بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 11-23-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض شیعره کانی ائیبراهیم ئیسماعیل پوور


شیعره کانی ائیبراهیم ئیسماعیل پوور

کەوەکەم ، دەنگی لە نێو شێعرم ئەتۆی
تۆ خوڕەی کاتێ لە نێو خوێنم ئەڕۆی
تۆ دەوەنی پڕ لە گوڵی باغی دەمی
لەشی حەیرانی ئەتۆ بەژنی گەلۆی



چه‌وێڵ

چه‌وێڵ
ده‌خوشێته‌ خێڵ
زار
له مه‌ترسیدا ده‌یترووکێنێ
گرێ
به حه‌نجه‌ره‌دا ده‌قه‌تیسێ
تۆ
ده‌نگی خێڵت به قۆرتێکی گرێجاڕا ده‌سووڕێنی
ده‌بی به داڵکه‌پیرانی خێڵ و
له سه‌قه‌تا باڵا ئه‌که‌ی
پرێسکه‌کانت بۆنی که‌ما و هه‌زبێ ئه‌ده‌ن
به‌ ویزه‌ی سانتافاوه‌، لۆلۆ گزیرێکی شه‌قاماوی
من
چوومه‌وه‌ «با»
«با» که ده‌وه‌رزێ
ئاووس له سه‌ر حه‌ریری وێرده گۆرانی
له ته‌وافی شه‌مامه‌دا
به‌ری له سه‌فای ویزه‌ی سانتافا و مه‌روه‌ی تۆزی گزره‌لۆ
هاوین ده‌ڵێ
که‌ ترێ له شنه ده‌تکێ و
مه‌ستاوی به‌ مه‌حشه‌ری ڕه‌نگا ده‌مبا
حه‌یرانی گه‌ڵا
پایز ده‌ڵێ
که‌ کڕێوه‌ی له‌ته‌ره‌ی سه‌رچۆپی دا
له‌ باڕنی گومانا نوقمم ده‌کا و به بیره‌وه‌ ده‌مخورتێنێ
ئه‌وسا
له به‌رزه‌خی هه‌بوونمدا
زستان ئه‌ڵێ
که‌ شه‌نگه ڕۆژ
له‌ په‌ڵه‌ی شه‌رابی سێ شه‌شا
به‌ پرچی سووری مامه‌ نه‌ورۆزدا ده‌جه‌زمێنێ
مانگێکی ڕه‌نگ ئه‌هوورایی
له گه‌ڵ سه‌مای له‌شی تورتی ڕێواسێ
به‌ سه‌ر به‌ستیما
به‌هار ئه‌ڵێ



(په‌نجه‌کانمی سه‌ر له‌شت)

ئه‌حمه‌دی شاملوو وه‌رگێڕانی : ئیبراهیم ئیسماعیل پوور

په‌نجه‌کانمی سه‌ر له‌شت
لقی شه‌هوه‌ت و گوناهن
ته‌نانه‌ت گه‌ر خوداش له‌ یه‌کدیمان ماره‌ بکات
گه‌رمی لێوه‌کانت دۆزه‌خمن
ته‌نانه‌ت گه‌ر فریشته‌کانیش سروودی به‌خته‌وه‌ری بخوێنن
ئامێزت نوێنێکه‌ له‌ کیم و زۆخ
ته‌نانه‌ت گه‌ر ماڵی خوداش شوێنی نووستنمان بێت
زۆڵترین زارۆکی سه‌ر زه‌ویمان لێ ده‌زێ
ته‌نانه‌ت گه‌ر تۆ مریه‌م بی و منیش ڕۆحی پیرۆز
خاتوونه‌که‌م
با سه‌دان ساڵیش عاشقت بم
لێم حه‌رام بێ دزه‌ی نیگا و ماچێکت
گه‌ر تۆ ئه‌وینداری من نه‌بی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #2  
قدیمی 11-23-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض (به‌فره‌ده‌نگ)-(ئایه‌تی مه‌رگ)-(باران)


(به‌فره‌ده‌نگ)

به‌فرکه‌ دێ
هه‌موو ساڵێ
له‌ گه‌رووی گوڵێکی ناوازه‌دا
سروودێک پڕ له‌ به‌رامه‌ و ڕه‌نگ
بۆ له‌دایکبوونێک ده‌خوێنێ
که‌چی ئێستا کاتێ نه‌رم
به‌ سه‌ربان و به‌رده‌رکه‌ی قوتابخانه‌که‌ی شیناوێدا دێته‌ خوارێ
له‌ حه‌نجه‌ره‌ی ده‌یان گوڵه‌زامی نه‌وڕه‌سدا
رۆحی په‌پووله‌ عاشقه‌کانی پۆل
له‌ ده‌نگێکی هه‌ڵپڕووزاو هه‌ڵده‌ژه‌نێ




(ئایه‌تی مه‌رگ)

مرۆڤ بوونم
له عه‌شقێكی په‌تیاره‌وه ده‌ست پێده‌كا و
عاشق بوونم
بۆ مه‌رگ ئایه‌تی كۆتایی ده‌خوێنێ
من و عه‌شق
لفه‌دوانه‌ی په‌ری شێعرین



(باران)

هۆ بارانی به‌خوڕهاتوو
تۆزێ هێور
نه‌کا سه‌وزه‌ی نیگا و خه‌مم
ئاوێته‌بن
زۆرده‌ترسم له‌ ڕوانینما
که‌روێشکه‌ی خه‌م
به‌ڕووی نازتا
بشنێته‌وه‌

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #3  
قدیمی 11-23-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض وته‌کانی نێلسۆن ماندێلا


