زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
11-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كۆكه Cough(کوخه) سرفه
لاى زۆربەى خەڵكى، كۆكە تەنها سەرما و هەڵامەت دەگەیەنێت، كە تا ڕادەیەك ئەمە ڕاستە، بەڵام كۆكە (بەتایبەت كۆكەى درێژخایەن)، لەوانەیە بەهۆى نەخۆشیەكى درێژخایەن و هەندێك جار ترسناكەوە دەبێت. هۆیەكانى كۆكە - نەخۆشیەكانى كۆئەندامى هەناسە: وەك هەوكردنى كورت خایەنى بەشى سەرەوەى كۆئەندامى هەناسە Acute respiratory tract infection، بەرهەنگ، هەوكردنى درێژخایەنى بۆریەكانى هەناسە Chronic bronchitis، جگەرەكێشانى درێژخایەن، سیل، شێرپەنجەى سی.... تاد. - نەخۆشیەكانى دڵ و سووڕى خوێن: سست بوونى دڵ Heart failure. وەك سوورێژە، كۆكەڕەشە، دڕكە و مێكوتە، هەڵامەت... تاد. 1- دوومەڵى سى یەكان Lung abscess ئەگەر هەوكردنى سى یەكان زۆرى خایاند یان نەخۆش تووشى هەوكردنێكى قورس هات ئەوا مەترسى دروست بوونى دوومەڵ هەیە. نەخۆشەكە بەردەوام كۆكەى دەبێت و ووردە ووردە بەرەو لاوازى دەچێت، لەوانەیە گۆشەى نێوان شوێنى بەیەكەوەلكانى نێنۆك و پەنجەى دەستى نەمێنێ Finger clubbing، پێویستە بۆ چارەسەرى نەخۆشەكە فیلمى تیشكىى سنگى بۆ بگیرێت. 2- داخورانى بۆریەكانى هەناسە Bronchectasis هەركاتێك نەخۆش بەڵغەمى هەبێت، دەبێت بزانیت بڕى بەڵغەمەكەى چەندە، ئەگەر زۆر بوو یان بە خەمڵاندن لە پەرداخێك زیاتر بوو لە ڕۆژێكدا ئەوا مەترسى ئەم نەخۆشیە هەیە. لەم بارەدا فیلمى تیشكىى سنگ X-Ray نەخۆشیەكە دەردەخات. دەبێت نەخۆشەكە ئامۆژگارى بكرێت بۆ ئەوەى بەڵغەمەكەى فڕێ بداتە دەرەوە بە یارمەتى یەكێكى دیكە، بەپێى شوێنى فراوانبوونەكە دەبێت نەخۆشەكە پاڵ بكەوێت و یەكێكى دیكە لە پشتى بدات خۆشى لە هەمان كاتدا بكۆكێت. باشتر وایە نەخۆشەكە شلەمەنى زۆر بخواتەوە و ئەگەر ڕەنگى بەڵغەمەكەى گۆڕا بۆ زەرد یان سەوز پێویستە ڕەوانەبكرێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
11-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:سیر (ثوم)
1-بۆ كەم كردنى ئازارەكانى گوێ بەكاردێت بە دانانى چەند قەترەیەكى شلەتێن لە زەیتى زەیتونى تێكەڵاو كراو لەگەڵ چەند پارچەیەكى سیر لە دواى كوڵاندنیان.
2-بۆ چارەسەركردنى تووشبوون بە كرمى شریتى مشەخۆر لە ناو كۆئەندامى هەرسەوە بە ووردكردنەوەى بەشەكانى سیر و كوڵاندنیان لە ناو ئاو بۆ ماوەى (20) خولەك ئینجا خواردنى گیراوەكە و پێش نان خواردنى بەیانیان (لە دواى خواردنەوەى ئەم گیراوەیە خۆراك قەدەغە دەكرێت تا كاتى نیوەڕوان). ئەم چارەسەرە دووبارە دەكرێت بۆ ماوەى (3) ڕۆژ.
3-بۆ لابردنى بۆنى ناخۆشى سیر لە دەمەوە پێویستە یەك سێوى ووردكراو لەگەڵ یەك كەوچكى چێشت خۆر لە هەنگوین پاش (30) خولەك لە خواردنى سیر بخورێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:زەیتون
1- خواردنەوەى كوڵاوى گەڵاى زەیتون ڕۆژى (4) كوپ باشە بۆ چارەسەركردنى كێشەكانى هەرسكردن.
2- خواردنەوەى تێكەڵاوى یەك كەوچكى چێشت لەگەڵ گیراوەى نیو پارچە لیمۆ پێش نانى بەیانیان بۆ ماوەى (3) ڕۆژ باشە بۆ دەركردنى كرمەكانى ناو ڕیخۆڵەى منداڵ.
3- خواردنى یەك كەوچكى چێشت لە زەیتى زەیتون پێش نانى بەیانیان بۆ ووردكردنەوەى بەردەكانى گورچیلە و زراو و لوولەى میزڵدان لەگەڵ بەردەوامبوون لەسەر خواردنى بەرهەمى زەیتون لەگەڵ نانى ئێواران بە شێوەى ڕۆژانە.
4- خواردنى (3) كەوچكى چێشت بە شێوەى ڕۆژانە لە كوڵاوى گەڵاى زەیتون و بەكارهێنانى زەیتى زەیتون لەگەڵ ژەمەكان و خواردنى بەرهەمى زەیتون لە كاتى نان خواردنى بەیانیان و ئێواران بۆ چارەسەركردنى پەستانى خوێنى بەرز و كێشەى میزنەكردن.
5- زەیتى زەیتون زۆر باشە بۆ دەركردنى ژەهراویەكانى ناو لەش.
6- بەكارهێنانى تێكەڵاوى سپێنەى یەك هێلكە لەگەڵ (2) كەوچكى چێشت لە زەیتى زەیتون بەشێوەى مەڵهەم بۆ چەوركردنى شوێنى سووتاوى پێست جۆرى ئاسان.
7- بەكارهێنانى ووردكراوى بەرهەمى زەیتون (لە دواى دەركردنى ناوكەكەى) بە شێوەى دەرمانێك لەسەر دوومەڵى ووشك.
8- بەكارهێنانى زەیتى زەیتونى شلەتێن وەكو مەڵهەم بۆ چەوركردنى شوێنى تووشبوو بە گەڕى و ێەدەف و ئەگزیما بە چەوركردنى شوێنەكە بەشێوەى بازنەیی بە بەكارهێنانى پارچە پەڕۆكێكى زبر.
9- گەڵاى زەیتونى نەرم لەگەڵ زەیتى زەیتون بۆ چەوركردنى شوێنى تووشبوو بە هەوكردن و بڕین لەسەر پێست بەكاردێت.
10- بۆ چارەسەركردنى پێستى دەموچاوى ووشك و درزبوون لە پێستى دەست وپىَ دەبێت زەیتى زەیتون تێكەڵاو بكرێن لەگەڵ گلیسیرین و چەند قەترەیەك لە گیراوەى لیمۆ.
11- چەوركردنى برۆى چاو بە زەیتى زەیتون بۆ پاراستنى لە هەڵوەرین، هەروەها بە چەوركردنى پێستى سەر بە زەیتەكە لە دواى شوشتنى سەر بە ئاوى شلەتێن و ێابون بۆ چارەسەركردنى كڕێشكى سەر.
12- چەوركردنى پێستى لەش بە زەیتى زەیتون بۆ پاراستنى لە تیشكى خۆر.
13- گەڵاى زەیتون پێكهاتووە لە گیراوەیەك تایبەتە بە چارەسەركردنى هەوكردنى ناو دەم و پووك بە جوییندنى گەڵاكە وەكو بنێشت. هەروەها بۆ چارەسەركردنى بڕین و دومەڵ بە ووردكردنى گەڵاكان و دانانى لەسەر بڕینەكە. هەروەها بۆ چارەسەركردنى برینداربوون (قرحە)ى ڕیخۆڵە بە بەكارهێنانى گیراوەى گەڵاى زەیتون لە ناو كۆمەوە.
14- بۆ چارەسەركردنى ڕۆماتیزم و هەوكردنى دەمارەكان (ئەعساب) و پێچبوونى جومگەكان، پێویستە مەڵهەمێك دروست بكرێت بە ووردكردنەوەى یەك دانە سیر لەگەڵ (200) گرام زەیتى زەیتون و جێهێشتنى بۆ ماوەى (3) ڕۆژ ئینجا چەوركردنى شوێنى ئازارەكە بۆ چەند جارێك تا چاكبوونەوە.
15- زەیتى زەیتون باشە بۆ گەنج كردنى ئەندامەكانى ناو لەش.
16- زەیتى زەیتون جیاوازى هەیە لەگەڵ جۆرەكانى دیكەى زەیتەكان كە نابێتە هۆى بەرزكردنى ڕێژەى كۆلیستیرۆل لە خوێنە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:خورما (تمر)
1- بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دڵ.
2- خواردنی ماست لەگەڵ خورما باشترین چارەسەرە بۆ لاوازی هەرسكردن و كێشەكانی كۆئەندامی هەرسەوە.
3- خورما پێكهاتووە لە ڤیتامینی A بە ڕێژەیەكی زۆر كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بینین و پاراستنی چاو لە لاوازی و هێمن كردنی دەمارەكان (ئەعساب) و چالاككردنی ڕژێنی گلاندی دەرەقی و دەبێتە هۆی ئارامكردنی هەستی مرۆڤ.
4- خورما بە خێرا هێزی لەش چالاكتر دەكات و دەبێتە هۆی ڕێكخستنی ڕێژەی میزەوە و هاندەرە بۆ شوشتنی گورچیلە و دەبێتە هۆی پاككردنی جگەر.
5- خورما هاندەرە بۆ هێمنی و ئارامی لە هەڵسوكەوتی مرۆڤ و ڕێژەی حەز لە جووتبوون لە نێوان خێزان و مێرد زیاد دەكات بە تایبەتی ئەگەر تێكەڵاو كرا لەگەڵ تۆی سنەوبەر (كاژ).
تێبینی/ خورما نادرێت بەو كەسانە كە تووش بوونە بە رەمەدی چاو.
6- لە توێژینەوەیەكی زانستی دەركەوت كە خورما پێكهاتووە لە ماددەی پرۆستاگلاندین كە ماددەیەكی هۆرمۆنییە باشە بۆ كرژبوونی منداڵدان (رەحم) لە كاتی منداڵبوون بۆ ئاسانكردنی دەرچوونی منداڵەكە، هەروەها دەبێتە هۆی دەركردنی پاشماوەی ئاو و خوێن لە منداڵدان لە دوای دەرچوونی منداڵەكە بۆ پاككردنی منداڵدان لە ماوەی زەیسانی (نفاس).
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:ترێ
پێكهاتووە لە ڕێژەیەكی بەرز لە شەكری ترێ و كالسیۆم وفۆسفۆر و ئاسن و ڕێژەیەكی كەم لە ڤیتامینی A و C. هەروەها باشە بۆ:
1- پاككردن و نەرم كردنی خوێن وهاندانی چالاكیی كۆئەندامی هەرسەوە.
2- دەمار و ماسولكەكان بەهێزتر وچالاكتر دەكات و دەبێتە هۆی تازەكردنەوەی خانەكانی ناو لەش و چارەسەركردنی كەم خوێنی و كەمی خۆراك و هیلاكی و لاوازی و پەستانی سەر ئێسقان.
3- باشە بۆ زەردوویی و دەبێتە هۆی دەركردنی ژەهراوی ناو لەش بۆ دەرەوەی لەش و باشە بۆ نەخۆشییەكانی گورچیلە.
4- كوڵاوی گەڵای ووشكی ترێ باشە بۆ چارەسەركردنی بەستنی میزەوە (كێشەی میزنەكردن) و سكچوون بە خواردنەوەی یەك كوپی كوڵاوی گەڵای ووشك پێشی نان خواردن.
5- ترێی ووشك كراو (مێوژ) خواردنێكی بەهێزە و باشە بۆ جگەر و هاندەرە بۆ چالاكیی گشتی لەش، هەروەها كوڵاوەكەی لەگەڵ ئاو و شەكر بۆ چارەسەركردن و نەرم كردنی كۆكە و رێكخستنی هەناسەدان.
تێبینی/ نابێت مێوژ و خورما بە پێكەوە بهەنجێنرێن چونكە زوو گەنییو دەبن. هەروەها نابێت مێوژ لە (3) ڕۆژ زیاتر بمێنێتەوە چونكە تێك دەچێت و پێكهاتەكەی دەگۆڕێت بە تایبەتی لە ژینگەیەكی گەرم.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:هەنجیر
1- بۆ چارەسەركردنی قەبزی بە تایبەتی بۆ ئافرەتانی حامیلە (سكپڕ) دەبێت (4) هەنجیری ووشك لە ناو ئاو نەرم بكرێتەوە لە یەك كوپی ئاو تا كاتی ئێواران ئینجا بەیانیان دەخورێت لەگەڵ خواردنەوەی ئاوی گیراوەكە پێش نان خواردنی بەیانیان.
2- كوڵاوی گەڵای داری هەنجیر باشە بۆ ڕێكخستنی ڕێژەی خووی مانگانە (عادە)ی ئافرەتان و باشە بۆ چارەسەركردنی كۆكە.
3- باشە بۆ غەرغەرەی ناو دەم دژ بە هەوكردنی میكرۆبی ددان و پووك.
4- كوڵاوی هەنجیری ووشك لەگەڵ شیر بۆ چارەسەركردنی بڕینی گەنییو.
5- گیراوەی هەنجیری ووشك باشە بۆ زیادكردنی ڕێژەی میز.
6- بۆ زیادكردنی ڕێژەی شیر لە دایكی شیردەر.
7- بۆ چارەسەركردنی خاوبوونی ریخۆڵە (7) هەنجیری ووشك وورد دەكرێت بۆ چەند بەشێك و تێكەڵاودەكرێت لەگەڵ زەیتی زەیتون لەگەڵ چەند پارچەیەكی لیمۆ و جێ هێشتنی تێكەڵاوەكە بۆ ماوەی یەك شەو ئینجا پێشی نان خواردن دەخورێت.
8- هەنجیر باشە بۆ بەهێزكردنی منداڵ وهەرزەكار و وەرزشكار و مرۆڤی لاواز.
9- گیراوەی سپی (شیری هەنجیر)ی دەركراو لە داری هەنجیر باشە بۆ:
أ- شیری هەنجیر لەگەڵ گیراوەی گەڵای داری هەنجیر وەكو مەڵهەم بەكاردێت بۆ كەمكردنی ئازاری مایەسیری پێش نووستن و لەكاتی بەیانیان.
ب- وەكو مەڵهەم بۆ چارەسەركردنی زیبكەی دەموچاو (حب الشباب) و نەخۆشییەكانی گەڕی و صەدەف ڕۆژی (4) جار.
ت- بۆ كێشەكانی هەرسكردن و ناتەواوی سووری مانگانە دەبێت یەك كەوچكی چێشت خۆر لە شیری هەنجیر (گیراوەی سپیی ئاوی دارەكە) لەگەڵ دوو كەوچكی هەنگوین تێكەڵاو دەكرێن لە ناو یەك كوپی شیر ڕۆژی (4) كەوچك پێشی كاتی سووری مانگانە بە (3) ڕۆژ دەخورێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:هەنار
1- گیراوەكەی خاوكەر (مسكن)ە بۆ ئازار و باشە بۆ چارەسەركردنی تا.
2- گیراوەی هاڕراوی گوڵەكەی باشە بۆ چارەسەركردنی سكچوون و لەناودانی جۆرەكانی كرمی مشەخۆر.
3- كوڵاوی توێكڵەی هەنار باشە بۆ:
أ- لەگەڵ هەنگوین وەكو نەرمكەر (بۆ نەرم كردن).
ب- پاككەرە بۆ ناو دەم و سێنگ و كۆكە ڕەشە.
ت- دڵ و گەدە بەهێز دەكات و خوێن پاك دەكات و باشە بۆ كەمكردنی هەوكردنی جگەر و دژ بە ڕشانەوەیە، هەروەها ڕێژەی میزكردن زیاد دەكات.
پ- بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرسكردن و دەبێتە هۆی هەرسكردنی خواردنی قورس و چەور.
ج- كرمی مشەخۆر دەردەكاتە دەرەوەی لەش و باشە بۆ چارەسەركردنی سكچوون.
ح- كوڵاوی توێكڵەكەی باشە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی پێست.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چارەسەركردنی نەخۆشی بە خۆراك:هەنگوین (عسل)
بەكاردێت بۆ:
1- نەرم كردن و پاككردنی ناو ڕیخۆڵە و بۆ چارەسەركردنی تا و هەوكردنی ڕیخۆڵەكان.
2- میكرۆبەكان دەكوژێت چونكە ماددەی دژەتەنی زۆرە دژ بە میكرۆب كار دەكات.
3- ئەگەر هەنگوین بدرێت بە دایكی شیردەر دەبێتە هۆی هاندانی زیادكردنی شیر لە گلاندەكانی مەمك.
4- بۆ چارەسەركردنی ئێسكەنەرمەی منداڵان چونكە ڤیتامین (D)ی زۆرە.
5- بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی سێنگ و كۆكە لە منداڵان و لە گەورە، هەروەها ئازاری سەرما و ئەنفلوەنزا كەم دەكات ئەگەر تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ ئاوی لیمۆ و بەشێوەیەكی شلەتێن بخورێن.
6- بۆ چارەسەركردنی بڕین (قرحە)ی ناو گەدە و دوانزەگرێ.
7- بەردەوامبوون لەسەر خواردنی هەنگوین بە ڕێژەیەكی دیاریكراو دەبێتە هۆی چارەسەركردنی هەوكردنی جگەر و ئازارەكانی زراو و دەبێتە هۆكارێك بۆ زیادكردنی بەرگری لەش بەرامبەر بە نەخۆش.
8- بۆ چارەسەركردنی لاوازی و بێ هێزی و كەمی خوێن.
9- بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نائارامی گەدە و قەبزی (بەستن).
10- بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی پێست وەكو دومەڵ و زیبكە و هەوكردنەكانی هەردوو دەست و قاچ و پەنجەكانیان و درز و ووشكبوونی هەردوو دەست و زیبكەكانی سەر پێست و گەڕی و خوراندن و جۆرەكانی دیكەی زام.
11- باشە بۆ نەرمكردنی پێست و جوانی دەموچاو.
12- ژەهری مێش هەنگ باشە بۆ چارەسەركردنی ئازاری رۆماتیزم و بەرزبوونی پەستانی خوێن و مەلاریا و هەڵاوسانی لیكەڕژێنی دەرەقی.
13- بۆ هەڵوەرینی قژ دەبێت هەنگوین تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ پڕوشكراوی سیر و چەوركردنی سەر بەم تێكەڵاوە.
14- بۆ تێكچوونی ڕەنگی پێست (پەڵە) یان هەڵكەندن و نەمانی ڕەنگی ئاسایی پێست دەبێت هەنگوین لەگەڵ سیر تێكەڵاو بكرێت و شوێنی پێستە تووشبووەكە پێ چەوربكرێت.
15- بۆ چارەسەركردنی بەردی گورچیلە دەبێت هەنگوین تێكەڵاو بكرێت لەگەڵ زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ كە بەیانیان پێشی نان خواردن دەبێت یەك كەوچكی چێشت خۆر لەم گیراوە بخورێت.
16- بۆ چارەسەركردنی زیبكەی دەموچاو (حب الشباب) دەبێت لە دوای شۆردنەوەی دەموچاو بە ئاوی شلەتین و صابون دەبێت پێستی دەموچاو چەوربكرێت بە هەنگوینەكە.
17- بۆ چارەسەركردنی زام (قرحە)ی میزڵدان یەك كەوچكی هەنگوین پێش نان خواردنی بەیانیان بخورێت بەشێوەی ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو مانگی بەردەوام.
18- بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجە (سرطان)ی پێست، هەنگوین لەگەڵ ئۆكسیدی هادرۆجین (بوریا پیرۆكسید) وەكو تێكەڵاوێكی چەور بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجەی پێست لە قۆناغی یەكەمی تووشبوون بەم نەخۆشییە زۆر باشە بۆ چارەسەركردن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
زەردوویی Jaundice
زەردوویی واتە زەردبوونى سپێنەى چاو، ناوپۆشى دەم و زمان و پێست. لە بارى ئاساییدا، بیلیرۆبین ڕێژەكەى لە 1.2 ملگم/ 10 مللیلتر تێپەڕناكات. هەركاتێك ڕێژەكەى لە خوێندا لە 3 ملگم/ 10 مللیلتر تێپەڕى كرد ئەوا زەردووییەكە بە ئاشكرا لە چاودا دەبینرێت.
هۆیەكانى زەردوویی:
1- زەردوویی پێش جگەر Pre-hepatic jaundice: واتە بە هۆى تەقین یان تێكشكانى خرۆكەسوورەكانى خوێن. بۆ نمونە: مەلاریا، تالاسیمیا، G6PD. ئەم نەخۆشانە كەمخوێنیشیان هەیە جگە لە زەردوویی.
2- نەخۆشى ناو جگەر Hepatic (خانەكانى جگەر): هەوكردنى ڤایرۆسى جگەر جۆرەكانى (A، B، C)، لەم هەرێمەدا جۆرى A لە هەموویان بڵاوترە.
3- زەردوویی دواى جگەر Post-hepatic and cholestatic jaundice (پەنگ خواردوو): لە ئەنجامى گیرانى ڕێڕەوە بچووك یان گەورەكانى جگەر (كە زەرداویان پێدا دەروات). هەروەها گیرانى بۆرى سەرەكى زراو كە دەگات بە دوازدەگرێ.زۆربەى ئەو نەخۆشانە زەردووییەكەیان زۆرە و ڕەنگى پێستیان زەردێكى سەوزباو دەردەكەوێت و پیساییەكەیان كاڵ دەبێتەوە و میزەكەیان وەك ڕەنگى چاى تۆخ وایە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-10-2011
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئەنفلۆنزا Influenza
هەوكردنێكى ڤایرۆسى ناوپۆشى لووتە. نەخۆشیەكى باوە بە تایبەتى لە زستاندا. نەخۆشەكە بێهێزە و تاى هەیە، لەوانەیە لەرزیشى هەبێت. ئازارى جومگەكان و سەرئێشەى هەیە، خواردنى كەمە و هێڵنج و ڕشانەوەى هەیە و لەوانەیە كۆكەشى لەگەڵ بێت.
هەڵامەت Common cold نەخۆشیەكى سووكترە و كەمتر نەخۆشەكە هەست بە بێهێزى دەكات. ناڕەحەتى لووت و ئاوكردنى، پژمین و قوڕگ ئێشەى لەگەڵدایە.
بۆ چارەسەرى هەردوو بارەكە:
- پشوودان لە ناو جێگادا.
- ئاو و شلەمەنى زۆر بخواتەوە.
- خەپلەى دژى ئازار و تا وەك ئەسپرین یان پاراسیتامۆڵ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 01:30 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|