زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
11-30-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
باده‌ی بێ وه‌فایی
تازه دڵم مه‌ست بووه به با ده‌ی بێ وه‌فایی
شۆ خێکیش نی یه بۆ جا رێ ده‌رم بێنێ له ته‌نیایی
یا بتوانێ بم لا وێنێ به سۆزی خۆشه‌ویستی
یا که‌مێ ئاسوده‌م کا به خه‌نده‌یه‌کی لێوانی
چاویشم پڕ بووه له پاییزله گه‌ڵای زه‌ردو زیز
چۆن! خونچه‌ی شیعرم ئه‌ڕوێ له بیابانی پڕ نامۆیم
ئه‌وکه‌سه‌ی دڵی بردم پێنوسیشی له ده‌ست سه‌ندم
ئێستاش بۆ با وه‌شێک ئه‌گه‌ڕێم
دوور نه بێ لێم وه‌ک نیشتیمان
جار جارێ با خه‌نده بێ بۆ ئه‌شکێکی له دوای گریان
ته‌نها گریانه ئه‌ی شواته‌وه خه‌می دڵێ
گه‌رناڵه‌و هاواری هه‌ورێ،هاته گۆێتان نا وه‌ختێ
ئه‌وه بزانه ڕۆحی منه
عاشقه به که‌سێ ئه‌ویش وونه
وه‌رن بێشکه‌ی حه‌زم ڕا ژه‌نن
پرسه‌ی ئه‌م عه‌شقه م بشکێنن
توخوابۆ سا تێ شیعره‌کانم بدوێنن
زۆر ده‌مێکه به پێوه‌ن بۆ ئه‌م عه‌شقه به ڕێوه‌ن
هه‌موو زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوو ڕه‌ش پۆش و په‌شێون.
خۆشم ئه وێی
خۆشم ئه وێی...خۆشم ئه وێی...
ئه ی هه ڵگری په یامی خۆشه ویستی
خۆشم ئه وێی له هه ر کوێ بی
تۆ کازیوه ی هه ڵبه ستی منی
ئاواتی دوا ڕۆژی منی
ئه مه وێ پێکه وه بژین
هه ڵکه ین یه که م مۆمی ئه وین
هه ر خۆم سه ربخه مه سه رسه رین
بکه م یه که م ماچی ئه وین
ئیدی ئه مه وێ دڵمت به مێ
نه ک بۆ تاوێ،بۆ گشت ساتێ
بی تۆ هه ڵنایه ت خۆر لێم
گه ربێت و دوور بیت لێم
هه ست ئه که م بێ ماڵ و جێم
هه ست ئه که م بێ ماڵ و جێم .....
من و تۆ
ئێستاش به و نیازه وه م
به و باس و خواسته وه م
له گه ڵ خۆمدا ئه دو‌ێم
ئه ڵێم ئێستا دێیته وه
له گه ڵ خۆتدا زه رده ی ئێواره یه ک دێنیت و
ته قه له ده رگای ته نیایم ئه ده یته وه
له گه ڵ چه پکێ گوڵدا باوه شم پیا ده که یت و
منیش هانات بۆ ئه به مه وه
وه ک جاران پێش به خێر هاتنت
لێوه کانم له لێوت ئه نێمه وه
په نجه م له سه ر په نجه ت دا ئه نێم و
به ره و کانیاوی حه زه کان ئه ڕۆینه وه
له گه ڵ لێکدانی ده نگی گڵاسه کانی پێکه وه بوون
تا دێرێک ته واو له نیگاکانی یه کتریدا ئه توێینه وه
به جۆرێ مه ستی چاوه کانی یه کتری ده بین
منیش بۆ ساتی گله یی له کاته کانی بێ تۆی ئه که م
به ده م ئه و مه ستیه وه
باسی بێ تۆی ئه درکێنمه وه
خه می دووری و خه می تۆش
له به رگی ئیلهامی هه ڵبه ستێک دا ئه ڕێژمه وه
ئه و هه ڵبه سته ش به ناوی من و تۆوه
دێته دونیای ئه و سه رده مه وه .
هێمن نه‌قشبه‌ندی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
11-30-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دایک
چۆن کات لای من دۆزه خ نابێ
دایکم چاوه ڕوانی ترپه ی پێی
سه فه ری من بێ
غوربه ت لاشه ی من ئه سوتێنێ و
به بارانی ئه م مه نفایه ناکوژێته وه
ئاگر جۆش ئه دات
ته نهایش خۆی له خۆیدا ئه م خواته وه
ده دایه گیان
چاک گوێ ڕادێره
دۆزه خی من ئه و کاته یه
که تاڵه برژانێکت ئه وه رێ
دڵۆپه فرمێسکی چاوه زێرینه کانت
به هاتنه خواره وه یان
به سه ر کوڵمه گه شه کانتا
هێنده ی تر دڵ ئۆقره ناگرێ و
ته رمی ڕۆحم ئه نێژرێ
جه سته ی ماندووم چاوه ڕوانی کۆشی نه رمته
په پوله ی ڕۆحم شه وانه
چاوه ڕوانی لای لایه یه کی سه ر زارته
گڵکۆی دوری چاوانم ئه یه شێنێ
سپێنه ی چاوه کانم بۆ بینینێکت ئه گه ڕیێن
له م ساته دا له سه ر جێگه ی
ناحه زی من ڕاکشاوی
نازانم ئی دی چی بێژم
چاوی شیعرم به خوڕ ئه گری
بێده نگانه کۆج ئه که ن و
به دیار هه نسکی ئا زاره کانته وه ئه مێننه وه
منیش لێره دا هیچ شک نابه م
گه نجینه ی من تۆی
سفره ی خوانی میوانی بێ تۆ به تاڵه
ژیان به سه ر چوون لای من مه حاڵه.....
