زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
06-24-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گره‌و
گره‌و
نووسینی: ئه‌نتۆن چیخۆڤ
وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌دی مه‌لا حه‌سه‌ن
شه‌وێكی تاریكی پاییز بوو, خاوه‌ن بانكه پیره‌كه له ژووره‌كه‌یدا ده‌هات و ده‌چوو، بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه چۆن پێش پانزه ساڵا له شه‌وێكی پاییزدا ئاهه‌نگێكی ڕێكخستبوو، چه‌ندین پیاوی زیره‌ك له ئاهه‌نگه‌كه‌دا بوون و گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی بابه‌ته سه‌رنجڕاكێشه‌كان ده‌كرد، له نێو ئه‌و شتانه‌شی كه باسیان لێوه كرد سزای له‌سێداره‌دان بوو. زۆربه‌ی میوانه‌كان, كه له نێویاندا چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووس و خه‌ڵكی ڕۆشنبیر ئاماده بوون, سزای مه‌رگیان به‌لاوه په‌سه‌ند نه‌بوو, ئه‌و جۆره سزایه‌یان به كۆن و نائه‌خلاقی و نه‌گونجا و بۆ ده‌وڵه‌ته مه‌سیحییه‌كان له قه‌ڵه‌م ده‌دا. هه‌ندێكیان ڕایان وا بوو كه ده‌بێت له هه‌موو شوێنێك زیندانی هه‌تاهه‌تایی جێگه‌ی له‌سێداره‌دان بگرێته‌وه.
خاوه‌ن بانكه‌كه وتی: “من له‌گه‌ڵا ئێوه‌دا هاوڕا نیم. من هیچ یه‌ك له سزای مه‌رگ و زیندانی هه‌تاهه‌تاییم تاقینه‌كردۆته‌وه, به‌ڵام به ڕای من له‌سێداره‌دان ئه‌خلاقی تر‌و مرۆڤانه‌تره به به‌راورد له‌گه‌ڵ زیندانی هه‌تاهه‌تایی. سزای مه‌رگ یه‌كسه‌ر مرۆڤ ده‌كوژێت, به‌ڵام زیندانیكردن به درێژایی ته‌مه‌ن به هێواشی ده‌تكوژێت. ده‌ی كه‌واته كام سزایان مرۆڤانه تره, ئه‌وه‌ی كه له‌چه‌ند خوله‌كێكی كه‌مدا ده‌تكوژێت, یان ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا ڕووحت ئه‌كێشێت؟”
یه‌كێك له میوانه‌كان وتی : “هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك نائه‌خلاقین, چونكه هه‌ردووكیان هه‌مان مه‌به‌ستیان هه‌یه. خۆ ده‌وڵه‌ت خودا نییه, حكومه‌ت مافی ئه‌وه‌ی نییه شتێكت لێ بسێنێت كه كاتێك ویستی شته‌كه بگێڕێته‌وه نه‌توانێت ئه‌و كاره بكات.”
له ناو میوانه‌كه‌ندا پارێزه‌رێكی گه‌نجی لێ بوو، ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵان بوو. كاتێك ده‌رباره‌ی بیروبۆچوونی لێیان پرسی, وتی:
“هه‌ریه‌ك له سزای له‌سێداره‌دان و زیندانی هه‌تاهه‌تایی وه‌ك یه‌ك نائه‌خلاقین, به‌ڵام ئه‌گه‌ر من یه‌كێكیانم هه‌ڵبژاردایه ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه دووه‌م دانه‌م هه‌ڵده‌بژارد. هه‌ر چۆنێك بژیت هه‌ر له‌وه باشتره كه نه‌ژیت.”
له‌م كاته‌دا گفتوگۆیه‌كی گه‌رم و گوڕ سه‌ریهه‌ڵدا. خاوه‌ن بانكه‌كه, كه ئه‌و ده‌م گه‌نجتر و هه‌ڵچووتر بوو, یه‌كسه‌ر جۆش و خرۆش گرتی و مستێكی كێشا به مێزه‌كه‌ی به‌رده‌میدا و هاواری كرده پیاوه گه‌نجه‌كه:
” ئه‌وه ڕاست نییه! له‌سه‌ر دوو ملیۆن گره‌وت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م كه ناتوانی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵیش له زیندانی تاكه كه‌سیدا بمێنیته‌وه.”
پیاوه گه‌نجه‌كه‌ش وتی: “ئه‌گه‌ر تۆ به ڕاستت بێت, ئه‌وا من گرهوهكهم قبوڵه, به‌ڵام بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵا نا, به‌ڵكو بۆ پانزه ساڵا”.
“پانزه؟ ڕێككه‌وتین! به‌ڕێزان, ئه‌وا من دوو ملیۆن ده‌خه‌مه گره‌وه‌وه!”
“ڕێككه‌وتین! تۆ ملیۆنه‌كانت دانێ و منیش ئازادیم داده‌نێم!”
به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌م گره‌وه بێ مانا و هۆڤانیه‌یان كرد! خاوه‌ن بانكه‌كه كه به پاره زۆره‌كانیه‌وه ده‌نازی دڵی به گره‌وه‌كه خۆش بوو. له كاتی نانخواردندا گاڵته‌ی به پیاوه گه‌نجه‌كه ده‌كرد و ده‌یوت: “باشتر بیری لێ بكه‌ره‌وه تا كاتت له به‌رده‌ستدایه پیاوی گه‌نج! بۆ من دوو ملیۆن هیچ نییه, به‌ڵام تۆ خه‌ریكی سێ یان چوار له خۆشترین ساڵه‌كانی ته‌مه‌نت له ده‌ست ده‌ده‌یت. بۆیه ده‌ڵێم سێ یان چوار چونكه له‌وه زیاتر به‌رگه ناگریت. له‌بیریشت نه‌چێت هه‌ی پیاوی چاره‌ڕه‌ش كه به‌رگه‌گرتنی زیندانی خۆبه‌خش گه‌لێك قورستره له زیندانیكردنی سه‌پێنراو. بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه هه‌ر ساتێك بته‌وێ ئه‌و مافه‌ت هه‌یه كه خۆت ئازاد كه‌ی هه‌موو بوونت له زینداندا ژه‌هراوی ده‌كات. زۆر به داخم بۆت.”
ئێستاش خاوه‌ن بانكه‌كه كه هه‌ر ده‌هات و ده‌چوو هه‌موو ئه‌مانه‌ی وه‌بیرهاته‌وه و له خۆی پرسی: “باشه ئامانج له‌و گره‌وه چی بوو؟ چ سوودێك هه‌یه له‌وه‌ی كه ئه‌و پیاوه پانزه ساڵا له ته‌مه‌نی به فیڕۆ بچێت و منیش دوو ملیۆن فڕێ بده‌م؟ ئایا ئه‌وه ده‌توانێ بیسه‌لمێنێ كه سزای مه‌رگ باشتره یان خراپتره له زیندانی هه‌تا هه‌تایی؟ نه‌خێر, نه‌خێر. هه‌مووی شتێكی بێ‌مانا و پڕوپووچ بوو. كاره‌كه‌ی من ته‌نها هه‌وه‌سكاریی پیاوێكی به‌ره‌ڵا بوو و, ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر چاوچنۆكی بۆ پاره وای كرد…”
ئینجا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهاته‌وه كه دواتر له‌و ئێواره‌یه‌دا چی ڕوویدا. له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن كه ده‌بێت پیاوه گه‌نجه‌كه ماوه‌ی پانزه ساڵی ده‌ستبه‌سه‌ریه‌كه‌ی له ژێر توندترین چاودێریدا له یه‌كێك له ژووره‌كانی ناو باخچه‌ی خاوه‌ن بانكه‌كه‌دا به‌سه‌ر ببات. ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆ ماوه‌ی پانزه ساڵ نابێت له ده‌رگای ژووره‌كه‌وه تێپه‌ڕێت, بۆی نییه مرۆڤ ببینێت, ده‌نگی مرۆڤ ببیستێت, یان نامه و ڕۆژنامه‌ی پێ بگات. به‌ڵام بۆی هه‌بوو كه ئامێرێكی مۆسیقی و كتێبی هه‌بێت, ده‌یتوانی نامه بنووسێت و مه‌شروب بخواته‌وه و جگه‌ره‌ش بكێشێت. به پێی به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌كه ته‌نها له ڕێی په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووكه‌وه ده‌یتوانی په‌یوه‌ندی به جیهانی ده‌ره‌وه بكات. هه‌رچیه‌كی بویستایه له كتێب و مۆسیقا و مه‌شروب و هتد ده‌یتوانی به نووسینی داواكارییه‌ك ده‌ستی بكه‌وێت, به‌ڵام ته‌نها له ڕێی په‌نجه‌ره‌كه‌وه ده‌یتوانی وه‌ری گرێت. رێككه‌وتنه‌كه هه‌موو ورده‌كارییه‌كی لێكدابووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیندانیكردنه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی تاكه‌كه‌سی بێت و له خه‌ڵكی دابڕێت و بۆ ماوه‌ی پانزه ساڵی ڕێك پیاوه گه‌نجه‌كه له‌وێدا بهێڵێته‌وه, كاته‌كه‌شی له كاتژمێر دوانزه‌ی ڕۆژی 14ی نۆڤه‌مبه‌ری 1870 وه ده‌ستی پێده‌كرد بۆ كاتژمێر دوانزه‌ی ڕۆژی 14ی نۆڤه‌مبه‌ری 1885. بچووكترین هه‌وڵیش بۆ شكاندنی مه‌رجه‌كان له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دوو خوله‌كیش پێش ته‌واوبوونی كاته‌كه بێت ده‌بێته هۆی ڕزگاربوونی خاوه‌ن بانكه‌كه له مه‌رجی پێدانی دوو ملیۆنه‌كه.
له یه‌كه‌م ساڵی ده‌ستبه‌سه‌رییه‌كه‌یدا, زیندانیه‌كه ئازاری زۆری ده‌چه‌شت به ده‌ست ته‌نیایی و خه‌مۆكییه‌وه. شه‌و و ڕۆژ به به‌رده‌وامی له ژووره‌كه‌یه‌وه ده‌نگی پیانۆكه ده‌بیسترا. شه‌راب و جگه‌ره‌شی ڕه‌تده‌كرده‌وه. نووسیبووی شه‌راب ئاره‌زووه‌كان ده‌وروژێنێت و ئاره‌زووش خراپترین دوژمنی زیندانییه, هه‌روه‌ها هیچ شتێك نییه له‌وه زیاتر بێزاركه‌ر بێت كه شه‌رابی باش بخۆیته‌وه و چاوت به كه‌س نه‌كه‌وێت, جگه‌ره‌ش هه‌وای ژووره‌كه‌ی پیس ده‌كات. ئه‌و كتێبانه‌ی كه له یه‌كه‌م ساڵدا داوای ده‌كردن زۆر جیددی نه‌بوون و بریتی بوون له‌و ڕۆمانه خۆشه‌ویستییانه‌ی كه پلۆتێكی (ناوقه‌دبه‌ند)ی ئاڵۆزیان هه‌بوو, یان چیرۆكی خه‌یاڵی و سه‌رنجڕاكێش و شتی له‌و بابه‌ته بوون.
