بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 11-17-2013
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض ساڵی سێڵاوێ لە مهاباد


ساڵی سێڵاوێ لە مهاباد

رۆژی هەینی ٩/٥/١٣١٥ هەتاوی (١٩٣٦ ز) لە ناکاو ئاوهەوای شاری مهاباد ئاڵۆزدەبێ وبا هۆزو هەورە تریشقە دەست پێ دەکا و باران و گلێرە بارو دۆخێکی گران دروست دەبێ .ئاو وئاوەڕۆ بەرگە ناگرن لە ماوەی نیو کات ژمێردا تا چلو پێنج خولەکدا لەلای کێوەکانی باشوری شارەوە سێڵاوێکی مەزن هەڵدەستێ وگەڕەکی " خڕێ " کە ئەوڕۆکە بە گەڕەکی مامۆستا مەجدی ناو نراوە وتا نزیکەی چوارڕێیانی ئازادی دەبێ دەروخێ ودەگاتە بازاڕی شارو کەلو پەلی سەر رێگاو دوکانەکان ڕادەماڵێ و دەیخاتە ناو چەمی شار.
خاوێن کردنەوەی قوڕو دارو بەردی ئەو بارودۆخە ساڵێک دەخاینێ ودەبێتە گیان لە دەست دانی چەند کەسێك .باوکی نوسەر "جەنابی سەید مستەفا سەمەدی ، کەبەداخەوە کۆچی دوایی کردووە " گەلێک جار بە دڵێکی خەمگین رووداوی تاڵی ساڵی سێڵاوی رۆژی هەینی بۆ باس دەکردم ئاوای دەگێڕاوە : ئەو رۆژە بابم لە ماڵ نەبوو چووبوو بۆ نوێژی هەینی ، لە ناکاو باران هێرشی هێناو سێڵاو هەستا گەڕەکی خڕێی داگرت ئاو کە دەهاتە حەوشەی هەر ماڵێک زۆر زوو ژوورەکانی پڕ دەکرد دوای ماوەیەک ماڵەکەی دەڕوخاند . خانوی ئەو کاتیش گڵ ودارو بەرد بوو تاقەتی نەدەهێنا ،ئەمنیش لە نهونی دووی خانویەک ولە سەر بانێک چاوەڕوانی دایکم ودوو براکەم بوم تا لە ڕێگای نێردیوان پلە بەپلە بێنە سەرێ وتا لە چەنگ سێڵاو رزگاریمان بێ .بەڵام هەموو جارێک کە دایکم یەکێک لە براکانمی دێنا سەرێ بۆ خۆی دەکەوتە خوارێ ،بۆ منداڵی دووهەمیش هەر بەو شێوەیە دووپات دەبووە لەو گیرودارەدابوو کە لە ناکاو هێرشی سێڵاو نێردیوانی لە جێی خۆی هەڵکەند بە چاوی خۆم دیتم ترسو دڵە راوکێ سەراسەری لەشی داگرتبوو خەمێکی یەکجار مەزن دەرونمی هەژاند .
هەر چۆنێک بوو لە سەر بان هاتمە خوارێ ولە پێچو خەمی کۆڵانە کاندا خۆم دەرباز کرد تا گەیشتمە نزیک تاقەدارێ بە تەنیا دانیشتم وتێر تێر گریام. چەند کات ژمێرێک دەبوو کە باران ڕاوەستابوو سێڵاویش ئەوەی کە دەبو بیکا کردی .خەڵکی شاریش هەر دەستەیەک بۆ لایەک هەڵدەهات وهەر کەس وەدوای ونبوی خۆیدا دەگەڕا ، لە پڕ دیتم باوکم سەید عەلی لە دوورەوە هات ومنی لە وێ دیتەوە وگوتی : مستەفا چی بووە ؟ بەهەزار زەحمەت جوابم داوە .دایکم ، دوو برام ، موحەممەدوعەوڵا لە بەر چاوانم خنکانو هۆدەکەش بە سەریاندا تێک چوو .
ئەو کات شار گەورە نەبوو بەڵام گەڕەکی خڕێ وبازاڕی شار مەزنترین زەرەریان بەر کەوت هەم زەرەری ماڵی هەم زەرەری گیانی .لە کاتێکدالەم سەر دەمەدا بارانی بە خوڕ زێدەترە بەڵام بونی شەقامی باش وئاوەڕۆی باش دەبێتە هۆی ئەوەی کە باران لە شار تێپەڕێ و بگاتە چەمی ناو شار وپاشان رێگای خۆی درێژە پێ دەدا .
پاشئەو سێڵاوە رەزاشای پەهلەوی هاتە شاری مهاباد وسەر کێشی زەرەرو زیانی سێڵاوەکەی کردو دەستوری قەرەبوکردنەوی خەڵکی دا .هەتا ئەو کات ناوی شار ساوجبڵاخی موکری بووە ؛ دوای رووداوی سێڵاو بۆ ماوەیەک بە بەکار بردنی " ساڵی سێڵاوێ " وەک سەردەمێکی مێژوویی بۆ مهاباد دەژمێردرا . کاتێک رەزاخان گەڕایەوە تاران دەستوری دا لە رێگای شوێنی تایبەت بە وشە ناسی ناوی مەهاباد وەکو زۆر شوێنی دیکە کە عەڕەبی بون یا مەغولی ئاڵو گۆڕیان بەسەردا هات .
لە کۆبونەوەیەکی وشەناسیدا " فەرهەنگستان " بە پێشنییاری مەڕحومی " رەشید یاسمی "کە مامۆستای زانکۆ و ئەندامی لێکۆڵینەوەی فەرهەنگی بووە وشەی مهاباد لە جێگای ساوجبڵا خی موکری جێگیر کرا بە بڕیاری زۆرینە پەسەند کرا ولەو کاتەوە ئەو شارە نوەکەی بوو بە مهاباد . مانایەکی دیکەی ئەو وشەیە دەبێتە " ماه ئاوا" ومانایەکی دیکەشی لە وشەی " ماد " هاتووە بە واتای " ماد ئاباد " .لە لاپەڕەی "٥٥٤" جڵدی دووهەمی " بورهانی قاتیع " لە بەرانبەر دەستەواژەی مهاباد نوسراوە
" ناوی یەکەم پێغەمبەری عەجەمە " و ناوی پەڕتوکێک کە پێی دەگوترێ " دەساتیر " .لە مێژووی ئێراندا لە نوسینی " سرجان مولکوم " ئاماژە بەو بابەتە کراوە و دەڵێن :

بیر مەکەوە مهاباد ئەوەندە بووە
نا، مهاباد سەت هێندە مەزن بووە
لە رابوردودا خۆشوشوێنی گەڕان بوە
کۆشکی هاوینە هەوارو مانگ رویان بوە
" پێگەی دڵداریی خوسرەوشیرین بوە "
بەڵام ئەو ڕۆکە ئەوە مهاباد نییە
بەڵێی کوێرە دێیەو ئاوەدان نییە .

مانایەکی دیکەی کە بە مێشکی مرۆودا دێ ئەوەیە : مانگ ئاوا شوێنێک کە خاوەنی کیژی جوانن کە مهابادیان ئاوەدان کردۆتەوە . خوا لێ خۆش بو مامۆستا " رەشید یاسمی " نیو نیگایەکی بەو هەڵوێستو مانایانەدا هەبووە .

سرنج: شێعرەکان کراونە کوردی
سەر چاوە : مێژووی مهاباد / موحەممەد سەمەدی
وەرگێڕانەوە به زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 10:46 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها