بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 11-23-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض كاوەی ئاسنگەر و گوڵەگەنمەكانی سەرشانی


كاوەی ئاسنگەر و گوڵەگەنمەكانی سەرشانی

ئیبراهیم ئیسماعیل پوور

ئاماژە: هەموو دەزانین كە‌ئوستوورە مێژوو نییە و ناتوانین بە‌تیۆرییە مێژووییەكان بیخوێنینەوە. ئوستوورە لە‌خۆیدا هەڵگری مانایەكی نەگۆر و راستەوخۆ نییە. تەنیا شێوەی خوێندنەوەی ئێمەیە كە دەتوانێ مانایەكی سەردەمیانەی پێ ببەخشێت. ئێمەین كە ئوستوورە دەخەینە چوارچێوەی دیالۆگەوە و وەكوو دارێكی بە نەشەوشنە دەیرازێنینەوە و لق و پۆیی پی دەبەخشین.
مێژوو نەبوونی ئوستوورە بە‌مانای ئەوە نییە كە هەركەس دەتوانێ لەسەری بدوێ و خۆی بە پسێۆری ئەم بوارە بزانێ. هەر ئەمە دەخوازێت كە بۆ شیكاری و باس لە سەر ئوستوورە دوو خاڵی گرینگ وەبەرچاو بگرین، 1ـ ئوستوورە ئەشێ ئوستوورەناس كاری لەسەر بكات و بە مێتۆدە تایبەتەكان مامەڵەی لەگەێدا بكرێت. ئوستوورەیەك دەتوانێ ببێتە رۆژەفی رۆشنبیران و زانایانی گەلێك، كە لە كێڵگەی بیری ئوستوورە‌ناسێكدا بەرهەم هاتبێ و بە بەردە شۆركراوی خرابێتە بەردەستی زانایانی‌تر. كە وابوو ئەمە كاری شاعیر و مێژووناس و كەسانی ئایینی و ... هتد نییە. 2ـ

بە پێی ئەوەی كە ئوستوورە رەنگدانەوەی هۆگریە شوناسیەكانی نەتەوەكانە و لە بیری شوناسی نەتەوایەتییەوە هەڵدەقوڵێ، رۆشنبیرانی نەتەوەیی و بیروڕای گشتی دەتوانن لە‌درێژخایەندا گۆرانكاری بەسەر بێنن. رۆشنبیران لە چەمكە ئوستوورەییەكان‌دا گۆڕانكاری پێك دێنن و دەیانكەنە هەوێنی چەمكی بەرگری و بە پێی پێویستی نەتەوەكەیان هەموو نوێكاری یەكی دڵخوازی بەسەردا دێنن و دەیخەنە بەردەم ڕای گشتی. ئەمە ڕای گشتییە كە بریار ئەدات ئاخۆ وەری دەگرێ یان بە سەندووقی فەرامۆشی دەسپێرێ.

كە وابوو هەرجۆرە مامەڵەكردن لەگەڵ ئوستوورەكانماندا بەدەر لەم چوارچێوەیە كاریگەریەكی ئەوتۆی نابێ و هەوڵی دژبەرانی ئوستوورە ساغەكە بێ‌ئاكام دەمێنێتەوە.
كورد بە‌هۆی باوەڕ بە خۆنەبوون و خۆ بە‌كەم زانین تا ئێستا دایمە چاوی لەوە بووە كە گەلانی باڵادەست و دەورووبەری ددانی پێدابنێن.
ئەم گەلە نەیتوانیوە جارێك لە جاران ببێتە ئاوێنەی باڵانوێنی خۆی و بە چاوێكی خۆماڵیانە و دڵسۆزانە لە قەڵافەتی خۆی رابمێنێ و پێناسەیەكی كوردانەی لە خۆی هەبێ. ئەمە مێژوویەكی دوور و درێژی هەیە و تا ئێستاش هەر قیرە و بە كەوای سپی كوردەوە نووساوە.

ئەم دیاردە نالەبارە بەزەقی
بە هەموو لایەنەكانی فەرهەنگ و شارستانیەتی كوردەوە دیارە. ئەم گەلە نەیوێراوە و نەیانهێشتووە بە زمان و قەڵەم و كەرەسەكانی تر خۆ دەرببڕێ و باسێك لە خۆی بكا. هەركەس لە دەرەوەی جەغزی كوردبوونەوە سەری كێشاوەتە ناوەوە، گۆرەپانی بۆ نووسین و باس‌كردن و مێژوونووسین و پێناسەی نەتەوایەتی خاڵی دیوە و بە بیروبۆچوونی خۆی ئەم كارانەی بۆ كورد كردووە. هەر لە یەكەم كتێبی مێژوویی‌یەوە بگرە تا دەگاتە تا دەگاتە یەكەم فیلمێك كە ساڵەكانی1926 و۱927 لە سەر كورد دروست‌كراوە و وێدەچێ كاری ئەرمەنیەكانی روسییەی ئەوكات بێ و هەروەها هەموو روونكردنەوە مێژوویی و تیشك خستنە سەری دەقە ئەفسانەیی یە كۆنەكان و لەگەێ ئەمانەش دەتوانین ئاماژە بە دەیان شتی تر بكەین كە هەركام بە جۆرێك جێگە پەنجەی ناكوردێكی پێوە دیارە.
وەكوو نموونەی هەرە بەرچاو دەتوانین ئاماژە بە مەزن زانینی ئەو هونەرمەند و شاعیرانە بكەین كە تا هونەرمەند و شاعیرانی گەلانی تر باسیان نەكردن، ئێمە بە مەزن و گەورەمان نەزانین. تا عەرەبەكان ددانی خێریان بە مامۆستای گۆرانی و مەقامی كوردی عەلی مەردانی مەزندا نەهێنا، ئێمە وەكوو لووتكە نەمانناسی. تا شەجەریانی گۆرانی‌بێژ و گەورە هونەرمەندی فارس باسی مامۆستایی و مەزن‌بوونی سەید ئەسغەری كوردستانی نەكرد، ئێمە تا ئەو رادە رێزمان لێ نەگرت. تا وێنەی شاملووی شاعیرمان لەگەێ مامۆستا شێركۆ بێ‌كەس نەدی، بە مەزن‌بوونی شێركۆمان نەزانی.
بۆ بەڵگە هێنانه وە بۆ مەزنایەتی كەڵە پیاوێكی مێژووی هەنووكەیی كورد چاومان برییە دەمی بەڕێوەبەری بەرنامەیەكی كێ‌بەركێ‌ی دەنگ و رەنگی ناوەندی، لە تاران. ئێمە ئێستاش بۆ ناسینی خۆمان پەنا دەبەینە بەر ئاسەواری رۆژهەڵات ناسەكان و لە دێرەنووسراوەكانی ئەواندا خۆمان دەبینینەوە. سەیرتر لەوە ئەوەیە كە بۆ ناسینی ئەو زمانەی كە خۆمان دەیزانین و قسەی پێدەكەین، دیسان پەنا دەبەینە بەر ئەوان.
هەمیشە چاومان لەوە بووە كەسێك لە دەرەوەی جەغزی كوردبوونەوە لێمان بروانێ و مەوجوودیەتمان بە حەق بناسێنێ. كە لەم بوارەش دا دەتوانین ئاماژە بە رۆژهەڵات‌ناسان و بەشێك لە نووسەرانی رووسی بكەین كە لە سەر كورد شتیان نووسیوە. لە لایەكی ترەوە رەنگە هیچ نەتەوەیەكی تر بەقەد كورد كارەسات و فاجعەی ئەزموون نەكردبێ.

ئاخۆ لەگەڵ ئەو هەموو كارەساتە چیمان كردووە؟ ئەو كارەسات و فاجعە
گەورانەمان نەكردووەتە فاكتەری دروستكردنی شوناسی نەتەوایەتیمان. ئەوە تا دەبینین بە درێژایی مێژوو سینگ بە سینگ، كراسی عوسمان و هۆلۆكاست و كوشتاری بێ‌بەزەییانەی ئەرمەنیەكان و مەزڵوومیەتی فەلەستین و كۆكوژیەكانی جیهانی و ئیفلیج‌كردنی هێرۆشیما و دەیان كارەساتی جەرگ‌بری تری جیهان بۆ بەرەكانمان دەگێرینەوە.

بەڵام قەت جارێك لە‌جاران باسی ئەنفال و هەڵەبجە و شەهید‌كردنی كۆمار و پاكتاوكردنەكان و دەیان كارەساتی دڵتەزێنی ترمان بۆ‌منداڵانمان نەگێڕاوەتەوە. ئێمە ناكوردتر و عەرەبتر لە هەموو خەڵكانی ناوچە بێدەنگی كۆنفرانسی ئیسلامی سەردەمی كارەساتی هەڵەبجەمان بە ئاسایی و یاسایی‌ زانی. ئێستاش هەر تاكێكی كورد هەموو كارەساتەكانی جیهانی عەرەب دەزانێ و خۆی وەكوو تاكێكی موسوڵمان لە‌جەرگەی ئەو كارەساتانەدا دەبینێ. بەڵام موخابن تەنیا لە ساڵ‌رۆژی كارەساتە كوردیەكاندا شتەكانمان بیر دەكەوێتەوە و هەروەكوو پێشتریش باسمان كرد، جەنایەتی جەنایەتكاران
دەپۆشین.

تراژدیا لە مێژووی ئێمە دایمە دەگاتە لووتكە. دوژمنانمان كارەساتمان بەسەر دێنن و بە سەدان شێوە، كوشتن و برین و تەجاوز پێكردن شاڵاومان دەكەنە سەر، كەچی ئێمە زۆر حەكیمانە لەسەر ئەوانی لادەبەین و تەبرەئەیان دەكەین. ئێستاش كوردێك حازر نەبووە لەبەرچاوی راگەیەندراوە گشتییەكاندا ئامادە بێت و باس لە تەجاوزێك بكا كە پێی كراوە. ئەمانە و سەدان نموونەی تری ئەو راستییە دەسەلمێنن كە ئێمە خۆمان نەخستۆتە پرۆسەی بەنەتەوەبوونەوە و كارێكی جیددیمان بۆ نەكردووە. ئەم پێشەكییە كورتەم لەبەر ئەوە هێنایە گۆرێ كە بە ئاسانی بچمە ناو باسی نەورۆزەوە. رەنگە كەس لەوە لاری نەبێ كە نەورۆز جەژنی زۆربەی گەلانی ناوچەكەیە. لە هیندوستانەوەبگرە تا دەگاتە توركیا. كە بەشێك لە گەلانی هیندی و گەلانی بەلووچ و لور و فارس و كورد و توركمان و تەنانەت عەرەبیش لە خۆ دەگرێ.

رەنگە لە كەسیش ئاشكرا نەبێ كە كورد وەكوو نەتەوەیەكی ناوداری ئەم ناوچەیە لە كەیەوە خاوەنی جەژنی نەورۆزە و لە كەیەوە رێزی لێدەگرێ و وەكوو جەژنێكی مەزن چاوی لێدەكات. بەڵام هەموو ئەوە دەزانین كە تیشكی ئاگری نەورۆز بەشێك لە ژیانی كوردانە. ئەم ئاگرە پیرۆزەمان بە‌داستانی حەماسی كاوە و زوحاكەوە گرێ داوە. لە‌دەیان سەدە لەوەێێشەوە سینگ بەسینگ ئەم چیرۆكەمان پاراستووە كە: قارەمانێكی كورد بە ناوی كاوە لە سەردەمێكی پڕ لە جەور و ستەمدا و لە زەمانی پاشایەتی مرۆخۆرێكی وەكوو زوحاكدا قۆڵی لێ هەڵماڵیوە و تاج و تەختی ئەم پاشایەی تێك داوە و بە‌سزای خەیانەتەكانی گەیاندووە و ئەم مەزنایەتی‌یەی وەكوو میراتێك بۆ‌ نەتەوەكەی بەجێ هێشتووە. بەڵام كاتێ که ویستوومانە وەكوو تیۆری و دەق بەلگەیەكمان بۆ نەورۆز هەبێت، دیسان وەرگەڕاوینەتەوە سەر تیۆری و دەقی نووسەرانی نەتەوەی سەردەست. ئەو نەتەوەیەی كە كەڵەشێری خۆی بە لەپەوە لێناوە و كیان و دەسەڵاتی پێك هاوردووە و چی تر بۆ ناسین و بە ئامانج گەیشتنەكانی، حەوجێی بە نەورۆز نەماوە. نەتەوەیەك كە بە پێچەوانەی ئێمە جوگرافیای فەرهەنگی خۆی لە ناسنامە فەرهەنگیەكان ئاخنیوە و بوون و نەبوونی نەورۆز رەنگە چ شوێنێكی كاریگەری لەسەر ئەو نەبێ.

هەربۆیە نووسەری بەناو بانگ و خامەرەنگین ئەحمەدی شاملوو بە نووسینی وتارێكی سەردەمیانە لە نەورۆز هەستاوە. ئەم نووسەر و شاعیرە گەورەیەی فارس بە دەرك‌كردنی ئەم راستییە كە ئیتر ئەوان بۆ تازەكردنەوەی ئەفسانە و ئوستوورەكانیان دەتوانن هەر جێ‌گۆركێ‌یەك بە قارەمانەكانیان بكەن و تەنانەت بۆ زیندوو راگرتنی نەورۆز وەكوو فەرهەنگ و دووبارە وەگەڕ‌خستنەوەی ئەم بابەتە فەرهەنگییە، خائین و چەواشەكار بكەن بە قارەمان و گەل‌خۆشەویست و مرۆڤە رزگاریدەرە ئوستوورەییەكەش بە خائین ناوبەرن، ئەم كارەی لەگەێ نەورۆزدا كردووە و خوێندنەوەیەكی نائاسایی و ێیچەوانەی لە نەورۆز بووە.

لەم پێچەوانە خوێندنەوەی شاملوودا، كاوە ێیاوێكی خەیانەتكار و گەل‌فرۆش بووە و بە گژ پاشای عادڵ و گەل خۆشەویست، زوحاكی دادپەروەردا چووە و لە ئاكامدا تانج و تەختی پاشای كوردانی تێك داوە و دەسەڵاتی بە نەتەوەكانی تر بەخشیوە. ئەمە هەر وەكوو باسمان لێ كرد و لە كاتی خۆشی‌دا لە گۆڤاری ئەدەبستانی چاپی تارانیش‌دا لەگەڵ چاپی وتارەكەی شاملوودا هاتبوو، هیچ لە راستییەكەی داستانی كاوەی ئاسنگەر و زوحاكی نەدەگۆری. شاملووش مەبەستی تێكدانی بارەماناییەكەی نەورۆز وەكوو سیاسیەت نەبوو.
بەڵكوو تەنیا ئامانجی ئەو وەگەر خستنەوەی دووبارەی ئەفسانەی نەورۆز بوو. هاتبوو لە ترسی بۆژۆبوونی باسەكە روواڵەتێكی تری پێ بەخشیبوو. شاملوو دەیزانی كە ئەمە لەسەر گەلی فارس وەكوو نەتەوەی سەردەست هیچ شوێنێكی نەرێ‌نی دانانێ و تەنانەت دەبێتە كۆڵەكەیەكی ئەستووریش و دەردێتە بن هەنگڵی فەرهەنگەكەیان. ئەم كارەی ئەحمەدی شاملوو لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە زاری گرووپێكی ئایینی شیرین دێ و دەبێتە بنێشتەخۆشكەی سەر زاریان و دەیكەنە گۆپاڵی دەستی دژ بە نەورۆز و كەلەپووری كوردی‌یان. ئەمە لە حاڵێكدایە كە ئەوان هیچ كام لە بەرهەمەكانی تری شاملوویان پێ باش نیە و تەنانەت خۆشی بە كەسێكی باش ناودێر ناكەن. بۆ ئەوان كە باسی نەتەوایەتی لە پلەی دووهەم و سێهەمدایە و ئامانجی سەرەكی‌یان پیادەكردنی یاسا و نەریتی شەریعەتی سوننەكانە، نەورۆز بە تێكدەری ئەم بیرۆكەیە دەزانن و تەنیا رێگای گەیشتن بەو ئاواتانە لە لابردنی جەژن و فەرهەنگه خۆماڵیەكاندا دەبینن. هەربۆیە زۆر بە خەستی كاری بۆ دەكەن و لە جەژن و ئائینەكانی نەورۆزدا بەشدار نابن و تەنانەت بەشداربووانی جەژنی نەورۆز و سێزدەبەدەر بە جاهیل ناو دەبەن.

پێیان وایە هەركەس بەرەوپیری نەورۆزەوە چوو بێ‌ئەخلاق و دۆڕاو و خائینە. ئەم بیرۆكەیە فڕی بەسەر ئەو راستیەوە نییە كە كورد وەكوو یەكێ لە نەتەوە یاساغەكانی ناوچەكە پێویستیەكی زۆری بە باری مانایی سیاسی نەورۆز هەیه و بۆ لابردنی كێشە سیاسی و شوناسیەكانی خۆی لە نەورۆز وەكوو هەڵگری باری سیاسی و شوناسی كەڵك وەردەگرێ. ئەم راستییەشیان لەبەرچاو نییە كە ئێمەی كورد رەنگە نەتوانین بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، یاخۆ لانی‌ كەم كەم‌كردنەوەی دەسەڵاتی نەتەوەی سەردەست لە سەرمان، هیچ شتێكی تر لەم حاڵەتەدا بكەینە ئاڵترناتیوی نەورۆز. ئەبێ ئەوەمان لە بیر نەچێ كە ئێستا نەورۆز لە باكووری كوردستان رۆلێكی زۆر گرینگ و حەیاتی دەگێرێ و بۆ دروست‌بوونی شوناسی كورد و جیابونەوەی لە نەتەوەی سەردەست یەكەم شتە. نەورۆز دەتوانێ هێمای یەكگرتوویی خەڵك بێت. ئێمە لە باتی باس لە دنیای فانتزی كردن و بیركردنەوە لە یۆتۆپیای عەداڵەت سەنتەری هەرگیز رووناكی نەدیوی جیهانی مەتافیزیك و مل‌كەچ كردن بۆ مێژووی بە چەواشە راگوێزراوی بە سەردا داسەپاومان‌دا دەتوانین بیر لە ئەمری واقعی نەورۆز بكەینەوە و بە كردەوە بیسەلمێنین كە هەردەم لە جووڵانەوە و ئاڵ‌وگور پێكهێنان‌دا بین و هەر سال بە نووسینی جەژنە پیرۆزە بە تیشكی ئاگر رەمزی مانەوەمان لە گیرفانی كەوای مرادخانی مێژووی هەردەم زیندوومان بخەین.

لە باتی بە حەرام‌زانینی نەورۆز و یاساغ‌كردنی، دەبێ ژیرانە ئوستوورەكە بۆ خۆمان دروست كەینەوە و بە خوێندنەوەیەكی سەردەمیانە نەورۆز بكەینەوە بە رەمزی دەگژ زاڵم‌ راچوون و شوناسێكی كوردانە. چی تر گوتاری زاڵ بە سەر خۆماندا بەرهەم نەهێنینەوە و نەورۆز بە جۆرێك بكوردێنین كە بۆ هەر تاكێكی كورد فام بكرێ و لە جێی پشت‌بەستن بە دەقی شاملوو و نووسەرانی نەتەوەی سەردەست، پشت بە نووسەران و شاعیران و ئوستوورەناسانی خۆماڵی و دەقە بەرهەم هاتووەكانی گەلەكەمان ببەستین. بۆ كورداندنی نەورۆز پێناسەیەكی نوێمان پێویستە. كورد ئەشێ خۆی فەرهەنگەكەی پێناسە بكاتەوە و بۆ باسی نەورۆزیش هەر خۆی بە موئەلیفەكانی نەورۆزدا بێتەوە. خراپەكانی لێ هەڵوەژێرێ و خاڵە باشەكانی زەق بكاتەوە. تا ئەو رادەیە كە نەورۆز ببێتە بەشێكی بەرچاو شوناسی نەتەواویەتیمان.

بە روانگەیەكی پراگماتیستیانەوە بروانینە نەورۆز. وەكوو نەتەوە هەرچی خێر و بێری بۆمان نەبوو بیخەینە پشت گوێ و بە گیان و دڵ ئەوەی تری بپارێزن. ئەوەش حاشا هەڵنەگرە، ئێمەش بۆمان هەیە پاش بە ئاكام گەیشتنی پرۆسەی بەنەتەوەبوونی خاوەن دەسەڵاتمان، هەر ئەو كارە لەگەێ نەورۆز و ئەفسانەكانی ترمان‌دا بكەین كە نووسەر و شاعیری گەورە ئەحمەدی شاملوو كردی. بەڵام ئێستا تەنیا جەژنێك كە دەتوانێ هەموو كوردان پێكەوە گرێ بدات و لە بن سێبەری خۆی كۆیان كاتەوە، جەژنی نەورۆزە. هەربۆیە دەتوانین بیكەینە هەوێنی دروست‌كردنی بەرەبەیانێكی گەش و لێك نزیك‌بوونەوەیەكی بێ ئەم لا و لا. نەورۆز بەشێك لە كولتووری ئێمەی كوردە كە هەردەم دەتوانین بیخەینە بازنەی دیالۆگەوە و بە كەیفی دڵمان ئاڵوگۆری بەسەر بێنین. تا بەو شێوە دەردێ كە دەتوانێ ببێ بە هۆكاری رزگاریمان. رەنگە چاك وابێت كە نەورۆز لە حاڵەتی عادەتی و ئاساییەكەی دەربێنین و بۆ حاڵەتێكی مانادارتر و بەرگریانەتر و ئیختیاری‌ تری بگوێزینەوە. وەكوو باسی كۆتایی دەبێ بڵێم: بە هۆی ئەوەی كە بارودۆخی كورد لە ناوچەكەدا لە هەموو گەلانی تر جیاوازە. ئەشێ نەورۆز و كولتووریشی جیاواز بێت. هەر ئەمە دەخوازێ كە ئێمە روانگەیەكی جیاواز لە گەلانی ترمان لە نەورۆز هەبێت. لە ئەفسانەی نەورۆزی كورددا زوحاك پاشایەكی زاڵم و مێشك‌خۆرە و بە نیشانەی مرۆخۆری و درندەیی دوو ماری لە سەرشانە و كاوەش مرۆڤێكی رزگاریدەرە كە لە سەرشانی دوو گوڵە گەنم بە نیشانەی خۆشەویستی ژیان و عەشق بۆ ئازادی رواوە.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 12:34 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها