بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #71  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


په پوله ی خوشه ویستی من له شوینی ناگری ئارام

(ماموستا هیمن)

خاتونه که م ئا وا بوون بوو
ئاوابونی خه ونی تاسه و حه ز و ئاوات
به دریژایی ته مه نم هه ر روژ پاش روژ و هه ر شه و پیش روژ ئاوابوونم له ئاسوی روژئاواوه بینیوه
به لام دوینی له روژهه لاتی چاوانتا هه ستم به دوا هه ناسه ی هه تاو کرد
دوینی شه و هاوکات له گه ل یه که م روژی وه رزی زه ردا گول خونچه ی ئاواتم ژیانیکی نویی له سه ر چلی خه زاناوی ده س پی کرد و په پوله ی خوشه ویستسم مومی روتی بینی و خوری هیوام له که ل هه لات و...
ئه وسا بو به ئاهه نگی له دایک بونیکی ترم
ئاخو ئه مه کازیوه ی دواین شه وی ته نیاییمه یان سپیده ی درویینی پیش به ره به یان ؟نا نا زانم
ئه گه رچی به یان-گول وخوشه ویستی وژیان شیرینه
به لام ریبوارانی ریگه ی ژیان به سه رهاتی دلته زینیان پیه
دل ترسینه ژیان گولم
خه زان -سه رما وژیان بی به زه یین و ته مه نی گول دل ترسینه ر تر.
هه لوه رین پیش پشکوتن تراژدیای میژویی خونچه و داستانی له بیر چووی تیاچونی بی برانه وه ی گوله.
خاتونه که م دوی له خه وما بالینده یکی کوچه ری بووم/ له ژیر لیزمه ی ساردی باران بالی ماندوی فرینم ته ر بو/چلاوچلی دارستانیش وه کو ره می جه نگاوه ران هه ره شه ی نه مانیان لی ئه کردم
ئیستا ئیمشه و
ئازیزه که م بمبوره ئه گه رپاش مالاوایی هیلانه ی خوشه ویستیمانم ئه روخینم /ئه مه وی ئه و هیلانه یه کوشکی ئه وینی هاوریی هه تا هه تاییم بیت و به س
لیم زیز مه به ئه گه ر لیت توره بووم وبه بی ئه ده ب ناوم بردی/ له قاموسی ئه وین دا ئه ده ب وشه ی بی مانا یه
ره نگه تیکه ل بوون سنوری که سایه تیمانی به زاندبی /تو له گه لما بویت ومن به دویتا شاران ئه گه رام هه ر بویه لیم ون بوی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #72  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

چه ن دیریک له په خشانه شیعریکی جه لال مه له کشا

من ها واریکی بی ده نگم له نیو ئاوازه بی ده نگه کانما هه راو هوریای بازاره قه ره بالغه کانی جیهانه.
به لی گیانه!سه رده میک وه ک حه للاج،له زه ماوه ند و داوه تی سیداره کانا،چوپی کیش بووم و روژگاریکی دریژ به قه د بارستایی تروپکی چیاکانم له دلدایه.ده لیی چیروکیکی کونم و له سه ر سینگی که تیبه کونه کاندا نووسراوم. ده لیی سروه یه کی سه رگه ردانم و به شوین تودا له نیو کووچه باخه کانی میژوودا ئه تک کراوم.
بمبه خشه نازه نین!بمبه خشه ئه گه ر هه ناسه م بونی خوین و خوله میش و جه سته م بونی ته رم و بارووتی گرتووه، بمبه خشه ئه گه ر وشه کانم ده لاقه یه که و به ره و ئیواره و ئازار ونامویی ده کریته وه.بمبه خشه ئه گه ر....له ده شتی شیعره کانما،مامزی شادی قاته.قاسپه له گه رووی که وه ده ندووک سووره کانا،خنکاوه و...په یتا په یتا جووباری ئاواته هه لپرووسقاوه کانم تیده په رن.من سه ر گوزه شته یهه موو کویله کان و شه جه ره نامه ی هه موو لانه وازه کانی میژووم ...ئاخ نازه نین!من روله ی به جی ماوی زنجیره ی په ک که وتووی گولم.
ژهنگ لیداوی سنووری ته نراوی ئاوینه م .قامیش سواری به سالاچووی چاره نووسم.ئیستا له به رانبه ری تووه،ئه ی تاپوی رووناکی کازیوه کان:ئه ی رازی جوان!جگه ئه وه ی وه ک ئاوه نگی بیره وه ری له پیلوی ژوانیکه وه داباریم چی تر له ده ستم نایه.ئیستا ئیستا،له لایه ن پیغه مبه ری تیشکی نیگاته وه قاسیدی بو راپه رینی چاره نووسم بنیره.ئه ی سه رداری شه پوله کان!ئه ی پیشه وای کازیوه کان،ئه ی مه له که ی فریشته کان!روژگار،خاکی شله ژاوی خاقان و قراله کانی میزووه.
خه زان له باخانی شارستانیه تدا سیداره ی بو گول و شینکه دامه زراندووه.مه شخه لانی زانست و به یداری یه ک له دوای یه ک له قاوش وهوله کانی زینداناندا ده کوژیته وه...تا گولاله یه ک له ده شتی ته سکی بیریکدا سه ر هه لده دا،باهوزه کان ده گورینن ده یپرووکینن.
ئه ی خودا ی وه رزه کان،نیشتمانه که مان بکه به نیشتمانی جووبار و ریحان،داره کانمان بکه به میوانداری هیشوه کان.په ره سیلکه کان له توفان وگوربن بپاریزه.
چاو و دلمان ده گه ل بین و گولدا،ئاشتی بده وه.ریگاکان پر له ریبواری غه ریبن.نه مامه کان بریندارن.هه ر به یانی یه ک بالای به رزی داره په لکیک ده که ویت و جه سته ی ئه ستووری چناریک هه لده قلیشیت... فرمیسک له چاوی نیرگزه کاندا په نگ ده خواته وه هه تا بولبولیک گورانی یه ک ده خوینی...قرمه ی ته قینه وه یه ک له دلی شارستانی یه ته وه هه لده ستی هه تا سه یره یه ک ئایه تیک ده چریکینی.
سکالای ئه و گوله بریندارانه و ئه و په ر و بال سووتاوانه بو کوی به رم؟ له م روژگاره دوو که لاوه یه دا که دوا ئاسه واری په پووله کان له نیو فرمیسک وئاگردا،ده بی به خوله میش.

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #73  
قدیمی 10-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

نادر خزریان ( ئاژوان )

ئێره‌ زه‌ویه‌ ، شوێنێک که‌ تا بڵێی مرۆڤ ده‌س ده‌که‌وێ به‌ڵام مافی مرۆڤ ... ، هه‌ندێ جار بێ سه‌رنج به‌ ئه‌رکه‌کانم دڵم ده‌خوازێ بفڕم ، فڕین بۆ ئه‌و لای هه‌وره‌کان . خۆزگه‌ په‌ری مردن بگاته‌ جێ و من له‌ ئامێزی ئه‌و گۆ زه‌ویه‌ چڵپاوه‌ بدزێ ، شوێنێک که‌ که‌سێ زمانم تێناگا و کڕیاری بزه‌کانم نییه‌ و بۆ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌کانی ئه‌وین هاوشانم نابێ به‌ڵام من تا دوایین تاقه‌ساته‌کان ده‌مێنمه‌وه‌ و ده‌گه‌ڵ هه‌موو که‌م و کورتیه‌کان شه‌ڕ ده‌که‌م .

شار وشه‌یه‌کی نامۆ ، شه‌قام سه‌روچاوی تێکشکاو ، پارک حه‌سارێک و به‌س ، زانکۆ شوێنی دۆمینه‌چیه‌کان ، من ون و هه‌ڵکوڕماو ، تۆش نوقم له‌ ناو هزره‌کانی پڕ و پوچ ؛ سه‌یر نییه‌ ! به‌ هه‌زاران لاپه‌ڕه‌ خوێندنه‌وه‌ ، وه‌رنه‌گرتنی مێشکه‌کان ، سازبوونی بیره‌کانی زیبکاوی و خنکانی نووسراوه‌ له‌ ته‌پ و تۆزی نه‌زانیدا ، سه‌یر نییه‌ ! لێره‌ خاکی شێعر خه‌ریکه‌ ده‌به‌زێ به‌ڵام من ته‌واوی وشه‌کان بۆ پاراستنی شێعر ده‌نێرمه‌ ریزی یه‌که‌می شه‌ڕ .
لێره‌ ژین و ژان هاو واتان و که‌س پێناسه‌ی له‌ دایک بوون نازانێ به‌ڵام من ده‌ڵێم : گرنگ له‌ دایک بوون نییه‌ گرنگ بوون له‌ مرۆڤایه‌تییه‌ که‌واته‌ رۆژی نووسراو له‌ ناسنامه‌دا رۆژی له‌ دایک بوونمان نییه‌ به‌ڵکوو رۆژێ که‌ ده‌بینه‌ مرۆڤ رۆژی له‌ دایک بوونمانه‌ ، ئاخ چ زۆرن ئه‌وانه‌ی پێش له‌ دایک بوون ده‌مرن .
هیوا ، نازانم له‌ کام قوژبن خۆی حه‌شار داوه‌ ، ماومه‌وه‌ که‌ زاتی هه‌یه‌ یا ... ؟ بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌ زه‌ریایه‌ک که‌وتوون به‌ ناوی دنیا ، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ده‌س ده‌که‌ن به‌ مه‌له‌ کردن و هه‌ر بیر له‌ نوقم بوون ناکه‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ شوێنێک به‌ ناوی گێژ ( خه‌م ) ، ئێستا دوو رێگاتان هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌ی له‌ گێژدا نوقم بن یان به‌رده‌وام بن له‌ مه‌له‌ کردن و گێژه‌که‌ تێپه‌ڕ بکه‌ن ، رێگای سێهه‌مێک نییه‌ واته‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی ده‌سپێکی مه‌له‌ که‌واته‌ باشترین رێ مه‌له‌ کردنه‌ ئه‌رێ به‌رده‌وامی ژیان .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #74  
قدیمی 11-13-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

خۆت كردۆته‌ قوربانی‌ چی‌؟ ئێمه‌ هه‌موو قوربانییه‌كانی‌ تر بووین كه‌ بۆ رۆژانێك، ده‌ست له‌ ئه‌ژنۆ، خه‌ممان له‌باوه‌ش بوو. تۆ چی‌؟ تۆ كه‌ بۆ یه‌كجاریش، خۆت نه‌كرده‌ ساحێبی‌ ئه‌و بازه‌ڕاو‌و گورگه‌ ڕاوه‌. ئێره‌ت كردۆته‌ جێگاو مه‌نزڵگای‌ ئێواران‌و له‌ ئێوارانیش بۆ ساتێك تێنه‌گه‌یشتی‌ شه‌و به‌ چێ‌ ده‌ڵێن؟ ئێره‌ت كردۆته‌ ئه‌و شوێنه‌ی‌ كه‌ هه‌لاجه‌كان هه‌موو جله‌ كۆنه‌كانی‌ مێژووی‌ ئه‌م ناوچه‌یان كرد به‌سه‌رین. تا تۆ له‌سه‌ری‌ بخه‌ویت‌و به‌ ئاره‌زوو ... خه‌و ببینی‌. به‌ ته‌مای‌ چیت؟ چایه‌كه‌ی‌ جاران، یان ...؟ چایت بۆ تێكه‌م،. هه‌ڵده‌سا‌و ده‌چووه‌ به‌ر سه‌ماوه‌ره‌كه‌و چاییه‌كه‌ی‌ له‌ سه‌رسینیه‌كی‌ باریكی‌ درێژ داده‌نا‌و له‌دووره‌وه‌به‌ قاچ رای‌ ده‌كێشا بۆ لات‌و شه‌كره‌كه‌شی دوان دوان، بۆتی‌ فڕه‌ ده‌دا. ماوه‌یه‌ك له‌ بوومه‌لێڵی‌ لای‌ په‌نجه‌ره‌كه‌ ورد ده‌بۆوه‌. دیسان ده‌ستی‌ پێده‌كرده‌وه‌. ده‌ی‌! باسی شێتیت بۆ بكه‌م. كوڕم له‌م دنیایه‌ شێتی وامان ده‌ست ناكه‌وێ‌. زۆر بوون خۆیان به‌ شێت زانیوه‌. به‌ڵام قه‌د تێنه‌گه‌یشتن كه‌ چین؟ ئه‌مه‌ باسێكه‌ كه‌ له‌ مێژه‌ خۆمم پێوه‌ سه‌رقاڵ كردوه‌. یه‌كه‌م جار هاتم وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك له‌ سه‌ر باری‌ ده‌روونی‌ شێت لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌م‌و بیناسم. كورد واته‌نی‌ ئه‌وه‌نده‌ دۆزه‌ دۆزه‌م كرد هه‌تا رۆژێك كه‌ بیرم له‌خۆم كرده‌وه‌ ته‌واوی‌ شێتخانه‌كان گه‌ڕِابووم. دنیایه‌كی‌ سه‌یریان بوو. ئه‌وه‌نده‌ له‌ گه‌ڵ راستییه‌كان ده‌دوان، له‌ملاو لا باسم له‌ باسه‌كانی‌ شێت‌و كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر شێتخانه‌كان بوو. ته‌نانه‌ت هه‌ر شارێك چه‌ندین شێتخانه‌م لێ‌ كرده‌وه‌.
خۆی تێك نه‌ده‌دا. چاوی‌ به‌رز ڕاگرتبوو. جارجارێك ته‌زبێحه‌كه‌ی‌ به‌توندی‌ هه‌ڵده‌سوڕان. بیره‌كانی‌ قوڵتر ده‌كرد‌و كه‌مێك راوه‌ستا. له‌سه‌رخۆ قسه‌كانی‌ باس ده‌كرد‌و خۆشی پێداگری‌ ده‌كرد. ده‌هاته‌وه‌ سه‌رباسه‌كه‌ی‌. شێتی‌؟ لادێیه‌كان؟ ئه‌وانه‌ شێتێكی‌ سه‌یرن. به‌ڕاستی‌ له‌ شێتی‌ تێگه‌یشتبون. بروانه‌ شێته‌كه‌ی‌ ئاوایی‌ ... بۆیه‌كجاریش جنێوێك نه‌هاته‌ ده‌میا‌و به‌ڵام شێتی‌ ئاوایی‌ ... ته‌نیا به‌ جنێوه‌ گرتوویه‌تی‌. لێی‌ گه‌ڕێ‌!! بائه‌وه‌نده‌ باسی نه‌كه‌ین! ئێواره‌یه‌، چاییه‌كی‌ دیكه‌ت بۆ تێكه‌م؟ قورشكه‌كه‌م له‌سه‌ر سینیه‌كه‌ داده‌نا‌و دیسان به‌ قاچی‌ سینیه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕانده‌وه‌. ئه‌مجاره‌ چایه‌كه‌ی‌ ره‌ش تێده‌كرد و ده‌ی‌گوت: ئه‌م چاییه‌ش وه‌ك ته‌زبێحه‌كه‌مان وایه‌، هه‌رچه‌ند هه‌ڵی‌ ده‌سوڕێنین، ئێستاش نازانین چه‌ند ده‌نكه‌. چاییه‌كه‌ش وایه‌.
ئه‌مه‌ هه‌موو ئه‌و قسانه‌ بوو كه‌ له‌ سه‌ره‌مه‌رگیشدا ده‌ی‌كرد‌و دڵی‌ خۆیشی‌ لێی‌ هاڵ ده‌بۆوه‌، شه‌وان كاتێك خۆی له‌ بن باخه‌ڵی‌ سه‌رینه‌كان ده‌كرد، خۆی له‌ خۆیدا، دنیادیده‌یه‌كی‌ شێت، شێتی‌ به‌ شێت بوون ده‌كرد، هه‌میشه‌ شێتبوون‌و فه‌لسه‌فه‌ی‌ بۆ شه‌و‌و بۆ داره‌كانی‌ سه‌رمیچه‌كه‌ باس ده‌كرد‌و لێی‌ ده‌كۆڵیه‌وه‌. چرا فانۆسێكی‌ تۆزگرتووی‌، له‌تاقه‌كه‌ دانابوو، له‌ شوقه‌كه‌یشی بێزاربوو، به‌ڵام خۆی له‌ برق‌و له‌ رۆشنایی ده‌شارده‌وه‌. ده‌یگوت چیت ده‌ست ده‌كه‌وێ‌؟ چی‌یه‌؟ ئه‌مه‌ هه‌موو ده‌بێ‌ ده‌رسی شێتی‌ بخوێنن، ئه‌گینا ناتوانن له‌ حیكمه‌تی‌ ئه‌م چرایه‌ تێبگه‌ن؟! چیه‌ بۆ وا سه‌یرم ده‌كه‌یت! شێتێكی‌ ته‌واوم؟ ئه‌وه‌نده‌ش كه‌ له‌م تاریكیه‌ دانشتووم سه‌یری‌ شێته‌كان ده‌كه‌م‌و لێیان تێده‌گه‌م. بریا ئه‌وه‌نده‌ی‌ شێته‌كان دڵم راست بوایه‌‌و هه‌موو نهێنیه‌كانم له‌م ته‌زبێحه‌ مورو خڕانه‌ كۆكردبایه‌‌و به‌سوڕێك ئه‌وانه‌ كه‌ خۆیان ده‌یانتوانی‌ خۆیان بگرتایه‌‌و ئه‌وانه‌ش كه‌ نه‌یانتوانایه‌ بكه‌وتنایه‌ خواره‌وه‌. ئه‌وانه‌ش كه‌ خۆیان نه‌گرتایه‌ با بكه‌وتاین‌و فڕٍیان به‌سه‌ر راسه‌وه‌ نه‌ده‌ما. هه‌ڵسه‌ ده‌ی‌! هه‌ڵسه‌! موشكیله‌ی‌ من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ راستیه‌كان هه‌موویان كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌‌و ناوێرن سواری‌ ئه‌م هه‌ڵسوڕ هه‌ڵسووڕه‌ بن. خۆت چاك ده‌زانی‌ من ئێسته‌ش نه‌مزانی‌ چه‌ند ده‌نكه‌ ئه‌م ته‌زبێحه‌؟ نه‌ نامه‌وێت بزانم. ئه‌وه‌نده‌م به‌سه‌كه‌ راستیه‌ك سواركه‌م‌و بتوانێ‌ خۆی بگرێته‌وه‌. نا !!! ناتوانن خۆیان بگرن....نا،
ئه‌مه‌ی‌ گوت‌و خۆی‌ كرده‌ نێو پێخه‌فه‌كه‌ی‌‌و ه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #75  
قدیمی 11-13-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

له‌ خۆرئاوایه‌كی‌ ده‌مه‌و به‌هاریدا چاوه‌كانم هه‌ڵێنا‌و سوره‌تی‌ فریشته‌یه‌كم له‌ سه‌ر سه‌رم دیت. ئه‌و فریشته‌یه‌ باوه‌شێكی‌ گه‌رمی‌ هه‌بوو، هه‌ستم به‌ خۆشه‌ویستییه‌كی‌ زۆر گه‌رم ده‌كرد. ده‌مزانی‌ له‌ كاتی‌ برسیه‌تی، له‌ كاتی‌ گریانم دا، له‌ كاتی‌ ئێش‌و ئازارم دا له‌ گه‌ڵمایه‌‌و له‌ گه‌ڵم دا ئازار ئه‌كێشێ. له‌ باوه‌شم ده‌كا‌و ده‌ملاوێنێ. پێم ده‌ڵی‌ كۆرپه‌ی‌ دایه‌، دایه‌ت به‌ قوربانت بێت، ئێشت له‌ من، ئازارت له‌ من. له‌ سه‌ر سینگی‌ رای‌ ده‌ژاندم‌و به‌ بۆنی‌ شیری‌ مه‌مكه‌كانی‌، خه‌ون بۆ به‌هه‌شتێكی‌ دوور له‌ دونیای‌ ئه‌وڕۆی‌ ده‌بردمه‌وه‌. هه‌سته‌كانی‌ دایكم ئه‌وه‌نده‌ جوان‌و دڵ بزوێنن، من خه‌ریكه‌ له‌ باوه‌شی‌ كه‌م‌و پێی‌ بڵێم دایكه‌ گیان خۆشتم ده‌وێ، بۆ هه‌میشه‌ له‌ لام به‌، با ژیانم له‌ گه‌ڵ جوانییه‌كانی‌ ئه‌م دونیادا پڕ بێ‌ له‌ خۆشه‌ویستییه‌كی‌ بێ‌ كۆتایی. ئای‌ كه‌ زۆر جوانه‌، دایكم هیوای‌ ژیانمه‌. له‌و كاته‌وه‌ شتم وه‌بیر دێت، دایكم هه‌رگیز بیری‌ له‌ خۆی‌‌و خۆشییه‌كانی‌ ژیانی‌ خۆی‌ نه‌كردوه‌ته‌وه‌، ته‌نیا رۆڵه‌كانی‌ بوون كه‌ گرینگترین مرۆڤی‌ ژیانی‌ ئه‌و بوون. ئێستاش ده‌ڵێم‌و ده‌یڵێمه‌وه‌ من هه‌رگیز له‌ ژێر باری‌ تۆ ده‌رنایه‌م ئه‌ی‌ دایكی‌ شیرینم. چاو لێبكه‌ ناوی‌ تۆ، بوونی‌ تۆ، هانم ده‌دا بۆ درێژه‌دان به‌ ژیانم، بۆ داگیرسانی‌ مۆمی‌ ساڵانی‌ ته‌مه‌نی‌ داهاتووم. ئای‌ كه‌ چه‌ند شیرینه‌ وشه‌ی‌ دایك، هه‌ر كات ده‌مهه‌وێ‌ باس له‌ هه‌ستی‌ خۆم بكه‌م سه‌باره‌ت به‌ تۆ موچركم پێدا دێت‌و قوڵپه‌ی‌ گریان له‌ گه‌رووم‌و خۆشه‌ویستیی‌ تۆ فرمێسك له‌ چاوانم هه‌ڵده‌وه‌رێنێ. دایكی‌ ئازیزم ئه‌ی‌ مۆمی‌ داگیرساوی‌ هه‌ست‌و سۆزم، تۆ ده‌زانی‌ چه‌نده‌ گه‌وره‌ی؟ تۆ ده‌زانی‌ چه‌ند پیرۆزی‌ لام؟ تۆ ده‌زانی‌ له‌ كاتێكدا وه‌ك پاییزی‌ خه‌زان ره‌نگم زه‌رد ده‌بێت‌و خه‌مه‌كان روومه‌تم داده‌پۆشن تۆ وره‌ی‌ ژیانه‌وه‌م پێ‌ ده‌به‌خشی‌‌و وه‌ك كۆترێك باڵم به‌سه‌ر دا ده‌گریت‌و ‌دڵنه‌واییم ده‌كه‌ی؟ دایك، ئه‌ی‌ رووناككه‌ره‌وه‌ی‌ ژیانم، تۆ گه‌وره‌ی‌ گه‌وره‌تر له‌ جوانییه‌كانی‌ ژیان. باوڕ بكه‌ تۆ تابلۆی‌ ره‌نگینی‌ ژیانمی، تۆ جوانی‌ وه‌ك كۆتره‌كانی‌ عاشقی‌ وه‌رزی‌ به‌هاران، تۆ جوانی‌ وه‌ك فریشته‌ی‌ عومری‌ رۆیاكانم. ئه‌ی‌ فریشته‌كه‌م.

ئه‌ی‌ هیوای‌ ژیان، ئه‌ی‌ مه‌زنترین مرۆڤی‌ ئه‌م جیهانه‌
له‌ هه‌ر كوێك بم خۆشتم ده‌وێ‌‌و ده‌تپه‌ره‌ستم

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #76  
قدیمی 11-13-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض

له‌ گه‌ڵ تاریكی بوومه‌ته‌ هاوڕێ، هاوڕێیه‌كی گیانی گیانی. ده‌ورانێكی بێ وه‌فایت و مرۆڤه‌كان له‌ گه‌ڵ یه‌ك پاك نین. بۆ من نه‌توانم له‌ گه‌ڵ تۆ هاوڕێ بم به‌ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ ئازار بكه‌م؟ بۆ نه‌توانم ڕاستییه‌كانی دڵ و ده‌روونم له‌ لای تۆ بكه‌مه‌وه‌؟ بۆ نه‌توانم له‌ گه‌ڵ تۆدا شاد بم بێ ترس و خۆف ژیان به‌سه‌ر به‌رم؟
نازانم، من تۆ بناسم و له‌ گه‌ڵت هه‌ست به‌ ئارامی بكه‌م، بۆ تۆ ناتوانی له‌ گه‌ڵ من پاك بیت؟ كوا هه‌سته‌ پاكه‌كانی جاری جاران؟ كوا ڕاستییه‌كانی ژیان؟
ده‌وران ده‌گۆڕدرێت، هه‌سته‌كان ده‌گۆڕدرێن و مرۆڤه‌كان هه‌روه‌ها ده‌گۆڕدرێن، به‌ڵام كێ وتوویه‌تی ئه‌وه‌نده‌ بگۆڕدرێین كه‌ هه‌ست به‌ نائارامی بكه‌ین له‌ گه‌ڵ یه‌ك؟
من كه‌ به‌ڵێن بده‌م هاوڕێی تۆ بم، یانێ من ئه‌توانم له‌ هه‌مان كاتدا خه‌م ڕه‌وێنی تۆ بم. به‌ئازاردانی تۆ من هیچم پێ نابڕێت، هه‌روه‌ها گه‌ر تۆ ئازاری من بده‌یت هیچت پێ نابڕێت، بێجگه‌ له‌ ئازاردانی ویژدانی مرۆڤانیی‌ خۆمان. ئه‌ی بۆ نه‌توانین ده‌ورانێكی پاك و پڕ له‌ هه‌ست و خۆشه‌ویستی له‌ ده‌ورو به‌ری یه‌كدا بڕوێنین؟ ئه‌رێ، بۆیه‌ من بڕیارم داوه‌ له‌ گه‌ڵ تاریكی ببمه‌ هاوڕێ، چوونكه‌ ئه‌و كات ته‌نیا له‌ ژێر دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان دا جوانیه‌كان ده‌بینم و له‌ گه‌ڵیان ده‌دوێم. له‌ ژێر ڕووناكی مانگ دا هه‌سته‌كانم به‌ ئاشكرا ده‌رده‌بڕم. مانگ و ئه‌ستێره‌ ته‌نیا جوانییه‌كن له‌ ژیانی مندا پاكانه‌ له‌ گه‌ڵم هاوڕێن. جوانه‌، مانگ و ئه‌ستێره‌ له‌ ئه‌فسانه‌كاندا له‌ گه‌ڵ وشه‌ی خۆشه‌ویستی گونجاون، منیش شایه‌ت له‌ دونیایه‌كی ئه‌فسانه‌یی دا بژیم، كه‌ هێشتا خۆم له‌ گه‌ڵ ڕازه‌ ناڕاسته‌كانی ئه‌م دونیا دا نه‌گونجاندبێت. هاوڕێم من و تۆ و كه‌سانی تر ئه‌توانین هاوڕێ بین و بینه‌ هاوڕێی مانگ و ئه‌ستێره‌كان و فێری ڕازی خۆشه‌ویستی بین. مانگ و ئه‌ستێره‌ دوو مه‌وجودی پاكن، ته‌نیا فێری وشه‌ی جوانمان ده‌كه‌ن. خه‌م و خه‌فه‌ت لای ئه‌وان داناگیرسێ، هه‌مو هه‌ستێك لای مانگ و ئه‌ستێره‌كان مانای خۆی هه‌یه‌. چاو لێ بكه‌، چۆن مانگ به‌ گه‌وره‌یی و عه‌زه‌مه‌تی خۆی له‌ گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كان ژیان تێپه‌ڕ ده‌كات، با ئێمه‌ش وابین، با ئێمه‌ش مانگ و ئه‌ستێره‌یه‌ك بین له‌ سه‌ر زه‌وی، ئه‌ی هاوڕێم. . . . .

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #77  
قدیمی 11-26-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


وتم ئه‌م جة‌ژنه‌ دڵت خۆش كه‌ م به‌ ڵام هاوڕێ، سه‌رم سڕما، نه‌مده‌زاني چيت بۆبێنم به‌ دياری!؟
سه‌رم كرده‌ نێو ماڵه چۆڵةكانی وڵاته‌ که‌ مدا هه‌ر كه‌ سم ده‌دیی په‌ژاره‌ مێوانی سه‌ره‌كی بوو. سه‌رم ده‌كشا نێو هه‌رماڵيكدا كوڵێك خه‌مي بارم ده‌كرد. ده‌چوومه‌ هه‌ ر لايه‌ك مۆسقياي خه‌ م يه‌ خه‌ می ده‌گرت و له‌ ناو هێلانه‌ ی دڵمدا ده‌ له‌ رییه‌ وه‌.
چاوم ده‌كه وته هه‌ر باوكێك هێنده چاوه‌روانی خۆشبه‌ ختی بوو سۆمای چاوی ده‌تكا .
بۆ لاي هه‌ر دايكێك ده‌چووم، فرمێسكه‌ كانی ناخمی ده‌خوارد .به‌ زم و هه‌را و شايی به جارێك له‌ م گه‌ له‌تۆرا بوون.
نه‌ خۆ شه‌ كان، هيواي ژيانيان پێ نه‌ ما بوو.
هه‌ موويان سه‌بر و تاقه‌تيان له‌ لا چوو بوو.
خه‌ می بێ پاره‌ یی، بێ ياريده‌ ری، زخمی كۆنی ديسان تازه‌ ده‌کرده‌وه‌.
وتم، ئه‌ م جاره‌جه‌ژنانه‌كه‌م با بۆمنداڵن بێت.
با جه‌ژنانه‌كه‌م، خه‌ونی من و ئاره‌زووی ئه‌م گه‌له‌ چه‌وساوه‌ بێت. په‌يامی خۆم و هه‌زاران داخداری ديكه‌ ی ئه‌ م وڵاته‌يان پێ بده‌ م. بڵێم:ئێوه‌ن كه‌ دوا رۆژ، چرای ئاواته‌ كانمان داده‌گريسێنن.
تۆ خوا هيوا، تۆخوا، كارزان، له‌ گه‌ ڵ ئێوه‌مه‌ ئه‌ ی منداڵانی دڵپاکی ئه‌ م گه‌ل و هۆزه‌ .
ئه‌گه‌ر دوا رۆژ سه‌ركه‌وتن و بوون به‌بژیشك ئه‌گه‌ ر داهاتۆئيزنی ئێوه‌ ی دا ببنه‌ دوكتۆر، ئه‌ ی گيانه‌كانم له‌ بيرتان بێت كه‌ هه‌زاران هێلاكی ئه‌ م گه‌له‌ ، ئه‌وانه‌ ی وا گيروده‌ ی ناخۆشی هاتن و چوونه‌ لاي دوكتۆر چاره‌يان بكات،دوكتۆر وتی :كوا پووڵه‌ که‌ ت كوانێ پاره‌ ت؟ باوك وتی: پاره‌م نيیه‌ ، دایک گریا، دوكتۆر وتی:ئيتر قه‌ ت ماتڵ مه‌ مێنن‌، من بێ پاره‌ چاره‌تان ناكه‌م
له‌ گه‌ ڵ تۆمه‌ کوڕی پاکی دڵی هێلاکی ئه‌ م گه‌ له‌ م.
نه‌ که‌ ی قه‌ ت له‌ بیری ببه‌ یته‌ وه‌، نه‌ که‌ ی مه‌ رگی ئه‌ وانه‌ ی مه‌ شیا نه‌ ده‌ مردن و مردن ،له‌ بیره‌ و به‌ یته‌ وه‌.
بوویت به‌ دوکتۆر ده‌ رمانی ده‌ رده‌ کۆنه‌ کانیش بکه‌ یته‌ وه‌ ،ئاور له‌ هه‌ ژاران بده‌ یته‌ وه‌.ئه‌ وانه‌ ی وا له‌ به‌ ر نووسینگه‌ ی دوکتۆره‌ کاندا فرمێسکی خوێنینیان ده‌ ڕشت ،له‌ بیرت بن ئه‌ و مێژووه‌ تاڵه‌ دووپات نه‌ که‌ یته‌ وه‌.ئه‌ و دایکانه‌ ی وا هه‌ موو رۆحیان ئاگری تێبه‌ ر بوو به‌ خه‌ می منداڵه‌ ناخۆشه‌ کانیانه‌ وه‌ بوونه‌ بۆسوو،له‌ بیرت بن بیان ژینیته‌ وه‌.
چاوه‌ که‌ م تۆ بێگانه‌ نیت،که‌ پێت ئه‌ ڵێم ئه‌ م ده‌ ردانه‌ م زۆر چێشتووه‌،نه‌ که‌ ی کاتێ گه‌ وره‌ بووی ،ئه‌م ده‌ ردانه‌ م دووباره‌ بێته‌ وه‌.


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #78  
قدیمی 12-05-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


فر مێسکێک بۆ دایکم

بوو به هه را، هه واڵ گه را
له شاره وه، به ره و وڵا تێکی غه ریب و گه یشته گوێم
ئه مجاره یان ئه م هه واڵه ده م گرێنێ
خه م و خه فه ت بوه ته لا نکه و پر به دڵی رام ده ژێنێ
نه ما نی دایکم ئه م جاره ، گه ڵای دره ختی عومرم ده وه رێنێ
نا ... نا... دایه، دایه گیان، دایکی شیرینم
ئه م جاره مه مره، ئه م جاره مه مره
ئه م جاره داوه ڵی شوومی مه رگ ، له باوه شی خۆ تی مه گره
با من له م وڵاته دووره وه، له بێ که سی و ته نیا یی یه وه
له وه زیاتر ، بێ که س تر نه بم، بێ که س تر نه بم
ئه ی دایه گیان، به فرمێسکی چاوه کانت، به خاکی ژێر پێ یه کانت
به دڵی پر برک و ژانت، به چاوی پر چاوه روانیت ، سوێند ده خۆم
له و ئێواره ی، به جێم هێشتی ، ئێواره دره نگێکی مات و ڵێڵ بوو
دوێنێ نه بوو، ئه مرۆش نه بوو، زۆر له مێژه ، ماوه یه کی دوورودرێژه
له و ماوه دا
هه موو رۆژێ، هه موو شه وێ، به ر له نوستن، به ر له خه وێ
فرمێسکی چاوه کانم بۆ رشتووی
وه بیرت دێ ئه ی دایه گیان
ئه و شه وانه ی له باوه شی گه رمته وه، زۆر به هه ست و سۆزه وه
به خۆ شه ویستی پیرۆزه وه، به ده نگێکی نه وی و نه رم
به لایه لایه له سه ر سه رم به پیل خه وت ده بردمه وه
له گزینگی به ر به یان ، هه تا شه وی تاری وچان
چاو له ده رگا وچاوه روان ده مایه وه
هه تا ئه و کات من بێمه وه و چا وه روانیت دوور خه مه وه
به ڵام سه د داخ، به چاوی چاوه روانی یه وه، چاو له ده ر گا گیانی سپارت
ئاوا ته دێرینه که ی هیچ کا مێکما ن وه دی نه هات
له و ماوه دا من دڵنیام، نه من توانیم بگه رێمه وه و نه تۆش توانیت بێ یه لام
ئه دی ئێستا ... ئه ی دایه گیان
گه ر هاتمه وه بۆ شاره که م
که تۆ نه بی، ئاخۆ کێ باوه شی دایکانه ی تۆم بۆ بکاته وه
ئه ی دایه گیان
گه ر چی دورم به ناچاری گه ر چی له و دیوی سنورم
له هه موو کات و ساتی ژین به رده وام و به رده وام
هه ر تۆ ی له ناو مێشک و بیرم
دایه گیان ئه ی دایکی ئازیز
ئه ی هاوده می وه رزی پاییز
من هه ر ئه و کورپه ساوایه م
که رۆژانی منا ڵی و په پوله ییم، له باوه شی پر له خۆشه ویستی تۆدا
به سه ر بردو به جێم هێشتی، نه م ده زانی، نا ێمه وه
نه م ده زانی، دیدار ئاخر ده بم و هه رگیز هه رگیز، نات بینمه وه
ئای چه ند دژواره ژیانی دوای تۆ
سۆێند به با ڵای خۆشه ویستیت، به ئه وینی پاک و بێگه ردت
که س ناتوانێ جێگه ی پر له عیشق و خۆ شه ویستی تۆم بۆ پر بکاته وه
ئه ی دایه گیان دایکی مردووم
دایکی به ئازاری چاوه روانی یه وه کۆ چ کردووم
رۆژێ، منیش مێشی روو حم سه ری تاسه ی هه ر به و زامه ده نێته وە

سمکۆ بێ کەس. نۆروێژ ٢٠١١
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #79  
قدیمی 01-26-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض "هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە"


"هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە"

بە دڵی خەمبار و چاوی بە فرمێسکەوە، بەری بەیانی، بە تاقی تەنێ، دە دۆڵێک لە دۆڵەکانی بناری قەندیل هەڵبووم و ڕۆژهەڵاتی نیشتمانم جێهێشت. لە ڕێگادا ئەوەندی ترسم هەبوو بەسەر بۆسەی هێزەکانی ڕیژیمدا بکەوم، دە ئەوەندە پەرۆشی ئەو شاخ و چۆم و کەوێ بەفر و گوێنی و تیروێ و هەڵز و مەندۆکەم بوو کە ئەوبەرئەوبەر سەری دەبەر یەک نابوو. داخی قاسپەی کەو و چریکەی ئەو مەل و بولبولانەم نەدەچوو کە بە هەزار ئاواز دەیانخوێند.
بیرم دەکردەوە: وڵات وڵاتی خۆمە، ژیانم لە وڵاتەکەی خۆم پێ لە هەموو جێیەک خۆشترە، خەڵکەکەی خۆمم بە هەموو کەموکووڕییەکانیەوە قەبووڵە و خۆشم دەوێن، شارەکەمم خۆش دەوێ، چیاکانم خۆش دەوێن، باشە بۆ دەبێ بڕۆم؟
وەرە تۆ بە تەواوی وجوودەوە ئاشقی وڵاتێک بی، سروشتە جوانەکەی وەک ئامێزی دایک سوکنایی بەخش و خەمڕەوێنت بێ، بەرەبەیانێک کە هێشتا هەتاو لە سەرانی نەداوە، خۆت لەو باوەشە فێنک و بلاوێنەدا ببینیەوە و بەو ترسەوە لە دیمەنی زەنوێر و خەمڵیوی بڕوانی کە ڕەنگە هەرگیز جارێکی دی نەیبینیەوە. لەوە جەرگبڕتر هەیە؟
لە تەواوی ڕێگادا پێم نەبوو بڕۆم، لە ماندوویەتییان نا، دڵم لە دوو نەدەهات.
چ تراژیکە چارەنووسی ئینسان لە سایەی دەسەڵاتی ملهوڕدا: یان سەرشۆڕ کردن و بێدەنگی، یان دەربەدەری و زیندان.
بەڵام داخوا ئەوە چارەنووسی بێ ئەملاولای ئێمەیە؟ تۆ بڵێی ڕێگای سێهەمێک نەبێ تا لەو زەلالەتە ڕزگارمان بێ؟

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #80  
قدیمی 03-09-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ده‌رونى بىَ نازتان...


ده‌رونى بىَ نازتان...


واهاتم . .. و به‌رِێگاوه‌ سوره‌تى فتح ئه‌خوێنم .. داواتان كردوه‌وئه‌یگه‌ێنم ...دێم تا بۆنى دوكه‌ڵ و باروت و جه‌سته‌ سوتاوه‌كان له‌ نزیكه‌وه‌ بكه‌م ,, فرمێسكى دایكان و خوشكانم بسرِم ..مناڵه‌ ته‌نیا و دابرِاوه‌كان له‌باوه‌ش بگرم. ..به‌گرمه‌ى تۆقێنه‌رو پرِیشكه‌ ئاگر له‌ناو كه‌لاوه‌كان ئۆقره‌ بگرم ..
هاتم ...ده‌م به‌ نزاو پارانه‌وه‌و قورئان خوینم ...تا تامى برسێتى و تینویه‌تى و سارد و سۆڵه‌ى ئه‌وىَ بكه‌م ..تا بیرندار و بێسارێژ بم ..ناڵه‌م ئاویزانى ئازاره‌كانى ئێوه‌كه‌م ...چاوم له‌ چاوه‌رِوانى ئێوه‌دا بیبینم...وانه‌ى ئازایه‌تى و كۆڵنه‌دان فێربم ..
هاتم ..به‌ رِۆژووم تا ئێواره‌ ببمه‌ میوانى سه‌ر سفره‌ى ده‌ربه‌ده‌ری و شه‌قامه‌ چۆڵه‌كان ..مزگه‌وتى بىَ بانگ و ِروخاوه‌كان .. ده‌نگه‌ كپ كراوه‌كان ..باخچه‌ سوتاوه‌كان..ماڵه‌ دارِماوه‌كان ..خێزانه‌ لێكدابرِاوه‌كان ..گریان و هاوارى نه‌بیستراوى ده‌رونى بىَ نازتان...
هاتم ..تا بتوانم به‌ هێز بم ..رِاكه‌م ....له‌گه‌ڵ بست به‌ ستى هه‌نگاو و هه‌ناسه‌ ماندوه‌كانتان بم ..سیمام وه‌ك سیماتان ئاڵۆزكاو و خه‌ماوى بم .. ملوانكه‌یه‌ك له‌به‌رد دروست كه‌م ..بۆ هه‌تا هه‌تایى بیكه‌مه‌ ملم .. جوانترین دیارى ساڵى تازه‌ بێت بۆم..
هاتم ..زۆریش دره‌نگ فریا كه‌وتم ,,لێم ببورن كه‌مته‌رخه‌م بوم ..درِك وداڵى سه‌ررِىَ دوایان خستم ..به‌لاَم به‌خوا به‌ رِوح و دڵ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵتان بوم ..
ئیوه‌ش میوانى چاوه‌رِوانی شه‌و و ِرۆژم بوون..هاسۆز و هاوخه‌متان بوم ..ئاى چه‌ن گریام به‌دیاروێنه‌ جه‌رگ برِه‌كان ..مناڵه‌ بێتاوانه‌كانى ژێر دارو به‌رده‌كان ..
هاتوم ..تا رِه‌نگى سپى.


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 07:43 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها