كورته نامه ي موبايل
من بولبولێکم بۆ گوڵ دەخوێنم
گەر گوڵیش نەبێت هەر دەناڵێم
ئەگەرچى دنیا لەسەر دڵ بەندە
گەر تۆى تیا نەبآ کوا نرخى چەندە؟
ئەوەى بزانى وەفاداری بەرهەمى چییە
هەرگیز نازانێت دارى پەشیمانى واتاى چییە
ڕێزم هەیە بۆ کەسێک بەقەد هاوین بۆى دەسووتێم
من غەریبى دەکەم ئەو ناپرسێ لێم
ئەگەر چى تۆراوى بەڵام چاوت پڕسۆزە
دونیاى من هەردەم بەتۆوە خۆشە
نامەیەکت بۆدەنووسم وشەکان وەک خۆت جوان بێت
لەدڵمەوە بۆ گوڵەکەم وەک سەرەتا و ناونیشان بێت
ئەم شەو باڵاى خەمم بەقەد باڵاى سنۆبەرە
تکا دەکەم گەر کۆچت کرد روحى من لەگەڵ خۆت بەرە
بۆ ساتێک لەگەڵ خۆت بینوێنە
هاوڕێیەتیمان وەکو(جاران X) بێت
باوەڕمان بەیەکتر (100%100) بێت
هەزاران خۆشى بەیەک دووریت لەناو دەچێت
هەموو ناخۆشى ژیان بەیەک سڵاوت لەیاد دەچێت
شەوانیش یادگارییەکانت دەمخەنە گریان
مەڵێ بێ دەنگە منى لەیاد نەماوە
گولێش بێ دەنگە و جوانى بەسروشت داوە
سڵاو لەچاوانمەوە بۆ چاوانت کە ئارەزووى بینینت دەکات
لەدڵمەوە بۆ دڵت کە هەرگیز لەیادت ناکات
گەر بتۆرێی دڵم گەلێک خەفەت دەخوات
دڵیشم ئاوە و ئیشقت بەرمیلە
لەناو جوانانان هیواى خۆت هەیە
چونکە جوانی تۆ زۆر بێ وێنەیە
خۆشەویستى بەزەردەخەنەیەک لەدایک دەبێ
مرۆڤ دەتوانێت خەمەکانى لەیاد بکات و گوڵێک دواى بۆن کردن فڕێ بدات
بەڵام ناتوانێ خۆشەویستى خۆى لەبیربکات کە لەناوخوێنى هاتوچۆبکات
چۆن بتوانم لە بینایی چاوم ونت بکەم
مەحالە بۆ تەنیا ساتێک لەناو دڵما دەرت بکەم
گیانە کەم لەڕۆژەى کە تۆم دیوە شەو نانووم دەزانى بۆ ؟
هەموو ڕۆژێک خەمێک میوانمە
کە شەو دادێ زیندانى ڕەش جێى ژوانمە
نامەیەکم بۆ بنێرە با دڵم ئاو بخواتەوە
من ڕوحم بۆتە لاولاو بەچنارى باڵاتەوە
چاوم شەیدا سەرنجێکى پڕتاسەتە
هەموو گیانیشم قوربانى یەک هەناسەتە
گیانەکەم تا تەمەنم ماوە هەناسەم قوربانى تۆیە
شعر و بەستەم ژینى جەستەم تۆزى خوڵى بەرپێى تۆیە
ئەوەى ئێستا من پێى دەژیم تەنها عەشقى تۆیە
رازیم بخنکێم لەڕووبارى ئیشقى تۆ
بەگریان دڵخۆشم چونکە یادى تۆ دەکەم
گەر رۆحیشم دڵ بێ.. پێشکەشى تۆى دەکەم
هیچ ئاوێک لەفرمێسکەکانم زۆرتر نییە
هیچ خەمێک لەخەمى دوورى تۆ گەورەترنییە
چۆن ماسى بۆ دڵۆپێک ئاو سەمادەکات
دڵى منیش بۆ بینینى تۆ هاوار دەکات
چاوم بە دیدارت دەگەشێتەوە
گەر بزانی بە نامەکانت چەند دڵشادم
لەگەڵ هەر هەناسەیەکتا نامەکت بۆ دەناردم
چاوت مەبڕە چاوم باتۆش فیرى گریان نەبی
دڵت مەکە بەمیوانم با لە ژیان بێزار نەبى
هاتیە خەیاڵم کاتى نیوەشەو
غەریبیم هەستا چاوم نەچووەخەو
یادگارییەکانت هاتنە بەرچاوم
بەگۆڕ هاتە خوار فرمێسکى چاوم
عیشقت شۆڕشە و منیش پێشمەرگەم
گەر مووچەشم پێنەدەی هەر دەوام دەکەم
گەر گوڵێک ڕەگى لەدڵ روابى
ئیتر دڵ چۆن ئەتواننێت لێی بێ ئاگابى
خۆ من نەمردیمە تا تۆ ژنحوازبی
بڵێ بە دایکت چیتر نوێژ نەکات
گەر تۆم بداتێ خواعەفوی دەکات
بۆ دەربڕینى هەستم وشەم بەدەست ناکەوێ
نییە وشەى پیرۆزتر لەوشەى خۆشمدەوێ
گریانم زامى عشقت چارە بکات
دەگریم تا فرمێسکم بیابانێک پڕئاو دەکات
من هەرخۆم نیم نیوەش لەتۆم
بەڵام خۆشەویستی من، بۆ تۆ لەئاسن بەهێزترە
دڵم پاییزى تۆى پێ خۆشترە نەک بەهارى کەسێکی تر
چونکێ لەپایز تۆم ناسیوە پێم ناخۆشە وەرزێکى تر
هەرچەندە لێم دوورى لەهەناسەم نزیک ترى
تۆ لەچاومى لە رۆحیشم ئازیزترى
سڵاو بۆ ئەوکەسەى لەناخمدا قەت ون نابێت
بۆ ئەوگوڵەى لەباغمدا قەت وشک نابێت
هاوڕێى بەوەفا وەک گوڵفرۆشە
گەر لێشى نەکڕى بۆنى هەرخۆشە
کە من کەوتومە داوى عەشقى تۆ
توخوا وانەکەى ببم ڕەنجەڕۆ
ئامێزى عەشق سوێند و پەیمانە
دەروازەى نییە بۆ تۆ هەی گیانە