هێمن نه‌قشبه‌ندی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-30-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شه‌ونمێک له شیعرنامهی (نالی ) دا ئه‌مشه‌و له گولدانه گولرهنگییهکان
له په‌نا ده‌شته مهحهبهتهکانی عه‌شق
(نالی) یه‌کی سیما شه‌ونمی و (حه‌بیبه)ییه‌کی تریفه‌یی
له ده‌روازه‌کانی زه‌ینی حه‌قیقه‌ت به یه‌که‌وه
له کۆشی خه‌وێکی هه‌ست شیعری
ئهنوارنه وشه نه‌نوستوه‌کانی پلیکانه‌ی به یه‌ک گه‌یشتن
گوێ له سه‌مفۆنیای کهمانجهژهنێک ئه‌گرن
له‌سه‌ر شۆسته‌کانی ماڵئاوایی پرسه‌ی شوشه رووته‌کان دائه‌نێن و
به‌سه‌ر شه‌پۆله‌کانی خۆشه‌ویستی هه‌نگاو ئه‌نێن
سێبه‌ری دره‌ختێکی مه‌ستی موسافیره‌کانی خه‌م
به ئاوی پیته‌کانی نیگا ئه‌سوتێنن
ئه‌مشه‌و به‌سه‌ر هاته‌کانی پاله‌وانێکی نامۆ ئه‌مرێت و
له سینه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌کی تاریکایی
ساته‌وه‌خته‌کانی جیهانێکی خامۆش ئه‌وه‌ستێت
حه‌رفێک
روخساری زامی نامیلکهییهکی هه‌ست شێواو
له سوچی باخێکی ئه‌رخه‌وانی ئه‌کوژێت
له ناکاو هه‌موو به‌هار له نێو ده‌سته‌کانی زه‌مانێکی خلیسکاو
خۆی ئه‌خاته
نێو گه‌رده‌لوله‌کانی فه‌زایه‌کی نه‌بینراو
له په‌نا دارسێوه‌کانی رووباری عه‌شق
شه‌رابێک دانیشتووه‌و خۆی ئه‌خواته‌وه
له ناو شینی ئاسمانه‌وه
به‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی تابلۆییه‌کی وه‌همی سه‌رسورمانه‌وه ئه‌ڕواته‌وه
ئه‌مشه‌و له فکری (نالی )
(حه‌بیبه) داستانێکی گه‌نم ره‌نگه‌و
له نێو سه‌مای ئه‌وینداری
به هێمنی لێوی عه‌شق ماچ ده‌کات
ئه‌ستێره‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک
مالئاوایی له مروارییه‌کان ئه‌که‌ن
له ترسی رۆشنایی
زولفه نهشمیلییهکانی
غهقی روحی زه‌ریایه‌کی شێت ئه‌کات
مانگ به پۆڵێ خونچه‌وه
به تێنوێتی ئاقاره‌کانی تال ئه‌بڕێت
به رووی ته‌نیایدا
ده‌رگاکان ژه‌نگ ههلدههێنن
کتێبه تازه پیگهیشتووهکان
هاوار بۆ پیر بوون ئه‌که‌ن
قه‌فه‌زه‌کانی مه‌ست بوون
له سه‌ری سالی په‌یامێکی جه‌وهه‌ری
گه‌لاکانی خۆیان ئه‌شکێنن
هێدی گه‌لا زه‌رده‌کانی پایز
به بزه‌ییه‌کی سحری ئهوهرێنن
ئه‌مشه‌و له په‌نجه‌ره‌کانی ژیان
وێنه کێشه‌کان ده‌سته و ئه‌ژنۆ مات دانیشتوون
په‌یڤه مان گرتووه‌کان له قه‌له‌می شاعیرێکی گۆشه‌گیر
پرسه بۆ نامورادی خۆیان دائه‌نێن
بولبوله‌کان له زه‌ینی جه‌سته‌ییه‌کی شه‌که‌ت
هاوار بۆ چرکه بێ ده‌نگه‌کانی باخێک ئه‌به‌ن
زکری ده‌روێشێکی وشک
هه‌ر له‌م شه‌و میوانی مالی دلی (نالی )(حه‌بیبه)ییه
له نێو بورجی دنیای
ئه‌وینداری (نالی)
له نیو تاڤگه‌ی مێرگوزاره سه‌وزه‌کانی (نالی)
(حه‌بیبه)ییه میوان
له نیو ره‌نگه مانا حه‌قیقه‌ته‌کانی ژیان
له نێو باخچه میهره‌بانه‌کانی دۆزه‌خ
له نێو شوێنه فیردهوسیهکان
بخوری نیرگزه هه‌میشه‌ییه‌کان داگیرساوه
له خانه‌قای دووچاوان له زکردایه
بۆ ئه‌و لێوانه‌ی
ئه‌و لێوانه‌ی
شۆخترن له خوناوی سه‌ر په‌لکه گیاییه‌ک
جوانترن له شه‌وق و بریقی ئهستێرهییهک
ئه‌و لێوانه‌ی که هه‌موو به‌یانیه‌ک
له جامه‌که‌ی نالی بۆت ئه‌دوێن و
حه‌بیبه‌ی فریشته‌ش به‌دوای ره‌نگه‌کانی نالی یا وێله
نالی یا وێله
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-30-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بیره‌وه‌رى
نازانم....
ئۆقره گرتن له باوه‌شت
یا له نێو ده‌ستانت
چ دۆزه‌خێکه بۆ من یا به هه‌شت
نازانم...
ئێستا کام جوانى ئه‌م گه یێنێته لاى تۆ
زه‌رده خه‌نه‌ى ڵێوانت
یا نازى چاوانت
خۆزگه ...
فرمێسکىَ ئه‌بووم له چاوانت ئه‌هاتمه خواره‌وه
تا به هێمنى ماچى روومهتى تۆم پىَ بکردایه
یا په‌نجه‌کانى ده‌ستت بومایه
تا هه‌موو به‌یانیه‌ک پرچتم پىَ شانه بکردایه
یا خه‌نده‌ى سه‌ر ڵێوانت
تا ئاوێته‌ى ئه‌و (ب)ى به‌یانیانت بومایه
خۆشه‌ویستم...
گه‌ر له گڵێنهى چاوانم بپرسى
کام وشه شیرینه؟
کام به‌یانى ڕه‌نگینه؟
ئه‌وا...
کامیراکه‌ى دووباره ئه‌خاته‌وه کار
رۆژانى رابوردووت بۆ لىَ ئه‌داته‌وه
گه‌ر له زمانم بپرسى
کام شوێن هێشتا پڕ سۆزه ؟
کام بیره‌وه‌رى خۆشه؟
کام رۆژ ناسکه ؟
ئه‌که‌وێته کار
وه‌ک رۆژ ژمێرێکى ڕاستگۆ
چه‌ندان ڕامانت بیر ئه‌خاته‌وه
چه‌ندان شیعر‌و ڕۆمان و چیرۆکت بۆ ئه‌خوێنێته‌وه
سیروان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-30-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فه‌نابوونی ماچێک له شه‌وا
ئه‌شێ باران له ده‌روازه‌کانی ئاسمان
کفنه دراوه‌که‌ی خۆی فرێدا
له هه ژمه‌تا به‌ره‌و ئاقاره‌کانی مه‌رگێکی تێنوو بکه‌وێته رێ
یا په‌ره‌سێلکه‌کان
له بیابانی پر تاو نزا بۆ نوزه‌ی
رۆحێکی گۆشه‌گیر بکه‌ن
پایز له ترسی وه‌فاداری سبه‌ینێی به‌هار
سه‌راپا سرووده ده‌روێشیه‌کانی خۆی بسوتێنێ
ئه‌و کات شه‌و ئارا ئارام
به‌سه‌ر کچه ره‌ش ئه‌سمه‌ره‌که ئه‌بارێت
تاوانهکاسنی ده‌ستی غه‌زه‌بی (با) یه‌کی دڵ ره‌ق
له کۆشی گریانێکی غه‌ریبی خۆی ئه‌کوژێت
تابوتی مه‌رگ
دانه دانه ملوانکه‌ی ئازاره‌کانی
سۆزانیه‌کی قه‌ره‌ج
پێڵوی سفره‌یه‌کی ئاڵتونی
زستانێکی گه‌رم رائهمالێ
به‌شه‌رمنی به‌یانیه‌کی شێواو ئه‌کوژێت
به‌دوای سوالکردنی سێبه‌رێکی ئاشنایه
له ژێر هه‌وره رهشتاڵهکانی دره‌ختێکی سوور
له نێو گێژه‌لۆکه‌ی حه‌زین
عهپهسی ..... پوچ ئه‌یمرێنێ
ئه‌و شه‌وانه‌ی به ماچ ئه‌بوونه دیلی به‌یانیان
ئه‌و شه‌وانه‌ی فه‌رهه‌نگی عه‌شقی تیا ئه‌سوتێنرا....
فه‌لسه‌فه‌ی نامه واقیعیه‌کانی تیا ئهشێوێنرا..........
ئه‌و ماچانه‌ی مانگێکی تاوانبار ئه‌کرد...........
موسافیرێکیشی نقومی فرمێسکه‌کانی
قه‌ره‌جێکی نامۆ ئه‌کرد
سنوری ته‌نیایی پێ ئه‌بردرا
هه‌نگاوی رۆحی زه‌یتونێکی ئه‌کرد به مه‌رگ
ئههئریمهنهکانی ئه‌کرد به سه‌ر کرده‌و
جهههنهمیشی ئه‌کردنه دیاری
هه‌ر ئه‌و ماچانه‌ی سنوره‌کانی نێوان من و تۆیان تێک شکاند
منێکی تێنوو
تێنووی ئه‌و رێبوارانه‌ی له‌ته‌ک فریشته‌کانی ئاسمان
هێمن هێمن پیاسه ئه‌که‌ن
تێنووی ئه‌و شه‌وانه‌ی ماچی تیا له خاچ ئه‌درێ
ئه‌و شه‌وانه‌ی سێداره بۆ لاسکه گیایه‌کی تێنوو
له قه‌راغ بێ ئومێدیه‌وه ههلئهدرێ
عه‌شقی تیا ئه‌کوژرێ
تێنووی کانیاوی جاویدانی کچانی دونیا
شیله‌ی لێوانیان
ماچی لێوانی کلوریان
رووبهتی نۆژه‌نیان
تێنووی ته‌مه‌ن
شاره بێ قینه‌کان
فرمێسکه گوله خهندهرانیهکان
هێشتاله ژێر مه‌مله‌که‌تێک خنکاوی ژێر سێبه‌ری خه‌ونێکی نابینا ئه‌مرم
ئه‌ی یار
ته‌نها بزه‌یه‌کی وه‌نه‌وشه‌ی تۆ
نمه شه‌ونمێکی روومه‌تت
تریفه‌ی شه‌رمنی تۆ
به‌س ...........به‌س........... به‌سه بۆ ژیانم
تا هه‌قیقه‌تی
ئه‌و ماچانه‌ی له سنووره‌کانی
تاراوگه‌ی بارانێکی نوستوو فه‌نا ئه‌بن له بیر بکه‌م
له بیر بکه‌م
له بیر بکه‌م
سیروان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-30-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ژوان
له هه‌ر بهیانیهکا
که له‌خه‌و هه‌له‌سم
رووه‌و ئاوێنه ئاهێک بۆ دوێنێ ههلئهکێشم
که نه‌متوانی له ژوانێکا
تێر بۆنی هه‌ناسه گه‌ر مه‌کانت بکه‌م
تێر وێنه‌ی سیحراوییه‌کانت له مێشکم بکێشم
که نه‌متوانی
زه‌رده خهنهییهکت بکه‌م به وێنه‌و مۆنالیزای پێ سه‌رسام بکه‌م
به‌لام بریارم داوه
ئه‌م ژوانه ماچێ بکه‌م له لێوانت
تاهه‌موو به‌یانییه‌ک وه‌ک شه‌ونم خۆی تیا ببینمه‌وه
که ئه‌تدوێنم
چاوه‌کانم هێند به‌ناخت ئه‌جێته خواره‌وه
جگه له ئاوێنه‌ی رووت
هیچی تر له هه‌ناسه‌کانی شیعرم نابینم
که ئه‌تدوێنم
تاڤگه‌ی سۆزت
وه‌ک دڵۆپه شه‌ونم
به‌سه‌رما ئه‌بارێت و
تیشکی جوانی هه‌موو گوڵه‌کانی دنیاش له تۆ ده‌بینمه‌وه
سۆمای عه‌شق
نیگاری سۆمای عه‌شق
کاتێ له ژیان ئه‌مێنم
ئه‌زانم شێتی چییه؟
کاتێ ئه‌گه‌مه مه‌رگ تێ ئه‌گه‌م مانای ژیان چییه؟
کاتێ ئه‌گه‌مه ژوان ئه‌وسا ده‌زانم نیگار چییه؟
تا شه‌و دێته‌وه
ئه‌وسا نیگاره‌کان ده‌بینم
ده‌نگه لاساییه نوێیه‌که ده‌ناسمه‌وه
له‌گه‌ل رۆحی نه‌رمت په‌یکه‌رێکی ناسک له
زه‌مینه‌ی باخێکی شیرین ئه‌نه‌خشێنم
له‌سه‌ر خاکی خه‌ونه‌کانم
وه‌رزه جوانه‌کان وه‌ک بۆیه ئه‌بینم
فلچه له نێو په‌نجه‌کانم ئه‌خولێته‌وه
بۆ چاک کردنه‌وه‌ی نیگاره شێته‌کان
فلچه شه‌پۆل ئه‌دا و له پێ ده‌شتی کۆهساری ئه‌وین
ژوانی ته‌مه‌ن سور ههلئهگهرێ
هه‌وارگه‌ی ئه‌فسوناوی رووی هه‌قیقه‌ت هه‌لده‌مالێ
دڵی هه‌وره گه‌شت سه‌رانسه‌ر
رێگاکان تاریک و لێل ئه‌کات
منیش نازانم بۆ کام لا رابکه‌م؟
به‌کام رێگا؟
له‌ده‌ست وشه بێ ئومێدیه‌کانی ته‌مه‌ن رابکه‌م
ئا له‌م کاته‌دا هانا بۆ دونیای مێزگه‌ردی ژووره‌که‌ت ده‌به‌م
به نامۆیی پێ ئه‌خه‌مه کاروانی ده‌روازه‌کان و
پێی تێپه‌ر ئه‌بم
به‌لام نازانم ئاخۆ ئهمگهینێ یان نا؟
به‌لام هه‌ر له‌م دیداره به‌دوای تابلۆی گه‌رانه‌وه‌ت ئه‌گه‌رێم
له بێ ده‌نگی چاره‌نووسی عه‌شق رائه‌که‌م و
چاوه‌رێی تۆ ئه‌که‌م با ئێواره‌کان ون بن
شه‌وه‌کانیش به‌ره‌و نه‌مان بچن
ده‌ریاکان وشک بن
به‌لام هه‌ر ئه‌زانم
وه‌کو وه‌رزی به‌هار ئهگهرێیتهوه بۆ باوه‌شم
به خه‌نده‌یه‌ک
بزه‌یه‌ک
به‌سه‌ر مێزگه‌ردی چاوه‌روانی ئهگهرێیتهوهو
ئه‌ستێره‌که‌ش ده‌خه‌یته ده‌ستی قه‌ده‌رو
به‌هێمنی پئهستێرهکهش ده‌خه‌یته ده‌ستی قه‌ده‌رو
به‌هێمنی پێ ئه‌خه‌یته ژووره ته‌نیایه‌که‌م
ژووره ته‌نیایه‌که‌م
به‌ر له مردن
به‌ر له‌وه‌ی بمرم له نێو ره‌نگه مانا حه‌قیقه‌ته‌کانی ژیان
بۆ تۆ ئه‌ژیم
له نێو باخچه میهره‌بانیه‌کانی رۆحی
ساتێکی فیرده‌وسی
بخوری نێرگزی هه‌میشه‌یی دائه‌گیرسێنم
به‌ر له مردن
له خانه‌قای دوو چاوانت له زکردام
بۆ ئه‌و لێوانه‌ت
ئه‌و لێوانه‌ی
شۆخترن له خوناوی سه‌ر په‌لکه گیایه‌ک
جوانترن لر بریق و شه‌وقی ئه‌ستیره‌یه‌ک
له عومری به‌هارێکی یاسه‌مینی
ناسکترن
له ئێواره ژوانی په‌پوله‌کان
شهنگترن
له‌و گوڵه شیعریانه‌ی له سپێده‌یه‌ک
له نێو کانیاوی هه‌ناسه‌کانی
عه‌شق هه‌لده‌وه‌رێن
ئه‌و لێوانه‌ی
که هه‌موو به‌یانیه‌ک بۆم ئه‌دوێ
سه‌مفۆنیای رۆحی که‌مانێک
گریانى رۆح
کچه‌که‌ى کرده خه‌یاڵ
شه‌وه‌که‌ى تنۆک تنۆک به‌سه‌ر رۆژ باراند
لاسکه گیایهکهى بىَ سێبه‌ر کرد
مۆمێکى هه‌نگاو به هه‌نگاو سوتاند
له به‌رده‌م ماڵه قه‌ره‌جه‌کانى ئه‌و دیو سۆزێکى به ئاگاهێنا
هه‌ر چوار له‌ته سێوهکهشى کرد به بۆیه
مووى برژانگى فلچه‌و ناڵینى پىَ هۆنیه‌وه
دونیایه‌ک له راز
(با) یه‌ک له ژیانى هێور کرده‌وه
تۆش به‌س له‌ناو رۆحى مردووت بخه‌وه
وه‌ره.. هێدى گهلاَ زه‌رده‌کانى پاییزم بسوتێنه
ئه‌ستێره شۆخه‌کان بهێنه ئا سمانى من
دڵم بخه‌ره نێو ئینجانه‌ى به‌هار
گیانه
من به‌نده‌یه‌کى نێو ئۆقیانوسى ئازاره‌کانم
دڵت ده‌ریایه‌کى ئازاد
من وشه‌یه‌کم پڕ له‌گوناه
تۆ فه‌رهه‌نگێکى پاک
وه‌ره..دڵم بخه نێو سه‌وزه گیاى ژیانى فریشته‌کان
بمبه که‌رنه‌ڤاڵى مهنزلگاى شادى
من شه‌پۆڵێکى به‌زیوى ویسته‌کانى قینم
تۆ مه‌مله‌که‌تێکى عه‌شقى
وه‌ره ..با قوڵتر له تابلۆى گوڵزارت بچمه خواره‌وه
زیاتر رۆمانى ویسته‌کانت بخوێنمه‌وه
تا بگه‌م به گه‌وهه‌ره جوانه‌کانت
وه‌ره.. عه‌شقم لىَ ببینه
وه‌ره ..وه‌کو سه‌حه‌ر...
ئاواز ...باشعرهکانم کڕنۆش به‌رن
با له نێو ڕه‌نگه سه‌خته‌کانى ئه‌جه‌ل رزگاربم
تۆ داستانێکى ...رۆژگارێکى ...رێبوارى خۆمت تیا ئه‌بینن
ئۆقیانوسێکى...خه‌یاڵم مه‌له‌ت تیا ئه‌کا
وه‌ره.. گه‌نجینه‌ى ڕازه‌کانت والاَ که
وه‌ره.. باخه‌ونه‌کانم تێر بۆنى هه‌ناسه‌ت بکه‌ن
بهڵىَ..من..کاتژمێرێکى وه‌ستاوم
تۆ..ساڵژمێرێکى ..هێما عهشقیاکا ن
من...ساتێکى روخاو
تۆ...مانگێکى گوڵشه‌ن و
شلک ئاساى.... ته‌مه‌نێکى هه‌نگوینى
وه‌ره.. با له سینه‌تا...
له مه‌رجانیه‌کانى نێو گه‌رده‌نى لاولاوت
بهبىَ شه‌رمى ماچىَ بکه‌م
بهلىَ...من له‌تۆم
تۆله گیانمى...
منێک بهبىَ تۆ ناتوانم له سوچى دڵى کچه شۆخَێکى ئه‌م شاره بخه‌وم
له نێو ئیلهامى هیچ کامێکیان ئۆقڕه بگرم
وه‌ره....ئازادم که
به‌ندێکى ده‌ستى جه‌لادى خه‌ون
بۆخۆت بکه به شاعیر .... وێنه کێش....
با چاوه‌کانت .. بکا به پۆرتریتێکى سه‌ر دیوارى ماڵه‌که‌ى
وه‌ره ...من..که‌سێکى ده‌ستى تۆم
تۆش... ئاوازى ژوانى داهاتووم
با له‌نهێنى کانیاوى شکۆى عه‌شقت بگه‌م
تاله ڕاموسانێکا تاڵێک له زوڵفه‌کانت بکه‌م
به‌ته‌لى که‌مانێک و ....
سومفۆنیا یه‌کت بۆ بژه‌نم
با سه‌ماکه‌ره‌که‌ى عه‌شقیش به‌دیارمانه‌وه سه‌ما بکا
موسیبه‌ت
موسیبه‌ته ..
كه گهلاَ مردووه‌كان
له رێگه‌ى عه‌شقى ئێمه ئه‌بارن
ده‌ریاوانه‌كه
به‌ده‌م گۆرانیه‌وه كاته‌كه ئهكوژىَ
قه‌ره‌جه‌كه
به‌نێو كۆلانه‌كانى شار
بهبىَ ده‌نگى ئهرِوا
له نیوه شه‌وا
مۆمێك به بىَ ده‌نگى ئهسوتىَ
قه‌فه‌زێك
له شالورهكهى تورِه ئهبىَ و
خۆى ئهشكێنىَ
شاعیرێك
به‌ده‌م ئیلهامه‌وه
پێنوسه‌كه‌ى توره ئهبىَ
رِازێك
له كوچهى خه‌وێكى خۆش
به‌ده‌ستى كابوسێك ئهترسىَ
ئه‌و به ماچه
خهفلهتهكهى گوڵێك ئهوهرێنىَ
به دیارمه‌وه
له لانه وێرانه‌كه‌ى
به‌زم و ئاهه‌نگه‌كه‌ى به چه‌نگ ئه گێرىَ
موسیبهنه ....
