه له حاڵیك دابوو كه ته‌واوی مه‌ڵبه‌نده‌كانی تری ئێران و وڵاتانی وه‌ك میسر و ... وێڕای ئایین ، زمانی عهڕهبیشیان قبوڵ كردبوو و به‌رهه‌مه‌كانی خۆیانیان به‌و زمانه ده‌نووسین . بۆ نموونه به‌رهه‌مه‌كانی ((ئیبنی سینا)) ، ((غه‌زالی)) ، ((بیروونی)) و ... به‌ڵگه‌یه‌كی زیندووی ئه‌م وته‌یه‌ن . به‌ڵام كرماشان به ته‌نیایی و به پشتیوانی خه‌ڵكه‌كه‌ی پێناس و زمانی كوردی پاراست و یه‌كه‌مین به‌رهه‌می نووسراوی په‌خشان و هۆنراوی كوردی تایبه‌ت به‌و سه‌رده‌مه‌یه كه بریتین له هۆنراوه‌كانی((باباتاهیر))و ئامۆژگاریه‌كان و هۆنراوه دینیه‌كانی یارسان .
كرماشان له سه‌رده‌مه‌كانی دواتریشدا ناوه‌ندی راپه‌ڕین و ناساندنی پێناس و زمانی كوردی بووه . بۆ نموونه ((كه‌ریم خانی زه‌ند)) به هه‌وڵ و تێكۆشانی به‌ره‌باب و بنه‌ماڵه‌كانی ((كه‌لهوڕ)) ، ((زه‌نگه‌نه)) ، ((زه‌ند)) ، ((له‌ك)) و ((لوڕ)) به پاشایه‌تی ئێران گه‌یشت و بۆ جارێكی تر كوردی به هێز و ده‌سه‌ڵات گه‌یاندنه‌وه كه به شایه‌دی مێژوو ئه‌و سه‌رده‌مه یه‌كێ له خۆشترین و ئارامترین سه‌رده‌مه‌كانی مێژووی پاشایه‌كانی وڵاتی ئێران بووه . چونكوو كه‌ریم خانی زه‌ند هه‌رگیز تاڵان و قه‌ڵاچۆی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی نه‌كرد و وه‌كوو ده‌وره‌كانی به‌ر له خۆی په‌لاماری هیچ وڵاتێكی نه‌دا . هێزه چه‌كداره‌كانی كورد شان به شانی سه‌رۆكی خۆیان سه‌لماندیان كه به راست پاشماوه‌كانی ((دیاكۆ)) ی مادن ، ئه‌و مادانه‌ی كه یه‌كه‌م حكومه‌تی شۆڕایی و هه‌ڵبژێردراویان له مێژووی ئێران‌دا دامه‌زراند . له راستیدا كرماشان دواتریش له ناو ئێران و كوردستاندا رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه كه وه‌ك نموونه ده‌كرێ به پێكهێنانی كابینه‌ی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تی كۆچه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ((نیزاموسهڵتهنهی مانی)) ،مه‌شرووته‌خوازی ((یارمحهممهدخان)) و راپه‌ڕینه‌كانی ((داودخان)) و ((زه‌نگه‌نه)) و ((قه‌ده‌م خێر)) و شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له گه‌ڵ رووس و ئینگلیس‌دا ئاماژه بكرێ .
دوژمنانی ئێران و كوردستان به گرنگ نرخاندنی رۆڵی ناوه‌ندیه‌تی كرماشان له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا هه‌وڵیان داوه ئه‌و ده‌ڤه‌ره له ته‌وه‌ریه‌تی شۆڕشه ئازادی ویسته‌كان بخه‌ن و زۆرتر به خۆیه‌وه خه‌ریك بكه‌ن . بۆ راسته‌ڕێكردنی ئه‌و ویستهشیان به شێوه‌یه‌كی كۆجێ و گه‌ڵاڵه‌كراو له سه‌رده‌می ((محه‌ممه‌د عه‌لی میرزای ده‌وڵه‌ت شا)) وه هه‌وڵیان داوه شێوه دابڕانێك له پێناس و كولتووری خۆیی له كرماشان‌دا په‌ره پێ بده‌ن . دهولهتشای قاجار بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی زۆرتر له بازرگانان ، كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌یی و لێپرسراوی ئیداره‌كان كه زۆرتر تاسه‌باری پله و پایه و پاراستنی بار و دۆخی خۆیان بوون ، كه‌ڵكی وه‌رگرتووه و هه‌وڵی داوه راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ تێ‌یان بگه‌یێنێ كه شه‌رتی مانه‌وه‌یان له‌و پله و پایانه‌دا پێوه‌ندی به چوونه ژێر باری فه‌رهه‌نگ و زمانی زاڵ و فه‌رمی واته فارسییه‌وه هه‌یه . له ره‌گه‌وه هێنان و بژاركردنی پێناسی كوردی له كرماشان له‌و دههۆیهوه ده‌ستی پێكرد . له راستیدا پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكرێ كه بارودۆخی جوگڕافیایی و به پیت و رێژه‌وی خاكی كرماشان و هه‌ڵكه‌وتنی له سه‌ر رێگای بازرگانی ((به‌غدا)) / ((خوڕاسان)) و زیاره‌تگا مه‌زنه‌كانیش بۆته هۆی ئه‌وه كه هه‌ندێ كه‌سی به ناو كاسب و بازرگان له‌و شاره نیشته‌جێ بن ، كه به هۆی ده‌سترۆیشتوویی ئه‌وان و بێگانه‌په‌رستی كورده‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و دیارتر له ناو خه‌ڵكیدا ده‌ركه‌ون . ئه‌و جۆره سیاسه‌تانه له سه‌رده‌می ره‌زاخاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ درا . ره‌زاخان به چاولێكه‌ری (ئاتاتورك) و هاوبیری له گه‌ڵ عه‌ڕه‌به‌كانی عێڕاقدا كه‌وته ئه‌و هه‌وڵه‌وه شارێكی گه‌وره‌ی وه‌ك كرماشان كه وه‌ك جه‌مسه‌ر و ناوه‌ندی ناوچه كوردنشینه‌كانی ئێران چاو لێده‌كرا ، له ناوه‌ندیه‌تی بخات و وه‌ك ناوه‌ندی پارێزگایه‌كی بچكۆله‌ی لێ بكاته‌وه . بۆ گه‌یشتن به‌و ویستهشی پارێزگای پێنجه‌می به چه‌ند پارێزگا دابه‌ش كرد . ئه‌و كاته‌ی كه ئاتاتورك حاشای له بوونی كورده‌كانی ((دیاربه‌كر)) ده‌كرد و به توركه كێویلكهی ناو ده‌بردن ، عه‌ڕه‌به‌كان له هه‌وڵی به عه‌ڕه‌ب كردن و سه‌پاندنی پێناسی عه‌ڕه‌ب له ((كه‌ركووك)) دا بوون ، ره‌زاخانیش به وهكۆكردن و فارسیسمی ده‌وڵه‌تی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو جیا له پێناسی فارس هه‌رچی پێناسه نه‌یهێڵێ . ئه‌و هه‌وڵه له كرماشان به تاوتر بوو . چونكوو حكومه‌تی ئێران به هاوكاری توركه‌كان له سه‌رده‌می عوسمانی / سه‌فه‌ویدا سیاسه‌تی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ده‌ست به سه‌رداگرتنی قه‌ڵا و دژه دژواره‌كانی یارسان و كوردستانیان تاقی كردبۆوه و بزاڤی یارسان كه تا ئه‌و ده‌م جوڵانه‌وه‌یه‌كی هێرش به‌رانه‌ی / راگه‌یاندنی بوو به ئاینێكی دڵخوازی / ده‌روونیان گۆڕی و قهڵایهكانی ((پاڵنگان)) ، ((حه‌سه‌ناوا)) ، ((زه‌ڵم)) و ((مه‌ریوان))یان له ده‌س ده‌رێنان و لایه‌نگرانی ئایینی یارسانیان بۆ شاره‌كانی تری كوردستان وه‌ك ((كه‌ره‌ند)) ، ((سه‌حنه)) و ((كرماشان)) راگواست و به بڵاوه‌پێكردنیان و له ناوبردنی دوایین فهرمانرهواییهكانی كوردی گۆران له ((پاڵنگان)) و ((ده‌رته‌نگ)) به كرده‌وه كورده‌كانی یارسانیان له بارێكی بهرگریكهرانهدا هێشتنه‌وه . ره‌زاخان به ده‌رس وه‌رگرتن له‌و هاوپه‌یمانیه‌ی سه‌فه‌ویی له گه‌ڵ عوسمانیه‌كاندا ، له خۆی نووسا دڵی كوردستان واته كرماشان له كار بخات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له زمان و پێناسیانهوه كه ناسنامه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه ده‌ستی پێكرد . سه‌ره‌تا هه‌وڵی دا خه‌ڵكی دلێر و دڵپاكی كرماشان به درووشمی هه‌موومان ئێرانین و ... له شوینیسمی ره‌زاخانی نزیك بكاته‌وه ، ئینجا به بڵاوكردنه‌وه و داڕشتنی به‌رنامه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان و... له پێناسی راستهكی خۆیانیان دوورهبخاتهوه . به داخه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كارانه‌ی تا راده‌یه‌كی زۆر شوێندانه‌ر بوون . به شێوه‌یه‌ك كه زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌كان له گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا به زمانی ناكوردی ده‌دوێن و ناولێنانی كوردی له منداڵانیان له ناو بنه‌ماڵه‌كاندا تا راده‌یه‌ك پاش گوێ خراوه . هه‌ندێ كه‌س به كوردی دوانیان به لاوه شه‌رمه و به كهسری شانی ده‌زانن و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناتهواوییهیان ده‌سته‌وداوێنی زمانی سه‌پاوی فارسی ده‌بن . ئێمه چ چاك چ خراپ كوردین و ئه‌گه‌ر به زمانی فارسیش بدوێیین نابین به فارس . كه واته چ باشتر كه بۆ پاراستن و پێشكه‌وتنی زمان و پێناسی خۆمان تۆكمه و تێكۆشه‌ر بین و دڵنیا بین كه زمانی كوردی له هیچ زمانێك كه‌متر نییه . به‌ڵكوو ئه‌وه ئێمه‌یین كه خۆمان به كه‌م ده‌گرین .
بۆ به‌رهه‌می ئه‌و هۆنه‌ر و فیلم سازه گه‌ورانه‌ی ئێمه گشتیان به كوردی نین كه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك له ژیانی گه‌لی كوردن . ئه‌دی بۆ خێرا له دنیادا ده‌نگ ده‌ده‌نه‌وه و به زۆربه‌ی زمانه‌كانی جیهانیش وه‌رده‌گێڕدرێنه‌وه ؟ چونكوو بۆ هه‌موو خه‌ڵكی جیهان و ئه‌وانه‌ی كورد زمانیش نین په‌یامیان پێیه .
به راستی ئه‌مڕۆ كرماشان چی به‌سه‌ر هاتووه ؟ ئه‌و كرماشانهی كه هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رادیۆ كوردییه‌كه‌ی گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك: ((حه‌سه‌ن زیره‌ك)) ، ((مه‌زهه‌ری خالقی)) ، ((سهیدتاهیر هاشمی)) ، ((ره‌بیعی)) ، ((كه‌مانگه‌ر)) و... راده‌ستی كۆمه‌ڵگای ئێران و كوردستان كردووه . ئه‌مڕۆ هه‌ر له‌و ده‌نگ و رهنگهیهوه كورد و زمانه‌كه‌ی به دواكه‌وتوو ، لادێی و به‌دوور له هه‌موو فه‌رهه‌نگ و ژیاریهك پیشان ده‌درێت . ئێمه ناتوانین حاشا له پێناسی خۆمان بكه‌ین ، چونكوو كه‌س ئێمه‌ی به پێناسێكی جیا له كوردبوون ناوێ . ئایا ئه‌و سه‌رلێشێواوییه له ناشارهزاییمان به سه‌ر مێژوو ، فه‌رهه‌نگ و زمانی خۆماندا سه‌رچاوه ناگرێت ؟ ئه‌م وته‌یه به واتای پاش گوێدان و كه‌ڵك وه‌رنه‌گرتن له زمانه‌كانی تر نییه ، چونكوو ئێمه ته‌نیا نه‌ته‌وه‌یه‌كین كه وێڕای زمانی زگماكی خۆمان به زمانه‌كانی فارسی ، توركی و عه‌ڕه‌بیش ده‌توانین بخوێنین و بنووسین و ئه‌گه‌ریش له‌و هه‌ل و هاته ره‌خساوه به جوانی كه‌ڵك وه‌ربگرین ده‌سكه‌وتێكی تا بڵێی گه‌وره‌مان پێ بڕاوه .
له كۆتاییدا شایانی باسه كه ئه‌گه‌ر له ده‌یه‌ی (20)ی هه‌تاوییدا مه‌هاباد ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و زمانی كوردی بووه ،له شۆڕشی پڕ شكۆی گه‌لان له ساڵی (1357)ی ههتاوییشدا سنه‌ی پێوه زیاد بووه ، ده‌بێ له هه‌نگاوی سێهه‌مدا كرماشان وه‌ك ناوه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ ، زمان و پێناسی كوردی ئه‌و كه‌لێنه پڕ بكاته‌وه .
سه‌رده‌شت – 27/2/1388 – ی هه‌تاوی
نووسینی : محه‌ممه‌د باقری پیری
وه‌رگێرانی له فارسییه‌وه : هێرش بێتووشی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
تەوالیتی شەرقی یا غەربی تەندروستە؟؟
تەوالیتی شەرقی یا غەربی تەندروستە؟؟
له‌ڕووی زانستییه‌وه كامیان باشتره؟
ته‌والێتی غه‌ربی داهێنانێكی تازه‌یه و له‌دوای شۆڕشی پیشه‌سازی هاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران و له‌زۆر وڵات به‌كاردێت و خه‌ڵك زۆر خۆشحاڵن به‌و داهێنانه، له‌دوای ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ته‌والێتی غه‌ربی كراوه و به‌راورد كراوه به ته‌والێتی شه‌رقی.
توێژه‌ران ده‌ریان خستووه له‌دوای دانیشتن له ته‌والێتی غه‌ربی هه‌ست ده‌كرێت هه‌ست به‌مانه‌وه‌ی پیسایی ده‌كرێت له ڕیخۆڵه‌دا و هه‌ست به‌ئارامی ناكرێت، زاناكان هۆكاری ئه‌و نائارامییه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆئه‌وه‌ی دانیشتن له‌سه‌ر ته‌والێتی غه‌ربی ده‌رچه‌ی كۆم داده‌خات و ناهێڵێت به‌ته‌واوی بكرێته‌وه، به‌ڵام له ته‌والێتی شه‌رقیدا كۆم به‌ته‌واوه‌تی ده‌كرێته‌وه و هه‌موو پیساییه‌كه ده‌رده‌كرێته ده‌ره‌وه و دواتر هه‌ست به‌ئارامی ده‌كرێت.
له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌م جۆره ته‌والێته‌وه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن ده‌بینرێت و نه‌خۆشی ڕیخۆڵه زۆره به‌ڵام ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه له‌و وڵاتانه‌ی ته‌والێتی شه‌رقی به‌كارده‌هێنن زۆركه‌مه و هه‌ندێك خه‌ڵك ئه‌و جۆره نه‌خۆشییانه نازانن و پێی ئاشنا نه‌بوون.
زیانێكی تری ته‌والێتی غه‌ربی گه‌ڕانه‌وه‌ی پیساییه بۆناو ڕیخۆڵه باریكه و ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه زیانی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت به سه‌ره‌تای ڕیخۆڵه ئه‌ستووره، هه‌ندێك جار ئه‌و مادده ژه‌هراوییانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو خوێن و په‌ستان له‌سه‌ر جگه‌ر درووست ده‌كه‌ن، جگه‌ر ده‌بێت هه‌موو ئه‌و ژه‌هرانه له‌ناو به‌رێت و خوێن پاك بكاته‌وه.
زاناكان له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ڕایانگه‌یاند دانیشتنی ته‌والێتی شه‌رقی زۆر ته‌ندرووسته، هه‌روه‌ها وهرزشێكه بۆ ده‌ره‌چه‌ی كۆم و كه‌سه‌كه هه‌ست به‌ئارامی ده‌كات له‌دوای پرۆسه‌ی ده‌رهاویشتن، ئێستا زاناكان ئامۆژگاری ڕۆژئاواییه‌كان ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ته‌والێتی شه‌رقی به‌كاربهێنن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چەند ئامۆژگارییەک بۆ خانمانی دووگیان
چەند ئامۆژگارییەک بۆ خانمانی دووگیان
مانگی یەکەم، هەفتەی چوارەم
خانمەکەم لەم کاتەدا گۆڕانکاریەکان زیاد دەکەن، واتە زیاتر دەبێت ئاگاداری خۆت بیت و هەروەها چەند خوارنێک نەخۆیت چونکە زیانیان دەبێت.
پێشەکی پێویستە تۆ ئەوە بزانیت کە چ گۆرانکاریەک بەسەر جەستەت و کۆرپەلەکەتدا دێت:
ئێستا هێلکە پیتێنراوەکە لە دیواری هێلکەداندا دابەش دەبێت بەشێکیان دێتە ناو منداڵدان و بەشەکەیتر دەبێت بە وێڵاش تاکو کۆرپەکە بتوانێت لە رێگەیەوە خواردن لە دایکەکەی وەربگرێت.
ئەو پارچەیەش کە دەچێتە ناو منداڵدان وردە وردە گەورە دەبێت و دەبێت بە کۆرپەلە، بە تێپەربوونی کات و بەشەکانی جەستەی دروست دەبێت.
هەروەها دایک لەم تەمەنەدا دووچاری توڕەبوون و خەمۆکی دەبێتەوە، هەروەها ئازار دروست دەبێت لە جەستەیدا بەتایبەتی لە ناو دەم و پووکیدا ئەمەش دەگەڕیَتەوە بۆ ئەوەی کە ناتوانێت زۆربەی دەرمانەکان بەکاربهێنیَت، چونکە مادەی کیمیاویان تێدایە و زیان بە کۆرپەکەی دەگەیەنن، بۆ ئەمەش دایکەكه دەبێت دەم وددانەکانی ئیهمال نەکات و رۆژانە وەک کاتی ئاسایی ددانی بشوات، بەڵام ئەو دەرمانانە بەکاربهێنیَت کە هیچ مادەیەکی کیمیاویان تێدا نیە.
لەم خواردنانە دوور بکەوەرەوە:
پێویستە لە خواردنانە دوور بکەویتەوه، کە سەرەکانیان داناپۆشرێن و بەکتریاو میکرۆبەکان لەسەری گەشە دەکەن، هەروەها گۆشت و هێلکە دەبێت بە باشی بکوڵێنرێن پاشان بخورێن و هەروەها دەبیَت دووربکەیتەوە لە خواردنی خوارنەوە گازیەکان.
هۆکارەکانی جوانکاری و جل و بەرگ:
لێرەدا دەتوانیت وەک کاتەکانیتر جل و بەرگی ئاسایی خۆت بپۆشیت، چونکە گۆرانکاری زۆر بەسەر جەستەتدا نەهاتوە، هەروەها نابێت دایکەکە لەم ماوەیەدا گرنگی بە خۆی نەدات بەڵکو دەبێت زیاتر لە جاران هەوڵی خۆ جوانکردن بدات، بەڵام نابێت بۆیاخی قژ یان ئەو دەرمانانەی مادەی کیمیاوی زۆریان تێدایە بەکاربهێنرێن، چونکە زیانی دەبێت بۆ کۆرپەلە، هەرەوها نابێت پێڵاوی بەزر بەکاربهێنیَت، چونکە رەنگە دووچاری کەوتن ببێتەوە، ئەمەش ببێتە هۆی لە دەستدانی منداڵەکەی.
هەروەها دەبیَت دوور بکەویتەوە لە جگەرە کێشان، چونكه زیانی زۆر بە منداڵەکەت دەگەیەنێت و دەبێت خواردنە بە سوودەکانی وەک میوەکان و سەوزەکان بخۆیت و گرنگی بەو خواردنانە بدرێت کە کالیسێۆم ڤیتامینەکان و پڕۆتینەکانیان تێدایە.
دەبێت سەردانی پزیشک بکەیت تاکو کاتەکانت بۆ دیاری بکات و هەروەها بە پرسی پزیشکەکەت فۆلیک ئەسید بەکاربهێنیت.
وەرگێڕانی: راز سیروان
سەرچاوە:mbc.net
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كێشانی نیرگیله بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر به‌قه‌د كێشانی دووكه‌ڵی 100 بۆ 200 جگه‌ره‌یه
كێشانی نیرگیله بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر به‌قه‌د كێشانی دووكه‌ڵی 100 بۆ 200 جگه‌ره‌یه
به پێێ چه ن لێكوڵینه وه یه كی زانستی دكتۆرانی ئه ڵمانیا ده ریان خستووه ڕاسته كێشانی توتن كه به‌ناو ئاودا تێپه‌ڕ ده‌بێت گه‌رمیه‌كه‌ی كه‌متره وه‌ك كێشانی جگه‌ره نیه، به‌ڵام ئه‌م تێپهڕكردنه یان بڵق پێكردنه به ناو ئاو لهكاریگی شێرپه‌نجه‌كانی ماده كیمیاییه‌كان كه‌م ناكاته‌وه، به‌قه‌د كێشانی جگه‌ره زیان به سنگ و دڵ ده‌گه‌یه‌نێت.
كێشانی نه‌رگیله سه‌ختتره له‌كێشانی جگه‌ره چونكه ده‌بێته هۆی ئالوده بون، هه‌ردوكیان سوتاندنی و كێشانی توتنه كه ماده‌ی نیكۆتینی تێدایه، توتنی نه‌رگیله بۆندار ده‌كرێت به بۆنی میوه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ هه‌نگوین و شیرینی تێكه‌ڵ ده‌كرێت به‌ڵام هه‌ر توتنه ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ جگه‌ر كێشان نه‌رگیله برێكی زیاتر له‌ماده‌ی ئارسنك و قورقوشم و نیكڵی تێدایه هه‌روه‌ها 36 جار زیاتر تارهو 15 جار زیاتریش یه‌كه ئۆكسیدی كاربۆنی تێدایه، لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه نیه كه جگه‌ر باشتره لهنهرگیله به‌ڵكو هه‌ردوكیان هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشیه‌كان دڵ و سیهكانن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ ئه‌وه‌ی خانمان شیریان زیاد بێت
بۆ ئه‌وه‌ی خانمان شیریان زیاد بێت
بۆ ئەوەی خانمان بە باشترین شێوە شیر بە منداڵه‌كانیان بدەن، پەنا بۆ كۆمەڵێك خۆراكی جۆراوجۆر دەبن، بەڵام هەندێك سەوزە هەن سوودی زۆری هەیە بۆ دایكان، لێرەدا ئاماژە بە بەشێك لەو سەوزانە دەكەن:
ريحان
خواردنی رێحانە، تەلخون و رازیانە شیری دایك زیاد دەكەن.
رووەكەكانی وەكوو رێحانە، فستق ، تەلخون ورازیانەی بۆندار دژە كۆلۆنن و دایكان بە خواردنی ئەم رووەكانە پێش لە ژانی دڵی منداڵەكانیان دەگرن.
رێحانە یەكێك لەو رووەكە بۆندارانەیە و دژە كۆلۆنی دایكان و منداڵانە و رازیانەش وەكوو رێحانە ئەم تایبەتمەندییەی هەیە كە لە رێگای خواردنیان دەچنە ناو شیری دایك و منداڵانیش تێر شیر دەبن.
لە لایەكی دیكەوە ئەم رووەكانە دژە ئازار، دژە شێرپەنجە، یارمەتیدەر بۆ هەرسی خۆراك و دابه‌زاندنی پەستانی خوێن. پەتاتەش بۆ دایكان خۆراكێكی بەهێزە و گرنگرترین كاریگەری ئەو دژە ژان، هێور كەرەوە و كێشەی مێزی منداڵان چارەسەر دەكات.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زيانه‌كانى چپسى په‌تاته بۆ مناڵان
زيانه‌كانى چپسى په‌تاته بۆ مناڵان
زۆر خواردنی له منداڵان ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی منداڵان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زیانی بۆ لێدانی دڵ و قه‌ڵه‌وی
هه‌یه ده‌بێته هۆی زیادبوونی رێژه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه, رێكخراوی ئه‌مریكی تایبه‌ت به خواردن و ده‌رمان ده‌ریان خستووه, ده‌بێت مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو رۆژانه دوو هه‌زار كالۆری وه‌ربگرێت.
منداڵان تامه‌زرۆی خواردنی چپسی په‌تاته‌ن به‌ڵام له راستیدا چپسی په‌تاته وه‌ك ژه‌هر وایه بۆ منداڵان, زۆر خواردنی چپسی په‌تاته له منداڵان ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستی منداڵان بۆ نموونه نادروستی له لێدانی دڵ و قه‌ڵه‌وی زیاد ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێته هۆی زیادبوونی رێژه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه, كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئایندهی منداڵان.
رێكخراوی ئه‌مریكی تایبه‌ت به خواردن و ده‌رمان ده‌ریان خستووه, ئه‌و منداڵانه‌ی رۆژانه دوو پاكێت چپس ده‌خۆن, رێژه‌ی رۆن و خوێیان له له‌شیان زۆر زیاتره له چاو كه‌سێكی پێگه‌یشتوو, ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردووه كه ده‌بێت مرۆڤێكی پێگه‌یشتو رۆژانه ٢٠٠٠ كالۆری وه‌ربگرێت, هه‌روه‌ها رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌لماندویانه كه رۆژانه ٦٥ گرام رۆن بۆ له‌شی مرۆڤ پێویسته.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه, زۆر خواردنی چپسی په‌تاته له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه كه رێژه‌یه‌كی زۆر رۆن و خوێی تێدایه, زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان هه‌یه.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌ش كردووه كه رۆژانه شه‌ش گرام خوێ بۆ مرۆڤی پێگه‌یشتوو پێویسته, به‌ڵام بۆ منداڵان سێ گرام پێویسته.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پياوان ده‌توانن تاته‌مه‌نی 80ساڵی منداڵ بخه‌نه‌وه به‌ڵام ژنان نا بۆچی؟
پياوان ده‌توانن تاته‌مه‌نی 80ساڵی منداڵ بخه‌نه‌وه به‌ڵام ژنان نا بۆچی؟
د.مانی ئالڤارێز، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێ و ژنان له زانكۆی شیكاگۆ له ئهمهریكاو سه‌رنوسه‌ری هه‌واڵه ته‌ندروستییه‌كانی ماڵپه‌ڕی فۆكس نیوز له وه‌ڵامی پرسیاری كه‌سێكدا ده‌ڵێت؛ “پیاوان وه‌ك ژنان ته‌مه‌نێكی دیاریكراویان هه‌یه بۆ وه‌چه‌خستنه‌وه”.
د.مانی ده‌ڵێت؛ “هه‌رچه‌نده پاش ته‌مه‌نی 50 ساڵی بڕو جۆر‌و توانای جوڵانی تۆوه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه‌و ده‌گۆڕێت، به‌ڵام چه‌ندین نمونه‌ی زیندوو هه‌یه كه ده‌یسه‌لمێنێت پاش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش پیاوان توانای خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێیان هه‌یه”.
مانی چارلی چاپلنی وه‌ك نمونه هێناوه‌ته‌وه كه له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا منداڵی بووه، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌و پزیشكه نمونه‌ی پیاوێكی هندی به‌ناوی نان‌و رام هێناوه‌ته‌وه كه له ساڵی 2000دا‌و له‌ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا منداڵی بووه.
ئه‌و پزیشكه باسله‌وه‌ش ده‌كات ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه گۆڕانكاری له توانای منداڵخستنه‌وه‌ی پیاواندا روونادات، به‌ڵكو به‌تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌ن جوڵه و بڕو جۆری تۆوه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردادێت و له ته‌مه‌نی نهزۆكبون پیاوان نزیك ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌شێكیان به‌چالاكی ده‌مێننه‌وه له ژێر كاریگه‌ری خۆراكی باش و پاكی ژینگه و وه‌رزش و راهێنانی جه‌سته‌دا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هۆكاری بەكارهێنانی بەرگی سەوز لە ژووری نەشتەرگەریدا
هۆكاری بەكارهێنانی بەرگی سەوز لە ژووری نەشتەرگەریدا
هۆكاری بەكارهێنانی بەرگی سەوز لە ژووری نەشتەرگەریدا
ڕەنگە زۆربەمان ئەم پرسیارەمان لەخۆمان كردبێت كە بۆچی ئەو كەسانەی لە ژووری نەشتەرگەری دان پۆشاكی سەوزی كاڵیان پۆشیوە ئەپرسین نەدەكرا لەجیاتی ئەم ڕەنگە ڕەنگی سپی یاخود هەر ڕەنگێكی تریان بەكارهێنابا
ڕەنگی سەوز هەردەم لەگەڵ ڕەنگی سووری بنچینەیی دەگونجێت ، وە چۆنییەتی گونجانەكەش ئەوەیە كە كاتێك چاو بۆ ماوەیەكی درێژ سەیری ڕەنگی سووری كرد ئەوا ئەو چاوە خۆكارانە بەدوای ڕەنگێكدا دەگەڕێت كە بگونجێ لەگەڵی و ئارامی بكاتەوە بێگومان ڕەنگە سەوزەكەیە كە ئارامی دەكاتەوە ، چونكە ڕەنگی سوور چاو ماندوو دەكات ئەگەر بۆ ماوەیەكی درێژ سەیر بكرێت.
كاتێك دكتۆرێك چەند كاتژمێرێك سەیری خوێن دەكات لەكاتی نەشتەرگەریدا، ئەو ساتەی دكتۆرەكە سەری بەرز ئەكاتەوە چاو لە پڕ خۆكارانە بەدوای ڕەنگی سەوزدا دەگەڕێت بۆئەوەی ئارامی بكاتەوە، كە لە ئەنجامی زۆر سەیركردنی ڕەنگی خوێنەكەدا ماندوو بووە ، بێگومان دڵ و دەروونی دكتۆرەكەش لەو كاتەدا لەگەڵی دا ئاسودە و ئارام دەبێتەوە .
هەروەها ڕەنگی سەوز بێجگە لەوەی كە ئارام بەخشە بۆ چاو، لەڕووی زانستی پزیشكییەوە سەلمێنراوە كە میكرۆب و ڤایرۆسەكان ناتوانن لەگەڵ ڕەنگی سەوز بژین لەو ناوچانە بەدوورن كە ئەم ڕەنگەی تیادا بەكارهێنراوە، بۆیە ئەبینین ژووری نەشتەرگەری و دكتۆر و ستافەكانی تایبەت بە ژووری نەشتەرگەری گشتی سەوزن .
هەرچی ڕەنگی شینە ئەو ڕێژەیە كەمترە بۆیە ستافەكانی دەرەوەی ژووری نەشتەرگەری دەكرێ ڕەنگی شینی كاڵ بپۆشن چونكە لە ژووری نەشتەرگەری نین واتە گواستنەوەی میكرۆب و ڤایرۆسەكان بۆ نەخۆش كەمترین ڕێژەی هەیە لە ڕەنگی سەوز.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 5 نفر (0 عضو و 5 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 05:23 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|