زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
03-25-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هه لبه ستيك بو دلي پاكت
..:: هه لبه ستيك بو دلي پاكت ::..
ئه و كاتانه ي كه دليك ده شكيت و چاوه كانيش ئيتر فر ميسكيكي
نه بيت بو رژاندن...
ئه و كاتانه يش كه ئيتر هيزي نالين له دلدا نه بيت ...
ئه وكاتانه ي كه ته نانه ت قه له م ده فته ره كه ت تويان به جي هيشتو بيت............
كاتيك له قولايي دله وه هه ستي وشك بون‌و ويه خ به ستنيكي
سه هو ل كردووبيت............
چاوه كانت له دوونيا به سراوبيت وئاواته خوازي
مه ر‌گ كه يت..............!
هه ست كه يت هيچ كه س و هيچ شتيكي ديكه ناتوانيت له دلت بگات.......
كه هه ست كه ي ته نيا تريني ته نيا كاني.........
ئه و كاته يش كه زريان ده يه ويت مومي دا گير ساوي كو نجي
خه ل وه ته كه ت بكو ژرينيته وه ده رگايي دلت قا پات كات
چا وه كانت ببسته...
چا وه كانت ببسته و له قو لايي دله وه پي كه نه*
كه به هه ر پي كه نينيك روحيك كوژراو گيان ده گريته وه و زيندوو ده
بيته وه......
ئينجا داره پيره ي ميژوو جوان ده بيته وه
جوان ده بیته وه ....
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
04-09-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ مه‌رگت (دوعا)
بۆ مه‌رگت (دوعا)
ئه‌مشه‌و له‌به‌رامبه‌ركوشتنى تۆدا ئه‌بێ بڵێم
تۆ و سه‌رى مه‌ليك تاووس چۆرێ له‌و خوێنه‌ت بكه ده‌ستم
تۆزێك روح بكه چاوه‌كانم
دونيا ئه‌وڕۆ له‌وه تاريكتره شه‌وێك تيايادا خۆى بناسێته‌وه
روحم له‌وه ته‌نگتره بتوانێت دڵۆپێك جێكاته‌وه
خوێن و خوێن و خوێن له‌و كوريكانه‌وه وه‌ربوون و گيانت ئه‌به‌ن
ته‌م ومژى ئه‌و دينه ژه‌هراوييانه‌ن ئه‌تبه‌ن و ئه‌تبه‌ن و ئه‌تبه‌ن
ئاى به‌و هه‌موو به‌يته موقه‌ده‌سانه‌ى لالشه‌وه ده‌ستێك نه‌بوو به‌ردێك بگرێته‌وه تا به‌ر سه‌رت نه‌كه‌وێت
به‌و په‌ڕه ره‌شانه‌ى مه‌سحه‌فه‌وه ئاهێك نه‌بوو نزايه‌كت بۆ بكات
ئاه و ئاه و ئاه ئه‌كه‌ن به‌سه‌ر روخسارته‌وه و به ئاوى سپى كانياوه‌كه‌ى لالش عه‌شق له جه‌سته‌ت ده‌ر ئه‌كه‌ن
چ سه‌خافه‌تێكه هه‌ميشه مه‌رگت ئه‌ى كچى لالش ببێته شعرى من و منيش نامه‌وێت مه‌رگت جوانكه‌م
نامه‌وێت به‌يتێكى ئێزيدييانه‌ى تراجيدى بنووسمه‌وه و به‌سه‌ر كێله‌كه‌ته‌وه وه‌ك شتێكى بێ مانا شۆڕبێته‌وه
نزانم ئه‌وه‌نده دڵ‌پڕ و پڕى رق و تفم ئه‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ خۆمدا سوچێك ببينمه‌وه تا بێم و ته‌رمت ماچ كه‌م
ئه‌مه‌وێت له‌رێى ئه‌و وشه ترسنۆكانه‌وه به لالش بڵێم ئاهى تۆ هه‌موو ئه‌وانه بگرێت كه بێڕه‌حمانه ده‌ستيان چووه پرچته‌وه
كه مه‌يئوسانه ده‌ستيان چووه گه‌رده‌نته‌وه
ئه‌وانه‌ى تۆيان كوشت تيرۆريست و كافر نه‌بوون
ئه‌وانه پڕبوون له به‌يته‌كانى لالش و پڕبوون له موقه‌ده‌سات
پڕ بوون له خوا‌و و له ئايه‌ت و له دين
ئه‌وانه پڕبوون له حه‌ج و له ته‌واف و له ئيمان
ئه‌وانه باوه‌ڕداره‌كان بوون تۆيان كوشت عه‌زيزم
ئه‌وانه خوا په‌رست و باوه‌ڕداره‌كان بوون تۆيان له‌سه‌ر ئه‌م جاده‌وه كێشا و وه‌ستايانه بلۆكيان به‌سه‌رته‌وه دا ئه‌باران
ئه‌وانه جوان په‌رست نه‌بوون عه‌زيزم ئه‌وانه دار په‌رست و به‌رد په‌رست و ئاگر په‌رست نه‌بوون
ئه‌وانه نه‌زان و گێل و نه‌خوێنده‌وار نه‌بوون
ئه‌وانه وه‌ك من وابوون پڕ بوون له شه‌ڕه‌ف و نامووس و پێغه‌مبه‌ر و خوا
ئه‌وانه مرۆڤێك بوون هه‌زار ئايه‌ت له باغه‌ڵيان بوو
ئه‌وانه ئه‌وانه ئه‌وانه ئه‌وانه ئه‌وانه ........
تفێك بكه ده‌ستمه‌وه تا بچم ديواره‌كانى لالش و مزگه‌وت و شوێنه موقه‌ده‌سه‌كانى پێ سواغ ده‌م
پێيان بڵێم كوشتن له بن ديواره‌كانى ئێوه وه‌ك گيا شين ئه‌بێت
تفێ بكه ده‌ستم با به‌خۆم و ئه‌وان و ئه‌وان ئه‌وان و ئه‌وانى داكه‌م
چى بنووسم ئه‌ى به‌ژنى كوژراو و .. باوه‌ڕ بكه عه‌زيزم ئێستا من رقم له‌خۆيه كه بۆ مه‌رگى تۆ ئه‌نووسم
رقم له‌وه‌يه كه تۆ كچى من نه‌بوويت .. رقم له‌و دونيايه كه نه‌يبه‌خشيه پارچه‌يه‌كى ئه‌م گه‌ردوونه تا بتوانى تيايدا عه‌شقێك بكه‌يت بێ ئه‌وه‌ى به‌يتێك بتكوژێت و ئايه‌تێك بتخنكێنێت
نزانم ده‌لالا من
كيژان به‌يتى بسۆژم و خوليا وى بسه‌ر لالشێ وه‌ركه‌م
نزانم سه‌ر زه‌همانا كيژان گوندى هنده‌ك ئاخێ داخوازكه‌م و وان گمبه‌دان تێدا ڤه‌شێرم
ستێركا من .. بسه‌ر هه‌ستيكا ته وه‌ك حه‌جاجه‌كى دهێم و دگه‌ليا لالش دا دناف بێهنا زه‌يتا زه‌يتينا سێ جارا پاته‌كێ ب خويناته دهاڤێمه به‌رێ مرازا و بسه‌ر كۆسپا ده‌رگه‌هێژى هزار جارا ناڤێ ته دهينم و دبێژم
يا خودايێ (دعايێ) تۆفانه‌كى ببارينه بسه‌ر ئه‌و مرۆڤێن خوداناس و به‌يت بێژ و حه‌جاجا و دينێ ژدلێ وان ده‌ركه
خودايێ من وان ئيماندارا ژ ئيمانا خۆ بێ به‌هر كه و هه‌ميا بكه د دونيايا فانيدا
خودايێ من ده‌مێ كراسێ وان دگوهورى هه‌ميان بكه دبه‌ر داروبه‌رێن وه‌ها كو ئيدى سه‌رێ چ عاشقان نه‌هه‌رشينين
خوينه‌كى بكه ددلێ وادا دينێ د ده‌مارێن وان‌دا شين نه‌كه‌ت
ئيدى ئه‌وه‌ى ئه‌يلێم قسه‌ى قۆڕه و هيچ له‌مه‌رگت ناگۆڕێت
هيچ له‌و جه‌هه‌نه‌مه ناگۆڕێت
هيچ له‌و خوايه ناگۆڕێت
هيچ هيچ هيچ هيچ هيچ هيچ هيچ
هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
04-09-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له تاو‌و ئێشی تۆدا
له تاو‌و ئێشی تۆدا
ئه سه ف خانم ئێستا له جێ که وتوی... نه من نه تۆش هاوارمان به یه ك ناگات
ده م زانی بێزاری ئه مڕۆت به بێ هۆ نیه ... گه رناتۆ وا نیت وا زو جێم بێڵیت
ده هاتی و به وشه جوانه کانت سه مای فریشته ییت له ته خته ته ی شانۆی دڵم ده کرد
ده هاتی وبه ده ستی پر له مه‌رت وشه جوانه کانت ده پڕژانده دڵمه وه دڵه ی که ساسمت
ئه دایه وه ،،،ئه به د خانم ئۆقره ناگرم تۆله وێ من لێره .......ئاخر تۆ نه بی کێ گوێ
بۆ خه مه کانم بگرێ.گوڵم تۆبه ژانه عه شق ده تڵایه وه بۆم ده کرا هه توانی زامی
به سۆی پڕئه وینت خاس که مه وه ...وه لێ ئستا بێ چاره ماوم .
غه ریب خۆم ئه م ئێستامیکڕۆبی ئێشی ته بیعه ت ڕۆحی په پوله یت ئازار ئه دا .
گوڵم د ڵم به تۆ ده سوتێت تۆ به رگه ی ورده ژانی شیرینی عه شقت نه ده گرت....
چ جای ئێشی بێ ئا مانی تای گران ..... .
هه ڵسه گوڵم وه ره نێو نه خۆشخانه ی د ڵم منا ئا رامی به له شی که نه فتت ببه خشه
چونکه گوڵم له گه ڵ هه موو ژانێکتا د ڵـم ژان ده ی گرێ .
د ه تۆش تۆش ئه ی بروسکه ی ژان .باڵی قه له ڕه شیت له باغی ده روونی مه حبوبه که ی من لێك نێ وه‌ره هه ناوی من بخۆ..... .
ئازیز لێم ببوره ناکرێ بێمه خزمه تت نه وه ک کڕنۆشی عیباد ه ته م بۆ ئه بردی .
گوڵم هه تا یازاره کانیشم ماچ ئه کردی ببوره گوڵم ببوره لێم .... .
خۆزگه ..خۆزگه ئه م شه و ئه بوم به مه لێك له په نجه ره ی ژوره که تا نه غمه ی گۆرانیه کی حه زینم بۆ ده چڕی.به باڵ دام ئه پۆشیوبه ده نوك میکرۆبی ژانه کانتم ده کوشت .
گیانه گه ر بۆم بکرایه مێژووم بۆ دوا وه ده گه راند ه وه ئه و کوفره م له ئه ستۆ د ه گرت
میلی کاتژمێرم د ه گه ڕاند ه وه هه واری ئه و شه وانه ی ڕابردووتا هه ر نا له چه ند
د ێره هۆنراوه یه ك دا پێناسه ی عه شق و وه فا و ڕاست گۆیمان کرد با ....
هه ڵسه گیانه من به رگه ی بی تۆی ناگرم تازه را هاتوم هه م‌و ئێواره یه ك له گه ڵ وشه کانت سه ما بکه م به دیار تۆوه گۆرانی بۆ دوا ڕۆژ بڵیم گوڵـم بۆیه ئازیز وا هه ست ئه که م به ناخی دڵما شۆڕ بویته وه ئه سته ما بێ تۆ هه ڵ بکه م وه ره گوڵم وره هه واری عه شق م بێ تۆ چۆڵه وه ره یارم .
عدنان ابراهیم موختار
سوید/ستۆکهۆڵم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
04-22-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یادى له دایك بوونت وه‌ك مانگ دره‌وشاوه بێت
یادى له دایك بوونت وه‌ك مانگ دره‌وشاوه بێت
وا شه‌وه و دڵه خورپه منى رِاته‌كاندو رِایكێشام بۆ ده‌ره‌وه‌ى بردم
سه‌رم به‌رز كرده‌وه و سه‌یرسَكى ئاسمانم كرد، بینیم مانگ پرِ له رِووناكى
و رِوخسارێكى گه‌شاوه‌ى هه‌بوو ئه‌ستێره‌كان به رِازاوه‌یى ده‌وریان دابوو
وه‌ك بڵێى ئاهه‌نگ ئه‌گێرِن، ئۆۆۆو گوڵه‌كانى باخه‌كه‌شمان به زه‌رده‌خه‌نوه سه‌یرى مانگیان
ئه‌كردو سه‌مایان ئه‌كرد، باڵنده‌كان ئاوازێكى زۆر خۆشیان دارشتبوو و گۆرانیان ئه‌وته‌وه
له دڵه پرِ له خرۆشه بىَ ئاگاییه‌كه‌م ئه‌مووت:خودایه گیان ئاخۆ بۆ جگه له هه‌موو رِۆژێك ئه‌مرِۆژه‌یان به‌رگێكى نوێى پۆشیوه، سه‌رم سورِمابوو و دڵم له خۆرِا كه‌وتبووه خۆشى،هاتمه‌وه ژووره‌كه‌م ئه‌مزانى كه رِووداوێكى زۆر خۆش به رِێگاوه‌یه، به‌ڵام نه‌مده‌زانى چییه !!! خه‌م له دڵم بارگه‌ى تێكنابوو و ماڵئاوایى كردبوو و له‌شێكى ساغ و سه‌لیم وبه توانام هه‌بوو، سه‌یره ئاخۆ بۆ وابێت ؟!! هاتم بۆ لاى ژووره‌كه‌م، كۆمپیوته‌ره‌كه‌مم داگیرساند، كه نێتم كرده‌وه
خێراییه‌كه‌ى فوول بوو، سه‌رم سورِما، ئاخر نێتى من قه‌ت ئاوا نه‌بووه، ئینجا هاتم مه‌كۆى ئاشتيم كرده‌وه، نووسرابوو ئه‌مڕۆ ڕۆژى له‌دايبونى خۆزگه يه
، ئینجا ئه‌و كات زانیم گه‌شاوه‌ى مانگ و رِازاوه‌ى ئه‌ستێره‌و سه‌ماو زه‌رده‌خه‌نه‌ى گوڵ و ئاوازى پر له جۆشى باڵنده‌كان و خه‌و و خه‌ونه زۆر خۆشه‌كه‌ى من و نه‌مانى خه‌م وكه‌وتنه سه‌ر توانایه‌كى بێ رِادده‌و خۆراك خواردنێكى چاك و دل خۆشى من و خیرایى نێته‌كه‌شم........
هه‌مووى به هۆى چاورِىَ كردن و په‌له كردن بووه بۆ كاتى یادى له دایك بوونى ئه وبه ريزه ....
جه زنى له دايكبوونت بيرؤز بيت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
05-29-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نـــه‌فـــره‌ت لـــه‌و ســــاتــه‌ى ...
نـــه‌فـــره‌ت لـــه‌و ســــاتــه‌ى ...
نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی که له ئاسمانی دڵه‌کاندا خۆشه‌ویستی باڵ ده‌گرێت و ده‌فڕێت
له جێگه‌یدا ڕقێکی زاڵم ئه‌نیشێته‌وه!!!!
نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی که ڕوبه‌ڕوی بێ هه‌سترین وانه ده‌بیته‌وه که ئه‌ویش چاوه‌ڕوانييه!!!
نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی کاتێک تۆ له ناخۆشترین ساته وه‌ختی ژیانتیت و که‌سانێک گوێ به هه‌ستی تۆ نایه‌ن و ته‌نها وه‌ڵامیان بۆ هه‌ستی تۆ پێکه‌نینێکی زاڵمانه‌یه.!!!
نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی که ڕاستیه‌کان به درۆ له قه‌ڵه‌م ده‌درێن و درۆکانیش به ڕاستی!!!
نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی کاتێک دوو که‌س تا ڕاده‌ی شێت بوون یه‌کیان خۆشده‌وێت به‌ڵام سروشتی ژیان و سروشتی ده‌وروبه‌ر وایان تێده‌گه‌یه‌نن که خۆشه‌ویستی تاوانه!!!
نه‌فره‌ت له‌و ساته‌ی که ئه‌وپه‌ڕی بڕوا و متمانه‌ی خۆت ده‌به‌خشیت به که‌سێک
به‌ڵام ئه‌و که‌سه بڕوا و متمانه‌که‌ی تۆ به ئاڕاسته‌یه‌کی تر بگۆڕێت و له پشته‌وه خه‌نجه‌رت لێبدات!!!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
05-29-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆ تۆ و ساڵی نوێ..
بۆ تۆ و ساڵی نوێ..
بۆ ساڵی نوێ ئەوا دیسان گڕی گەردوون تاڵێکی تر لە پرچی تەمەنم بەبێ رەحمی ئەسوتێنێ ئەوا دیسان با هۆری رەش پەنجەیەکی ناسکی شعرم لەگەڵ خۆ‌یا ئەوەرێنێ جارێکی تر بەجێ دێڵم کۆمەلێ یادگاری خۆش و مشتێ بیرەوەری شیرین بەجێ دێڵم کۆمەلێ خەم لە دنیای پڕ لە فەنتازیا و پڕ لە ئەفسانەیی ئەوین وەک چۆن هەر لەگەڵ گزنگا ئەستیرەیەک ئاوا ئەبی منیش... ئەوا لەم دەورەیە ئاوا ئەبم وەک چۆن بەفر لە بەهارا دەستی لە چیا بەرئەدا منیش ئاوا لەم دوانزە مانگە جیا ئەبم و تۆمار ئەکەم بیرەوەری دوانزە باخی ترش و شیرین هەڵی ئەگرم بۆ داهاتووم پرچی سێ گەڵای پایز شانە ئەکەم و ئەی خەمە باخەڵی شعرم ئەوشعرەی کە لە وەتەی هەم دوای کەوتووم ئازاربەخشە دڵ ئێشەکەم....... بۆ تۆ یەک سال تەمەنی جوانی خۆم سوتاند بۆ تۆ هەرچیم هەبوو بەخشیم پایزی ئولفەتم سڕییەوە و لە نیگارت بەهارم چاند خەمی دنیام بەکۆڵدادا و مەراقی زەریام کۆکردەوە بۆتۆ هەرچی ئەشک هەبوو بۆ کانی خۆیم بردەوە ئێستاش لە دوا ساتی تەمەنی ساڵ و هاتنی چرکەکانی ساڵی نوێ ئەمخەیتەوە سەر سەرەتا؟ سۆمای چاوانم ئەبەیت و ئەمدەیە دەست دڵی بێ ڕەحمی ڕەشەبا؟ بۆچی واتکرد؟ بۆچی هێشتت بۆت بسوتێم لەدوایشا بمسڕیتەوە؟ بۆچی بوویتە میوانی وەرزی تەنیایم و کەچی دواتر بڕۆیت و برۆیت و قەت نەیەیتەوە؟ سەری ساڵە و پێ ئەنێینە سالێکی نوێ بەڵام لای من زمان ڵاڵ و جەستەسارد و هیچ شتێکیش نابیستێ گوێ سەری ساڵە و ئەم جارە من کلوەبەفری شعر و وشەم بەسەر خەما ئەبارێنم ئەم جارەیان لە جێگای گوڵ لە جێگای تۆ تەنیاییەکەی خۆم ئەدوێنم سەری ساڵە و دڵی منیش لە گریانێکا ون ئەبێ و وەک نەورەسی دەریا نادیار ئەشڵەژێت و بەدەوری خۆی ئەخولێتەوە وەک دارستانێکی غەمگین لەخەمی خۆی ئەچزێتەوە و وەکو مۆمێ بەسەر تەنیاییەکەی خۆ‌یا ئەتوێتەوە سەری ساڵە و ئەم جارە من لە ژورێکی سارد و سڕام هەناسەی بارانێک لە شوشەی پەنجەرەکەم ئەداو وشەی خەمناک ئەنوسمەوە لەناو غوربەتێکا ئەژیم هەر ئازارە لەسەر لێومە و لەبەر خۆمەوە ئەیڵێمەوە. کێ بۆ ئەم یادە دڵم ئەبەخشێ بە باخێکی جوان؟ کێ هەناسەیەک بە سینە و جەستەی شعرم هەڵ ئەمژێ؟ تەمەن گەڵایە و ڕوو لە وەرینە یاری بێ وەفاش لە خەمی خۆیدایە و ئاخم ناکێشێ ئاخ.........بۆ ئەم دڵەم کە پڕیەتی لە یادی جوان پڕ لە بیرەوەری خۆشی لەگەڵ تۆ پڕیش لە ئازار, لە خەم ,لە غوربەت لە ڕۆژانی بێ تاقەتی و لە ڕۆژانی دەستەمۆ پڕپڕ لە گۆرانی خنکاو لە دیوانە شعری هەڵ قرچاو پڕیش لە نیگاکردنی عاشقانە لە نازی دوای ماچی باران چەندین پیاسەی ئێواران و خوێندنەوەی چەند شعرێکی ناسک و جوان ئاخ بۆ تەمەنێ کە ئەمانەی هەموو تیایە خۆزگە و بریا پەشیمانی بەسەرهات ،چیرۆک،گۆرانی ئاخ بۆ نیگایەکی ڕوونی پڕ لە گوڵاڵەی ئێوارە بۆ دامرکانەوەی گریەی ئەم دڵە پر لە پرسیارە شەویش سوتا لەهاوارم لە گریەی ژانی بێزاریم مانگیش وەک هەورەبریسکە بێ مەیلی خۆی بەسەر دڵما ئەگرمێنێ تەنیا تەنیایی شک ئەبەم ڕزگارم کا لە جودایم ئاخ ....با هۆری خەم چەند بێ ویژدانە دروێنە ئەکا دارستانی سەرم لە بێزارییا خۆم ئەخۆمەوە کەسێک شک نابەم هانای بۆ بەرم سەری ساڵە...ئاه ...ساڵی نوێ منیش لە سوچێکەوە ئەڕوانمە ئەم گەردونە شعرم سەرگەردان لە جۆڵ و هەردێ تۆ بڕۆ بڕۆ ون بە لەبەر چاوم لە ئاسمانی شعری هەمیشە گریاوم ئەم شعرەشم پێشکەش بە خەم بە ئازار بە دڵێکی دەستەمۆ پێشکەش بێ بە هەموو دنیا جگە لە تۆ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گیانه‌كه‌م
گیانه‌كه‌م
نامه‌كه‌تم كاتێك پێگه‌یشت كه زۆر خه‌مناك و په‌رێشان بووم. دڵم زۆر شكابوو، له گیانی خۆم بێزار بووم. له سه‌ر جێگا ڕاكشابووم و ده‌مویست بنووم، به‌ڵام خه‌وم نه‌ده‌هات، ئه‌گه‌رچی 48 سه‌عات بوو خه‌وم له چاو نه‌كه‌وتبوو. نامه‌كه‌ت سێبووری دام
به خۆڕایی فرمێسك بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ڕێژی كه مردووه. به‌خته‌وه‌رترین هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه زووتر بمرێ. ئه‌دی به ده‌ردی عه‌لی مه‌ردان بچێ؟
من هاتوومه سه‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند ئینسان نییه و ئه‌گه‌ر ئینسان بێ ئینسانێكی ئاسایی هه‌ر نییه. ئه‌وی ئه‌و ده‌یبینێ خه‌ڵكی تر نایبینن، ئه‌وی ئه‌و هه‌ستی پێده‌كا، خه‌ڵكی تر هه‌ستی پێناكه‌ن. ئه‌و ڕه‌نجی ئه‌و ده‌یكێشێ خه‌ڵك نایكێشێ، ئه‌و ده‌ردی ئه‌و ده‌یچێژێ خه‌ڵك نایچێژن
نامه‌كه‌ت زۆر خۆش بوو خۆشتر له ژوانی گه‌وره پیاوان، شیرین بوو، شیرین‌تر له ماچی كه‌ڵه‌ژنان. قسه‌ی یه‌كجار گه‌وره و ئازایانه‌ی تێدابوو، له‌و قسانه‌ی جانداركی مه‌زنی له سه‌ر شه‌هید كرا. چبكه‌ین ئێستاش ئێمه نه‌گه‌یشتووینه ئه‌و زه‌مانه‌ی بوێرین ڕازه‌كانی ده‌روونمان بۆ كۆمه‌ڵ، بۆ خه‌ڵك، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردان ده‌رببڕین
تۆ چاكه به خوێندنه‌وه و خزمه‌ت به منداڵكردن وه‌ختی خۆت ڕاده‌بوێری، به‌ڵام من هیچ ڕابواردنێكم نییه، قسه‌ی قۆڕ نه‌بێ. ده‌مویست زۆرت بۆ بنووسم، زۆرت ده‌ردی دڵ بۆ بكه‌م، كه‌چی كارێكم بۆ هاته‌پێش له‌و كارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ زه‌وقی شاعیرانه‌م یه‌ك ناگرنه‌وه. ئه‌گه‌ر مام ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو له لای كۆتره‌كان له 11وه تا 12 چاوه‌نۆڕتم. ئه‌گه‌ر هاتی پێم خۆش ده‌بێ و ئه‌گه‌ر نه‌هاتی دڵم نایه‌شێ. ئه‌گه‌ر زووترت پێكرا به كاك عه‌بدوڵڵا بڵێ پێم ڕاگه‌یه‌نێ
خه‌ریك بووم سه‌فه‌ر بكه‌م تا كه‌مێك خه‌مه‌كان بڕه‌ون. به‌ڵام كورد گوتوویه‌تی: پیاوی ده‌سته‌وه‌ستان چ له گه‌رمێن چ له كوێستان. من ئیتر به هیوا نیم له‌م دنیایه خۆشی ببینم. ناهومێد نیم و لێم ڕوونه ڕۆژێك هه‌ردێ مرۆڤ به ئاواتی له‌مێژینه‌ی خۆی بگا، به‌ڵام من خۆم ڕزیوم، نه‌ماوم و تام له هیچ ناكه‌م. ئاخ پیری
زۆر سه‌یره من له ته‌مه‌نی لاوه‌تیم دا بێ ئه‌وه‌ی بزانم پیری چ ده‌ردێكه و هه‌رگیز به بیرم دا نه‌ده‌هات سه‌رده‌می پیرییم له ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری دا ڕاده‌بوێرم له پیری ده‌ترسام. ئێستا له‌و واقیعه به سامه‌دا ده‌ژیم. من ئێستا نه‌ك له مردن ناترسم، به‌ڵكه به ئاواتم بمرم. به‌ڵام وه‌ك شاعیرێكی شۆڕشگێڕی نه‌به‌ز پێم خۆش نییه خۆم بكوژم، یا به نه‌خۆشی بمرم. به‌ڵكو پێم خۆشه شه‌هید بم. له دار بدرێم، تیرباران بكرێم. به‌ڵام دژمن ناپیاوه
هه‌رچی ده‌بێ به‌ڵا ببێ بۆم بنووسه، بم بینه، من له‌وه ئازاترم كه بڵێم به‌و هه‌موو ناوبانگه‌وه كه ئێستا هه‌مه زۆر شت له تۆی ئازا فێربووم كه زۆركه‌س به شێت و دێوانه‌ت ده‌زانن. با ئه‌وه‌ش بڵێم منیش به شێت و دێوانه‌ت ده‌زانم. به‌ڵام فه‌رقی لێكدانه‌وه‌ی من و ئه‌وان زۆره. ئیتر به هیوای دیدار
مامۆستا هێمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
07-21-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باوه شی
سیبه ره کا ن ده ریژو ده ریژتر ئه بوون ، گه رمای خوور هه شتا له دیواره کان هل ئه سا
به لام تیشکی خوور هیزی نه مابوو،که م که م له په شت داره به رزه کانی ئه و به رو
قووم ئه بوو تیشکه که ی له لای گه لای داره کان ئه ده رو شی وه کو زه نگیانه
له ولا ته رو که مه ی دوورتر جار و جار د نگه ی ئه ها ت وه کوو قی ژه ی مندال یا وه کوو پی‌که نین
چه فرقی بوو ، هرچی بوو ده نگی مندال بوو
کایه ی بوو ئه کو تینه شه ون سیبه ری یه ک ، هه رکه س سیبه ری که سه کی به گرتا یه ئه وی ته ری
ئه سووتان ، که توه شه ون سیبه ری مه ن ، مه شیا هه لبها تا ییم، مه نی ش هه لاتم
که زا نی نا توا نه ی به م گه ری له په شت‌و گه رتمی ' خووم بوو را نه گیرا ، هه ردو کما ن
که وتین ، هه نه سه ما ن گی‌رابوو ' سه رم له نا وو با ووشی یا بوو ، گوم له ده نگی ده لیوبوو
له وی ئه له رزی ، پی‌که نینما ن ئه ها ت یا شه ته ی وکو پی‌که نین ، با وه شی گه رم بوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
09-22-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئازیزه‌كه‌م
ئازیزه‌كه‌م : گه‌لێك جار شنه‌بای خۆشه‌ویستیت له هه‌واری بیره‌وه هه‌ڵیكردووه و به تاسه‌وه ده‌ستم داوه‌ته پێنووس و گه‌لێك جار لاپه‌ڕه‌ی سپیم ره‌ش هه‌ڵگێڕاوه ، گه‌لێك جار كاروانی خه‌یاڵم له پێده‌شتی خۆزگه‌مدا هه‌ڵیداوه ، پاپۆڕی هیوایه‌تم له به‌ستێنی ئه‌وینتدا باڵی هاویشتووه و تامه‌زرۆ له بواری به رێژه‌وی یاده‌كانم داوه ، تا هه‌ر جاره‌ی باسێك و رازێكی قه‌ت نه‌بستراوی خۆشه‌ویستی تۆی تێدا ئاشكرا بكه‌م . به‌ڵام تاكوو ئه‌م ساته‌ی تێداژیانم پێنووسه‌كه‌م له وزه‌ی دا نه‌بووه و له باڵای خۆی رانه‌دیتوه به پاراوی زمانی دڵم و شیاوی تۆ بدوێ . بۆیه ئه‌مجار وه‌ك به‌ڵێنی پێنووسه‌كه‌م وه‌لا ده‌نێم ، لێنووسه‌كان راده‌مووسم ، له ده‌لاقه‌ی فه‌رامۆشیدا رۆیان ده‌نێم و ئیتر وازیان لێ دێنم ، هه‌وڵ ده‌ده‌م ره‌گ و بنچینه‌كانی ئه‌مه‌گناسی چۆن له ده‌روونما سه‌وز ده‌بن ، چۆن له ناخی ئاواتمدا له دایك ده‌بن ئاوها ده‌ریان بڕم و پێشكه‌ش به تۆی ئازیزیان بكه‌م . مه‌ودام بده ئه‌مجار پڕ به سییه‌كانم ده‌نگ هه‌ڵێنم ، مه‌ودام بده با رازی ئه‌وینی تۆ له ده‌م كه‌لی حه‌ز و تاسه‌وه به سه‌ر بنار و پێده‌شتی زمانمدا هه‌ڵدێرم و ئه‌و تاشه له سه‌ر دوندی قه‌ڵای دڵ بترازێنم . مه‌ودام بده به گوێچكه‌ی كپی جیهاندا بچریكێنم و هه‌موو كه‌سێكی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه له‌و رازه بگه‌یه‌نم كه خۆشه‌ویستیت له ته‌مه‌نم درێژتره . با هه‌موو كه‌س بزانێ كه شوێندانه‌ری ئه‌وینت له مه‌ودای مێژوو ، له ناخی ده‌ریا قوڵتره . به‌ڵام ئازیز ! گه‌ر به چاوی سه‌ر و سۆمای بیر وشه‌كانت دیتن و به‌ر دڵت نه‌كه‌وتن كه شیاوی ئه‌وه نین به باڵا به‌ژنی خۆشه‌ویستیت هه‌ڵبڵێن ، سوور بزانه كه وشه‌كان له روویان نایه له رووتدا بدوێن و له ئاست سۆز و ئه‌وینی تۆ دا لێم ده‌چنه بۆسه‌ی شه‌رمه‌وه .
ئازیزه‌كه‌م : له هه‌ر نیگایه‌ك و سه‌رنجێكمدا یه‌كه یه‌كه‌ی تاسه و ئازاره‌كانت ده‌خوێنمه‌وه ، به قوڵایی ئاواتدا ده‌چمه خوار و به باڵای حه‌زتدا شۆڕ ده‌بمه‌وه ، به‌ڵام دیسانیش ده‌زانم كه خه‌مێكی گه‌وره له ناخی ویستدا خۆی په‌نا داوه كه تاكوو ئێستا نه‌متوانیوه په‌ی پێ ببه‌م ، نه‌متوانیوه سه‌ره داوی ئه‌و كه‌سه‌ره‌ت بدۆزمه‌وه . ده‌وه‌ره ئازیز با چی تر به گومانه‌وه سه‌یری ئاواته‌كانی یه‌ك نه‌كه‌ین ، ده‌با ده‌روازه‌ی دڵمان به رووی یه‌ك دا بكه‌ینه‌وه ، ده‌با په‌رده له سه‌ر رازه‌كانمان لا ده‌ین ، با به قوڵایی نه‌هێنییه‌كانماندا شۆڕ بینه‌وه و یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك دڵ هاوار بكه‌ین یه‌كترمان ده‌وێ
خۆشه‌ویستم : خۆشه‌ویستیت كڵپه‌یه‌كی بڵێسه‌داره ، دڵ و هه‌ناوم ده‌قرچێنێ ، زه‌ریایه‌كه حه‌زیای خه‌مم ده‌خنكێنێ ، ئاگرێكی به گڕ و تینه له ناخ و ئاورگی زێدمدا زۆر سه‌ده‌یه دایسێت و ریشه‌ی ژانم ده‌سووتێنێ . خاسه كه‌وێكی ده‌نگ خۆشی چیا و دوند و زۆزانی دڵمه ، له سه‌ر تاش و لووتكه‌ی خۆزگه‌كانم هه‌ر ده‌خوێنێ . رێبوارێكی زیت و وریا و واق وڕ ماوی تاسه‌كانمه ، له دیمه‌نی ژیانم راده‌مێنێ . ئاوازێكه نه‌رم و نیان بیر و هه‌ستم ده‌لاوێنێ .
خۆشه‌ویستم : خۆشه‌ویستیت فێنكتره له شنه‌ی به‌یان ، ناسكتره له گوڵی نێرگز ، به سۆزتره له لای لایه‌ی دایكیكی كۆرپه لێ دابڕاو . گیانه تۆ تاقه گوڵێكی ده‌م كانیاوی هه‌ناومی ، فریشته و په‌ریه‌كی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌ی . شه‌وانه بێ یاد و بیرت خه‌و نه‌بانه له چاوی من ، بزه زیزه له دوو لێوم ، په‌رێشانه هه‌ناوی من . كه تۆ نه‌بی هه‌واری شادی‌م وێرانه‌یه ، دوور له ئامێزی به هێزت ، ناو گڕه‌پێچه‌ی ئاخ و ئۆفم هێلانه‌یه . بێ تۆ ژیانم شه‌وی پڕ ئێشی مێشه‌یه ، تینووی سۆزه هه‌ناوی من .
تاقانه‌كه‌م : هیچ له بیرته كه تۆم به تاسه‌وه ناسی ، له وڵاتی پڕ له كه‌سه‌ر ، له رۆژگاری پڕ كاره‌ساتی شوێن دانه‌ر ، له بیرته په‌یمانی په‌ژاره‌مان به‌ست و یادگاری په‌ژاره‌مان گۆڕیه‌وه . ئیتر له‌و رۆژه‌وه ته‌نیا خه‌می سه‌ر تۆپی خه‌مانم خه‌می تۆ بوو ، هه‌ر به یادی تۆ ئه‌ژنۆی خه‌مم ده‌كرده مێز ، به هه‌ڵدێرگه‌ی یاده‌كانا ده‌چوومه‌وه ، به یادی تۆ له جوانی گه‌زیزه راده‌مام ، هه‌وێنی گشت یاده‌كانم یادی تۆ بوو . ئێستاش به یادی تۆ تیری به تینی شادی له په‌یكه‌ری خه‌م ده‌ده‌م ، گوێزه‌بانه‌ی بزه ده‌به‌شمه‌وه ، دڵی خۆم كردووه‌ته زه‌نگوڵه‌ی كاروان و رێڕوانی ئه‌وینداری به هۆی منه‌وه شاره‌زای دڵداری ده‌بن، هیچ ده‌زانی من به بێ تۆ تاوێك ناژیم و تۆ شك نه‌به‌م منیش هه‌ر نیم . ئه‌وه منم به یادی ته‌نیا نیگایه‌ك شه‌و تا به‌یان به دیار ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانی شین و جوانه‌وه شه‌واره ده‌گرم ، تا یه‌ك به یه‌كی ئه‌ستێره‌كان له رووناكی رۆژی روون‌دا نوقمی خه‌وێكی ئه‌فسووناوی نه‌كه‌م چاو هه‌ڵناگرم . ته‌نیا منم به یادی چاوه‌كانته‌وه ده‌ژیم .
ئازیزه‌كه‌م : زۆر ده‌مێكه چاوه‌ڕوانی هه‌ستی پێتم ، خۆم و دڵ و دیده‌م یه‌ك به یه‌كیان هاتنه تلان ، تو خوا ئازیز گومان نه‌كه‌ی شێتم . من به یادی كه‌زی لام و چاوی ساد و میمی ده‌مت له گه‌ڵ خاڵی نوخته و برۆی نوونت به پاوه پێ ده‌گرم و هه‌ر به هیوای چپه‌ی پێتم . زۆر ده‌مێكه سۆماكانم به ئاواتی سۆماته‌وه‌ن ، گوێیه‌كانم تامه‌زرۆی به‌ڵێنییه‌كن ، زۆر ده‌مێكه تینووترم له چڵه رێواسی ده‌م كاوی باران نه‌دیتووی كوردستان ، زۆر ده‌مێكه به هیوای دیمانه‌یه‌كم. ده ده‌ركه‌وه و دڵنیابه هیچ شتێكی ده‌وروبه‌رم گه‌رمایی تۆم پێ نابه‌خشن ، ئۆخه له هیچ ده‌نگێكی خۆش ناكه‌م ، له هیچ ئامێزێكدا ناحه‌سێمه‌وه ، بێ تۆ هه‌رپشووسوارم.وه‌ره گیانه به یادی یاران ، به یادی گه‌شبین و نامرادان، به یادی گوڵاڵه سووره‌كانی هه‌ڵپڕوكاو ، به یادی سۆمایه‌كی نیگا لێدزراو ، به یادی رۆژێكی سه‌ربه‌ست و هه‌راو ، شان به شان و پێ به‌پێ هه‌نگاوی ئاوات باوێیین ، وه‌ره ئازیزبا دیواری بێ متمانه‌یی بڕووخێنین ، ده‌ست له ده‌ست و قوه‌ت له خوا تۆوی سه‌ربه‌ستی بچێنین .
گیانه‌كه‌م : سه‌ربورده و به‌سه‌رهاتت ، دیرۆكی پڕ تاسه و كاره‌ساتت ،دوور و درێژه. سه‌دان دیوان له خۆی ناگرێ . هه‌ست و ویست و راز و بیرت به بیری من په‌ی پێ نابرێ . به‌ڵام گیانه سوور بزانه ، له گه‌ڵ تۆ دا دڕ به شه‌وی تار ده‌ده‌م . مه‌مكی ئازار ده‌مژم ، هه‌رچی تاڵ و سوێری ژیانه له پێده‌شتی ئۆخه‌ی تۆ دا ده‌نێژم . له گه‌ڵ تۆ دا چاوی ئه‌وینداری ده‌بڕمه ده‌رگای دڵداری ، له گه‌ڵ تۆ دا به گوڕ فرمێسك ده‌ڕێژم . له نێوان نه‌مانی من و ساتێكی به سه‌ر چوو له ژیانی تۆ ، مه‌رگی خۆم هه‌ڵده‌بژێرم . گوڵی به خوێناو سووری بناری دڵت به رۆندكی روون ده‌دێرم . به‌ڵێ گیانه ! باش بزانه : مه‌رگی خۆم له ژانی تۆ دا ده‌خوێنمه‌وه ، به شادی تۆوه شادم . من رێبواری راسته‌قینه‌ی سووتانم ، باره ژانی كاره‌ساتم ، له زێدی پڕ له ئێش و ئۆفمدا سه‌رۆك و سوڵتانم .له گه‌ڵ هه‌ر بزه و رامانێكدا بزه‌ی تۆ بیر خۆم ده‌هێنمه‌وه ، هه‌زاران یادت ده‌ژیێنمه‌وه .
ئازیزه‌كه‌م : شه‌و راشكا ، خوله‌ك خۆل بوو ، مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه له‌وه زیاتر خۆی پێ نه‌گیرا وئاوا بوو ، هه‌وره‌كان كه‌رت كه‌رت و لۆ لۆ لوول بوونه‌وه ، ئه‌ستێره‌كان له ترووسكه كه‌وتن و من هێشتا هه‌ر به هیوای هاتنی تۆم . له بوولێڵه‌وه تا بوولێڵ گزنگی سۆما ده‌چێنم ، له پێده‌شتی سۆزدارییه‌وه هێدی هێدی به به‌رقه‌دی یاده‌كانتا هه‌ڵده‌چم ، خه‌مه‌كانت راده‌ژێنم . ده تۆش وه‌ره گزنگ ئاسا له ئاسۆی ئاواتمه‌وه خۆت بنوێنه ، به ده‌م كڵپه‌ی ئه‌وینته‌وه لانكۆڵه‌ی هه‌ناوم راژێنه . وه‌ره له ده‌رماڵی دێبه‌ری دڵمدا یادگاری ئه‌مه‌گناسی بچێنه ، تۆزی داماوی بسڕه . وه‌ره با ئاواتی مێژینه‌م چرۆ ده‌ركات و ره‌نج به خه‌سار ده‌ر نه‌چم . باش بزانه ، من هاتووم وناگه‌ڕێمه‌وه ، یان پێت ده‌گه‌م یان وه‌كوو مۆمێك ده‌سووتێم و ده‌توێمه‌وه .
خۆشه‌ویستم : بیره‌وه‌ریه‌كانی رابردوو، ئه‌و رۆژانه‌ی كه خه‌م واتای نه‌بوو ، وه‌كوو پانوڕامایه‌ك له گه‌ڵ خۆیاندا ده‌مبه‌نه‌وه ، من و بیر و جه‌سته‌م له ناخی یاده‌كانا نوقمی خه‌وێكی خوایی ده‌بین ، دونیای سروشتیم له به‌ر نامینێ و له گه‌ڵ هه‌ر تریشكه خه‌یاڵێكدا پتر به ناخی خۆشه‌ویستیتدا ده‌چم ، روو له هه‌ر لایه‌ك ده‌كه‌م رووی تۆ ده‌بینم . باڵای وه‌ك ئاڵات ، به‌ژنی رازاوه و جوانت ، چاوه ئاسمان ئاساکانت ، ره‌نگ و رووی گه‌ش و به‌شت ، هه‌مووی هه‌ر بیر لاوێنن . تو خوا ئازیز له تۆ زیاتر كه‌س شك نابه‌م ، رواڵه‌تی كه‌س نابینم ، هه‌ر كه ئاڵۆزیشت ده‌بینم خه‌م له سه‌ر سینگم چۆك داده‌دات ، خه‌فه‌ت هه‌موو گیانم داده‌گرێت ، له جێی بزه و خه‌نده كه‌سه‌ر له سه‌ر لێوم هێلانه چێ ده‌كات و په‌رۆشی له روخسارم ده‌بارێ .!!!
هێرش بێتووشی
سه‌رده‌شت -- 20/2/1386 – ی هه‌تاوی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
|
|
10-14-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هۆ دایه گیان … شیرین کافی
هۆ دایه گیان …
بۆئه‌ودڵه‌پڕله‌هیوایانه‌ی که‌بۆ پێشوازی له عه‌شقی پیرۆزیان
له‌باتی گوڵ باران به‌رد باران و تیرباران وئاگرباران کران
ئێمه‌ی مرۆڤ به ئاشکرا مرۆڤ ده‌کوژین وبه‌په‌نهانیه‌وه عاشق ده‌بین
که‌گوایه‌عه‌شق تاوانه‌وکه چی ێمه‌ش له‌دڵؤپه‌یه‌کی عه‌شق پێک هاتوین
هۆدایه‌گیان
به‌ترساوی وپه‌شۆکانی چاوه‌کانتادڵ نیابوم که‌ده‌توست بۆ دوآجار
ئاوڕله‌کۆرپه‌که‌ت بده‌یته‌وه‌ودوانیگای حه‌په‌ساوی خۆت له‌ناوچاوه
ئه‌ستێره‌یه‌کانیدانقوم بکه‌یت وزیاتربینوسێنی به‌سینه‌ته‌وه‌وتێریکی له‌ڕوحی تاساوت
ڕوی بێ تاوانیت بکه‌ره‌ئاسمان وپربه‌زاره‌خوئناویه‌که‌ت هاواربکه‌خودایه‌دوادام لێ وه‌رگره‌و
به‌بێ تاوانی خۆم بم به‌خشه‌بۆخاتری سێ خونچه‌ی نه‌پشکوتووته‌نها یه‌ک جاری ترڕێگه‌م بده
بۆن به‌هه‌ناسه‌ی گه‌رمیانه‌وه‌بکه‌م ودواحه‌سره‌تی دایکانه‌یان پێ ببه‌خشم
پڕبه‌زاره خوێناویه‌که‌ت هاواربکه‌و پێان بڵێ خه‌جاڵه‌ت بن بێتاوانیم وه‌ک
خه‌وێکی زۆر ناخۆش له‌داهاتوتان نابێته‌وه‌ئیدی شه‌وێک نابێت ئێوه‌ڕوحتان
ئارام بێت تێیداگه‌رچی مرواری چاوه‌کانت بون به‌ده‌ریابه‌ڵام ئێمه‌ی ترسا‌و
ئێمه‌ی تاساوله‌ژێرباڵی ڕاست وچه‌پت وه‌ک نێچیری ده‌می هه ڵۆهه ڵده‌له‌رزین
له‌به‌رتاڤگه‌یگه‌ڵاڕێزانیته مه نتاخۆمان ده‌شۆرت ئه‌فسوس ئه‌فسوس گوێی شار کپه
له‌ئاستی هاواری ئێمه‌ته‌نانه‌ت خواش گوێ ناگرێ بێده‌نگ بێده‌نگ له‌مردنی تۆ
ده‌ڕانێ گه‌ردواساتی مردنت ئێمه‌ت نه‌دی بمان به‌خشه‌ئاسوده‌به‌هیچ گله‌یی له‌خۆت مه‌که
هۆدایه‌گیان
چه‌ند ئێواره‌یه‌کی خه‌ماوی وچه‌ند سه‌فه‌رێکیدرێژه تۆده‌زانی دواساتی پێکه‌وه بونمانه
ده‌سامه‌گری به‌س چاوانت ماندو بکه تۆ نازانی به‌م گریانه‌ت داهاتوی من شه‌که‌ت ئه‌که‌ی
من وخۆتوخواش ئه‌زانین بێتاوانی ئیدی به‌سه ئه‌م گریانه‌ئه ئه‌ی دایکه‌جگه‌رسۆزه‌که‌م
ئه‌ی شاژنی بێ‌تاوان تۆناترسی وسه‌رت بۆمه‌رگ داناخه‌ی ئه‌گه‌رهاتوبه‌چاوی پڕله‌گریان و
دڵی پڕ دڵی پڕ له‌په‌ژاره‌وه ده‌رفه‌تیان پێنه‌دای ده‌ستی له‌رزۆکت به‌ناوقژی ئاڵۆسکاوی
ئێمه‌دابهێنی بمان به‌خشه‌تۆناترسی له‌مه‌رگ تۆ فریشته‌ی تۆ نامری گه‌ر ده‌رفه‌تیان پێنه‌دای
بۆ دواجارماچ وبۆنی گوڵی گۆنای ئێمه‌ت نه‌کرد بمان بوره‌به‌شه‌وقی نیگای چاوه‌پڕله‌خه‌ونه‌کانت
پێیان بڵێ خه‌جاڵه‌ت بن ده‌ساڕوی بێتاوانئت هه ڵبڕه‌به‌ره‌وئاسمان وپێیان بڵێ من نامرم
من دایک ومن شاژن ومن شه‌هیدم به‌ئارامی چاو لێک بنێ تۆ له‌پاش خۆت له‌ڕێگه‌ی دوانیگاکانته‌وه
ئێمـه‌ت فــێری خۆشـه‌ویـستی کردوتاقه‌دڵــێکت بۆ جێـهێـشتـین هه‌تـاهه‌تـایه بیـپه‌سـستین ئه‌ی دایه.
شیرین کافی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 01-13-2014 در ساعت 07:25 PM
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 2 نفر (0 عضو و 2 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 05:32 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|