زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی
پێشه کی
سه‌رکرده‌ى مه‌زنى کورد‌و قاره‌مانی حه‌تین و رزگارکه‌رى قودس ناوى یوسف نه‌جمه‌دین ئه‌یوب-ه نازناو به پادشای رزگارکه‌رو ناسراو بهسهلاحهدینی ئه‌یوبی ساڵى (532)کۆچى و (1137) زاینى له‌خێزانێکی کورد و بنه‌ماڵه‌یه‌کی به‌ڕێزو خاوه‌ن پێگه‌ى مه‌زن له‌دایکبووه.
سه‌لاحه‌دین موسڵمانێکى سوننی مه‌زهه‌ب و سۆفی یه‌کى سه‌ر به‌رێبازی قادری و فه‌رمانده‌ى سه‌ربازی و دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبى یه‌و ئه‌شعه‌رى بووه.
خێزانه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ر هۆزێکی کوردی به‌ناوى (روادى) ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر (ايوب بن شازي) باوکی که له گوندێکدا ده‌ژیان به‌ناوى (دوين)هو له‌سنورى ئازه‌ربایجان له‌ناوچه‌ى هه‌زه‌بانیه که به گه‌وره‌ترین هۆزی کوردى دێته ئه‌ژمار، هه‌ندێ له‌مێژوونووسان خێزانه‌که‌ى سه‌لاحه‌دین ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر زنجیره‌ى باوانى که به (موزر) کۆتایی پێدێـت و ئه‌ویش سه‌ر به عه‌دنانی باپیره گه‌وره‌ى پێغه‌مبه‌ره (د.خ). هه‌ندێک له مێژوو نووسان بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر خه‌ڵکی (دوين)ى ئه‌رمینیا.
وه‌کو منداڵێکی میریى له خوێندنى سه‌رده‌می خۆى به‌هره‌مند بوو و سوودی له زانایانى ئه‌وکاته وه‌رگرت، سه‌ره‌تا له‌مزگه‌وته‌وه وانه ئاینییهکانى وه‌ک بیروباوه‌ڕو قورئان و فه‌رمووده‌و هتد .. دواتر زمان و لۆژیکیشى خوێندوه‌و قورئانی له‌به‌ر کردوه‌و حه‌زی له شیعریش کردوه‌و له فیقهیشدا ده‌ستى بالآی هه‌بوه.
ته‌مه‌نى منداڵی و لاوێتی له‌شارى به‌عله‌به‌ک و دیمه‌شق به‌سه‌ر بردووه، ساڵی (1164)ز له یه‌که‌م هێرشی شێرکۆى مامی دا بۆسه‌ر میسر به‌شدارى کردوه‌و پاش سێ ساڵ و له‌دووه‌م هێرشدا له‌وێ جێگیر ده‌بێ. پاش دووساڵی تر واته (1169)ز پاش مردنی شێرکۆى مامی ده‌بێـته وه‌زیرى میسریی. ساڵی (1171) کۆتایی دێنێت به‌ده‌وڵه‌تی فاتیمی و ده‌بێـته فه‌رمانره‌وایه‌کی ره‌ها له‌و ولآته‌دا، تا ئه‌وه‌ى خزمه‌تێکی که‌م وێنه‌ی بهولآت و گه‌له‌که‌ى پێشکه‌ش کرد، پاش دوو ساڵ و پاش مردنی (نورةدين زةنكي) ولآتی (شام)یشی ده‌خاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه. له‌وه به‌دواوه ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامیی فراوان داده‌مه‌زرێنی که هه‌ریه‌ک له میسر‌و شام و کوردستان و یه‌مه‌ن و سودان و ناوچه‌کانى باکورى ئه‌فریقا له‌خۆ ده‌گرێت و دیمهقیش ده‌کات به پایته‌خت و تێیدا کاربارى وولآتى رێکخست.
کاتێک ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی دامه‌زران هه‌ریه‌که له دورگه‌ى شام و نیوه‌دورگه‌ى عه‌ره‌بى و وو‌ڵاتى تورکیا‌و عێراق و هتد... ی له‌خۆگرتبوو.
ساڵی (1178) له‌شه‌ڕى (حةتين)دا پاش دووهێرشیاندا خاچ په‌رسته‌کان تێکده‌شکێنێت و شارى قودس و ناوچه داگیرکراوه‌کانى تر رزگار ده‌کات. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو لێهاتووییهشیدا به‌رده‌وام به‌به‌زه‌یى و لێبورده بووه‌و به‌رامبه‌ر دوژمنانی به هه‌ڵوێسته مه‌زنه‌کانی هه‌موانى سه‌رسام کرد بوو و بوو بوویه جێى سه‌رنج.
هۆکارى سه‌رکه‌وتنی سه‌لاحه‌دین له‌شه‌رو به‌ڕێوه‌بردنی ولآتدا له‌خواترسان و ره‌زامه‌ندی خوا‌و ئاماده‌سازی جه‌نگیی بوو بۆهێرش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی ولآتى ده‌ویست و له‌به‌ر موسڵمانان و به‌رنامه‌ى ئیسلام دهیکۆشا.
به‌م دواییانه تورکیا به‌به‌شداری (50) وولآت کۆنگره‌یه‌کی له‌باره‌ى سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی یه‌وه به‌ست ته‌نانه‌ت ئیسرائیلیش ساڵی (1987) کۆنگره‌یه‌کی له‌باره‌وه به‌ست، زانکۆى تکریتیش ساڵی (2000) ئه‌و رۆژه‌ى ته‌رخان کرد بۆیادی ئه‌و کهڵهپیاوهو رۆڵه مه‌زنه‌ى .
شایانى باسه سه‌لاحه‌دین (5) کوڕی هه‌بووه..
سه‌ره‌نجام ساڵی (589)کۆچى و(1193)زاینى به نه‌خۆشی کۆچی دوایی ده‌کات و له مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له سوریا نێژرا ئێستاش گڵکۆکه‌ى هه‌ر له‌وێ یه.
مالپه ری سانا
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
(صلاح الدين)كىَ یه
رِچهڵهک وپێگهیشتنی
ناوی: (یوسف بن أیوب بن شاذی) ناسراو به ميرنشينی سه‌رخه‌ر (الملك الناصر صلاح ا‌لدین)، هه‌روه‌ها بانگیان ده‌كرد به (أبو المظفر).
هه‌موو مێژوونووسان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێكن كه باوك و كه‌سوكاری له كوردی ناوچه‌ی (دوێن)ن، كه شارۆچكه‌یه‌كه له ئه‌وپه‌ڕی ئازه‌ربیجان و له كوردی روادیه‌ن، ڕوادیه‌ش تیره‌یه‌كن له (هوزبانی) كه هۆزێكی گه‌وره‌ی كورده‌كانه له‌و ناوچه‌دا.
مێژوونووسی كورد ئه‌حمه‌د كوڕی خه‌له‌كان ده‌ڵێن:
پیاوێكی شاره‌زا له ئایین و خاوه‌ن زانست كه خۆی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی (دوێن)ه پێی ووتم كه له پێش چوونه ناو شارۆچكه‌كه‌وه گوندێك هه‌یه پێی ده‌وترێت: (ئه‌جدانقان) و هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م گونده كوردی ڕوادیه‌ن، شازی یان (شاذی) كه ده‌بێته باپیره‌ی (صلاح ا‌لدین) ده‌ستی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی (شێركۆ) و (ئه‌یوب)ی گرت وبه‌ره‌و به‌غداد كه‌وتنه ڕێ و له تكریت جێگیر بوون و هه‌ر له‌وێ (شاذی) وه‌فاتی كرد و له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی گومه‌زێكی بۆ دروستكرابوو له‌ناو شاره‌كه.
صلاح ا‌لدین كه ناوی خۆی (یوسف)ه له ساڵی (1138 ز - 532ی ك) له‌دایك بووه له‌ناو قه‌ڵای تكریت له‌و كاته‌ی باوكی و مامی له‌وێ نیشته‌جێ بوون و پاش له‌دایكبوونی صلاح ا‌لدین به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م قه‌ڵاكه‌یان به‌جێ هێشتووه، دیاره له‌كۆتایی هه‌مان ساڵ یان له‌سه‌ره‌تای ساڵی (1139ز - 533 ك) تكریتیان به‌جێ هێشت و له‌لای عیمادالدین زه‌نگی نیشته‌جێ بوون له موسڵ، وه كاتێك عیمادالدین چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شامی گه‌مارۆ دا وه‌كو (دیمه‌شق) و پاشان (به‌عله‌به‌ك) و ڕزگاری كردن له‌و كاته‌دا (ایوب)ی كرده فه‌رمانڕه‌وای شاری (به‌عله‌به‌ك
ئه‌حمه‌دی ئیبن خه‌له‌كان ده‌ڵێت:
پرسیارم كردووه له چه‌نده‌ها كه‌س له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی صلاح ا‌لدین كه ئایه ده‌زانن كه‌ی له تكریت كۆچیان كردووه به‌ره‌و موسڵ؟ ئه‌وانیش وه‌كو بیستویانه له بنه‌ماڵه‌ی خۆیان ده‌ڵێن كه له‌و شه‌وه‌ی تیایدا صلاح ا‌لدین له‌دایك بووه كۆچیان كردووه، بۆیه پێی شووم بوون، به‌ڵام هه‌ندێكیان ووتیان به‌شكو شووم نه‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌وه چاكه‌و خێری پێوه بێت و پێی نازانن.. ئیتر هه‌ر ئه‌وه‌بوو خواش ده‌زانێت.
صلاح ا‌لدین به‌و شێوه‌یه له دیمه‌شق نیشته‌جێ بوو له‌گه‌ڵ باوكی و تاكو ته‌مه‌نی لاوێتی بڕی، له ساڵی (541ك) پادشا عمادالدین كوژرا له قه‌ڵای (جعبر) به‌ڵام ایوب و شێركۆ مانه‌وه له خزمه‌ت كوڕی پادشا به‌ناو محمود ناسراو به (نورالدین) ده‌سه‌ڵاتداری دیمه‌شق و حه‌له‌ب، ئه‌ویش ڕێزێكی زۆری لێ گرتن، لێره‌دا ایوب له‌قه‌بی خۆی دانا به (نجم ا‌لدین) و شێركۆ به (اسد ا‌لدین) و یوسف به (صلاح ا‌لدین).
بۆیه له‌و كاته‌ی نورالدین كوڕی عیماد ا‌لدین زه‌نگی بووه پادشای دیمه‌شق نجم ا‌لدین (ئه‌یوب) به‌رده‌وام له حزمه‌تیدا بوو له‌گه‌ڵ كوڕه لاوه‌كه‌ی صلاح ا‌لدین كه هه‌ر له‌و كاته‌وه نیشانه‌ی دڵگه‌شی و چاكێتی پێوه دیاربوو و له بارێكه‌وه بۆ بارێكی باشتر و به‌رزتر سه‌رده‌كه‌وت و پادشا نورالدین نازی پێ ده‌دا و پێشی ده‌خست و ڕێزی به‌رزی لێ ده‌گرت، هه‌ر بۆیه صلاح ا‌لدین له‌وه‌وه فێری چاكه‌كردن بوو له‌گه‌ڵ ئیجتیهادكردن له‌كارباری جیهاد و به‌رگری له‌سه‌روه‌ری موسڵمانان. هه‌ر له دیمه‌شق پێگه‌یشت و وانه‌كانی فیقه و فه‌رمووده‌و زانستی خوێند له‌سه‌ر ده‌ستی زانا پایه به‌رزه‌كانی ئه‌وێ و پاشان خوێندنه‌كه‌ی له قودس و میسر ته‌واو كرد.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دوای ئه‌وه‌ی توانی هه‌موو شام ومیسر وكوردستان وبرقیه و نه‌جد وجزیرهی نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌بی ویه‌مه‌ن هه‌مووئه‌مانه یه‌ك بخاته‌وه ،خۆی ئاماده‌كردو بانگه‌شه‌ی جیهادی كرد ،چونكه ماوه‌ی ٨٨ بۆ ١٠٠ ساڵێك ده‌بێت خاكی قودس داگیركراوه، مزگه‌وتی قودس كراوه بهتهویلهی ئاژه‌ڵ و موسڵمانان لێیان قه‌ده‌غه‌كراوه ،زۆربه‌ی زۆری موسڵمانان دهربهدهركراون هه‌مووخه‌ڵكی مه‌سیحی له‌و جێگایانه‌دا نیشته جێ كراون به‌تایبه‌ت له (صور ،ره‌ها ،بیت المقدیس،غه‌ززه و ئەناطاكیه) له‌هه‌موو ئه‌وناوچانه‌ی تر كه‌به‌درێژای ١٠٠ساڵه داگیركراوه ..ئهوموسڵمانانهشی كه‌تێیدا ماونه‌ته‌وه هه‌موو نۆكه‌ری صه‌لیبی یه‌كان بوون .
له‌وكاته‌دا ناوچه‌یه‌ك هه‌بوو له‌نێوان میسر وشام وبوصرادا كه‌پێی ده‌وترا (كرك)پادشاكه‌ی صه‌لیبی بوو به‌ناوی (ئهرناط) باجی زۆر زۆر كردبوو له‌سه‌رده‌می صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دا له‌ساڵی ٥٨٢کۆچی =١١٨٦ز ئەرناط په‌یمانێك مۆرده‌كات له‌گه‌ڵ صه‌لاحه‌دین دا كه ده‌بێت به‌هێمنی وئاسایشی وئه‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه كاروانه ئیسلامی یه‌كان بپارێزن -دەنا.. ژیانت ده‌كه‌وێته مه‌ترسی یه‌وه ،ئەرناط ی به‌رپرسی كرك ڕێزی له صه‌لاحه‌دین گرت و هه‌موویان پێكه‌وه په‌یمانه‌كه‌یان مۆركرد.
سه‌بارت به هۆكاره‌كانی بۆچوونی جیاواز هه‌یه ههندێَ ده‌ڵێن ئەرناط كهكاروانێكی بازرگانی گه‌وره‌ی ئه‌یوبی یه‌كان لهولاَتی میسر ه‌وه ئاراسته‌كرابوو به‌ره‌و حیجاز وشام زۆر لوت به‌رزانه ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر كاروانه‌كه‌دا كهزهرهرو زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ئابووری میسر گه‌یاند بوو،ئه‌مه له‌لایه‌ك ..هه‌روه‌ها كرداری بازرگانی نێوان میسر وشام وحیجازی په‌كخست، وه‌هه‌ندێكی دیكه پێ یان وایه صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دوای نه‌خۆش كه‌وتنی له ٥٨٢کۆچی= ١١٨٦ز په‌یمانی ئه‌وه‌ده‌دات به موسڵمانه‌كان كه‌ئه‌گه‌ر بێت ولهتهمهندا بمێنێت خۆی ته‌رخان باكت بۆلێدانی دوژمنانی موسڵمانان (صه‌لیبی یه‌كان). هه‌روه‌ها له‌باری بارودۆخه سیاسی یه‌كه‌و بڕینی هه‌ردوو قۆناغی به‌رگری وئاماده‌باشی له‌لایه‌ن سوڵتان صهلاحهدینهوه ،وهبهدیهێنانی ئامانجه سه‌ره‌كی یه‌كانی كه‌خۆی ده‌بینی یه‌وه له دروستكردنی دهسهلاَتێكی سیاسی له‌چوار چێوه‌ی دهسهلاَتی خه‌لافه‌ت وڕزگار كردنی شاری قودس وه‌گێڕانه‌وه‌ی دهسهلاَتی خه‌لافه‌ت وهه‌وڵ دان بۆ به‌دیهێنانی یه‌كێتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌رتاسه‌ری، هه‌تا مێژوونوسان ده‌ڵێن كاتێك ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كاروانه‌كه‌دا خاوه‌نی كرك قسه‌ی ناشرینی به ئیسلام وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) وتووه وه هه‌ر هه‌موویانی به‌دیل گرتووه ،وه ئه‌و كاروانه‌ش هی خودی بنه‌ماڵه‌ی صه‌لاحه دین بوو واتا دائیره‌ی ده‌وله صه‌لاحه دین بوو بۆ میسر ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ بیت المال كه زیاتر ئابووری میسر ببوژێنێته‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سه لاحه دین كه‌هه‌واڵه‌كه‌ی بیست كه به‌و شێوه‌یه قسه‌ی به‌ئیسلام وتووه صه‌لاحه‌دین كێشه‌ی له كاروانه‌كه‌دا نه‌بوو ،بهلاَم كێشه‌ی له‌وه‌دا بوو كه قسه‌ی به ئیسلام وپێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كردووه ،ئه‌وه بوو زۆر توڕه بوو توڕه‌بونێك به جۆرێك مێژوونوسان ده‌ڵێن: صه‌لاحه دین له ژیانی دا ئه‌وه‌نده توڕه نه‌بووه وه سوێندی خوارد ئه‌گه‌ر به دیلیش بیگرێت به‌ده‌ستی خۆی ده‌یكوژێت ،دوای ئه‌م رووداوه كه‌ڕووی دا صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ئارامی نه‌ماو هه‌ست وسۆزی جولاَ بۆ به‌رامبه‌ر خاك و ولاَتی موسڵمانان و به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)به‌رامبه‌ر صه‌لیبی یه‌كان بۆیه بانگه‌شه‌ی جیهادی كردووخهڵكی كۆكرده‌وه بۆ جیهاد كه‌بۆخۆی صه‌لاحه‌دین ماوه‌یه‌كه به‌درێژای مێژوو چاوه‌ڕێ ی ئه‌م ساته وه‌خته‌یه كه‌هه‌ر له‌وسه‌رده‌مه‌ی كه‌سه‌رۆكی پۆلیسی دیمه‌شق بووه له‌سه‌رده‌می عیماده دین زه‌نگی دا خۆی بۆ ئاماده‌كردووه وئامانجی ئه‌وه بووه كه چۆن بتوانێت قودس ڕزگار بكات كه‌نه‌وه له‌دوای نه‌وه ئیستاش ئێمه شانازی پێوه ده‌كه‌ین ،صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی بیری له‌وه‌كردوه‌ته‌وه چۆن خاكی موسڵمانان ڕزگار بكات له‌ده‌ستی فره‌نجه وه چۆن بتوانێت عیزه‌ت وسه‌ربه‌زی ئه‌م ئیسلامه بهێڵێته‌وه ،ئه‌وه بوو صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی موجاهیدان و سوپاكه‌ی له هه‌موولایه‌كه‌وه كۆكرده‌وه،وهناردی به‌شوێن هه‌موو ئه‌ماره‌ته‌كاندا ،بۆئه‌وه‌ی بانگه‌وازی جیهاد بكرێت و خه‌ڵك بچێت به‌ره‌و جیهاد ،صه‌لاحه‌دین زۆر بێزار بوو به‌رامبه‌ر به ئەرناط وه به‌ده‌وری شار‌و قهلعهكانی كرك دا سوپای خۆی دانا وگه‌مارۆی دا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ئه‌و جێگایه‌وه ،وهسهربازگهی دانا له‌شوێنێك كه پێی ده‌وترێت (قصر سلامه)نزیك بوو له بوصراوه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له‌وێ كۆببێته‌وه ،بهلاَم ئه‌وه‌ی كه صه‌لاحه‌دینی دواخست له‌وه‌ی كهنهدات به‌سه‌ر كرك دا ،چونكه ئه‌و ساڵه كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجی یه‌كان بوو (ئەرناط )یش كه‌سێكی مه‌سیحی بوو به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر بێتوو صه‌لاحه دین بدات له من ئه‌وا منیش ده‌چم له‌سه‌ر ڕێگای شام و میسر كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شام و میسر له‌هه‌ردوو لایان ده‌ده‌م و ده‌یان كوژم ،صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبیش حه‌جاجه‌كانی زۆر خۆش ئه‌ویست وه‌ڕێگای سینای میسر یشی چككردبوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌ئاسانی بڕوات بۆ حه‌ج ،ئه‌وه بوو خێرا ڕۆیشت وهه‌موو سه‌ربازه‌كانی خسته پاسه‌وانی حاجییه‌كان بۆئه‌وه‌ی حاجی یه‌كانیش به‌سه‌لامه‌ت وئاسانی بگه‌ڕێنه‌وه،دوای ئه‌وه توانی به‌و شێوه‌یه خه‌ڵكه‌كه بپارێزێ و حه‌جاجه موسڵمانه‌كان به ئامان ومتمانهییهوه بیان پارێزێ، وه‌ك ده‌زانین دوعای حاجیان قه‌بوڵه،چونكه وه‌ك مهلۆتكهكراوهی له عه‌ره‌فه‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه وه له حه‌ج وخزمه‌تی خوای گه‌وره گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵ مه‌نزڵگای خۆیان هه‌موو ئه‌م حاجییانه كه بهسهداها هه‌زار كه‌س ده‌بوون دوعای خێریان بۆ صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و سوپاكه‌ی صه‌لاحه‌دین ده‌كرد ئه‌مه بۆ خۆی گه‌وره‌ترین دەسكهوت بوو بۆ صه‌لاحه‌دین ئه‌یوبی كه‌به‌ده‌ستی هێنا بوو .
دواتر (مجلسی شورای) به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك دیاری بكه‌ن كه‌هه‌موویان پێكه‌وه بچنه ده‌ره‌وه له ١٧ی ره‌بیعی كۆتایی ساڵی ٥٨٣کۆچی= ساڵی ١١٨٧ز له‌دوای نوێژی هه‌ینی له‌هه‌موو مزگه‌وته‌كانی شاره‌كان وئهمارهتهكانی ژێر ده‌ستی صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی دا ته‌كبیری موسڵمانان ده‌ستی پێكرد وه بانگه‌شه‌ی جیهاد ده‌ستی پێ كرد به (حی علی جیهاد) وده‌نگی الله اكبر وه زڕه‌ی شمشێر موسڵمانه‌كان به جوانترین شێوه خۆیان ئاماده كرد بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ده‌ره‌وه بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئەرناط وه صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی خۆشی چووه ده‌ره‌وه له دیمه‌شق به‌ره‌و جێگایه‌ك كه‌پێی ده‌وترێت (قصرسلامه)كه بڕیاریان دابوو له‌وێدا هه‌موویان كۆببنه‌وه ،له‌وكاته‌دا برایه‌كی وكوڕێكی به‌ناوی (ملیك افضل) وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌شی كه له‌بنه‌ڕه‌تدا توركامانه (مەلیك مظفر كه وكبوری) كه‌به مەلیك مظفر ناسراوه دواتر ئه‌وه‌ی خیانه‌ت له صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌كات ده‌چێته لای ده‌وڵه‌تی ئهتابهگییهكان لای (شێخ عبد الرحمن)و له‌دوای دا ده‌بێته والی هه‌ولێر،بهلاَم مظفرالدینی توركمانی ڕووه‌و عه‌ككا سوپا ده‌نێرێ وه هه‌روه‌ها مەلیك افضل كوڕی سوپایه‌كی پێ ده‌نێرێ بۆ جێگایه‌ك كه‌پێ ی ده‌وترێت (رأس الما‌و) هه‌موو ئه‌مانه كۆده‌بنه‌وه تاوه‌كو له عه‌ككا وه دێن وه ئه‌وی تریش له (رأس الما‌و)وه دێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له سوپای صه‌لیبی بشێوێننوه صه‌لاحه‌دین خۆیشی له بوصرا وه ده‌كه‌وێته‌ڕێ تاوه‌كو ده‌گاته قهلاَكانی كرك وه‌له‌وێ وه بۆ ئه‌وه‌ی مانۆڕایهكی سه‌ربازی بكات وه سوپای صه‌لیبی په‌لكێشی ناوچه‌یه‌ك بكات له‌ڕووی سه‌ربازی یه‌وه سه‌ركه‌وتنی ئه‌ویوبی یه‌كان مسۆگه‌ربكات بۆ ئه‌مه‌ش ناوچه‌ی ته‌به‌رییه هه‌ڵ ده‌بژێرێت سوپاكه‌ی هه‌موو كۆده‌كاته‌وه له‌و جێگایه‌دا ده‌شی زانی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌ڕووبه‌ڕووی ئەرناط ده‌بێته‌وه ،
وه‌كاتێ ئەرناط ده‌بینێ به‌م شێوه‌یه صه‌لاحه‌دین سوپای بۆ كۆكردووه‌ته‌وه ئەرناط له‌تاواندا داوا له بیت المقدیس و عه‌ككا وصور وصیدا بهئهمارهتهكانی تری رههاو ناوچه‌كانی تر هه‌مووی سوپای صه‌لیبی كۆده‌كاته‌وه دژی صه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ئه‌وانیش له هه‌موولایه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه ،وهموسڵمانهكانیش ده‌زانن كه ئیتر كاتی جیهاده بۆ ئازاد كردنی بیت المقدیس ،وهماوهیهكه چاوه‌كان فرمێسكی پێدا نه‌هاتووه‌ته‌وه خواره‌وه بۆ جیهاد وه ماوه‌یه‌كه دڵه‌كان ئازایه‌تی و عیزه‌ت نه‌یگرتووه ،هه‌ره‌وه‌ها ده‌ستیان شمشێری نه‌گرتووه به‌رامبه‌ر به‌ئه‌هلی كوفر بۆئه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێ عیزه‌ت وسه‌ربه‌رزی موسڵمانان بگه‌ڕێته‌وه ،ماوه‌یه‌كه موسڵمانان خه‌وتوون كه شه‌ڕی ناوخۆ گیرۆده‌ی كردوون سه‌رله‌نوێ ئێستا وا صه‌لاحه‌دین خه‌و له چاوی تۆراوه ،قازی له‌دوای قازی یه به‌ڕێزه‌كان وزاناكان به‌تایبه‌تی (بهاو الدینی ابنوشداد)كه یه‌كێكه له قازی یه گه‌وره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌یوبی هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه جیهادو به‌ره‌و جیهاد هه‌نگاو بنێن.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
قه ره قوش
ملیك عادلی برای صهلاَحهدین له‌گه‌ڵ ئه‌ژده‌ری توركمان دا (قه‌ره‌قوش) واتای (هه‌ڵۆی ڕه‌ش)دێت بهلاَم به‌داخه‌وه خه‌ڵكی به خراپه باسی لێوه ده‌كه‌ن ،قه‌ره‌قوش یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركرده به‌ڕێز وبهتوانایانهی توركمان بوو له‌گه‌ڵ صهلاَحهدینی ئه‌یوبی دا وهمهیمهنهی صهلاَحهدین بوو،وهكهسێكی دادپه‌روه‌ر و دیندار بوو بە هۆکاریقەرەقوش بوو کەتوانی ئەرناط یش به‌دیل بگرێت وبیخاته ژێر دهسهلاَتی صهلاَحه دینه‌وه،هه‌روه‌ها كه‌سێك بوو ئه‌ستێره‌ی ئه‌دره‌وشایه‌وه له جه‌نگه‌كاندا له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه ده‌یان بینی كه‌وا قه‌ره‌قوش ده‌جه‌نگا له پێناوی خوای گه‌وره،هه‌روه‌ها قه‌ره‌قوش هاواری جیهاد ده‌كاته‌وه وه‌زۆر جار ئه‌سپه‌كه‌ی بریندار بووه و مردار بوه‌ته‌وه و ئه‌سپی تریان بۆ هێناوه ،ته‌نانه‌ت له كۆتایشدا درعیش فڕێ ده‌دات و به‌رامبه‌ر به صه‌لیبی یه‌كان شه‌ڕ ده‌كات كه بۆخۆی درع فڕێ درا له‌شه‌ڕ دا له‌و سه‌رده‌مه‌دا واتا هێزو توانا ،بۆیه قه‌ره‌قوش به‌هێز وتوانا شه‌ڕ ده‌كات وه‌به‌رپرسی قهلاَی كرك (ئەرناط )ده‌گرێت به‌دیل ،هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌م چه‌مكه مێژوویان ڕاست بكرێته‌وه كه‌وا قه‌ره‌قوش بۆخۆی كه‌سێكی دادپه‌روه‌ر بووه ،وه قسه‌ی شێواندنی مێژوو نوسه‌كانه كه‌باس له قه‌ره‌قوش ده‌كرێته‌وه به‌یه‌كێك ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر حوكمه‌كه‌ی خراپ بێت ده‌ڵێن ئه‌مه حوكمی قه‌ره‌قوشه ،ئه‌مه‌ش كه‌سێكی گه‌نده‌ڵ و خراپه‌كار به‌ناوی (ئیبنومه‌ماتی) له‌دژی قه‌ره‌قوش ئه‌م شتانه‌ی بلاَوكردۆتهوه ،هه‌روه‌ها (كافور) كه‌كه‌سێكی به‌ڕێز بووه له‌ناو ده‌وڵه‌تی ئهخشەدییهكاندا ،بهلاَم كه‌سانێكی وه‌كو (موته‌نه‌بی) شعری له‌سه‌ر نوسی وهو قسه‌ی خراپ یان پێ كردووه ،بۆیه قه‌ره‌قوش و كافوریش چەواشەی ده‌ستی دوو شاعیری گه‌نده‌ڵن ئه‌وانیش( موته‌نه‌بی وابنو مه‌ماتی)ین ،موته‌نه‌بی هه‌ر داوای پێغێمبهرایهتی ده‌كرد بۆ خۆی پێ ی وابوو كه خۆی پێغه‌مبه‌ره ،تاوه‌كو له‌میسر كردیانه ده‌ره‌وه و ڕۆیشته ناوچه‌كانی بغداد دوای ئه‌وه ئه‌و قسه‌ی یه‌ی كپ كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كوژرێ .
صهلاَحهدینی ئه‌یوبی دوو پادشاكی كه‌وته ده‌ست ئه‌وانیش(جای لزجنیان )پادشای بیت المقدیس و (ئەرناط ) ی به‌رپرسی قهلاَی كرك بوون ،هه‌ردوو كیان له‌به‌رده‌ستی دا بوون ،صهلاَحهدین سوجده‌ی سوپاسگوزاری برد وه‌به‌دوای دا كوڕه‌كانی و براكانی وه هه‌موو سه‌ركرده‌كان به‌رزی ئیسلام سوجده سوپاسگوزارییان برد بۆ خوای گه‌وره كه هه‌موو سه‌ركه‌وتنێك یان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌خوای گه‌وره وه كهسهركهوتنهكان یان ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ خوای گه‌وره وه پێ یان وابوو ئه‌م سه‌ركه‌وتنه خوای گه‌وره پێ یانی به‌خشی وه ئه‌مان به‌نیازی ئه‌وه نه‌بوون ،هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیش پێ یان وابوو ئه‌م توانایه خوای گه‌وره پێیانی به‌خشی وه ،بۆیه كاتێك كه سه‌ریان به‌رز كرده‌وه پادشاكانی صه‌لیبی به‌لوت به‌رزی یه‌كه‌وه‌و داوای ئاویان ده‌كرد ،صهلاَحهدینی ئه‌یوبی ئاوێكی ساردی هێنا بۆیان وه پێ شیانی وت ئه‌مه واتای ئه‌وه‌نییه كه ئێوه ئه‌مان تان دراوه‌تێ نه‌خێر ئه‌مان تان نادرێتێ ،به‌ڵكو سوێندی خوارد بوو كه‌وا به‌ده‌ستی خۆی بیكوژێت ،چونكه قسه‌ی به پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وتبوو ،ئه‌وه بوو صهلاَحه دین به‌ده‌ستی خۆی ده‌یكوژێت و سه‌ری ده‌بڕێ له پێش چاوی هه‌موو یاندا وه پێشیان ده‌ڵێت ئه‌مه هه‌قی ئه‌و كه‌سه‌یه كه قسه به خوا و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌ڵێت ،به‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر ترس و بیم ودڵه‌ڕاوكێ چووه ناو دڵی صه‌لیبی یه‌كانه‌وه ،وه سه‌ربه‌رزی و عیزه‌تیش چوویه ناو دڵی موسڵمانه‌كانه‌وه.سه‌ركرده‌ی موسڵمان به‌و شێوه‌یه ده‌بێت ،هه‌ركه‌سێك به پاك و بێگه‌ردی ئیسلام هه‌ڵ نه‌گرێ وه‌ك صهلاَحهدینی ئه‌یوبی پاك وبێ خه‌وشی نه‌كات له فكری شیعه‌و صه‌لیبی هه‌موو ئه‌فكاره‌كانی تر موسته‌حیله سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئوممه‌ته (إن تنصروا الله ينصركم ويثبت أقدامكم).
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دامةزراندنى دةولَةتى ئةيوبى
كاروباری ناو ووڵاتی میسر سه‌قامگیر بوو بۆ (صلاح ا‌لدین)، خێزانه‌كه‌ی و باوكی (نجم ا‌لدین ئه‌یوب)ی هێنایه لای خۆی تاكو چیتر خه‌می لایان نه‌مێنێت و به‌خۆشی و به‌خته‌وه‌ری پێكه‌وه بژێن به‌هه‌مان شێوه‌ی چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر یوسف (علیه السلام) كه بوویه فه‌رمانڕه‌واو عه‌زیزی ناوچه‌كه باوك و براكانی هانیه لای خۆی، (صلاح ا‌لدین) به وه‌زیر مایه‌وه‌و هه‌موو كاروبار له‌ژێر ده‌ستی بوو تاكو كۆتا خه‌لیفه‌ی فاتمییه شیعه‌كان مرد له‌ساڵی (567 ك - 1171 ز)، به‌و شێوه‌یه ده‌وڵه‌تی فاتمیی كۆتایی پێ هات و ده‌وڵه‌تی نه‌وه‌ی ئه‌ییووب (ده‌وڵه‌تی ئه‌ییوبی) ده‌ستی پێ كرد.
(صلاح ا‌لدین)یش ناونرا به (الملك الناصر - ميرنشينی سه‌رخه‌ر)، وه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و ماڵه‌ی (اسد ا‌لدین شیركۆ)ی مامی تیایدا ده‌ژیا و پێی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی جێگیر كرد له ناوچه‌كه.
پاشان داوای كرد له (پادشا نورالدین زه‌نگی) كه براكانی بنێرێته لای خۆی، به‌ڵام نورالدین ڕازی نه‌بوو وه پێی ووت كه ده‌ترسم یه‌كێك له براكانت له قسه‌ت ده‌ربچن و ئیتر كار‌و باری ووڵات له‌لات تێك بچێت.
پاش ئه‌وه جارێكی تر خاچ په‌رستان هێزیان كۆ كرده‌وه‌و ویستیان سه‌رله‌نوێ هێرشێكی تر به‌رنه سه‌ر ناوچه‌كانی میسر، بۆیه نورالدین زه‌نگیش عه‌سكه‌ری كۆ كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵیاندا براكانی (صلاح ا‌لدین)ی نارد له‌ناویاندا (شمس الدولة) تۆران شاه، كه له (صلاح ا‌لدین)یش گه‌وره‌تره.
لێره‌دا (ابن اثیر) باسی ئه‌و ناخۆشیه‌ی نێوان نورالدین زه‌نگی پادشای شام و (صلاح ا‌لدین ئه‌یوبی) ده‌كات:
له‌ساڵی (567 ك - 1171 ز) شتێكی وا ڕووی دا نورالدین به‌رامبه‌ر (صلاح ا‌لدین) سارد و ناڕازی بوو، ڕووداوه‌كه‌ش له‌وه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه نورالدین نامه‌ی نارد بۆ (صلاح ا‌لدین) و فه‌رمانی پێ كرد كه هه‌رچی عه‌سكه‌ر و هێزی ناوچه‌ی میسر هه‌یه كۆ بكاته‌وه‌و بیانهێنێتبۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی خاچ په‌رسته‌كانی تیادایه‌و كردوویانه‌ته مۆڵگه وشاری خۆیانپێش هه‌موو شتێك به هێزه‌كه‌یه‌وه گه‌مارۆی شارۆچكه‌ی كه‌ره‌ك (الكرك) بدات و تا ئه‌میش به خۆی و هه‌رچی هێزی هه‌یه ده‌گاته ئه‌وێ و پێكه‌وه ده‌جه‌نگێن له‌گه‌ڵ خاچ په‌رستان و ناوچه‌كانیان ده‌ست به‌سه‌را ده‌گرن وبه‌هه‌تایی شوێنه‌واریان ناهێڵن له‌وێ..
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سةرةتايى كارةكانى
سه‌ره‌تا (صلاح ا‌لدین) له (20ی موحه‌ڕه‌م) ڕه‌زامه‌ندی خۆی نواند و به نورالدینی ڕاگه‌یاند كه ده‌رچوونه‌كه دوا ناكه‌وێت، لێره‌دا نورالدین كه‌وته كۆكردنه‌وه‌ی عه‌سكه‌ره‌كانی و هه‌موو هێزه‌كانی ئاماده كرد و چاوه‌ڕێی هه‌واڵ بوو له (صلاح ا‌لدین)ه‌وه كه كه‌وتبێته ڕێ و تاكو ئه‌میش بكه‌وێته ڕێ، كاتێك هه‌واڵی پێ گه‌شت كه‌وته ڕێ له دیمه‌شقه‌وه به‌ره‌و (كه‌ره‌ك) و گه‌یشته ئه‌وێ و چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی (صلاح ا‌لدین)ی ده‌كرد، به‌ڵام له ڕێگادا (صلاح ا‌لدین) نامه‌ی نارد بۆ نورالدین و داوای لێبوردنی لێ كرد كه ناتوانێت بگاته لای و هه‌واڵی خێرای پێ گه‌یشتووه به‌وه‌ی كاروباری ناو ووڵاتی میسر نائارام بووه‌ته‌وه‌و هه‌ندێ له شیعه عه‌له‌وییه‌كان ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ئه‌ستۆ چونكه هیچ هێز و چه‌كداری تیادا نه‌ماوه‌و هه‌موو كه‌وتوونه‌ته ڕێ، بۆیه ناتوانێت دوور بێت له میسر له‌ترسی ئه‌م كاره‌و وا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ میسر، به‌ڵام نورالدین عوزره‌كه‌ی لێ قبوڵ نه‌كرد، وه هۆی ئه‌وه‌ی كه (صلاح ا‌لدین) نه‌یویست خۆی بگه‌یه‌نێته ئه‌و شوێنه، هه‌ندێ له پیاو و كه‌سه نزیكه‌كانی ترساندیان له گه‌یشتن وچاپێكه‌وتنی به نورالدین، بۆیه كاتێك فه‌رمانه‌كه‌ی نورالدینی به‌جێ نه‌گه‌یاند، نورالدین به‌لایه‌وه گه‌وره بوو وه پێی ناڕه‌حه‌ت و دڵگران بوو، وه گومانی برد كه (صلاح ا‌لدین) یاخی بووه لێی و بڕیاری دا به‌هێزه‌وه بگاته میسر و ده‌سه‌ڵات بگێڕێنێته‌وه بۆ خۆی و (صلاح ا‌لدین) ده‌ربكات
ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته (صلاح ا‌لدین)، هه‌موو كه‌سوكاری له‌وانه باوكی (نجم ا‌لدین) و خاڵۆی (شهاب ا‌لدین الحارمي) و له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركرده‌كانی سوپاكه‌ی، پێی ڕاگه‌یاندن به نیازی نورالدین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی میسر لێی و مه‌شوره‌تی له‌گه‌ڵ كردن، به‌ڵام هیچ كه‌سێكیان شتێكیان نه‌ووت كه چی بكات، لێره‌دا توقیه‌ددین (تقي ا‌لدین)ی كوڕه‌زای هه‌ستا و ووتی: گه‌ر نورالدین بێت بۆ ئێره ده‌جه‌نگێین له‌دژی و به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه، هه‌ندێ له كه‌سوكاری هه‌مان ڕایان بۆ دروست بوو، به‌ڵام (نجم ا‌لدین)ی باوكی هه‌ستایه سه‌ری و لێی توڕه بوو وه په‌رچی ئه‌م ڕایه‌ی دایه‌وه و ووتی شتی وا نابێت، نجم الدینیش پیاوێكی لێهاتوو به‌سه‌لیقه‌ت بوو، به توقیه‌ددینی ووت دانیشه وتوڕه‌بوو لێی بگره جنێویشی پێ دا، ئینجا ڕووی كرده (صلاح ا‌لدین) و پێی ووت: من باوكتم و ئه‌وه شهاب الدینی خاڵۆته، ئایه له‌و باوه‌ڕه‌دایت له‌م هه‌موو خه‌ڵكه هه‌موو تۆیان خۆش بوێت و خێری تۆی بوێت وه‌كو ئێمه؟ (صلاح ا‌لدین)یش فه‌رمووی نه‌خێر، پێی ووت: ده‌ی والله گه‌ر من و خاڵۆت شهاب ا‌لدین چاومان به پادشا نورالدین بكه‌وێت هیچمان له‌ده‌ست نایات مه‌گه‌ر له‌به‌رده‌می بوه‌ستین و زه‌ویه‌كه له‌به‌رده‌ستی ماچ بكه‌ین، وه گه‌ر فه‌رمانمان پێ بكات بده‌ین له گه‌ردنت به شمشێر ئه‌وا ده‌یكه‌ین، بۆیه گه‌ر ئێمه وابین ئه‌بێت غه‌یری ئێمه چۆن بێت، له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌م سه‌ركرده و عه‌سكه‌رانه‌ی ده‌یبینی گه‌ر نورالدین ببینن هیچیان خۆی ناگرێت له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی مه‌گه‌ر دابه‌زێت و ماچی زه‌وی بكات له‌به‌رده‌ستی و ئه‌م ووڵاته‌ش هی ئه‌وه‌و ئه‌و تۆی داناوه تیایدا و گه‌ر بیه‌وێت تۆ لابه‌رێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات پێویستی به هاتنی خۆی ناكات به‌ڵكو به ناردنی كیتابێك فه‌رمانت پێ ده‌كات بڕۆیته خزمه‌تی و ووڵاته‌كه بداته ده‌ست كه‌سێكی تر، له‌كۆتاییدا به هه‌موو ئاماده‌بووانی ووت: هه‌ستن لامان و بڕۆنه‌وه و ئێمه مه‌مالیكی (نورالدین)ین و خزمه‌تكار و عه‌بدی ئه‌وین چی بوێت لێمان ئاره‌زووی خۆیه‌تی بیكات. له‌سه‌ر ئه‌م كاره هه‌موو بڵاوه‌یان پێ كرد و چه‌نده‌ها كه‌سی ئاماده‌بووی دانیشتنه‌كه ئه‌م هه‌واڵه‌یان له ژێره‌وه بۆ نورالدین نوسی.
پاشان نجم ا‌لدین به‌ته‌نها بوویه‌وه له‌گه‌ڵ (صلاح ا‌لدین) وپێی ووت: تۆ نه‌زانی و شاره‌زاییت كه‌مه، چۆن ئه‌م هه‌وو خه‌ڵكه كۆ ده‌كه‌یته‌وه‌و ئه‌وه‌ی له دڵتایه پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نیت، چونكه گه‌ر نورالدین بزانێت تۆ ڕێی لێ ده‌گریت له ووڵاته‌كه و گوێڕایه‌ڵی نیت ئه‌وا ده‌تخاته پێش هه‌موو كارێكه‌وه‌و به‌لایه‌وه گرنگ ده‌بێت لات به‌رێت .
خۆ نیازی لابردنتی هه‌بێت و بگاته ئێره كه‌س نابینیته‌وه له‌م هه‌موو عه‌سكه‌ره له‌گه‌ڵتا بمێنێت، به‌ڵكو ته‌سلیمی ئه‌وت ده‌كه‌ن، به‌ڵام پاش ئه‌م دانیشتنه پیاوانیخۆی هه‌واڵ و قسه‌كه‌ی منی پێ ده‌گه‌یه‌نن، تۆش نامه‌ی بۆ بنوسه و پێی ڕابگه‌یه‌نه كه هه‌ر پێویستیه‌كت هه‌بێت به لادانی من له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا(جه‌ناب)ێك بنێره (جه‌ناب ئه‌و پیاوه‌یه فه‌رمانی پادشا و ده‌سه‌ڵاتدار ده‌گه‌یانده شوێنه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی واته وه‌كو مه‌ئمور)، واته مه‌ئمورێك بنێرهپهتێك بخاته ملمه‌وه‌و بمهێنێته لات، چونكه گه‌ر ئه‌مه ببیستێت وازت لێ ده‌هێنێت ولات نابات به‌ڵكو ده‌ڕوات به‌لای ئه‌و كارانه‌ی تره‌وه‌ی گرنگتر بێت، به‌لایه‌وه، پاشان ڕۆژگار درێژه‌و خوای گه‌وره كاروبار ده‌بات به‌ڕێوه، ئه‌گینا وه‌الله گه‌ر نورالدین یه‌ك قامیشێكی شه‌كه‌ری ئێمه‌ی به‌زۆر بوێت من خۆم شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م تاكو ڕێی لێ ده‌گرم یان ده‌كوژرێم، ئه‌وه‌بوو (صلاح ا‌لدین)یش به‌قسه‌ی باوكی كرد. وه كاتێنورالدین بیستی كه (صلاح ا‌لدین) له فه‌رمانی ئه‌م ده‌رناچێت وازی لێ هێنا هه‌ره‌ك نجم ا‌لدین له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو، ئه‌مه‌ش باشترین بۆچون و چاكترینیان بوو.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هێرشی خاچ په‌رستان بۆسه‌ر ميسر
پاش ئه‌وه‌ی خاچ په‌رسته‌كان زانیان كاروباری میسر كه‌وتۆته ده‌ست (صلاح ا‌لدین) و ده‌ركی ئه‌وه‌شیان كرد كه چیتر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانیش له‌ناوچه‌كه‌دا كه‌وتۆته ژێر مه‌ترسی و بێگومان قه‌ڵا و شوێنه‌واریشیان له ڕه‌گه‌وه هه‌ڵده‌كێشێت به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و موڵكه‌ی وه‌ده‌ستی هێناوه، خاچ په‌رسته‌كان له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌كان یه‌كیان گرت و به‌نیازی ناوچه‌كانی میسر كه‌وتنه ڕێ، یه‌كه‌م جار ڕوویان كرده شاری (دمیاط) له باكوری میسر و هه‌موو چه‌ك و كه‌لوپه‌لی گه‌مارۆدانیان له‌گه‌ڵ خۆ هانی، كاتێك نورالدین زه‌نگی ئاگاداری شاڵاوی خاچ په‌رستان و ڕووكردنیان به‌ره‌و شاری (دمیاط)ی زانی یه‌كسه‌ر هێز وعه‌سكه‌ری نارده شارۆچكه‌ی كه‌ره‌ك (الكرك) كه یه‌كێك بوو له بنكه‌كانی خاچ په‌رستان به‌نیازی ڕێگرتن له شه‌پۆلیان وچیتر نه‌گه‌نه (دمیاط) به‌ئاسانی، به‌ڵام خاچ په‌رسته‌كان ڕێچكه‌كانیان گۆڕی‌و له‌ڕووی قه‌راغی ده‌ریاكانه‌وه ڕوویان كرده (دمیاط) و پاشان هێزه‌كانی نورالدین (كرك)یان به‌جێ هێشت و ویستیان بگه‌نه خاچ په‌رستان و بجه‌نگێن له‌گه‌ڵیان تا ڕێیان لێ بگرن، به‌ڵام فریایان نه‌كه‌وتن.
له‌لای (صلاح ا‌لدین)ینه‌وه‌ش كاتێك ئاگاداری مه‌به‌ستی خاچ په‌رستان بوو بۆ داگیركردنی (دمیاط)، خۆی ئاماده كرد بۆیان به هه‌رچیه‌ك له توانایدایه به چه‌ك و پیاو و كه‌ره‌سته، یه‌كه‌م هه‌نگاو یارمه‌تی نارده ناو شاره‌كه‌وه‌و په‌یمانی پێ دان كه فریایان ده‌كه‌وێت و هێز و چه‌كی زیاتریان بۆ بنێرێت گه‌ر خاچ په‌رسته‌كان بگه‌نه شاره‌كه.
كاتێك خاچ په‌رستان گه‌یشتنه سه‌ر شاره‌كه‌و هێزی موسڵمانان له ناوه‌وه‌ی شاره‌كه كه‌وتنه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و (صلاح ا‌لدین)یش له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌وه هێرشی بۆ هێنان، ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ش به ویست و ڕه‌حمه‌تی خوا به سه‌ركه‌وتنی عه‌سكه‌ری موسڵمانان كۆتایی پێ هات، فه‌زڵی گه‌وره‌ش پاش خوای گه‌وره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (صلاح ا‌لدین) كه وه‌كو وه‌زیرێك زۆر به دانایی پلان و نه‌خشه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی گێڕا، بۆیه هه‌رچی هێزی خاچ په‌رستان هه‌یه تێك شكا و هه‌موو مه‌نجه‌نیقه‌كانیان سوتێنرا و ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كداره‌كانیان كوژرا و هه‌موو چه‌ك و كه‌ره‌سته‌كانیان مایه‌وه بۆ موسڵمانان و خه‌ڵكی شاره‌كه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
صلاح الدين له ميسر
صلاح ا‌لدین له میسر و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی (فاطمي)یه‌كان له میسردا حوكمی (فاطمی) شیعه‌یی ده‌ڕۆشت به‌ڕێوه، وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بوو، له‌ولاشه‌وه خه‌لیفه‌یه‌كی فاتمی دانرابوو ته‌نها به‌ناو ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو كه دواهه‌مینیان ناوی (العاضد) یان (العاضد بامر الله) بوو، (شاور مجیر السعدی) بووه وه‌زیر و فه‌رمان ڕه‌وایی گرته ده‌ست به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد (ضرغام بن عامر بن سوار) ده‌سه‌ڵاتی لێ زه‌وت كرد و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا و كوڕه‌كه‌شی به‌ناو (طي بن شاور)ی كوشت، ناچار (شاور) ڕای كرد له‌ده‌ستی و میسری به‌جێ هێشت و ڕووی كرده شام و هاواری برده لای پادشای دادوه‌ر نورالدین زه‌نگی له مانگی ڕه‌مه‌زان ساڵی (1163ز - 558 ك)، له‌ولاشه‌وه (ضرغام) هانای برده لای (عموری)ی گاور پادشای بیت المقد‌س، مه‌لیك نورالدین سوپایه‌كی ئاماده كرد به‌ره‌و میسر به سه‌ركردایه‌تی اسدالدین (شێركۆ كوڕی شازی) بۆ گێڕانه‌وه‌ی شاور بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، وه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو عه‌سكه‌ره‌كه بوون صلاح ا‌لدین بوو له‌ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (26) ساڵیدا بوو، هه‌رچه‌نده صلاح ا‌لدین وه‌كو یاریده‌ده‌رێكی مامی ڕۆشتبوو بێ ئه‌وه‌ی حه‌ز بكات به‌و ڕۆشتنه‌ی، مه‌لیك نورالدین له ناردنی ئه‌م سوپایه‌ش دوو ئامانجی هه‌بوو:
یه‌كێكیان: گێڕانه‌وه‌ی حه‌قی (شاور) بوو چونكه هاواری بۆ هێنابوو وه داوای یارمه‌تی لێ كردبوو.
دووهه‌میان: ده‌یویست هه‌واڵ و باری میسر بزانێت، چونكه هه‌واڵی پێ ده‌گه‌شت كه میسر زۆر لاوازه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌و حاڵ وباری زۆر نا ڕێكه، بۆیه ویستی ڕاستێتی ئه‌م شتانه له‌نزیكه‌وه بزانێت.
پادشا نورالدین زه‌نگی زۆر پشتی به (اسد ا‌لدین شێركۆ) ده‌به‌ست چونكه پیاوێكی زۆر ئازا و بلیمه‌ت بوو، جگه له‌وه‌ش خاوه‌ن زانست و ئه‌مانه‌ت پارێز بوو، بۆیه ئه‌و كاره‌ی پێ ڕاسپارد و (اسد ا‌لدین)یش كوڕه‌زاكه‌ی واته (صلاح ا‌لدین)ی خسته پێشه‌وه‌ی سوپاكه‌ی و (شاور)یش له‌گه‌ڵیاندابوو، هه‌موو دیمه‌شقیان به‌جێ هێشت به‌ره‌و میسر له‌ساڵی (1163 ز - 559 ك) و له ئه‌نجامی چه‌ند شه‌ڕێكدا به شكست هێنانی (ضرغام) و كوژرانی ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌وه له میسر له مانگی ره‌جه‌بی هه‌مان ساڵ كاتێكیش شاور گه‌شته ئامانج و ئاواته‌كه‌ی و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات و هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی جارێكی تر به‌رپا كرده‌وه، خیانه‌تی له اسد ا‌لدین شێركۆ كرد كه خۆی و سوپاكه‌ی بۆ یارمه‌تی ئه‌م مابوونه‌وه.. ئه‌وه‌بوو شاور ئه‌م جاره هاواری برده لای خاچ په‌رسته‌كان و داوای كۆمه‌كی لێیان كرد له‌دژی اسد ا‌لدین، ئه‌وانیش به سوپایه‌كی گه‌وره‌تره‌وه هاتن به‌ره‌و میسر و سوپاكه‌ی (اسد ا‌لدین)یان گه‌مارۆدا له ناوچه‌ی (به‌لبیس)و ناچار گه‌ڕایه‌وه بۆ شام، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی میسری بینیبوو وه هه‌موو ناوچه و بارێكی ئاشنا بوبوو وه ئه‌وه‌شی ده‌زانی كه میسر ده‌وڵه‌تێكه به‌بێ پیاوه‌و و هه‌موو كاروباره‌كان ته‌نها به فێڵ و هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌ڕوا به‌ڕێوه، بۆیه چاوی تێ بڕیبوو. پاش مانه‌وه‌ی له شام به ماوه‌یه‌ك بیری ده‌كرده‌وه له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و میسر و خۆی بكاته پادشای ئه‌و ناوچه‌یه و له‌هه‌مان كاتدا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كه درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پادشا نورالدین زهنگییه فراوانتر بكات، ئه‌مه‌ش له ساڵی ( 1166ز - 562 ك) بوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ش خۆی و پادشا نورالدین ئاگاداری ئه‌و خیانه‌ته‌ی شاور بوون كه هێزی خاچ په‌رستانی هێنایه ناو میسر له‌دژی ئه‌مان، بۆیه ترسی ئه‌وه‌یان لێ نیشت كه خاچ په‌رستان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر میسردا و پاشان هه‌موو ناوچه‌كانی تریش بهێننه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و ببنه مه‌ترسیه‌ك بۆ ئه‌مانیش.
اسد ا‌لدین جارێكی تر سوپایه‌كی ئاماده‌كرد و پادشا نورالدین زه‌نگی هه‌موو سوپاكانی تری خۆیشی خسته به‌رده‌ستی له‌گه‌ڵ (صلاح ا‌لدین)یش، له‌هه‌مان كاتدا كه اسدالدین و سوپاكه‌ی به‌ره‌و میسر ڕۆشتن هێزی خاچ په‌رستانیش كه‌وتنه ڕێ به‌ره‌و میسر، لێره‌دا فاتمییه‌كان (شاور و میسریه‌كان) له‌گه‌ڵ خاچ په‌رستاندا هه‌موو ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر (اسدالدین) و چه‌نده‌ها شه‌ڕ و پێكدادان ڕووی دا..
پاش ئه‌وه (صلاح ا‌لدین) به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و شاری ئه‌سكه‌نده‌ریه‌و له‌وێدا گه‌مارۆ درا له‌لایه‌ن شاور و فاتمییه‌كانه‌وه له‌ساڵی (نیسان/ 1166 - جماد الاخره/ 562ك)، پاشان اسد ا‌لدین گه‌ڕایه‌وه له‌ڕووی (صعید)ه‌وه به‌ره‌و شاری (بلبیس) و له‌وێدا سازش كرا له‌گه‌ڵ شاور و خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئه‌و كاته ڕێیان دا به (صلاح ا‌لدین) بگات پێی و ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و شام.
پاش ئه‌وه اسدالدین بۆ جاری سێهه‌م گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و میسر، ئه‌م جاره‌ش هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خاچ په‌رسته‌كان هه‌رچی هێزیان هه‌بوو به سوارچاك و پیاده‌وه ڕوویان كردبووه میسر بۆ داگیركردنی یه‌كجاره‌یی و به‌بێ گوێدان به‌و عه‌هد و په‌یمانه‌ی هه‌یانبوو له‌گه‌ڵ میسریه‌كان و اسدالدین كه پێشتر ڕێككه‌وتبوون به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزه‌كانیان ڕوو نه‌كاته ناوچه‌كانی میسر.. ئه‌م هه‌واڵه‌ش كاتێ گه‌یشته اسدالدین و نورالدین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئارامیان نه‌ما و به‌په‌له ویستیان خۆیان بگه‌یه‌ننه میسر و ڕێ بگرن له شاڵاوی هێرشه‌كانی خاچ په‌رستان، پادشا نورالدین زه‌نگی به‌هه‌موو پاره‌و سامان و پیاوه‌كانی هێزی كۆ كرده‌وه به‌ڵام خۆی نه‌یتوانی بڕوات بۆ میسر نه‌وه‌ك ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌میش له شام بكه‌وێته به‌ر هێرش، وه اسدالدین به خۆی و ماڵی و هه‌موو براو كه‌سوكاری و پیاوه‌كانی به‌شدارییان كرد له‌م ڕۆشتنه به‌ره‌و میسر.. بن شداد ده‌ڵێت: سوڵتان (صلاح ا‌لدین) پێی ووتم من له‌هه‌موو كه‌س زیاتر له‌و جاره‌دا پێم ناخۆش بوو به ده‌رچوونم به‌ره‌و میسر، وه له‌گه‌ڵ مامم به‌ئاره‌زووی خۆم ده‌رنه‌چووم، ئه‌مه‌ش مانای فه‌رمووده‌كه‌ی خوایه كه ده‌ڵێت: (وعسى أن تكرهوا شيئا وهو خير لكم) (البقرة:216).
كاتێك شاور زانی كه هه‌موو خاچ په‌رستان كه‌وتوونه‌ته ڕێ به‌ره‌و داگیركردنی یه‌كجاره‌یی میسر و له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ناچار جارێكی تر هاوار و هانای هێنایه‌وه به‌ر اسد ا‌لدین و ئه‌میش به په‌له به سوپاكه‌یه‌وه گه‌یشتنه ناو میسر له‌ساڵی ( 1168ز - 564ك)، بۆیه كاتێك خاچ په‌رسته‌كان به گه‌یشتنی (اسدالدین)یان زانی بۆ میسر كه به ڕێككه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ میسرییه‌كان ئیتر هیچیان بۆ نه‌مایه‌وه‌و به‌سه‌رشۆڕی گه‌ڕانه‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
02-28-2015
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پاش ئه‌وه اسدالدین مایه‌وه له میسر خۆی و سوپاكه‌ی بۆ به‌رگریكردن له ناوچه‌كه و له‌و كاته‌شدا میسر له‌ژێر حوكمی فاتمی شیعیی بوو، شاور وه‌زیر و ده‌سه‌ڵاتداری فاتمی ماوه‌ی جارێك ده‌هاته لای و به‌ڵێنیشی پێ دابوو كه هه‌رچه‌ند پاره‌و سامانیان خه‌رج كردووه بۆیان بگێڕێته‌وه به‌ڵام شاور ئه‌م به‌ڵێنه‌شی نه‌برده سه‌ر. وه اسد ا‌لدین به‌وه‌شی زانی كه شاور هه‌رجاره‌و یاری به ئه‌م و به خاچ په‌رسته‌كان ده‌كات، وه بۆی یه‌كلا بوویه‌وه كه ئارامی و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ووڵاتدا سه‌قامگیر نابێت هه‌تا شاوور له‌سه‌ر حوكم بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش شاور ده‌سه‌ڵاتدارێكی زۆر دڵڕه‌ق و سته‌مكار بوو ته‌نانه‌ت خه‌لیفه‌ی فاتمییه‌كانیش (العاضد) شكاتی لای اسدالدین كردبوو له‌ده‌ستی، بۆیه اسدالدین بڕیاری دا به كوشتنی شاور، ئه‌وه‌بوو كوشتی و خۆی بوویه وه‌زیری میسر له به‌رواری (19/12/1168ز - 17ی/ ربیع الاول/ 564 ك) وه له‌قه‌بی (الملك المنصور أمیر الجیوش)ی لێ ناونرا، له‌و كاته‌وه بووه فه‌رمانڕه‌وای ووڵات و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆی و (العاضد) به خه‌لیفه‌ی فاتمیی مایه‌وه‌و (صلاح ا‌لدین)یش هه‌موو كارێكی به‌ڕێوه ده‌برد كه پێی ڕابسپێردرایا به‌هۆی به‌توانا و لێهاتویی و زانستی و ئه‌و سیاسه‌ته زیره‌كانه‌ی هه‌یبوو، ده‌سه‌ڵاتی اسدالدین تاكو (23/3/1169ز - 22ی/ جماد الاخره/1178 ك) به‌رده‌وام بوو واته ته‌نها چه‌ند مانگێك و له‌و به‌رواره‌شدا كۆچی دوایی كرد.
مێژووناسان ده‌ڵێن كاتێك اسدالدین (شێركۆ) كۆچی دوایی كرد وه‌زاره‌ت و ده‌سه‌ڵات هاته ژێرده‌ستی سوڵتان صلاح ا‌لدین (یوسف بن أیوب) كه ناونرا به (الملك المظفر صلاح ا‌لدین)، ئه‌میش ده‌ستی كرد به جێگیركردن و به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ووڵاتدا ئه‌وه‌بوو دڵی هه‌موو خه‌ڵكی ڕ‌اكێشا به‌لای خۆیدا به‌و سیاسه‌ت و كارامه‌ییه‌ی هه‌یبوو، بووه جێی بڕوای هه‌مووان به دادپه‌روه‌رێتی و دڵپاكێتی، یارمه‌تی هه‌موو هه‌ژارانی ده‌دا و سوپاسی خوای زۆر ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ت و به‌هرانه‌ی خوا پێی داوه‌و خۆی دووره‌په‌رێز گرت له خۆشی وڕابواردنی دونیا و له‌جیاتی ئه‌وه خۆی ئاماده كرد بۆ دوو به‌ره، به‌ره‌ی ده‌ره‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خاچ په‌رستان و ڕزگاركردنی ناوهچه داگیركراوه‌كانی موسڵمانان و به‌ره‌ی ناوه‌وه له نه‌هێشتنی ئه‌و بیر و ده‌سه‌ڵاته‌ی فاتمییه شیعه‌كان هه‌یانه له‌ناو میسردا و بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی سوننی. پێدراوێكی زێڕیی ناوی دواهه‌مین خه‌لیفه‌ی فاتمی (العاضد)ی له‌سه‌ره ئه‌وه‌بوو له به‌ره‌ی ناوه‌وه ده‌ستی پێ كرد و گه‌وره پیاوانی خه‌لیفه‌ی فاتمی دوورخسته‌وه له قاهیره وده‌سه‌ڵاتی لێ لاواز كردن و له‌جێی ئه‌واندا كه‌سانی خۆی دانا و شوێنه گرنگه‌كانی هه‌ر به پیاوانی خۆی ڕاسپارد و تا ڕادده‌یه‌ك خه‌لیفه‌ی فاتمی دوورخسته‌وه له خه‌ڵكی و له ووتاری هه‌ینیشدا له دوعاكردن پاش ناوی خه‌لیفه‌ی فاتمی ناوی نورالدین محمود زه‌نگی پادشای شام ده‌هات. تاكو جارێكیش له‌لایه‌ن فاتمییه‌كانه‌وه پیلانێكیان گێڕا بۆ كوشتنی (صلاح ا‌لدین) له كۆتایی ساڵی (1169ز – 564 ك) به‌ڵام سوپاس بۆ خوا پێی زانی و پیلانگێڕه‌كه‌ی له‌ناوبرد، وه گه‌وره‌ترین هه‌نگاوی كێشا بۆ له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی فاتمیی و دامه‌زراندنی مه‌زهه‌بی سوونی له‌جێی مه‌زهه‌بی شیعه، بۆیه سێ ساڵی خایاند تاكو به‌ته‌واوه‌تی بگاته ئه‌و ئه‌مانجه‌ی و له‌پێناویدا چه‌نده‌ها قوتابخانه‌ی دامه‌زراند بۆ خوێندنی مه‌زهه‌بی سوننی، قوتابخانه‌ی (الناصریة) بۆ خوێندنی مه‌زهه‌بی شافعی یه‌كه‌مین قوتابخانه‌بوو (صلاح ا‌لدین) دایمه‌زراند، پاشان قوتابخانه‌یه‌كی تری كرده‌وه بۆ خوێندنی مه‌زهه‌بی مالكی، پاشان كه‌سوكاری و پیاوانی دهوڵهتهكهشی شوێنی كه‌وتن له‌دروستكردنی قوتابخانه بۆ خوێندنی مه‌زهه‌بی سوننی.
پاشان هه‌ستا به دانانی (صدر ا‌لدین عبدالملك بن درباس الشافعي) به قازی و قازیه شیعه‌كانی لابرد له‌سه‌ر كار، به‌و شێوه‌یه مه‌زهه‌بی سوننی ده‌سه‌ڵات و هێزی گرته‌وه ده‌ست و مه‌زهه‌بی فاتمیی ئیسماعیلی شیعه‌یی به‌ره‌و ئاوابوون و لاوازی ڕۆشت و هیچ پشتیوانی نه‌ما له میسر.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 02:49 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|