بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 07-01-2012
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ئاوڕێک که‌ ده‌م هاژێنێ، خۆی یان شمشاڵه‌که‌ی؟


ئاوڕێک که‌ ده‌م هاژێنێ، خۆی یان شمشاڵه‌که‌ی؟

زانکۆ خه‌لیفه



شمشاڵ، جۆرێک نه‌ی فلێزی لێوه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ خاوه‌نی شه‌ش کونه‌ درێژایی نیزیک به‌ 40 سانته
به‌ هه‌وا لانی ده‌نگه‌وه‌ له‌ ڕیزی سازه‌کانی"گڕ"(بم) و ئاوازی تایبه‌ت به‌ خۆی.
ماکی شمشاڵ له " مزوار " ه که جۆرێک ئالیاژی زه‌رده و له تێکه‌ڵبوونی0/85 "قه‌ڵایی" و 0/15 "مز" پێک دێت ؛ له‌ رابردوودا بۆ سازکردنی سه‌ماوه‌ری ڕه‌ژی ، ده‌ستاونگ و جامیلکه که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرت ، هه‌ڵبه‌ت هۆی ده‌ست نیشانکردنی " مزوار " بۆ ماکی شمشاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر سووکی و جوانی بوون و هه‌روه‌ها زریکاندن و دژه ژه‌نگی ئه‌م جۆره‌ ئالیاژه‌یه‌‌.
ناوچه‌ی کوردستان هه‌ر به‌زووه‌ ئاوێته‌ی ده‌نگی شمشاڵ بووه‌ و شێوه‌ ژه‌نینی ئه‌و ئامرازه‌ وه‌ک به‌رزایی و نه‌ویه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ له‌ به‌رزی و نزمبوونه‌وه‌ دایه .
قادر عه‌بدوڵڵا زاده له ساڵی 1295ی هه‌تاوی له ئاوایی" کولیجه‌" ی سه‌ر به‌ شاری مه‌هاباد چاوی به‌ دنیا هه‌ڵێنا و بۆ ماوه‌ی چه‌ن ساڵێک له‌ ناوچه‌ی " مه‌حاڵی ئاختاچی " مایه‌وه . باب و براکانی شاره‌زای ژه‌نینی شمشاڵ بوون، ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ مام قادر هه‌ر له سه‌ره‌تای مناڵیه‌وه‌ هۆگری شمشاڵ ببێت. به‌ڵام باب و برایه‌کانی له‌ فێرکردنیدا که‌مته‌رخه‌میان ‌نواندووه‌ و هیچ سه‌رنجێکیان پێنه‌‌داوه‌‌ و ته‌نانه‌ت بۆ هیچ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یه‌کیش به‌شدارییان نه‌‌داوه‌.
مام قادر ده‌گێڕێته‌وه‌: " باب و برایه‌کانم منیان پێ منداڵ بوو، فێریان نه‌ده‌کردم، ده‌گه‌ڵ خۆیان بۆ ئێر و ئه‌وێیان نه‌‌ده‌بردم، منیش ناچار ده‌گریام، له‌‌بیرمه ڕۆژێکیان ئه‌وه‌نده‌ گریام هه‌تاکوو له‌ په‌نا دیوارێک خه‌وم لێکه‌وت و ده‌‌خه‌ومدا ده‌نگێک پێی وتم : عه‌بدولقادر .. عه‌بدولقادر .. هه‌سته‌ مه‌گری...... هه‌سته........ شمشاڵ بژه‌نه ، منیش راچڵه‌کیم و به‌ خێرایی ده‌ستم کرد به شمشاڵ ژه‌نین ......دیتم ئیتر عه‌بدولقادری جاران نه‌مابووم "
خۆی ئاماژه به شمشاڵه‌که‌ی ده‌کا و ده‌ڵێ: " له‌ سه‌رتاسه‌ری کوردستان شمشاڵی ئاوا چاکی لێ نییه ئه‌وه‌ شتێکی بێ هاوتایه مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له سه‌ت و بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ، ئه‌و کات که‌ لاو بووم له‌ "سه‌ید"ێکم کڕی به 5 قڕانی ئه‌و کات ".
مام قادر‌ هه‌تا ته‌مه‌نی هه‌ژده‌ ساڵی هاوڕێ ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی وه‌رزێری و ئاژه‌ڵداری و پاشان بۆ‌ ماوه‌ی دوو ساڵ بووه‌ به شوان ،له‌و ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا به‌رده‌وام له چیا و دۆڵ و ده‌وه‌ن، مه‌شق و راهێنانی کردووه‌. هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌و کات مامۆستا و گوێبیستی شمشاڵه‌که‌ی مام قادر‌، ته‌نیا هه‌ر خۆی بووه‌. له‌ ئاکامدا توانی ببێت به‌ شمشاڵ ژه‌نێکی لێهاتوو و کارامه‌. هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ هه‌تاکوو هه‌نووکه‌ بژیوی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌ رێی ژه‌نینی شمشاڵه‌که‌یه‌وه‌ دابین کردووه‌.
ڕه‌زاسووکی و هێمنی و له‌سه‌ره‌خۆیی ئه‌و مرۆڤه به‌ بلیمه‌ته‌ واده‌نوێنێ که‌‌ " شێخ محه‌ممه‌دی شه‌مسه‌دینی " ناسراو به – شێخ محه‌ممه‌دی بورهان –نازناوی " قاله مه‌ڕه‌ " ی بۆ هه‌ڵبژێرێ‌.
قاله مه‌ڕه‌،‌ شاری" بۆکان"ی بۆ‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی دیاری ده‌کات و هه‌تا ئێستاش هه‌ر له‌م شاره‌ خنجیلانه درێژه‌ به‌ ژیانی خۆی ده‌دا.
له ساڵی 1370ی هه‌تاوی زه‌ماوه‌ندی کرد که‌ خاوه‌نی دوو کوڕی دووانه به‌ ناوه‌کانی " محه‌ممه‌د" و "ئه‌حمه‌د"ه .
هه‌ر له‌ کاتی لاویه‌تیه‌وه‌ به ژه‌نینی ئاهه‌نگه‌ فۆلکلۆره‌کانی ناوچه‌ی موکریان خه‌ریک بووه و خۆی

ده‌ڵێ : " زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری فۆلکلۆری ناوچه‌م له‌ به‌ر بوو، ئێستاش پیر بووم و زۆرم وه‌بیر نه‌ماون " له ناو گشت ئاهه‌نگه‌کاندا به‌یتی " کانبی خواز " ی له‌ لای خۆشه‌ویستره‌ ( به‌یتێکی حیماسی کوردییه؛ ده‌و به‌یته‌ دا " کانه‌بی فه‌قێ وه‌یسه " ده‌گه‌ڵ " ئه‌حمه‌د خانی نامی" - یه‌کێک له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و کاتی شاری مراغه – ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه‌ ؛ له‌‌ ئاکامدا هه‌ر دووکیان به‌ ده‌ستی یه‌ک ده‌کوژرێن " خواز"یش خوشکی "کانه‌بی"یه که‌ پاش مردنی کاکی به شینگێڕی پێیدا هه‌ڵده‌ڵێ ".
‌ قاله مه‌ڕه‌ له شاری بۆکان هه‌تا به‌ر له‌‌ ئێستا، بۆ دڵی خه‌ڵک شمشاڵی لێداوه‌ و خه‌ڵکیش هه‌ر که‌سه‌ و به‌پێی‌ توانای خۆی یارمه‌تیان داوه‌‌ و هێندێ جاریش سه‌ردانی شاره‌کانی سه‌قز و مه‌هابادی ‌کردووه‌ و به‌ شمشاڵه‌ جوانه‌که‌ی بلاوێنه‌ره‌وه‌ی دڵه‌ پڕ له‌ کۆڵه‌که‌ی خه‌ڵکانی سه‌رشه‌قام و کۆڵان و ناخی ژووره‌ ته‌نیاییه‌کان‌ ‌بووه‌ و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش زۆر زوو له‌ ناو دڵی خه‌ڵکدا جێی خۆی ده‌کاته‌وه‌ و له‌ زاری خه‌ڵکه‌وه‌ ناوی مامه‌ قاله‌ به‌ خۆوه‌ ده‌گرێ.
به هۆی بایه‌خی و جوانی ژه‌نینی شمشاڵه‌که‌ی، مامه‌ قاله‌ له زۆر کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شداری ده‌درێت و ئێستاش خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵات و ڕێزنامه‌یه. بۆ وێنه :
له ساڵی 1371 ی هه‌تاوی براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین و بنه‌ڕه‌تی ترین نه‌ی ژه‌نی له وڵاتی ئاڵمان بووه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ به‌ هۆی هێندێ کێشه‌ و گرفتی تایبه‌ته‌‌وه هه‌لی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بۆ نه‌ره‌خساوه‌ .
له ساڵی 1379 ی هه‌تاوی یادواره‌ی هه‌له‌بجه له‌ شاری ئیلام و هه‌روه‌ها له ساڵی 1380 ی هه‌تاوی له یادواره‌ی قوربانیانی ئه‌نفال له شاری سوله‌یمانیه به‌شداری کردووه‌ .
له ساڵی 1381 ی هه‌تاوی له شاری بۆکان مه‌راسیمی ڕێزلێنانی لێ گیراوه‌.
له ساڵی 1384 ی هه‌تاوی له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆک کۆماری ئێراق " جه‌لال تاڵه‌بانی " سه‌ردانی کوردستانی ئێراق کردووه‌ و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی تایبه‌تی پێبه‌خشراوه‌.هه‌روه‌ها شایانی باسه‌ که‌ مامه‌قاله‌ خاوه‌نی ده‌یان ڕێزنامه و مێداڵیای تره‌.

جامعه فرزانگي و سعادت مي يابد كه خو اندن، كار روزانه اش مي باشد" . سقراط


زۆربه‌ی سووڕه‌‌کانی قورئانی پیرۆز به‌ شمشاڵ لێده‌دا و خۆی ده‌ڵێ : " هه‌ر ئه‌وه‌ بۆته خۆشه‌ویستی من له‌ لای خه‌ڵک و له‌ لای که‌سایه‌تیه‌ ئایینیه‌کان " .
به‌ لای زۆربه‌ی خه‌ڵک و ته‌نانه‌ت خوودی"مام قادر"یشه‌وه‌،گه‌ر ئاوڕێکی بنه‌ڕه‌تی له‌و هۆنه‌ره‌ نه‌درێته‌وه‌
به‌ مردنی " قاله مه‌ڕه " شمشاڵیش ده‌مرێ و ئه‌وه‌ش خه‌سارێکی گه‌وره‌ به‌ مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی ده‌گه‌یه‌نێ. مام قادر خۆی وه‌سیه‌تی کردووه له‌ دوای کۆچکردنی، شمشاڵه‌که‌ی- که زیاتر له سه‌ت و بیست ساڵ مێژوویه‌تی- ئاراسته‌ی مووزه‌ی شاری هه‌ولێر بکرێت .
به‌داخه‌وه‌ هۆنه‌رمه‌ند قاله‌مه‌ڕه‌ دوای ژه‌نینی 75 ساڵ شمشاڵ بۆ دڵی گه‌له‌که‌ی، به هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی " CVA " – وێستانی مێشک- چاوه‌کانی ته‌م گرتوویانه‌ و توانای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ ماڵ لێبڕاوه‌ و هه‌ر به‌و هۆیه‌ش‌ گوڕ و تینی جارانی نه‌ماوه.


سه‌رچاوه‌کان:


- فه‌رهه‌نگی فارسی – کوردی زانکۆی کوردستان – ماجێد مه‌ردووخ ڕووحانی ( هه‌ر سێ به‌رگه‌که‌ی )
پێگه‌ی ویکی پیدیا
به‌سه‌رهاتێک له ژیانی پیاوێک که بۆ دڵی خه‌ڵکی کوردستان شمشاڵ ده‌ژه‌نێ – سالار ئه‌شعه‌ری – پێگه‌ی زیگ زاگ
( سپاس له بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا قاله مه‌ڕه به‌ تایبه‌ت کاک محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵازاده)


م : Govarî Hejên
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 06:26 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها