بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 02-23-2015
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ڕوانینێ بۆ بەرهەمی نویێ «ژانی گەل»

ڕوانینێ بۆ بەرهەمی نویێ «ژانی گەل»


ئاواز و مۆسیقا و گۆرانی: مامۆستا عەلی عابدی
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین



ویکتۆر هۆگۆ دەڵێت: بە کام تاوان ئەم مەلە ئازادانە لە بەند و قەفەز داوێن؟
بە کام تاوان ئەم دەنگ خۆشانەی ئاسمان لە مێر غوزار و کانیاو بەربەیان و هەور و با دوور دەخەنەوە و بەرهەمی ژیانیان بە تاڵان دەبەن؟
ئەی ئادەمیزاد لە ڕاستی دا پێت وایە کردگار باڵ و پەڕی داوە بەم بوونەوەرە نەخشینانە ئەتۆ پەڕ و باڵیان بکەی؟
بێ ئەو زوڵمە ناتوانی بە خۆشیەوە ژیان تێ پەڕ کەی؟ ئەو بێ تاوانانە چیان کردووە کە دەبێ تەمەنی خۆیان لە بەندی تۆدا تێ پەڕکەن؟

وەک دەبینین و دەزانین بە داخەوە کورد و کۆچ و باران سێ برای لە مێژینەن رۆژ نییە بە دەس زاڵمان و خوێنمژانی داعشەوە کەس و کار و جوان و پیر و مناڵمان ئاوارەی زێد و لان نەبن و ڕوو لە تەلان و شاخ و زنار نەکەن وەک ئاسکی بێ تاوان هەر ساتێ بێچوویەکیان لە ژێر چنگ و ددانی دڕندەکانی داعش لەت و پەت و شیتاڵ شیتاڵ نەکرێن ئەم کارەساتە نامرۆڤانە دڵی هەموو مرۆڤێک و بوونەوەرێک دادەچڵەکێنێ جگە لە خوێنمژانی کورد نەبێ کەس نییە بەم ئازارەوە چاو و دڵی ئەسرینی تێ نەزێ بەو دیمەنی ئاوارەکانی شەنگاڵ کە داێکێ دوو منداڵەکەی بە خۆوە بەستبوو بۆ ئەوەی لێی گوم نەبن لە ناخەوە ئاگری تێ بەر نەبێ، هەر کەس پیخۆشە بە جۆرێک یارمەتی و پشتیوانی خۆی دەرببڕی، بووک و زاوایەکی بانەیی تەڵا و سێ رۆژانەی خۆیان کردە پۆیلانە و دیاری ئاوارەکانی شەنگاڵ و کوبانی هەر وەها منداڵێ گوارەکانی، سنایی گوتەنی:

هر کس بە تریقی حمد و سنای تو گوید
بلبل بە نغمە خوانی و قومری بە ترانە

منیش زۆر لە بارو و دۆخێکی نالە بارا بووم شەو و رۆژ بەم کارە ساتەوە دەتلامەوە تا بە غەزەڵێک کوڵ و کۆ و ئەسرینی بێ دەسەڵاتیم هەڵوەران بەڵام زۆرم حەز لێبوو ئەم هاوارە بگاتە گوێی هەمووکەس ناردم بۆ حەوتوو نامەی ڕۆژان کاک عیماد کەریمیان زەحمەتیان کێشا و لە ژمارەی ١٠دا بە چاپیان گەیان. پاشان زۆر بە ئاوات بووم بیدەم بە هوونەرمەندێ کە ئەم هاوارو زوڵمە بە گوێ دنیا بگەینێ. ئەوە بوو کە ناردم بۆ مامۆستای بەڕێز کاک عەلی عابدی، ئەوانیش فەرموویان ئەگەر بە توانا نەبێ کاری لەسەر ناکەم، ماوەی مانگ و نیوێ تێ پەڕ بوو کە لە تاران بووم گووشیەکەم زەنگی خوارد، موهەندس هێمن ڕەحیی بوو، قووتابی مامۆستا عابدی، فەرموویان کارەکەمان بە ئەنجام گەیاندوە. زۆرم لا سەیر بوو باوەڕم نەدەکرد، چوون من لە باروودۆخی مامۆستا عابدی ئاگادار بووم، لەوە پێش فەرمووی کە من حەفتا گۆرانی تازەم ئامادەیە و بە پووڵی خۆم تۆمارم کردووە لە بەر نەبوونی پووڵی کلیپ ماونەتەوە. کەبۆ ئەم کارەی منیش، نزیک بە دە، دوازدە میلیۆن پووڵی پێویست بوو کە هیوا بڕاو بووم کە هیچ کات سەر نەگرێ. بەڵام بێ خەبەر کە مانگ و نیوێ بێ پشوودان خەریکی بە ئەنجام گەیاندنی ئەم کارەن وموهەندس یا ئەندازیار رەحیمی کەوتوونەتە دوای وام پاش چ سەرئێشەیەک دووملیۆن وامیان بۆ وەرگرتووە، هەر وەها ئینسانیکی دڵسۆز و گەشبین یەک ملیۆن یارمەتی داون چوار ملیۆنیش کەوتۆتە ئەستۆی مامۆستا عابدی خۆیان کە ئینسان شەرم دەیگرێ و دڵی پڕ دەبێ بەم ئازار و پەتا و ژانی گەلە کە هونەرمەندێ ئەمە ڕێز و حورمەتی بێ لە ناو ئێمەدا. لە ڕاستی دا ئەرک و دڵسۆزی ئەم چەشنە پیاوانە بە هیچ شتێ پێوانە ناکرێ، ئەمە هیچ شتێ نیە جگە لە دڵسۆزی زێد و نیشتمان و گڕکان و بورکانی ئەوین نەبێ و گەورەیی خۆیان ، کە ئینسان دەکەوێتە بیر ئەو شێعرەی پەشێو:
من ئەییوبم
بە ئاسانی پشتی هەمێدم ناچەمێ
وشەیەکە و عەودالیمە
زوو یا درەنگ هەر دەیگەمێ....

مامۆستا عەلی عابدی ماوەی سی ساڵە بێ پشوودان کەژەوانی هەوراز و نشێوی هونەرە و بە نان و جل و بەرگی شەرەفەوە خزمەت بە ئاواز و مۆسیقای کوردی دەکات. دەبا لە جێ ئەوە پەیکەریان بۆ دروست کەین، دەستەگوڵ بەرینە سەر مەزاریان، تا ماون ئاوڕیان لێ بدەینەوە، تا بتوانن شیاوتر هونەرەکەیان بخەنە خزمەت ئێمەو! بەرهەمی جوانتر لە ژانی گەلمان پێشکەش بکەن. بە فەرموودەی گەورە پیاوان(بریا زۆری وامان هەبان).

ژانی گەل







ژانی کۆنه‌م ھاته‌وه‌ سۆ من که‌ دیم شنگاڵی خۆم
ماڵ و نامووس و مناڵم وان له‌ ناو بارووت و بۆم

من له‌ سای ئاڵا ڕه‌شانی «داعش»ـی خوێنخۆره‌وه‌
بوومه‌ ئاواره‌ی نزار و دار و بێشه‌ و شاخ و چۆم

ئه‌و نه‌ویستانه‌ی که‌ ئێستا ده‌م له‌ مافی من ده‌ده‌ن
ھه‌ر ئه‌وانه‌ بوونه‌ ھۆ بۆم تێک چڕێنن تان و پۆم

بۆته‌ یاسایه‌ک له‌ مێژوو کوشتن و ئه‌نفالی کورد
لای ھه‌موو ئایین و دینێ فه‌ڕزه ئه‌م تاوانه‌ بۆم

ئه‌ی شه‌ھیدانی کوبانی و سوورگوڵی شنگاڵه‌کەم
من له‌ سایه‌ی ئێوه‌ زیندوون وا له‌ مێژوو ڕه‌نگ و بۆم

بۆ چه‌ک و چۆڵی ڕەقیب کورد بۆته‌ مشکی تاقیگه‌
له‌م غه‌زای پڕشنگ کوژانه‌ پڕ له‌ »پشکۆ» و ئه‌شق و سۆم

بێن ببینن چۆن کراوه‌ ماڵ و نامووسم حەڵاڵ
ھەر له‌ ژێر به‌یداخی ئەڵڵا و دوژمنی ھاودینی خۆم

غه‌زه‌ل : ئەحمەد یاسینی (پشکۆ)
ئامادە کردنی ئەحمەد یاسینی( پشکۆ )

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 03:37 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها