زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
12-22-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
غەریبە خەو
تاوانێك لە چەشنی با
بای پەیكی زۆزان و ئاران
لە نێو پەلكی ڕاكێشاوم
بە چەشنی تۆ‌و
وەك تۆوی گوڵ
جوانتر لە پەلكە زێڕینە و
گەشتر لە باران
پڕژاندومیە سەر گۆیەكی گەڕۆك و گێژ
گێژ وەك شێتی عەشقێكی كۆك
گەڕۆك وەك ئاو
وەك تاسەیەكی هەتایی هەڵوەدایی
لە دوای هەتاو
من حەژمەتی تاوانێكی چەشنی سێبەر
شەرمی پێ كردوومەتە بەر
ڕووت بوونەوەم لێ بۆتەوە بە ئەفسانە
من تاسووقی ڕووت بوونەوەم
یان كردوومی بە درەختێكی پاییزی
یان كردوومی
بە شكۆفەی نازگوڵێكی بەهارانە
من تەلیسمێك لە چەشنی خاچ
لە چەشنی سێ كوچكە و لە گڕ
لە چەشنی دێ‌و
لە چەشنی خۆم
پەرژین ئەخاتە ڕووبەڕووم
گەردوونم لێ ئاڵۆز ئەكا
كردوونی لێم دەرگا ودەلاقە گشت كڵۆم
چاوم بە خەو زیاتر خەنین
گوێ بۆ دڵم ڕادەدێرم
دوو ترپەی دژبەری تێدان
بە كامەیان خۆ بسپێرم
دوو ترپەی زیل
دوو ترپەی بەم
سارد و گەرم
زبر و نەرم
بەرز و نەوی
وەك یەكێكیان ڕامپەڕێنێ
یەكیان ڕام كێشێ بۆ زەوی
یەكیان بایە
ئئێستاش هەر لە هەوڵێ كۆنی
پڕژاندنی گیانم دایە
یەكیان ئاوە
دەمكاتە هەڵم
سەرم پێ دەنێتە پۆڕ و
دەمباتەوە نێو باخەڵم
خۆمم پێ دەور ئەكاتەوە
ناخی خۆمم پێ دەدۆزێ
دۆخی پێش ڕووت بوونەوەم و
تاوانم بیر ئەخاتەوە
دڵ لە دڵی خۆم هەڵكەنم !؟
بیدەمە دەست مێشكی خاوم
كە بە ئاڵۆزی خۆیەوە
خەواڵووترن لە چاوم !؟
لە خەو ڕاچووم
خەوێكی مێژوویی و درێژ
وەك ڕەهەندەكانی گەردوون
پڕ لە خەونی چەشنی ئەفسوون
وەك بە هەشتی بە ڕق كوژراو
وەك دۆزەخی بە حەز خنكاو
وەك كتێبی پیرۆزی بۆژۆ و دەست ئاژۆ
كەشتی ڕزیوی دوای پەڕجۆ
وەك گۆچانی ڕێگادۆزی فڕێدراو
وەك تەرمی مۆمیایی كرا‌و
دەستی سپی
هەناسەی هەست و ودمی ژین
ئاوری بێ وەزەندی سارد
وەك ئەفسوونێ
گیانمی بۆ هەموو قوژبنی نێو تاریكستانێ هەنارد
ڕانەچەنیم
یان گریام بەو دیمەنانە
یان بەو بیچمانە پێ كەنیم
ئێستا خەون بۆتە ژینم
ئەفسوونم كردۆتە چاوم
دڕدۆنگم لە خۆم و خەون و
بورجەكانی ئاسمان و
كۆشكەكانی زەوی
هەرچی
پێی تەفرە و فریو دراوم
فەلسەفەی ئەفسوونی تازەم
تاوانی پێ ڕازاوەیە
بۆنی شەڕاب و ئەفیوونی
پێ غەزەلێك لە خواوەیە
یاخی دەبم
چاو ئەشۆرم
ناخەڵەتێم
ڕەهابوونم پێ ناسیوە
لە هەرچی چوارچێوەن هەڵ دێم
ئەفسوون ووڕێنەی فێر كردم
تاجی یاخی نایە سەرم
قوژبن نەما تێی هەڵنەكەم
لاڕێ نەما بێتە بەرم
دوای هەزاران یاری و قومار
دوای هەرچیێكی بێ شەرمیە
بە دەم خەیاڵی پووچەوە
دێمەوە ناو ئەم گەوجانە و
دەڵێم منیش پێغەمبەرم
ئەفسوون زمانی لووس كردووم
شەرمی لە بەر داڕنیوم
ئەفسووون ڕۆشنبیری كردووم
مەمكی بیرۆكەی ڕۆژئاوای
یەك لە دوای یەك پێ مژیوم
ئێستە خەونم بۆ دیون خۆش
خۆشتر لەوەی كە خۆم دیومن
جوانتر لەوەی كە ناسیومن
ئێستا خەون بۆتە ژینم
ئەفسوونیان كردۆتە چاوم
نازانم هەر بۆخۆم خەوتووم
یان بە فێڵێكی تازەوە
لە هۆشیاری خۆم بێگانەو
یان هەر بە زۆر لە خەو ڕاچووم .
سۆران حوسێنی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
12-22-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژوان
لە چێشتەنگاوێكی سەیرا
چوومە ژوانی
ئەوینێكی شارەستانی
كە شەماڵی شێعرێكی شاز
هێنایە ناو كۆپلەی چڕ و
فێنكایەتی دێڕەكانی
چاو بە چاوی هەر گرشە بوو
دەم بە دەمی
هاژە و قریوە و وورشە بوو
دەلاقەی ئەو كۆپلە زیتەم
زۆر بە گورجی پێوەداوە
تا بەئیشتاش
هاڵاوی ناو ئەو ژوانگەمان
لە سەر ئەو دێڕانەی ماوە
تا بە ئێستاش
وشەی مزر و
كۆپلە كۆپلەی جوان و تەڕن
تا بە ئێستاش
پەری شێعر و برژانگی ئێوەی خوێنەریش
بە دەمیەوە هەڵ دەپەڕن
تا بە ئێستاش
گۆپكەی ئەمژم
پستەی لێوی هەڵ ئەگڵۆفم
بادامی چاوی ئەكرۆژم
چێشتەنگاو بۆتە سەرتۆپی
تا بە ئێستای شەو و ڕۆژم .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-22-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نزا
هەناوەكەم
بەیادی نیو نیگات
دەكەومە ناخی وێرە وێرەوە
بە دار و بەرد و كانیاو و سوێرەكاتی ئێرەوە
بە دەم نزای
لەوەی كە تۆی تەرەی لە ئێمە كردوە
تكا دەكەین
تكا دەكەین و بێرەوە
بگا بە دوایەمین خەتی هەتا
پەپوولەی چاوە چاوەكەم
هەتا نیگام
لە ژەنگی ئینتیزاری پا وەكەم
هەتاوەكەم
كە شەڕ لە گەڵ هەتاو ئەكەی
ئەڵێی كە ڕاوی تیشكی تیژی پڕ لەتاوی تاو ئەكەم
لە چاوەكەت كە چاو ئەكەم
لە گەڵ گزینگ ئەڵێی سەفەر
لە ئاسمانی ساو ئەكەم
ئەڵێی گوزەر
لە بەندەری پەژارەوە
ئەڵێی ڕەوی
لە تەنگەژەی كەنارەوە
بەرەو جیهانی بێ سنوور
بەرەو فەزای هەراو ئەكەم
دوچاوەكەم
حیكایەتی دڵی بە گڕ
لە غوربەتێكی خەست و چڕ
لە ژینگەیێكی زبر و دڕ
حیكایەتی هەناو ئەكەم
حیكایەتی هەناوی پڕ لە ژاوە ژاوی خەم
پڕی پەژارە دەم بە دەم
حیكایەتی
هەناوی عەبرەش و هەژاو ئەكەم
لە تاقەتی كەسا نیە گێڕانەوەی
ئاوازی ئاوەدانیە گەڕانەوەت
بە هاتنەوەو
بە مانەوەو
لاوانەوەت
حەیرانی ئەم وێرانە من تەواو ئەكەم
ئەم وێرە بێ خێرانە من تەواو ئەكەم
دامركێ با
دەروونە هەڵزناوەكەم
هەناوەكەم !! .
سۆران حوسێنی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-22-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گۆڵی خوێناوی
کوڕ:
بڕوانه شاییه چۆپیه له و ماڵه
گوێ بگره زۆڕنایه ، ده هۆڵه ، شمشاڵه !
زه رد و و سوور تێکه ڵ بوون ، ژن و پیاو ، هه رایه
له و ناوه هه ر هاڕه ی هه یاسه ی تۆ نایه !