له ساڵی دووه‌مدا پیانۆكه بێده‌نگ بوو و زیندانییه‌كه ته‌نها داوای نووسینه كلاسیكییه‌كانی ده‌كرد. له ساڵی پێنجه‌مدا دووباره ده‌نگی مۆسیقا بیسترایه‌وه و زیندانییه‌كه داوای شه‌رابی ده‌كرد. ئه‌وانه‌ی كه له په‌نجه‌ره‌كه‌وه ته‌ماشایان كرد بوو ده‌یان وت كه ئه‌و ساڵه هیچی نه‌كردووه و ته‌نها خه‌ریكی خواردن و خواردنه‌وه و ڕاكشان له‌سه‌ر ته‌خته خه‌وه‌كه‌ی بووه و, به‌رده‌وام باوێشكی داوه و به توڕه‌ییه‌وه له‌گه‌ڵا خۆیدا قسه‌ی كردووه, هیچ كتێبێكی نه‌خوێنده‌وه. هه‌ندێ جار له شه‌ودا داده‌نیشت بۆ ئه‌وه‌ی بنووسێت, به چه‌ندین كاتژمێر خه‌ریكی نووسین ده‌بوو و پاشان له به‌یانیدا هه‌موو ئه‌وه‌ی كه نووسیبووی ده‌یدڕی. زیاد له جارێكیش ده‌نگی گریانی بیسترابوو.
له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی شه‌شه‌میدا زیندانییه‌كه به جۆش و خرۆشه‌وه ده‌ستی كرد به خوێندنی زمانه‌كان و فه‌لسه‌فه و مێژوو. ئه‌وه‌نده به په‌رۆشه‌وه خۆی خه‌ریكی ئه‌م لێكۆڵینه‌وانه كردبوو كه خاوه‌ن بانكه‌كه هه‌ر فریای ئه‌وه ده‌كه‌وت كتێبی بۆ بێنێت. له ماوه‌ی چوار ساڵدا نزیكه‌ی شه‌ش سه‌د كتێبی داوا كردبوو. هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا بوو كه خاوه‌ن بانكه‌كه ئه‌م نامه‌یه‌ی له زیندانیه‌كه‌یه‌وه پێگه‌یشت:
“خاوه‌ن زیندانی ئازیز, ئه‌م دێڕانه‌ت به شه‌ش زمان بۆ ده‌نووسم و تۆش پیشانی ئه‌و كه‌سانه‌ی بده كه شاره‌زای زمانه‌كانن با بیخوێننه‌وه, ئه‌گه‌ر هیچ هه‌ڵه‌یه‌كیان تیا نه‌دۆزییه‌وه ئه‌وا داوات لێ ده‌كه‌م كه له باخچه‌كه‌دا گولله‌یه‌ك بته‌قێنی, ئه‌وه‌ش پیشانی ده‌دات كه هه‌وڵه‌كانم به فیڕۆ نه‌چوون. بلیمه‌ته‌كانی هه‌موو سه‌رده‌م و شوێنه جیاوازه‌كان به زمانی جیاجیا ده‌دوێن, به‌ڵام هه‌مان بڵێسه له ناخی هه‌موویاندا ده‌گڕێت. ئای ئه‌گه‌ر ده‌تزانی كه ئێستا ڕووحم هه‌ست به چ خۆشییه‌كی ئاسمانی ده‌كات چونكه ده‌توانێت له‌وان تێبگات!” داواكاری زیندانییه‌كه به‌جێهێنرا و خاوه‌ن بانكه‌كه فه‌رمانی دا كه دوو گولله له باخچه‌كه‌دا بته‌قێنرێت. ئینجا دوای ساڵی ده‌یه‌م زیندانییه‌كه له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی نه‌ده‌جوڵا و ته‌نها خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی ئینجیل بوو. به‌لای خاوه‌ن بانكه‌كه‌وه سه‌یر بوو كه چۆن پیاوێك كه توانیویه‌تی له ماوه‌ی چوار ساڵدا شه‌ش سه‌د كتێبی قورس بخوێنێته‌وه، كه‌چی ئێستا نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ به فیڕۆ ده‌دات به خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی بچووكی ئاسانه‌وه. به دوای ئینجیلیشدا لاهوت (تیۆلۆجی) و مێژووی ئایینه‌كانی ده‌خوێنده‌وه.
له دوو ساڵی كۆتایی ده‌ستبه‌سه‌رییه‌كه‌شیدا زیندانییه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كتێبی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی خوێنده‌وه. هه‌ندێ جار سه‌رقاڵی زانسته سروشتییه‌كان ده‌بوو و ئینجا داوای نووسینه‌كانی بایرۆن یان شكسپیری ده‌كرد. جاری وا هه‌بوو له هه‌مان كاتدا داوای كتێبێكی كیمیا و كتێبی پزیشكی و ڕۆمانێك و هه‌ندێ نووسینی فه‌لسه‌فی یان لاهوتی ده‌كرد. خوێندنه‌وه‌كانی ئاماژه‌یان به پیاوێك ده‌كرد كه له نێو پاشماوه‌ی كه‌شتییه تێكشكاوه‌كه‌یدا مه‌له بكات و هه‌وڵبدات ژیانی خۆی ڕزگار بكات به په‌نابردن بۆ پارچه ته‌خته‌یه‌ك و پاشان یه‌كێكی تر.
خاوه‌ن بانكه پیره‌كه هه‌موو ئه‌مانه‌ی وه‌بیرهاته‌وه و له بیری خۆیدا گوتی:
“سبه‌ینێ كاتژمێر دوانزه ئازادی به ده‌ست دێنێته‌وه, به پێی رێكه‌وتننامه‌كه‌شمان ده‌بێت من دوو ملیۆنی بده‌مێ, ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌شی بده‌مێ ئه‌وا وێران ده‌بم و به ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌چم.”
پێش پانزه ساڵا ملیۆنه‌كانی له ژماره نه‌ده‌هاتن, به‌ڵام ئێستا نه‌یده‌وێرا له خۆی بپرسێت كه ئایا كامیان زۆرتر بوون: قه‌رزه‌كانی یان سه‌رمایه‌كه‌ی. قوماركردنی به‌رده‌وام له بۆرسه‌دا و پاره‌بازی پڕ له مه‌ترسی و ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ی كه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵا گه‌وره‌بوونیشدا وازی لێ نه‌هێنا وایان لێ‌كرد كه سامانه‌كه‌ی له ده‌ست بدات و ئه‌و ملیۆنێره بێ ترسه پڕ له شانازی و باوه‌ڕبه‌خۆبووه بگۆڕێت بۆ خاوه‌ن بانكێكی چینی ناوه‌ند كه له‌گه‌ڵا هه‌ر به‌رز و نزمێكی وه‌به‌رهێنانه‌كانیدا دڵی ده‌له‌رزی. له‌به‌ر خۆیه‌وه ورته‌ورتی بوو: “هه‌ی گره‌وی نه‌عله‌تی!” له نائومێدیدا ده‌ستی گرتبوو به سه‌ریه‌وه و ده‌یوت: “ئاخر ئه‌و پیاوه بۆ نه‌مرد؟ ئێستا ته‌مه‌نی ته‌نها چل ساڵه. دوایه‌مین فلسێك كه ماومه لێم ده‌سه‌نێت, هاوسه‌رگیری ده‌كات, خۆشی له ژیان ده‌بینێت, قومار ده‌كات, منیش ده‌بێت بۆ خۆم به ئێره‌ییه‌وه وه‌ك سواڵكه‌رێك سه‌یری بكه‌م و هه‌موو ڕۆژێك هه‌مان ڕسته‌ی لێ ببیستمه‌وه: ‘به ڕاستی من قه‌رزاری تۆم بۆ ئه‌م خۆشییه‌ی كه تێی كه‌وتووم, ڕێم بده با یارمه‌تیت بده‌م.’ نه‌خێر, ئه‌وه زۆر سه‌خته! تاكه ڕێگه بۆ ڕزگار بوون له ئیفلاس و ئابڕووچون ته‌نها مه‌رگی ئه‌و پیاوه‌یه!”
زه‌نگی كڵێسا سێ جار لێیدا كه ئاماژه بوو بۆ كاتژمێر سێ و خاوه‌ن بانكه‌كه‌ش گوێی لێ بوو, هه‌موو كه‌س له ماڵه‌كه‌دا نووستبوون و له ده‌ره‌وه‌ش ده‌نگی هیچ نه‌ده‌هات جگه له خشه‌خشی دره‌خته سه‌رمابرده‌كان. بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگه ده‌نگ بكات كلیلی ئه‌و ده‌رگایه‌ی كه پانزه ساڵ بوو نه‌كرابووه‌وه له گاوسندوقه‌كه‌ی ده‌رهێنا و چاكه‌ته‌كه‌ی له‌به‌ركردو چووه ده‌ره‌وه.
باخچه‌كه سارد و تاریك بوو و باران ده‌باری, بایه‌كی ساردی تیژیش هه‌ڵی كردبوو و له باخچه‌كه‌دا ده‌یلووراند و نه‌یده‌هێشت دره‌خته‌كان بحه‌وێنه‌وه. خاوه‌ن بانكه‌كه زیاتر چاوی كرده‌وه به‌ڵام نه‌یتوانی نه زه‌وییه‌كه و نه په‌یكه‌ره سپییه‌كان و نه ژووره‌كه و نه دره‌خته‌كانیش ببینێت. به‌ره‌و ئه‌و شوێنه ڕۆشت كه ژووره‌كه‌ی لێ بوو و دووجار بانگی پاسه‌وانه‌كه‌ی كرد, كه‌س وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. دیار بوو كه پاسه‌وانه‌كه‌ش له تاو ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌دا له شوێنێكدا خۆی حه‌شار دابوو و ئێستا له چێشتخانه‌كه یان له خانووه شووشه‌كه‌دا نووستبوو. به خۆی وت: “ته‌نها ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نه ئازا بم و پلانه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌م, ئه‌وا ئیتر یه‌كه‌م كه‌س كه گومانی لێده‌كرێت پاسه‌وانه‌كه‌یه.”
