بابرده‌ڵه
له‌به‌ر ئازاری ژینی ناله‌باری
ده‌ناڵێ بولبولی شه‌یدا به‌زاری
به‌سۆز و داخه‌وه‌ده‌یگوت فه‌قیرم
په‌ڕ و پۆم هه‌ڵوه‌ری، بێ واده‌پیرم
مه‌لێکی فێری دارستان و لێڕ بێ
قه‌فه‌ز پیری ده‌کا با شووی له‌زێڕ بێ
ته‌لار و سه‌رسه‌را و کۆشک چ دێنێ
که‌کۆیله وه‌رهه‌می تێدا هه‌ڵێنێ
له‌گه‌ڵ کازیوه‌بۆی نه‌فڕم چڵاو چڵ
نه‌بینم گوڵ، چلۆن ئارام ده‌بێ دڵ
چ خۆشه‌عیشق و سه‌رمه‌ستی، چ خۆشه
چ خۆشه ژین به‌سه‌ربه‌ستی، چ خۆشه
چ تاڵه‌کۆیله‌تی و دیلی، چ تاڵه
به‌که‌م بێ ژینی وا پڕ ئاه‌و ناڵه
من و کونجی قه‌فه‌ز ئه‌ی داد و بێداد
ئه‌من دیلم، قه‌لیش سه‌ربه‌ست و ئازاد
له‌سوێی هێلانه‌که‌م له‌ت له‌ت بوو جه‌رگم
له‌تاوی گوڵ نه‌مام، نیزیکه‌مه‌رگم
ده‌بێ چه‌ند به‌رد له‌هێلانه‌م کرابێ ؟
گوڵی سوورم چلۆن په‌ڕپه‌ڕڵ کرابێ ؟
ده‌بێ چۆن فێر کرابێ باڵ بکا کل
له‌به‌ر پللاری دوژمن بێچوه‌بولبول
ده‌سا ئه‌و ڕاوکه‌ره‌کوێر بێ له‌چاوان
منی خسته‌قه‌فه‌ز بێ سووچ و تاوان
چ ئینسافه‌ئه‌من به‌و ده‌نگی خۆشم
ئه‌سیر و دیل و زیندانی و خه‌مۆشم
به‌ڵام ئێستا قه‌لی ڕووڕه‌ش له‌گوڵزار
به‌قاڕه‌قاڕ ده‌دا گوێی خه‌ڵکی ئازار
گوتم ئه‌ی بولبولی خه‌مگینی دڵمه‌ند
مه‌ناڵێنه‌له‌ده‌س دا‌و و له‌ده‌س به‌ند
بزانه‌تۆ، ئه‌وه‌ی ئه‌هلی هونه‌ر بێ
ده‌بێ یا ده‌س به‌سه‌ر یا ده‌ربه‌ده‌ر بێ
هونه‌رمه‌ند و ژیانی خۆش مه‌حاڵه
هونه‌رمه‌ند ڕه‌نجه‌ڕۆیه، ژینی تاڵه
ورینگه‌خۆشه‌که‌ت بۆ تۆ به‌ڵایه
ئه‌تۆ خۆش خوێنی حاڵت بۆیه‌وایه
ئه‌گه‌ر نه‌تبا ورینگه‌و ده‌نگی وا خۆش
به‌ڕه‌ڵڵا بووی وه‌کوو ئه‌و ڕوو ڕه‌شه‌تۆش
منیش ئه‌ی بولبولی به‌ندی وه‌کوو تۆم
وه‌ها دوورم له‌هیلانه‌و گوڵی خۆم
منیش وه‌ک تۆ له‌کیسم چوو گوڵی سوور
منیش هێلانه‌که‌م لێکراوه‌خاپوور
منیش بابرده‌ڵه‌ی به‌ر گێژه‌ڵووکه‌م
ده‌مێک له‌و قوڵکه، تاوێک له‌و چڵووکه‌م
منیش زۆرداری پرزه‌ی لێ بڕیوم
منیش به‌دکاری بواری لێ ته‌نیوم
منیش بێدادی شاباڵی شکاندم
به‌ناکامی له‌خوێناوی تلاندم
منیش چونکه‌بڕێک خاوه‌ن هونه‌ر بووم
هه‌میشه‌ڕه‌نجه‌ڕۆ بووم، ده‌ربه‌ده‌ر بووم
هه‌زار گۆوه‌ند و سه‌د په‌ندم به‌سه‌ر هات
له‌ئامێزم نه‌گرتوه‌بووکی ئاوات
هه‌زار سوڕکه‌م له‌بن هه‌نگڵ دراوه
ده‌مم گیراوه، چاوم به‌ستراوه
له‌ئامێزی گه‌رم بێ به‌ش کراوم
وه‌کوو تۆ تووشی ڕۆژی ڕه‌ش کراوم
ژیانم پڕ له‌ڕه‌نج و ده‌رد و داخه
ئه‌وه‌گیرساومه‌وه‌له‌و کێو و شاخه
که‌سێک نه‌ی پرسی ، نه‌یزانی چلۆنم
له‌یادان چوومه‌وه، چیرۆکه‌کۆنم
به‌شه‌و ژان و په‌ژاره‌م دێنه‌پاڵێ
به‌ڕۆژ ئۆقره‌م نیه‌ساتێک له‌ماڵێ
به‌ڵام هاوده‌ردی ئازیزم هه‌تا هه‌م
وه‌کوو تۆ ده‌ردی دڵ ناکه‌م له‌ده‌س خه‌م
ئه‌من پێم خۆش نیه‌ئاوده‌نگی قه‌ل بم
ئه‌من پێم خۆش نیه‌بێزراوی گه‌ل بم
هه‌تا دوژمن نه‌گه‌زێنێ ده‌خوێنم
ده‌خوێنم بۆ گه‌لی خۆم ، هه‌ر ده‌خوێنم
هیمن 1948