سا تۆ خوا خێراکه با برۆین ده ست بگرین
به کامی دڵداری پێکه وه هه ڵپه ڕین
کچ:
گۆڵ نه بێ بۆ سه رم ئاڵ چه پکێ ، زه رد چه پکێ
نایه م بۆ زه ماوه ن ، نایه م بۆ هه ڵپه ڕکێ
کوڕ:
کچ له ڕێی جوانیتا ، کچ له ڕێی جوانیتا
کج له ڕێی نیونیگای هاتوچۆی کانیتا
پاییزه ، گه ڵای دار ڕژاوه ، باغ ڕووته،
گوڵ کوانێ ؟ گوڵ لیوی به بزه پشکووته !
کچ:
گوڵ نه بی بۆ سه رم زه رد چه پکێ ، ئاڵ چه پکێ
نایه م بۆ زه ماوه ن ، نایه م بۆ هه ڵپه ڕکێ
بتدایه دڵبه من به هه موو مه عناوه
دوو چه پکت ئه هێنا له با غچه ی پاشاوه
کوڕ:
(ئه ڕواو له به ر خۆیه وه به گۆرانی ئه ڵێ: )
باغچه ی پاشا له و به ر ئاوه
خێڵی دوشمن ده وره ی داوه
ئه ڕۆم: ڕێگام لێ گیراوه
ناڕۆم: چاو کاڵ لێم تۆراوه !
(به ره به ره له دێ دوور که وته وه )
کوڕ:
به باغچه ی پاشادا ورد گه ڕام ، خوار و ژوور
زه رد هه بو ،بۆم چنیت ، چنگ نه که وت گۆڵی سوور
نازانم ئه مجا دێیت بۆ شایی و هه ڵپه ڕکێ
کچ:
نایه م گۆڵ ماویه تی بۆ سه رم سوور چه پکێ !
کوڕ:
(یه خه ی مراخانی ترازان):
ناته وێ ئه م زامی سه ر دڵه م له باتی؟
کچ:
هه ی هاوار تفه نگی دۆژمنیش پێکاتی؟
ڕاکشێ تاوێ سه ر بنێره سه هر ڕانم
با بگریم بۆ دڵێ بۆ گوڵێ دۆڕانم !
مامۆستا گۆران
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-22-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه هید نه مره
شه هید نه مره: وه‌کوو شاخ
وه‌کوو به‌فر
وه‌کوو دره‌خت
وه‌کوو به‌هارو گوڵه باخ
شه هید ئاوه
تینوێتی زه‌وی ئه شکێنێ.
په‌نجه و ده‌سته
ئازاری خاک رائه ژه نێ.
سۆمای چاوه
کام دوا ڕۆژ دووره ئه یبینێ.
شه هید باڵای
به قه د باڵای کوردستانه
دڵی ئازادی و به یداخی
لووتکه‌ی هه ڵوێستی
ئینسانه
شێر کۆ بێ که س
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-22-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قه ڵه م
قه ڵه مێ سه ری خۆی هه ڵگرت
هیچ ده‌فته‌رو هیچ کاغه زێ
نه یان زانی
رووی له کوێ کرد
چۆنکه ویستیان دای بده ن و
خۆی به خۆی بکوژێننه وه!
چونکه ویستیان وا بنوسێ
هه ر به ته‌نیا سۆڵتانه کان
بیخوێننه وه
شێرکۆ بێ که س
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-28-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له به‌یانی خۆشه‌ویستی ئه‌تۆی تیشکی هه‌تاوه‌که‌م
له‌ناو گۆمیلکه‌ی هه‌ر ژوانێ ماسی ماچێکت ڕاو ئه‌کم
ببووره گه‌ر به به‌ردی ماچ شووشه‌ی ڕووخسارت ئه‌شکێنم
به ده‌ستبازی ئه‌گریجه‌که‌ت خاو ئه‌که‌م و بۆت دادێنم
بۆ نازانی؟ فێرت کردووم چۆن ئه‌سپی خه‌یاڵ لێ خوڕم
گه‌ر تۆم نه‌بێ ئه‌ی نازه‌نین ئه‌وساکه به کێ بخوڕم؟
بۆ کوێ ده‌چی ؟ بگه‌ڕێ وه؟ ئه‌ی پاشی تۆ کێ پێم بڵێ:
سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆیه له جێ‌ژوان ده‌که‌ین هه‌مزه‌ڵێ!
**************
داری هیوام بێ گه‌ڵایه له سێبه‌رم پشوو مه‌ده
ڕابردوومان چی به‌سه‌ر هات ئه‌لحانت به پێشوو مه‌ده
له که‌نارم ڕۆمه‌نیشه با شه‌پۆلم نه‌ت خنکێنێ
ده‌ریای دڵم تۆفانێکه گه‌می دڵت ئه‌ڕووخێنێ
زه‌وی مه‌یلم ئه‌وساڵ ویشکه ئه‌ی کوا بارانی هه‌وره‌که‌ت
پووشی دڵم ئه‌سووتێنێ شه‌پۆلی گه‌رمای جه‌وره‌که‌ت
شه‌وانێ بوو ته‌نیا هه‌ر خۆت ئه‌بوویته ئه‌کته‌ری خه‌ونم
ئه‌ڕژایته سه‌ر گه‌ڵای تاسه‌م دڵۆپ..دڵۆپ وه‌کوو شه‌ونم
گه‌ڕانه‌وه‌ت له خه‌ونیشدا جارێکی تر نابینمه‌وه
باڵی په‌پووله‌ی دڵ سووتا به‌ده‌ست شه‌می ئه‌وینمه‌وه
***********
که چاوانم ده جووقێنم دنیا هه‌مووی شه‌وی تاره
به‌ڵام وێنه‌ی تۆی خۆشه‌ويست وه‌ک ئــاوێنه تييـای دياره
ئــه‌گه‌ر ناوی که‌سێ دێنم يا خۆشه‌ويستی تر ئه‌گرم
هه‌مووی نه‌هێنی يــه له تۆ دڵنیا به بێ تۆ ئه‌مرم
ماوه‌یه که ده‌نگت نایه به به‌رگوێما ئه‌ڵێی ونی
سه‌د قۆناغیش له من دووربی وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌ر لای منی
که ئه‌چمه باوه‌شی خه‌یاڵ ئه‌ستێره‌ی ئاسمان ئه‌ژمێرم
ته‌ک ته‌ک به ئه‌ستێره‌کان داپه‌یامی شادی ئه‌نێرم
شه‌وان ده‌گه‌ڵ بووکی یادت ده‌چمه هۆتێلی گریانم
به کاکه‌شانیش دا بڕۆی خۆشه‌ویستم پێت ده‌زانم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-28-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خــــــــــــــــــــــــــاک
له‌م ئێوارهسهرسامهدا
له‌پشته‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌ی مه‌غریبه‌وه
له‌سه‌ر چیا ڕه‌ش پۆشه‌کان
په‌ڵه‌هه‌ورێ
له‌هه‌ر دوو چاوی زه‌قیه‌وه
هۆن هۆن فرمێسکی ده‌باراند.
**
باران نوقمی ناو خاک ئه‌بوو
درخت و با باوه‌شێنی خاکیان ده‌کرد
له‌ڕێی هاتوو و چۆی هه‌وره‌وه
خاکم بینی
خاکم ناسی
دووئه‌ویندار
له‌ژێر ڕێژنه‌ی بارانه‌دا
ژوانیان هه‌ڵدا
ئه‌ویان ئه‌وه‌ی تری ماچ ئه‌کرد
له‌وانه‌وه
ماچم بینی
ماچم ناسی
**
تامی ماچ و پیرۆزی خاک
وایان لێم کرد؛
دانه‌ویم و
چوار ده‌ست و پێ
کڕنۆشم برد، خاکم ماچ کرد.
فریشتهحهسهن زاده
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-28-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌یادی پار
که‌یار ڕۆیشت؛
داره‌بی یه‌که‌ی خوارووی ماڵمان
پێی وتم :
"غه‌م دات نه‌گرێ
لاخم- گه‌ڵای سه‌وزو ناسک داده‌ڕێژێ
پۆخم- کڵووک ده‌ر ده‌کات و
قامهتیشم
- وه‌کوو که‌وباڕ-
په‌ڕی کۆنی ده‌هاوێژێ
ئه‌تۆش ئه‌مجار
به‌یادی پار
له‌سه‌ر فه‌ڕشی سێبه‌ره‌که‌م
هه‌ر ئاخێک و قومێک سیگار...!
هه‌ر ئاخێک و قومێک سیگار...! "
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-28-2009
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پێش ئه‌وه‌ی خۆشت بوێم
خۆشه‌ویستیم کردهئهڵقهیهک و
له‌په‌نجه‌م دای
پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵمابی
شهوانهلهباوهشتا ئه‌نووستم
پێش ئه‌وه‌ی بم ناسی
ناسنامه‌که‌م له‌ناو جانتای مه‌دره‌سه‌ت دا
بۆ ته‌نیایی خۆی ده‌گریا
پێش ئه‌وه‌ی بم بینی
دزه‌م کرده‌ناو نیگاکانت و
له‌ژوانێکی کورتیله‌دا
تێـــر
تێـــر
ماچم
کـردی!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 19 نفر (0 عضو و 19 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 07:47 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|