زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و ....
kurdish culture |
09-08-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کورته چیروک
کورته چیروک
به‌ناوی خوای گه‌وره
هه بوو ،،نه بوو،له دارستانێكی زۆر ڕازاوه
ووجۆان دا،قه له ڕه شێک ده ژیا که زۆری حه زله ژیان بوو ئاۆات وئاره زووی ئه
وه بوو که جۆانترین وڕازاۆه ترین په ڕووباڵی له نێو هه مووباڵه ند ه کان هه بێ
له م دارستانه جۆانه دا گه لێک باڵه نده وگیانهوهری جۆراۆجۆر ده‌ژیان
.
قه ل ویستی په ڕ ه جۆانه کانی به هه مۆوان نیشان بدات هه‌ڵ فڕی و له
سه‌ر دارێکی زۆربه رز نیشته وه چاووی به که‌رۆیشک کهۆت وویستی
قسه‌ی بۆبکات کهلهناکاۆ ڕاۆچییه كی دی
که ده یوویست که رۆێشک ڕاۆ بکا.
قه ل ئه ۆه نده ترسابوو که له بیری چوو بۆ چی چووه بۆ لای که رهیشک
چه‌ندڕۆژ دیمه‌نی که روێشک وڕاۆچی له‌به‌رچاو گوم نه ده‌بوو.
قه‌ل بیری کرده‌وه‌که گیانه وهرپێویستی به‌دۆست ویارهه ڤاڵ هه یه قه‌ل فڕی
وفڕی تاههڤاڵێکی چاک بۆخۆی بدۆزێتهوهقهلهڕهش
ماندووبرسي
بهئاسماندادهگهڕا
کهدیسانهچاوی بهکهروێشک که‌وت به‌خێرایی هات بۆلای وپرسی
ئهوهتۆزییندووی کاک که‌روێشک؟
که‌روێشک
به‌ڵێ ،زۆرسوپاست ده‌که‌م که‌منت له‌مه‌ترسی مردن ڕزگارکرد
قه‌ل:پێت خۆشهببی به‌هه‌ڤاڵ ودۆستی من؟
کهرۆێشک :به‌ڵێ منیش زۆرم پێ خۆشهدۆستێکی ئازا‌و چاکیوهکووتۆم ببێ
وهرهببین به‌دۆست وهه‌مووکات یه‌کترین له‌مه‌ترسی دووژمن ئاگاداربکه‌ینه‌وه
.
که‌روێشک وقه‌ل لهوهکهتوانیبوویان هه‌ڤاڵ ودۆستی چاک بدۆزنه‌وه
زۆرخۆشحاڵ بوون وده‌ستیان به‌گۆرانی وهه‌ڵپه‌ڕکێ کرد قه‌ل به‌ره‌و ئاسمان
فڕی وبه‌ده‌نگی به‌رز ده‌یوت
قاڕقاڕ ،قاڕقاڕ ،ههمووببن ئاگادار
یاری باش زۆرچاکتره
،
لهجۆانترین پهڕووباڵ
تــــــــــــــهواو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|
11-26-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بالوولی زانا و بالوولی شێت کاتێ که منداڵ بوون زۆر هار بوون و، ئازاری خه‌ڵکیان ده‌دا. خه‌ڵکیان بێزار ده‌کرد. ئه‌وان زۆر قۆشمه بوون. بالوولی شێت سواری چێوێکی درێژ یا قامیشێ ده‌بوو و تاوی ده‌دا و، به هات و هاوار ده‌یوت: ئه‌مه ئه‌سپی منه. ئه‌مه ئه‌سپی منه. بالوولی زاناش به شوێنی‌دا هه‌ڵده‌هات و قاڵه قاڵی ده‌کرد. بالوولی دێوانه هێنده هات و هاواری ده‌کرد که ده‌راوسێیه‌کان ده‌نگی بێزارییان به‌رز بووه‌وه.
ژنێ هاته‌ده‌ر سه‌یری کردن و وتی: ده‌بێ به‌ڵایه‌ک به سه‌ر ئه‌م که‌لله شێتانه بێنم که چی ئیتر خه‌و و حه‌سانه‌وه‌ی خه‌ڵک تێک نه‌ده‌ن.
ژن چوو ته‌نووری هه‌ڵکرد و و دوو گله نانی دروست کرد. ده‌وای کرده ناو نانه‌کان، تا بیانداته بالوولی شێت و بالوولی زانا، تا بیخۆن و بمرن و، ئیتر له کووچه و کۆڵاندا هات و هاوار نه‌که‌ن. ژن نانه‌کانی هێنا و بالوولی زانای بانگ کرد و پێی وت: ئه‌م نانه گه‌رمانه بگرن و بیخۆن. نه‌زرم کردووه. یه‌کێکیان بۆ تۆ و ئه‌وه‌که‌شیان بۆ باڵوولی شێت.
بالوول نانه‌کانی وه‌رگرت. ناوه‌ڕاستی هاوین بوو. هه‌وا زۆر گه‌رم بوو. وتیان: باشتر وایه که بڕۆین له کناری چه‌م و ئاوه‌که مه‌لێ بکه‌ین و پاشان نانه‌کانمان بخۆین.
ئێستا له‌و لاوه ببیسین که کوڕه‌کانی ئه‌و ژنه‌ی که ده‌وای کردبووه ناو نانه‌که بۆ هه‌ر دوو بالوول، له ده‌شت و بیاوان گه‌ڕابوونه‌وه و تینوو و برسی بوون. ده‌یانویست له قه‌راخ چه‌م و ئاوه‌که نه‌ختێ بحه‌سێنه‌وه و پاشان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو دێ.
بالوولی دانا و بالوولی شێت چاویان پێیان که‌وت و، به‌زه‌ییان پیاندا هاته‌وه. بالوولی زانا وتی: وه‌رن ئه‌م نانه گه‌رمه بگرن، ژنێ نه‌زری کرد بوو و پێی داین، ئێوه بیخۆن.
ئه‌وان حه‌فت که‌س بوون که هه‌ر حه‌فتیان کوڕی ئه‌و ژنه بوون. هه‌ر کامیان تیکه‌یه‌ک نانیان خوارد و ده‌ست به جێ هه‌ر له‌وێ مردن.
بالوولی شیت به بالوولی زانای وت: ئه‌و ژنه ده‌رمانی کردووه‌ته ناو نانه‌کان، بۆیه هه‌موویان مردن. وه‌ره با ئه‌م نانه‌ش بخه‌ینه ناو ئاوه‌که و بڕۆین. ئه‌گه‌ر لێره به جێی بهێڵین ره‌نگه سه‌گێ بێت و بیخوا و ئه‌ویش بتۆپێ.. نانه‌که‌یان خسته ناو ئاوه‌که و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو دێ.
بالوولی شێت له حاڵێکدا که سواری ئه‌سپه دارینه‌که‌ی بوو، کووچه و کۆڵانی پڕ کردبوو له ته‌پ و تۆز و به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌کرد و ده‌یوت: هه‌ر که‌س هه‌ر کارێ بکا، به خۆی ده‌کا. خوه‌ڵ به سه‌ر خۆیدا ده‌کا.
بالوولی شێت ئه‌سپی خۆی تاو ده‌دا و، به ده‌نگی به‌رز گۆرانی ده‌وت. ژن له ماڵ هاته‌ده‌ر و گه‌ڕایه‌وه ژووره‌وه. سه‌یری کرد کوڕه‌کانی نه‌هاتنه‌وه. هه‌واڵیان به ژنه‌که دا که کوڕه‌کانی له بان چه‌م و ئاوه‌که مردوون.
ژن خه‌ڵکی کۆ کرده‌وه‌و هه‌موویان چوون بۆ سه‌ر چه‌م و ئاو. سه‌یریان کرد به‌ڵێ، هه‌ر حه‌فت کوڕی ژنه‌که مردوون. ئه‌م لا گه‌ڕان، ئه‌و لا گه‌ڕان هیچیان نه‌دیت. تا سه‌ره‌نجام سه‌یریان کرد ئه‌و نانانه‌ی که ژنه‌که بۆ خۆی کردوونی، له ناو ئاوی چه‌مه‌که‌ن. ژن دای به سه‌ری خۆیدا و وتی: خۆم به خۆمم کرد، له‌عنه‌تم لێ بێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-30-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیرۆکی 2 هاوڕێ..
دوو گه‌شتیار که‌شتییه‌که‌یان به‌هۆی باوبارانێكی زۆر تونده‌وه شكاو نوقمبوو،ته‌نها دوو پیاو توانیان خۆیان بگه‌یه‌ننه ته‌نیشت جه‌زیره‌یه‌كی بچووك تا ڕزگاریان بوو.
ئه‌و دوو پیاوه ته‌ماشایان كرد كه‌وا ناتوانن هیچ بكه‌ن له‌و جهزیرهیهدا،به‌یه‌كتریان وت:باشتره داوای یارمه‌تی له‌خوای گه‌وره بكه‌ین،ڕێكه‌وتن وه ده‌ستیان كرد به پاڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه نزای كام یه‌كیان گیرا ده‌بێت،هه‌ریه‌كیان چوونه سوچێكهوه ده‌پاڕانه‌وه.
یه‌كه‌میان،داوای خواردنی له‌خوای گه‌وره كرد،ئه‌وه‌بوو بۆ سبه‌ی دره‌ختێك ڕوا كه میوه‌ی گرتبوو،كابرا میوه‌كانی خوارد،كه‌چی له‌سه‌ر به‌شی كابرای دووه‌م هیچ نیشانه‌یه‌ك نه‌بوو.
بۆ هه‌فته‌كه‌ی تر،پیاوی یه‌كه‌م داوای له خوای گه‌وره كرد تا كه‌سێكی له‌جنسی به‌رامبه‌ر پێببخهشێت،به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو بۆ سبه‌ی كه‌شتیه‌كی تر نوقمبوو ته‌نها ئافره‌تێك ڕزگاری بوو وه گه‌یشته لای پیاوه‌كه،به‌ڵام پیاوی دووه‌م هیچ كه‌سێك نه‌هات بۆ لای.
بۆ جاری سێیه‌م و كۆتایی،پیاوی یه‌كه‌م داوای كرد كه‌وا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ڕزگاریان بێت،ئه‌وه بوو سبه‌ی كه‌شتیه‌ك هات و له‌ته‌نیشت جهزیرهكهوه له‌نگه‌ری گرت،پیاوه‌كه وستی له‌گه‌ڵ خێزانی‌دا بڕوات وه پیاوی دووه‌م هه‌ر له‌و جێگه‌یه جێبێڵێت.له پێش خۆیه‌وه ده‌یوت:گومان له‌وه‌دا نیه كه پیاوی دووه‌م شایسته‌ی ئه‌وه نیه بۆیه هیچ نزاكانی وه‌رنه‌گیراوه،چوونكه وایه هه‌ر له‌وێ بمێنێت باشتره.
كاتی جوڵه‌ی كه‌شتیه‌كه،ده‌نگێك له ئاسمانه‌وه هاواری كرد:بۆچی هاوڕێكه‌ت له‌و جهزیرهیهدا جێ دێڵیت؟
وه‌ڵامی دایه‌وه:ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی كه به‌ده‌ستم هێناوه هه‌مووی هی خۆمه و هه‌مووی خۆم داوام كردووه له‌خوا.
داواكاریه‌كانی ئه‌و كه قبوڵ نه‌بووه،كه‌واته به‌دڵنیاییه‌وه مافی ئه‌وه‌ی نیه له‌گه‌ڵم بێت.
ده‌نگه‌كه ئه‌وی سه‌رزه‌نشت كرد:هه‌ڵه‌ت كرد،كاتێك كه ته‌نها داواكاریه‌كانی ئه‌وم جێبه‌جێ ده‌كرد.ئه‌و هه‌موو نیعمه‌ته گه‌یشتۆته ده‌ستی تۆ.
پیاو به‌سه‌رسوڕمانه‌وه پرسی:ئایا ئه‌و چ داوایه‌كی لهتۆكردووه كه ده‌بێت سوپاسی بكه‌م؟
ده‌نگه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه:ئه‌و پیاوه‌ی هاوڕێت داوای له من كردووه كه ته‌نها داواكاریه‌كانی تۆ جێبه‌جێ بكه‌م!
