بێ تۆ
به گوێچکه‌مدا ده‌چرپێنی :
به‌جێت دێڵم ...
ئه‌وسا ته‌مێ له‌به‌رپێمدا
ڕاده‌خه‌یت و
بێده‌نگ ده‌ڕۆی
باش ده‌زانی
تا شوێنه‌واری عه‌شقت مابێ
هیچ ڕێگایه‌ک
نامگرێته خۆی
(ژیان)
له گێژه‌وی
شه‌و و ڕۆژا
بۆ چنینی تان وپۆی ژین
له هه‌ودای بیر ڕانامێنین
له به‌ر چرای گۆنای مانگدا
له داوێنی شه‌وه‌زه‌نگدا
پرچی زێڕینی خۆره‌تاو
ده‌هۆنینه‌وه و
ده‌یپه‌تێنین
له به‌ربه‌یانێکی لیخندا
به‌بێ ڕۆحی له قه‌دپاڵێ
خۆمانی پێ
ده‌خنکێنین
دێڕێک قه‌مچی و شووخاڵێک چه‌خماخه
له‌م گۆڕه پان و
به‌رینه‌دا
به‌ده‌م هه‌راو زه‌نای زه‌مانه‌وه
بووکێ
به پێڵاوی ڕکێفه‌وه
به نه‌رمه‌ڕێی خانی زینا
تێده‌په‌ڕێ و
کچێنی به دیواری خانه‌وه هه‌ڵده‌واسێ
زاواش له ته‌لاری گوێی گادا
له کارتاسیس دانابه‌زێ
منیش هه‌موو شه‌وێ
به ئه‌سپێکی به‌فرینه‌وه خه‌وده‌بینم
هۆ که‌رته لانه‌وازه‌که‌ی ڕۆحم
چه‌نده به قه‌و
له گۆمی هه‌وه‌سی نێرێکا سه‌ما ئه‌که‌ی
چه‌نده به قیزه‌وه
له بیلبیله‌ی هزری منا خۆت دائه‌شۆی
تۆزێ هێور
ئه‌م بیلبیله
سپێنی په‌نجه‌ره‌یه‌که
که تێیدا
گشت باڵنده‌کان
به هێڵی بێ ڕه‌گه‌زیدا
پیاسه ئه‌که‌ن
تۆ چ له چه‌خماخه ئه‌چوێی
یان ئه‌و قه‌مچییه‌ی
نیچه
دێڕه بیری پێ ئه‌نووسێ
ڕه‌نگه هێنده‌ی باڵای سه‌رچۆپی گرێک
که ده‌سرۆکه‌ی فواره‌ی خوێن نادابه که‌س
هۆ که‌رته لانه‌وازه‌که‌ی ڕۆحم
ئه‌مشه‌و به باڵای شه‌هیدێکه‌وه نووستم
خه‌ونی به سه‌بووری ڕه‌شه‌باوه ئه‌بینی
له جۆلانه‌ی دیوه‌خان و
چوارئێسکه‌ی داهۆڵه‌کان ئه‌دوا
منیش به‌دوای زه‌نده‌قی خۆمدا ده‌گه‌ڕام و
خه‌وی پاپۆڕه‌کانم
به لکه‌ی شه‌پۆله‌کانه‌وه گرێ ئه‌دا
چه‌نده له ئامێزی
بێ وره‌ییدا گه‌ڵا ئه‌که‌ی
شه‌که‌تی داڕمانی شه‌وگه‌ڕی
میچی ئه‌م شه‌وه‌زه‌نگه به‌رته‌سکه
له به‌ژنی هیچ ڕۆچنه و
گزنگێکت شه‌ته‌ک نادا
ئای چه‌نده گڕکانی ته‌رکی زه‌وی و
ڕمبازێنی که‌ڵکه‌ڵه‌کانی مێشکت
به لێواری سنووره‌وه هه‌ڵده‌په‌سێری
تۆ له ئاسمان و زه‌وی چده‌زانی؟
مرۆڤ تا ده‌رکه‌ی ئاسمان گاڵه‌نه‌دا
له بزرکردنی ڕێگه‌ی ژیان نابێته‌وه
تۆ
که ده‌ست له گراویی خاک و
هه‌وره‌گرمه و
ساتێ برووسکه‌ی ده‌م نمه‌باران و
به‌ژنی نه‌رم و نیانی به‌فر هه‌ڵناژه‌نی
چیته له بووکه بارانه و
خه‌ونی ته‌ڕ و
فه‌لسه‌فه‌ی پیاوێکی فێدار و
ڕۆڵی ژنه ئه‌ویندارێکی ژیان
هۆ که‌رته لانه‌وازه‌که‌ی ڕۆحم
هێنده به ڕق
پرێسکه‌کانم تووڕ مه‌ده
پیت به پیت و
وشه به وشه‌م
له دڕکستانی ترس و
که‌ناره‌کانی زه‌لکاو و
قووڵه برینان هه‌ڵگوێزیوه
حه‌زه‌کانم بیرت له باڵی فریشته ئه‌سوێن
ئه‌و باڵانه‌ی به شه‌قژنیان
له گۆنای خۆشه‌ویستی ده‌شنێن و
سریوه‌ی ژیان وه‌ڕێ ئه‌خه‌ن
به‌ڵکوو بڵێی :
مرۆڤ فریشته‌یه گه‌ر
باڵه‌کانی بداته ده‌ست بای خۆسه‌ویستی
هۆ که‌رته لانه‌وازه‌که‌ی ڕۆحم
خه‌رمانانی ئه‌مساڵیش
مێرووی ڕۆحم
خسته ناو ده‌غڵ و دانی حه‌زه‌کانتان
ئه‌وه‌ی پۆل پۆل
مه‌لی وه‌ک خۆت
له سه‌ر دڵی مێژوو هه‌ڵیان ڕشت
ده‌نک ده‌نکم ترووکاندن
ئاخ چ پووچه‌ڵستانێکه کێڵگه‌ی حه‌زتان
له سه‌ر لێوی وه‌رز و ساڵا
وشه‌یه‌کم نه‌هاته گوێ
ئه‌وکاتانه‌ی که ده‌بن کۆ
بڵێن بۆ گۆڕینی کێڵگه‌ی حه‌زمان
وره و زاتمان خستۆته گۆ