له‌و تاریكییه‌دا به دوای قادرمه و ده‌رگای ژووره‌كه‌دا گه‌ڕا و چووه به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ژووره‌كه, ئینجا _له‌به‌ر تاریكی_ به ده‌ستی ڕاڕه‌وێكی بچووكی دۆزییه‌وه و ده‌نكه شقارته‌یه‌كی داگیرساند. هیچ كه‌سێكی لێ نه‌بوو, ته‌خته‌خه‌وێكی لێ بوو كه پێخه‌فی له‌سه‌ر نه‌بوو و له گۆشه‌یه‌كیشدا فڕنێكی ئاسنی ڕه‌شی لێ بوو. ئه‌و پلێتانه‌ی كه كونی كلیلی ده‌رگای ژووری زیندانییه‌كه‌یان پێ داپۆشرابوو توندوتۆڵا بوون.
كه شقارته‌كه كوژایه‌وه پیره پیاوه‌كه _كه له ترسانا ده‌له‌رزی_ له په‌نجه‌ره بچووكه‌كه‌وه به دزییه‌وه سه‌یرێكی ژووره‌كه‌ی كرد. مۆمێك به كزی له ژووری زیندانییه‌كه‌دا ده‌گڕا, خۆیشی له به‌رده‌م مێزه‌كه‌دا دانیشتبوو, ته‌نها پشتی و قژی و ده‌سته‌كانی ده‌بینران, كتێبی كراوه‌ش له‌سه‌ر مێزه‌كه و دوو كورسییه‌كه و فه‌رشی نزیك مێزه‌كه كه‌وتبوون.
پێنج خولهك تێپه‌ڕی و زیندانییه‌كه ئاوڕێكی نه‌دایه‌وه, پانزه ساڵی زیندان فێری كردبوو كه بێ جووڵه دا‌نیشێت. خاوه‌ن بانكه‌كه به په‌نجه‌ی ته‌په‌ی له په‌نجه‌ره‌كه دا, به‌ڵام زیندانییه‌كه له وه‌ڵامدا هیچ جووڵه‌یه‌كی نیشان نه‌دا. خاوه‌ن بانكه‌كه به وریاییه‌وه پلێته‌كانی شكاند و كلیله‌كه‌ی كرد به شوێن كلیله‌كه‌دا, قوفڵه ژه‌نگاوییه‌كه ده‌نگێكی ناخۆشی لێ به‌رز بۆوه و ده‌رگاكه‌ش جیڕه جیڕی كرد. خاوه‌ن بانكه‌كه وای چاوه‌ڕوان ده‌كرد كه یه‌كسه‌ر ده‌نگی پێ و هاواری خۆشی ببیستێت, به‌ڵام سێ خولهك تێپه‌ڕی و هه‌ر ژووره‌كه بێده‌نگ بوو, بۆیه بڕیاریدا بچێته ژووره‌وه.
له به‌رده‌م مێزه‌كه‌دا پیاوێك كه له خه‌ڵكی ئاسایی نه‌ده‌چوو بێجووڵه دانیشتبوو, ته‌نها ئێسكه په‌یكه‌رێك بوو كه پێسته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئێسقانه‌كانیه‌وه دادرابوو و قژێكی لوولی درێژی هه‌بوو كه له هی ئافره‌ت ده‌چوو و, ڕیشێكی ئاڵۆسكاویشی هه‌بوو. ده‌موچاوی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوێكی خۆڵباو بوو, گۆناكانی قوپابوون, پشتی درێژ و باریك و, ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه سه‌ره ئاڵۆسكاوه‌كه‌ی به‌سه‌ردا دابوو ئه‌وه‌نده باریك و لاواز بوون كه نه‌تده‌وێرا ته‌ماشایان كه‌ی. مووه‌كانی سه‌ری ماش‌و برنجی ببوون و هه‌ر كه‌س ئه‌و ده‌موچاوه ژاكاو و پیره‌ی ببینیایه باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد كه ته‌مه‌نی ته‌نها چل ساڵ بێت, هه‌ر له‌وێدا خه‌وی لێكهوتبوو… له به‌رده‌م سه‌ره چه‌ماوه‌كه‌یدا له‌سه‌ر مێزه‌كه پارچه كاغه‌زێك كه‌وتبوو كه به خه‌تێكی خۆش هه‌ندێ شتی له‌سه‌ر نووسرابوو.
خاوه‌ن بانكه‌كه وتی: “هه‌ی داماو! بۆ خۆی خه‌وی لێكه‌وتووه, له‌وانه‌شه ئێستا خه‌و به دوو ملیۆنه‌كه‌وه ببینێت. ئه‌م پیاوه نیوه مردووه هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ی به‌سه كه فڕێی ده‌مه سه‌ر جێگاكه‌ی و سه‌رینێكی بچووك بخه‌مه سه‌ر ده‌می, ئیتر ته‌نانه‌ت به ئه‌زموونترین كه‌سیش ناتوانێت نیشانه‌یه‌كی بچووكی كوشتن بدۆزێته‌وه, به‌ڵام جارێ با یه‌كه‌مجار ئه‌م نووسینه‌ی بخوێنینه‌وه….”
خاوه‌ن بانكه‌كه كاغه‌زه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه هه‌ڵگرت و ئه‌مه‌ی تێدا خوێنده‌وه:
“سبه‌ینێ كاتژمێر دوانزه ئازادی خۆم به ده‌ست دێنمه‌وه و ئیتر مافی ئه‌وه‌م ده‌بێت كه تێكه‌ڵاوی خه‌ڵكی ببم, به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م ژووره به‌جێبێڵم و تیشكی خۆر ببینمه‌وه پێم وایه كه پێویسته چه‌ند شتێكی كه‌متان پێ بڵێم. به ویژدانێكی ئاسووده‌وه و له به‌رده‌م ئه‌و خودایه‌دا كه ئاگای لێمه پێتان ده‌ڵێم كه من ڕقم له ئازادی و ژیان و ته‌ندروستی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه له كتێبه‌كانتاندا پێیان ده‌وترێت شته چاكه‌كانی جیهان.
“بۆ ماوه‌ی پانزه ساڵا به گرنگییه‌وه لێكوڵینه‌وه‌م كرد ده‌رباره‌ی ژیانی زه‌مینی, ڕاسته كه نه زه‌ویم ده‌بینی و نه مرۆڤ, به‌ڵام له كتێبه‌كانی ئێوه‌دا شه‌رابی بۆنخۆشم خوارده‌وه, گۆرانیم چڕی, له دارستانه‌كاندا ئاسك و به‌رازم ڕاوكرد, ژنانم خۆش‌ویست… جوانی وه‌ك هه‌ور ناسك, كه به سیحری شاعیر و بلیمه‌ته‌كانی ئێوه به‌دیهێنرابوون, شه‌وان سه‌ردانیان كردم و چیرۆكی وا نایابیان چپاند به گوێم‌دا كه سه‌رم لێیان ده‌سوڕما. له كتێبه‌كانتاندا سه‌ركه‌وتمه سه‌ر لوتكه‌ی چیاكانی ئه‌لبورز و مۆنت بلانك, له‌وێشه‌وه هه‌ڵهاتنی خۆرم ته‌ماشا ده‌كرد و, له ئێواراندا ده‌مبینی چۆن ئاسمان و زه‌ریا و لوتكه‌ی شاخه‌كان یه‌ك لافاو تیشكی سوور و ئاڵتوونی دایده‌پۆشین. هه‌ر له‌وێوه ده‌مبینی كه چۆن هه‌وره بروسكه له‌سه‌ر سه‌رمه‌وه ده‌بریسكایه‌وه و هه‌وره‌كانی له‌به‌ریه‌ك داده‌ڕنی. دارستانی سه‌وز و مه‌زرا و ڕووبار و ده‌ریاچه و شارانم دی. گوێم له ده‌نگی گۆرانی كچه شۆخه‌كان و شمشاڵی شوانه‌كان بوو, ده‌ستم له باڵی ئه‌و شه‌یتانانه ده‌دا كه هاتبوونه خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی خودا له‌گه‌ڵمدا بدوێن… له كتێبه‌كانتاندا خۆم فڕێدایه چاڵی بێ بنه‌وه, موعجیزه‌م به‌دیهێنا, كوشتم, بڕیم, شارم سووتاند, چه‌ند شانشینم داگیر كرد, چه‌ن ئایینی تازه‌م گه‌یاند….
” كتێبه‌كانی ئێوه داناییان پێبه‌خشیم, هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه مێشكی بێ ئۆقره‌ی مرۆڤ له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا به‌دیهێناوه ئێستا له به‌شێكی بچووكی مێشكی مندا چه‌سپاون, ده‌زانم كه من له هه‌مووتان داناترم.
“به‌ڵام من ڕقم له كتێبه‌كانتانه, ڕقم له دانایی و خۆشییه‌كانی ئه‌م ژیانه‌یه, چون هه‌مووی وه‌ك سهراب بێ نرخ و تێپه‌ڕ و وه‌همی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رن. له‌وانه‌یه لووتبه‌رز بن, دانا بن یان كه‌سی باش بن, به‌ڵام مردن هه‌مووتان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ڕاده‌ماڵێت و وه‌ك ئه‌وه وایه كه له مشكی ژێر زه‌وی زیاتر نه‌بووبن و, نه‌وه‌كانی داهاتووتان و مێژووتان و بلیمه‌ته نه‌مره‌كانتان له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهانه نزمه‌دا ده‌سووتێن یان ده‌یبه‌ستن.
“ئێوه عه‌قڵتان له ده‌ست داوه و ڕێگایه‌كی هه‌ڵه‌تان گرتووه, درۆتان به ڕاست و ناشیرینیتان به جوانی وه‌رگرتووه. له‌وانه‌یه به‌لاتانه‌وه سه‌یر بێت ئه‌گه‌ر له سه‌ر دار سێ‌و و پرته‌قاڵا له جیاتی میوه بۆق و مارمێلكه بڕوێن, یاخود گوڵا بۆنی ئه‌سپێكی عاره‌قاوی بدات, هه‌ر بۆیه منیش به‌لامه‌وه سه‌یره كه ئێوه چۆن به‌هه‌شت به زه‌وی ده‌گۆڕنه‌وه. نامه‌وێت لێتان تێبگه‌م.
“بۆ ئه‌وه‌ی به كرده‌وه بۆتان بسه‌لمێنم كه ڕقم له هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه ئێوه تێیدا ده‌ژین, ئه‌وا من ڕایده‌گه‌یه‌نم كه ده‌ست له‌و دوو ملیۆنه هه‌ڵده‌گرم كه كاتی خۆی وه‌ك به‌هه‌شت خه‌ونم پێوه ده‌بینی و ئێستا ڕقم لێیه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و پاره‌یه‌م بفه‌وتێت, ئه‌وا من پێنج كاتژمێر پێش كاتی دیاری كرا‌و لێره ده‌رده‌چم و به‌و شێوه‌یه‌ش ڕێكه‌وتننامه‌كه پێشێل ده‌كه‌م….”
كاتێك خاوه‌ن بانكه‌كه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌مه بوویه‌وه نامه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه دانا و سه‌ری پیاوه نامۆكه‌ی ماچ كرد و به گریانه‌وه له ژووره‌كه ڕۆشته‌وه ده‌ره‌وه. هه‌رگیز له ژیانیدا, ته‌نانه‌ت ئه‌و كاتانه‌شی كه پاره‌یه‌كی زۆری له بۆرسه‌دا ده‌دۆڕاند, ئه‌وه‌نده ڕقی له خۆی نه‌بووه. كه گه‌یشته ماڵه‌وه له‌سه‌ر جێگاكه‌ی پاڵكه‌وت, به‌ڵام فرمێسك و هه‌سته‌كانی نه‌یانهێشت تا چه‌ند كاتژمێرێكی تریش بخه‌وێت.
بۆ به‌یانییه‌كه‌ی پاسه‌وانه‌كان به‌ده‌م و چاوی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌وه خۆیان كرد به ژووردا و وتیان ئه‌و پیاوه‌ی كه له ژووره‌كه‌دا ده‌ژیا له په‌نجه‌ره‌كه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه بۆ ناو باخچه‌كه و چووه بۆ لای ده‌روازه‌كه و ئیتر له‌به‌ر چاو ونبووه. خاوه‌ن بانكه‌كه‌ش یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵا خزمه‌تكاره‌كاندا ڕۆشت بۆلای ژووره‌كه بۆ دڵنیابوون له ڕووداوه‌كه. بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی زیاده‌ش له كۆڵا خۆی كاته‌وه، ئه‌و نووسراوه‌ی سه‌ر مێزه‌كه‌ی هه‌ڵگرت كه تێیدا واز له دوو ملیۆنه‌كه هێنرابوو و كاتێك گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه له گاوسندوقه‌كه‌دا هه‌ڵیگرت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
06-25-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گه‌وره‌ترین دوژمن...
گه‌وره‌ترین دوژمن...
له كۆندا پیاوچاكێك هه‌بوو چه‌ند دوژمنێكی هه‌بوو،ئه‌م پیاوچاكه شمشێرێكی هه‌بوو هه‌موو شه‌وێك كه‌ده‌خه‌وت سه‌یرێكی شمشێره‌كه‌ی ئه‌كرد وئه‌یووت: (خودایه،ئه‌م شمشێره بده‌ی له ملی دوژمنه‌كانم)
شه‌وێكیان،ئه‌م دوعایه‌ی خوێند و خه‌وت،به‌ڵام له خه‌ویدا بینی كه هه‌مان شمشێر كه دووعاكه‌ی به‌سه‌ردا كردبوو،دێته ملی خۆی و خه‌ریكه سه‌ری ده‌بڕێت.
بۆ شه‌وی دووه‌م و سێهه‌م هه‌مان خه‌و ده‌بینێته‌وه،به‌ڵام بۆ شه‌وی سێهه‌م به‌یانیه‌كه‌ی ده‌چێت بۆ لای زانایه‌ك كه مانای خه‌ون لێك ده‌داته‌وه ئه‌ویش خه‌وه‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕێته‌وه،پاشان خه‌ونزانه‌كه ده‌ڵێت: (تۆ وتتوته ئه‌م شمشێره بده له گه‌وره‌ترین دوژمنم،به‌ڵام ده‌زانیت كه گه‌وره‌ترین دوژمنت نه‌فسته،كه‌شمشێره‌كه داویه‌تی له ملی خۆت،چونكه نه‌فس سه‌ری هه‌موو خراپه‌یه‌كه.))،).
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-25-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بەسەرهات
رۆژێکیان فضيل بن عياض پیاوێکی بە ساڵاچووی بینی،پێی ووت: تەمەنت چەند ساڵە؟
پیاوەکە ووتی تەمەنم ٦٠ ساڵە ،فضیل پێی ووت کەواتە تۆ ماوەی ٦٠ ساڵە بەرەو خودا رێگە دەبریت ئەوەنەت نەماوە بگەیت،پیاوەکەش ووتی إنا لله وإنا اليه را‌جعون
فضیل ووتی لە مانای قسەکەم تێگەشتی؟ پیاوەکەش ووتی بەڵێ واتە من بەندەی خودام و بۆ لای خودا دەگەرێمەوە،فضیل ووتی ئەوەی بزانێت کە بەندەی خودایە و بۆ لای خودا دەگەرێتەوە ئەوە ئەوەش دەزانێت کە دەچێتە بەردەم خوای گەورە،کە چووە بەردەم خوای گەورە
ئەوە دەزانێت کە بەرپرسە و پرسیار و دادگایی دەکرێت،ئەوەش بزانیت کە پرسیاری لێ دەکرێت ئەوە کارێک دەکات لەم دنیا کە لەو دنیا لەبەردەم خودا بتوانێ وەڵام بداتەوە و وەڵامەکەی حازر بکات هەر لەم دونیا،پیاوەکە گریا و ووتی ئەی چارە چیە؟
فضیل ووتی:ئاسانە،پیاوەکە ووتی ئادەی پێم بڵێ خودا رەحمت پێ کات
فضیل ووتی لەو تەمەنەی ماوتە تەقوا و خواپەرستیت هەبێت ئەوە خودای گەورە لە گوناهی رابردوو و داهاتووت خۆش دەبێت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-25-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كورته چیرۆک
كورته چیرۆک
ئەگێڕنەوە: لەكۆندا پاشای وڵاتێك نەخۆشیەكی ترسناكی گرت، پزیشك و حەكیمان لێی كۆبوونەوە و ویستیان چارەسەری بكەن، بەڵام هەموو سەرسام بوون و هیچیان بۆ نەكرا.
یەكێك لە پزیشكەكان وتی: بگەڕێن، كراسی مرۆڤێكی دڵخۆش و ئاسوودە بهێنن و بیدەن بەسەروچاوی پاشادا چاك دەبێتەوە. پاشا راكەی پەسەند كرد و وەزیر و پیاوەكانی كەوتنە گەڕان بە دوای كراسی ئاسوودەیدا، زۆر گەڕان، ماندووبوون، بەڵام هیچیان دەست نەكەوت.
رۆژێكیان بەلای دەوارێكدا رۆیشتن، دەنگێك هاتە گوێیان، دەیووت زۆر سوپاس بۆ تۆ خوایە، رازیم بەوەی ئەمڕۆ پەیدامكرد و ئەوا خواردم، باوەڕناكەم كەس هەبێ هێندەی من دڵخۆش و ئاسوودەبێ.) لەم كاتەدا هەموو خۆشیان پێكەوت ئەوا ئەو كەسەیان دەست كەوت كەپاشا داوای كراسەكەی دەكرد. كە چوونە ژوورەوە بینیان پیرەمێردێكی ریش سپی لاوازی دەم بەخەندەیە، بەڵام كراسی لەبەردا نیە! هەربۆیە زانایەك ئەڵێ: ئاسوودەیی و دڵخۆشی و سەكینەت لەهەژاریەكی دەم بەخەندەدایە نەك لەدەوڵەمەندیەكی پڕ لەكێشە .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-25-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نامه‌ی پیره باوكێك بۆ رۆڵه‌كه‌ی
نامه‌ی پیره باوكێك بۆ رۆڵه‌كه‌ی
رۆڵه شیرینه‌كه‌م ..کاتیک کەپیر ئەبم، هیوادارم لیم تیبگەیت و ئارام و لەسەرخۆ بیت لەگەلم
هەندیک جار قاپیک ئەشکینم، یان شوربایەک ئەرژینمە سەر جیگەکە، ئەنقەست نیە، لەبەرئەوەیە چاوەکانم کزبوون.
هیوادارم هاوارنەکەی بەسەرما، مرۆڤی پیر، هەستی زۆر ناسکە و زووش زویر ئەبیت.
کاتیک گویم گران بوو لەوە تینەگەیشتم کەپیم ئەلییت، هاوارمەکە بەسەرما، تکا ئەکەم بۆم دووبارەبکەرەوە.
... ...جەرگەکەم لیم ببورە، لەمەش زیاتر پیرئەبم
کاتیک ئەژنۆکانم بیهیز ئەبن، هیوادارم یارمەتیم بدەیت تا هەستم، وەک چۆن من یارمەتیم دای تا پیتگرت. ئارام بە لەگەلم.
کە هەندیک جار لەبەرخۆمەوە ورینەم کرد، هیوادارم گویملیبگریت و گالتەت لی نەیەت، ئەها تۆش بەمندالی، کەداوای میزەلانیکت ئەکرد هەر ئەتوت و ئەتوتەوە! من قەت تاقەتم لەورتە ورت‌و گروگالت نەئەچوو!
بمبەخشە ئەگەرً بۆنم ناخۆش بوو، بۆنم وەک بۆنی هەر پیریکی تر وایە، زۆرم لیمەکە بۆ خۆشتن، لەشم لاوازە، مرۆڤ کەپیر بوو زوو سەرمای ئەبیت و نەخۆش ئەکەویت. لیم تیبگەو تورەمەبە، ئەها بەمندالی کوناو کون رامئەکرد بەدواتا، چونکە نەتئەویست خۆتبشۆت و خۆت ئەشاردەوە. رۆلەکەم ئەزانم ئیشت زۆرە، بەلام خۆزگە ئەگەر کاتی زیایەت ئەبوو، قسەت لەکەل ئەکردم، ئەگەر بۆ چەند دەقەیەکیش بیت زۆرە، من هەمیشە تەنهام و لەگەل خۆمم.
کاتیک دیت ئیدی نەخۆش ئەکەوم و ئەکەومە سەرجیگا. هیوادارم بەتەحەمول بیت لەگەلم و ئاگات لیم بیت. ئەبیت بمبووری ئەگەر بی مەبەست جیگەکەم تەر کرد، یان خۆم پیس کرد، ئەوەندەم نەماوە لەژیان ئەم ماوەیە سەبربگرە لەگەلم.
هەر چۆنیک بیت، نامەویت لەوە زیاتر بژیم، وەختیک سەرەی مردنم دیت، هیوادارم دەستم بگریت و هیزم بدەیتی تا بتوانم بمرم. خەمت نەبیت، له‌و دنیاوه ئاگام لێته و هه‌میشه دوعات بۆ ده‌كه‌م خوا ئاگادارت بێت..
رۆڵه شیرینه‌كه‌م خوات له‌گه‌ڵ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-22-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
"دزی شار"
"دزی شار"
"سولەیمان سۆفی ساڵحی"
زه مانی زوو، له شارێكی گه وره وه ك مه هاباد، بۆکان و سنه دزێكی فره گه وره ی لێ بوو. ئه و دزه عاله می وه زاڵه هێنابوو شتی له عاله م ده دزی و ره حمی به هیچ كه س نه ده كرد! شه وانه وه ختی نووستنی خه ڵكی وه سه ر ده رك و دیواری مالاَن ده كه وت و ده چووه حه سار و ژوورێ و هه رچی وه به رده ستی بهاتایه له گه ڵ خۆی ده یبرد!
شه وی وابوو تلویزێون، فه رش، یه خچاڵ، پاره ... هه تا شه وێكی كه خه ریك بوو وه سه ر دیواری ماڵێك ده كه وت، له سه ر دیواره كه وه ژنێكی بینی كه خه ریك بوو له حه سارێ چێشتی بۆ مناڵه كانی لێده نا، مناڵه كانیش زوو زوو ده یانكوت: دایه گیان ساز نه بوو؟ زۆرمان برسیه، زگمان قۆڕه ی لێوه دێ....
به لاَم نێو قابڵه مه كه كه ژنه كه خه ریك بوو به كه وچكێك ده یشێواند و له سه ر ئاوره كه ی دانابوو هیچی تێدا نه بوو بێجگه له و ئاوه كه خه ریك بوو قووڵته قووڵت ده كولاَ، به روونی ده بینرا كه ئه و ماڵه زۆر هه ژارن و هیچیان بۆ خواردن نییه.
دزه كه زۆر په شیمان بوو له و كاره ی، له سه ر دیواره كه هاته خوارێ و چووه وه بۆ ماڵێ.
كاتێ كه له ماڵێ راكشابوو هه ر له بیری ئه و مندالاَنه دابوو كه چۆن داوای چێشتیان ده كرد.
هه ستا چاوی له یه خچاڵه كه كرد كه شه وی پێشوو دزی بووی، پڕ پڕ بوو له گۆشت و شتی دی. ته واوی گۆشته كه ی هه ڵگرت و بردی بۆ ئه و ماڵه، ك اتێ به دیواره كه دا چووه سه رێ و دیتی ژنه كه له سووچێكه وه خه ریكه ده گری و منداڵه كان هه روا داوای چێشت ده كه ن... به هێمنی چووه خوارێ و چووه سه ر قابله مه كه و ته واوی گۆشته كه ی تێ كرد و دووایه رۆیشته گۆشه یه ك و له بن دیواره كه خۆی حه شار دا.
ژنه كه كاتێ هاته لای قابله مه كه و چاوی به گۆشت كه وت له خۆشیان زۆر خه نی بوو، زۆری كوت: خودایه گیان سپاس كه رسقی ئه و مندالاَنه ت گه یاند ده نا تابه یانی برسی ده مانه وه.
ئیتر له وه به دواوه دزه كه ش تۆبه ی كرد كه قه ت دزی نه كات و ئه وه ی له خه ڵكی ئه و شاره ی دزیوه بۆیان به رێته وه و گه ردن ئازایی یان لێ بكا‌و ببێ به پیاوێكی راست و دروستكار.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-22-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
"گوڵ خەندان"
"گوڵ خەندان"
"سولەیمان سۆفی ساڵحی"
ساڵگارێك له وه پێش له گوندێكدا ژن و پیاوێكی پیر ده ژیان.
ناویان مام حه سه ن و پوورخاتوون ده بێ، مام حه سه ن و پوورخاتوون منداڵیان نابێ، زۆر له خودا‌ش ده پارێنه وه تا منداڵیان پێ بدا به لاَم هه ر هیچ و وه جاخیان هه ر كوێر ده بێ.
تا شه وێكی زستانی كه خه ریكه له ئاسمان كلوو كلووی به فری سپی داده بارێ و هێدی هێدی ده كه وێته باوشی وشكی سه ربان و كۆلانه كانه وه خودای گه وره فریشته یه كی جوان و نوورانی ده نێرێ بۆ ماڵی مام حه سه ن و پورخاتوون.
فریشته كه ته ق ته ق له ده ركه ده دا و دوای چه ن چركه یه ك كه گویێان لێ ده بێ پور خاتوون ده ڵێ: كێیه، كێیه؟ فریشته كه ده ڵێ: خۆمانین، بیكه وه پوورێ گیان.
پوورخاتوون ده ڵێ: خۆتان كێن؟ ناوت چیه؟ فریشته ش ده ڵێ: من فریشته م پوورێ گیان، له لای خودای گه وره وه هاتووم، ولاَمم بۆتان هه یه.
پورخاتوون به په له په ل ده ركه ده كاته وه و ده بینێ چ فریشته یه كی نوورانی و جوان له به ر ده میدایه و زوو خۆده خاته باوه شیه وه و ده ڵێ: هه ك ماڵه بابم به قوربانت بێ وه ره ژوورێ چایه ك بخۆ با حه سه نیش چاوێكی پێت بكه وێ و ولاَمه كه مان ده یه ماڵه كه م.
له گه ڵ فریشته ده چنه ژوورێ و مام حه سه ن دوای به خێرهاتنێكی زۆر ده ڵێ: ئه وه چۆن بووه هاتووی بۆ ئێره له ده ورت گه ڕێم؟ فریشته ش ده ڵێ: مام حه سه ن گیان هه ر كه سێك نوێژ بكا‌و وه ك ئێوه دروست كار بێ خودا ولاَمی كاره چاكه كانیان ده داته وه و بێ دڵیان ناكا، ئێستاش من هاتووم بڵێم خودا ئه مشه و كچێكی جوان و ژیكه ڵه تان پێ ده دا، به لاَم ئه و كچه جوانه ی ئێوه ئه ستێره یه ك به ناو چاوانیه وه یه تی و ئه گه ر خودای نه خواسته لێوه بێ كچه كه تان ده مرێ.
مام حه سه ن و پورخاتوون له خۆشیان خه ریكه باڵ بگرن و هه ڵفڕن، ده ڵێن: نانا ناهێڵین لێ بێته وه، زۆر به باشی ئاگاداری ده كه ین، فریشته ش ولاَمه كه ی ده دا و چایه كه ی هه روا به جێ دێڵی و له پڕدا غه ی‌ب ده بێ.
ئه و شه وه زۆر چاوه ڕێ ده بن به لاَم هیچ هه واڵێك نابێ و به ناچار ده نوون.
ده مه و نوێژی به یانی به ده نگی گریانی كۆرپه یه ك مام حه سه ن و پوورخاتوون له خه و راده چڵه كێن، كه چاولێده كه ن و ده بینن كۆرپه یه كی ژیكه ڵه ی ده م و لووت چكووله ی چاوگه وره ی جوان كه ئه ستێره یه ك به ناوچاوانیه وه یه تی له نێوانیان دایه و ده گری .
پوورخاتوون به خێرایی ده چێ یه كێ له مانگاكان ده دۆشێ و شیری بۆ دێنێ و ژیری ده كاته وه و ئه مجاره پێده كه نێ، جا سه یر ئه وه یه ئه گه ر پێده كه نێ گوڵ له زاری دێته ده رێ و جا هه ر له به ر ئه وه ش ناوی ده نێن گوڵ خه ندان.
وای لێ دێ ورده ورده گوڵ خه ندان رۆژ به رۆژ گه وره و گه وره و گه وره تر و جوانتر ده بێ، هه تا رۆژێكی كه له سه ركانی خه ریكی جل شتن ده بێ، له و كاته دا شازاده یه كی بالاَ به رز و جوان چاك به سواری ئه سپێكی سپیه وه به وێدا تێپه ڕ ده بێ، چاوی به به ژن و بالاَ و زراثی گوڵ خه ندان ده كه وێ كه له سه ر كانی راوه ستاوه و به ده م پێكه نینه وه چه پكه چه پكه گوڵ له زاری دێته ده رێ.
شازاده نه به دڵێك به هه زار و یه ك دڵ عاشق و خولیای گوڵ خه ندان ده بێ به لاَم له و كاته دا گوڵ خه ندان لاقی له خیزه لاَنی و وركه به ردی سه ركانیه كه هه ڵده خلیسكێ و ده كه وێ به عه رزی دا و ئه ستێره كه ی ناوچاوانی لێوه ده بێ و بێ هۆش ده كه وێ!
ئه ستێره كه ش هه روا به ده م ئاوه كه وه
تلاوتل ده كه وێته نێو جۆگه له كه وه و ون ده بێ. پوور خاتوون و مام حه سه نیش ده س ده كه ن به گریان و شیوه نێك بۆ ئه و تاقه منداڵه یان مه گه ر خودا بزانێ كه چه ن گوناح بوون.
شازاده كه ئه و كاره ساته و ئه و حاڵه شێواوه ی مام حه سه ن و پورخاتوونی به دی كرد به ڵێنی دا بچێ و ئه ستێره كه بۆ گوڵ خه ندان بدۆزێته وه و بیهێنێته وه سه ر جێگا و ناوچاوانی تا زیندوو بێته وه، شازاده ئه و به ڵێنیه ده دا و ده ڕوا.
وای لێدێ دوای چه ن ساڵ و گه ڕانێكی زۆری شازاده به دوای ئه ستێره دا له قه راغ زه ریایه ك خه ریكه پشووده دا، له و كاته دا چاوی به شتێك ده كه وێ له دووره وه كه تریفه ی دێ و شه وق ده دا، كاتێ كه لێی نزیك ده بێته وه ده بینێ كه ئه وه ئه ستێره كه ی ناوچاوانی گوڵ خه ندانه، به پێكه نین و هووڕاكێشان هه ڵی ده گرێ و سواری ئه سپه سپیه كه ی و ده چێ بۆ گوند و ماڵی پورخاتوون ومام حه سه ن. ده چێته ژوورێ و به هێواشی له گه ڵ مام حه سه ن ئه ستێره كه ده خه نه سه ر ناوچاوانی گوڵ خه ندان، دوای چه ن چركه گوڵ خه ندان به هۆش دێتوو زیندوو ده بێته وه و سپاسی شازاده ده كا.
هه ر له وێ و له و كاته دا شازاده خوازبێنی لێ ده كاو ده ڵێ: ئه رێ گوڵ خه ندان ده بی به شابانوو مێردم پێ ده كه ی؟
گوڵ خه ندانیش ده ڵێ: ئه گه ر دایكم و باوكم ئیزن بده ن به ڵێ.
ساڵگارێك له وه پێش له گوندێكدا ژن و پیاوێكی پیر ده ژیان.
ناویان مام حه سه ن و پوورخاتوون ده بێ، مام حه سه ن و پوورخاتوون منداڵیان نابێ، زۆر له خودا‌ش ده پارێنه وه تا منداڵیان پێ بدا به لاَم هه ر هیچ و وه جاخیان هه ر كوێر ده بێ.
تا شه وێكی زستانی كه خه ریكه له ئاسمان كلوو كلووی به فری سپی داده بارێ و هێدی هێدی ده كه وێته باوشی وشكی سه ربان و كۆلانه كانه وه خودای گه وره فریشته یه كی جوان و نوورانی ده نێرێ بۆ ماڵی مام حه سه ن و پورخاتوون.
فریشته كه ته ق ته ق له ده ركه ده دا و دوای چه ن چركه یه ك كه گویێان لێ ده بێ پور خاتوون ده ڵێ: كێیه، كێیه؟ فریشته كه ده ڵێ: خۆمانین، بیكه وه پوورێ گیان.
پوورخاتوون ده ڵێ: خۆتان كێن؟ ناوت چیه؟ فریشته ش ده ڵێ: من فریشته م پوورێ گیان، له لای خودای گه وره وه هاتووم، ولاَمم بۆتان هه یه.
پورخاتوون به په له په ل ده ركه ده كاته وه و ده بینێ چ فریشته یه كی نوورانی و جوان له به ر ده میدایه و زوو خۆده خاته باوه شیه وه و ده ڵێ: هه ك ماڵه بابم به قوربانت بێ وه ره ژوورێ چایه ك بخۆ با حه سه نیش چاوێكی پێت بكه وێ و ولاَمه كه مان ده یه ماڵه كه م.
له گه ڵ فریشته ده چنه ژوورێ و مام حه سه ن دوای به خێرهاتنێكی زۆر ده ڵێ: ئه وه چۆن بووه هاتووی بۆ ئێره له ده ورت گه ڕێم؟ فریشته ش ده ڵێ: مام حه سه ن گیان هه ر كه سێك نوێژ بكا‌و وه ك ئێوه دروست كار بێ خودا ولاَمی كاره چاكه كانیان ده داته وه و بێ دڵیان ناكا، ئێستاش من هاتووم بڵێم خودا ئه مشه و كچێكی جوان و ژیكه ڵه تان پێ ده دا، به لاَم ئه و كچه جوانه ی ئێوه ئه ستێره یه ك به ناو چاوانیه وه یه تی و ئه گه ر خودای نه خواسته لێوه بێ كچه كه تان ده مرێ.
مام حه سه ن و پورخاتوون له خۆشیان خه ریكه باڵ بگرن و هه ڵفڕن، ده ڵێن: نانا ناهێڵین لێ بێته وه، زۆر به باشی ئاگاداری ده كه ین، فریشته ش ولاَمه كه ی ده دا و چایه كه ی هه روا به جێ دێڵی و له پڕدا غه ی‌ب ده بێ.
ئه و شه وه زۆر چاوه ڕێ ده بن به لاَم هیچ هه واڵێك نابێ و به ناچار ده نوون.
ده مه و نوێژی به یانی به ده نگی گریانی كۆرپه یه ك مام حه سه ن و پوورخاتوون له خه و راده چڵه كێن، كه چاولێده كه ن و ده بینن كۆرپه یه كی ژیكه ڵه ی ده م و لووت چكووله ی چاوگه وره ی جوان كه ئه ستێره یه ك به ناوچاوانیه وه یه تی له نێوانیان دایه و ده گری .
پوورخاتوون به خێرایی ده چێ یه كێ له مانگاكان ده دۆشێ و شیری بۆ دێنێ و ژیری ده كاته وه و ئه مجاره پێده كه نێ، جا سه یر ئه وه یه ئه گه ر پێده كه نێ گوڵ له زاری دێته ده رێ و جا هه ر له به ر ئه وه ش ناوی ده نێن گوڵ خه ندان.
وای لێ دێ ورده ورده گوڵ خه ندان رۆژ به رۆژ گه وره و گه وره و گه وره تر و جوانتر ده بێ، هه تا رۆژێكی كه له سه ركانی خه ریكی جل شتن ده بێ، له و كاته دا شازاده یه كی بالاَ به رز و جوان چاك به سواری ئه سپێكی سپیه وه به وێدا تێپه ڕ ده بێ، چاوی به به ژن و بالاَ و زراثی گوڵ خه ندان ده كه وێ كه له سه ر كانی راوه ستاوه و به ده م پێكه نینه وه چه پكه چه پكه گوڵ له زاری دێته ده رێ.
شازاده نه به دڵێك به هه زار و یه ك دڵ عاشق و خولیای گوڵ خه ندان ده بێ به لاَم له و كاته دا گوڵ خه ندان لاقی له خیزه لاَنی و وركه به ردی سه ركانیه كه هه ڵده خلیسكێ و ده كه وێ به عه رزی دا و ئه ستێره كه ی ناوچاوانی لێوه ده بێ و بێ هۆش ده كه وێ!
ئه ستێره كه ش هه روا به ده م ئاوه كه وه
تلاوتل ده كه وێته نێو جۆگه له كه وه و ون ده بێ. پوور خاتوون و مام حه سه نیش ده س ده كه ن به گریان و شیوه نێك بۆ ئه و تاقه منداڵه یان مه گه ر خودا بزانێ كه چه ن گوناح بوون.
شازاده كه ئه و كاره ساته و ئه و حاڵه شێواوه ی مام حه سه ن و پورخاتوونی به دی كرد به ڵێنی دا بچێ و ئه ستێره كه بۆ گوڵ خه ندان بدۆزێته وه و بیهێنێته وه سه ر جێگا و ناوچاوانی تا زیندوو بێته وه، شازاده ئه و به ڵێنیه ده دا و ده ڕوا.
وای لێدێ دوای چه ن ساڵ و گه ڕانێكی زۆری شازاده به دوای ئه ستێره دا له قه راغ زه ریایه ك خه ریكه پشووده دا، له و كاته دا چاوی به شتێك ده كه وێ له دووره وه كه تریفه ی دێ و شه وق ده دا، كاتێ كه لێی نزیك ده بێته وه ده بینێ كه ئه وه ئه ستێره كه ی ناوچاوانی گوڵ خه ندانه، به پێكه نین و هووڕاكێشان هه ڵی ده گرێ و سواری ئه سپه سپیه كه ی و ده چێ بۆ گوند و ماڵی پورخاتوون ومام حه سه ن. ده چێته ژوورێ و به هێواشی له گه ڵ مام حه سه ن ئه ستێره كه ده خه نه سه ر ناوچاوانی گوڵ خه ندان، دوای چه ن چركه گوڵ خه ندان به هۆش دێتوو زیندوو ده بێته وه و سپاسی شازاده ده كا.
هه ر له وێ و له و كاته دا شازاده خوازبێنی لێ ده كاو ده ڵێ: ئه رێ گوڵ خه ندان ده بی به شابانوو مێردم پێ ده كه ی؟
گوڵ خه ندانیش ده ڵێ: ئه گه ر دایكم و باوكم ئیزن بده ن به ڵێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-07-2012
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باوکه‌که دوای ماندوبونێکی زۆر له ئیش و کاری رۆژانه‌ی گه‌رایه‌وه ماڵه‌وه له دره‌نگانیکی شه‌ودا ،،،،
منداڵه 5 ساڵانه‌که‌ی له‌به‌ر ده‌رگا چاوه‌ڕوانی ده‌کرد ،،،
باوکه ده‌توانم پرسیارێکت لێبکه‌م ؟
به‌ڵی کورم فه‌رموو ،،،
له ماوه‌ی کاتژمێرێکدا چه‌ند دۆلار قازانج ده‌که‌ی ؟
کورم ئه‌وه ئیشی تۆ نیه ،،،
تکایه پیم بڵی حه‌زده‌که‌م بزانم ،،،
باشه 20 دۆلار ،،،
باوکه ده‌توانی 10 دۆلار م بده‌یتێ ،،،
باوکه‌که توره‌بوو به‌ڵام منداڵه‌که چوه ژوره‌که‌ی خۆی و ده‌رگای له‌سه‌ر خۆی داخست ،،،
دوای ماوه‌یه‌ک باوکه‌که هێوربوه‌وه و په‌شیمان بوه‌وه ،،،
چوه ژوره‌که‌ی جگه‌رگۆشه‌که‌ی و پێ گوت ،،،
ببوره هاوارم له‌سه‌ر کردیت فه‌رموو ئه‌وه‌ش 10 دۆلاره‌که‌ی که داوات کرد ،،،،،
منداڵه‌که پێکه‌نی و گوتی سوپاس بابه گیان ،،،
پیاوه‌که ویستی بروات ،،،
به‌ڵام منداڵه‌که ده‌ستی برد له‌ژێر سه‌رینه‌که‌ی برێک پاره‌ی ده‌رهێنا گوتی :
بابه گیان ئیستا 20 دۆلارم هه‌یه ده‌توانم کاتژمێرێک له کاتی تۆ بکرم ؟
تکایه به‌یانی زووتر وه‌ره‌وه بۆ ماڵه‌وه ،،،
بابه گیان حه‌زده‌که‌م نانی ئیواره له‌گه‌ل تۆ بخۆم ،،،*
سه‌رچاوه< باخچه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
06-16-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كاوه‌ی ئاسنگه‌ر
كاوه‌ی ئاسنگه‌ر
هه‌بوو نه‌بوو. ڕۆژێک له ڕۆژان له سه‌رده‌می كۆندا پاتشایه‌كی ملهوڕ هه‌بوو. ئه‌م پاتشایه ناوی زوحاك بوو. زوحاك زۆر خه‌ڵكی ئازار ده‌دا و كوشتوبڕی ده‌كرد و كه‌سانێكی زۆری داپڵۆساندبوو. له سه‌رده‌می هیچ پاتشایه‌كی‌تردا ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رده‌می ئه‌و خه‌ڵك نه‌كوژرابوو.
خه‌ڵك ئه‌وه‌نده ڕقیان لێ بوو كه پێیان ده‌وت "ئاژی‌ده‌هاك" واته "ماری ده عه‌یب".
هه‌رچه‌ند هه‌موو كه‌س له زوحاك ده‌ترسان و ئه‌و باكی له كه‌س نه‌بوو، به‌ڵام شه‌وێك خه‌وێكی بینی كه ترسی خسته دڵی زوحاك. له خه‌ویدا كابرایه‌ك به ناوی "فه‌ره‌یدوون" كۆت و زنجیر و شپرزه‌ی كردووه. زوحاك ده‌ستووری دا "فه‌ره‌یدوون" بدۆزنه‌وه و بیگرن. باوكی "فه‌ره‌یدوون" كه به‌مه‌ی زانی كوڕه‌كه‌ی به دزییه‌وه نارد بۆ شوێنێكیتر. زوحاك نه‌یده‌توانی بیدۆزێته‌وه.
زوحاك هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئازاردانی خه‌ڵك. خه‌ڵكه‌كه لێی وه‌ڕه‌س ببوون، به‌ڵام كه‌س نه‌یده‌وێرا هیچ بڵێ.
هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن ڕۆژێ له ڕۆژان دوو مار له‌سه‌ر هه‌ر دوو شانه‌كانی زوحاك ڕووان، هه‌ندێ كه‌سیش ده‌ڵێن دوو پارچه گۆشت بوون به شێوه‌ی دوو مار. زوحاك ئه‌وانه‌ی به نیشانه‌ی ساحیریی خۆی ده‌زانی و خه‌ڵكی پێ ده‌تۆقاندن.
پاش ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌و پارچه گۆشتانه بوون به برین و ئێشیان ده‌كرد. ئاژدیهاك له‌به‌ر ژان و ئازار نه‌یده‌زانی چی بكات.
ئاخری پزیشكێكی نه‌گریسی شه‌یتانئاسا پێی وت مێشكی ئاده‌میزاد چاره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌كات.
به فرمانی پاتشا هه‌موو ڕۆژێ دوو لاویان ده‌كوشت و مێشكه‌كه‌یان ده‌نایه سه‌ر برینه‌كه.
لاوێكی زۆریان به‌و جۆره كوشت.
چێشتلێنه‌ره‌كانی پاتشا له‌و هه‌موو مرۆڤكوژییه بێزار بوون. ئاخری به دزییه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن له هه‌ر دوو لاوێ كه دێته به‌ر ده‌ستیان یه‌كێكیان نه‌كوژن و به نهێنی بینێرن بۆ چیا و كوێستان و له باتیی مێشكی ئه‌وان مێشكی مه‌ڕ بده‌ن به ئاژدیهاك. به‌و جۆره هه‌ر مانگێ سی لاویان ده‌نارده چیا و ئه‌وان له‌وێ به نهێنی ژیانی خۆیان ده‌برده سه‌ر.
به‌كرێگیراوه‌كانی ئاژدیهاك به شوێن گه‌نج و لاودا ڕوویان ده‌كرده هه‌ر شوێن و لایه‌ك.
له گوندێكدا كابرایه‌كی ئاسنگه‌ر ده‌ژیا كه پێیان ده‌وت "كاوه‌ی ئاسنگه‌ر" و دوو كوڕی گه‌نجی هه‌بوو. به‌كرێگیراوه‌كانی زوحاك هه‌ردوو كوڕه‌كه‌یان پێكه‌وه گرت و بردیان بۆ لای ئاژدیهاك. ئاژدیهاكیش فه‌رمانی كوشتنی هه‌ردوو لاوه‌كه‌ی دا.
كاتێ كاوه هه‌واڵی كوژرانی كوڕه‌كانی بیست، ڕق و قین و تووڕه‌یی سه‌رانسه‌ری گیانی داگرت. به‌روانكه قایشه‌كه‌ی كه ئاسنگه‌ران ده‌یكه‌نه به‌رۆكی خۆیان، كرده سه‌ر نێزه‌یه‌ك و وه‌كوو ئاڵایه‌ك گرتیه ده‌ستی كه دوایی ئه‌و ئاڵایه به "دره‌فشی كاویانی" ناوبانگی ده‌ركرد. دووكانی ئاسنگه‌رییه‌كه‌ی به‌جێهێشت و ڕووی نایه شار.
قیڕاندی و هاواری كرد و دژ به ئاژدیهاك خرۆشا. خه‌ڵك زۆریان پێ سه‌یر بوو، كه‌س نه‌یوێرابوو تا ئه‌و كاته دژ به ئاژدیهاك شتێك بڵێ. خه‌لك چونكوو له زوحاك قین له‌دڵ بوون، زۆریان پێ خۆش بوو. به‌ره‌به‌ره له ده‌وری كاوه كۆ بوونه‌وه. كاوه قسه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد و هانیانی ده‌دا.
ئاخری خه‌ڵكێكی زۆر بوون به پشتیوانی كاوه. كاوه له‌و شاره‌دا به‌كرێگیراوه‌كانی ئاژدیهاكی كوشت و شاره‌كه‌ی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و بوو به ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وێ. زێڕ و زیوێكی زۆری له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت دا به خه‌ڵك و خۆی به چه‌ك ته‌یار كرد. چوو بۆ شارهكانیتر و به‌كرێگیراوه‌كانی ده‌گرت و ده‌یكوشتن. په‌یتاپه‌یتا خه‌ڵكی لێ كۆ ده‌بووه‌وه.
زوحاك كه له‌و ده‌مه‌دا له "ده‌ماوه‌ند" بوو له‌شكرێكی زۆری نارد بۆ شه‌ڕ دژ به كاوه، به‌ڵام هه‌موویان تێك‌شكان.
فه‌ره‌یدوون كه ده‌مێك بوو له ترسی پیاوه‌كانی ئاژدیهاك خۆی شاردبووه‌وه، ناوبانگی كاوه‌ی بیست. به دزییه‌وه خۆی گه‌یانده لای كاوه و به‌سه‌رهاتی خۆی گێڕایه‌وه بۆی. كاوه ڕێزێكی زۆری لێ گرت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئازا و چاونه‌ترس بوو كردییه سه‌ركرده‌ی سوپا و خۆی بوو به سوپاسالار.
ئاژدیهاك كه بیستی كاوه و فه‌ره‌یدوون یه‌كیان گرتووه، شپرزه و په‌رێشان بوو. ئه‌مجار له‌شكرێكی زۆری نارد بۆ شه‌ڕیان. به‌ڵام له‌شكره‌كه‌ی ئاژدیهاك هه‌ره‌سی هێنا و پرش و بڵاو بوون و كوژران. زوحاكیان گرت و فه‌ره‌یدوون فه‌رمانی دا له چیای "ده‌ماوه‌ند"دا كۆت و زنجیری بكه‌ن.
ئاخری ئاژدیهاكیان له سزای ئه‌و هه‌موو خوێنمژی و تاوانه‌ی كردبووی هه‌ر له چیای ده‌ماوه‌نددا كوشت.
خه‌ڵك له‌به‌ر ئازایه‌تیی كاوه و هه‌وڵی فه‌ره‌یدوون له ده‌ستی ئاژدیهاك ڕزگاریان بوو و ده‌ستیان كرد به شایی و خۆشی.
كاوه فه‌ره‌یدوونی كرد به پاتشا و خه‌ڵك ژیانێكی ئازاد و سه‌ربه‌ستیان ده‌ستپێكرد و ژینیان به خۆشی برده سه‌ر.
ته‌واو!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
07-03-2013
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پرد
پرد
هەست بە پەستییەكی لە ڕادە بەدەر دەكا. گڕی پەشیمانی وەك پیو هەڵیدەچۆقێنێ. لە خۆی وەڕەزە. دڵی تێكەڵ دێ. بۆنێكی توند و ناخۆش سنگی ئاخنیوە. هەرچی زۆر بۆ مێشكی خۆی دێنێ، ئەم بۆگەنەی تا ئێستا بە لووت نەگەیشتووە. هەر دەڕوا و لاتراسكە دەبەستێ. هێزی ئەژنۆی نییە. چاوی لە ڕەشەوە دێ. كزەبای پایز جەستەی تەزاندووە. دەست و پلی گۆ ناكا. سەرما خۆی لە یەسقانەكانی شەتەك داوە. لاقی وەختە هەڵوەرێ. تا قولاپەی لە قوڕ و لیتە هەڵـكشاوە. چەن هەنگاو دەنێ و بە بێ‌وازی ئاوڕێك دەداتەوە. دەترسێ شێتە لە خەو هەستێ و وەدووی كەوێ! لە ماڵەكانی قەراغ شار نزیك بۆتەوە. كۆڵانێكی پڕ لە قوڕ ولیتە زاری بۆ داپچڕیوە. چەن شەقاوی تری هەڵێنایەوە و كۆلان هەڵـیلووشی. دڵەكوتەكەی كەمتـر بۆتەوە. بەڵام خەمێك دڵی ڕێك دەگوشێ. جار جار خەریكە پشووی ڕاوەستێ. لە هەنگاوێكدا بێزی لە خۆی هەڵدەستێ و لە هەنگاوێكی تردا بە هەقی خۆی دەزانێ. لە دڵی خۆیدا دەڵێ:
"ئەگەر نەگەڕابامەوە بۆ دەواكان، ئەو دیمەنەم نەدەدی. قەت چاوەڕوانی ئەوەم لێی نەبوو. لە دەمی هەزار كەسم ببیستایە باوەڕم نەدەكرد. بە خەونیش بیـرم بۆ شتی وا نەدەچوو!"
لەگەڵ هەر هەنگاوێك دڵۆپە فرمێسك لە چاوی دەتكێن. مردن بە ئاوات دەخوازێ. لە درگای ماڵی دایكی نزیك بۆتەوە. سەری هەڵێنا، بەر دەركە قەرەباڵغە. یەك دێتە دەرێ و دوو دەچنە ژوورێ. چەن كەس لەبەر دەرگاكە وێستاون. هەموو كزەبای چاویان تێهاڵاند. گرفەی نیگایان پڕە لە پرسیار. لە ترسی چاویان زوو سەری داخستەوە. چاوی هەموویان بوون بە مار و لە لاق و قولە قوڕاوییەكەی ئاڵان. خۆی كرد بە حەوشەكەدا. دەنگی گریان و شیوەن ئەوەندەی دیكە تاساندی. نەیزانی چۆن بە پاڵەپەستێ دڕی بە كۆڕی ژنان دا و خۆی خستە نێو بۆنی ئارەقە و هەناسەی ژوورەكەوە.
بـــەرمــاڵێك خۆی بە ســەر مــەیتێكدا كێشاوە. لەگەڵ هاواری دایكەڕۆ ئەویش خۆی بە سەر بەرماڵەكەدا كێشا و لە هۆڕژنی گریانی دا. هەرچی كوڵوكۆی لە دڵی دابوو هەڵیـڕشت. ئێستا دوو خەم دڵی خستبووە گێژەنەوە.
«تا نیو سەعات لەمەوبەر هەر چاوەڕوانی تۆی دەكرد. بەدەم گیانەڵڵاوە ناوی تۆی لە سەر دەم بوو. نەدەكرا تۆزێ زووتر بێی؟»
پووری ئەوەی گوت. گڕی خەمەكەی ئەوەندەی دیكە بڵێسەی سەند.
نان و چای بەیانییان خوارد. بە هاوسەرەكەی گوت:
«ئەوە دەچم سەرێكی دایكم دەدەم. فەقیـرە هەردێ و نەخۆشینەكەی قورس‌تر دەبێ.»
ئەویش بە ڕوویەكی ناخۆشەوە گوتی:
«باشە بچۆ، ئەگەر توانیم منیش دێم. تۆ بڕۆ، بەڵام زۆریش چاوەڕوانم مەبە.»
بە زەردەخەنەیەكی شیـرینەوە لە درگاكە هاتە دەرێ. بەڵام ئەو نیگایەكی سارد و بزەیەكی ماناداری بە دوایدا بەڕێ كرد. كۆڵانەوكۆڵان ملـی ڕێی گرت.
گەیشتە سەر شەقام. لە پێش ئەوەوە ژن و پیاوێكی لاو شان بە شانی یەك دەڕۆیشتن. بە دەم ڕێوە دەتریقانەوە. چاوێكی تاسەبار و تینووی لـێ پڕژاندن.
"لە قوتابخانە هاتمە دەرێ. وەك ڕۆژان لە سەر شەقامەكە بە یەك گەیشتین. پێكگەیشتنی ئەو ڕۆژەمان جیاواز بوو. ڕۆژان هەر بە نیگا لەگەڵ یەكتـر دەدواین. شان بە شانی یەك كەوتینە ڕێ. زمان و دڵمان لە نێو وتەوكوتەدا كەوتبوونە سەما. وشەی خۆشەویستی و ئەوین وەك شەپۆل باوەشیان لە ڕۆحمان وەردێنا. ئەوینەكەمان هێندە گەرم بوو، ئەگەر ڕۆژێك یەكتـریمان نەدیتبایە ئۆقرەمان لـێ هەڵدەگیـرا."
لە ژن و پیاوەكە زۆر نزیك بۆتەوە. تەنانەت گوێی لە قسەكانیانە.
ژنەكە بە پیاوەكەی دەگوت:
ـــ" مەگین مردن من و تۆ لە یەك دابڕێ. بڵێی مردنیش بتوانێ؟"
مردن!! ئەو وشەیە لە گوێیدا دەنگی دایەوە و بوو بە تەزوویەكی سارد و بە مێلوورە كردن بە نێو دەمارەكانیدا تێپەڕی.
چەن مانگ دوای زەماوەندەكەمان بوو، دەستم كردە ملـی و پێم گوت:" بڵێی لە ئێمە بەختەوەرتر و ئاشقتر لەم دنیایەدا هەبێ؟"
بە ڕوویەكی گەشەوە كە گوڵاوی بزەی لـێ دەباری گوتی:" هەیە. زۆریشە. هەموو ژن و مێردێك دەبێ یەكتـریان خۆش بوێ."
ــ" یانی تۆ منت خۆش دەوێ؟"
ــ" لە گیانیشم زیاتر. بێ تۆ ژیان مردنە، مردن!!"
سەری هەڵێنا. ژن و پیاوەكە بە كۆڵانێكدا لایان دا.
" بە ئاواتەوەم ڕۆژێ لەگەڵم بێتەدەرەوە. جارێك بچینە سەیاحەت. بەڵام لەوانەیە ئەو ئاواتە بەرمە ژێر گڵ. نازانم بۆ كوت‌وپڕ وای لێهات؟ ئەو هەموو خۆشەویستییە كوێڕا وشكاوی هات؟"
بە دیتنی تابڵۆی دەواخانە لە جێی خۆی وشك بوو. وەبیـری هاتەوە دەواكانی دایكی لەبیـر چووە. بە هەڵەداوان بەرەوماڵ گەڕایەوە. دەركەی كردەوە و چووە حەوشە. بەرەو پێشخانەكە ڕۆیی. جووتێ كەوشی نامۆ جووت نەكرابوون. سەرنجی واق وڕماوی لە سەریان هەڵنیشت.
تەزوویەكی خەماوی خۆی لە سنگی توند كرد و وردە وردە بەرەو گەرووی هەڵزنا. لەرز و هەناسەبڕكێ گەردەلوول‌ئاسایی لە خۆیانەوە پێچا. دەستی دەتگوت شەپڵە لێیداوە، هەر ئەو دەستە لەرزۆكانە بە هێواشی درگای هاڵەكەیان كردەوە. لاقی شل بووی بە ئەژنۆی لەرزۆكەوە كەوشەكانی دانەكەند. چووە ژوورێ. شەققەی ماچ‌ومووچ و هاسكەهاسك و پێكەنین ژووری خەوەكەی پڕ كردبوو و كەلاوڕێژی دەكردە هاڵەكەوە. لاقی هێز لـێ‌بڕوای جەستەی شڵەژاوی گەیاندبووە بەر پەنجەرە بچووكەكەی نێوان هاڵ و وەتاغەكە. لە كەلێنی پەردەكەوە چاوی فەڕشی وەتاغەكەی پێكا. چاوی بە كەڵینەكەوە گرێ درا. دڵەكوتە و هەناسەبڕكێ ئازای ئەندامی دەهەژاند. هەر جارێ شەققەی ماچ دەهات دەتگوت بە كوتك بە سەریدا دەكێشن.
تریقەی پێكەنینەكەیان وەك گوللە جەرگی دەسمی. ڕقێكی ئەستوور خۆی لە گەرووی توند كردبوو. چەن جار ویستی هاوار بكا، بەڵام خۆی خواردەوە. پڕ بە كەلێنی پەردەكە شەپۆلـی دوو لەشی ڕووت گوڵی فەڕشەكەیان داپۆشی. لەو كاتەدا پێی خۆش بوو هەردووكیان بە ددان هەڵپچڕێ. ئیتـر چاوی لە هیچ نەبوو. تاسێك بە سەریدا هات و كەوت بە عەرزدا. هەستاوە.
پاڵیدا بە دیوارەكەوە. دڵی وا بە پڕتاو لێی دەدا، دەتگوت دەیهەوێ سنگی كون بكا و بازداتە دەرێ. كەڕاكەی سەری وەختەبوو بتەقێ.
خەیاڵ و هەستێكی غەوارە ڕۆحی كردبوو بە مەزراق و پیـرانی پێ بەستبوو. ئیتـر نەیتوانی خۆ بگرێ. تا هێزی لەبەردا بوو قیژاندی و بەرەو درگاكە هەڵات. درگای هاڵی شەق پێوەدا، دوای چەن سات درگای پێشخانە و پاشان درگای حەوشە. یەك وچان تا چەن كۆڵان هەڵات. هەناسەی سوار بووبـوو. پاڵی دا بە دیوارێكەوە. تۆزێ پشووی هاتەوە سەرخۆ. هەڵتـرووشكا. مێشك و خەیاڵی وەك خولخولە هەڵدەسووڕان. بیـری تۆڵە لە مێشكی‌دا ڕەگاژۆی دەكرد.
بۆ تاكسی ڕاوەستاوە. تاكسییەك هات، سواربوو. لە چەند جێ هەموو دابەزین، هەر ئەو ماوە. هەرچی زۆر بۆخۆی دێنێ ناتوانێ بیدركێنێ. دەڵێی زمانی بە مەڵاشوویەوە دووردراوە. دڵی وا لێدەدا جەستەی لەگەڵیا دەلەرێتەوە.
"تەشریف دەبەنە كوێ؟" شۆفیـری تاكسییەكە پێی دەڵێ. داچڵەكی. قرچەپێ هەستا. پشتی لە دیوارەكە كردەوە و بەرەو شەقام وەڕێ كەوت. لە قەراغ شەقامەكە ڕاوەستا. چــەن تا‌كسیی خاڵی بە بەردەمیدا تێپەڕین. ئەختوچاری كرد نەیتوانی دەست بۆ هیچ تاكسییەك بەرز كاتەوە و سوار بێ. سەرەوژوور هەڵـكشا. لە پاركی شار گیـرسایەوە. خشەخشی گەڵای وەریو لە ژیر لاقیدا ئەوەندەی دیكە مێشكی ئازار دەدا. پارك چۆڵوهۆڵ بوو. لە سەر سەكۆیەك دانیشت. فرمێسك لە چاویا قەتیس مابوو. زوو زوو هەنیسكی دەدا. سات لە دوای سات خەیاڵی تۆڵە زیاتر مێشكی دادەگرت. بەڵام نەیدەزانی چۆن تۆڵەی خۆی بكاتەوە.
تەپەی پێیەك هەودای خەیاڵی پساند. سەری هەڵێنا. لاوێكی جوانچاكی بۆشناغ چەن هەنگاو لەو لای ئەوەوە، سەری داخستووە و گەڵای وەریوی پارکەکە پێشێل دەكا. چاوێكی بەدەوروبەریا گێڕا. كەس دیار نەبوو. گەلای زەرد لە بەرۆكی دارەكان دەبوونەوە و دەنك دەنك دوای هێندێ چەرخوخول لێویان دەنا بە لێوی گەڵا وەریوەكانی دیكەوە. ویستی قاوی لێ بكا. هەرچی كرد دەنگی دەرنەهات. دیوارێكی كونكرێت خۆی لە گەروویدا هەڵچنیبوو. زمانی ببووە لەتكە بەرد و نەدەجووڵا... ساتەكان ژیلەمۆی ڕقیان باوەشێن دەكرد و دەیانگەشاندەوە. بەڵام هەرچی دەكرد نەیدەتوانی لە پردی ئابڕووی خۆی بپەڕێتەوە. هەستا سەر پێ. چاوێكی لە سەعاتەكەی كرد. دوازدەونیو بوو. چەن هەنگاو ڕۆیی پاڵی دا بە دارێكەوە. لە بن دارەكەدا كڵاوێكی ڕەشی چڵكن خۆی لە سەرنجی هەڵساوی. بیـرێك وەك برووسكە لە مێشكی دەرپەڕی." كڵاوەكەی ڕەحمانە شێـ..." خۆی چەن جار دوور بە دوور دیتبووی هەر دەڕوا و گۆرانی دەڵێ.
"كچەكێ لە نێوەڕاستی بازاڕ، لە نێو ئەو عالەمەدا پەلاماری ژنێكی دا و خستی بە عەرزیدا. ژنە لە شەرمانا و لە ترسانا وەك هومایی سپی هەڵـگەڕا بوو. شێتە. كەسی نییە. دەڵێن لە دیوێكی چكۆڵەی قوڕینەدایە لەولای مەجبووراواوە. نزیک كانی..."
ئەو قسانەی لە خات كوبڕای جیـرانیان بیستبوو.
وەڕێ كەوت. لەگەڵ كۆڵێ خەیاڵ و كەسەر، لە قەراغ شار لەبەر دەركی دیوە چڵـكن و قوڕینەكەی ڕەحمانە شێت خۆی دیتەوە.
ئەمین گەردیگلانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 10:06 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|