كۆتـــــــــایی
ئه‌بێت ئێمه بزانین كه نیعمهتهكانمان به‌هۆی داواكاریه‌كانی خۆمانه‌وه ته‌نها به‌ده‌ست ناهێنین،به‌ڵكو داواكاری خه‌ڵكانی تره بۆ ئێمه ده‌كرێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
11-30-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
به‌یانیه‌ک سه‌رقاڵ بووم به کار کردنه‌وه کات نزیکی 8:30 بوو پیرێک هاته ژووره‌وه که ده‌رده‌که‌وت ته‌مه‌نی 80 ساڵ بێت
هاتبوو بۆ تداوی کردنی برینه‌که‌ی..
وتی::زۆر په‌له‌مه،،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتژمێر 9 که‌سێک چاوه ڕێم ده‌کات..
منیش کورسیه‌کم بۆ دانا و هه‌ندێک گفتوگۆم کرد له‌گه‌ڵی،
لێم پرسی::ئایا به‌م به‌یانیه کێیه چاوه‌ڕوانت ده‌کات وا هێنده‌ت په‌له‌یه؟!
وه‌ڵامی دایه‌وه وتی::ئه‌چم بۆ سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه نه‌فسیه‌کان بۆ خواردنی نانی به‌یانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌م ..
پاشان پرسیم::هۆکاری چونی هاوسه‌ره‌که‌ت چییه بۆ سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌کان؟؟
وتی::له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌که توشی نه‌خۆشی الزهامیر(لاواز بوونی بیر)بووه..
له‌کاتی ئه‌م قسانه‌دا ته‌واو بووم له گۆڕین و ته‌واو کردنی برینه‌که‌ی،
پرسیم::ئایا هاوسه‌ره‌که‌ت توشی دڵه‌راوکێ ده‌بێت ئه‌گه‌ر تۆزێ دوا بکه‌ویت؟؟
وه‌ڵامی دایه‌وه::ئه‌و ئێستا نازانێت من کێم ،،ناتوانێت بمناسێته‌وه وا ماوه‌ی 5 ساڵ تێپه‌ڕی~
وتم سه‌یره::ئێستا ئه‌ڕۆیت بۆ خواردنی نان له‌گه‌ڵی هه‌موو به‌یانییه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نازانێت تۆ کێیت؟؟
پیاواکه پێکه‌نی وتی::ئه‌و من ناناسێت،،به‌ڵام من ئه‌زانم ئه‌و کێیه،،،
فرمێسکه‌کان له‌چاوانم هاته خواره‌وه کاتێک که ڕۆیشت
وتم به خۆم:: ((ئه‌مه ئه‌و جۆره خۆشه‌ویستییه‌یه که من ئه‌مه‌وێت له ژیانم.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-04-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کێ مام تۆفیقی ده‌نگزل ده‌ناسێت؟
من ئه‌و ڕۆژه‌ی هاتمه ژووری سه‌ره‌وه‌ی ماڵی کاک تۆفیقی ده‌نگ زل و ژووره بێکهڵکهکهیم به‌کرێ گرت، قه‌ت ئه‌وه نه‌ده‌هات به خه‌یاڵمدا که سێ ساڵی تر نابات من ده‌بمه خاوه‌ن ماڵ.من تازه له زانکۆ وه‌رگیرابووم، به‌ڵام له‌به‌ر سهرهێشهکهم( میگرێن) نه‌مده‌توانی له ژووره‌کانی ناوخۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوتهمهنێکمدا بژیم، ئێمه له ته‌مه‌نێکدا بووین که به‌هه‌موو شتێکی دونیا پێده‌که‌نین و گاڵته‌مان به‌هه‌موو که‌سێک ده‌هات، بۆیه سهرهێشهکهی منیش ده‌بووه مایه‌ی فشقیاتی هاوڕێکانم و به قسه‌ی دوکتۆر به‌ره‌و خراپتری ده‌بردم، بۆیه پێشنیاری ئه‌وه کرا که دوور له ده‌نگه ده‌نگ و جڕت و به‌زمی شه‌وان، من له ماڵێکدا بتوانم ژوورێک به‌کرێ بگرم و به هێمنی بژیم و خوێندنه‌که‌م ته‌واو بکه‌م. به هۆی خزمێکمانهوه که کاک تۆفیقی له دووره‌وه ده‌ناسی و وتی زۆر پیاوی چاکه، ئه‌ی بۆ پێی ده‌ڵێن ده‌نگ زل؟ تۆ حه‌قت چییه به سه‌ره‌وه، دوایی خۆت پێی ده‌زانی.که‌مێک ده‌نگی زله و هیچی تر، ژوورێکی هه‌یه، گه‌ر ده‌ته‌وێ بچۆ بۆ لای، بزانه ده‌یدا به قوتابی ته‌مه‌نی تۆ؟ جا من چونکه مانگی یه‌که‌مم له ژووری ناوخۆ بردبووه سه‌ر و له‌ناو چه‌قه‌نه‌و فیکه و دووکه‌ڵی جگه‌ره‌دا نه‌مده‌توانی هیچ بخوێنمه‌وه، بۆیه یه‌کسه‌ر چوومه لای کاک تۆفیق و وه‌ک په‌پووله‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌میدا وه‌ستام، په‌پووله‌یه‌ک که هیچ گوڵ وچیمه‌ن و دڕک و باخ و خاشاکێک دڵی نه‌یه‌ت ده‌ری بکات.په‌پووله‌یه‌کی بێ باوک و دایک که ئه‌گه‌ر په‌نایه‌کی نه‌بێ گوڵه‌کان دهیماشنهوهو سروه‌ی شه‌ماڵ دهیڕفێێت، من قه‌ت کوڕێکی فێڵزان نه‌بووم، به‌ڵام چونکه پێویستم به ژوورێک بوو،زۆر فه‌قیر خۆم پێشان دا. ئه‌ویش هه‌ر سه‌یری کردم و سه‌یری کرد، سه‌ری هێنا و سه‌ری برد، وتی باشه وه‌ره پێشم که‌وه.
من کوڕێک بووم، ته‌واو بڕوام به زانست بوو، بۆیه ئه‌و کاته‌ی که هاوڕێکانم به زۆر منیان خسته به‌رده‌می ئه‌و ژنه‌ی که له نزیک زانکۆوه ده‌ستی خه‌ڵکی ده‌گرته‌وه، له پێکه‌نیندا سه‌رم خه‌ریک بوو وه‌ک شووتییه‌ک قاش بێت، هه‌ر ده‌می هه‌ڵهێنایه‌وه قسه‌که‌م له ده‌می وه‌رگرت و وتم ده‌زانم ده‌ڵێی چی خانم!من سه‌فه‌رێکم له‌به‌رده‌مدایه، قیتاره‌که ئه‌و هه‌موو ڕێگه‌یه‌ی بڕیووه‌و هاتۆته به‌ر ده‌رگا، هه‌ندێ که‌س ڕقیان لێمه‌و حه‌سوودیم پێ ده‌به‌ن،ماوه‌یه‌کی تر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بم و پاره‌کانم وه‌ک دیوار هه‌ڵده‌چنم، کچێکم خۆش ده‌وێ و یه‌کێکی تر ده‌بێ به نسیبم ودوای چوار منداڵ هه‌میشه‌ش خه‌ون به‌وه‌ی یه‌که‌مه‌وه ده‌بینم. له‌گه‌ڵ هه‌ر دێڕێکیش له‌مانه هاوڕێکانم وا قاقایان لێ ده‌دا، وه‌ک ته‌ماته سوور ببوونه‌وه، خانمیش وه‌ک قسه‌کانمی پێ خۆش بێ، وتی چی تر؟ وتم: ده‌بم به خاوه‌نی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان،مه‌یموون و پڵهنگم له ئه‌فریقاوه بۆ دێ، هه‌ر به هه‌لیکۆپته‌ر بۆم داده‌به‌زێنن،زه‌ڕافه‌م به په‌ڕه‌شووت بۆ شۆڕ ده‌که‌نه‌وه، پڕی ده‌که‌م له مارو دووپشک، شه‌وێک که‌سانێک که حه‌سوودیم پێ ده‌به‌ن، ده‌رگاکانی ده‌شکێنن و هه‌موویان به شاردا به‌ره‌ڵا ده‌که‌ن، ئه‌وانیش خه‌ڵک ده‌خۆن و پێیانه‌وه ده‌ده‌ن، ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌که‌ن و منیش ئه‌مر ده‌که‌م ته‌قه له ئاژه‌ڵه‌کان بکه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌کوژرێ، ده‌کوژرێت و ئه‌وه‌شی ده‌گیرێ، له‌به‌ر پێکه‌نین هیچ ووشه‌یه‌کم بۆ نه‌هات، تا هاوڕێیه‌کم بۆی ته‌واو کردم و وتی ئه‌وه‌شی ده‌گیرێ هه‌ر ده‌کوژرێ، ئیتر هه‌موومان دامانه‌وه قاقای پێکه‌نین و له ناو ئه‌م پێکهنینانهدا خانم به ده‌نگێکی کزه‌وه وتی، نا، تۆ له‌وه ده‌چێ به‌م نزیکانه خانوویه‌ک ببێ به نه‌سیبت،هه‌ر ته‌واو به هیچ و خۆڕایی. ئیدی دوای ئه‌وه‌ش که خانمی دهستگرهوهمان به جێ هێشت تا نیوسهعاتیش پێکه‌نینه‌که به‌ری نه‌دابووین.
جا ئه‌و کاته‌ی که بۆ یه‌که‌م جار کاک تۆفیق منی به‌سه‌ر قاڵدرمه‌کاندا سه‌ر خست تا ژووره‌که‌م پێشان بدات و کلیله‌کانی سه‌ره‌وه‌م پێ بدات، نه‌مده‌زانی سێ ساڵ نابات من ئه‌و به‌سه‌ر هه‌مان قاڵدرمهدا به‌ره‌و خواره‌وه ڕایی ده‌که‌م و کلیله‌کانی خواره‌وه‌شی لێ وه‌رده‌گرم. ژوورێک بوو، ده‌توانم بڵێم په‌ڕپووت ترین ژووری دونیا.من به‌هۆی نابووتی ژیانمه‌وه ژووری په‌ڕپووتم زۆر بینیووه ، هه‌ر له ماڵی خۆمان و زۆربه‌ی خزمه‌کانمه‌وه، تا ده‌گاته هاوڕێ نزیکه‌کانم که هه‌یانبوو ده که‌س له ته‌نها ژوورێکدا. به‌ڵام به‌م جۆره‌ی ژووری سه‌ره‌وه نا. هه‌موو جارێک که ئاو ده‌هاته‌وه و ده‌ڕژایه تانکییه‌که‌ی سه‌ره‌وه، سه‌قفه‌که‌ی به جۆرێک ده‌له‌رایه‌وه ده‌ترسام به‌سه‌رمدا بڕووخێت. دیواره‌کانی وه‌ک حه‌سیر ته‌نک، به ڕه‌شه‌بایه‌کی قایم وه‌ک ژوورێکی له مقه‌با دروستکراوی منداڵانه ده‌چوو به ئاسماندا، په‌نجه‌ره‌ی تیا نه‌بوو، به‌ڵام کۆمه‌ڵێ درزی تیا بوو وه‌ک په‌نجه‌ره به‌کارده‌هێنرا،ژووره‌که‌م تێکه‌ڵییه‌ک بوو له به‌رد و خشت و کارتۆن و نایلۆن و سیکۆتین و پووش و ته‌پاڵه‌و سابوونی ڕه‌قی. من خۆشم سه‌رم له‌وه ده‌رنه‌کرد که بۆ کلیلی دامێ، خۆ ده‌رگاکه‌ی داتبخستایه و داتنهخستایه وه‌کو یه‌ک بوو. هه‌فته‌ی یه‌که‌م ده‌ستێکی باشم پێدا هێناو کردمه شوێنێک بتوانم نیمچه ژیانێک تیا بژیم. من هه‌موو ڕۆژه‌که له زانکۆ بووم و ته‌نها ئێواران دره‌نگ بۆ نووستن ده‌گه‌ڕامه‌وه. له ماوه‌ی سێ ساڵدا ته‌نها شتێک که زۆرتر بێزاری ده‌کردم ده‌نگی زلی کاک تۆفیق بوو، به تایبه‌تی به‌یانیان زوو که خه‌به‌ری ده‌بووه‌وه و له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا قسه‌ی ده‌کرد، هه‌ر شتێکی ده‌وت ، هه‌ر ده‌تووت له ژووره‌که‌ی مندا ده‌یڵێت، نه‌ک ئه‌وه به‌ڵکو به قسه‌کردنی، هه‌موو گه‌ڕه‌ک خه‌به‌ری ده‌بووه‌وه. من له ژیانمدا خه‌ڵکی ده‌نگ زلی زۆرم بینیووه،ئێمه خۆمان هه‌ر میلله‌تێکین به ده‌گمه‌ن به ده‌نگی نزم قسه ده‌که‌ین، به‌ڵام به‌و جۆره‌ی تۆفیقه فه‌نی بروا ناکه‌م هه‌بێت. که له حه‌وشه به ژنه‌که‌ی ده‌وت: به‌یانیت باش، گوێم لێ بوو به ده‌یه‌ها که‌س له گه‌ڕه‌ک هاواریان ده‌کرد، کاک تۆفیق جارێ زووه، ماڵت ئاوا بێ، وازی لێ بێنه با نیو سه‌عاتی تریش بخه‌وێت، من ماوه‌ی سێ ساڵ هه‌وڵی زۆرم دا ئه‌و شوێنه به‌جێبهێڵم و ژووری تر بگرم، به‌ڵام هه‌موو کاتێ که ده‌یانزانی گه‌نجێکی ته‌نیام، یه‌کسه‌ر بیریان بۆ شتی قۆڕ ده‌چوو، بۆیه ژووریان نه‌ده‌دامێ.لای ئێمه مرۆڤ ناتوانێ نه منداڵ بێ، نه گه‌نج، بۆئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا قبوڵت بکات ده‌بێ زوو گه‌وره بیت و ژن بێنیت وببی به پیاو، یان زوو ده‌وڵه‌مه‌ند بیت، من هیچیان نه‌بووم، بۆیه ده‌بوایه به ههورهگرمهکانی کاک تۆفیق ڕازی بم.هه‌ر چه‌ند ده‌نگی وا بوو، به‌ڵام خۆی تا بڵێی پیاوێکی باش بوو، به‌ڵام دڵڕه‌قی بازاڕ و گۆڕانی کت و پڕی خه‌ڵکی و مه‌یلی زۆریان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونێکی خێرا، که‌مێک ئه‌ویشی گرتبووه‌وه‌و له‌و دواییه‌دا ئه‌ویش فێر بوو بوو نرخی له‌سه‌ر جله‌کان نه‌ده‌نووسی، به‌ڵکو سه‌یری موشته‌رییه‌که‌ی ده‌کرد و هه‌ندێ جار دووقاتی ده‌ووت و ئینجا تۆزێکی لێ دادهشکان و به قازانجێکی زۆرتره‌وه دهیفرۆشتهوهو له‌دوای ههمووشتێکیشهوه پێش ئه‌وه‌ی پاره‌که وه‌ربگرێت، فێر بوو بوو ده‌یوت تووخوا با له‌سه‌ر خۆمان بێت.ڕۆژێ من به‌لای دووکانه‌که‌یدا تێپه‌ڕیم، گوێم لێ بوو یه‌کێ له‌مانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه دێنه‌وه، شتێکی لێ ده‌کڕێ، به‌ڵام کاتێ کاک تۆفیق ده‌ڵێ، با له‌سه‌ر خۆمان بێ، ئه‌ویش ده‌ڵێ ، به ڕاسته، ئێ ده باشه، ئه‌ویش شه‌قام به شه‌قام به ده‌نگه زله‌که‌یه‌وه دوای ده‌که‌وێ و ده‌ڵێ وه‌ڵلا کوڕه! درۆم کرد، گاڵته‌م کرد، سوعبه‌تم کرد، تۆ گاڵته نازانی؟ ئه‌ویش به ناچاری پاره‌که‌ی ده‌داتێ و ده‌ڵێ، ده‌نگت وا زل نه‌بوایه، پاره‌که‌م نه‌ده‌دایتێ، به‌س بۆیه پاره‌که‌ت ده‌ده‌مێ تا بچی نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی قوڕگت بکه‌یت و ئه‌و موکهبهرهیهی لێ ده‌ربکه‌ی. که هاته‌وه دووکان و منی بینی، وتی، ئه‌م سمێڵ تاشراوانهی ئه‌وروپا سوعبه‌ت نازانن، منیش وتم، منیش سمێڵم نییه، ئه‌ویش وتی، تۆ جارێ مووت لێ نه‌هاتووه، قسه مه‌که، سه‌ر زل!ئه‌وه یه‌که‌م جار و دووا جار بوو، شتێکی وا به من بڵێ، ده‌نا منی زۆر خۆش ده‌ویست و وه‌ک کوڕی خۆی سه‌یری ده‌کردم. له ماوه‌ی سێ ساڵدا هه‌چ کاتێ خواردنێکی خۆشیان بکردبایه که‌مێکیان بۆ ده‌هێنامه سه‌ره‌وه،
چه‌نده‌ها جار پانتۆڵ و تێ شێرت و کراسی به دیاری بۆ هێناوم. تا ئێواره‌یه‌کیان هاتمه‌وه‌و له دووره‌وه دراوسێکانم بینی و پێیان وتم که پیرێژن کۆچی دوایی کردووه، منیش وتم ئه‌ی بۆ له‌م دووره‌وه وه‌ستاون؟ وتیان ئه‌وه دوو سه‌عاته ده‌گری، زۆر به ده‌نگی به‌رز ده‌گری و گوێچکه ته‌حه‌مولی ناکات، دووکه‌س په‌رده‌ی گوێیان ته‌قیووه، چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین ژیر بێته‌وه، تا بچین بۆ لای.
کوڕی خۆم! من زۆر منداڵ بووم، ڕۆژێک له دێیه‌که‌ی خۆمان بوومه شوانی کۆمه‌ڵێک مه‌ڕ و ماڵات، له‌گه‌ڵ مه‌ڕ و بزنه‌کاندا ڕاکه ڕاکه‌و یاریم کردووه، چه‌ند ڕایان کردووه، منیش ئه‌وه‌نده، چی‌یان خواردووه، منیش ئه‌وه‌م خواردووه.هه‌ر چه‌ند من خۆم یادم نه‌ماوه، به‌ڵام شتێک ده‌دۆزمه‌وه وه‌ک فیکه، که فووی پیا ده‌که‌م ده‌نگێکی زلی لێ دێ،له ڕاکردنمدا ده‌په‌ڕێته قووڕگم و له‌شوێنێک جێگیر ده‌بێت، له دووری دووره‌وه ده‌متوانی مه‌ڕه‌کان بانگ بکه‌م، ئیتر هه‌موو که‌س باسی ده‌نگی منیان ده‌کرد، من خۆم ئه‌وه‌م بیره دایکم له ژووره‌وه هه‌میشه ده‌نگی زلی منی که بۆ ژنان و میوانان ده‌گێڕایه‌وه، ده‌یووت، کوڕه‌که‌م له‌گه‌ڵ بزنه‌کاندا گیایه‌کی خواردووه که وای کردووه ده‌نگی وا زل بێت،پاش ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک که منیان پیشانی دوکتۆر داوه، وتوویه‌تی که شتێکی تیایه، له‌گه‌ڵ قووڕقووراگهو گۆشت و ماسوولکه‌و کرکراگهدا وا چهسپیووهو بووه به یه‌ک، ناتوانێ به ئاسانی ده‌ریبێنێ، گه‌ر ده‌ریبێنێ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ژێکانی ده‌نگی بڕووشێنێ و بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌نگی له‌ده‌ست بدات.بۆیه باشتره وازی لێ بێنن،نانی باش بۆ قووت ده‌چێ و ڕێگریش نییه له هه‌ناسه‌ی. ڕۆژێ دێت و وه‌ک هه‌موو ئامێرێکی تر په‌کی ده‌که‌وێت و ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بۆ دێته‌وه.
دوکتۆر ڕاستی کرد، هه‌ر دوای مردنی ژنه‌که‌ی، کاک تۆفیق وه‌ک ڕادیۆیه‌ک کز بوو، به حاڵ نووزه‌ی ده‌هات، که قسه‌ی ده‌کرد، ده‌بوایه هیچ خشپه‌یه‌ک نه‌یه‌ت تا بزانی چی ده‌ڵێ،هه‌فته‌یه‌کی نه‌برد، ته‌واو پووکایهوهو وه‌ک پارچه سه‌هۆڵێک له‌به‌ر قرچه‌ی هه‌تاودا به‌جێمابێت، ئاوا توایه‌وه‌و زه‌عیف بوو، ژیانی به جۆرێک گۆڕا، که‌س نه‌یده‌ناسییه‌وه. ته‌واو بووه مرۆڤێکی تر، مرۆڤێکی وا ترسنۆک، که زیڕه له سێبه‌ری خۆی ده‌کات. من ده‌مزانی پیاوانی ئێمه به بێ ژنه‌کانیان ته‌واو ده‌بنه منداڵێکی گه‌وره که گۆره‌وییه‌کی خۆیان بۆ نادۆزرێته‌وه، به‌ڵام به‌م جۆره‌ی کاک تۆفیق قه‌ت نه‌مبینیبوو، چه‌نده‌ها جار به شه‌و ڕایده‌کرده سه‌ره‌وه‌و ده‌یوت که خواره‌وه شتێکی لێیه، که ده‌چووم، هیچ نه‌بوو،ده‌یووت یه‌کێک به ژووره‌کاندا هاتووچۆ ده‌کات. ماوه‌یه‌که نازانێ پشتێنه‌که‌ی له کوێیه، ته‌له‌ڤیزیۆنه‌که‌ی هه‌ندێ جار له خۆیه‌وه که‌ناڵه‌کانی ده‌گۆڕێت، ئه‌م شه‌و پیرێژن هاتۆته خه‌ونم و وتوویه‌تی ده‌بێ هه‌موو تێ شێرتهکانی دووکان به نیوه‌قیمه‌ت بفرۆشمه‌وه،رۆژی تر ده‌هات و سه‌د هه‌زاری له‌سه‌ر کورسییه‌که‌م به‌جێده‌هێشت و ده‌یوت، پیرێژن وتوویه‌تی، ئه‌وه دیاری ئه‌وه،جارێ منی برده خواره‌وه‌و وتی به گۆڕی ئه‌و ژنه ئازیزه‌م، ئه‌و گوڵدانه، هه‌فته‌یه‌که سه‌یری ده‌که‌م، له‌لای چه‌پی ته‌له‌ڤیزۆنه‌که بوو، ئێستا ده‌بینی لای ڕاسته.گوڵه‌کانم یه‌کێ دێ ئاویان ده‌دا، تاکه پێڵاوێکم به سێ سه‌عات بۆ نه‌دۆزرایه‌وه، دوایی له ئاوده‌ست بوو، من به پێڵاوه‌وه ناچمه ئاوده‌ست.یه‌کێ دێ و خواردنه‌کانم له سه‌لاجه‌که ده‌خوات.رۆژێ هاتمه‌وه‌و ئه‌م ناوه پیس بوو.ئیدی ئه‌و ڕۆژه هات، که قه‌ت چاوه‌ڕێم نه‌ده‌کرد، ئه‌و رۆژه‌ی که به جۆرێک له جۆره‌کان له شوێنێکی خه‌یاڵمدا مابووه‌وه، ئه‌ویش قسه‌ی دهستگرهوهکه بوو، کاک تۆفیق، هات و وتی کوڕم گوێ بگره! ئه‌م شه‌و پیرێژن هاتۆته خه‌وم و پێی وتووم، ڕۆڵه تۆفیق!تۆفیقی ده‌نگخۆش! ئه‌وه چی ده‌که‌یت؟ بۆ ژیانی خۆت، ئه‌وه‌ی که ماوه فڕێ ده‌ده‌یت؟ بۆ ناچیته‌وه بۆ دێکه‌ی خۆمان؟ له‌وێ ئێسته‌ش که‌سانێکی لێن که خۆشیانده‌وێیت،کچی مامه‌که‌ت ئێستاش چاوهڕیێت ده‌کات، بچۆ بیهێنه، زه‌ماوه‌ندێک بکه، ئه‌و هه‌موو زه‌وی وزاره‌ت هه‌یه، دووکانه‌که بفرۆشه‌و ئه‌م ماڵه‌ش بده به کوڕه‌که‌مان. منیش وتم،بۆ کێ؟ بۆ من. نا خاڵه حاجی سوپاس، من خانوو ناکڕم، کوڕم گوێ بگره ، تۆ ده‌زانی من ئه‌م خانووه‌م به چه‌ند کریووه؟ به 8 پارچه، بڕوا بکه،ئه‌و کاته کڕیم که هه‌موو که‌س له تاو گیانی خۆیان ڕایانده‌کرد،هه‌ر کاتی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 91، بڕوا بکه، 8 پارچه. من ده‌یده‌م به تۆ، پیرێژن وتوویه‌تی، ئاخر من نامه‌وێ، من 8 پارچه‌شم بۆ په‌یدا ناکرێ، کوڕم من پاره‌م له تۆ ناوێ ، به‌س هه‌ر وا ده‌نووسین8 پارچه. دڵم مه‌شکێنه، ئه‌وه داوای پیرێژنه. به‌یانی ده‌چین بۆ تاپۆ، وه‌ره‌و حه‌قت نه‌بێ.چووم له‌گه‌ڵیا، تا دووسه‌د ژوور خۆم گرت و هێزم پێ نه‌ما، وتم کاک تۆفیق زۆری ماوه؟ پێکه‌نی و وتی سێ سه‌دی تری ماوه،ئه‌مانه بۆیه وا ده‌که‌ن تا نه‌که‌س زه‌وی بکڕێ و نه که‌س موڵک بفرۆشێت. چه‌ند رۆژێکی پێ چووتا ته‌واو بوو، چووینه به‌ر ده‌می مودیری تاپۆ و سه‌یرێکی کرد نووسراوه 8 پارچه، وتی ئێوه گاڵته‌مان پێ ده‌که‌ن، کاک تۆفیق وتی، نا قووربان، حهدمان چییه؟ به‌ڕێوه‌به‌ر وتی، به 8 پارچه، تۆ تێکچووی، ئه‌ویش ووتی جارێ نا، به‌ڵام که‌مێکم ماوه، به‌ڕێوه‌به‌ر سه‌یرێکی کرد و هه‌موو فایله‌که‌ی دراند و ووتی گه‌ر عاقڵیت و تێک نه‌چوویت، هه‌موو مهعامهلهکهم له سه‌ره‌وه بۆ بکه‌ره‌وه. کاک توفیق وتی به‌سه‌ر چاو، هاتینه ده‌ره‌وه‌و وتم خاڵه حاجی با وازی لێ بێنین، من خانووم ناوێ، من جارێکی تر هه‌زار کۆشکم بده‌نێ تاقه‌تی ئه‌و هه‌موو ژووره‌م نییه، وتی کوڕم! تۆ حه‌قت نه‌بێ، هه‌مووی خۆم دهیکهمهوهو دێم به شوێنتا، دوای چوار ڕۆژ چووینه‌وه به‌ر ده‌می به‌ڕێوه‌به‌ری تاپۆ.
پێکه‌نی و وتی ئه‌وه تۆی؟ سه‌یرێکی فایله‌که‌ی کرده‌وه‌و دیسان نرخه‌که‌ی بینییه‌وه و وتی، هه‌ر به 8، له‌وه زیاتر نا؟ به‌ڵی هه‌ر به‌وه‌نده،به منی وت، تۆ پاره‌ت داوه‌تێ، وتم نه‌خێر، به‌وی ووت، ئه‌ی تۆ پاره‌ی خۆت وه‌رگرتووه، کاک تۆفیق وتی به‌ڵێ، پێکه‌نی و ئیمزای کرد و هاتینه ده‌ره‌وه،وتی پیرۆزت بێ،فرمێسک له چاومدا بوو، وتم، سوپاسی تۆ و پیرێژن ده‌که‌م،وتی سوپاسی ناوێ کوڕم، بچۆوه بۆ ماڵه‌وه، من که‌مێک ئیشی دووکانم ماوه‌و دێمه‌وه کلیله‌کانت ده‌ده‌مێ، دوای نیوه‌ڕۆ هاته سه‌ره‌وه و خواحافیزی لێ کردم و له‌سه‌ر قاڵدرمه‌کان که به‌ره‌و خواره‌وه دێین، کلیله‌کانی خواره‌وه‌شی پێ دام وئیتر من کاک تۆفیقم نه‌بینییه‌وه.
ئه‌وه ئێستا بۆ ساڵێک ده‌چێ، من زانکۆم ته‌واو کردووه،هه‌ر به‌دوای ئیشدا ده‌گه‌ڕێم و ده‌ستم ناکه‌وێت، له‌م شاره‌دا زانکۆش ته‌واو بکه‌ی، بێ واسته هیچ شوێنێک ناتگرێته خۆی، منیش که‌س ناناسم. ماوه‌یه‌که سهرهێشهکهم پیس زیادی کردووه،هه‌ندێ جار دونیا به به‌رچاومه‌وه ده‌خولێته‌وه. ئاگام له خۆم نییه و هه‌میشه ده‌ڵێی سه‌رخۆشم. بڕیارێکم داوه خانووه‌که‌م بفرۆشم و ئه‌م شاره جێ بهێڵم،به ته‌ماشم زۆر به هه‌رزان بیفرۆشم، بێگومان به هه‌شت پارچه‌که‌ی مام تۆفیقی ده‌نگخۆش نا، به‌ڵام وا به هه‌رزان ده‌یفرۆشم که هه‌ر یه‌که‌م مشته‌ری پاره‌که بخاته مشتمهوهو خۆشم هه‌موو ئیشه‌کانی تاپۆ ده‌که‌م، هۆکه‌شی ئه‌وه‌یه که ماوه‌یه‌که هه‌ست ده‌که‌م هه‌ندێ شتی سه‌یر له‌و ماڵه‌مدا ڕووده‌ده‌ن، هه‌ست ده‌که‌م که‌سی تر لێی ده‌ژی، نا من تێک نه‌چوومه، به‌ڵام ئێستا ده‌زانم کاک تۆفیق له ده‌ست چی ده‌یناڵاند، هه‌ندێ جار دێمه‌وه‌و فه‌رشی هۆڵه‌که وه‌ک یه‌کێ به پێڵاوێکی قوڕاییهوه به‌سه‌ریدا ڕۆشتبێت، ئاوا پیسه، جێگای نووستنه‌که‌م وا تێک چووه دیاره یه‌کێکی تری لێی خه‌وتووه.سابوون ده‌کڕم و به‌شی دوو رۆژ ناکات، شامپۆکه‌م سێ جار سه‌ری پێ ده‌شۆم و به‌تاڵه.ڕۆژێکیان جله‌کانم شت، ههڵمخستن و ڕۆشتمه ده‌ره‌وه، که هاتمه‌وه کراسه‌کانم ئوتووکرابوون، دۆڵابهکانم کرابوونه‌وه. من که‌سێکم بێ ئیش و بێ پاره، به‌ڵام کوڕێکی فێڵزان نیم، ئه‌م قسانه بۆیه ده‌نووسمه‌وه تا ئه‌و که‌سانه‌ی له داهاتوودا، داهاتوویه‌کی نزیک و دووردا، ده‌بنه خاوه‌نی ئه‌م ماڵه، شتێک هه‌ر چه‌ند که‌میش بێ له ڕابردووی ئه‌م ماڵه بزانن. من خۆم زۆر گه‌ڕام و پرسیارم کرد، سه‌رم کرد به‌هه‌زار کوندا، به تایبه‌تی دوای ئه‌و هه‌موو گۆڕانکارییانه که له‌م ماڵه‌دا رۆژانه ڕووده‌ده‌ن،هیچ که‌سێ مێژووی ئه‌م ماڵه قه‌دیمه نازانێ و له مام تۆفیق زیاتر که بیست ساڵ نابێ کڕیوێتی، ته‌نها به هه‌شت پارچه کریووێتی، که‌س خاوه‌نه‌کانی پێشووتر ناناسێ، له‌و بڕوایه‌شدام گه‌ر مام تۆفیق ده‌نگی وا زل نه‌بووایه، ئه‌ویش که‌س نه‌یده‌بینی. هه‌ر چه‌ند من کوڕێکم وه‌ک وتم بڕوای ته‌واوم به زانست هه‌یه، به‌ڵام له‌وه ده‌چێ ئه‌م ماڵه کاتی خۆی هی که‌سانێک بووبێت که به زۆر ده‌رکراوون، یان کوژراوون، نا من باسی جنۆکه ناکه‌م، به‌ڵکو باسی که‌سانێک ده‌که‌م که غه‌درێکی گه‌وره‌یان لێ کراوه‌و له بیر کراون. من ده‌زانم مام تۆفیقی ده‌نگزل، ئه‌ویش ده ساڵی تر که‌س بیری ناکه‌وێته‌وه،ئه‌ویش وه‌ک ئه‌وانی تر بیرده‌چێته‌وه، من بۆیه ئه‌مه ده‌نووسمه‌وه، تا مام تۆفیقمان هه‌میشه له یاد بمێنێت.
ستۆکهۆڵم، ته‌مووزی 2010
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-04-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بلیتێک بۆ جه‌هه‌نه‌م
من ناتوانم نیوسه‌عاتی کۆتایی ژیانیتان بۆ بگێڕمه‌وه، نازانم له مێشکه ئاڵۆزه‌که‌یدا چی ڕوویداوه‌و دوا بڕیاری به‌ره‌و کوێی بردووه و چی لێهاتووه. به‌ڵام من ده‌توانم زیاد له سی ساڵ له ته‌مه‌نی هاوڕێیه‌تیمان بگێڕمه‌وه، بیگێڕمه‌وه‌و هیلاکیش نه‌بم، ساڵ به ساڵ و مانگ به مانگ و ڕۆژ به ڕۆژتان بۆ باس بکه‌م و نه‌باوێشک بده‌م و نه چاوێکیش بترووکێنم. چیتان ده‌وێ بپرسن، ته‌نها پێم مه‌ڵێن چی لێ هات چونکه ئه‌و پرسیاره ده‌مکوژێت. من ئاماده‌م باسی سی ساڵتان بۆ بکه‌م، به‌ڵام تکایه واز له‌و نیوسه‌عاته‌ی دوایی بێنن، چونکه نازانم و له‌وه‌دا من و ئێوه هیچ جیاوازییه‌کمان نییه. به‌ڵام ئه‌و ساتانه‌ی دوایی ژیانی، خۆتان منتان بینی له‌م دیو ده‌رگاکه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌کرد و ئه‌ویش هیچ وه‌ڵامێکی نه‌ده‌دامه‌وه، نا من بڕوا ناکه‌م ئه‌و له‌وێ مابێ، بڕوا ناکه‌م. پێش ئه‌وه‌ی ئێوه بێن و به‌م نیو سه‌عاته به لێشاو لێره‌دا کۆببنه‌وه، من په‌یتا په‌یتا قسه‌م له‌گه‌ڵ ده‌کرد، ده‌موت هاوڕێی ئازیز ئه‌و ده‌رگایه بکه‌ره‌وه، تکات لێ ده‌که‌م بیکه‌ره‌وه. ئه‌و هاواری ده‌کرد و ده‌یوت وازم لێ بێنه، من ده‌مرم، نا من مردووم و تۆ پێت نه‌زانیوه. ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ی منه‌و ده‌مرم. ده‌موت قسه‌ی قۆڕ مه‌که، سه‌ره‌ی چی و ته‌ڕه‌ماشی چی؟ من نامه‌وێ ئه‌م ده‌رگایه بشکێنم، ئه‌م ده‌رگا ئاسنینه به من ناشکێت، کوڕی باش به‌و بیکه‌ره‌وه. ده‌بێ تۆ به‌سه‌ر ئه‌و ترسهتدا سه‌رکه‌وی. هه‌روه‌ک چۆن به‌سه‌ر قاڵدرمهیهکدا سه‌رده‌که‌وی و ده‌چیته ژووری سه‌ره‌وه، ئاوا ئاسانه. ئه‌و ده‌یوت: وا نییه، ئه‌وه هه‌مووی خه‌یاڵی خۆته، ئه‌مه له‌و سه‌رکه‌وتنانه نییه‌و ئاسان نییه. گه‌ر له سه‌رکه‌وتنیش بچێ که ده‌چیته سه‌ره‌وه نه ژووری لێیه‌و نه سه‌ربان. من ئه‌مڕۆ ده‌بم به سی و شه‌ش ساڵ، تۆ ده‌زانی مانای چی؟ مانای سیروانه سه‌رسپی ته‌واو، من ته‌واو و خواحافیز. تۆ خۆت ده‌زانی هیچ نێرینه‌یه‌ک له ماڵی ئێمه‌دا له‌وه زیاتر نه‌ژیاوه، هه‌ر له کۆنی کۆنه‌وه وا بووه. هه‌چ کوڕێک که له‌دایک بووه، ته‌نها بۆ سی و شه‌ش ساڵ له‌دایک بووه، ئیتر نه‌خۆش بێ یان ساغ، قۆز بێ یان ناشرین، ده‌وڵه‌مه‌ند بێ یان هه‌ژار، جیاوازی نییه، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌بێ به سی و شه‌ش ئیتر وه‌ک دره‌ختێک له قه‌ده‌که‌یه‌وه ئه‌و ده‌قه‌یه بڕابێته‌وه له پڕ ده‌که‌وێت. ئازیزان! من ئه‌وه هه‌شت سه‌عاتی ته‌واوه له‌م دیو ئه‌م ده‌رگایه‌وه وه‌ستاوم، بێزه‌حمه‌ت یه‌کێکتان کورسییه‌ک و جامێ ئاوم بۆ بێنن. زۆر ماندووم و خۆم به پێوه ناگرم. ده‌بێ که‌مێ دانیشم تا چیرۆکه‌که‌متان بۆ بگێڕمه‌وه.
من نازانم ئێوه چۆن وا کۆبوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌تان پێ بڵێم که که‌مێک دره‌نگ هاتن، من هه‌ر هاوار هاوارم بوو له‌گه‌ڵیدا، ده‌موت: من بڕوام به‌و شتانه نییه، مه‌رج نییه تۆ ئه‌مڕۆ بمری، با باوکت و باپیرت و برا گه‌وره‌و کێ و کێ له سی و شه‌ش ساڵیدا مردبن، به‌ڵام تۆ نابێ بمری، نه‌ک ئه‌وه به‌ڵکو ده‌بێ تۆ نه‌مری، له داخدا نه‌مری، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ریتێکی تازه له خێزان و بنه‌ماڵه‌ی ئێوه له تۆوه ده‌ست پێ بکات. خۆت بگره! هاوڕێی عومرم! خۆت بگره! ئه‌مڕۆ نه‌مری، ئیتر قه‌ت نامری.
ده‌بیته سمبولێکی هه‌میشه زیندوو، ژیان ده‌به‌خشیته‌وه به‌و پیاوانه‌ی که وه‌ک مه‌کینه‌یه‌ک له نیوه‌ی ئیشدا له‌کار ده‌که‌ون.
ئه‌و ده‌یوت: سمبولی چی؟ هه‌مووی قسه‌ی قۆڕه! من بڕوام به چاره‌نووس هه‌یه، له‌م ناوچه‌وانه به‌ده نووسراوه که ئه‌م گه‌نجه سه‌رسپییه ته‌نها بۆی هه‌یه سی و شه‌ش ساڵ هه‌ناسه بدات، ته‌نها سی و شه‌ش ساڵ چاو بکاته‌وه، مانگێک پیش ئه‌وه‌ی ببێ به سی و شه‌ش ده‌بێ جانتاکه‌ی کۆبکاته‌وه‌و قه‌رزه‌کانی بداته‌وه‌و خۆی ئاماده‌ی سه‌فه‌ری جه‌هه‌نه‌م بکات. من خۆم گێل ده‌کرد و ده‌موت، نا ، وا نییه، من سی ساڵ زیاتره هاوڕێتم و شتی وام له ناوچه‌وانت نه‌بینیووه و نه‌خوێندۆته‌وه، ئه‌و ده‌یوت، تۆ کوێریت، کوێر. ده‌ڵێی نامناسی، تۆ له من باشتر حیکایه‌تی خۆم ده‌زانیت، من و تۆ به ده‌یه‌ها جار چووینه‌ته پرسه‌ی خاڵ و مامه‌کانم، کوڕه‌کانیان که هه‌ر هه‌موویان له سی و شه‌ش ساڵیدا وه‌ک عه‌مووده ڕزیووه‌کانی کۆڵان ده‌که‌وتن و هه‌ڵنه‌ده‌ستانه‌وه، ئێمه ئه‌وسا منداڵ بووین و زۆر بیرمان له ته‌مه‌ن نه‌ده‌کرده‌وه، وامان ده‌زانی تا ده‌گه‌ینه سی و شه‌ش ساڵ، دونیا زۆری پێ ده‌چێ، که‌چی هاوڕێم ! سه‌یرکه! به چه‌قه‌نه‌یه‌ک ته‌واو بوو.
ئازیزان ! ئه‌م کوڕه ده‌مێکه ده‌یه‌وێ بمرێ، ده‌مێکه خۆی ئاماده کردووه، مانگێ پێش ئێستا بوو، بیرتانه ئه‌و به‌یانییه‌ی که خێمهکهتان له ناوه‌ڕاستی کۆڵانه‌که بینی. ڕه‌نگه هه‌ندێکتان بینیبێتتان. من له ئیش بووم، دایکی به‌په‌له ته‌له‌فۆنی بۆ کردم، وتی:وه‌ره‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه، کوڕه‌که‌م پرسه‌ی بۆ خۆی داناوه، وه‌ره‌وه! ئه‌و ته‌نیا به قسه‌ی تۆ ده‌کات. تا من هاتمه‌وه، سه‌عاتێک زیاترم پێ چوو، دوایی که به زۆر خێمه‌که‌م پێ تێک دایه‌وه‌و له‌کاتی هه‌ڵگرتنی کورسییه‌کاندا که له‌سه‌ریه‌ک هه‌ڵمان ده‌چنین، به پێکه‌نینه‌وه ده‌یگێڕایه‌وه، که بیست سی که‌سێک هاتوون و به سیمایه‌کی زه‌رد و دیدێکی غه‌مگینه‌وه ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ کردووم و به بێ ئه‌وه‌ی بپرسن کێ مردووه سه‌ره‌خۆشییان لێ کردووم. قاقای لێ ده‌دا و ده‌یوت، به گونیانهوه، هاوڕێ! بهگونیانهوه کێ مردووه، من ده‌موت وا نییه، تۆ که‌سێکی خۆشه‌ویستیی، مردنی تۆ قه‌هرێکی زۆر ده‌خاته دڵی خه‌ڵکه‌وه. تۆ نیوه‌ی کۆمپیوته‌ری ئه‌م شاره چاک ده‌که‌یته‌وه، تۆ نه‌بی، نه‌ک کۆمپیوته‌ره‌کان به‌ڵکو خه‌ڵکه‌که‌ش (کراش) ده‌که‌ن.ئه‌و ( ئه‌نتی ڤایرۆس)هی لای تۆیه له فلاجین و ئیسپرین و ئه‌نتی بایۆتیکه کاریگه‌رتره. ئه‌و هاواری ده‌کرد و ده‌یوت: من سیستێمهکهم تێک چووه، هه‌موو پرۆگرامه‌کانی عه‌قڵم شێواوه.ڕۆژه‌کانم ( دیلیت) بووه. ئه‌و له‌و دیو ده‌رگاکه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی بیر ده‌خستمه‌وه، که چۆن پرسه‌که‌ی بۆ خۆی داناوه‌و که‌سیش نه‌یپرسیووه کێ کۆچی دوایی کردووه. ده‌ی ئازیزان ! ئێوه خه‌ریک بن، خه‌ریکی ده‌رگاکه بن بیشکێنن، من هێزم نییه‌و لێره‌دا داده‌نیشم و به‌سه‌رهاته‌که‌تان بۆ ته‌واو ده‌که‌م. من نامه‌وێ ده‌رگاکه بشکێنم و ئه‌و ببینم له‌سه‌ر زه‌وییه‌که که‌وتبێت، وێنه‌یه‌کی وا به‌سه تا بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌ناو لاپه‌ڕه‌ی پێڵووهکانمدا خۆی چاپ بکات و بۆ ئه‌به‌د کوێرم بکات. بۆیه گه‌ر شتێکی واتان بینی زوو پێم بڵێن، هه‌رچه‌نده سه‌د ده‌ر سه‌د ده‌زانم که ئه‌و له‌وێ نه‌ماوه، ئه‌و منی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند و ناردمییه‌وه بۆ ماڵه‌وه تا نامه‌یه‌ک بێنم، نا، نا تکایه ئاوڕ مه‌ده‌نه‌وه! تا ده‌رگاکه نه‌شکێنن، باسی نامه‌که‌تان بۆ ناکه‌م، ئه‌و ده‌یزانی من وازی لێ ناهێنم و به‌ر ده‌رگاکه‌م لێ گرتووه، گه‌ر بشمرێ نایه‌ڵم وا به‌ئاسانی بمرێت، بۆیه ده‌یویست به زووترین کات ده‌رگاکه بکاته‌وه‌و ڕابکات و به‌هێمنی له‌جێگایه‌کی دوورده‌ست بکه‌وێ. ئه‌م شوێنه‌ی هه‌ڵبژارد که هه‌ندێ که‌ل و په‌لی کۆنه‌و وایه‌ر و ته‌ل و پارچه‌ی کۆمپیوته‌ری لێ داده‌نێت که هه‌ر من پێی ده‌زانم. هه‌رچه‌نده که‌مێک دووره له ناو بازاڕه‌وه، به‌ڵام له ماڵه‌که‌ی خۆیانه‌وه هه‌روا نیو سه‌عاتێکه، منی نارده‌وه، وتی: به‌سه ئیتر من بێده‌نگ ده‌بم، تاقه‌تی شیڕه شیڕم نه‌ماوه و قوڕگم هاته ده‌ره‌وه، قسه‌ش بکه‌یت وه‌ڵامت ناده‌مه‌وه، بڕۆ نامه‌که بێنه، نامه‌یه‌کی گرنگه و بۆ تۆم نووسیوه، تێده‌گه‌ی بۆ تۆ، هه‌ر له ژوره‌که‌ی خۆمه، له‌سه‌ر مێزی کۆمپیوته‌ره‌که‌م. له هاتنه‌وه‌دا بووم، به‌هه‌ناسه بڕکێوه که نامه‌که‌م کرده‌وه و سه‌یری ناو زه‌رفه‌که‌م کرد، زانیم ویستوویه‌تی من له‌به‌ر ده‌رگاکه‌دا دوور بخاته‌وه، تا ده‌رگاکه بکاته‌وه‌و ڕابکات، که هاتمه‌وه زۆر ماندوو بووم، به شه‌ق و بۆکس که‌وتمه ده‌رگاکه‌و به‌سه‌ریدا هاوارم ده‌کرد، ئه‌وه چییه تۆ گاڵته‌م پێ ده‌که‌یت؟ زۆر تووڕه بووم و جنێوم ده‌دا، ئه‌وه ئه‌و کاته بوو که ئێوه‌ش پێتان زانی شتێ قه‌وماوه و هاتن و کۆبوونه‌وه.من ده‌بوایه چه‌ند که‌سێک له ئێوه لێره‌دا دابنێم ئینجا بڕۆمه‌وه، به‌ڵام نه‌مده‌زانی فێڵم لێ ده‌کات، ئه‌و سی ساڵه فێڵێک چییه له منی نه‌کردووه، درۆیه‌کی له‌گه‌ڵ نه‌کردووم، سه‌یر بکه! ده‌ستی شکاوم، مه‌رگ چۆن فێری کرد. مه‌رگ ئاوایه ئازیزان! پێش ئه‌وه‌ی بمانبات هه‌موومان ده‌کاته بوونه‌وه‌رێکی درۆزن. سیروانه سه‌رسپی، که زۆربه‌تان به سیروانی کۆمپیوته‌ر ده‌یناسن، په‌پووله‌یه‌ک بوو بۆ خۆی، به‌ڵام په‌پووله‌یه‌ک که مه‌رگ هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌کات و چاوی لێ سوور ده‌کاته‌وه و پێی ده‌ڵێ ماوه‌یه‌کی تر دێمه خزمه‌تت. ژنی نه‌هێنا، هه‌رچه‌نده عاشقێکی گه‌وره بوو، به‌ڵام نه‌یده‌ویست ژن بێنێت و کوڕی ببێت و بۆ ماوه‌ی سی و شه‌ش ساڵ تووشی ئه‌م ده‌رده‌ی خۆی بکات. چه‌نده‌ها کچی جوان جوان عاشقی ده‌بوون و ئه‌میش ئاوڕی لێ نه‌ده‌دانه‌وه، ده‌یوت ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌م شاره عاشقی ڕاسته‌قینه‌ی که‌متر ده‌بێته‌وه، منیش ده‌موت به چیدا ده‌یزانی؟ ده‌یوت به گۆڤار و ڕۆژنامه و سایته کوردییه‌کاندا، تۆ سه‌یری ئه‌و هه‌موو شیعره خراپانه‌ی ده‌نووسرێن و بڵاوده‌کرێنه‌وه، هه‌چ شارێک شاعیری خراپی زۆر بێت عاشقی ڕاسته‌قینه‌ی که‌متره. توانایه‌کی سه‌یری هه‌بوو له کۆمپیوته‌ردا، توانایه‌کی ده‌گمه‌ن،
هه‌ر له ساڵی 1998 ه‌وه که پرۆگرامی ( گووگل) وه‌ک مۆتۆڕێکی پشکنین ده‌ست به‌کار بوو، چه‌ند ساڵێک دوای ئه‌وه، ئه‌ویش مۆتۆڕێکی پشکنینی کوردی دروست کرد، گه‌ر بیویستایه ده‌یتوانی رکه‌به‌رایه‌تی مایکرۆسۆفتی پێ بکات ، به‌ڵام وازی لێ هێنا، ده‌یوت بۆ کێی بکه‌م، ئه‌مڕۆ له پشت ده‌رگاکه‌وه هاواری ده‌کرد: کورد هیچ ناپشکنێ، ئێمه له شاعیران زیاتر که‌سی ترمان نییه. شاعیران و گه‌لێکی بریندار که پیاوه‌کانی و دراوسێکانی قه‌ت نایه‌ڵن ئیستراحه‌ت بکات و ئه‌م ماوه‌یه خۆڵبارینیشی هاته سه‌ر. نا، ماڵتان ئاوا بێ، دیواره‌که مه‌ڕووخێنن، له‌به‌ر ناوه‌خنی نامهکهتانه؟ باشه پێتان ده‌ڵێم، به‌س ده‌رگاکه له‌بنه‌وه ده‌رمه‌هێنن، به‌س ته‌نیا ده‌سکه‌که‌ی بشکێنن، تا دوایی من به قفڵێکی تازه بۆم دابخرێته‌وه. وه‌ک وتم منی نارده‌وه بۆ ماڵه‌وه تا نامه‌یه‌ک بێنم، هێنده شڵه‌ژابووم، هه‌موو گیانم وه‌ک شه‌قشه‌قه ده‌له‌رزی، هێنده تنۆکی عاره‌ق له ته‌وێڵمه‌وه تکابووه چاوومهوه، سوورببوونهوهو وه‌ک له کامیرایه‌کی خراپی ناو بازاڕی خۆمانه‌وه سه‌یر بکه‌م ئاوا دونیا‌م لێڵ و پێڵ ده‌بینی. نامه‌که وه‌ک ئه‌و وتی له‌سه‌ر مێزی لاپتۆپه‌که‌ی بوو، له‌وه‌دا ڕاستی کرد، به‌ڵام نامه‌که بڕوا ناکه‌م بۆ من بێت، بۆ که‌س نه‌بوو، له گه‌ڕانه‌وه‌مدا بوو، هه‌ستێک منی ڕاگرت و پێی وتم که ئه‌م هاوڕێیه‌م درۆی له‌گه‌ڵ کردووم تا من له‌به‌ر ده‌رگاکه دووربخاته‌وه.که سه‌یرێکی ناو زه‌رفه‌که‌م کرد، هیچ نامه‌یه‌کی تیا نه‌بوو، بلیتێکی سه‌فه‌ر بوو که خۆی به دیزاینێکی قه‌شه‌نگه‌وه دروستی کردبوو، په‌یمان بێ پێشانتان ده‌ده‌م، هێنده به جوانی دروستی کردووه که سه‌رتان له بینینی سووڕدهمێنی، به کاغزێکی سه‌یر، له‌و کاغزانه ده‌چێ که پاره‌ی لێ دروست ده‌کرێ، که به‌رزی ده‌که‌یته‌وه‌و ده‌یده‌یته به‌ر ڕوناکیی و هه‌تاو وێنه‌ی سه‌یر سه‌یری تیایه که زۆر ترسناک و سه‌رنجڕاکێشه. له‌سه‌ر بلیته‌که ناوی خۆی نووسیووه. نرخ: به خۆڕایی، کاتی سه‌فه‌ر: ئه‌مڕۆ، که ڕۆژی له‌دایک بوونێتی و ده‌بێ به سی و شه‌ش ساڵ. ده‌زانن بلیته‌که‌ی بۆ کوێیه؟ ئه‌ی ده‌ستان خۆش بێ، ده‌رگاکه‌تان شکاند، تکایه دووانتان بچێته ژوره‌وه سه‌یرێک بکات، وه‌ک وتم من خۆم نامه‌وێ سه‌یر بکه‌م و ئازایه‌تی ئه‌وه‌م نییه چونکه هاوڕێی عومرمهو زۆرم خۆش ده‌وێ، خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه وایه، له جیاتی ئازامان بکات، ترسنۆکمان ده‌کات. پێم نه‌وتن! من زانیم ئه‌وی لێ نییه، زانیم هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندووم و دووری خستمه‌وه، ئای ئازیزان ! ڕاستان ده‌وێ له‌دڵه‌وه پێم خۆش بوو له‌وێ نییه. له دڵه‌وه پێم خۆشه هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندووم و درۆی له‌گه‌ڵ کردم. ئه‌مه له‌و درۆیانه‌یه که دونیا جوان ده‌کات، وه‌ک ئه‌و درۆیانه‌ی ناو چیرۆک و ڕۆمانه‌کان، ئه‌و درۆیانه‌ی گه‌ر نه‌بن، ڕاستیی ده‌مانکوژێت، ده‌ست ده‌خاته بینه‌قاقامان و به ڕۆژی ڕوناک ده‌مانخنکێنێت، من نامه‌وێ بمرێ، گه‌ر بشمرێ، با له‌به‌ر چاوی من نه‌مرێت، نا، ئێسته په‌له‌م لێ مه‌که‌ن، دێمه‌وه سه‌ر بلیته‌که، ها سه‌یری بکه‌ن، به وردی سه‌یری بکه‌ن، ئه‌ها چه‌ند جوانی دروست کردووه، بلیتێکی ده‌گمه‌نه، به‌ڵام سه‌یر بکه‌ن ! ئازیزان! سه‌یری سه‌فه‌ره‌که‌ی بکه‌ن بۆ کوێیه؟ نووسیوێتی بۆ جه‌هه‌نه‌م، ئه‌م سهرسپییهی هاوڕێم ده‌یه‌وێ سه‌فه‌ری دۆزه‌خ بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵی منی خۆش کردووه، ئه‌وه‌یه که بلیته‌که‌ی گه‌ڕانه‌وه‌شی تیایه، ئه‌م کوڕه ده‌یه‌وێ له جه‌هه‌نه‌مه‌وه بێته‌وه، به مانای ئه‌وه‌ی نایه‌وێ بمرێ، بڕوام پێ بکه‌ن هاوڕێیان! ئه‌وه‌ی نه‌یه‌وێ بمرێ، قه‌ت نامرێ، با عیزرائیل به زۆر چاوه‌کانیشی پێ دابخات. بۆیه من هیوایه‌کی زۆرم به‌وه‌یه که نه‌مردووه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌شی نووسیوێتی: کراوه. بۆیه نازانم که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه. ڕه‌نگبێ ماوه‌یه‌کی تر بێته‌وه، کاتێکی بوێ بۆ خۆی، له‌شوێنێکی دوورده‌ست له‌گه‌ڵ ده‌رد و قه‌هر و خه‌ونه‌کانیدا ببێته هاوڕێ، که‌مێک پێویستی به ته‌نیاییه، تا به خۆی ئاشنا بێت، گرفتی ئێمه ئه‌وه‌یه تا ده‌مرین به خۆمان غه‌ریبین.به چه‌قه‌نه‌یه‌ک سه‌رمان سپی ده‌بێ و به فیکهیهکیش هه‌ڵده‌چین.
ده‌ی ئازیزان! من زۆر ماندووم و ئێوه‌ش به‌سه، ئیتر بڕۆنه‌وه، هه‌مووتان ده‌زانن دوکانه‌که‌ی سه‌رسپی له کوێیه، گه‌ر به‌و ناوه‌دا ڕۆشتن و پیتان خۆش بوو بزانن ئه‌و هاتۆته‌وه یان نا، سه‌یرێ بکه‌ن گه‌ر له‌وێ بێ یه‌کسه‌ر ده‌یبینن.، سه‌رێکی لێ بده‌ن و چایه‌کی لا بخۆنه‌وه، به‌ڵام باسی ئه‌مڕۆی بۆ مه‌که‌ن، گه‌ر ئه‌و خۆی گرتبێ و نه‌مردبێ، ئیتر پێویستی به‌م حیکایه‌ت و شه‌ڕه سه‌گه نییه، ده بڕۆنه‌وه ، خواحافیزتان بێ، با منیش بچم قفڵیکی تازه بکڕم و ته‌له‌فۆنێک بۆ دایکی بکه‌م که به‌قه‌ت ئه‌م دونیایه دڵی لایه‌تی. به‌ڵام من ته‌نها خه‌می ئه‌وه‌مه که نازانم چی بۆ دایکی بگێڕمه‌وه.
ئه‌یلوولی 2009
ستۆکهۆڵم
ئارام کاکه‌ی فه‌لاح
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-04-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئاویزان نورى
له ژێر دار ههنارهكهدا دانیشتبوو، خه‌ریك دروستكردنى خه‌یاڵێك بوو، بگونجىَ له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى ده‌وروبه‌رى، چونكه چه‌ندین جار خه‌یاڵپڵاویی كردبوو، جگه له‌خه‌م خواردن، هیچ شتێكى تازه له خه‌یاڵه‌كانیدا به‌ر هه‌ستى نه‌كه‌وتبوو، پێیه‌كانى راكێشابوو، به‌ده‌ستێكى یارى به‌خۆڵ و زیخهكانى ژێر ده‌ستى ده‌كرد و ده‌سته‌كه‌ى دیكه‌شى هه‌نارێكى گرتبوو، سه‌رى ههڵبرِى ته‌ماشایه‌كى دارههنارهكهى كرد، كه گه‌ڵاكانى له شێوه‌ى تابلۆیه‌كى ئه‌فسوناویی ده‌شنانه‌وه، له‌ودیوى گه‌ڵاكان تریسكهى خۆر ده‌یدا له‌نێو چاوه‌كانى، پێشتر چه‌ند جارێك حیكایه‌ته‌كانى هه‌نارى بیستبوو، كتێب و گۆڤاریشى به‌ناوى هه‌نار خوێندبووه‌وه، به‌ڵام حیكایه‌تێك كه وای لێ ده‌كرد زیاتر بیرى لێ بكاته‌وه، ئه‌وه بوو كه ده‌یانووت: "له هه‌نارێكدا دهنكێكیان دهنكى به‌هه‌شته، گه‌ر ئه‌و ده‌نكه نه‌خۆى هه‌ست به‌تام و چێژى راسته‌قینه‌ى هه‌نار ناكه‌یت!"، بۆیه دهگهرِا بۆ شوێنێك تا هه‌ناره‌كه‌ى ده‌ستى بوڵێت و نه‌هێڵێت ده‌نكێكى لێ بكه‌وێت، تا هه‌مووى بخوات و بزانێت تام و چێژى هه‌نار چۆنه! خۆشترین میوه له‌لاى ئه‌و هه‌نار بوو، به‌تایبه‌ت هه‌نارى مێخۆش و ههندىَ خوێشى پێوه بكات، به منداڵیش كه تازه له‌دایك ببوو، ره‌نگى هه‌نار به‌سه‌ر پێیه‌كانیه‌وه بوو، هه‌ر بۆیه ناویشیان نابوو (هه‌نار)، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام به‌دواى تامێكى خۆشتر له‌و میوه‌یه‌دا دهگهرِا، تا هێنده‌ى دى ئالوده‌ى ئه‌و میوه‌یه بێت، ئه‌و رۆژه له‌ژێر دارههنارهكه ده‌یان جار به‌ده‌سته‌كانى گه‌مه‌ى به هه‌ناره‌كه ده‌كرد و وه‌ك ئه‌وه‌ى خڕێتى زه‌وى ببینێ ئاوه‌ها ته‌ماشاى خڕیی هه‌ناره‌كه‌ى دهكردو نه‌یده‌ویست شه‌قى بكات، هه‌ستى ده‌كرد گه‌ر هه‌ناره‌كه‌ى شه‌ق بكردبایه هێنده‌ى ژماره‌ى ده‌نكه‌كانى نهێنییه‌كانى جیهان ده‌بینێت، به‌ڵام ده‌ترسا له‌وه‌ى تاكه نهێنى راسته‌قینه‌ى به‌خته‌وه‌رى كه ده‌نكه هه‌ناره‌كه‌ى به‌هه‌شته نایبینىَ و نایدۆزێته‌وه، هه‌ستا و چووه ژووره‌وه و له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ى پاڵكه‌وت، هه‌ناره‌كه‌ى هه‌ر به‌ده‌سته‌وه بوو، له‌گه‌ڵ كۆكه‌یه‌كى ره‌شدا كه خه‌ریك بوو سینگى ده‌رده‌هێنا راچهڵهكى و دایكى رایكرده سه‌رى و پێى ووت: "ئاخر پێم وتى ئه‌وه‌نده هه‌نار مه‌خۆ، بزانه خه‌ریكه دهتكوژىَ!"، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام كۆكهكانى تا ده‌هاتن زیاتر ماندووى ده‌كرد، دایكى چارشێوهكهى دا به‌سه‌ریدا و بردى بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه سێ چاره‌كه ڕێ لێیانه‌وه دوور بوو، پاش پشكنینى له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه، پزیشك رووى كرده دایكى و پرسى:
-چى خواردووه‌و چى ده‌خوات؟
-بیست و چوار كاتژمێر خه‌ریكى هه‌نار خواردنه، دكتۆر!
-ئیدى نابێ هه‌نار بخوات.
ئه‌و كه گوێى له‌م قسانه بوو ده‌ستى كرده گریان و ووتى:
-به‌ڵام من ته‌نها ئاره‌زووى هه‌نار ده‌كه‌م و هه‌نار ده‌خۆم، هێشتاكه تامى راستهقینهیم نه‌چێشتووه.
كاتىَ كه ئه‌م قسانه‌شى ده‌كرد ههنارهكهش هه‌ر له‌نێو له‌پى بوو، دكتۆره‌كه ووتى:
-ئه‌گه‌ر دهتهوىَ چاك ببیته‌وه، نابىَ له‌مه‌ودا هه‌نار بخۆیت.
دایكى په‌لامارى هه‌ناره‌كه‌ى ده‌ستی دا و تا توانى فرِێیدا.
له خه‌و راچهڵهكى و بینى هه‌ناره‌كه‌ى نێو ده‌ستى وه‌كو خۆى ماوه، زانى كه ئه‌وه خه‌ونێك بوو بینى، بۆیه هه‌ناره‌كه وه‌ك شتێكى نهێنى خستیه ژێر سهرینهكهى و له‌خه‌ون و دكتۆر‌و دایكى شارده‌وه، دواتر خه‌وى لێ كهوهتهوه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-04-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ته‌پڵ
حمید المختار*
به‌یانییه‌ک به‌خه‌به‌ر هاتم، ده‌بینم بوومه‌ته ته‌پڵ، ته‌پڵێکى ته‌واو به‌تاڵ، پشتێنێکم پێوه‌یه و دوو ڕووى وه‌کو یه‌کیشم هه‌یه، زرنگانه‌وه و ناڵه‌م هه‌یه، له‌هه‌موو بۆنه‌کانیشدا ده‌نگێکى زلم لێ به‌رز ده‌بێته‌وه.. سه‌ره‌تا ژنه‌که‌م شڵه‌ژا و سه‌رى سوڕما.. ئینجا پرسى:
- به‌ڵام ئه‌ى چۆن ده‌ژى؟
پێم وت که من چیتر پێویستم به‌خواردن نابێ..هیچ نه‌بێ وا له‌ده‌ست زۆرخۆرێ رزگارتان بوو..
ژنه‌که‌م وتى: ئه‌ى چۆن ده‌خۆى؟
پێش ئه‌وه‌ى وه‌ڵام بده‌مه‌وه، که‌مێ بیرم کرده‌وه؛به‌ده‌نگه ده‌نگ ده‌ژیم ئێوه‌ش به‌ده‌نگى ئازار و شیوه‌نم سه‌ما ده‌که‌ن..
ژنه‌که‌م پرسى: ئه‌ى چۆن ده‌ڕۆى؟
وتم: من کێشم که‌مه‌و ده‌توانن به‌ئاسانى هه‌ڵمگرن..
به‌مجۆره ئیتر ده‌بوو ژیانى خۆیان له‌گه‌ڵ ته‌پڵێکى به‌تاڵدا بگونجێنن.. ژنه‌که‌م له سووچێکى ژووره‌که‌دا داینام.. سه‌رقاڵى کاروبارى ناو ماڵ بوو ئیتر هه‌رچه‌ند یه‌کێک له منداڵه‌کان بگریانایه هه‌وڵى ده‌دا به‌لێدانى سک و پشتم بێده‌نگى کات تائه‌مه بووه عاده‌ت و بوومه گه‌مه‌ى ده‌ستى منداڵان به‌گشتى.. دواى ئه‌وه بۆ شتى تریش به‌کاریان ده‌هێنام بۆ شه‌وانى خه‌نه‌به‌ندان و شایی..لاوان به‌ده‌م سه‌ما و بازدانه‌وه، به‌سه‌ر سه‌یاره تیژڕهوهکانهوه هه‌ڵیان ده‌گرتم، ئه‌و کاتانه‌ى هیستیریانه سه‌مایان ده‌کرد.. به‌ڵام من زیاتر چێژم له ئاهه‌نگه‌کانى ژنان وه‌رده‌گرت ئه‌و کاته‌ى کچه هه‌رزه‌کاره‌کان ده‌یانخستمه سه‌ر رانیان و زۆر به‌نه‌رمى لێیان ده‌دام و گۆرانى و مه‌قامى وایان ده‌ووت که باسى له سۆز و عه‌شق و مه‌رگ ده‌کرد..
ئێواره‌یه‌کیان ژنه‌که‌م هیچى نه‌دۆزیه‌وه ده‌رخواردى منداڵه‌کانى بدات هاوارى کرد: به‌شه بایعییه‌که ته‌واو.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى منیش ته‌پڵێکى بێکار بووم، ژنه‌که‌م بیرى له‌وه کردووه به‌کرێ بمداته تیپى مۆسیقا میللییه‌کان به‌و جۆره لهتیپێکى گه‌ڕۆکدا که زه‌ماوه‌ندى ده‌گێڕا و مهولوى ده‌خوێنده‌وه کارم کرد تا ئه‌وکاته‌ى که‌وتمه ده‌ست ته‌پڵ کوتێکى به‌دمه‌ست که بۆ پیشه‌که‌ى دڵسۆز نه‌بوو، بڕیارمدا منیش قینهبهرایهتى بکه‌م به‌گۆڕینى ده‌نگى خۆم، به‌ڵکو بڕیارم دا نه ده‌نگ و نه ئه‌و تۆن و زرنگانهوهیهى ئه‌و ده‌یه‌وێ بیده‌مێ، جارێکیان له ئاهه‌نگى ژنهێنانى یه‌کێک له بازرگانه‌کانى شاردا منى ده‌کوتا و خۆى ماندوو کردبوو ده‌یویست له ته‌پڵ لێدانه‌که‌یدا هونه‌ر بنوێنێ تا بهخشیشى زیاترى بده‌نێ که‌چی له‌برى ئه‌وه‌ى زیاتر گرنگیم پێ‌بدا و که‌مێ ره‌حمم پێبکا شێتانه ده‌ستى به‌لێدانم کرد.. خۆ منیش پۆڵا نه‌بووم، من چى بووم جگه له ته‌پڵێکى بۆش، بۆیه ده‌موچاوم دڕا‌و کونێکى گه‌وره‌ى تێ بوو، کاتێ ئه‌وه‌ى بینى شه‌قێکى تێهه‌ڵدام، به‌نێو قاچى سه‌ماکه‌ره‌کاندا تلۆر بوومه‌وه به‌ده‌م سه‌ما هارهکهیانهوه ده‌ستیان بهتێههڵدانم کرد..رۆژى دوایی بردمیانه‌وه بۆلاى خێزانه‌که‌م وه‌کو بریندارى جه‌نگێکى چه‌په‌ڵ، من ئیدى ته‌پڵێکى په‌ککه‌وته‌ى، شێوێنراوى دڕا‌و بووم، له کونهکانمهوه گشت نهێنییه‌کى گه‌رم و یادگاره‌کانى مناڵیم به‌ربوونه‌وه.. له‌ماڵێ پیاوێکى غه‌ریبه‌م له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌مدا بینى که پێشتر نه‌مدیبوو، کهژنهکهم بینیمى وه‌کو ژیشک خۆى گرژ کرد و به‌سه‌رما قیژاندى؛ کێ واى لێکردى؟
به‌ڵام من زۆر لێى په‌ست بووم و هیچم نه‌ووت، ئینجا وتى: زمانت بڕاوه ئه‌ى ته‌پڵى دڕا‌و؟
به‌ڵام پیاوه غه‌ریبه‌که ئارامى لێ بڕا و به‌په‌له هه‌ستا و هه‌ڵى گرتم هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ى جرجێکى تۆپیوى هه‌ڵگرتبێ، فڕێى دامه ژوورى شته فرَێدراوهکان، له‌نێو داروپه‌ردووه‌که‌وه بانگى کوڕه بچوکه‌که‌م کرد و تکام لێکرد که بمبات بۆلاى هاوڕێى مناڵیم تا له‌وێ دوا رۆژه‌کانى ژیانم به‌سه‌ر به‌رم، ئه‌و کاته کوڕه بچووکه‌که‌م سه‌لماندى که به‌راستى کوڕێکى به‌ئه‌مه‌که و هه‌ڵیگرتم و بردمى بۆ دوور بۆ لاى هاوڕێکه‌م که له‌وه‌تى ئه‌و گۆڕانه سه‌خته‌م به‌سه‌رهاتبوو نه‌مدیبوو، بردمیانه ژوورێکى تاریک و وتیان لێره راکشاوه، که‌هیچم نه‌بینى لێم پرسین: کوا هاوڕێکه‌م؟ بهگاڵتهپێکردنێکى تاڵه‌وه وتیان: چ تهپڵیکى کوێرى ئه‌وه‌تا له‌به‌رده‌متا .. به‌ڵام کاتێ نزیکتر بوومه‌وه هیچم نه‌دى جگه له زوڕنایهکى ژه‌نگاوى
* حمید المختار شاعیر‌و چیرۆک‌نووس و رۆماننووسێکی عیراقییه‌و له‌بواری رۆژنامه‌نووسیشدا کارده‌کات.
سه‌رچاوه/کورته چیرۆکى(الطبل)ى حمیدالمختار له گۆڤارى(الاقلام)ه‌وه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
12-04-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پشیله‌یه ره‌ش له شووشه
سه‌ردار عه‌زیز
دڵم ته‌نگه! به‌ته‌نیا له کۆتایی مه‌تبه‌خه‌که‌دا، له سه‌ر ئه‌و کورسییه‌ی که تۆ هه‌رده‌م له‌سه‌ری دائه‌نیشتی و له ده‌ره‌وه‌ت ئه‌نواری، من ئێستا به ته‌نیا دانیشتووم، بێ تۆ ماڵه‌که پڕه له بێده‌نگی، من ئه‌مه‌وێ گۆرانی بڵێم. گۆرانی وتن هه‌ستکردنه به‌ته‌نهایی، گۆرانی بڵێم ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره چه‌ند چۆڵه به‌بێ تۆ. که بیر له‌تۆ ئه‌که‌مه‌وه گرانه هیچ شتێ تر بکه‌م. گرانه وشه له‌ده‌مم بترازێ. وه‌ک زه‌ریا له به‌یانییه سارده‌که‌ی مانگی پێشوو، که پێکه‌وه له په‌نجه‌ره‌ی ئۆتێله‌که‌وه تێمان ئه‌روانی، ماتم. چه‌ند دڵته‌نگم بۆ ئه‌و رۆژانه. ئه‌و رۆژانه‌ی که له نوێنه گه‌رمه‌که‌دا تۆ داوات لێئه‌کردم فێری زمانی کوردیت که‌م، به‌نازه‌وه ئه‌تووت؛ پشیله‌یه ره‌ش، پشیله‌یه ره‌ش له شووشه.
ئێستا تۆ لێره نیت، له گوندێ بچکۆله له پاده‌شتی چیا پڕ له به‌فره‌که‌ی ئه‌لپ، وه‌ک پێم ئه‌ڵێیت به‌یانیان زوو له خه‌و هه‌ڵئه‌ستیت و له‌گه‌ڵ باوکتا ئه‌رۆی هه‌تا ئالک بخه‌نه به‌ر ئه‌سپه‌کان، مانگاکان دادۆشن. رۆژه‌کان نارۆن. من وه‌ک به‌ندی رۆژه‌کان ئه‌ژمێرم. که دێیته‌وه حیکایه‌تی زۆرم بۆ ئه‌گێریته‌وه. باسی کتێبه‌که‌ی فێرناندۆ پێسهوام بۆ ئه‌که‌ی، نادڵنیایی. له‌م ماڵه‌دا زۆرمان ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانی و ئیتالی و ئوتریش قسه‌کرد. هه‌موو جارێ پێم ئه‌ڵێی رۆژێ ئه‌رۆین بۆ ڤیه‌نا، له کافێ گه‌وره‌کانا پێکه‌وه قاوه ئه‌خۆینه‌وه و ده‌رباره‌ی غه‌ریبی قسه ئه‌که‌ین، من له گه‌ڵتا دێم بۆ دۆزه‌خ.
من ئه‌م رۆژانه سه‌رگه‌رمی بیکێتم. له نهۆمی سه‌ره‌وه له‌و ژووره‌ی که له‌مناڵییه‌وه هی تۆیه، هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانت هه‌یه. دوور له تۆ وه‌ک ئیستراگۆن نازانم بۆچی لێره‌م، هه‌رئه‌وه‌نده ئه‌زانم چاوه‌رێی تۆم. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه تۆ دێیته‌وه، تۆ نابیته گۆدۆ. من و تۆ چه‌ند له فلادیمێر و ئیستراگۆن ئه‌چین. که دڵم ئه‌شکانی پێت ئه‌وتم؛ ده‌ستم لێ مه‌ده، پرسیارم لێ مه‌که، قسه‌م له‌گه‌ڵا مه‌که، بێده‌نگ به‌و جێم مه‌هێڵه. ئه‌زانی له رۆژی دووه‌م که دێنه‌وه سه‌ر شانۆ ئیستراگۆن هه‌مان هه‌ستی هه‌یه.
بکێت ئه‌م رۆژانه ته‌مه‌نی ئه‌بێته سه‌د ساڵ. ئه‌گه‌ر بمایه ئێستا روومه‌تی چۆن بوو؟ ده‌بوو چی تری بنووسیایه؟ که دێیته‌وه، ئێواره‌یه پڕ له بارانه. من چاوه‌کانیشم ته‌ره‌وه به گوڵێکه‌وه چاوه‌رێتم. که باوه‌شت بۆ ئه‌که‌مه‌وه به چرپه‌وه پێت ئه‌ڵێم؛ جارێ تر جێم مه‌هێڵه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 12-24-2010 در ساعت 07:51 PM
|
12-24-2010
|
|
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خێزان ( 1 )
شتێكم له ژیانی سه‌رگوزه‌شته‌ی پڕ له خه‌می تارا ده‌زانی، ده‌مزانی چیرۆكی ئه‌و دڵ ده‌گوشێ‌و گێڕانه‌وه‌ی من ناتوانێ كه‌مترین ئازاری تارا هه‌ڵبگرێ، وشه‌كانی من ناتوانن حیكایه‌تی ئه‌و باس بكه‌ن، بۆیه هه‌ر بۆ هه‌لێك ده‌گه‌ڕام‌و تارا ببینم‌و هه‌رچۆنێك بووه داوای لێبكه‌م له‌سه‌ر زاری خۆیه‌وه ژیانی بنووسمه‌وه.
تا ئه‌وه‌بوو له رێگه‌ی ناسیارێكمهوه ئه‌و ده‌موچاوه ئازاراوییهم بینی‌و دوای كێشمه‌كێشێكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆمدا توانیم داوای لێبكه‌م ژیانی خۆیم بۆ باس بكات، تاراش پاش دوودڵی‌و گومانێكی زۆر، وهستانو بیركردنه‌وه، به‌م شێوه‌یه ده‌ستی پێكرد:
من (تارا)م، له یه‌كێك له گونده‌كانی كوردستانی باشوور، سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك له دایك بووم‌و له خێزانێكی مامناوه‌ند گه‌وره بووم. وه‌ك هه‌موو كچانی تری كوردستان، ژیانێكی زۆر ساده و ساكارم هه‌بووه، له‌گه‌ڵ (ئاواز)ی خوشكم ژیانێكی زۆر خۆشمان به‌سه‌ر ده‌برد، هه‌رگیز به‌بێ یه‌كتر ئاراممان نه‌ده‌گرت، چونكه ته‌نها ئه‌و دووخوشكه بووین، پێنج براشم هه‌ن، له راستیدا ئه‌وانیش زۆرباش بوون و هه‌موومان له ژێر چه‌تری دایكماندا په‌روه‌رده بووین، چونكه باوكمان كۆچی دوایی كردبوو. (دانا) براگهورهكهمان بوو، له جێگای باوكمان بوو، بۆیه زۆر بهگویێمان ده‌كرد.
سه‌ره‌تا ماڵێك هاتنه خوازبێنیی من و به هه‌موو داواكارییه‌كانی ئێمه رازی بوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی بوو، ده‌بوایه خوازبێنیه‌كه ژنبهژن بێ، بێئه‌وه‌ی بیر له پاشه‌ڕۆژ بكرێته‌وه. له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه رێككه‌وتن كه من بده‌ن به (كاوه) و (شنۆ) بۆ (دانا)ی برام، هه‌موو شتێك به باشی ده‌ڕۆی، پاش ماره‌كردن، من بوومه هاوسه‌ری (كاوه) و (دانا)ی برام (شنۆ)ی گواسته‌وه.
كاوه كه‌سێكی زۆر هێمن بوو، پڕ به دڵ یه‌كترمان خۆش ده‌ویست، بۆیه هه‌رگیز بڕوام نه‌ده‌كرد كه من له‌و ژیانه خۆشهدام و وه‌كو خه‌ون ده‌هاته پێش چاوم، بۆ من (كاوه) جوانترین و به‌نرخترین كه‌س بوو، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه.
به‌ڵام به داخه‌وه كێشه‌كان زۆر زوو ده‌ستیان پێكرد، یه‌كێك له خزمه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی من هاتنه خوازبێنیی (شیلان)ی خوشكی (كاوه)، ئه‌وانیش به نیاز بوون ژنبهژن رێك بكه‌ون. خزمه‌كه‌ی من رازی بوو به (شیلان)، به‌ڵام براكه‌ی (شیلان)یان به دڵنه‌بوو. بۆیه (شیلان) له‌و ساته به دواوه زۆر رقی له من ده‌بووه‌وه و ئه‌و وای ده‌زانی من هۆكاری رازینه‌بوونی خزمه‌كه‌ی خۆمم به براكه‌ی ئه‌و، زۆر به ئاشكرا بیانووی پێده‌گرتم. ته‌نانه‌ت رۆژێك پێی وتم: شه‌رت بێ ژیانت تێك بده‌م.
راستییه‌كه‌ی كه‌مێك له قسه‌كانی ده‌ترسام، به‌ڵام زۆر كه‌م، چونكه من زۆر دڵنیابووم له خۆشه‌ویستیی (كاوه)و ئومێدی ته‌واوم پێی هه‌بوو.
رۆژێك (شنۆ) له ماڵی براكه‌م هاته‌وه بۆ ماڵی ئێمه، واتا به سه‌ردان گه‌ڕایه‌وه ماڵی باوكی، هه‌ندێ قسه‌ی ده‌كرد بۆنی گله‌یی لێده‌هات، به ئاشكرا ده‌یوت: من بێبهختمو تۆ ژیانت له من خۆشتره، (دانا) وه‌كو (كاوه) نییه، من و (دانا) دڵخۆش نین، منیش هه‌ندێ قسه‌م بۆ كرد، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ری گله‌ییه‌كانی ئه‌وی نه‌ده‌كرد، پاش یه‌ك دوو رۆژ گه‌ڕایه‌وه ماڵی (دانا).
ئه‌وه‌بوو رۆژێكیان كاوه گه‌ڕایه‌وه ماڵ‌و وتی (تارا) جادوومان لێكراوه، به‌ڵام دڵنیابه من هه‌رگیز ئاماده‌نیم تۆ له ده‌ست بده‌م، هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا بوو چوومه‌وه ماڵی دایكم، (ئاواز)ی خوشكم پێی راگه‌یاندم كه (شنۆ) وتوویه‌تی (كاوه) و (تارا) جادوویان لێكراوه، من زۆر سه‌یرم به‌م قسانه‌وه هات، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم، جادوو به نهێنیی ده‌كرێ، باشه ئه‌گه‌ر شتێكی وا هه‌بێ، چۆن ئه‌م هه‌موو كه‌سه ده‌زانن؟!!!
من له راستی قسه‌كه دڵنیا نه‌بووم، به‌ڵام قسه‌ش له خۆیه‌وه ناكرێت.
دواتر هه‌ندێ قسه‌ی سه‌یرم له كاوه ده‌بیست ده‌یوت: (تارا) ئه‌وساته‌ی له ماڵم، له‌گه‌ڵ تۆ زۆر باشم، به‌ڵام له ده‌ره‌وه زۆر هانم ده‌ده‌ن، من نه‌مزانی كه‌سانێك هانی ده‌ده‌ن.
رۆژێك (كاوه) هاته‌وه زۆر توڕه بوو، پێی وتم ئیتر نابێ بچیته‌وه ماڵی دایكت، چونكه ماڵی دایكت تۆ تێك ده‌ده‌ن، دواتر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كردم كه "مێشكت ده‌ته‌قێنم".
نازانم بۆ وای كرد، به‌ڵام دڵنیام وایان پێ گووتووه كه ماڵی دایكم جادوویان كردووه.
هه‌ستم ده‌كرد كه‌سانێك كاوه هان ده‌ده‌ن، چونكه كاتێك (شنۆ) منداڵی له (دانا)ی برام بوو، ئیتر هه‌موو شته‌كان زۆر به روونی ده‌ركه‌وتن و كه‌سه شاراوه‌كانی پشت توڕه‌بوونی (كاوه) زۆر به ئاشكرا ده‌ركه‌وتن، كه مه‌به‌ستیان تێكدانی نێوانی ئێمه بووه.
ئه‌وانه‌ی ژیانی منیان شێواند، یه‌كه‌میان (شیلان) بوو، چونكه ئه‌و به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی له یاد نه‌كردبوو به تێكدانی ژیانی من، بۆیه به دڵ و گیان كاری بۆ ئه‌م ئامانجه‌ی ده‌كرد. كه‌سی دووه‌م (خه‌سووم) بوو، كه ده‌یگوت: تۆ مناڵت نابێت، پێی ده‌وتم گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵ (كاوه) بمێنی، ده‌بێت منداڵت هه‌بێ، ئه‌گه‌رنا ئاگر ده‌كه‌مه نێوانتان. سێیه‌م كه‌س (شنۆ) بوو، هه‌ر چه‌نده (شنۆ) هیچ بیانوویه‌كی نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نها چاوی به خۆشه‌ویستیی نێوان من و (كاوه) هه‌ڵ نه‌ده‌هات.
من كه‌سێكی ساده بووم، به‌و ژیانه رازی بووم، چونكه بێجگه له‌مه هیچی ترم پێ ناكرێت، ئه‌گه‌رنا ده‌بوایه ته‌ڵاق بدرامایه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
|
|
مجوز های ارسال و ویرایش
|
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد
|
|
|
اکنون ساعت 10:37 AM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.
|