بازگشت   پی سی سیتی > ادب فرهنگ و تاریخ > شعر و ادبیات > زبان ادب و فرهنگ کردی

زبان ادب و فرهنگ کردی مسائل مربوط به زبان و ادبیات و فرهنگ کردی از قبیل شعر داستان نوشته نقد بیوگرافی و .... kurdish culture

پاسخ
 
ابزارهای موضوع نحوه نمایش
  #1  
قدیمی 04-02-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
جدید پخشــان...




پخشــان...



هو گری تۆ بووم
ئه و که سه نامۆ یه ، که خۆ شه ویستی نی یه
بۆ خۆ شه ویست و گوڵی ئاره زوم

سڵاوی خۆشه ویستانه
له کاتی نوسینی ئه م نامه دا دڵم به سه ختی گیراوه
وێنه ی تۆ ئێستا له پێش چاوه کانم گیانی تێ چووه و
وه ک خه یاڵ له چاوه کانم دا ده گه رێ
خۆ شه ویستم ئه مرۆ ره نگه یه کێک
له خراپترین رۆژه کانی ژیانم بێ
چونکه بۆ ئه وڵین جار تامی
عه شقێکی گه وره م چه شتووه
ئه مرو هه سیتم کرد که ئیتر تۆ منت خۆش ناوێ
به ڵام خۆشه ویستی من
چاوه جوان و سه رنج راکێشه کانی تۆ، سارێژ که ری برینی دڵی منه و من به بێ ئه ون هیچم
به ڵام نازانم بۆ چی نات هه وێ ئه و چاوانه بۆ من بن ، ئه ی گوڵی بۆن خۆ شی ژیانم
خۆ زگه ده ت زانی که چه نده م تۆ خۆ ش ده وی و هه موو شتێک له لای تۆ به ئاوات ده خوازم
گوڵی جوانم ، هیوای ژیانم ، دڵم ده یی هه وێ منت به راده یه ک خۆش بووێ ،که من تۆم خۆ ش ده وێ
خۆزگه بیرت ده کرده وه که که سێک له م دنیایه دا هه یه که له تاریکی ژیانی دا
له به ر عه شقی تۆ ده سوتێت ، خۆ شه ویستی من تکات لێ ده که م له بیرم مه که
چون من هه رگیز تۆ له بیر ناکه م ، گیانه که م چاوه روان بووم ،له سه ر سینگت به کوڵ بگریم
به خور فرمێسکی چاو هه ڵ برێژم ، هێنده بگریم تا فرمێسکم خه مه کا نم ده شواته وه
هێنده بگریم تا به زه ییت له ئامێزی ئه وینێک دا ژان و ده ردی ئاواره ییم کۆ کاته وه
خۆ شه ویسته نه شمیله که م خۆ شه ویستی تۆ تامی تاڵترین ئازاری دوری پێ چه شم وایی لێ کردم
له ماڵه وه بیمه ده ر و به پێ یه کانم پرچی شه قام بست به بست بهۆنمه وه
له ژێر رهێڵه ی باران و له به ر تروسکه ی چاوی شه ودا چاوه کانت ببینمه وه
له چاویشتا هه زاران ئه ستێره ی گه ش و ده ریایه ک مرواری خۆ شه ویستی کۆ بکه مه وه
گیانه که م خۆ شه ویستی تۆ بردمیه شاری غه مه وه که من پێشتر ئاشنای نه بوم ونه م ده زانی
که مرۆڤیش له فرمێسکا ئه توێته وه ، نه م ده زانی یاده کا نت هێنده گه شن هه ر گیز له بیر ناچێته وه
هه ناسه که م خۆ شه ویستی تۆ وای لێ کردم هه ر وه ک مناڵ چۆن فێری باوه ش ده کرێ
خێرا ئه گری گه ر بۆ ساتێکیش دابنرێ
منیش فێری باوه شی تۆم گه ر بۆ ساتێکیش تۆ دور بی لێم ده گریم بۆ خۆم ، خه فه ت ده خۆم
گیانی شیرین ئه وینه که م به پێنوسی ده ستم هه ستی پر له مه به ستی ژیریم له سه ر دیوار له سه ر دره خت
له سه ر زه وی له سه ر کاغه ز له سه ر ده ستم له سه ر دڵم له سه ر هه ر شتێک که پێ ی گه یشتم
شێوه ی تۆ و نێوی تۆ یی له سه ر نه خش ده که م
خۆ شه ویستم چونکه خۆ شه ویستیت وایی لێ کردم که تۆم به دڵ و گیان خۆ ش بوێ تا مردن

سمکو بی که س
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید




  #2  
قدیمی 04-02-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض




شه وێکی سارد و پر له غه م
بۆ خونچه ی گوڵی بابردوم دڵه بچکۆ له که م
سڵاوی گه رمی پر له ئه وین و خۆشه ویستی

ئه م نامه یه له شه وێکی سارد و غه م هێنه ر دا ده نوسم
ئاسمان به چه ند په ڵه هه وری ره ش و چڵکن
داپۆشراوه و
له وانه یه باران که فرمێسکی ئاسمانه کانه ببارێ
ئه رێ ئاسمانیش بۆ جوێ بونه وه ی من و تۆ ده گری
منیش له م کاته دا بۆ وشه کانی ئه م نامه ده گریم
بۆ ئه و بریاره ده گریم که تۆ داوته و
داوایی جودا بونه وه ده که ی
به راستی سه خته دابران
چونکه له ته وای ته مه نم دا له جودا بونه وه ده ترسم
له جوانی و وخساری چاوه جوانه کانی
پر له دڵسۆزی تۆدا رێگه ی خۆشه ویستی و به خته وه ریم به دی ده کرد و
به ئاواتی گه یشتن به و به خته وه تی یه ده ژیام
به ڵام دیسان ئازاری جودا بونه وه ، ئایی منی به د به خت ته حه مول کردنی ده ردی جودا بونه وه بۆ من ئازارێکی زۆر سه خته
من پێم وا بوو که ده توانم تۆ به خته وه ر بکه م ، به و خۆشه ویستی یه ی که له ناو دڵما بوو
به ڵام له کاتێکا تۆ داوای جودا بونه وه ده که ی
داوایه کی وا قورس و گران که ده بێ من له ته واوی ژیانم دا بۆ عه شق و خۆشه ویستی بگریم و
فرمێسک بۆ ئه و خۆشه ویستی یه هه ل برێژم که بۆ چی نه گه یشته ئه نجام
به راستی بۆ من زۆر سه خته دابران ، چونکه بیرم له هه موو گرفتێک کردبوه وه
که گه یشتن به تۆ چه نده زه حمه ت و سه خته و چه نده خۆ به خت کردن و فیداکاری ده وێ ، دیسان من ئاماده بوم
به ڵام هه رگیز بیرم له وه نه ده کرده وه که ده بێ شتێک بکه م که خواستی دڵم نی یه و هه موو کات له ژیانم دا لێ ی ده ترسام
ئه وه ش جودا بونه وه یه ، له و کاته وه که تۆ بریاری جودا بونه وه ت دا، هه موو کات چاوه کانم پر له گریانه و دڵم پر له ئێش و ژانه ئێستا که ئه م نامه یه ده نوسم بروا بکه ، که فرمێسک به چاوه کانم دا دێنه خواره وه ده گریم بۆ خۆم ده گریم بۆ تۆ
چ ده ردێکی بێ ده رمانه ئاخ ته نیایی و بێکه سی چه نده به ئازاری
نازه نینه دڵسوزه که م ،سپاسی تۆ ده که م که منت خۆش ویست ،من هه تا مردن ، دڵنیا به که تۆم خۆش ده وێ و

ناوی تۆ و شێوه ی تۆ له سه ر لاپه ره ی دڵم دا هه ڵ ده گرم ، چونکه من به جودا بونه وه ئیمانم نی یه و وشه ی جودا بونه وه له ژیانی من دا جێگه ی نابێته وه و له خۆشه ویستی دا هه ر گیز بیری لێ ناکه مه وه
ماڵاو گوڵی جوانم ، ماڵاوا دڵسۆزترین دڵسۆزی ژیان ، ماڵاوا گوڵی غه م گرتوم ، ماڵاوا ئازیزترین ئازیزم
هیواخوازم ئه م عه شقه ت هه ر گیز له بیر نه چێته وه که ته نیا له به ر خواستی تۆ شوشه ی دڵی من شکاو و به ورد کراوی خسته ژێر پێت ،ئازیزم هه موو شه وان دێمه حه وشه و چاو له ئاسمان ده که م و بۆ چه ند ساتێک بۆ تۆ ده گریم بۆ خۆم ده گریم بۆ ئه و خۆ شه ویستی یه بێ ئه نجامه ده گریم که پێویستی ژیانمه و پێ ی نه گه یشتم
ئه و که سه ی که هه رگیز تۆ له بیر ناکات ته نیا منم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #3  
قدیمی 04-02-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ماڵاو گوڵی خه م
وه نه وشه که م

سڵاوی پر له خۆ شه ویستی
بریارم دابوو که نامه ت بۆ نه نوسم
به لام هه ڵوێستی تۆ ناچاری کردم
که بۆ دوایین جار ئه م نامه ت بۆ بنێرم
ره نگه ئه مه دوایین نامه بی که بۆ تۆ یی ده نوسم
بۆ یه تکام وایه که چه ند جاریک
به وردی بی خوێنیته وه و
له دوایی ئه وه له گه ڵ نامه کانی دیکه م دا
بیان سوتینه وه ک چون له گه ڵ یه که م نیگا دا
ئاورت له جه رگم به ر دا

با ببیته خۆ ڵه مێشی له بیر چونه وه
پێت وتم کاتت که مه بیر کردنه وه ت زوره
به ڵام پێت ده ڵیم باشتر وایه بیر له عه شق و خۆ شه ویستی یه که مان بکه یته وه
بۆ یه ، وه ره و په یمانی خۆ شه ویستی و ده ست لێک گرێ دان تێکه ڵ کردنی هه ناسه مان بخه ناو بیرته وه بریاربده به دڵ و گیان هه ر وه ک جاران منت خۆش بوێی تا مردن
وه ره و ده ستت له ملم گرێ بده لێوه کانت بکه میوانی لێوه کانم ، هه ناسه ت تێکه ڵی هه ناسه م بکه
با به تاسه ی خۆ شه ویستی و عه شق و دڵداری یه وه تێر تێر بیمژم
وه ره و په یمانی وه فاداری مۆر بکه ین تا دوا ، راده ی خۆ ش ویستن یه کترمان خۆ ش بوێ تا مردن
ئه گه ر توانیت به رامبه رئه و هه موو خۆ شه ویستی یه ی من و خۆ ت بێوه فا بی و
واز له ئاوات و ئاره زوه کانت بینی قه یدی ناکات واز بێنه و برۆ بێوه فا به
به ڵام ئه وه بزانه من هه ر له دڵی خۆم دا رات ده گرم و خۆشم ده وێی تامردن
ماڵاوا گوڵی خه م ماڵاوا ئازیزترین ئه زیزم ماڵاوا وه نه وشه دڵسوزه که م
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #4  
قدیمی 04-02-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



بێ ده نگی تا که ی
بۆ دڵسوزترین دڵسۆزی ژیان

پێش که ش به تۆ رۆح و دڵ و گیان
ئازیزم بێ ده نگی تاکه ی
بێ ده نگی یه که ت ئازارێکه و خه ریکه هێزم ده چنێ
ئه گه ر مروڤ ته نیا بۆ چه ند چرکه
دڵێ بوه ستێ بێ گومان ده مرێ
ئه وه دڵه که خوێن به هه موو له شی مروڤ ده دات
که وایه گه ر دڵمان به که سێک دا
ئه وه نیشانه یی ئه وه یه
که ئه و که سه خاوه نی هه موو له شی ئێمه یه
دڵنیات بکه م تا دڵت که سێکی خۆ ش نه وێ
مێشکت ناتوانێ بریاری له سه ر بدات
دیسان ده ڵیم دڵ سه رکرده ی له شی مروڤه ، بۆیه نامهه وێ به بێده نگی یه که ت له وه زیاتر ئازارم بده ی
ئازیزم بیر بکه وه ، جاران تۆ ته نیا بووی ، ئێستا دڵی منیشت له گه ڵدایه
که ده بێ وه ک دڵی خۆت پارێزگاری لێ بکه ی ، چونکه من له و رۆژه وه که عا شقی تۆ بووم
تۆ بویته بیر کردنه وه ی شه و رۆژانم و ناچارم بیرت لێ بکه مه وه ، بیر کردنه وه له و خۆ شه ویستی یه ی
که خه ونی ژیانی به خته وریمی پێوه ده بینم
که ئه وه ش ته نیا تۆیی ، به ڵام تۆ به بێ ده نگی یه که ت به توندی ئازارم ده ده ی
ته نیا بیر له وه ده که یته وه که ده بێ من نرخی ئه و خۆ شه ویستی یه م نه دابێ
که تۆ ده ت هه وێ ، له کاتیکا من ئاماده م له پێناو خۆ شه ویستی دا بمرم
که به خته وری ژیانمی تێدا به دی بکه م
دڵه که م گوڵی تازه پشکوتوی ژینم ، بروا بکه شه و رۆژ بیر له تۆ ده که مه وه و خۆ شه ویستی تۆ لێک ده ده مه وه شه وانه به یادی تۆ وه ده خه وم و رۆژانه ش به یادی تۆوه خه به رم ده بێته وه
تۆ بڵێی تۆ ئه و که سه بی که من له ژیانم دا به دوایی دا وێڵم تا خۆ شه ویستم بێ و رێگه ی ژیانی به خته وه ری پێکه وه ببرین
له کاتێکا تۆ له خۆ شه ویستی دا ئه وه نده ساردی که نه ت توانی وه ڵامی ئه و نامانه م که وشه کا نیم
هه ر یه که و له باخیک چنیوه و کردومه ته کاکڵی نامه کانم ، تا تۆ ، شی بکه یته وه و هه لاجی بکه ی
با به باشی رازی دڵی من بزانی ، بۆ یه بۆ ئه و هه موو سوتانه ی من ته نیا ئه وه نده به س نییه تۆ به ساردی بڵێ ی خۆ شم ده وێی ، پێویستی به هه نگاوی جیدی تر و به تواناتر هه یه ، رێگای خۆ شه ویستی
چونکه ئه وه بزانه ، که ته نیا دڵداری یه که هه وینی به ختیاری یه ، بۆیه تکام وایه که شه وانه
پێش ئه وه یی له نێو جێگاکه ت خه وت لێ بکه وێ ، ته نیا چه ند ساتێک بیر بکه وه
له ژیان له دڵداری و له خۆ شه ویستی له من له به خته وه ری ، ئه و کات بڵێ با باوه شی پر له خۆشه ویستی
بۆ که سێک بکه مه وه که پر به دڵ خۆ شی ده وێم و به خته وه ریم بۆ به ئاوات ده خوازێ
هیوا خوازم خۆ شه ویستی تۆ راستی و به وه فا و پر له ددڵسۆزی بێ
ئه و که سه ی تا مردن تۆ یی خۆ ش ده وێ ته نیا منم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #5  
قدیمی 04-02-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



هاو سه فه ری هه تا هه تایی
من که سه یری بیره وه ری یه کانی دوێنێ و

ئه مروم ده که م
ده زانم سبه ینێش ژیانم هه ر وا ده بێ
کاتێک کیژوڵه یه کی کتێب به دسته وه
به ره و ده رگای قوتابخانه ده چێ
یان دایکێکی زوخاو له دڵ
چار شێوه که ی به دوایی خۆی دا راده کێشێ
له سه ر قیره تاوی شه قامه کانی
ئه م ده ڤه ره غه ریبه دا
گوێم لێ یه ، له دوره وه
که سێک گورانی بۆ ئه شق ده ڵێ
له م کاته دا که باران ده بارێ ، ته ری ده کات گشت رێبوارێ ، ده نگی خشپه ی پی یه کانم
له گه ڵ فرمێسک و خه ونی ژیانم ، ده کشێ به سه ر زه وی ته ردا
چه ند شیرینه خۆ شه ویستی ده س پێ کر دن و چه ند تاڵه ده ست لێک به ردان
زۆرم خه ڵک دین له نیوه رێگای ژیانیان دا به کۆ تایی عه شقی بێ مراد گه یشتن
ئه وانه ی که به شیرنی پێکه نین ده ستیان پێ کرد و به تاڵی گریان کۆ تایی یان پێ هینا
چاوه کانی من و تۆ شایه دی ئه م فرمێسکه بوو
فرمێسکی ئه و چاوانه ی که رۆژێک عا شقانه پێ که نین و عا شقانه سه یریان ده کرد
به دور که وتنه وه م ئێستا ئێمه به کۆ مه ڵیک له نیگه رانی و گومان
له سه ره تای سه فه ر سه فه ریک به ره و کۆ تایی دوور
تا ئه و شوێنه ی که به غه یری له گه ڵ یه ک بوون هیچ ئاره زو یه ک نی یه
ئه و شوینه ی که به غه یری روناکی عه شق هیچ روناکی یه ک به دی ناکه م
ئه و شوینه ی که فرمێسک له چاوه کانما ن نابارێ
ئه و شوینه ی که چاوه کانمان به غه یری ئاره زویی چاو لێ کردنی یه کتر پێلوه کانی ناکرینه وه
ئه و شوینه ی که عه شق و خۆ شه ویستی مانایی هاو سه فه ری هه تا هه تایی هه یه


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #6  
قدیمی 04-02-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



خانمه که م جێم مه هێڵه
خانمه نه شمیله که م نه که ی جێم بێڵی

چونکه که تۆ برۆی نه ک دڵم له م شاره
نه ک ئه م ده ڤه ره
نه ک ئه م وڵاته
نه ک ئه م کیشوه ره
به ڵکو هه موو زه مین
به چۆڵی ده بینم
ئاخه رگوڵم ناتوانم باست بکه م
چونکه وشه کانی ناخم پێش ئه وه ی بینه ده رێ
له به ر ده م پیروزی تۆ دا لێوه کانم سه رسامی دایان ده گرێ
دوێنێ خۆر چه پکێ له پرچی ون بوو که تۆم بینی به قژته وه هه ڵ واسرابوو
گوڵه که م رێبوارێکی ئاوه ره م ، له زه رده په ری پرچت دا ، خاڵێکی ره شم له سه ر گۆنایی جوانت دا
ماسی یه کی بچوکم له ده ریای چاوه کانت دا ، خه نده یه کی گه وره م له نێوان لێوانت دا
تۆ م هه بێ وا ده زانم خاوه نی هه موو دنیام
ئیتر گوڵم سه رسام مه به و مه ڵێ دڵدارێکی شێت و ونه
کاتێک ئه ڵیم زه وی ده زگیرانی منه ، چونکه تۆم له هه موو دنیا خۆ شتر ده وێ
لانه یی دڵی شه یدام خۆشم ده وێ
ئه و شه وه یی لێم دوری خه نده کانم ده گرین و که له گه ڵ تۆ شم گریانه کانم پێ ده که نن


__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #7  
قدیمی 04-02-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ئه و شه وه یی که تۆ هاتی
شاعیرێکم تاکوو ئێستا سوجده ی شیعرم

له به ر ده می هیچ کچێکا دا نه داوه
تاکوو ئێستا لاو لاوه یی هیواکانم
به باڵای دیواری هیچ کچێکا نه نوساوه
تاکوو ئێستا چاوی شیعرم بۆ دیده نی
هیچ مروڤیک نه گریاوه
به ڵام ئه و شه وه یی که تۆ هاتی و
بوخچه یی رازه کانت بۆم کرده وه
شیعرم بۆت هاته کرنۆش و
سه ری کاسی په یڤه کانم
له سه ر نوکی په نجه یی پێیه کاانت راوه ستان
له روباری ئیلهامم دا
ده س نوێژی عه شقێکم گرت و
نوێژی دڵم به ره و روگه یی چاوه کانت دابه ست
چی بنوسم جوانی و شیرینی و ناسکیت
به چ شیعرێک باس ده کرێت و چ په یڤێک ده ری ئه برێ
کچێ ، ئاخه ر شیعر له کوێ به رگه ئه گری ، باست له کوێ به من ئه کری ، خۆ من له ئاست ئازاری تۆ
قه له مه که م ڵاڵه ، په نجه م شکاوی خه یاڵه ، وه سفی تۆ چۆن به من ئه کرێ ، لانه ی هه موو پیوۆزی یه کانم باسی چی بکه م ، خۆ به جۆ رێ چاوه کانی تۆم خۆ ش ده وێ ئه سڵه ن خۆ شم لێم تێک چووه و نازانم
باسی چی بکه م ، هه ر چی ئه ینوسم دیسان که مه چاوانی تۆ ته نیا سه روه ته که هه مه
باوه رت بێ له چاو ئه وه یی له دڵمایه ، ئه م دنیایه ش هه مووی هیچه ، له وه ته ی تۆ بوویی به ئاشنا م
گوێم له ئاشنایی چرپه کانته و شه وێ نه ی بیستم ناخه وم ، ئه گه ر شه وێ له باوه شتا نه م خه وێنی
له م سه ر زه مینه ناسره وم ، لانه ی خه ونه ناسکه کانم ،تۆ مروڤ نی ،خوای جوانی
تۆ کچی خه ونه کانی من له ژیانی ، له ئاسمانی ته مه نم دا خۆری به رزی هیواکانمی
تۆ شا ژنی شیعره کانمی ، خوایی هه موو هه سته کانمی
خانمه که م شازاده که م ئه مشه و مه نو تا له باوه شتا نه م خه وێنی
به ڵام توخوا وه ک جاران ئه گه ر هاتی نه م گرێنی ، با گوێم له هه نیسکه کانت نه بێ که تۆ هاتی
چه پکێ خه نده ت بۆ من پێ بێ ، ئه مشه و وه ره ، من ئێستا که خۆ شم ده وێی
له پرچه کانتا بم نێژه ئه و پرچه زه ردانه ی دڵی منیان له ناو دایه ،ئه و قژه یی که شێوه ی قژی فریشته کانی خودایه ئه مشه و وه ره و با چرپه ی ماچه کانت دڵی ناسکم بهه ژێنێ ، باحه زه کانم له سه ر سینگی نه رمت تابلوی جوانترین خۆشی بنه خشێنی

__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #8  
قدیمی 04-02-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


تامه زرویی
ئه م ئێواره ش وه کوو جاران

چاوه روانم به سه ر ده ماری دڵی ماتم دا گوزه ر بکه یت
ئێواره یه و چاوم بریوه ته هه موو کۆ ڵانه کانی شار
ئه ڵیم به شکم له م ئێواره دا جه سته ی جوانت
باڵا ی به رز و نه رم و نیانت بێره دابێ
ئێواره یه و بۆ نی هه ناسه ی با ئه که م
ئه ڵێم به شکم ئه مه خوایه بۆ نی هه ناسه یی تۆ یی لێ بی
ئه وینه که م ئه ی ئومێدی گشت ژینه که م
تو خوا بگه ێوه ، تۆ مه گه ر نازانی گری چاوه روانی زور به تینه
ئه ی نازداره شیرینه که م ، تۆ ناترسی له شه وێکا
جه سته ی ماندوم بسوتێنی
ئه ی فریشته ی ئاسمانی تۆ سه ر گوڵی گشت گوڵانی ، چاوه رێتم له سه ر رێی کاروانی دوریت
پشویه ک کوڵه باری حه سره ت دا بخه م
ئه ی رازاوه ترین رازاوم ئه ی هێز و دڵ و هه ناوم هه ر به هیوایی هاتنه وه ی تۆم
ئه ی گه لاوێژ ئه ی جوانترین ئه ستێره ی پرشینگ هاوێژ
ئه ی بێگه ردی بێگه ردانم له دوریت زور سه رگه ردانم
ئه ی گوڵی جوانم هه ڵاڵه له دوریت حاڵم بێ حاڵه
ئه ی ته بیبی ده ر ده کانم تویی ده رمانی هه موو ژیانم
ئه ی تریفه یی مانگه شه وم تۆ یی بیر کردنه وه و خواردن و خه وم
ئه ی کیژه جوان ئه ی ئێرانم باڵا به رز و چاو گه ش و جوانم
ئه ی دڵسوزی خه مه کانم له کوێی هه واڵت نازانم
ئه ی نه رمین ترین نه رمینم ئه ی ره زا سوک خوێن شیرینم
ئه ی دیمه نی جوانی ژیان پێش که ش به تۆ رۆ ح و گیان
ئه ی گورجی گورج و گۆ ڵه که م له بیرم دایی تۆ هه موو ده م
ئه ی فیروزه ی رازاوه ی جوان که ی به یه ک شاد بین به قوربان
ئه ی سه بری هه ناسه ی دڵم تۆ یی رازاوه ترین گوڵم
ئه ی ره سمیه یی کیژی کوردان دایم له یادمی له ژیان
ئه ی کیژی جوان ئه ی که تانم ئه ی ده رمانی ده ر ده کانم
ئه ی گوڵه شلێری جوانم تۆ یی هیواو ئاواتی ژیانم
ئه ی شوکری یه ی شوکرانه ی ژین هه ر تۆیی ته نیا بۆ من ئه وین
ئه ی نازه نینی نازدارم بێ تۆ دایم بێ قه رارم
ئه ی نه سرینی چاوجوانم له دوریت زور په رێشانم
ئه ی ئاوازی هه موو ده نگم بێ تۆ تێک چووه گشت ره نگم
ئه ی ئه هدیه ی خاوه ن به ڵێن هه رگیز نه بی په یمان شکێن
ئه ی په خشانی زولف ئاڵوزاو خۆ شه ویستیت خستمیه داو
ئه ی که وسه ری ئاوی حه یات ده خوازم بگه ین به ئاوات
ئه ی هاژه ی روباری کانی تۆ مایه ی خۆشی و ئاوه دانی
ئه ی په روینی خه ونه کانم بێ تۆ زۆر تااڵه ژیانم
ئه ی گوڵبه هاری رازاوه جوانیت دیاره له گشت لاوه
ئه ی په ری ئاسمانی جوان به تۆ وه خۆ شه بۆ من ژیان
ئه ی شادی شادی هێنه رم له دوری تۆ یه که ده مرم
ئه ی نازه کیژی به نازم بۆ تۆ به ختیاری ده خوازم
ئه ی ئاسیا کیژه جوانێ مه یلی جارانه که ت کوانێ
ئه ی سۆزه یی هه موو سوزه کانم به تۆ وه خۆشتره من ژیانم
ئه ی سه بیحه ی باڵا نه خشین تۆ یی خۆشه ویستی من له ژین
ئه ی سوعادی خه ونه کانم هه ر تۆیی هیوا بۆ ژیانم
ئه ی که ژاڵی چاو مه ستی جوان شێوه ت ون نابێ له چاوان
ئه ی مه حسومه ترین که سم هه ر تۆ یی هیواو تۆ یی مه به ستم
ئه ی شکۆ فه ی داری ژینم تۆ یی ئاوات و تۆ یی ئه وینم
ئه ی فریشته ی ئاسمانی تۆ یی هیواو ئاواتی ژیانی
ئه ی چیمه نی رازاوه یی ژین هه ر تۆیی خۆ شه ویست و ئه وین
ئه ی روئیایی هه موو روئیاکان که ی به یه ک شاد بین له ژیان
هه ر به هیوای هاتنه وه یی تۆ م له دوری تۆ خه فه ت ده خوم
بڵێ ی وابێ بڵێ ی ئێساتش وه کوو جاران ناوی منت له دل دا بێ و له یاد مابێ
ئه گه ر وا بێ دڵی کورپه ی ئه و دڵه بچوکه م چون بده مه وه
گه ر هات و گرویی لێم گرت و کردیه گریان و قور پێوان چوناو چون ژیری که مه وه
ئازیزه که م زور ده ترسم پاش ئه و هه موو چاوه روانی یه که چاوم پێت بکه وێته وه شا گه شکه بم له خۆ شیانا دڵیشم له لێدان بکه وێ
هه ر گیز ناترسم له و کاته ی که دڵم بوه ستێ له به ر پێتا ، چون من خه ون و هیوام هه موو کات وا له رێتا
خودا بکا تۆ بیته وه هه ر ئه م جاره بۆ کاوله ئاشه که ی دڵه بچوکه که م بگه رێته وه
خودایی ده کرد له گه ڵ یه که م هه نگاو پێ دانانی پێتا دڵم ئه وه ستا و سه ری ئه نا له رێتا
من شه پۆله نه سره وته کانی رێگایی دورم ، تا دێ سه ر که ش تر ده بم من فرمێسکه بارانی شه وگاری ته نیاییم
له ناو چاوه کانی روحت دا تا دێ سورتر ده بم ، ئه وینه که م بگه رێوه با پاییزمان تێ بپه رێ
بگه رێوه با جارێکی تر ته زویی عشق به ناو هه موو ده ماره کانی له شم دا بگه ر ێ
نازه نینم بگه رێوه با له وڵاتی غه ریبی دا نه بمه هاوسه ری ته نیایی ، با نه ژاکێم وه ک خه زانی پاییز و جیایی شیرینه که م بگه رێوه گه لێ سه خته روژانی من بێ تۆ
په پوله که م بگه رێوه با غه ریبی له گه ڵ خۆینم تێکه ڵ نه بێ
نه وه ک رۆژێ له دوره وه هه وڵی مه رگی منت بۆ بێ
با پێش مردن یه کجاری تر دروست بکه ین جێ ژوان و چاو پێکه وتن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
کاربران زیر از behnam5555 به خاطر پست مفیدش تشکر کرده اند :
  #9  
قدیمی 04-02-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


ماڵه که م بێ تۆ غه مگینه
ئه ی سوره گوڵی جوانی به هاری ژیانم

ئه ی سوره گوڵی بێ باخی جوانم
ئه ی تاقانه سه رگوڵی به هاری ون بووم
لیم زیز مه به و بگه رێوه
من پێویستم به تۆیه و ده رفه تم بده
تا پێت بڵێم ماڵه که م بێ تۆ چه نده مات و غه مگینه
من ده ربه ست نیم به دوایی نیگایی تۆدا
هه موو شه قامه کانی شار
هه موو کۆڵانه کان
هه موو ماڵه کان و
هه موو گۆ شه و که نار ده پشکنم
به ڵام نات دوزمه وه
تۆ لێم ونی و من تۆ نادوزمه وه
ده پێم بڵێ تۆ له کوێی
من له کوێ تۆ بدوزمه وه تا ئه م دڵه شکاوه م به تۆ بسپێرم
ئه رێ گیانه باش بزانه دڵی شکاوم به دڵی تۆ نه بێ پینه ناکرێ
گه ر تۆ نه بی دڵنیا به دڵم ئه مرێ
ده وه ره وه با ئه م جاره ش هه ر وه ک جاران باوه شمان لێک گرێ بده ین
تا پر به هێزی ده سته کانم بت گوشم ، تا پر به تینویه تی لێوه کانم بت مژم
تا پر به سی یه کانم هه ناسه ت له گه ڵ تێکه ڵ بکه م ، تا ئا مێزمان تێک بئا ڵقێ و ببێ به یه ک
تا بزانی که من چه ند بیرت ده که م و چه نده م تۆ خۆش ده وێ
به راده یی راده یه کی بێ سنوور ی خۆ شه ویستی
خۆشه ویستم گوڵم دیسان کۆ تایی لاپه ره که یه و وه کوو هه موو لاپه ره کانی تر
به ڵام تۆ ئاسمانێکی عه شقی بێ کۆ تایی خۆشه ویست و ئه وینم



__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
  #10  
قدیمی 04-02-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


وه رزی کۆ چ
ئه م شه و هه موو وشه کان له دوتۆیی نامه یه ک دا

جێ نشینی روخسارت ده که م
کاتێک په لکه زێرینه کان ره نگه کانیان
سه ری خۆیان هه ڵ ده گرن
شه و گار ئارامی به که س نادات و
ره شه بایی تووش په ڵه هه وره کان ده کاته
میوانی گشت چرکه یه ک و به خورترین بارانی غه م
به سه ر کێڵگه ی ناخم دا ده بارێنێ
باڵنده کان هێلانه کانی خۆیان جێ دێڵن و
وه رزی کۆچ ده بنه میوانیان
له م کاته دا بێ تۆ یی ، خێوه ت له سه ر قه د پاڵی
دڵه ته نیاکه م دا داده کوتێ
هه مووشه وی من و یاده کانت له ژێر بارانی غه مت پێکه وه ین ، تۆ رۆیشتی و من غه ریب بووم
چ بۆ شایی یه کی گه وره ت له ژیانما جێ هێشتووه ، منیش ئه ستێره کان راده سپێرم
هه موو شه وان تاکوو سه حه ر چاویان لێت بێ و نه وازیشت بکه ن
به درێژایی شه وان من بۆ تۆ هه وارێکم به لاپه ره یی بیره وه ری یه کانم دروست کردوه
ئازیزم ئه م شه و نیازم وایه جوانترین وشه یی سه ر ئه م زه مینه ت بۆ بکه مه گوڵێکی سوور و
پێش که شی تۆیی بکه م ، به ڵکو خۆشت بوێم و جارێکی تر جێم نه هێڵی
نازداره که م نیازم وایه هه موو شه وێ له ئاسمان چه پکێ ئه ستێره یی جوانت بۆ بچێنم و
وه ک ملوانکه ی زێرینی جوان پێش که ش به تۆیی بکه م
ئه وینه نازه نینه که م ئه مه وێ شه وان شێوه یی ساکار و شیرین و جوانت له گوڵه خه ونه کانم دا ببینم
ئاسکه جوانه که ی وڵاتی کوێستانم ، ئه مشه و نیازم وایه که هه ر نه خه وم و تاکوو به یان
بۆ خۆشبه ختی و به خته وه ری تۆ بپارێمه وه ، ده مهه وێ شێوه ت له دیواری ژوره که م دا نه خش بکه م
به ڵێ نه شمیله چاو جوانه که م چاره نوسی عه شقی ئێمه یاری ده ستی رۆژگاری زاڵمه
ده سه ر هه ڵ بره و به نیگایه ک له سیمای شێواوم بروانه
ئایی خودایه هیچ نیگایه ک ئاشنا به یه کتر مه که ، ئه گه ر کردیشت هه رگیز له یه کتریان جودا مه که وه
چونکه ده ردی جودایی تاڵترین و به ئازارترین ده ردی رۆژگاری ژیانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
پاسخ


کاربران در حال دیدن موضوع: 1 نفر (0 عضو و 1 مهمان)
 

مجوز های ارسال و ویرایش
شما نمیتوانید موضوع جدیدی ارسال کنید
شما امکان ارسال پاسخ را ندارید
شما نمیتوانید فایل پیوست در پست خود ضمیمه کنید
شما نمیتوانید پست های خود را ویرایش کنید

BB code is فعال
شکلک ها فعال است
کد [IMG] فعال است
اچ تی ام ال غیر فعال می باشد



اکنون ساعت 10:21 PM برپایه ساعت جهانی (GMT - گرینویچ) +3.5 می باشد.



Powered by vBulletin® Version 3.8.4 Copyright , Jelsoft Enterprices مدیریت توسط کورش نعلینی
استفاده از مطالب پی سی سیتی بدون ذکر منبع هم پیگرد قانونی ندارد!! (این دیگه به انصاف خودتونه !!)
(اگر مطلبی از شما در سایت ما بدون ذکر نامتان استفاده شده مارا خبر کنید تا آنرا اصلاح کنیم)


سایت دبیرستان وابسته به دانشگاه رازی کرمانشاه: کلیک کنید




  پیدا کردن مطالب قبلی سایت توسط گوگل برای جلوگیری از ارسال تکراری آنها