كه فه‌له‌كیش
گله‌یى له ههڵفرِینى بولبوله‌كان ئه‌كات
پهرستگایهكهش...
ئاره‌زوى ده‌روێشه پیره‌كه ناكات
ته‌خته‌كه‌ش ...
سینه‌ى بۆ ئاسۆى مه‌لیكه‌كه ناكاته‌وه
ئه‌ستێره‌كان ...
هه‌نگاوى ماڵئاوایى
له په‌نجه‌ره‌ى تریفه یه‌ك قبول ئه‌كه‌ن
موسیبه‌ته ...
له كرِۆكى من ...
یا ئه‌و...
یا هه‌موومان ...
جوانى ده‌ریایه‌ك..
ون ئه‌بێت
هێزى نێو هێزى شه‌پۆله‌كانى بىَ چاره‌نووس
ههڵهكهن
سه‌فه‌رێك...
خه‌زانێك...
تۆرانێك...
به ده‌ورمان ئه‌خوڵێته‌وه...
ئه‌خوڵێته‌وه...
دوا ساته‌كان بهرِێوهن
له‌گه‌ل گوڵبژێرێكى سوَهرابى
له‌گه‌ل دوا سانیهكانى ئاوابوونى كات
چاوه‌رێمه...
چاوه‌رێى...
چرایه‌كى هاوسه‌فه‌رم ئه‌كه‌م
ژیانى بولبولێك و
رِێبوارێكى نه‌وه‌ستاو و
ته‌مه‌نێكى ده‌ستى شه‌پۆڵه‌كانى ده‌نگ ئه‌كه‌م
چاوه‌رێى ...
دوا چركه‌كانى ده‌نگى پێى رِێبوارێكى رۆیشتوو ئه‌كه‌م
چاوه‌رێى ...
زه‌ریایه‌ك ئه‌كه‌م
تا له‌گه‌ل خۆى هه‌ڵم گرىَ و
بم گهینێنه لاى ئه‌و كه‌سه ى كه خۆشم ئهوىَ
وا ساته‌كانى ته‌مه‌نێكم بهرِىَ كرد
هاتووم و
له‌گه‌ل كاروانى تۆ دا سه‌فه‌ر كه‌م
تا دیواره‌كانى عه‌شق به ماچێكى تهرِ برو خێنم...
هاتووم
تا به رِێم كه‌ى
بۆ لاى ئه‌و كه‌سه‌ى كه خۆشم ئهوىَ
خوشه‌ویستم
ئه‌مشه‌و شه‌وى یه‌ڵدایه
زاماكان ...
گریانێك لهرِوَحم ئه‌تكێنن
دڵم...
كێوى ئازاره‌كانه
چاوه‌كانم...
ته‌مه‌نێكى سوتاوه
حه‌زه‌كه‌م...
(( بتبه‌مه نێو مه‌مله‌كه‌تى چراوه
به‌لام توَ بهرِێگاكانى شه‌ودا خوَت چرا ئه‌كوژیت))
گیرۆده‌ى پاله‌وانێك
ئه‌بوایه
پاله‌وانه‌كه‌ى عه‌شق
باوه‌شى بۆ كچه سۆزانیه‌كه بكردبایه‌وه
سكالاَیهكى
بۆ شكۆفه‌ى دار گێژاوه‌كه
بخوێندبایه‌وه
شهرِابێكى مه‌ستى هه‌لمژیبایه
تا تامى خۆشه‌ویستى
زه‌مینه ئۆقره‌یه‌كانى پىَ بكردایه
ده‌بوایه له‌شكرێك
له قوه‌تى جوانى و ئاسۆیه‌ك
له نێرگزه نازاویه‌كه‌ى
باوه‌شى مه‌مله‌كه‌تى هه‌ڵخه‌له‌تاندنى بینى بایه
وانه‌یه‌ك له‌عه‌شق و
عه‌شقێك له
وانه‌ى بخوێندبایه
یان بزه‌ى
كۆرپه‌ى ماڵپه‌ره‌كانى
هه‌ناسه‌یه‌كى خۆشى بۆ جوبایه
یان گیرۆده‌ى روخسارى ژنه رِهشتاڵهكه بوایه
سیروان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-30-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پێنج ماچ
- 1-
ئه رێ گوڵم له بیرت دێ
له زۆر شیرینی ماچێکتا
به زۆر لێت نه ئه بوومه وه
پرسیم گیانه هه ڵه نیمه ؟
بڵێم هه نگوینت خواردوه
ئه تۆش ووتت نا به و خوایه
لێووم هه روا شیرین بووه .!
*******
-2-
ئه ی جارێکیان له ماچێکا
تا پشووی ئیشمان ته واو بوو
ماچی ئێمه پشووی نه بوو
ئه زانی بۆ؟
چوونکه ئه و ڕۆژ له‌گه‌ڵ خۆمان
خواردنێکمان نه بردبوو.!
*****
-3-
ئه ی ئه و ماچه ی که جغاره‌که‌م
تاسه‌ر فلته‌ر بووبه سۆته‌ک
بۆپشوویه کی هه‌ناسه‌ش
لێوومان له یه‌کتری نه‌بوو
مناڵ ئاویان پێداکردین
ووتیان ئاگرتان تێبه‌ر بوو
ئێمه‌ش سوپاسمان لێکردن و
ووتمان مناڵان ببوورن
هیچ ئاگامان له‌خۆ نه‌بوو.!
-4-
ئه ی ئه و ماچه ی که پێم ووتی
ئه من هه‌نگم
با لێوی تۆش گوڵ ئاسا بێ
که شیله ی لێوی تۆم مژی
هه ند شیرین بوو
له شیرینیان ناوومان لێنا
هه‌نگوینی ماچ .!
-5-
ئه‌م ماچه‌مان وه‌ک ماچ نه‌بوو
له خۆشی و مزری ئه وماچه
له وێستگه یێ بردینیه‌وه
زینده خه‌وێ
تا به‌ئاگا هاتینه‌وه
شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌جێی هێشتین
هه موو نه‌فه‌ری له ناوی
به ده ست... ماچی- براڤۆ- یێکیان
بۆ هاویشتین.!
دلشاد عه لی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-30-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له گه ڵ تۆدا
من له ده ریای چاوه کانت
ئاسووده مه به خنکانم
عومری نوحم بێ نامه وێ !
عه شقی تیا نه بێ ژیانم !
ئاگریشبێ ئه م عه شقه ی تۆ
گڕ به رداته هه موو گیانم !!
وا هه ست ئه که م له گه ڵ تۆدام
چێژ وه رئه گرم له سووتانم !!
له به ندیخانه ی دڵی تۆش
ئه م زیندانه م خۆش ویستوه
دیاره نیشانه ی وه فایه ...
بێ تۆ ژیانم نه ویستووه !
پرچت ته نافی ملم بێ
به هه ڵواسین پێئه که نم
خۆ ئه نووسێ بۆنی پرچت
تا هه تایه به گه رده نم !!!
دڵم نایێ
دڵم نایێ چاووم له‌تۆ بتروکێنم
ئه‌ڵێم نه‌با ببیه ههڵمو!
کتو پڕ وونبیو نهتبێنم
گومان ئه‌که‌م
له بچووکی ماڵێ دڵم‌و
له گه‌وره‌یی ئه‌وینی تۆ
چونکه تادێ
له ناو دڵما گه‌وره ئهبیو
زۆر ئه‌ترسم بڵێی چیتر
جێی گه‌وره‌ییم نه‌بێته‌وه
له ناو دڵی بچووکی تۆ!.
دوو هێڵی ته ریب
خۆشه‌ویستم...
خۆ ئه‌زانم چاره‌نووسمان
له‌دوو هێڵی ته‌ریب ئه‌چێ
ته‌ریبیش قه‌ت بۆیه‌ک ناچێ
به‌ڵام گیانه دڵنیامه
ئه‌م دوو هێڵه‌ی چاره‌نووسه
گهرپۆڵاش بێ
به‌تینی گه‌رمی عه‌شقمان
نه‌رم ئه‌بێ
کهنهرمبوو.. لاریش ئه‌بێ
که...لاریشبوو.. له شوێنێکا
خاڵی گه‌یشتن درووست ئه‌بێ.!
دلشادعهلی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-30-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گه‌وره‌ترین ئه‌زی من تۆیت
تۆ له خۆشى و سه‌فاى حۆتاى منیش دڵم ویَرانهیه
باش ئه‌زانم ئه‌م عه‌شقه‌ى من گه‌مه‌یه‌كى شیَتانهیه
تۆ له خۆشى و سه‌فاى حۆتاى منیش دڵم ویَرانهیه
باش ئه‌زانم ئه‌م عه‌شقه‌ى من گه‌مه‌یه‌كى شیَتانهیه
خۆ ئه‌توانم خۆشم نه ویَى بهلاَم دڵم ئۆقره ناگرىَ
خۆ ئه‌شزانم باخى عه‌شقت بۆ به‌ختى من خۆشى ناگرىَ
گوڵم ناكرىَ سیماى جوانت نیشان دڵه‌ى شیَتم نه‌ده‌ى
وه‌ك به عه‌شقم رِازى نابى بۆ ئازارى رِووحم ئه‌ده‌ى
گوڵى سورى عه‌شقم بهرىَ هاكا به‌هارى ته‌مه‌ن رِۆى
كه ئه‌زانى به‌خته‌وه‌رى وگه‌وره‌ترین حه‌زى من تۆى
خۆزگه
خۆزگه وه‌ك شیعریَكى ساده‌له‌مه‌به‌ستى تۆم ئه‌زانى
بهلاَم من قه‌ت ناگه‌م لهتۆكچیَكى زۆرپرگومــــانى
خۆزگه وه‌ك شیعریَكى ساده‌له‌مه‌به‌ستى تۆم ئه‌زانى
بهلاَم من قه‌ت ناگه‌م لهتۆكچیَكى زۆرپرگومــــانى
دواین بریاربدركیَنهگوڵم هه‌رچه‌ن پـــــــــرئازاربىَ
كهچواروهرزى من پایزه‌دڵ بۆچاوهریَى بههــــــاربىَ
گه‌رنه‌توانى گوڵى حه‌زم ده‌ركه‌ى لــــــهوهرزىبیَزارى
خۆئه‌توانى له‌ناودڵتاده‌رم بیَنى بهیهكــــــــــجارى
رِاسته شۆخیَكى ناسكى جوانى دونیالهتۆئهچـــــــىَ
بهلاَم سۆزیَكت نهبىَ بۆم جوانیت بۆمن به‌چـــى ئهچىَ
جه‌ژنی عه‌شق
ئه‌م جه‌ژنه
بكه‌ین به‌جه‌ژنى هه‌ردووكمان
پرِلهخۆشى وشیرینى لیَو
جیالهجهژنىشارهكهمان
بهلاَم شۆخهگیان خهڵكىشار
تۆبڵیَىنهماندهن له‌خاچ
ئه‌م جه‌ژنه‌مان گهرناوبنیَین
جه‌ژنى پیرۆزى عیشق و ...ماچ
کاوه حسێن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-30-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه‌وینمان
بــــهیـهکـهوه گــــهلـێـک جـــوانـیـن ؟
وه‌ک بــــــــههـار و گـوڵ و ئـــهویـن
لــه‌نــاو لانـــکهی…....ڕۆمــانســــیـا
لــــه پــانــتـایــی…...پــهڕاوی ژیـن
هــهرگـیز لـــه چــاوا ،نـاتـروکـێـــی
بــــوویــتـه خـه‌مـی دڵـــــــی تـه‌نـگـم
لــــه خـــهونـیـشـــــا تــــــۆ دهبـیــنم
بـــــوویـتـه هـێـمـای نـاو، و ڕهنــگـم
لــــه نــاو ڕووحــمـا… تــواویـتـهوه
وه‌ک پــــــهروانـــه لــــهدهوری مـۆم
خـــۆشـــم ئـهوێــی وه‌ک هـــهنـاســه
شــــیـریـنـتـری لـــه ڕووحـــی خـۆم
لــه نـــاو گــــۆشـــهی حـهزهکـانـمـا
بــــــووی بـــــهنـیـگـای یــهخـهمـهوه
لـــــهمــاڵـــــی پــــــڕ ئـهویــنـــداری
ســــــۆزی عـهشــــقـم ئـهخــهمـهوه
ڤالانتاین
له‌م ڕۆژه خۆش و شه‌یدای یه‌دا
چرکه‌ی کاتژمێره‌کان کۆده‌که‌مه‌وه؟
بۆئه‌وه‌ی له‌ئامێزی گفتوگۆدا
کاتمان هه‌بێت
بۆ چنینهوهیووشه له چرۆدا
نازداره‌که‌م
گوڵی به‌هاره‌کانم گشت هێناوه
وێنه‌ی چه‌پک
وه‌کو خولگه‌ی نێو ئاسمان
ڕێك دامناوه
بۆوه‌ی له یه‌که‌م دیداری ئه‌م ڕۆژه‌دا
ببنه جوانی....ببنهڕاستی
دڵی من و دڵی ئه‌وان
سه‌رمه‌ست ببن به ئیلهامی خۆشه‌وویستی
پیرۆزت بێ ڤالانتاین
وه‌ك په‌لکه‌زێڕینه‌ی ناو به‌هار
خۆشم ئه‌وێی له‌م ڕۆژه‌دا
ئه‌یڵێمه‌وه سه‌د هه‌زار جار
هاوار ئه‌که‌م هه‌تا ماوین
خۆشم ده‌وێی
خۆشم ده‌وێی
گشت ڕۆژێک لای من بووه به‌ڤالانتاین
مه‌ڕۆره‌وه
ئه‌ی داستانی خه‌و نه‌کان و
ڕوباری ده‌م سۆزی ژیان
تۆ ئیلهامی بێ ئۆقره‌می
وه‌ک و خۆری به‌ری به‌یان
مه‌ڕۆره‌وه کات زۆر زووه
هێشتا دڵم هه‌ر برسی یه
تێشووی کاروانی جێژوانم
فرمێسکی پڕ مه‌ترسی یه
که‌سێ نی یه خۆشم بوێت
بێته ناخی پڕ هه‌ستمه‌وه
کتێبێکی خه‌ونی سه‌وزی
هه‌میشه وای به‌ده‌ستمه‌وه
بۆ تامه‌زرۆی لێوه‌کانت
دڵم باده‌ی هاونشینه
ڕازه‌کانت ... بدرکێنه
بۆ ئه‌م دنیای پڕ ئه‌وینه
پاییز
ئــه‌ی پـایـیـزه .. ڕهشـــپۆشـــهکـه
ئــهڵـێـی نــاخـی جــهستـهی مـنـی
بـاپـێـکــهوه تـێـر ، تـێـر بـگـــریـن
وهکــــــــــو بـاران بــه هــێـمـنــی
ئـــه‌م ڕۆژگـاره گـهلـــێ سـهخــته
کــێــڵـگـهی ئـــازاری پــڕ ئـــاخـه
ئـــهڵـێـی شــــانـۆگـهری خــــهونـه
کـــــــهمـایــهی زامــێــــکی نــاخـه
پــــڕ غـوربـهتـــی وسـام و دهنـگـه
لـێـزمـهیـــــهکــــــی بـه لـێـشـــاوه
شـــهپـۆلــهکانـیــش ســه‌ر خــۆشن
بــهدهســـت زوڵــمی ڕهشــهبـــاوه
ئـــاهــێک
نـازدارهکـهی ئـهوینی دل
ئه‌ی ده‌روونی پڕ له هانا
بههـارم لێ ئه‌سیر مـه‌که
به‌بێ بهڵـگهو بـزهو مانا
شه‌و مه‌که نێو ڕازه‌کان و
سـۆزی حه‌زم لێ دامه‌خه
ئـاهـی بـابردووی پــایزێ
لــه‌به‌ر پێما بــۆ ڕامـهخه
عه‌شقت بۆته ملوانکه‌یه‌ک
لــهناو گــهردنی پــڕ ئاهــم
ڕۆژی گــهنجێتیم مهکــوژه
مــن بــه‌هاری بــێ گوناهم
بـه‌م سـهرنجه پــڕ گــوڵانهت
زۆر شت له‌لای من ئهدرکێن
گـهرچــی لــێوت نابزوێـنی ؟
بـه‌ڵام چــاوت بــه من ئه‌ڵێن
ڕێبـــوار ئـــالانی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 43 نفر (0 عضو و 43 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 11:07 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|