وته‌کانی نێلسۆن ماندێلا

من بڕوام وایه‌ ...
که‌ زه‌مانێکی دوور و درێژی پێویسته تا ببمه‌ ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ ده‌مهه‌وێ.
من بڕوام وایه‌ ...
که‌ ئه‌بێ هه‌میشه به‌ وشه‌ و ده‌سته‌واژه‌ی جوان و پڕ له خۆشه‌ویستییه‌وه
له‌و که‌سانه‌ ماڵاویی بکه‌م که‌ له‌ قووڵایی دڵمه‌وه‌ خۆشم ده‌وێن ، له به‌ر
ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ دوایین جار بێت که ده‌یانبینم.
من بڕوام وایه‌ ...
که‌ ئێمه‌ له‌و کارانه به‌رپرسین که‌ ده‌یانکه‌ین ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی که‌ چ
هه‌ستێکمان هه‌یه‌ .
من بڕوام وایه‌ ...
که‌ ئه‌گه‌ر ڕوانگه‌ و شێوازی بیرکردنه‌وه‌م کۆنتڕۆڵ نه‌که‌م ،ئه‌وان من
کۆنتڕۆڵده‌که‌ن .
من بڕوام وایه‌ ...
قاره‌مان ئه‌و که‌سه‌یه‌ که کارێک ئه‌نجام ده‌دا له‌و کاته‌دا که ئه‌شێ ئه‌نجام
بدرێ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی که چ ئاکامێکی ده‌بێت .
من بڕوام وایه‌ ...
که‌ هێندێ جار ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له‌ کاتی داماویی و په‌رێشانیدا چاوه‌ڕوانی
زه‌بری گورچووبڕیان لێده‌که‌ین، یارمه‌تیمان بده‌ن و ڕزگارمان بکه‌ن .
من بڕوام وایه‌ ...
که ئه‌وکاتانه‌ی که‌ تووڕه‌م مافی خۆمه‌ که‌ تووڕه‌ بم ،به‌ڵام مافی ئه‌وه‌م نیه‌ که‌
بێڕه‌حم وزاڵم بم .
من بڕوام وایه‌ ...
که گه‌وره‌بوونمان زیاتر به‌ ئه‌زموون و ئه‌و شتانه‌ی که‌ لێیانه‌وه‌ فێر بووین
به‌ستراوه‌ته‌وه‌، تا به‌وه‌ی که چه‌ند جار جێژنی له‌دایکبوونمان گرتبێ .
من بڕوام وایه‌ ...
که ته‌نیا ئه‌وه‌ به‌س نیه‌ که لێمان خۆش بن ، به‌ڵکوو جاروبار ده‌بێ خۆشمان
له‌ خۆمان خۆش بین .
من بڕوام وایه‌ ...
که‌ با له‌وپه‌ڕی دڵشکاویش دابین ،گه‌ردوون له به‌ر خه‌م و ماته‌می ئێمه‌ له‌
چه‌رخ و خول ناوێستێ .
من بڕوام وایه‌ ...
که‌ ژێر نه‌خش و بارودۆخی بنه‌ماڵه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سه‌رم شوێندانه‌رن،
به‌ڵام خۆم به‌رپرسم له‌وه‌ی که‌ ده‌بم به‌ چی.
من بڕوام وایه‌ ...
که‌ ناشێ خۆم زۆر به‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕازێکه‌وه‌ خه‌ریک بکه‌م ،چونکه ڕێی
تێده‌چێ که بۆ هه‌میشه‌ ببێته‌ هۆی گۆڕانی ژیانم .
من بڕوام وایه‌ ...
که‌ ڕه‌نگه دووکه‌س به وردی بڕواننه شتێک و دو شتی ته‌واو جیاواز ببینن.
من بڕوام وایه‌ ...
که ڕه‌نگه‌ ژیانمان ته‌نیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێکدا به‌ ده‌ستی که‌سانێک
بگۆڕدرێ که‌ ته‌نانه‌ت ناشیان ناسین .
من بڕوام وایه‌ ...
که‌ ئه‌و بڕوانامه‌ و کارتی ڕێزلێنانه‌ی که‌ به‌ دیواره‌وه‌ هه‌ڵیان ده‌واسین ،ڕێز و
شکۆمه‌ندیمان پێنابه‌خشن .
من بڕوام وایه‌ ...
که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که پتر له هه‌موانم خۆش ده‌وێن ، زۆر زووترم لێ
ئه‌ستێندرێنه‌وه‌.
من بڕوام وایه‌ ...
شادمانترین که‌س ئه‌وه‌ نیه‌ که باشترین شته‌کانی هه‌یه‌ ، به‌ڵکوو که‌سێکه
که له شته‌کان به باشترین شێوه‌ که‌ڵک وه‌رده‌گرێ .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4  
قدیمی 11-23-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض بێ تۆ-(ژیان)-دێڕێک قه‌مچی و شووخاڵێک چه‌خماخه‌


بێ تۆ

به‌ گوێچکه‌مدا ده‌چرپێنی :
به‌جێت دێڵم ...
ئه‌وسا ته‌مێ له‌به‌رپێمدا
ڕاده‌خه‌یت و
بێده‌نگ ده‌ڕۆی
باش ده‌زانی
تا شوێنه‌واری عه‌شقت مابێ
هیچ ڕێگایه‌ک
نامگرێته‌ خۆی



(ژیان)

له‌ گێژه‌وی
شه‌و و ڕۆژا
بۆ چنینی تان وپۆی ژین
له هه‌ودای بیر ڕانامێنین
له به‌ر چرای گۆنای مانگدا
له داوێنی شه‌وه‌زه‌نگدا
پرچی زێڕینی خۆره‌تاو
ده‌هۆنینه‌وه‌ و
ده‌یپه‌تێنین
له‌ به‌ربه‌یانێکی لیخندا
به‌بێ ڕۆحی له قه‌دپاڵێ
خۆمانی پێ
ده‌خنکێنین




دێڕێک قه‌مچی و شووخاڵێک چه‌خماخه‌

له‌م گۆڕه‌ پان و

به‌رینه‌دا

به‌ده‌م هه‌راو زه‌نای زه‌مانه‌وه‌
بووکێ

به‌ پێڵاوی ڕکێفه‌وه‌
به‌ نه‌رمه‌ڕێی خانی زینا
تێده‌په‌ڕێ و

کچێنی به‌ دیواری خانه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسێ

زاواش له‌ ته‌لاری گوێی گادا

له‌ کارتاسیس دانابه‌زێ

منیش هه‌موو شه‌وێ

به‌ ئه‌سپێکی به‌فرینه‌وه‌ خه‌وده‌بینم

هۆ که‌رته‌ لانه‌وازه‌که‌ی ڕۆحم

چه‌نده‌ به‌ قه‌و

له‌ گۆمی هه‌وه‌سی نێرێکا سه‌ما ئه‌که‌ی

چه‌نده‌ به‌ قیزه‌وه

له‌ بیلبیله‌ی هزری منا خۆت دائه‌شۆی

تۆزێ هێور

ئه‌م بیلبیله

سپێنی په‌نجه‌ره‌یه‌که

که‌ تێیدا

گشت باڵنده‌کان

به‌ هێڵی بێ ڕه‌گه‌زیدا

پیاسه‌ ئه‌که‌ن

تۆ چ له‌ چه‌خماخه‌ ئه‌چوێی

یان ئه‌و قه‌مچییه‌ی

نیچه

دێڕه‌ بیری پێ ئه‌نووسێ

ڕه‌نگه‌ هێنده‌ی باڵای سه‌رچۆپی گرێک

که ده‌سرۆکه‌ی فواره‌ی خوێن نادابه‌ که‌س

هۆ که‌رته‌ لانه‌وازه‌که‌ی ڕۆحم

ئه‌مشه‌و به‌ باڵای شه‌هیدێکه‌وه‌ نووستم

خه‌ونی به‌ سه‌بووری ڕه‌شه‌باوه‌ ئه‌بینی

له‌ جۆلانه‌ی دیوه‌خان و

چوارئێسکه‌ی داهۆڵه‌کان ئه‌دوا

منیش به‌دوای زه‌نده‌قی خۆمدا ده‌گه‌ڕام و

خه‌وی پاپۆڕه‌کانم

به‌ لکه‌ی شه‌پۆله‌کانه‌وه‌ گرێ ئه‌دا

چه‌نده‌ له‌ ئامێزی

بێ وره‌ییدا گه‌ڵا ئه‌که‌ی

شه‌که‌تی داڕمانی شه‌وگه‌ڕی

میچی ئه‌م شه‌وه‌زه‌نگه‌ به‌رته‌سکه

له‌ به‌ژنی هیچ ڕۆچنه‌ و

گزنگێکت شه‌ته‌ک نادا

ئای چه‌نده‌ گڕکانی ته‌رکی زه‌وی و

ڕمبازێنی که‌ڵکه‌ڵه‌کانی مێشکت

به‌ لێواری سنووره‌وه‌ هه‌ڵده‌په‌سێری

تۆ له‌ ئاسمان و زه‌وی چده‌زانی؟

مرۆڤ تا ده‌رکه‌ی ئاسمان گاڵه‌نه‌دا

له‌ بزرکردنی ڕێگه‌ی ژیان نابێته‌وه

تۆ

که‌ ده‌ست له‌ گراویی خاک و

هه‌وره‌گرمه‌ و

ساتێ برووسکه‌ی ده‌م نمه‌باران و

به‌ژنی نه‌رم و نیانی به‌فر هه‌ڵناژه‌نی

چیته‌ له‌ بووکه‌ بارانه و

خه‌ونی ته‌ڕ و

فه‌لسه‌فه‌ی پیاوێکی فێدار و

ڕۆڵی ژنه ئه‌ویندارێکی ژیان

هۆ که‌رته‌ لانه‌وازه‌که‌ی ڕۆحم

هێنده‌ به‌ ڕق

پرێسکه‌کانم تووڕ مه‌ده

پیت به‌ پیت و

وشه به وشه‌م

له‌ دڕکستانی ترس و

که‌ناره‌کانی زه‌لکاو و

قووڵه برینان هه‌ڵگوێزیوه

حه‌زه‌کانم بیرت له‌ باڵی فریشته ئه‌سوێن

ئه‌و باڵانه‌ی به‌ شه‌قژنیان

له‌ گۆنای خۆشه‌ویستی ده‌شنێن و

سریوه‌ی ژیان وه‌ڕێ ئه‌خه‌ن

به‌ڵکوو بڵێی :

مرۆڤ فریشته‌یه‌ گه‌ر

باڵه‌کانی بداته‌ ده‌ست بای خۆسه‌ویستی

هۆ که‌رته‌ لانه‌وازه‌که‌ی ڕۆحم

خه‌رمانانی ئه‌مساڵیش

مێرووی ڕۆحم

خسته‌ ناو ده‌غڵ و دانی حه‌زه‌کانتان

ئه‌وه‌ی پۆل پۆل

مه‌لی وه‌ک خۆت

له‌ سه‌ر دڵی مێژوو هه‌ڵیان ڕشت

ده‌نک ده‌نکم ترووکاندن

ئاخ چ پووچه‌ڵستانێکه‌ کێڵگه‌ی حه‌زتان

له‌ سه‌ر لێوی وه‌رز و ساڵا

وشه‌یه‌کم نه‌هاته‌ گوێ

ئه‌وکاتانه‌ی که‌ ده‌بن کۆ

بڵێن بۆ گۆڕینی کێڵگه‌ی حه‌زمان

وره‌ و زاتمان خستۆته گۆ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #5  
قدیمی 11-23-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض چه‌ند کورته‌ شێعر


چه‌ند کورته‌ شێعر

1- هه‌نارێکی مزر شاری جێهێشت
له‌و ڕۆژه‌وه‌
هه‌ناسه‌ی پیاوێکی عاشق
پڕبوو له‌ خه‌ونی ئه‌رغه‌وانی

2- که‌ له‌ ڕۆحم هیلاک بووی پێم بڵێ
به‌ بێ ڕۆحی له‌ به‌ر ده‌مت
ده‌بمه‌ په‌یکه‌ر

3- تاسه‌م به‌ قورگی ئاسمانه‌وه‌
هه‌ور بێده‌نگ
با بێده‌نگ
هه‌تاو بێده‌نگ
کێ ده‌زانی چیمه‌ له‌ تۆ

4- بۆنازدارێ ده‌بمه‌ په‌یکه‌ر
ئه‌وه‌ی بۆنی خاک و
هه‌ناسه‌ی نیشتیمان و
ڕه‌نگی چاوی مناڵان و
شه‌ونمی ئازادی له‌ هه‌ناودا

5- له‌ هیچ وڵاتێکدا
ئۆقره ناگرم
تا چاوی تۆ
نیشتمانمه‌

6- ئازادی له‌ وڵاتی من
به‌ غه‌ریبی سه‌ر هه‌ڵئه‌دا و
به‌ نامۆییش
سه‌رهه‌ڵده‌گرێ

7- بارانێکی به‌ خوڕهاتووم
هه‌رده‌بارێم
تاشه‌نگه‌ڕۆژت
تاق لێئه‌دا و
شێعری به‌ژنت
دێته‌ سه‌ما

8- کاتێ ده‌چیه‌ شه‌پۆله‌وه‌
ده‌ریا ده‌که‌ی به‌ بووکی ساڵ
که‌ له‌ ڕۆحی منیش ده‌خزێی
ده‌بمه‌ منداڵی ڕێی عه‌شق و
گڕوو ده‌گرم بۆ خه‌ت وخاڵ

9- شه‌و له‌هه‌وری هه‌ناسه‌م ده‌ئاڵێ و
به‌یان
شێعرێکی ته‌ر
له‌سه‌ر په‌لکی شعوورم
ده‌بێته‌ ئاونگ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #6  
قدیمی 11-23-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض سێ کورته‌ شێعر


سێ کورته‌ شێعر

۱-
به‌دوای حه‌زی مناڵیمدا
بۆ بۆنی نانی گه‌رم ‌ و گه‌رمه‌شانی
سه‌رم به‌ ڕۆچنه‌که‌دا گرته‌وه‌
بۆنی چه‌ت و په‌یامۆکی لێده‌هات

2-
ئه‌ی ئازادی
چاوه‌کانت په‌ڕه‌سێلکه‌ی
کام به‌هه‌شتن
وا له‌م به‌هاره‌ بۆژۆیه‌دا ئۆقره ناگرن؟

3-
به‌فر
تا به‌هار و گوڵ
پردێکی سپی هه‌ڵده‌به‌ستێ
وه‌کوو پۆلیسێکی عاشق
په‌نجه‌کانی ڕوو به‌ جوانی ڕاده‌گرێت و
تا هاتنی مامه‌ نه‌ورۆز
له‌ سه‌ر جێگه‌ی خۆی ده‌وه‌ستێ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #7  
قدیمی 11-23-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض غه‌زه‌لێکی مه‌له‌کوششوعه‌رای به‌هار


غه‌زه‌لێکی مه‌له‌کوششوعه‌رای به‌هار

وه‌رگێڕ : ئیبراهیم ئیسماعیل پوور

شه‌معین ، دڵ پڕئاگری پڕتین و ئیتر هیچ
ڕۆژ و شه‌وان ڕوندک وناڵین وئیتر هیچ

ئه‌فسانه‌ بوو واده‌ی دیدارێکی‌ که دایان
پشت په‌رده له‌ سۆزێکی نه‌نگین وئیترهیچ

ویستووته‌ بزانی ، سڕ وڕازی مه‌زن بوون
جوامێری یه‌ و پێبه‌ند به‌ ئه‌وین وئیتر هیچ

چت ویستووه‌ له‌و خه‌ڵکه‌ که‌ وه‌ستای به‌زه‌بریان
بێشکه‌ بکه‌ن چێ و کفن دوورین و ئیتر هیچ

له‌م مه‌کته‌به‌ داوا مه‌که‌ زانست که‌ لێره
ته‌خته‌ ڕه‌شه‌ و که‌سی بێ زانین و ئیتر هیچ

تاقه‌ شتێکی که‌ به‌هار وێڵه‌ به‌ دڵ بۆی ‌
دیداره‌ له‌ گه‌ڵ شۆخی شیرین و ئیتر هیچ
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #8  
قدیمی 11-23-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض غه‌زه‌لێکی چوارقۆڵی


غه‌زه‌لێکی چوارقۆڵی

(سەعید نەجاڕی ـ ئاسۆ،ئەمین گەردیگلانی،
ئیبراھیم ئیسماعیل پوورـ شەماڵ،ئەحمەد
یاسینی«پشکۆ»)

له‌ گوێمدا زه‌مزه‌مه‌ی دێ خیزەڵ و چه‌و
که‌وا کانی چ جار نابێ جیا له‌و

له‌ ناخمدا شه‌وی مێعراجی ئه‌شقه‌
ده‌بزوێ ‌‌هه‌ست به‌ بیری ئه‌و برووسکه‌وـ

شه‌و و ڕۆژ هه‌ر یه‌کن لایان ئه‌ویندار
به‌ سۆمای دڵ ده‌پێوێ ڕێگه،‌ شه‌وڕه‌و

به‌ ڕۆحم گوت له‌ تاریکی نه‌ترسی
له‌ ناخا مه‌شخه‌ڵی هیوایه هه‌ڵکه‌وـ

ببه ڕێبواری ڕێگه‌ی ڕژدی دوندێ
که گڕکانی ئه‌وین کردی به‌ پێخه‌و

منی ئاشق بە دووتا وێڵ و شەیدام
ئه‌رێ ئاسک هه‌تا که‌ی لێم ده‌که‌ی ڕه‌و

ده‌که‌م ئاژین له‌ وه‌رزی سه‌وزی یادت
شه‌واوی چاوه‌کانم من هه‌موو شه‌و

له‌ ئاورێشمی خه‌یاڵی تۆی ده‌پێچم
به‌ ئه‌سپایی له‌ جێدا کۆرپه‌ڵه‌ی خه‌و

ده‌خوێنم من به‌ یادی کۆنە دەردان
له‌ سه‌ر دوندی چیای کوردان وه‌کوو که‌و

ده‌سا خوێنم حه‌ڵاڵت بێ بخوێنه‌
که‌ سه‌ربه‌ستیی له‌ دوو دێ سێبه‌ری ئه‌و

به‌ڵێ هه‌ر ئافره‌تێ شیرین نییه،‌ نا
نه‌ هه‌ر ئاشق وه‌کوو فه‌رهاد و خه‌سره‌و

به‌ چاوی نوێی ببینی ورده‌کاری
نییه‌ فه‌رقی ئه‌دی سابڵاغ و مه‌سکه‌و

مەکە زەوتی لە کۆزا بەرخی بیرت
دەبا ئازاد بئاژۆن پاشی هه‌ر زه‌و

وەرن با شێعری پڕ مانا وەھۆنین
نەوەک ئەو تاقمەی دژوازی دژڕەو

له‌ ئاکاریان ده‌بارێ تۆزی کۆنی
به‌ڕووداری به‌ شێعری خۆ ده‌ڵێن نه‌و

دەقێکی پێی نەبزوێ ھەست و ئاوەز
ئیتر جا چۆن دەنێن ناوی شیعر لەو

ئه‌مین،ئاسۆ،شه‌ماڵ، پشکۆ، بڕاسێن
دەبا دانەگرێ چاوی شێعری کورد خەو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #9  
قدیمی 11-23-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض په‌تیاره‌


په‌تیاره‌

له‌ گریانێکی دووره‌وه‌ هاتووم
هه‌ره‌س
رۆ هاتۆته‌ نێو خه‌نده‌م
نووزه‌ی ده‌نگ و
باڵای هیچ حه‌زێکم
ده‌ستیان له‌ تاڵی خۆر گیرنابێ
هه‌ورێکی خه‌فه‌ت گرتووی
شه‌ڵاڵی تاریکیم
له‌ دڵی خه‌مێکی قووڵه‌وه‌
راساوم
جێگه‌م هه‌ناوێکی ئاگرین
یان سه‌هۆڵبه‌ندانێکی بێ جووڵه‌ و
هێندێ جار زه‌لکاوێکی قیزه‌ونه‌
هه‌ر به‌یانێک
شه‌که‌تی خه‌ونێکی ئاڵۆز و
داڕمانێکی مرۆڤانه‌م
مرۆڤ بوونم له‌ عه‌شقێکی په‌تیاره‌وه‌ ده‌ست پێده‌کا و
عاشق بوونم به‌ سه‌ر ته‌لی هه‌ناوێکی له‌رزۆکه‌وه‌
ئایه‌تی کۆتایی ده‌خوێنێ
بۆنی مه‌رگی حه‌ز و
ئاواته‌ بێستانی داڕزاوو
کرمێ بوونی کاکڵی ژین
بواری وه‌م ناده‌ن
به‌ بۆنی گوڵێکه‌وه‌
هه‌ڵزنێم و
له‌ باڵی په‌پووله‌یه‌کدا
وه‌حه‌سێم
من تاقه‌تێکی گوماناویم
به‌ سه‌ر هێڵی بێ سه‌برییه‌وه‌
گۆرانی سه‌بووری ده‌خوێنم
بۆ تاڵ تاڵ
قژه‌ به‌فرینه‌کانی دایکم
له‌ باران و سه‌وزه‌ ئه‌دوێم
ئای چ تاقه‌تێکی بێ تاقه‌ت و
چ عاشقێکی بێ ورته‌م
له‌ گریانێکی دووره‌وه‌ هاتووم
نزگه‌ره‌ی خه‌مێکی باڵابه‌رزم
هه‌ره‌س رۆ هاتۆته‌ نێو خه‌نده‌م
نووزه‌ی ده‌نگ و
باڵای هیچ حه‌زێکم
ده‌ستیان له‌ تاڵێ خۆر گیرنابێ!!!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 04:55 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها