زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سودەکانی شیری دایک
سایتی (ساینس ده‌یلی) ئه‌مریكی، رایگه‌یاندوه كه‌ژماره‌یه‌ك له‌توێژه‌رانی سه‌ر به‌ناوه‌ندی توێژینه‌وه گشتیه‌كان له‌ئیسپانیا بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه‌شیری دایك ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كتریای تێدایه كه‌زۆر له‌وه زیاتره كه‌پێشبینی ده‌كرێ و ژماره‌شیان زیاتر له700 جۆره. هه‌رچه‌نده ئه‌و توێژه‌رانه هێشتا نهگهیشتوهنهته ئه‌وه‌ی تێبگه‌ن ئایا رۆڵی ئه‌و به‌كتریایه چییه، به‌ڵام دڵنیان له‌وه‌ی جۆراوجۆری ئه‌و به‌كتریایانه هاوكاری منداڵ ده‌دات بۆ هه‌رسكردنی شیر و به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری له‌ش. توێژینه‌وه‌كه سودی له‌و شیره وه‌رگرتوه كه‌له‌دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه له‌دایكه‌كه وه‌رده‌گیرێ. له‌وباره‌یه‌وه (ماریا كارمن كۆلادۆ) توێژه‌ری به‌رپرسیار له‌توێژینه‌وه‌كه رایگه‌یاندوه هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی ئایا ئه‌و به‌كتریایه له‌نێو ده‌می منداڵه‌كه‌دا هه‌بوه یاخود له‌شوێنی تره‌وه چۆته نێو ده‌میی ئه‌و منداڵه و توانیویه‌تی ئه‌و پێكهاته‌ی شیره بگۆڕێت. به‌ڵام توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستوه شیریی ئه‌و دایكانه‌ی كه‌كێشیان زۆره یاخود پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌رییان بۆكراوه، جۆرێكی كه‌متری به‌كتریا له‌نێو شیره‌كه‌یاندا هه‌یه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بامێ سوودی هەیە یان زیان؟؟
بامێ سوودی هەیە یان زیان؟؟
بامیە پڕە لە ریشاڵ و دەتوانێ یارمەتیت بدات لە كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆل.
بامیە دەتوانێ لە سەدا 10 ی پێویستی رۆژانەی مرۆڤ بۆ ڤیتامین B6 و ترشی فۆلیك دابین بكات.
بامیە چەند سودێكی دیكەشی هەیە، لەوانە سودی فیسیۆلۆجی، بۆیە چەند ناوێكی دیكەی لێنراوە لەوانە green panax لە ژاپۆن و رووەكی ڤیاگرا لە ئەمریكا ” بەهۆی ئەوەی ئەو مادە شەكریانەی، كە لە بامیەدا هەن، بەهەمان شێوەی حەبی ڤیاگرا مولولەكانی خوێن دەكەنەوە.
ماددەی خۆراكی:
یەك كوپ لە بامیە تەنها 33 كالۆری و بڕێكی باش لە ڤیتامین و خوێی كانزای تێدایە لەوانە كالیسیۆم. هەروەها تۆوی بامیە بڕێكی زۆر مادەی دژە ئۆكسیدی تێدایە.
لق و گەڵای رووەكی بامیە بایەخێكی تەندروستی زۆریان هەیە و لە مێژەوە بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشی بەكاردەهێنرێن.
هەروەها بامیە خاسیەتی تایبەت بە دژە شەكرە، دەستگرتن بەسەر رێژەی چەوری و پاراستنی خانەكانی دەمار لە مێشكدا.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له كاتى سووڕی مانگانه‌دا، سه‌رت مه‌شۆ
له كاتى سووڕی مانگانه‌دا، سه‌رت مه‌شۆ
له‌كۆندا خانمان ئاگادار كراونه‌ته‌وه کە سەریان نەشۆن لەکاتی سووڕی مانگانەدا، لەبەر ئەوەی لەدواییدا کار دەکاتە سەر ژیانی ئافرەتەکەو توشی شێرپەنجەی مەمك و هێلکەدانی دەکات.
ئێستاش هەر بەردەوام ئافرەت لەکاتی سووڕی مانگانەدا وا دەزانێت ئەگەر سەری وشك کردەوە بە وشککەرەوە(مجففه) شتێکی ئاساییەو هیچ جۆرە مەترسییەکی نییە، بەڵام ئەم جۆرە کردارە هیچ نایان پارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.
پزیشکێکی بەناوبانگی تایوانی، پسپۆر لە لێکۆلینەوەکانی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە پشكنینی ٣٠ هەزار نەخۆشی توش بووی کرد، کە زۆر ئاگاداری هەڵبژاردنی خواردنیان ده‌بن و سەریشیان دەشۆن لەکاتی سووڕی مانگانە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شتی قورس هەڵدەگرن و شتی ساردیش دەخۆنەوە، ئەمەش وایان لێدەکات هێلکەکە بە تەواوەتی لەهێلکەدان نەیەتە دەرەوە، ماددەیەکی ژەهری کاردەکاتە سەر تێکچوونی هاوسەنگی هۆڕمۆن لەلەشی و دەبێتە هۆی تووش بوونی بەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمك و هێلکەدان.
بۆ خۆ پاراستن له‌م حاڵتهش ده‌توان هەندێك لەو ڕێگایانەی خواره‌وه جێبه‌جێبكه‌ن:
١- خواردنی سەوزە بەشێوەیەکی بەردەوام.
٢- نه‌شۆردن سەر لەکاتی سووری مانگانەدا، لەبەر ئەوەی سەرما کاریگەری لەسەر بەیەکداچوونی هێلکە دان دەکات.
٣- خوێن بەربوونیکی زۆر ئه‌گه‌ر هه‌بوو به‌زوویی دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت لەڕێگەی پزیشك.
٤- نابێت شتی سارد بخۆیت ئەگەر هەست بە تینویەتی کرد یاخود لەسەرسنگت بخەویت .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نیشانەکانی شرپەنجە کە زۆر کەس نایزانن
نیشانەکانی شرپەنجە کە زۆر کەس نایزانن
شێرپه‌نجه نه‌خۆشیه‌کی ترسناک و درێژخایه‌نه ئه‌گه‌ر بێت و به زووی چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ده‌بیته هۆی کۆتایهێنان به ژیانی ئه‌و که‌سه،
بۆیه پێویسته زۆر به زووی ده‌ست نیشانی نیشانه‌کانی شێرپه‌نجه بکه‌ین و سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت بکرێت ، هه‌ندێک نیشانه هه‌یه له ئافره‌تاندا که لێی بێ‌ئاگان هه‌تا نه‌خۆشیه‌که ده‌گاته حاڵه‌تی ترسناک ئنجا پێی ده‌زانن و سه‌ردانی پزیشک ده‌که‌ن،
ئه‌مانه هه‌ندێ له نیشانه‌کانی شێرپه‌نجه له ئافره‌تاندا بۆیه پێویسته کاتێ هه‌ست به هه‌ر نیشانه‌یه‌ک له‌مانه ده‌کرێت سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌تی بکرێت به زووی بۆ ئه‌وه‌ی ژێرپهنجهکه ته‌شه‌نه نه‌کات و به زووی چاره‌سه‌ر بکرێت :
1-خوێن به‌ربوون : هه‌رخوێن به‌ربوونێکی نائاسای که ڕووبدات له ئه‌ندامی زاوزێ واته هه‌ر خوێن به‌ربونێ له کاتی سوڕی مانگانه‌دا ،پێویسته له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌زووی سه‌ردانی پزیشک بکرێ.
2-له‌ده‌ست دان و دابه‌زینی کێش به شێوه‌یه‌کی کتوو پڕ‌و نائاسای
3-هه‌ست کردن به ماندووبون هه‌موکاتێ:ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته هه‌ستت به ماندوو بونێکی زۆر‌و نائاسای کرد پێویسته به‌زووی سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت بکرێت.
4-هه‌رگۆڕانکاریه‌کی نائاسای له ئه‌ندامی زاوزێ دا له‌گه‌ڵ بوونی خوێن ،که ئه‌مانه هه‌ندێ نیشانه‌ن بۆ هه‌وکردن زۆر جار هۆکارێکیشه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه .
5-ئاوسانی قاچه‌کان:له کاتێکدا هه‌ست ده‌که‌یت یه‌کێک له قاچه‌کانت ئاوساون به شێوه‌یه‌کی نائاسای که ئه‌مه له‌وانه‌یه ئازاریشی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت که ئه‌مه له وانه‌یه هۆکارێک بێت بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه.
6-هه‌ست کردن به تێربوون هه‌مووکات: نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و هه‌ست کردن به تێر بوون که ئه‌مه نیشانه‌یه بۆ ژێرپه‌نجه به‌تایبه‌ت ژێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دانه‌کان ،ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته ئه‌م گۆڕانکاریه له ئاره‌زووی خۆراکتا هه‌بوو پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت.
7-ئازارله ناوچه‌ی حه‌وزو ناوسک:ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته هه‌ست به ئازاری نائاسای له ناوچه‌ی حهوزوناوسک بکه‌یت پیویسته سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت بکه‌یت.
8-ئاوساوی له‌ناوچه‌ی ورگ و سک: ئاسای له‌دوای خواردنی زۆر و خواردنه‌وه گازیه‌کان یان له‌کاتی سوڕی مانگانه ورگ ده‌ئاوسێت بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ستت به هه‌ر ئاوساویه‌کی نائاسای تری ناوچه‌ی ورگ کرد بۆ ماوه‌ی زیاتر له 2 هه‌فته به زووی سه‌ردانی پزیشک بکه.
9-هه‌رسکردنی خۆراک به ناڕه‌حه‌ت وڕشانه‌وه:زۆرجار ڕشانه‌وه و له‌ده‌ستدانی توانای هه‌رس یه‌کێکه له نیشانه‌کانی ژێرپه‌نجه تایبه‌ت به ئه‌ندامه‌کانی زاوزێ.
10- ده‌رکه‌وتن و دروست بوونی گۆڕانکاری نائاسای له ناوچه‌ی مه‌مک دا و گۆڕانی نائاسای له پێستی ده‌م و چاوو کۆکه‌ی به‌رده‌وام و که‌م خه‌وی .
ئه‌مانه نیشانه‌ن بۆ توشبوون به جۆره‌کانی شێرپه‌نجه به‌ڵام مه‌رج نیه به دڵنیایه‌وه هۆکاربن بۆ توش بوون به شێرپه‌نجه بۆیه پێویسته بۆ خۆپاراستن و ژیانێکی ته‌ندروست له کاتی هه‌ست کردن به‌م نیشانانه بۆ زیاتر له 2 هه‌فته پێویسته به زووی سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت بکرێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سووده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ماست
سووده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی ماست
به پێی لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كه‌كان باشترین كات بۆ خواردنی ماست پێش (خه‌وتن)ه واتا نیو كاتژمێر یا كاتژمێرێك به‌ر له چوونه ناو جێگا و خه‌وتن
سووده‌كانی ماست
١- خواردنی ماست ڕێگری ده‌كات له كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له ناوچه‌ی كه‌مه‌ر ( سك )
٢-ماست كۆمه‌ڵه به‌كتریای سوود به‌خشی تێدایه كه هاریكارن له كراداری هه‌رس و ڕێگرن له ئاوسان، هه‌روه‌ها گه‌ده پاك ده‌كه‌نه‌وه له پاشه‌ڕۆی زیان به‌خش
٣-پێكهاته‌كانی ماست چه‌وری ناو ماسولكه‌كان ده‌سوتێنێت و ماسولكه‌كان به‌هێز ده‌كات چونكه ماست ده‌وڵه‌مه‌نده به كالیسیۆم كه یاریده‌ده‌ره له سوتاندن و به‌كارهێنانی چه‌وری
٤- ماست مه‌ترسییه‌كانی سه‌ره‌تانی كۆڵۆن كه‌م ده‌كاته‌وه ، چونكه كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز ده‌كات
٥-پێكهاته‌كانی ماست ڕۆڵ ده‌بینێت له دابه‌زاندنی ئاستی جۆره خراپه‌كانی چه‌وری(LDL) له خوێندا
٦- به‌رگری دروست ده‌كات دژی ته‌نینه‌وه‌ی مشه‌خۆره‌كان
٧- هه‌ندێ پڕۆتین له پێكهاته‌ی ماستدا هه‌یه كه په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت
٨-ڕێگر ده‌بێت له كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له دیواری لووله‌كانی خوێن ( به تایبه‌ت ئه‌و خوێنبه‌رانه‌ی كه خوێن بۆ دڵ و مێشك ده‌به‌ن )
٩-گه‌ده به‌هێز ده‌كات و رێگری ده‌كات له سكچوون و پله‌ی گه‌رمی له‌ش جێگیر ده‌كات
١٠- رۆڵ ده‌بینێت له چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جگه‌ر و گورچیله
١١- مرۆڤ ده‌پارێزێت له باكردن( غازات)
١٢- هاریكار ده‌بێت له دابه‌زاندنی كێش
١٣- ئێسكه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات و ڕێگی ده‌كات له پووكانه‌وه‌ی ئێسكه‌كان
چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆمی تێدایه
١٤-به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسیۆم ماست سوودی زۆره بۆ به‌هێز كردنی به‌رگه ئێسكی ددانه‌كان.
ئاماده‌كردنی : محمد به‌رزنجی
سه‌رچاوه: سایتی وێب میدیسن، سایتی ویكی صحه ، راپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل ئۆنلاین ،
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زانیاری لەبارەی دووپشک و دەرمانی دژە دووپشكەوە
زانیاری لەبارەی دووپشک و دەرمانی دژە دووپشكەوە
لەسەر ئاستی جیهاندا و لە كۆی 1500 جۆری دووپشكـ، تەنها 50 جۆریان ژەهرینن، بەڵام لەنێوان ئەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ترسناكترین جۆرەكان بوونی هەیە.
بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی بابل، كە لە سێ پارێزگای ناوەڕاستی عێراق ئەنجامی داوە، مانگی تەمموز زۆرترین ژمارەی دووپشك لە عێراقدا تێبینی دەكرێن و لەناویاندا جۆری ئەندرۆكتۆنەس كراسیكاودا هەیە كە بە یەكێك لە ترسناكترین جۆرەكانی دووپشك دادەنرێت و پێوەدانەكەی دەبێتە هۆی ژەهراویكردنی دەمارەكان و سەرەنجام ئیفیلجبونیان و پێدەچێ مردنی قوربانییەكەی لێبكەوێتەوە.
دەرمانی دژە دووپشك لە سیرەمی ئەو ئەسپانە درووستدەكرێت كە ژەهری دووپشكەكەیان لێدەدرێت و بەرگری لە بەرامبەریدا پەیدا دەكەن. بۆیە بۆ ئەوەی كاریگەر بن، باشترە جۆرەكانی دووپشكی وڵاتەكە دیاریبكرێن و كوتانەكە لەدژی ژەهری ئەوان درووست بكرێت.
3ی ئابی 2011 یەكەم دەرمانی دژە دووپشك لە ئەمریكا پەسەندكرا، ئەویش دوای ئەوەی ڕوون بووەوە كاریگەرە لەدژی دووپشكەكانی ئەو وڵاتە و لەماوەی 4 كاژێردا كاریگەری ژەهرەكە لەسەر جەستەی زۆربەی قوربانییەكان ناهێڵێت.
ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان 1.2 ملیۆن كەس دووپشك پێیانەوە دەدات كە 3250 كەسیان گیان لەدەستدەدەن.هەتا كەسێك بەهۆی ژەهری مارەوە گیان لەدەستدەدات، 10 كەس بە ژەهری دووپشك گیان لەدەستدەدەن.
لە هەرێمی كوردستاندا ڕووپێوییەكی ورد نییە جۆرەكانی دووپشك بەشێوەیەكی زانستی پۆلێن بكات، ئەمەش وادەكات ئاسان نەبێت دژە دووپشكی تایبەت بە هەرێم درووست بكرێت و ناچار ئەو جۆرانە هاوردە دەكرێت كە بەشێوەیەكی گشتی جۆرە كاریگەرییەكیان هەیە و توێژینەوەی تایبەتیش لەگۆڕێ نییە كاریگەریی ئەم دژە دوپشكانە دیاری بكات، كە لە هیندستان و وڵاتی دیكە درووست دەكرێن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پاش كوڵاندنی هێلكە ئاوەكەی فڕێ مەدە!
پاش كوڵاندنی هێلكە ئاوەكەی فڕێ مەدە!
ئەو ئاوەی كە هێلكەی تێدا دەكوڵێنیت، زۆر سوود بەخشە و دەوڵەمەندە بە ماددە كانزاییەكان و كالیسیۆم، هەر بۆیە سادەترین سوودی ئەم ئاوە دەتوانرێت بۆ ناو ئینجانەی گوڵەكان بەكاربهێنرێت.
گەر پاش كوڵاندنی هێلكە، ئاوەكەی بۆ ئاودانی ئینجانەی ماڵەكان بەكار بهێنیت، جارێكی دی ژیان بە گوڵەكان دەبەخشێتەوە. سوودێكی دیكەی ئەم ئاوە، دەتوانرێت بۆ زیندووكردنەوەی تاڵەكانی قژ بەكاربهێنرێت.
پاش كوڵاندی هێلكە، پڕۆتینەكانی نێو هێلكەكە بەشێوەی پڕۆتینی تواوە لەناو ئاوەكەدا دەمێننەوە، بۆیە دەتوانرێ ئەم ئاوە بە گەرمییەكی گونجاو (قژ نەسووتێنێ)، بە قژدا بكرێت و سوودێكی زۆری بۆ بەهێزكردن و زیندووكردنەوەی قژ هەیە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دەزانن بۆچی گوێ سمینی ژنان سونەتە؟
دەزانن بۆچی گوێ سمینی ژنان سونەتە؟
سارا خاتوون خێزانی یەكەمی پێغەمبەر ئیبراهیم (د.خ)، ماوەیەكی زۆر لای پێغەمبەر ئیبراهیم بوو و منداڵی نەدەبوو، كاتێكیش پێغەمبەر ئیبراهیم (د.خ) هاجەرە خاتوونی هێنا، دوای ماوەیەكی كەم هاجەرە خاتوون كوڕێكی بوو كە ئیسماعیل پێغەمبەرە (د.خ)، ئەمەش سارا خاتوونی تووشی ئیرەی كرد.
بۆیە سارا خاتوون سوێندی خوارد كە ئەندامێكی جەستەی كون بكات، دواتریش پێغەمبەر ئیبراهم داوای لێ‌كرد كە سوێندەكەی نەشكێنێ و گوێكانی كونبكات و شتێكیان تێبكات، بۆیە سارا خاتوون هەڵدەستێ بە كوونكردن و گوارەتێكردنی گوێكانی هاجەرە خاتوون، دواتریش هەرخۆی پەشیمان دەبێتەوە كە دەبینێ هاجەرە خاتوون پێی جوانتربووە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ نه‌مانی تینوێتی شه‌ربه‌تی رێواس بخۆنه‌وه!
بۆ نه‌مانی تینوێتی شه‌ربه‌تی رێواس بخۆنه‌وه!
شه‌ربه‌تی رێواس خواردنه‌وه‌یه‌كه كه جگه له نه‌هێشتنی تینوێتی به‌رگری له‌ش به درێژایی رۆژ به‌رز ده‌كاته‌وه و له‌ش له ژه‌هره‌كان پاك ده‌كاته‌وه.
خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنه‌وه‌كانی كه تینوێتی ناهێڵن و توانای له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن زۆر پێویسته. پسپۆڕان ئه‌م شه‌ربه‌ته به پێویست ده‌زانن له مانگی ره‌مه‌زاندا.
ئه‌م شه‌ربه‌ته له ئه‌نجامی تێكه‌ڵ كردنی چه‌ندین شه‌ربه‌تی روهكی وه‌كو چای سه‌وز و دارچین و گه‌ڵای لیمۆ پێكهاتووه و به‌هۆی ئه‌سید گلورۆنیك ، سیستمی له‌ش به‌هێز ده‌كات و ته‌مبه‌ڵی ریخوڵه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی رێواس له رۆژانی ئاسایی بریتیه به‌ر له ژه‌می به‌یانی و ئێواران. به‌ڵام بۆ رۆژو وانان 30 خولهك دوای باربانگه و دوای پارشێوه.
سودێكی تری رێواس رێگه گرتنه له وه‌رینی قژ و چرچی و لۆچی پێست و توند بوونی ده‌ماره‌كان و ماسوكه‌كان و جومگه‌كانه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چارەسەری سروشتی بۆ سەرئێشە
چارەسەری سروشتی بۆ سەرئێشە
لە لێكۆڵینەوەیەكی ئەڵمانیدا دەركەوتووە كە زەیتی نەعناع سەر ئێشە ناهێڵێت .
مەرجەكانی زەیتی نەعناعی باش، دەبێ بێڕەنگ بێت، یان زەردێكی كاڵ، یاخود زەردێكی مەیلەو سەوز بێت، وە دەبێ بۆنی نەعناعەكەی زۆر زۆر بێت.
لە لێكۆڵینەوە ئەڵمانیەكەدا دەركەوتووە كە بۆنكردنی زەیتی نەعناع دەبێتە هۆی نەهێشتنی سەر ئێشە لە ماوەی 10 خولەكدا، هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ژانە سەر لەكاتی بوونی شەقیقەدا.
بۆ بەكارهێنانی زەیتەكەش ئەو كەسەی سەری ژاندەكات دەبێ بۆنی زەیتەكە بكات بەمەرجێك زیادەڕەوی لە كرداری هەڵمژینەكە نەكات، بەمەش بە لایەنی زۆرەوە دوای 10 خولەك سەر ئێشەكە چاك دەبێت.
لەبەر ئەوەی بڕی 10% ئەو رۆنە بەقەدەر بڕی 1000 مللی گرام لە ” ئەسیتامینۆفین” كە ئەمەش مادەیەكە لە دروستكردنی ئەو حەبانە بەكاردێت كە بەكاردەهێنرێن بۆ چارەسەركردن سەرئێشە .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 03:55 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|